ئایین و نه‌ته‌وه ، دوو چه‌مک ، دوو
ئایین و
نه‌ته‌وه ، دوو چه‌مک ، دوو هه‌ڵوێست
سه‌ردار شه‌مامی
پێشه‌کی:
ره‌نگه تۆێژینه‌وه‌و مشت‌و مڕ له‌مه‌ڕ کێشه‌ی کورد‌و
جیا کردنه‌وه‌ی ئایین‌و نه‌ته‌وه له یهکو تێڕوانینیان به دوو دیارده‌ی لێک
جوێ، که ههستو سۆزی به‌شێک له نووسه‌رانی گه‌لی کوردی، به‌ره‌و ئه‌وه ڕاکێشاوه
که دژایه‌تی ئایین بکهنو بۆ سڕینه‌وه‌ی له کوردستان هه‌وڵێکی چڕ‌و پڕ بده‌ن،
شتێکی ئاسان نه‌بێ، به‌داخه‌وه زۆرێک له‌م نووسه‌رانه ههوڵو ته‌قه‌للایان ئه‌مه‌یه
که جه‌ماوه‌ری کوردستان وا لێبکه‌ن ته‌نیا خۆ به کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه
خه‌ریک بکهنو به‌س؛ وه‌ک ده‌ڵێن: کێشه‌ی ئێمه‌ی کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تییه نه‌ک
کێشه‌ی ئایینی! ئێمه سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیمان لێکراوه، نه‌ک ئایینی! جا زۆر به
تام‌و خوێ، پلار داوێنه ئایین‌و بۆ خاشه‌بڕ کردنی ئایین له هه‌موو چه‌شنه
باسێکدا ئایین تاوانبار دهکهنو وه‌ک هۆکاری ته‌واوی لێقه‌وماوی، چه‌رمه‌سه‌ری،
بێدهرهتانیو دواکه‌وتوویی گه‌لی کورد باسی لێدهکهنو ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن.
ئه‌وان کرده‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کانی سووریا، ئێراق‌و ئێران
به سه‌ر ئاییندا دهسهپێننو ئیسلامی پێ تاوانبار ده‌که‌ن! به‌ڵام هیچ کات کرده‌وه‌ی
که‌ماڵ ئاتاتۆرکی لاییک – که زۆر‌و سته‌مێکی به‌رفراونی له نه‌ته‌وی کورد کرد‌و
به تورکی کێوی ناوزه‌د کردن- هه‌روه‌ها ستهمو زۆری حه‌مه‌ڕه‌زاشای په‌هله‌وی-
که ڕووخینه‌ری کۆماری مه‌هاباد بوو- به ئایدئۆلۆژی لاییکو بێباوه‌ڕه‌کانی
نازانن‌و ئه‌ویش به پیلانی ئیسلام ناوزه‌د ده‌که‌ن.
شتێک که زۆر جێی خۆیه‌تی باسی لێوه بکه‌م ئه‌مه‌یه که
ئه‌م نووسه‌ره به‌ڕێزانه هیچ کاتێک ئیزنیان به خۆیان نه‌داوه بیر له‌و دوو چه‌مکه‌ی« ئایین‌و نه‌ته‌وه»
بکه‌نه‌وه‌و به چاوێکی بیرمه‌ندانه بۆی بڕوانن؛ که ئیسلام چییه‌و نه‌ته‌وه
چییه؟ ئه‌رێ ده‌کرێ دوو شتی لێک جوێ بن یان ناکرێ ؟ ئه‌رێ کۆکردنه‌وه‌یان درووسته
یان نا؟ ده‌کرێ مرۆڤێک، هه‌ر دوو لا پێکه‌وه گرێ بدا یان نا؟ ئه‌رێ که پشتیوانیت
له نه‌ته‌وه کرد ئیدی ناتوانی پشتیوانی ئیسلام بیت، یان هیچ ناتهبایهکیان
پێکه‌وه نییه‌و ده‌کرێ پشتیوانی هه‌ر دوو لا بیت؟ ئه‌مان بۆ به لاڕێدا بردنی نه‌ته‌وه‌ی
کورد له ئاستی ئیسلام، دروشمی” ئێمه کوردین، جا موسڵمانین” له میدیا‌و
راگهینه گشتییه‌کانی به‌ر ده‌ستیان، په‌ره پێده‌ده‌ن.
بۆ ڕوون کردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو دیارده‌یه، پێناسه‌یه‌کی
کورت بۆ هه‌ر دوو چه‌مکه‌که ئاراسته دهکهمو ده‌چمه سه‌ر تێڕوانینی
ئیسلامییانه بۆ چه‌مکی نه‌ته‌وایه‌تی.
ڕێ خۆش کردن:
ئایین: دیارده‌یه‌که‌ی مێژوویی- کۆمه‌ڵایه‌تیه‌و په‌یوه‌ندی
به بڕوای مرۆڤ له‌مه‌ڕ خوا، گهردوونو بوونه‌وه‌ر هه‌یه‌و شێوازی هه‌ڵسوکه‌وتێکی
شایان له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا به مرۆڤی ده‌ناسێنێ.
نه‌ته‌وه: له ساده‌ترین پێناسه‌ی سۆسیۆلۆژیدا، نه‌ته‌وه
کۆمه‌ڵێک مرۆڤی هاوزمان، هاو ئایین، هاو ڕه‌چه‌ڵه‌کن(نیژاد) له چوارچێوه‌یه‌کی
دیاریکراو دا‌و ووشیارێکی کۆیی له‌سه‌ر ماف‌و داخوازه‌کانیان، ئه‌وانی له ده‌وری
یهکو له په‌نا یه‌کدا، کۆ کردۆته‌وه.
وه‌ک له‌م پێناسه‌دا ده‌ر ده‌که‌وێ ئایین په‌یوه‌ندی به
لایه‌نی گیانی مرۆڤه‌وه هه‌یه‌و نه‌ته‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به لایه‌نی خاک‌و
نیشتمانی مرۆڤه‌وه هه‌یه؛ یانی دوو چه‌مکی لێک جوێن؛ به‌ڵام هیچ ناکۆکیه‌کیان پێکه‌وه
نییه‌و به هاتنی دانه‌یه‌کیان ئه‌وی تریان قوتار نابێت. یانی ده‌کرێ مرۆڤێک هه‌م
پشتیوانی ئایین بێت‌و هه‌م سۆزی نه‌ته‌وایه‌تیشی لا پیرۆز بێت؛ به واتایه‌کی
دیکه، جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌م گۆشته، هه‌م ئێسقانه، هه‌م خوێنه، که هه‌رکام بۆ خۆی
شتێکی سه‌ربه‌خۆیه‌و هیچ کامیشیان دژی ئه‌وی تریان نییه، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه
هیچیان به بێ ئه‌وی تریان که‌ڵکی نییه، نه‌ته‌وه‌و ئایینیش به هه‌مان شێوه
له پانتایی(عرض) یه‌کدی دان له درێژایی(طول) یه‌کتری دا نین.
تێڕوانینی ئایین بۆ سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی:
وه‌ک ئاماژه‌م پێ‌کرد، ئایین په‌یوه‌ندی به لایه‌نی بیر‌و
بڕوای مرۆڤه‌وه هه‌یه؛ جا جێگای خۆیه‌تی بزانین ئایین چ بیر‌و بۆچوونێک له ناخی
مرۆڤدا سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه بهدیدێنێو چ تێڕوانینێکی بۆ نه‌ته‌وه له لای مرۆڤی
ئاییندار دروست ده‌کا؟ ئێستا بۆ ڕوون کردنه‌وه‌یه‌کی تێر‌و ته‌سه‌ل له دوو
لایه‌نه‌وه باسه‌که ده‌ورووژێنم:
گهلو نیشتمان له ڕوانگه‌ی ئایینه‌وه:
دیاره کاتێک ده‌ڵێین ئایین مه‌به‌ستمان ئایینی ئیسلامه،
– چوون زۆرینه‌ی گه‌لی کورد موسڵمانن‌و باوه‌ڕیان به ئایینی ئیسلام هه‌یه – جا
بۆ پێناسه‌کردنی دیدێکی ئیسلامیانه بۆ نه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌قه سه‌ره‌کیه‌کانی
ئیسلامواته قوڕئان‌و حهدیسو کرده‌وه‌ی هه‌واڵانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر
خۆی‌و یارانی ده‌سپه‌روه‌رده‌ی بێ).
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی ئیسلام، ئه‌و کاته‌ی که به نابهدڵییو
ناچاری، زێدی خۆی؛ شاری مه‌ککه به‌جێدێڵێ، سه‌باره‌ت به وڵات‌و نیشتمانی خۆی،
ئاوه‌ها ده‌فه‌رموێ: ما اطیبک من بلد و احبک الی، و لولا ان قومی اخرجونی فیک ما
سکنت غیرک. ( تیرمیزی له ئیبنوعه‌بباسه‌وه گێڕاوێته‌وه)
واته: چه‌ند نیشتمانێکی خۆشیه‌وه چه‌نده‌م له لا خۆشهویستیو
ئه‌گه‌ر گه‌له‌که‌م له تۆ، وه‌ده‌ریان نهنابام بێجگه له تۆ له هیچ جێیه‌کی تر
نیشته‌جێ نه‌ده‌بووم!
کاتێکیش دێته شاری مه‌دینه ئاوه‌ها ده‌فه‌رموێ: اللهم
حبب الینا المدینه کحبنا مکه او أشد .. ( دوو شێخی حه‌دیس له عائشه‌ی دایکی
ئیماندارانیان گه‌ڕاندۆته‌وه- ر.خ- )
واته: ئه‌ی خوایه! شاری مه‌دینه‌مان له‌لا خۆشه‌ویست
بکه وه‌ک خۆشه‌ویستیمان بۆ شاری مه‌ککه یان زیاتریش.
جگه له‌وه‌ش، کاتێک کۆمه‌ڵێک له یارانی، له کێوی
ئوحود شه‌هید دهکرێنو هه‌ر له‌وێش به خاکیان ده‌سپێرن فه‌رمووی: إن احدا جبل
یحبنا و نحبه. (دوو شێخی حه‌دیس له ئه‌نسی کوڕی مالکیان گێڕاوه‌ته‌وه)
واته: ئوحود شاخێکه، ئێمه‌ی خۆشی دهوێو ئێمه‌ش
خۆشمان ده‌وێ.
ئه‌مه ههستو نه‌ستی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه که سه‌باره‌ت
به گهلو نیشتمانی خۆی ده‌ری ده‌بڕێ!!
ئه‌مه له لایه‌ک، له لایه‌کی تریشه‌وه ئایین، فه‌رمانمان
پێ ده‌دا که شوێن رهوشتو کرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر بکه‌وین؛ وه‌ک خوای باڵا ده‌ست
ده‌فه‌رموێ: یا ایها الذین آمنوا أطیعوا الله و أطیعوا الرسول… (
نسا‌ء/۵۹) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه،
فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌رو … بکه‌ن
به گۆره‌ی ئه‌م ئایه‌ته، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ، که ئه‌گه‌ر
که‌سێک باوه‌ڕی به ئایینی ئیسلام بێت‌و سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی لا پیرۆز نه‌بێ، وه‌ک شوێنکه‌وتوویه‌کی
راسته‌قینه‌ی پێغه‌مبه‌ر ناناسرێ، ده‌نا چۆن ده‌بێ پێچه‌وانی ئه‌و که‌سه بجوڵێته‌وه
که وه‌ک ههواڵهێنهری خوای باڵاده‌ست، بڕوای پێ هێناوه له کاتێک دا خوا فه‌رمانی
پێداوه که شوێن پێغه‌مبه‌ر بکه‌وێ.
جێی خۆیه‌تی ئاماژه‌یه‌کیش به هاواڵانی پێغه‌مبه‌ر بکه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین وته‌ی پێغه‌مبه‌ر تا چ ئاستێک سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی له‌لا پیرۆز
کردوون؟
ده‌گێڕنه‌وه که بیلالی حه‌به‌شی ( خوی لێ ڕازی بێ) پاش
کۆچ کردنی بۆ شاری مه‌دینه ههستو نه‌ستی خۆی سه‌باره‌ت به شاری مه‌ککه له‌م
چه‌ند دێڕه شێعره‌دا ده‌ر ده‌بڕێ:
الا لیت شعری هل ابیتن لیله بفخ و حولی اذخر و جلیل
و هل اردن یوما میاه مجنه و هل یبدون لی شامه و طفیل
واته: ئه‌رێ خۆزگه زانیبام داخوا رێ ده‌که‌وێ هیچ شه‌وان
له «ف‌خ» – که ناوی شوێنێکه – بمێنمه‌وه، له حاڵێک دا که «اذخر» و « جلیل» م
له ده‌وره بن!
ئایا هیچ ڕۆژان ده‌چمه‌وه سه‌ر ئاوی « مجنه»؟و ئایا
جارێکی دی « شامه»و « طفیل»م لێ وه‌ده‌ر ده‌که‌ون؟
به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی زۆر‌و سته‌می زۆرداران له ڕوانگه‌ی
ئیسلامییه‌وه:
ئایینی ئیسلام شوێنکهوتۆکانی خۆی وا ڕا دێنێ، که مل
بۆ هیچ زۆر‌و سته‌مێک دانهخهنو به هیچ مه‌رجێک له ئاست زۆرداران به قڕو قه‌پی
نه‌مێننه‌وه، وه‌ک پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێ: أفضل الجهاد کلمه حق عند سلطان
جائر ( مسند امام احمد ، سنن ابن ماجه و ابی داود)
واته: باشترین جیهاد(تێکۆشان له ڕێگه‌ی دین) ده‌ربڕینی
وشه‌یه‌کی هه‌قه له لای کاربه‌ده‌ستێکی زۆردار!
یان ده‌فه‌رموێ: من قتل دون ماله فهو شهید و من قتل دون
اهله او دون دمه او دون دینه فهو شهید( رواه الشیخان و ابوداود)
هه‌ر که‌س له پێناو پارێزگاری له ماڵه‌که‌ی بمرێ به
شه‌هید ده‌ژمێردرێ، هه‌رکه‌سیش له پێناو پارێزگاری له گه‌له‌که‌ی یان له پێناو
پارێزگاری له گیانی یان ئایینه‌که‌ی بمرێ به شه‌هید ده‌ژمێردرێ!
یان ده‌فه‌رموێ: خیرکم المدافع عن عشیرته ما لمیأثم (
رواه ابوداود عن سراقه بن مالک)
واته: چاکترینتان ئه‌و که‌سه‌یه که به‌رگری له تیره‌و
گه‌له‌که‌ی خۆی ده‌کات، به‌ڵام به مه‌رجێک تووشی تاوان‌و سه‌رپێچی نه‌بێت. [
واته: به مه‌رجێک ئه‌و له‌سه‌ر کردنه‌وه‌و به‌رگری لێکردنه نه‌بێته هۆی سته‌م کردن
له تیره‌و گه‌لێکی تر]
ئایینی ئیسلام به شوێنکهوتۆکانی ده‌ڵێ؛ مل که‌چ
کردن له ئاست زۆرداران سته‌مه‌و ئه‌و که‌سه‌ی له ئاست زۆردار مل که‌چ ده‌کا،
خۆیشی وه‌ک سته‌مکارو زاڵمێک ده‌ناسێندرێ، وه‌ک خوای باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێ:
لاتظلمون ولاتظلمون ﴿ بقره / ۲۷۹﴾
واته؛ نه سته‌م دهکهنو نه سته‌متان لێ ده‌کرێت [ نابێ ئیزن بده‌ن سته‌متان لێ بکرێ‌و ده‌بێ به‌رهه‌ڵستی هه‌موو چه‌شنه سته‌مێک بکه‌ن]
ئایینی
ئیسلام بڕواداران به‌م شێوه په‌روه‌رده ده‌کاو به‌م
شێوه سۆزی نه‌ته‌وایه‌تییان لا پیرۆز ده‌کات؛ بۆیه له نێو گه‌لی کوردستانماندا
ئه‌و که‌سانه‌ی که له پێشاهه‌نگی پارێزگاری‌و شۆڕشگێڕی دا بوون، که‌سایه‌تیی به ته‌واو مانای بڕوادار به ئیسلام بوون.
که‌س
ناتوانێ نکووڵی له ئیماندارێتی ڕێبه‌رانێکی وه‌ک شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری(شه‌مزینان)، شێخ سه‌عیدی پیران، به‌دیعوززه‌مان سه‌عیدی
نوورسی، شێخ مه‌حموودی نه‌مر، مه‌لاخه‌لیلی
گۆڕه‌مه‌ڕی، پێشه‌وای نه‌مر قازی مه‌حه‌ممه‌د، مه‌لا مسته‌فای بارزانی‌و … بکات! که سه‌رۆکایه‌تی
شۆڕشی گه‌لی کوردیان له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ته زلهێزهکانو سته‌مکاره‌کان له ئه‌ستۆ گرت‌و به‌رهه‌ڵستی
زۆری ئه‌وانیان دایه‌وه.
ده‌ره‌نجام:
له ئاکامدا ده‌مهه‌وێ بڵێم؛ خه‌ڵکی کوردستان له سه‌دا
نه‌وه‌دی موسڵمانه‌و باوه‌ڕی به ئایینی ئیسلام هه‌یه، جا ئه‌گه‌ر به ڕاستمانهو
سۆزی نه‌ته‌وایه‌تیمان لا پیرۆزه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیمانه،
باشترین ڕێگه، ئه‌وه‌یه که بێین له لایه‌نی ئایینییه‌وه جه‌ماوه‌ری کوردستان
هان بده‌ین بۆ وه‌رگرتنی مافی ڕه‌وای خۆیان تێبکۆشنو خه‌باتیی له پێناو دا بکه‌ن.
به ڕای من دوورخستنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان له
ئایین‌و هه‌وڵ دان له‌م بواره‌دا وه‌شوێن که‌وتنی کڵاوی لاره‌و هه‌وڵێکی بێ که‌ڵکه
! وه هه‌روه‌ها پێموایه ئه‌و ههوڵو تێکۆشانه‌ی که بۆ بنه‌بڕ کردنی ئایین ده‌کرێت،
ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌شتای بۆ وه‌رگرتنی مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌کار بهێنرایه، ئێستا
حاڵمان حاڵێکی دیکه دهبووو له بار‌و دۆخێکی تردا ده‌ژیاین.
به‌و هیوایه که بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و باسی زانستی له سه‌ر
کێشه جهوههریهکانو ئیستڕاتیژهکان، ناوه‌ندێکی بێلایه‌نی زانستی، بۆ تاووتوێ
کردن‌و توێژینه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو کێشه‌و پرسه‌کان ساز بدرێ‌و به خوێندنه‌وه‌یه‌کی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئیستراتژیک سرنج بدرێته هه‌موو ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندیان
به نه‌ته‌وه‌وه هه‌یه له‌وانه، دیارده‌ی به‌جیهانیی بوون، په‌یوه‌ندی نێوان
ئایین‌و ده‌سه‌ڵات، مه‌سه‌له‌ی شوناسی کورد، مه‌سه‌له‌ی زمانی یه‌کگرتوو و … هتد.
له کۆتایی دا ئاواته‌خوازم که هه‌موومان به هه‌ر بیر‌و
باوه‌ڕێکه‌وه که هه‌مانه، له فیکری دانوستاندنێکی راسته‌قینه‌و گهرمو
گوڕدابینو چاوی دایکی نیشتمان‌و خه‌ڵک، به ئاکامه ئهرێنییهکانو سه‌رکه‌وتنی
ههنگاوهکانو برایهتیو ته‌بایی ڕۆشن بێته‌وه.