به شی کوردیڕهمهزانشيعر و ئه ده بمطالب جدید
ئێوارەی چاوە نواڕی بۆ یەکەمین ڕۆژی رەمەزانی ۱۴۳۸ی مانگی
ئێوارەی چاوە نواڕی بۆ یەکەمین ڕۆژی رەمەزانی ۱۴۳۸ی مانگی
عەزیز کەرەمی (ئازیز)
رۆحم ئەتکێ
بەم ئێوارە
چاوەنواڕی ئاسۆ دەکات،
سبەی ئەڵێن:
فرۆکەی دڵ بەرەو ئاسمان حەوا دەگرێ.
من هەم و هەناسەیەک،
تاوێ نوقمی گریان دەبێ و
تاوێ دوعای لێ دەبارێ.
من هەم و هەناسەیەک،
بۆ بەرەو پیری چوونی مانگێ،
جۆرێکی تر،
عەتری هەوا بۆن خۆش بکات.
من هەم و هەناسەیەک،
رۆحم لە ئامێزی نزا،
بۆلێبووردن،
خوەشە بکات.
ئەم ئێوارە چاوەڕوانم
نیوەشەوم داگرسێنم
ئاوپرژێنێ مانگێ بکەم،
بۆ دڵنیایی ئاواتێ خۆش.
?ئێوارەی چاوە نواڕی بۆ یەکەمین ڕۆژی رەمەزانی ۱۴۳۸ی مانگی?
?عەزیز کەرەمی (ئازیز)?