به شی کوردیڕه‌مه‌زان

ئیعتیکاف سوننه‌ت مزگه‌وت رۆژوو موعته‌کیف ڕه‌مه‌زان

ئیعتیکاف سونه‌تێکى ئاسانه‌با زیندووى بکه‌ینه‌وه‌ …

د.ئاراس محمد صالح

ئیعتیکاف واته‌په‌پوه‌ست بوون و خۆیه‌کلاییکرنه‌وه‌بۆ خواپه‌رستیه‌کى تایبه‌ت، ئیعتیکاف یه‌کێکه‌له‌و خواپه‌رستیانه‌ى تایبه‌ته‌به‌مانگى رِه‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و مانگه‌ناکرێت، وه‌به‌تایبه‌ت له‌ده‌رِۆژى کۆتایى رِه‌مه‌زاندا ده‌کرێت، عائیشه‌خوالێى رِازى بێت ده‌فه‌رموێ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) له‌ده‌رِۆژى کۆتایى رِه‌مه‌زاندا خۆى ده‌پێچایه‌وه‌و ده‌چووه‌مزگه‌وت و خۆى یه‌کلایى ده‌کرده‌وه‌بۆ خواپه‌رستى، وه‌هاوه‌لاَنیش شوێن پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌که‌وتن و ئه‌و سونه‌ته‌پیرۆزه‌یان به‌جێده‌هێنا، به‌لاَم مه‌خابن خه‌ڵکى ئێمه‌زۆر بێئاگایه‌له‌و سونه‌ته‌پیرۆزه‌و باس و خواسى نییه‌له‌ناو موسڵمانانا هۆیه‌که‌شى رِه‌نگه‌ئه‌وه‌بێت خه‌ڵکى بڵێن ئێستا خه‌ڵکى ئیش وکارى هه‌یه‌و مزگه‌وته‌کان داده‌خرێن و زه‌حمه‌ته‌که‌س بتوانێت ده‌رِۆژ واز له‌هه‌موو ئیش وکارێک بهێنێت و له‌مزگه‌وتدا بمێنێته‌وه‌، به‌لاَم به‌جێهێنانى ئه‌و سونه‌ته‌زۆر له‌وه‌ ئاسانتره‌ئێمه‌بیرى لێده‌که‌ینه‌وه‌و بیستومانه‌، مه‌خابن زۆرجار به‌جێهێنانى سونه‌تێک وا قورس ده‌که‌ین له‌برى ئه‌وه‌ى به‌زیندووى گه‌وره‌یى بمێته‌وه‌له‌بیر ده‌چێته‌وه‌و خه‌ڵکى وازى لێده‌هێنن.

 

قورئانى پیرۆز له‌یه‌ک جێگادا ئاماژه‌به‌و سونه‌ته‌پیرۆزه‌ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: [ لاَ تُبَاشِرُوهُنَّ وَأَنتُمْ عَاکِفُونَ فِی الْمَسَاجِدِ تِلْکَ حُدُودُ اللّهِ فَلاَ تَقْرَبُوهَا کَذَلِکَ یُبَیِّنُ اللّهُ آیَاتِهِ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ یَتَّقُونَ] البقره : ۱۸۷ باس له‌حوکمه‌کانى ئیعتیکاف ده‌کات و ده‌فه‌رموێت ئێوه‌له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانتانا کۆمه‌بنه‌وه‌له‌کاتێکدا له‌ئیعتیکافدا له‌ناو مزگه‌وتدا، واته‌ئیعتیکاف ته‌نها له‌ناو مزگه‌وتدا ده‌کرێت و له‌ده‌ره‌وه‌ى مزگه‌وت ناکرێت، هه‌ر چه‌نده‌جیاوازى هه‌یه‌له‌ناو زانایادا که‌له‌چ مزگه‌وتێکدا ده‌کرێت، به‌لاَم رِاى زۆرینه‌ى زایان ئه‌وه‌یه‌که‌له‌هه‌موو مزگه‌وتێکدا ده‌کرێت به‌بێ جیاوازى، له‌مانگى رِه‌مه‌زاندا هه‌ر موسڵمانێک نیه‌تى هه‌بێت و بچێته‌مزگه‌وتێک و خه‌ریکى خواپه‌رستى بێت ئه‌وه‌سونه‌تى ئیعتیکافى به‌جێهێناوه‌.

 

کاتى ئیعتیکاف چه‌ند رِۆژه‌؟: خه‌ڵکى ئێمه‌که‌وازى له‌و سونه‌ته‌پیرۆزه‌هێناوه‌زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌که‌ده‌ڵێن کاته‌که‌ى زۆره‌، به‌لاَم با بزانین زانایانى ده‌رباره‌ى کاتى ئێعتیکاف چى ده‌فه‌رمون: ئیمامى مالیک و ئه‌بو حه‌نیفه‌ده‌فه‌رمون: ئیعتیکاف که‌مترین کاتى شه‌و رِۆژێکه‌و نابێت له‌وه‌که‌متر بێت،(سه‌حنون) که‌یه‌کێکه‌له‌زانا گه‌وره‌کان ده‌فه‌رموێت: ئیعتیکاف به‌پێى نیه‌تى که‌سه‌که‌یه‌ئه‌گه‌ر نیه‌تى یه‌ک شه‌وى هێنابوو ده‌توانێت شه‌وێک له‌مزگه‌وت بمێنێته‌وه‌و هیچى ترى له‌سه‌ر نییه‌، ئیمامى شافیعى ده‌فه‌رموێت: که‌مترین کاتى ئیعتیکاف ته‌نها ساتێکه‌و لایه‌نى زۆرى دیارى نه‌کراوه‌که‌چه‌نده‌به‌پێى بۆچوونى ئیمامى شافیعى به‌جێهێنانى ئه‌و سونه‌ته‌گه‌وره‌یه‌زۆر ئاسانه‌هه‌ر موسڵمانێک ده‌توانێت چه‌ند ساتێکى که‌م بچێته‌مزگه‌وت به‌نیه‌تى ئیعتیکاف و خه‌ریکى یادى خوا بێت و خواى گه‌وره‌پاداشتى سونه‌تى ئیعتیکافى به‌نسیب ده‌کات و ئه‌و سونه‌ته‌گه‌وره‌زیندووده‌کاته‌وه‌، مادام کاتى ئیعتیکاف دیارى نه‌کراوه‌نه‌له‌قورئان و نه‌له‌سونه‌تى پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله علیه وسلم)، ئیتر ناتوانرێت به‌رِاشکاوى بوترێت کاته‌که‌ى نابێت له‌وه‌زیاترو له‌وه‌که‌متر بێت و بۆچوونه‌که‌ى ئیمامى شافیعى رِایه‌کى به‌هێزو رِاجحه‌و بۆ رِۆژگارى ئه‌مرِۆ زۆر گونجاوه‌و هه‌م موسڵمانان توشى ئه‌و خێره‌گه‌وره‌یه‌ده‌بن و هه‌م سونه‌ته‌که‌ش به‌زیندووى ده‌مێنێته‌وه‌، وه‌ئه‌گه‌ر که‌سێکیش بۆى بکرێت و چه‌ند شه‌و و رِۆژێک له‌مزگه‌وتدا بمێنێته‌وه‌هیچ رِێگریه‌ک نییه‌و خێرێکى گه‌وره‌ی کردوه .

به خته وه ری

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا