به شی کوردیشعر و داستانشيعر و ئه ده بمطالب جدید

شێعر – په یامی به هاری

ماموستا صه لاح قادری أمام و خه تٍیبی مز گه وتی جو جه سازی

 

شێعر – په یامی به هاری

وه ره بخوێنه وانه ی جوان، له مه د ره سه ی به ها ری دا

له دڵ ده رکه غه م و حه سره ت، له شاخی؛ کورده واری دا

بکه سه یری گوڵاڵه ی سوور، هه تا چاوت نه بێ بێ نوور

هیلاکی لاشه  که ت ده رکه ، به ئاوی ساردی وه ک کافوور

هه وای پاکی به یانانی ،به یانی زوو هه واڵ دێنێ

ئه ڵێ خاوێن که ،لانه ی دڵ، په ژاری دڵ ئه ژاکێنێ

له نه غمه ی بوڵبوڵی شه یدا، له قاقای پێکه نینی گوڵ

ئه بێ ده ر که ی ته می مه ێنه ت، نه هێڵی دووکه ڵی مه نزڵ

له چاوی تاری هه وڕی ره ش، که دێته خوار فرمیسکی گه ش

ئه ڵێ نه مڕێ به ژین هیوات  هه ر ڕۆژه له دوای شه وی ره ش

که وی ده نگ خٶشی به رزان و چریکه ی مه لی سه ر ته رزان

ئه ڵین نرخی وه ته ن به رزه ئه بێ، نه بێ هه رگیز  هه رزان

قادری وه ره با ئێمه ێش  پوشاکی تازه له به ر که ین

له گه ڵ شادی گوڵ و بوڵبوڵ  به چاوێکی تر نه زه ر که ین

ببینه  هاو ده نگ وره نگی ،وه نه و شه ونێرگیسی چاو مه س

هه میشه وه ک گوڵ و گوڵ بین ، نه بینه یاری خارو خه س

 

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا