خه‌ته‌نه‌کردنی کچان له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه چۆن سه‌یر ده‌کرێت؟
خه‌ته‌نه‌کردنی کچان له‌ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه چۆن سه‌یر ده‌کرێت؟
-ئه‌گه‌ر کچێک خه‌ته‌نه نه‌کرێت ئایا گوناهبار ده‌بێت، یا وه‌ک ده‌وترێت نانی ده‌ستی حه‌رامه؟
وه‌ڵام:
+پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه پێم باشه ئاماژه به چه ند ڕاستیه‌ک بکه‌م که بریتییه:
* تائێستا سه‌ره‌تایه‌کی ڕوون نیه بۆ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ته‌نه‌ی کچان که‌جێگه‌ی متمانه‌و باوه‌ڕبێت.
*ئه‌وه‌ی وتراوه یا ده‌وترێ خه‌ته‌نه‌ی کچان شتێکه ئیسلام دایهێناوه له‌ڕاستی دووره‌و بێ بنه‌ماو بێ به‌ڵگه‌یه.
*خه‌ته‌نه‌ی کچان نه‌ریتێکی کۆنی پێش هاتنی ئاینی ئیسلامی پیرۆزه، هه‌ر له‌چاخه کۆنه‌کاندا بووه‌و ئه‌نجامدراوه.
* هیرۆدۆست مێژوونوسی ناسراوی ئیغریقی- یونان- ئه‌ڵێت:
ئه‌وانه‌ی خه‌ته‌نه‌یان ئه‌نجامداوه له‌سه‌ره‌تای چاخه کۆنه‌کان بریتین له: میسریه‌کان، ئاشوریه‌کان، کوسیدیون، حهبهشیهکانو گه‌لانی تر به‌زۆری له میسریهکانهوه فێربوون
* شێخ مه‌حمود شه‌لتوت شێخی پێشووی ئه‌زهه‌ر فه‌رمویه‌تی:
“کرداری خه‌ته‌نه کردن، کردارێکی کۆنه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤایه‌تیه‌وه بووه‌و به‌رده‌وام بووه تاهاتنی ئاینی ئیسلامیش“.
* ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه:
عه‌ره‌به‌کان پێش هاتنی ئیسلامیش، خه‌ته‌نه‌یان ئه‌نجامداوه چ بۆکچان چ بۆ کوڕان بێ جیاوازی، له‌ناویاندا به‌جۆرێک په‌ره‌ی سه‌ندوو بڵاوه بو ببووه داب‌و نه‌ریتێکی ته‌واو له نێویاندا.
“حوکمی خه‌ته‌نه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا“
ڕون‌و ئاشکرایه حوکمه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ته‌نها له‌ڕێی سه‌رچاوه سه‌ره‌کیه‌کانیه‌وه وه‌رده‌گیرێ که هه‌موو زانایان له‌سه‌ری کۆکن که‌بریتین له:
*قورئانی پیرۆز
*فه‌رموده شیرینه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌وانه‌ی که پله‌ی ڕاست‌و ڕه‌وانی (صحیح) یان هه‌یه.
*کۆده‌نگی زانایان (الاجماع)
*قیاس
* قورئانی پیرۆز:
له قورئانی پیرۆزدا ئایه‌تێک نیه نه‌به ئاشکرا نه‌به شاراوه‌یی باس له خه‌ته‌نه‌ی کچان بکات.
* فه‌رمووده شیرینه‌کانی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای لێبێت)
گهربهوووردی سه‌یری هه‌موو فه‌رموده شیرینه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای لێبێت) بکه‌ین له‌مه‌ڕ خه‌ته‌نه‌ی کچان ئه‌گه‌ینه ئه‌م ئه‌نجامه:
*فه‌رموده‌یه‌کی صحیح نیه که ((قطعى الدلاله) بێت فه‌رمان به‌کردنی خه‌ته‌نه‌ی کچان بکات.
*زۆربه‌ی ئه‌و فهرمودانهی ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌ی مێینه هاتوون لاوازن‌و نه‌گه‌یشتونه‌ته پله‌ی صه‌حیح و له‌ڕووی سه‌نه‌ده‌وه به هێزنین.
*ئه‌و فهرمودانهی که‌له ڕووی سه‌نه‌ده‌وه لاوازبن حوکمی شه‌رعیان له‌سه‌ر بنیات نانرێت، به پێی بۆچوونی زانایان.
-ئه‌بوداود فه‌رمویه‌تی: ” فه‌رموده‌ی خه‌ته‌نه‌ی مێینه له‌چه‌ند ڕوویه‌کی جیا جیاوه گێڕاوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌می هه‌مویان لاوازن، دروست نیه بکرێنه به‌ڵگه‌و پیشتیان پێ ببه‌سترێت“.
* ئیمامی مه‌ناوی فه‌رمویه‌تی له (فتح القدیر) (۱/۲۸۰) وه خاوه‌نی (نیل الاوطاریش (۱/۱۸۳):(لیس فی الختان خبر یعول علیه، ولا سنه تتبع)، واته: ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌ی کچان نه‌ڕاسته بۆی بگه‌ڕێینه‌وه وه‌نه سونهتێکیشه دوای بکه‌وین…
* سید سابق له کتێبی (فقه السنه) (۱/۳۳)، فه‌رمویه‌تی: “ئه‌و فهرمودانهی ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌ی ژنان هاتووه هه‌مووی لاوازن‌و کاریان پێ ناکرێت“.
* ڕای زانایانی فیقهی ئیسلامی:
زانانایان ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه‌ی کچان چه‌ند ڕایه‌کی جیاوازیان هه‌یه:
*ڕای یه‌که‌م:- خه‌ته‌نه واجبه بۆ پیاوان‌و ژنان به بێ جیاوازی.
*ڕای دووه‌م:- خه‌ته‌نه هه‌ر واجب نیه، نه بۆ پیاوان نه بۆ ژنان، به‌ڵکو بۆ هه‌دووکیان سونه‌ته‌و به‌س. ئه‌مه‌ش ڕای حهنهفیهکانو ڕای هه‌ندێ له هاوه‌ڵانی ئیمامی شافیعی‌و شێخ البصری وڕایهکی ئیمام مالیکه، (سه‌یری المغنی والشرح الکبیر :(۱/۷۰) وفتح القدیر (۶/۴۵) بکه).
*ڕِای سێهه‌م:- خه‌ته‌نه بۆ پیاوان واجبه، به‌ڵام بۆ ژنان مهکرمهیه واته نه واجبه نه سوننه‌ته، ئه‌مه‌ش ڕای ئیمامی ئه‌حمه‌ده.
***پوخته‌ی بابه‌ته‌که ئه‌مه‌یه:
جه‌ماوه‌ری زانایان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌ی کچان سونه‌ته یا مهکرمهیه، و واجب نیه.
شتێکی ڕون‌و ئاشکرایه: سونه‌ت هه‌رکات مرۆڤ ئه‌نجامیدا پاداشتی هه‌یه، نه‌شیکرد هیچ تاوانێکی له‌سه‌ر نیه‌و گوناهی ناگات.
بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ زانستی نوێ ده‌ریخست که خه‌ته‌نه‌ی کچان زیانی هه‌یه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی ژناندا نیه، له‌ڕوانگه‌ی یاسایی فیقهی ئیسلامی (لاضرر ولاضرار) فه‌توا ئه‌کرێت به‌نه‌کردنی، چونکه ده‌قێکی (قطعى الدلاله)ی له‌سه‌ر نیه، هه‌روه‌ک له لیژنه‌ی باڵای فه‌توای یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان هه‌ربه‌م شێوه فه‌توا دراوه.
** که‌وا بوو خوشکی به‌ڕێزم:
وه‌ک باسمان کرد له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌ی کچان فه‌رموده‌یه‌کی (صه‌حیح)و ڕاست‌و ڕه‌وان نیه، هه‌روه‌ها زانستی پزیشکی سه‌لماندویه‌تی ئه‌م کرداره زیانی هه‌یه بۆ ژنان ، جا که وایه ئه‌و کاره ئه‌نجام مه‌ده‌ن.
ماموستا احمد شافیعى / سوزی محراب