بانگه‌واز له فیکری ئیسلامی
بانگه‌واز له فیکری ئیسلامی
( ناسری سوبحانی )
دیاره بانگه‌واز (دعوه) گه‌وره‌ترین ئه‌رک و بهرپرسیاریهتێکه مرۆڤ دوا به دوای به‌رپرسیارێتیی تایبه‌تی به‌نده‌گی (عبودیه‌ت) ئه‌که‌وێته سه‌ر شانی، ئه‌رکێک و مه‌سئولیه‌تێک، که پێغه‌مبه‌ران ( درودی خوایان له‌سه‌ربێت) هه‌مووان بۆ ئه‌وه هاتوون، جاوهکو هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تێکی تر و ئه‌رکێکی دیکه‌ی تر، مرۆڤ له پێشدا ئه‌وه نه‌زانێت، که ههقیقهتء ڕاستێتیی بانگه‌واز چیه، یا ریزبه‌ندیی قۆناغهکانیچۆنهو له چیه‌وه ده‌ست پێ بکاو ئه‌گه‌ر به‌هێزترین توانا‌و ئاماده‌باشی ببێت ناتوانێت کاری زۆر ئیجابی ئه‌نجام بدات، له‌م سۆنگه‌یه‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ قورئانء ناسینی ڕاسته‌قانی بانگه‌وازو په‌ی بردن به قۆناغه‌کانی بانگه‌وازو ڕیزبه‌ندی قۆناغه‌کانی شتێکی ئیجگار پێویسته.
بۆیه‌کا، له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، دوان له‌مه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌جێی خۆیدایه.
دیاره که (سوره‌ی فاتیحه) سه‌ردێر (متن) ی قورئانه و له هه‌رشتێکدا هه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه که مرۆڤ بۆی بگه‌ڕێته‌وه، چونکه سروشتی سه‌ردێر و شرۆڤه (شرح) وایه که مرۆڤ له پێشدا سه‌ردێر (متن)ی شته‌که ده‌رک بکات دوایی شته‌کانی تری بۆ ڕێک ده‌بێت، ئه‌گه‌ر لهشهرحهکهیشهوه ده‌ست پێ بکات کاتی وا ئه‌بێ ناگات به بنجی داواکه (اێل مگلب).و لاباسێکی وه‌ک باسێکی بنچینه‌یی ته‌ماشابکات.
سوره‌ی (فاتیحه) یه‌که‌مین ئایه‌تی (الحمدلله رب العالمین) به‌ڕامان به‌وه‌ی که (بسم الله الرحمن الرحیم) ئایه‌تێکی گشتگیره‌و حوکمی جیایه، یه‌که‌مین ئایهتء دوو ئایه‌تی دوای ئه‌م ئایه‌ته شتانێک روون ئه‌که‌نه‌وه که پێش له هه‌موو شتێک هه‌م مرۆڤ بۆ خۆی‌و بۆ په‌روه‌رده‌و (تزکیه)ی خۆی و هه‌م بۆ بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌ی که‌سانی تر پێویسته پێش له هه‌موو شتێ ئه‌و ئه‌وه بزانێ دیاره وه‌ختێ که ئه‌فه‌رموێ [الحمد لله رب العالمین] به‌شی (رب العالمین) تا کۆتایی [مالک یوم ا‌لدین] ئه‌مه‌ی وه‌ک روونکردنه‌وه‌ی هۆکار و عیللهتێک بۆ حهمدهکه (الحمد) که ئه‌مه وه‌ختێ ئه‌فه‌رموێ (الحمدلله) پرسیار بکرێ بۆ؟ بۆچی هه‌قیقه‌تی حه‌مد و ستایش یا هه‌موو حه‌مد بۆ ئه‌وه؟ ئه‌فه‌رموێ چونکه (رب العالمین الرحمن الرحیم مالک یوم ا‌لدین] به ده‌سته‌واژه‌یه‌کی تر دیاره که حمد واته (الوێف بالجمیل) ئه‌بێ له پێشدا (جمیل)ه‌که بزانێ ئینجا ئه‌وکاته وه‌ێفی پێ ئه‌کات و نه‌یکات به سهنایهک (پناء)و ته‌عبیر ئه‌کاته‌وه له‌و حاڵه‌ته‌ی که له‌دڵیدا قه‌رار ئه‌گرێ. سه‌باره‌ت به‌و خاوه‌ن (جمیل)هش که مانای ئه‌وه‌یه له پێشدا (العالمین الرحمن الرحیم مالک یوم ا‌لدین] سه‌رچاوه‌ی ئاراسته‌کان (توجهی) قه‌رار ئه‌گرێ که پێشتر خوا به مانه ئه‌ناسێت و ئه‌زانێ که خوا خاوه‌نء دارای ئه‌م ئاسمان و سیفاتهیه ئینجا دوای ئه‌مه هه‌ڵوێستی سوپاس و حه‌مد ئه‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ههقیقهتانهوه.
که‌وابوو له [رب العالمین] ئه‌بێ ده‌ست پێ بکرێت.
گوزارشتی (رب) چه‌ند شتێ ده‌رده‌خات که ئه‌بنه بنه‌مای تێڕوانینی (مقێودات تێور) ئیسلامی، ههلبهته له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ئایه‌ته‌که‌ی دواییدا، کاتێک که مرۆڤ پهیوهندیو وابه‌سته‌یی له‌گه‌ڵ خوادا په‌وه‌ندیی پهروهردهکراوو په‌روه‌ردگارێتی ئه‌بێت لێره‌دا ئه‌مه ده‌رک ئه‌که‌ین که ئه‌م مرۆڤانه ئاتاجی هه‌یه و ئاماده‌شه (مستعد) بۆ په‌روه‌رده، چونکه ئه‌گه‌ر ئاتاجی نه‌بێ مانای نییه ئه‌و په‌روه‌ردگاری بێتء ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش نه‌بێت بۆ په‌روه‌رده دیسان هه‌ر ناکرێت ئه‌و په‌روه‌ردگاربێت، په‌روه‌ردگارێتیی ئه‌وه ده‌خاته روو که ئاماده‌یه بۆ په‌روه‌رده‌و بێگومان ئه‌شکرێ ئه‌م په‌روه‌رده‌ییه بکرێ ئه‌وه‌یش ئه‌زانین که په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه که له خوارترین پله‌وه به‌شێوه‌یه‌کی پله‌به‌ندیی ببڕێت ، تا ئه‌گاته پله‌ی (که‌مال) که ده‌گونجێ پێی بگات، لێره‌دا ئه‌مه‌مان زانی که مرۆڤ ئافهرینده (مخلوقه) و، ئاماده‌یه و ئاتاجی په‌روه‌رده‌شه، جا ئه‌گه‌ر زیاتر بیربکه‌ینه‌وه، هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا یارمه‌تی وه‌رئه‌گرین له ئایه‌ته‌کانی تری قورئان و شتانیتر، هه‌روا بۆمان ده‌رئه‌که‌وێ ئامادهبوونهکهشی چییه له چاره‌نوسی په‌روه‌رده‌دا جووله بکات و پێویسته به‌مه که په‌روه‌رده بکرێ.
قورئان به‌یانی ئه‌وه ئه‌کات که مرۆڤ ئاوێته‌یه له روحێک وه‌ختێ ئه‌م رۆحه دێته ناو ئه‌م لاشه‌یه کاروکاردانهوهیهک (کاریگهرییء کاریگه‌ربوون)ێک په‌یدا ئه‌بن و روو ئه‌ده‌ن که‌شتێک پێک دێت که بریتیه له گیان (رۆح) و زیاده‌یی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له ڕه‌وشتی به‌هێز (خێالی بالقوه) یان ده‌سه‌ڵات و ئاماده‌باشی که تێکڕای ئه‌و هێز و ئامادهگیانه پێیان ئه‌وترێت ده‌روون (نفس). که‌واته (نفس)بریتیه له رۆح له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌یه‌ک له (ێفاتی بالقوه). جائیستا ئه‌و ئامادهگیانهو ئه‌و(ێفاتی بالقوه) انه چین قورئان به‌یانی ئه‌کات که له دوو بوارداههن.
یه‌که‌م: له‌بواری وه‌رگرتندا(اخژ)
دووه‌م: له‌بواری دانه‌وه دا(عگاء)
هه‌رچی سه‌باره‌ت به به‌شی یه‌که‌مه، هێزی زانیاری(علم) ده‌گرێته‌وه. به‌شی دووه‌میش هێزی ئیراده‌یه، که‌واته ته‌واوی ئاماده‌گیی مرۆڤ ئه‌بن به‌دوو به‌شه‌وه:
-ئاماده‌یی(عیلم) و زانیاری.
-ئاماده‌یی ئیراده و و یست
هه‌لبه‌ت زانیاری به‌مانای تایبه‌تیی مرۆڤ ، نه‌به‌و مانایه‌ی که ده‌رک کردن له رێگای هه‌سته‌کان بێت که لهئاژهلیشدا هه‌یه دیاره که ئاماده‌گی و هێزی (علم) و زانیاری ئه‌میش بۆخۆی دابه‌ش ده‌بێت به‌سێ به‌ش:
۱-هێزی بینین (بێر).
۲-هێزی دڵ (قلب ، فۆاد)
۳-هێزی بیستن( سمع).
هێزی بینین کاری ئه‌وه‌یه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه بکات که هه‌سته‌کان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌گرێت که پێی ئه‌وترێت جیهانی بینراو (خوێندنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی گه‌ردوون و ده‌روون) که مه‌به‌ستی کاریشی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێکه، لێره‌دا (زانیاری به ڕێچکه و یاسا دونیاییه‌کان) ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر جیهانی بینراو دا په‌یدا ئه‌کات که پێوانه‌یه‌ک له زانیاری (معلومات)ی ئه‌زموونی ئه‌یکه‌ن و له زانستی ئه‌زموونیی (تجریبی) دا روون ئه‌کرێت، یاسایه‌ک که له فیزیک و کیمیا و زینده‌وه‌ر زانی دا باسی لێوه ئه‌کرێ که ئه‌گه‌ر گوزارشتێ دێنێ به‌کار ببرێت گوزارشتی قورئانی بۆ زانستی ئه‌زمونی ئه‌وا زانستی بینین (علومی بێری) ڕاستتره.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وان به‌جۆرێکیتر ده‌ستیان ئه‌که‌وێت و خێری لێ نابینن ئه‌وه‌ی که ئیماندارێک به ڕێنموونیی قورئان ده‌ستی ئه‌که‌وێ شتێکی تره و ئه‌بێته بینا بۆ ئه‌وه‌ی که دوایی ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ین.
دوای کاری بینین (بێر) نۆره‌ی هێزی دڵه (قلب او فۆاد) که دێت و لهبهرههمێ که بینین به ده‌ستی هێناوه سوودمه‌ند ببێت و ئه‌یکات به بناغه‌و پێشه‌کیه‌ک بۆ زانیاری (علم) سه‌رباری جیهانی بینراو جیهانی په‌نهان و ناوه جوانه‌کانی خوای باڵاده‌ست که له‌و ڕێوشوێن و یاسایانه له‌و جۆره که بۆی ده‌رکه‌وتووه، به‌وێنه‌یه‌ک به‌ڵگه‌ی سوودمه‌ند بوونن و لێره‌وه زات و سیفاتی خوا به‌پێی پێویست ئه‌ناسێ و پێ ئه‌زانێ دوای ئه‌وه له جیهانی په‌نهان( غیب) و هه‌ڵبه‌ته به ڕێنموونی خوا‌و به‌کۆمه‌کی سروشی خوایی ئه‌وه‌ی که پێویسته بێت بۆ دروست بوونی بیروباوه‌ڕو ئه‌وه‌ش که پێویسته بێته جێنشینی (خیلافه‌ت) و به‌ندایه‌تیه‌ک که بۆی (خه‌لق) دروست بووه ئه‌نجامی بدات ئه‌و ئه‌ندازه وه‌رئه‌گرێ له باره‌ی دوامایی و فریشته و شتانی تر.
دوای ئه‌وه‌ی بینین کاری خۆی کرد و دڵیش کاری خۆی کرد. به‌ومانایه‌ی بۆچوون و بینراوێک دروست بوو، بێ گومان بۆ ئه‌وه‌ی بینراوه‌که بگات به ئیمان، شتی تریش پێویسته که دوایی دێت وه‌ک ته‌زکیه‌ی ده‌روونی و ئامۆژگاریی به‌چاک.. دوای ئه‌وه که (بینین) و (دڵ) ڕاستیه‌کانیان به به‌رچاوه‌وه (نڤر) بینی به‌مه‌ی که ته‌نها ده‌رک کردنی ڕاستیه‌کان به‌س نیه نۆره‌ی هێزی بیستن (سمع)ه چونکه ئه‌مه ته‌نها زانینه ئه‌و هه‌قیقه‌ته هه‌یه‌ئه‌وه نیه و ئه‌و شته بهتاڵء ئه‌وه‌ی تر نیه ، به‌ڵام خۆ ناکرێ ئه‌م مرۆڤه بێ بزاوت بێت، ته‌نها زانین ژیانی پێ دروست نابێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌بێ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر راستیه‌کدا هه‌ڵوێستێک بگرێ، که باشه یه‌کتایی (وحدانیه) له (الوهیه)، تدا هه‌یه هه‌ڵوێست چیه له باره‌یه‌وه؟ دوامایی هه‌یه، لێپێچینه‌وه، به‌هه‌شت دۆزه‌خ هه‌یه، هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر هه‌رکام له‌مانه چیه، لێره‌دا پێویستمان ئه‌بێ به به‌هاو یاسایه‌ک ، مرۆڤ خۆی ناتوانێ به‌ها و یاساکان بۆخۆی دابنێ و هیچ له جیهانی بینراودا نیه که چاو نه‌یانخوێنێته‌وه و شتێکیش نیه له جیهانی په‌نهاندا که دڵ به بهڵگهداریی پێیان بگات، چونکه بریارن و ئاشکرایه که بریاریش بوونێکی راستی نییه به‌ڵکو ئیعتیباریه.
بۆیه‌کا شایانی ره‌ت کردنه‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ئه‌بن که‌واته هێزی (بیستن)ی بۆ ئه‌مه پێدراوه. ئه‌و که‌سه‌ش که‌وا زانیاری ده‌وروبه‌ری هه‌یه و زانا و دانایه ئه‌زانێ چ هه‌ڵوێسته له به‌رامبه‌ر فڵانه ڕاستیدا گونجاوو ساز‌و هاورێکه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بۆی دیاری ئه‌کات.
که‌وا ئه‌و هه‌نگاوه بنێ ئابهوێدا بڕۆ به‌وێدا مه‌ڕۆ ئه‌وه مه‌که… تاد، ئه‌وا بیستن بڕیاره‌که‌ی بۆ ئه‌نێرێ ئه‌میش وه‌ری ئه‌گرێ، هه‌روا ئه‌ویش یاساکه له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه ئه‌نێرێ و ئه‌و ئه‌رکه‌که له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه ئه‌دات به مرۆڤ که ئه‌م مرۆڤه به‌شێکه له‌و تاکه ده‌زگایه‌ی جیهانی بوونه. له‌م تاکه ده‌زگایه‌دا هه‌ربه‌شێک بۆخۆی ئه‌رکێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه که سازگاره له‌گه‌ڵ سروشت و دروست بوون و خۆیداو ئه‌بێ هاورێک بێت له‌گه‌ڵ ته‌واوی جموجۆڵی ئه‌ندامه‌کان دا که ئه‌مه‌ش شاره‌زایی ده‌وروبه‌ری ئه‌وێت هه‌ر لای خوای باڵاده‌سته که ئه‌و جموجۆڵه له‌گه‌ڵ سروشتی خۆیدا سازگاره و هاوڕێکه له‌گه‌ڵ گشت جموجۆڵی ئه‌ندامه‌کاندا، که‌وابوو بکرێء ئه‌وه‌ی که ناسازگاریشه نه‌کرێ پێویسته بڵێین ئه‌وه‌ش که سازگاره که‌چی که‌مێ ناسازگاری تێدایه، به‌ڵام زۆرینه بیکات باشه ئه‌گه‌ر نهیشیکات قه‌یناکا یا بۆ نموونه دژی ئه‌مه ناسازگاربوونهکهی تۆزێ زیاتره له سازگاربوونهکهی، به‌ڵام زۆر وایش نییه ئه‌وه بۆ نموونه (مکروه)، ئه‌وه ئه‌م لای بکات و ئه‌و لای بکات هه‌ر سازگارن زیان ناگه‌یه‌نێ و سه‌رپشکه تیایدا، لێره‌دا ئاماده‌باشی زانستء زانیاریی ته‌واوبوو ، دوای ئه‌وه‌ش ئاماده‌باشی ویست که ئه‌ویش سه‌رچاوه هه‌ر له دڵه‌وه ده‌گرنء، به شوێن ئه‌مانه‌دا دێت.
مرۆڤ که ئه‌مانه‌ی خسته کار دیدو تێڕوانینی وه‌رگرت، دوای ئه‌ویش به‌هاو یاساکانی وه‌رگرت ڕێی هه‌ق و خێری له ڕێی ناهه‌ق و شه‌ڕ جیاکرده‌وه له‌سه‌ر دوو ڕیانی ڕێگه‌دا قه‌راری گرتووه، که ئێسته وه‌ختی جوڵاننهوهی دێ، ده‌بێ به یه‌کێک له‌و دوو ڕێگه‌دا هه‌نگاو بنێت، که‌واته هێزی زانین خۆی له خۆیدا پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تێدانییه و بۆ ده‌سپێکردنی هه‌نگاوه‌کانیشی ده‌بێ هێزێکی تریش په‌یدا بکات، تا راستی یهکلاییهکه بدات، ئه‌مه‌ش سه‌لماندنی ئه‌وه‌یه مرۆڤ سه‌رپشکه له ژیانیدا و به ساده‌یی یه‌کێ له‌م دووڕێ به‌هێز و توانستی هه‌ڵده‌بژێرێت، جا ئه‌م ئامادهباشیانه ئه‌گه‌ر به تێکڕایی و درێژی گشت ده‌روازه‌کانی ده‌روونپاکی و په‌روه‌رده‌یی تێدا جێی نه‌بێته‌وه، چونکه ئه‌م ویست و ئیراده‌یه بریتییه له دوو ئه‌گه‌ر یه‌کێ هه‌ڵبژێرێت، جا ئێسته ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر دووڕیانه‌که یه‌کێ چاکه‌و یه‌کێ خراپه بووایه له‌و دونیا دا، ورده‌کاریی تێدا نه‌ده‌بوو که ئه‌مه هه‌ڵبژێرێت و ئه‌مه‌یان به‌ربدات، به‌ڵام ئه‌زانین چاکه‌کاریی و خراپه‌کاری زۆرن: ئیمانه، کوفره، ئیسلامه، فجووره، ته‌قوایه، سه‌بره، دڵه‌ڕاوکێیه، سه‌خاوه‌تمه‌ندی، ڕژدییه، ئازایییه، ترسنۆکییه.. هه‌روا ته‌واوی ده‌روازه‌کانی له‌ناوچون و ده‌ربازبوونه چونکه له ورده‌کارییدا چاکه و خراپه‌کانیان فڕهن و ، ئه‌و ویستهش یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌بێت وه‌ک هه‌ڵبژاردنی ئازاییء هێلانی ترسنۆکی، یا هه‌ڵبژاردنی سه‌برو ئارامی و به‌ردانی دڵه‌ڕاوکێ، هه‌ڵبژاردنی ئیمان و باوه‌ڕ و وازهێنانی کوفر..هتد. ئاوه‌هایه که هێزی ویستء ئیراده وابه‌سته ئه‌بێ به ته‌واوی جموجۆڵه‌کانی مرۆڤ له ژیاندا به گه‌وره‌و بچووکیانه‌وه، جا پشت به خوا له باسی ته‌زکیه‌ی ده‌روونیدا ئه‌مه جوانتر روون ئه‌که‌ینه‌وه له‌شوێنی خۆیدا، به‌ڵام ئێستا ده‌گوترێت ئه‌م مرۆڤه ئاماده‌گی بۆ په‌روه‌رده‌و، ئاتاجی به‌و هه‌یه مانای چییه؟ وه‌ڵام: ئا ئه‌م کۆمه‌ڵه ئاماده‌گییه هێزی زانینء هێزی ئیراده‌یه که ئه‌ویش به‌و هه‌موو هۆیه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌م هێزانه له باری (به‌هێزیی)دا دهربێنء ببنه (کرده‌یی) که به‌راستیش ده‌کرێت. به‌کرده‌یی جێگیر و نه‌بزوێت و به‌رده‌وام بێت و، حاڵه‌تی کۆسپ و تهگهرهیی نه‌بێتء، ببێ به به‌هره‌و مه‌له‌که وه‌ک له پێناسه‌کانی زانسته‌کاندا ئهوێژرێت بۆ نموونه: زانایه‌کی (نحوی) ئه‌وه‌نیه که ته‌واو مه‌سه‌له‌کانی ئه‌و عیلمه‌ی ئه‌زبه‌ر کردبێت و بیزانێ، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که زانستی (نحو) ی بووبێ به به‌هره بۆی، ئالێره‌دایه که ئاماده‌گیی ئه‌و نه‌ش و نمای کردووه و گه‌یشتۆته ته‌واوی پله‌ی نه‌شونما. ده‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌یه په‌روه‌رده‌و ده‌روون پاکی ئه‌م ئاماده‌گییه ئه‌وه‌یه مرۆڤ بگاته باری کرده‌یی، واته وای لێ بێت خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌تی گه‌ردوونی و ده‌روونی ببێته به‌هره، به‌جۆرێ که هه‌ر کات بیه‌وێ بتوانێ خوێندنه‌وه‌ی بکات، به‌و جۆره که قورئان داوای ئه‌کات له مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بگات به شتانێ له جیهانی په‌نهان وای لێ بێت که هێزی دڵ ئیتر هه‌رکات گه‌ره‌کی بێت بتوانێ له به‌روبوومی (بینین) سوودمه‌ند بکات.
بۆ زانیاری ئه‌ودیوی هێزی بیستن وای لێ بێت هه‌ر وه‌خت پێویستی بێت له سروش (وه‌حی) وه‌ری بگرێ و تێیبگات، ئا له‌و کاته‌دا ئه‌م هێزه به لقهکانیشیهوه (گۆشکراو) بووه هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ش پله و پایه‌ی زۆری هه‌یه، واته به‌هره‌که هێزی ئیرادهیشی بگاته حاڵه‌تێ هه‌ر وه‌ختێ پێویستی بوو بتوانێ له دوو ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت، ئه‌وه‌ی هه‌قه بیکات و ئه‌وه‌ی خراپ و ناهه‌قه ده‌سی لێ هه‌ڵگرێ، ئا ئه‌مه مانای (په‌روه‌رده‌و ته‌زکیه)یه‌که مرۆڤ ئاماده‌باشی هه‌یه بۆی، تا ئێستا ئه‌مه‌مان زانی که مرۆڤ کۆمه‌ڵه‌یه‌که له ئامادهگییو پێویستی به په‌روه‌رده‌یه‌و ئاماده‌ی په‌روه‌رده‌یه ئه‌مه یه‌کێکه له بنچینه‌کانی تێڕوانین به‌رامبه‌ر به (خوا، گه‌ردوون، مرۆڤ، ژیان).
ئه‌گه‌ر جارێکی‌تر وردببینه‌وه له په‌روه‌ردگار(رب) دا شتێکیتریش ده‌رک ئه‌که‌ین، دیاره ئه‌م پهروهرهدهیه و ته‌زکیه‌یه بۆ ئه‌م ئاماده‌گییه ته‌نها به‌وه‌ی که مرۆڤ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوای باڵاده‌ست دا ببێت به‌بێ هۆ ناکرێ، چونکه خوای باڵاده‌ست وای بڕیارداوه که بێجگه‌ی سه‌راسیمه (معجزات) گشت کارێکی له ڕێگای هۆکاره‌وه بکرێت نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و ده‌سته‌وه‌سان بێت، له‌به‌ر ئه‌مه‌یه که سروشتی کاره‌که وایه، بۆ نموونه: تێرکردن که کردارێکی خوایی باڵاده‌سته شتێکه نیازی هه‌یه به خۆراک، نهلهبهرئهمه که خوا ده‌سته‌وه‌سان بێت، به‌ڵکو سروشتی خواردنه‌که تێرکردنهکه وایه بێ خۆراک ناکرێ، ده‌ی هه‌ر ئه‌وه‌ی که خوا ئه‌مه‌شمان پێ فێرده‌کات که ئه‌بێ کۆمه‌ڵه‌یه‌ک تواناش ببێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه ئاماده‌گییه بگه‌نه پله و پایه‌ی دهروونپاکیی و په‌روه‌رده‌یی که ئه‌ویش ئه‌م گه‌ردوونه‌یه، لێره‌دا ئه‌گه‌ین به‌وه‌ی که گه‌ردوونیش کۆمه‌ڵه‌یه‌که له توانا‌و ئیمکانیات له‌به‌رده‌ستی مرۆڤ دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی که سوودی لێ بکات بۆ ته‌زکیه و په‌روه‌رده، جا ئه‌م ئیمکانیاته هه‌م بۆ ته‌زکیه و په‌روه‌رده هێزی زانینه‌و هه‌م بۆ ویست (إراده). سه‌باره‌ت به ئیمکانیاتی عیلم ئه‌وه‌یه که ئایه‌تی (گه‌ردوونی و ده‌روون) که ئه‌بێته به‌ڵگه بۆی که دڵ سه‌رپشکه. سروش (وه‌حی)ه‌که‌ش ئه‌ویش له‌سه‌رپشکی (بیستن)دایه، بێ گومان له (وه‌حی)هکهشدا ڕێنمایی زۆر هه‌یه بۆ (بینین) و (دڵ) که چۆن ده‌ستبکه‌ن به کار‌و بخوێننه‌وه. هه‌رچی ویست و (ئیراده)یشه، ئه‌و هه‌موو خۆشی و ناخۆشی جارێ له (وه‌حی) دا هه‌یه دوای ئه‌ویش ئه‌و هه‌موو ئاساره‌ی که له سلوکی ڕێی به‌ندایه‌تی و له‌لادان له ڕێی به‌ندایه‌تیدا په‌یدا ئه‌بن له ژیانی دونیادا، که ئه‌وانیش خۆیان پاڵنه‌ر بۆ مرۆڤ که به‌و لادا بڕوات و ڕێگرن له‌وه‌ی که به شێوازێکی‌تر که ئه‌مه به‌خششێکی خوایین له‌به‌رده‌ستی مرۆڤدان و ئه‌توانن سوودیان لێ بکات بۆ په‌روه‌رده و ته‌زکیه ی خۆی، ئا به‌و پهروهردهریه سه‌رپشک ئه‌بن له هێزی ئیراده‌دا، ئه‌وه‌تا له گه‌ردوونیشدا کۆمه‌ڵێک توانا له ژێر ویستی مرۆڤدا ئه‌بن که خوای گه‌وره بڕیاری داوه بۆی که به سوودی ته‌واو، له‌وانه په‌روه‌رده وتهزکیهی خۆی پێ بکات. لێره‌دا خوای گه‌وره به په‌روه‌ردگارێتی (ربوبیه) ناسرا، وه زانرا ئه‌ویش پایه‌یه‌کی تره له پایه‌کانی بینین و جیهانبینی ئیسلامی، که‌واته، له‌لایه‌ک مرۆڤ بۆخۆی ئاشکرابووه چیه‌و له‌لایه‌کی تریش خوای گه‌وره که به (ربوبیه) ناسرا، هه‌ڵبه‌ته ژیانه‌که‌ش چواره‌مینه که باس ئه‌کرێ ئه‌وه شتێکه که هه‌ر له نێوان ئه‌م سێ پایهیهدایه، چونکه ژیان بریتیه له‌وه‌ی که ئه‌م مرۆڤه به فرمانی خوا له‌و توانایه بۆ ته‌زکیه‌ی ده‌روون سوودمه‌ند ببێ که ژیانه‌که ئیماندارانه بێت یا به ویستی هه‌واو ئاره‌زوو له‌و تونایه به‌شێوه‌ی نادروست سوودبکا.
ئاماده‌باشی بکات و تێکیان بشکێنێ و نه‌یه‌ڵێت گه‌شه بکه‌ن، که‌وابوو ژیان شتێکی جیا له‌م سێیه نیه،
دوایی له (الرحمن الرحیم)یشدا ئا به‌م شێوه‌یه‌و درێژتر ئه‌م بابه‌تانه ده‌رک ئه‌کرێت که دیاره میهره‌بانی و ڕه‌حمه‌ت دوو ڕواڵه‌تی هه‌یه، یه‌ک: دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان، دوو: لادانی زه‌ره‌رو زیان، هیچیتر نیه که له رهحمهتدا جێی ببێته‌وه، جا وه‌ختێ سه‌ره‌نجی ئه‌مه ئه‌کرێت که خوای (الرحمن الرحیم)ه ئه‌ویش له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤدا، لێره‌دا ئه‌مه‌ش ده‌رک ئه‌که‌ین که مرۆڤ هه‌م ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی نیشانه‌کانی میهرو ڕه‌حمه‌ت، هه‌میش پێویستی پێیه‌تی که نیشانه‌کانی ئه‌م نیعمه‌ته ماددی و مهعنهوییهکانن: چونکه ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بێ ئیتر ناکرێ ئه‌و به‌ڕاستی بۆ ئه‌و به میهر بێت ئیتر ئه‌گه‌ر ئاتاجیشی پێ نه‌بێت و به‌شی خۆی وه‌رگرتبێ و ته‌واو بووبێت، ئه‌مه که خوا (به‌خشنده)یه و (مهره‌بان)ه و مرۆڤ له‌گه‌ڵ خوا په‌یوه‌ندی هه‌یه ئه‌مه‌ش ئه‌وه روون ده‌کاته‌وه که ئه‌و مرۆڤه ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی ڕوواڵه‌ت و نیشانه‌کانی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی. (الرحمن) سیفه‌ی موشهببهههیه له‌سه‌ر کێشی فعلان) که بۆ ده‌لاله‌ت و ماناداریی) له‌سه‌ر (إمتلاْ ) و پڕ بوون دێت، وه‌ک باری ده‌روونی: توڕه‌یی ( غچبان) و تینوێتی (عگشان)و (ریان)و…هتد. که (الرحمن) بۆ بێجگه‌ی خوا بڕیاربوایه به‌کار بهێنرێ ئه‌مانووت: پڕ له ره‌حمه‌ت، به‌ڵام له‌بۆ (خوا) دهسهواژهکه خۆش نییه و بێ ئه‌ده‌بییه به‌رامبه‌ر خوا، به‌ڵکو بووترێت: هه‌موو زاتی ره‌حمه‌ته که‌بێ گومان ئه‌مه ئه‌خوازێ که ره‌حمه‌تیش هه‌ر لای ئه‌و بێت، به‌ڵام چونکه سیفه‌تی (مشبه)یه که یا له(فعلی لازم) دروست ئه‌کرێ یا له (متعدی منقول الی اللازم) تهعهددی بۆ مهرحومینی تێدا نییه ئه‌گه‌ر هه‌ر (ره‌حمان) بوایه به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه تێدا نه‌بوو که ڕواڵه‌ته‌کانی ره‌حمه‌تی به‌ر ئه‌که‌وێ، به‌ڵکو ئه‌وه کاری ڕهحیمیو دلۆڤانیه که لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ڵه‌یه‌ک بووه له‌مه که وێژراوه (رحیم) سیفه‌تی موشهببههه. ره‌حیم له‌و پێنج سیفه‌تانه‌یه که (ێیغه‌ی مبالغه)ن وهزنهکانیشی بریتین له (فعال ـ مفعول ـ مفعال ـ فعیل ـ فعل) که دووباره‌ی له‌وابه‌سته‌یی ڕه‌حمه‌ته‌که دایه که (ره‌حمانه) له زاتی خۆیدا، ڕهحیمیشه هه‌میشه ناو به‌ناو ره‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌به‌ستێته‌وه بهمءبهو که ئه‌مه ئیتر (ێیغه المبالغه) یه و (ێفه المشبه) نیه هه‌تا ئێره مرۆڤ ناسراو گه‌ردوون ناسرا، زانیمان که خوای گه‌وره، په‌روه‌ردگاره و به‌خشنده(الرحمن) و میهره‌بانه(الرحیم) هه‌ڵبه‌ته به‌خشنده و میهره‌بانی درێژه و روونکردنه‌وه‌ی به‌شێکه له په‌روه‌ردگارێتی (الربوبیه) و [ مالک یوم ا‌لدین ]یش به هه‌مان شێوه.
به‌ڵام لێره‌دا. مرۆڤ پرسیارێکی بۆ په‌یدا ئه‌بێت که کۆمه‌ڵێک له ئامادهگیهکانم له‌وکاته‌وه خه‌لق کرام تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی (تزکی) بکه‌م، ئه‌وه‌ی سه‌رنج بکرێ ئه‌وه‌یه که (خه‌لق کرام بۆ ئه‌وه‌ی (تزکی) بکه‌م، و گه‌ردوونیش که پێداویستیهکهیه له‌به‌ر ده‌ستاندایه بۆ من تاکو تزکیه‌ی خۆمی پێ بکه‌م.. ئه‌م پرسیاره بکات له خۆی ئه‌گه‌ر نه‌یکه‌م چی ئه‌بێت؟ دوای ئه‌مه چی روو ئه‌دات، توانام نییه ئه‌م کۆت و پابه‌ندییه بگرمه خۆم و خوا منی دروست کردووه بۆ ئه‌وه‌ی (تزکی) بکه‌م ئه‌و گهردوونهشی دروست کردووه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌زکیه‌ی خۆمی پێ بکه‌م ئه‌بێ بیکه‌م ته‌واو،بێ گومان دوایی ته‌واوی ئه‌مانه‌م لێ ئه‌پرسێته‌وه، ئایا کردووته یا نه؟ [ پم لتسئلن یومئژ عن النعیم ] که‌واته ناکرێ بڵێم توانام نییه‌و نامه‌وێ، به‌م شێوه‌یه ڕۆشن ئه‌بێته‌وه که بۆچی به‌شوێن (الرحمن الرحیم)دا (مالک یوم ا‌لدین) هاتووه، ئه‌وه‌نده‌ش ڕاسته‌و شتێکی حه‌تمیه، له پێشدا نافه‌رموێ (یوم ا‌لدین)ێک هه‌یه. جا خوا (مالک یوم ا‌لدین)ه له بنه‌ڕه‌تا، بێ گومان ئه‌مه جێی لێکۆڵینه‌وه و قسه نییه هه‌ر (…رب العالمین. الرحمن الرحیم) رۆشنی کردۆته‌وه که ئاشکرایه ئه‌بێ (یوم ا‌لدین)ێک ببێت و ئیتر ئه‌وه ماوه بزانێ که خوایه‌ک (رب العالمین. الرحمن الرحیم مالک یوم ا‌لدین) یشه. ده‌ی که ئه‌مه‌ی زانی خه‌م و وجوودی ئه‌بێ، هه‌ست و شعوری به‌رپرسیارێتی داگیری بکات که‌وابوو ده‌رچوونی نییه ، هیچ په‌ناگه‌یه‌ک نییه جگه له‌و نه‌بێ، خۆی ئاماده بکات که پێش له‌وه‌ی له‌و رۆژه‌دا وه‌ڵامی نه‌بێ، بیری وه‌ڵامدانه‌وه بکات، ئیمان به دوامایی (اخره)، نه عیلمء زانیاری به ئاخیره‌ت، دروست ئه‌بێ که ئه‌و هه‌ست به به‌رپرسیارییه وا هه‌موو بوونی داگیرکردووه ئیمان به ئاخیره‌ت لێره‌دا دروست ئه‌بێت جا ئیمان به ئاخیره‌تیش ئه‌و هه‌ستکردن به‌و بهرپرسیاریهتییهیه که ئیتر ئاڕاسته‌ی ئه‌کات که ئه‌میش ده‌ره‌جاتی هه‌یه.
خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌بوو ئه‌وا عیلم به دوامایی یه که (جووله‌که و نه‌سارا)ش هه‌یانه و دیاره حاڵیان چۆنه!! پله‌یه‌ک له‌مه باشتر ئه‌وه‌یه که‌وای لێ بێت پێش ئه‌وه‌ی گوناهه‌که ته‌واو بکات له ناوه‌ڕاستی گوناههکهدا: بۆ نموونه: ئاره‌قی به‌ده‌مه‌وه‌یه نیوه‌ی خواردۆته‌وه ئیتر دادگایی خوایی له ڕۆژی دواییدا ئه‌که‌وێته‌وه یادی و ئیتر به‌رده‌وام نابێت و ته‌واوی ناکات و تۆبه ئه‌کات و ئه‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌ی کاتێک ئیمان به‌ڕۆژی دوایی ئاوا هه‌ست کردن به به‌رپرسیاریه‌تی له مرۆڤدا دروست ئه‌کات یه‌کسه‌ر هه‌ڵوێست ئه‌گرێ که ئه‌ویش [ایاک نعبد وایاک نستعین] رووئه‌کاته خوا‌و ئه‌ڵێ خوایه من چارێکم نیه جگه له‌وه‌ی که به ڕێگایه‌ک ڕاسته و راست که‌لک وه‌ربگرم له‌و (ئیمکانیات) و نیعمه‌تانه بۆ ته‌زکیه و په‌روه‌رده‌ی خۆم که دیاره ڕێگای جۆراوجۆر ئه‌کرێ بهێنرێته به‌ر چاو بۆ که‌لک وه‌رگرتن له‌و ناز و نیعمه‌تانه، به‌ڵام هه‌ریه‌ک ڕێگا سوود به‌خشه که به‌شێوه‌یه‌ک بێت بۆ هێنانه‌دی ته‌زکیه.
(ایاک نعبد) که لێره‌ش گوزارشتی به‌ندایه‌تی و په‌رستش ده‌رئه‌که‌وێ به‌ندایه‌تی (عباده) گوێڕایه‌ڵی خوای باڵاده‌سته له شوێنکه‌وتنی ڕێگه و شه‌ریعه‌تێک که دای ئه‌نێ بۆ که‌لک وه‌رگرتن له‌و ناز و نیعمه‌تانه له خزمه‌تی ته‌زکیه‌ی ده‌رووندا، بۆ ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌ک لای خوا بڕیار ئه‌درێت و شه‌ریعه‌تێک ئه‌نێرێت که شوێنکه‌وتنی ئه‌و شه‌ریعه‌ته بۆ ته‌زکیه‌ی ده‌روون به‌که‌لک وه‌رگرتن له‌و نازو نیعمه‌تانه ئه‌بێته به‌نده‌گی (عیبادهت).
یان لێره‌دا ئه‌وه‌ی که له ده‌ستی ئینسان دێت گه‌ڕانه به دوای هۆکاره‌کان (الاسباب) به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی تهزکیهکه بهێته دی و (مسبب) ڕووبدات ئه‌مه له ده‌ست ئێمه‌دا نییه، (وایاک نستعین) پشتبه‌ستن(التوکل) له‌سه‌ر خوای په‌روه‌ردگاره که ئه‌و شته‌ی بۆ بهێنێته‌دی (توحید الالوهیه) ئالێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت که (توحید الالوهیه) واته یه‌کتاپه‌رستی دوای ئیمان به ئاخیره‌ته، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که به‌داخه‌وه له کتێبه عهقائیدییهکاندا، یه‌که‌مجار باسی یه‌کتاپه‌رستی (التوحید) ده‌کرێت ئینجا ئاخیره‌ت و دوامایی، زۆر که‌میش گرنگی به ئاخیره‌ت ئه‌درێ بۆیه‌ش (کتێبه عهقائیدییهکان) مرۆڤیان دروست نه‌کردووه و کاریگه‌ری ئه‌وتۆیان له دڵی مرۆڤه‌کاندا نه‌بووه.
هه‌ڵبه‌ته تێبینیه‌ک هه‌یه بۆ ڕۆژگارێک وه‌کو رۆژگاری خۆمان که (ئینکاری بوونی خوا) یه له‌لایه‌ن که‌سانێک ئه‌کرێت پێش له ئیمان به ئاخیره‌ت. لێره‌دا، (باسێک) به‌لام به‌ده‌ر له ئایه‌تی قورئانی ئه‌بێ ببێت له‌باره‌ی بوونی خواوه چونکه له‌م قوناغه دا باسی قورئان هه‌ر نابێ بکرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا لایه‌نه‌که‌ی به‌رامبه‌رت ئاماده نییه که به ئایات بانگی بکه‌ی باس له بوونی خوا بکرێت تا ئه‌گاته سنووری (شرک)و چه‌ند خوایی، بێ گومان (إله) ی تری هه‌ن، هه‌وا و ئاره‌زووه‌کانی خۆیء خه‌ڵکانی تر (آلهه)ن بۆی وه‌ختێک ئیمانی به خوا په‌یدا کرد بوو به (موشریک) جا ئه‌و وه‌خته به قورئان بانگی ئه‌که‌ی و به ئیمان به ئاخیره‌ت ده‌ست پێ ئه‌کات، جا ئه‌و بابه‌ته که ئیمان به ئاخیره‌ت له پێشه‌وه‌یه‌و له سووره‌ی فاتیحه‌دا زۆر ڕوونه..
ئایاتی زۆر هه‌ن باس له‌وه ئه‌که‌ن که له پێشدا ئیمان به ئاخیره‌ت بێت جا دوایی ئه‌وه ئه‌کرێ مرۆڤ به‌نده‌ی خوا بێت:
له سوره‌ی (الفرقان) له سه‌ره‌تاوه بانگه‌واز به یه‌کتاپه‌رستی ئه‌کرێت، دوایی هه‌ڵوێستی. (موشریکه‌کان) له به‌رامبه‌ر ئه‌م بانگه‌وازه‌وه ئاشکرا ئه‌کرێ ئه‌مجاره به‌هانه گرتنیان له بانگخواز بۆ شت ئه‌خوات و ئه‌ڕواته بازار، دوایی ئه‌فه‌رموێ راستیه‌که، ئه‌وه‌یه ئه‌وانه نه ڕه‌خنه‌یان له بنچینه‌ی بابه‌ته‌که‌یه که یه‌کتایی خوایه له په‌رستن دا و ناراستیش ئه‌که‌ن له به‌هانه گرتن له تۆ به‌ڵکو [بل کژبوا بالساعه] ئا ئه‌وه بابه‌ته‌که‌یه.
له سوره‌ی (ێ)دا له سه‌ره‌تاوه بانگه‌واز بۆ یه‌کتاپه‌رستی ئه‌کرێت و ئه‌فه‌رموێت له دوای چه‌ند ئایه‌تێک به‌م شێوه‌یه ره‌خنه ئه‌گرن [ءڕنزل علیه الژکر من بیننا] دوایی ئه‌فه‌رموێ ڕاستیه‌که‌ی ئه‌مه‌یه که ڕه‌خنه‌یان له تۆ نییه که خوا (إله) یه‌کێکه نه‌ک دووان به‌ڵکو [بل هم فی شک من ژکری] له بانگه‌وازه‌که‌دا دوایی ئه‌فه‌رموێ ئه‌ویش نییه: [بل لما یژوقوا عژاب] هێشتا تێ‌یان هه‌ڵنه‌دراوه ئه‌گه‌ره‌کو تێ‌یان ههڵدرابایه ئاوا ناکه‌ن.
له سوره‌ی (المۆمنون) ڕاشکاوانه‌تر باس ئه‌کات [ان الژین لا یۆمنون باڵاخره عن الێراگ لناکبون].
له سوره‌ی (النحل) دوای ئه‌وه‌ی زۆرێک له ڕواڵه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگارێتی ئاشکرا ئه‌کرێ وه‌ک [والڕنعام خلقها…] ئه‌نجامه‌که‌ی له دوایی دا ئه‌فه‌رموێ: [فإلهکم إله واحدٌ]، له دوایدا ئه‌فه‌رموێ ئه‌وان بۆچی په‌سندی ناکه‌ن به گوزارشتێکی تر ده‌فه‌رموێ: [فالژین لایۆمنون باڵاخره قلوبهم منکره وهم مستکبرون] چونکه هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ناکات و به‌رپرسیاریه‌ته‌که هه‌ڵناگرێ که به‌ندایه‌تی هه‌ڵگرتنی باره‌که‌یه ئه‌ویش ئیمان و بڕوا به ڕۆژی دوایی و هه‌ست کردن به پێویست بوونی هه‌ڵگرتنی ئه‌و باره‌یه.
جا ئه‌مه باسێکی زۆر بنه‌ڕه‌تیه له بانگه‌واز و په‌روه‌رده و (ته‌زکیه) و پێ ڕاگه‌یاندندا، که بێجگه‌ی ئه‌مه شوێنه‌وارێک و قازانجێک ده‌ست ئه‌که‌وێ، به‌ڵام نهئهوا که خوازراوه و ڕه‌نگه زۆر مرۆڤ ماندووبێت و ماوه‌یه‌کی درێژ خه‌ریکی باسی یه‌کتاپه‌رستی بکات. هێشتا ئه‌و بنه‌ڕه‌ته‌که‌ی وێرانه‌و ئه‌وه‌یشه که زۆرێک بوون هۆشیاری زۆریان له پرسه‌کانی یه‌کتاپه‌رستی دا بووه دوایی یه‌کسه‌ر تووشی لادانێکی گه‌وره ئه‌بن له ڕه‌وڕه‌وه‌ی دابه‌زینی قورئانیشدا له دوای سووره‌ی (فاتیحه) ئه‌مه هه‌ر زۆر ئاشکرا ده‌رئه‌که‌وێ دیاره سوره‌کانی (جزْ عم ، تبارک ، الژاریات) له‌گه‌ڵ سوره‌ی(ق) ئه‌وانه له‌و سه‌ره‌تاوه دابه‌زیوون، له‌گه‌ڵ چه‌ند سوره‌تێکی تردا، که بابه‌ته سه‌ره‌تاییه‌کان زۆر کورتن چونکه (بانگکراو) له‌سه‌ره‌تادا ئاماده‌یی هه‌ڵگرتنی بابه‌تی دوورودرێژ نییه، بۆیه‌کا ئه‌بێت بابه‌ته‌کانیش کورت کورت بن دوایی بابه‌ته دوورودرێژه‌کان قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت. (جزْ عم)ـه تێکرای باسی ئیمان به رۆژی دوایییه، هه‌موو سوره‌ته‌کانیش له مه‌ککه دابه‌زیوون بێجگه له سوره‌ی (النێر ـ البینه) ته‌نانه‌ت سوره‌ی (البینه)ش باسی ئیمان به ڕۆژی دوایی تێدایه، ته‌نانه‌ت له (جزْ عم) یه‌کجار وشه‌ی (إله) هاتووه ئه‌ویش له سوره‌ی(الناس) که دواتر هاتۆته خوارێ ئیتر وشه‌ی (إله)ی تێدا نییه، به‌شی (تبارک) هه‌ر باسی ئاخیره‌ته و دووجار ووشه‌ی (إله) ی تێدا هاتووه یه‌ک له سووره‌ی (نوح) [لاتژرن آلهتکم ولاتژرن وداً] ته‌نانه‌ت سوره‌که باسی به‌ندایه‌تی و خواپه‌رستییه، که‌وا دیاره دوای سوره‌کانی په‌یوه‌ست به ئاخیره‌ت وه‌ک (مبدڕ)ێک بووبێت بۆ گواستنه‌وه بۆ یه‌کتاپه‌رستی که بانگه‌واز بۆ به‌ندایه‌تی هه‌یه که هه‌ڵوێسته له‌به‌رامبه‌ر (الوهیه) به‌ڵام ئاشکرا کردنی (الوهیه) ی خوایی تێدانییه، به‌ڵام ئه‌و وشه‌ی (آلهه)یه‌ی تێدایه که دواتره، وه یه‌کێکیش له سوره‌ی (المزمل) که گرفتێک دروست ئه‌بێت که ئهوێژرێت: [رب المشرق والمغرب لااله الا هو فاتخژه وکیلا] هه‌ندێ ءوتویانه سێهه‌مین سوره‌یه که دوای (العلق) یان (ن) واته(القلم) هاتووه که لێره‌دا شتێک باسی لێوه بکه‌ین:
ئه‌م ڕێکخستنی دابه‌زینه شتێکی هه‌ڵێنجاندن (استنباگی)یه له ژماره‌یه‌ک له شوێنهکهوتووانء ئه‌وانه‌شیان شووینیان هه‌ڵگرتوون (تابعین و تابعی تابعین) که گێڕاویانه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌کلاکه‌ره‌وه نیه، که هاوه‌ڵ و یاران شایه‌تی دابه‌زینی سروش بۆسه‌ر پێغه‌مبه‌ری خواوه نه‌بوونه. بۆ نموونه، وتوویانه سوره‌ی (ن) دووهه‌مین سوره‌یه که دابه‌زیووه(نازل) بووه، بۆ؟ چونکه ئایه‌تی [ماڕنت بنعمه ربک بمجنون] ی تێدایه، وه وتوویانه ئه‌مه که ڕه‌تی (نه‌فی) شتێتی لێ ئه‌کات، له حاڵێکدا ئه‌م سوره تێهه‌ڵچوونه له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕان مه‌گه‌ر له کۆتایی دا نافه‌رموێت: [ویقولون انه لمجنون]، مه‌گه‌ر هه‌ر دوای ئه‌وه [ما ڕنت بنعمه ربک بمجنون] نافه‌رموێ: [فستبێر ویبێیرون] جه‌نگه له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌شه‌کان (گغاه) و (زنیم)مه‌کان ئه‌مه ده‌ری ئه‌خات که (استنباگات)ێکی لاواز بووه که ئه‌م ڕێکخستنه‌ی کردووه، نموونه‌ی تر سووره‌ی (المزمل)له وشه‌ی (مزمل)و (المدپر) له وشه‌ی (مدپر) دا ئه‌م ڕێکخستنه دانراوه له‌و گێڕانه‌وه‌یه‌دا فه‌رمووی (زملونی)جارێکیش فه‌رموویه‌تی: (دپرونی) جا هاتووه [یاڕیها المزمل]، [یاڕیها المدپر] له حاڵێکدا ئه‌م سوره‌ی (مزمل)ـه له دوای قۆناغێکی زۆر له به‌سه‌رچوونی رۆژگاری پێغه‌مبه‌رایه‌تی (نبوه)وه نزیک له رۆژگاری (رساله) که ئاماده‌ی ئه‌کات بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی ترساندن(انژار)، [إنا سنلقی علیک قولا پقیلا]، [قُم فڕنژر]. سوره‌ی (مدپر)یش خاڵی ده‌ستپێکردنی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه(رساله) که ئه‌بێ له دوایدا هاتبێ ئه‌م (تزمل) و (تدپر)ه ماددی نابێ ببێت و کامیان (ڕبلغ)تره ئه‌و (متدپر)بووه یان (متزمل)؟ هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه که ئه‌بێ له ئایه‌ته‌کانی خۆیاندا وورد بڕوانرێ که (تدپر) شتێکه و (تزمل) شتێکی‌تر [ یاڕیهاالمزمل ] ئه‌ی ئه‌وه‌ی که (متزمل)ی به خۆشگوزهرانیء ڕابواردن و شهوبێ خه‌م خه‌وتن و هه‌ڵنه‌گرتنی باری قوڕس و گرفتار بوون به ده‌ست داب و نه‌ریته‌وه. ئه‌وه‌ی که ئه‌بێ خه‌وت و خواردنت به‌پێی به‌رنامه بێت ئیتر باوی ئه‌مه نه‌ماوه. ئیتر[ق‌م فڕنژر] هه‌تا نافه‌رموێ ئه‌بێ وه‌ختێ هه‌ڵئه‌ستی هه‌مووی قورئان خوێندن بێت یا نوێژبێت هه‌ر دانیشه (ق‌م) جا پاشان ئه‌فه‌رموێ (ورتل) ئاخر ئه‌گه‌ر پێی فهرمووبایه(وقم ورتل) ئه‌بوایه پرایی ههڵسانهوهکهی له خوێندنه‌وه‌و(ترتیل) بکردایه، به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌گه‌ر بیوتایه (ق‌م فرتل) هه‌روا ده‌بوو به‌ڵام وه‌ختێ ئه‌وترێت: بۆنموونه: (ق‌م ورُد الباب) فه‌رمانه‌که خودی ههڵسانهوهکهی به ته‌نیا مه‌به‌ست نییه، چونکه ده‌کرێ به دانیشتنهوهش ده‌رگاکه دابخرێ. که‌واته ئه‌بێ ههسڵێو ده‌رگاکه‌ش پێوه‌بدا
له‌به‌رئه‌وه (ق‌م ورتل) یش هه‌روایه. جا دوایی باسی بێ باوه‌ڕان ئه‌کات، دیاره که له‌وانه نیه که له‌سه‌ره‌تاوه دابه‌زی بێت، به‌ڵکو دابه‌زینی دواتره.
به‌ش (جزْ )ی (الژاریات) یش له چه‌ند شوێنێکدا وشه‌ی (اله) هه‌یه له سوره‌ی (ق)و (الژاریات) دا، له سوره‌ی (گور)دا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ که‌مێک وردبێته‌وه تیایدا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که باسی (اله) لێره‌دا له‌به‌رئه‌وه نیه ته‌وه‌ری باسه‌که‌ی (الوهیه)یه به‌ڵکو له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و باسه‌دا که له پێشدا وتمان (توحید الالوهیه) دامه‌زراوه له‌سه‌ر ئیمان به ئاخیره‌ت، بۆ نموونه له سوره‌ی (ق) دا ئه‌فه‌رموی: [ڕلقیا فی جهنم کل کفار عنید] دیاره که (کفار) به‌و هه‌موو ئایه‌تانه‌ی که باسکرا له ئیمان به دوامایی و قودره‌ت و زیندووکردنه‌وه‌ی زه‌وی و ئافراندنی پێشینیان و زیندزوکردنهوهی مردووان، ده‌فه‌رموێ: [ڕلقیا فی جهنم کل کفار عنید مناع للخیر معتد مریب الژی جعل مع الله الها آخر ] وختێکیش که باوه‌ری به دوامایی نه‌بوو بێ گومان کۆتایی کار ئه‌بێت بۆئه‌وه‌ی که (مع الله الها اخر) خوایه‌کی تریش قه‌رار بدات.
جا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که قورئانیش شه‌رحی سوره‌ی فاتیحه‌یه. سه‌رجه‌م (سوره)ی قورئانیش ڕێچکه‌ی دابه‌زینی ئاوابووه. یه‌که‌م سوره‌ی ئیمان بهدوامایی دابه‌زیووه ئینجا دوای ئه‌وه ئیتر ده‌ستی پێ کردووه، سوره‌ی (حم ـ ه‌کان، ی‌س، ێافات، ێ) ئائه‌وا له یه‌کتاپه‌رستیدا هاتوون، ئه‌م بابه‌ته‌ش بابه‌تێکی زۆر گرنگه و بێجگه له‌م ریزبه‌ندیه بانگه‌وازکردن زۆر گرفت و ئاریشه‌ی تێ ئه‌که‌وێت و زۆریش مانووبوون و که‌م به‌رهه‌م ده‌ست که‌وتن دێته ئاراوه.
لێره‌دا، بابه‌تێکی ینچینهیی تر هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بانگخواز ئه‌بێ بانگه‌وازێکی تێروته‌سه‌ل بێتء بانگه‌وازێکی چڕ‌و پڕ بێت، چونکه سوره‌ی فاتیحه یه‌که‌م جار دێت که ئه‌گه‌ر پێش له هه‌موو قورئان نه‌هاتبێ بێ گومان ئه‌بێ دوای ئه‌و پێنج ئایه‌ته‌که‌ی سوره‌ی (العلق) هاتبێ که ئه‌و زه‌مینه سازبووبێ بۆ وه‌رگرتنی فاتیحهکه که سه‌ردێر و ناوه‌رۆکه‌و سروشتی (مه‌تن) و سه‌ردێریش وایه که ئه‌بێ له سه‌ره‌تاوه بێت یه‌که‌مجار (فاتیحه) دێت تێکڕایی له ئایین ڕوونده‌کاته‌وه، تا ئه‌و بانگکراوه بزانێ بۆچی بانگی ئه‌که‌یت جا دوای ئه‌وه‌ی که سهردێڕهکهت به‌سه‌ردا خوێنده‌وه و به‌سه‌ردا دا، ئه‌مجاره ئه‌چیت له ده‌ستپێکه‌وه دێته‌وه به چڕوپڕی نهێنیه‌کی تریش که هه‌ر له سوره‌ی (فاتیحه) دا هه‌یه، ئه‌وه‌یه هه‌ر سوره‌تێک له قورئان بیگری ده‌رئه‌که‌وێت (متکلم). خوای په‌روه‌ردگاره هه‌تا سوره‌ی (الکوپر) به‌و هه‌موو کورتیه‌وه که هه‌یه‌تی له‌وێ جه‌لالی په‌روه‌ردگاریه‌ت ده‌رئه‌که‌وێت که ئه‌و (متکلم)ه که‌چی له فاتیحه دا ته‌نها سوره‌تێکه له قورئاندا که مرۆڤ تیایدا (متکلم) بێت [الحمد الله رب العالمین*الرحمن الرحیم* مالک یوم ا‌لدین* ایاک نعبد وایاک نستعین*اهدنا الێراگ المسقیم* ێراگ الژین انعمت علیهم غیر المغچوب علیهم والچالین ] چ نهێنییه‌ک هه‌یه لێره‌دا؟
وا ئه‌زانم نهێنیه‌که ئه‌مه‌یه که ئه‌بێ مرۆڤ ببێته ئه‌هلی ئه‌م سوره‌یه ئه‌وسا شایانی ئه‌وه په‌یدا ئه‌کات که ببێ به (مخاگب)ی شه‌رحی قورئان. هه‌روه‌ختێ مرۆڤ وای لێهات به‌ڕاستی ئه‌مه به‌سه‌ر زمانیا تێپه‌ری. ئه‌وه وهختهئیتر ئاماده‌یه که سوره‌ته‌کانی تری قورئان دابه‌زێت و خوای په‌روه‌ردگاریش ده‌ست پێ ئه‌کات به قسه‌کردن له‌گه‌ڵیدا