به شی کوردیبیروڕامطالب جدید

داعشی علمانی کامپینى دژ به ئیسلام و پیرۆزییه‌کانى کورد ده کات له کوردستان

داعشی علمانی کامپینى دژ به ئیسلام و پیرۆزییه‌کانى کورد ده کات له کوردستان

نوسەر: د. عثمان علی

یەکەم کەس بە لە بۆچوون نووسین!
له به شی ده زگا راگه یاندنه کانى نزیک له پارتى یه‌وه کامپینى دژ به ئیسلام وپیرۆزیه کان به رێوه ده چێت و ئه م کامپینه له مانگى ره مه زانى پیروز ده ستى پى کرد له لایه ن چه ند پێشکه شکارێکى بێ سواد وبێ ئه زمون وبه کارهێنانى چه ند مه لا یه کى نه زان بو ئه م مه بسته.

ئه م جۆره کارانه نه له به‌رژه‌وه‌ندى کورده و نه له‌به‌رژه وه ندى پارتییه‌ و ه خزمه‌تی به‌ها پیرۆزانه ی مه‌لا مسته‌فای بارزان و باب و باپیرانی ناکات . به داخه وه ئه‌م جۆره‌ به‌رنامانه و ئه و ره وشته ناشارستانى یه‌ له چه ند که سا یه تیکی ئه م هه ریمه بینیمان کوردستان به ره و علمانیه تێکى داعشى توند ره وانه ده بات و هه روه ها هیرشه له سه ر پیرؤزییه کانى میلله تى کورد و زیانێکى گه‌وره به ئاسایشى نه ته ویی کوردستان ده به خشێت.

کچێکی قوتابی سه رکه وتووى ئەم هەرێمە کەسێک لەسەر سه‌کۆ دوری دەخاتەوە که سێکى تر بە دەعبا ناوی دێنێ، هەموو تاوانەکەشی ئەوەیە خۆی داپۆشیوە . له هه مان رۆژدا له زانکۆی دورکهایمی بریتانی قوتابییکی هندوسی (سیخ خنجر له سه ر ) خه‌لاتی لێهاتوی شاه ژنی وولات پێ دبه‌خشرێت. وکۆنگرێسی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوو کچە کوردێکی خەڵکی کەرکوک کە دە ساڵە نیشتەجێی ئەمریکان بەناوی (سارا محه‌مه‌د شوانی) خەڵات دەکات لە بەرامبەر زیرەکی کچەکە… وڵاتە پێشکەوتووەکان تەماشای بەرگی مرۆڤەکان ناکەن، تەماشای ئەوە ناکەن کە سارا خان جل و بەرگی ئیسلامی و کوردی و رۆژهەڵاتییە، بەڵکو ئەوان ئەقڵی زیرەکی سارایان دەوێت، بە دۆزینەوەی ئەو زیرەکانە گەیشتوونەتە پیشکه وتنی ولاته کیان.

عه لمانیه کانی کوردستان هەمیشە باس لە دیموکراسی و ئازادی دەکەن وامه شتیکی باشه. ئێ باشە با خەڵک ئازاد بێت خەڵکێک ناپۆشته‌(سفورە) با خەڵکێکیش داپۆشراو بێ. ئایا ئەمەی رووی دا جگە لە بێ ڕێزی بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان چ ناوێکی تری لێبنێین؟ بۆیە من داوا ده‌که‌م له کاک نێچرڤان بارزانی وه‌کو سه روکی هه رێم میوانداری ئەم کچە بکات و دڵنەوای بداته‌وه‌ و ڕێزی بگرن و به‌ناو حکومه ت داوای لێبوردنی لێ بکە . با ئەمەی رووی دا جارێکی تر دووبارە نەبێتەوە. تۆوی ڕق و کینە و دوو بەرەکی لەناو خەڵک بڵاو نەبێتەوە کوردستان پپویستی به هه مومانه. چونکە ئه و سەرۆکی هەرێمی کوردستانه واتا سەرۆکی تەواوی خەڵکی کوردستان بە موسڵمان و نا موسڵمان هه‌روه‌ها دیندار وبێ دین بەڵام بێ دەنگی لەئاست ئه و کاره توندره‌وایانه و نامروفایانه ونائومێدمان دەکات بۆچوارساڵی تر.

به‌ بۆچوونی ئیمه ئه‌م جۆره‌ رفتارا نه‌ نامروفانه وقبول نه کردنی بیری جیاواز دیارده یه که پیوندی به بیر ته سکی هیه‌ نه ک ئاینی یان ئیدیولوجیه یه کی تایبت . توندره وی ئاینی به رجسته بو له داعش له ناو ئیسلام وه بزوتنه وه‌ اصولیه کان له ناو مسیحیه ت وهندوسی. برفیسور جون اسبسیتو ی امریکی “روژ هه لات ناسی گه وره‌” باس له دوو اصولیت دکات : اصولیتی ئاینی واصولیتی عه لمانی ) John Esposito , and Azzam Tamimi ,Islam and Secularism in the Middle East ,London:Hurst press.2000,p.9 .)

اوی ئیمه دیبینین له کوردستان به رهه می علمانیه تیکی اوصولی داعشیانه یه وه‌ هه‌لَه‌یه‌کى دیکه‌ى له خوێندنه وی مه‌نهه‌جى یه‌ بۆ واقیعی کۆمه‌لگای کوردى له‌ ئه‌ده‌بیاتى به شی له عه‌لمانیه‌کانى کوردستان دا هه‌یه‌، که‌ زۆربه‌ى تۆێژه‌ران ئاماژه‌یان پئ کردووه‌، ئه‌ویش که‌مکردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئیسلام له‌ کۆمه‌لگای کوردى، (موشیل لیبزبرغ) تۆێژه‌رى پۆلۆنی که‌ به‌شێوه‌ی ده‌وری سه‌ردانى کوردستان کردووه‌ و ده‌لێ: (ئیداره‌ی کوردى و به‌رپرسان و نووسه‌رانى کورد که‌ من قسه‌م له‌گه‌لیان کردوون، شوێنى ئیسلام له‌کۆمه‌لگای کوردى بچووک ده‌که‌نه‌وه‌و زیاتر جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌ سه‌ر ئایینى زهردهشتى و هه‌ندی که‌مینه‌ی دیکه‌ی ئایینی وه‌کو کاکه‌یی و ئیزیدی و مه‌سیحی له‌کوردستان،به‌لام له‌راستیدا وه‌کو من هه‌ستم پئ کردووه‌، کۆمه‌لگایه‌کی موسلمانه‌ و ئیسلام کاریگه‌ریه‌کی قولی هه‌یه‌ له‌سه‌ر کۆمه‌لگای کوردی ، چونکە ئایینى زۆرینه‌ی ره‌هایه‌ “. نووسه‌ره‌ کورده‌ عه‌لمانیه‌کانیش پشت راستی قسه‌کانی موشیل ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ نموونه‌ حه‌مه‌ سه‌عید حسن که‌ یه‌کیکه‌ له‌نووسه‌ره‌ کورده‌کانی تاراوگه‌ ده‌لئ : ”سویَند خواردنى په‌رله‌مانی کوردستان به‌قورئان و بالاپۆشینی هه‌ندئ له‌ئه‌ندامه‌کانی پێچه‌وانه‌ی عه‌لمانیه‌ته‌، چونکە که‌سی شوعی و ناپۆشته (سفورە) ی لییه”‌. ئیسماعیل کورده‌ش ده‌لئ: “ئه‌وه‌ی داوای ده‌که‌ین کۆمه‌لگایه‌کی کوردیه‌ که‌ به‌سروشت نادینییه (نا موسلمان)بئ ، ئیسلامى و پارته‌ ئیسلامیه‌کان له‌کۆمه‌لگای کوردی هیچیان زیاتر نیه‌ له‌ئایینه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ، وه‌ک کاکه‌یی و ئیزیدی و مه‌سیحی و زه‌رده‌شتی که‌ ئه‌رکیان پرکردنه‌وه‌ی لایه‌نی رووحی تاکی کورده‌، له‌وه‌ زیاتر هه‌رهه‌ولیک زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌چیته‌ خانه‌ی به‌ عه‌ره‌بکردنی کۆمه‌لگای کوردییه‌، چونکه‌ ئیسلام ته‌نها دینیکه‌ زۆری له‌رووی فه‌رهه‌نگیه‌وه‌ .

بروانه

POLITICAL ISLAM AMONG THE KURDS, p. 24.

– نێوان دوو به‌رداشى (حه‌مه‌ سعید حسن) و (سوران عومه‌ر) دا bahoz.hostoi.com/mohsen_k1.htmlShare

موحسین جوامیر مامؤستا حمه مه سه عید حه سه ن و مامؤستا سؤران عومهر، دوو (دنیا)ن، ره‌نکبى به‌ سه‌د هه‌زار گوریس نه‌گه‌نوه یه‌ک که‌چی باراشی هه‌ردووکیان بۆ یه‌ک ئاش به‌ره‌و گه‌لانی ناعه‌ره‌ب سه‌پینراوه‌ .

له کوتایدا دلیم به هیج جوریک وه کو شخص ایمانم به نیقاب نیه‌ به لام ابیت ریزی لی بگیریت وبه داخه وه اوی نیقاب بلاو دکاته وه له کوردستان مه دخه لیه سه لفییه کانن که به شیکی دسه لاتدارنی هه ریم هانیان ددات دژی ئیسلامی سیاسی.

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا