بابه ته كان

هه‌ڵوێستى ئیسلامیه‌کانى جیهانى ئیسلام

هه‌ڵوێستى ئیسلامیه‌کانى جیهانى ئیسلامى وعه‌ره‌بى
له‌ سه‌ر کێشه‌ى کورد و هه‌ڵویستى کوردیش له‌سه‌ر کاره‌ساتى غه‌زه‌..

باڵامبو هه‌ڵه‌بجه‌یی..

شارى غه‌زه‌ى به‌ خوێن سوورکراو , وا ماوه‌ى ۱۳
رۆژه‌ سوپا درنده‌که‌ى  ئیسرائیل  دانیشتوانه‌که‌ى خه‌ڵتانى خوێن کردووه‌  که‌ زیاتر له‌ ۲۵۰ منداڵى رۆح سوکى ئه‌م شاره‌  خوێناوییه‌ 
خه‌ڵتانى خوێن کراون , که‌ ئه‌مه‌ش په‌ڵه‌یه‌کى  ره‌شى سووره‌ به‌ نێو چاوى ده‌سه‌ڵاتدارنى ئیسرائیل
که‌ رۆژێک ئه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م قه‌سابخانه‌یه‌ په‌لکێشى دادگاى لاهاى بکرێن , که‌
به‌شێکى هێرشه‌که‌ زیاتر رووبه‌رووى خه‌ڵکى سڤیل ومه‌ده‌نى  بۆته‌وه‌ , وا ماوه‌ى ۱۳ رۆژه‌ , ژیان و حاڵى
خه‌ڵکى هه‌ژارى غه‌زه‌  بێبه‌شن له‌ هه‌موو
مافه‌ ئینسانى و مرۆیه‌کان و ئاسمانى ئه‌م شاره‌ دووکه‌ڵو ته‌ماوى کراوه‌ به‌ بۆمبى
قه‌ده‌غه‌کراو , جگه‌ له‌وه‌ى ماوه‌ى دوو ساڵه‌ گه‌مارۆ دراوه‌ له‌ هه‌رچوار لاوه‌
.

 

گه‌لی کوردی مووسوڵمانیش  ده‌یان ساڵًه‌ خه‌ڵکه‌که‌ى به‌ خوێن سورکراوه‌و
خاک ونیشتمانى داگیر کراوه‌ وه‌ک ئێوه‌  له‌
لایه‌ن رژێمه‌ کانى سه‌دام وئیران وتورکیا و سوریا , وا  ئه‌مرۆ زۆرینه‌ى گه‌لى کورد هاوهه‌ڵوێست و
هاوخه‌من بۆ ئێوه‌ى مه‌زڵوم,  مه‌گه‌ر که‌سانێکى
که‌م نه‌بێت ئه‌ویش ویژدانیان زیندوو نیه‌و وه‌ک ئایدۆلۆژیا دژى ئیسلامن  که‌ پێیان ئاسایی نیه‌ گه‌لى کورد دژى ئه‌م قه‌سابخانه‌یه‌
هه‌ڵوێستى هه‌بێت  ته‌نانه‌ت به‌ رِه‌واى
نابینن ئیسلامیه‌کانى کوردستان  به‌ به‌یاننامه‌یه‌کیش  هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌ربرن ,  که‌ ئیسلامیه‌کانیش خۆى له‌ یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵ
بزوتنه‌وه‌ ده‌بینێته‌وه‌ که‌ کاتێ هێرش و تۆبارانى ئیران وتورکیا کرایه‌ سه‌ر قه‌ندیل
وناوچه‌کانى ترى کوردستان به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌و دوو ولاته‌یان کرد و داوایان
کرد کێشه‌ى ره‌واى گه‌لى کورد ئه‌بێت به‌ شێوه‌ى ئاشتى چاره‌سه‌ر بکرێت نه‌ک په‌نا
بۆ تۆباران وقرِکردنى نه‌ته‌وه‌که‌ى , وه‌ هه‌میشه‌ له‌ خه‌مى ره‌واى نه‌ته‌وه‌که‌یان
بوونه‌ له‌ هه‌ر کۆرو کۆنگره‌یه‌کى جیهانى ئیسلامى  باسیان له‌ مافى ره‌واى گه‌لى کورد کردوه‌ وه‌
به‌ ئاشکرا پیێان راگه‌یاندون چۆن ئێوه‌ مافى ده‌وڵه‌تان هه‌یه‌ گه‌لى کوردیش هه‌مان
مافى خۆى هه‌یه‌  , دژى زمان ونه‌ته‌وه‌ى
کورد واته‌ دژى قورئانى پیرۆز چونکه‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ پێی ئیسلام وه‌ک یه‌کن
هیچ  نه‌ته‌وه‌یه‌ک مافى زیاتر به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کى
تر نیه‌ , وه‌ له‌ پرۆگرام و ستراتیژێتى حیزبه‌ ئیسلامیه‌کان زۆر به‌ روونى
وئاشکرا مافى چاره‌ى خۆنوسین و بوونى ده‌وڵه‌تى کوردى به‌ ره‌وا ده‌زانن ئه‌وانه‌ش
که‌ ده‌ڵێن ئیسلامیه‌کان هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یان نیه‌ ته‌نها ده‌چێته‌ خانه‌ى پروپاگه‌نده‌ى
ئایدۆلۆژییه‌وه‌و دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌ . ئه‌وه‌تا  له‌ سه‌رانسه‌رى هه‌موو جیهان خه‌ڵکانى سیاسیی
و  ئازادیخواز له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ راست له‌ ئیسلامیه‌وه‌
بۆ عه‌لمانى ئیدانه‌ى ئیسرائیل و رژێمه‌که‌ى ده‌که‌ن . که‌ نمونه‌ى  هه‌ڵوێست به‌رزى سه‌رۆکى فه‌نزوێلا هۆگۆ چافێز
سه‌فیرو دیبلۆماتانى ئیسرائیلى له‌ ولاتى خۆى ده‌رکرد به‌ هۆى کاره‌ نا مرۆڤانه‌که‌ى
ئیسرائیل ده‌رحه‌ق  به‌ شارى غه‌زه‌ , بۆیه‌
ئه‌وه‌ى تۆزقاڵێک ویژدانى زیندوو بێت ئه‌بێت له‌ رووى مرۆییه‌وه‌ ئیدانه‌ى ئه‌م
کاره‌ى ئیسرائیل بکات بۆ ئه‌وه‌ى جارێکى تر هیچ ولات و حکومه‌تێک  جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌بێت ئاوا خه‌ڵکى سڤیل و مه‌ده‌نى
بکه‌نه‌ ئامانجى هێرشه‌کانى خۆیان , پێم سه‌یره‌ خه‌ڵکانێک خۆیان به‌ ئازادیخوازو
رۆشنبیر ده‌زانن که‌چى ده‌ڵێن کورد چ پێویست ده‌کات هه‌ڵویستى هه‌بێت با کوردیش وه‌ک
وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌ دووره‌وه‌ سه‌یرى  ئه‌و
شه‌ره‌ بکات ! چونکه‌ خه‌ڵکى فه‌له‌ستین هیچ هه‌ڵویستیان نه‌بوه‌ به‌رامبه‌ر به‌
کورد ,  ئه‌وکاته‌ى کورد کیمیاباران کرا هه‌موو
جیهان به‌ ئه‌وروپاو ئه‌مریکاشه‌وه‌ تاوانى هێرشه‌که‌یان خسته‌ ئه‌ستۆى ئێران نه‌ک
عێراق  ,چونکه‌ له‌و کاته‌دا سه‌دام و رژێمه‌که‌ى
دۆست وهاوپه‌یمانى ئه‌مریکاو ئه‌وروپا بوون , 
ته‌کنۆلۆجیاى راگه‌یاندیش وه‌ک ئیستا نه‌بوو که‌ هه‌ر رووداویک روو بدات له‌
یه‌کاتا هه‌موو جیهان ئاگادار بێت, وه‌ دواى ئاشکرا بوونى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌
له‌ لایه‌ن رژێمى سه‌دام  زۆرێک له‌ رێکخراو
پارت و که‌سایه‌تى  و زانایانى جیهانى ئیسلامى
و عه‌ره‌بى  به‌ به‌یانامه‌و نووسین هه‌ڵویستیان  هه‌بوو له‌سه‌ر کورد و کێشه‌ ره‌واکه‌ى , وه‌ زۆرێکیش
له‌ ناسۆنالیسته‌ توندره‌وه‌ عه‌ره‌به‌کان دژى دۆزى کورد بوونه‌ ,.ئه‌مه‌ش  نمونه‌ى مشتێکه‌ له‌ خه‌روارى ئه‌و که‌س وپارت
ورێکخراوه‌ ئیسلامى وعه‌ره‌بیانه‌ که‌ دژى سه‌دام ورژێمه‌که‌ى هه‌ڵوێستیان هه‌بووه‌
ئه‌مه‌ش وه‌لاَمێکه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ ده‌ڵێن  که‌س باسى کوردى نه‌کردوه‌ له‌ کاتى ئه‌و کاره‌ساتانه‌ى
روو به‌رووى گه‌لى کورد بوته‌وه‌ .

 

“سه‌رۆکى بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى له‌
تونس  دکتۆر راشید غه‌نوشى ” من ئاگادارم
گه‌لى کورد سته‌مى زۆرى لێکراوه‌ له‌ هه‌موان زیاتر چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌ شه‌رفێکى
گه‌وره‌یه‌ دژى دیکتاتۆر وه‌ستاون , له‌به‌ر ئه‌وه‌ شایه‌سته‌ى لایه‌نگرىو پشتگرتن
و سه‌رخستنن.

 

” رابه‌رى 
ئیخوان المسلمین له‌ میسر دکتۆر مسته‌فا مه‌شهور ” پشت به‌خوا له‌
داهاتویه‌کى نزیکدا پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتن و دامه‌زراندن له‌گه‌لى کورد ده‌که‌ین ,
پشتیوانى له‌ برایانى کوردمان ده‌که‌ین پشتگیرى له‌ کێشه‌کانى ده‌که‌ین وه‌ک ئیخوان
المسلمین .

 

“بیرمه‌ندى ناسراوى جیهانى ئیسلامى فه‌همى
هوه‌یدى : چۆن تورک و فارس  و عه‌ره‌ب مافى
هه‌یه‌ پێناسه‌ى خۆى بکات و به‌ متعێب نازانرێت , به‌لام کورد به‌س وتى کوردم جۆره‌ها
ره‌خنه‌و قسه‌ڵۆکى بۆ هه‌ڵده‌به‌سترێت , حه‌قه‌ داوى لێبوردن له‌گه‌لى کورد بکه‌ین
, رۆله‌کانى ئه‌و گه‌له‌ له‌ ولاتى خۆیاندا مافى هاولاتیه‌کى ساده‌یان نیه‌ رێیان پێ
نادرێت ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆیان هه‌بێت.

 

“رابه‌رى به‌ناوبانگى ئیسلامى له‌ جه‌زائیر  محفوز نحناح : تاکه‌ گه‌لێک که‌ چه‌رمه‌سه‌رى  وپه‌رته‌وازه‌کردن و دابه‌شکردن وله‌ت بوون و
ده‌ربه‌ده‌رکرا بن و کوشتنى به‌کۆمه‌ل کرا بن ته‌نها گه‌لى کورده‌ من وا ده‌زانم تیشکى
شارستانیه‌کى نوێ له‌ کوردستانه‌وه‌ هه‌ڵدێت.

 

” زاناى به‌ناو بانگى جیهانى ئیسلامى و سه‌رۆکى
یه‌کیتى زانایانى جیهان ىئیسلامى دکتۆر یوسف قه‌رزاوى : کورد مافى خۆیه‌تى بانگه‌شه‌ى
نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆى بکات چۆن نه‌ته‌وه‌کانى تر ده‌یکه‌ن هه‌مان مافیش بۆ ئه‌مانه‌.

 

“قازى حوسین ئه‌میرى کۆمه‌ڵًى ئیسلامى له‌
پاکستان : گه‌لى کورد سته‌مى زۆرى لیکراوه‌ ده‌بێ برگرى لێبکریت تا سته‌میان له‌سه‌ر
نه‌مێنیت و ئامانجه‌ ره‌واکانیان دێته‌ دى .

 

” زه‌ینه‌ب غه‌زالى بانگخوزاى هه‌ره‌ به‌رزى
ئیسلام له‌ میسر : نازانم ئه‌و سته‌مکارانه‌ى وایان له‌ گه‌لى کورد کرد چۆن  ده‌ژین چۆن ده‌خۆن وده‌خۆنه‌وه‌ ؟چۆن سه‌یرى
منداله‌کانیان  ده‌که‌ن له‌ کاتیکا خه‌لکى
له‌ژێر ئازارو ئاشکه‌نجه‌ى ئه‌وان ده‌ناڵێنن به‌راستى واجبه‌  پشتگیرى گه‌لى کورد بکریت داوا له‌ هه‌موو
مووسوڵمانانى جیهان ده‌که‌م که‌ یارمه‌تى گه‌لى کورد بده‌ن چونکه‌ هه‌موو قه‌رزارى
ئه‌و گه‌له‌ن.

 

” جێگرى په‌رله‌مانى سودانى ابراهیم
السنوسى :برایانى کورد پارچه‌یه‌کن له‌ ئێمه‌و ئێمه‌ش پارچه‌یه‌کیان له‌وان ,
راسته‌ ئیمه‌ له‌به‌ر کاروبارى گرانى خۆمان وه‌کو پێویست نه‌مانپرژاوه‌ته‌ سه‌ر
براکانمان.

 

“نوسه‌رى ناوداردکتۆر فه‌هى الشناوى : خاوه‌نى  کتێبیى الاکراد یتامى المسلمین  من نه‌ کورد و نه‌ کوریش کردومى به‌ پارێزه‌ر
به‌لام  کورد شایانى ئه‌وه‌ن هه‌زاران جار
دیفاعیان لێبکرێت . ئه‌وپه‌رى پیاوه‌تى ولاتانى داگیرکه‌رى کوردستان ئه‌وه‌ بوو که‌
حوکمى زاتیان پێداون من واده‌زانم حوکمى زاتى 
واته‌ زیندان.

 

” بیرمه‌ندى ئیسلامى سوورى  عێام العتار : گه‌لى کورد سته‌مى لێکراوه‌ ده‌بێت
به‌ مافه‌کانیان شاد بن پێویسته‌ له‌سه‌رمان راى جیهانى کۆبکه‌ینه‌وه‌ بۆ کێشه‌ى
کورد

 

” دکتۆرى ناودارى فه‌له‌ستینى ئه‌حمه‌د
مورادى : کێشه‌ى کورد وه‌ک کێشه‌ى فه‌له‌ستینى بریندار کراو ئاوایه‌ وه‌ خۆشحالم
ده‌وڵه‌تى کوردى له‌ کوردستان دروست بکرێت 
هه‌رکه‌س ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ ناوچه‌گه‌رێتى و ده‌مارگیرى له‌ قه‌له‌م بدات
به‌ هه‌ڵه‌دا چووه‌ ,

 

” دکتۆر عه‌بدولله‌ عه‌زامى فه‌له‌ستینى
نامه‌ى تایبه‌تى دژى سه‌دام نووسى له‌ کاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌  ۱۴-۶-۱۹۸۸ 

 

” وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سودان دکتۆر موسته‌فا
عوسمان به‌ هۆى کاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ وتى : ئه‌گه‌ر خوا کچێکم پێببخشێت ناوى ده‌نێم
هه‌ڵه‌بجه‌.

 

“ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى بانگه‌وزاى ئیسلامى  جه‌زایرى عه‌بدل حه‌مید مه‌حمود ” له‌
ولامى پرسیاریکدا ئایا پشتیوانى له‌ ده‌وله‌تى کوردى ده‌که‌ى گومانه‌که‌م هیچ ناکۆک
نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ بۆ کورد نه‌بنه‌وه‌ به‌ پێشه‌نگى جیهانى ئیسلامى .

 

” یاداشتى رابیته‌ى جیهانى ئیسلامى  له‌ کۆنگره‌ى سالى ۱۹۹۱ له‌ تورکیا گرێدرا له‌ یاداشته‌که‌یدا
به‌رگى له‌ مافى چاره‌ى خۆنوسینى گه‌لى کورد ده‌کات له‌سه‌ر نیشتمانى خۆى که‌
کوردستانه‌ , ئه‌میندارى گشتى رابیته‌ى ئیسلامى جیهانى داواده‌کات هه‌موو ده‌ڵه‌ته‌
عه‌ره‌بی وئیسلامیه‌کان هاوکارى گه‌لى کورد بکه‌ن.

 

 
بورهانه‌دین ره‌بانى رابه‌رى ئیسلامى ئه‌فغانستان وفزل ره‌حمان ئه‌میرى
پاکستان به‌ توندى ئیدانه‌ى سه‌دامیان کرد له‌ کاتى کیمابارانى هه‌ڵبجه‌

 

” گۆڤارى لوا الاسلام زمانحالى ئیخوان
المسلیمن له‌ مسر به‌ ناونیشانى  جه‌نگى کیمیاوى
شایه‌تى دانى میّژوو ئیدانه‌ى ئه‌و کاره‌ساته‌ى هه‌ڵبجه‌یان کرد دژى حکومه‌تى سه‌دام.

 

“گۆڤارى 
المسله‌ مالیزى ۱۹۸۸  گۆڤارى المجاهیدون
ژماره‌ ۱۱ .۱۹۸۸

 

” رۆنامه‌ى اخبار عالم الاسلامى  ژماره‌ ۱۰۷۰ سالى ۱۹۸۸ . رۆژنامه‌ى  النور ى مه‌غریبیى ژماره‌ ۲۶۳ ۱۹۸۸  , رۆژنانه‌ى ترجمان حه‌ق پاکستانى ژماره‌ ۲۰۸
سالى ۱۹۸۸.

 

” حیزبى ئیسلامى مالیزى ۱۰-۹-۱۹۸۸ به‌ ده‌رکردنى  به‌یانامه‌ دژى سه‌دام 

 

هیودارم ئێمه‌ى مرۆڤ بتوانین  مرۆیانه‌ بیر بکه‌ینه‌وه‌ نه‌ک فکرێکى توندى
ناسۆنالیستى وابکات  بێده‌نگى هه‌ڵبژێرین
به‌رامبه‌ر به‌ زوڵم چونکه‌ ساڵانێکى زۆره‌ کورد زوڵمى لێکراوه‌ ئه‌بێت زیاتر دژى
زوڵم بێت ئیتر هه‌رکه‌س وولاتێک بیکات..

 

“””بۆ ناوهێنانى ئه‌و که‌سایه‌تى
وپارت و رێکخراوه‌نه‌ سود له‌ کتێبیى  ئیسلام
وته‌وژمى ئیسلامى له‌به‌رده‌م جه‌نگى شێواندنى وێنه‌کان وه‌رگیراوه‌

سه رچاوه :یه کگرتوو ئیسلامی

 

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا