چۆن خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر له دڵی منداڵه
چۆن خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر له دڵی منداڵه‌که‌مدا بڕوێنم؟
له‌ڕاستی دا خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) بنچینه‌یه‌که له بنچینه‌کانی ئیسلام و به‌شێکی گرنگێتی، باوه‌ڕی مرۆڤ دامه‌زراو نابێت گه‌ر دوور بێت له خرشهویستی پێغه‌مبه‌ر، هه‌روه‌ها ڕێگه به مسوڵمان نه‌دراوه که خۆی لێ گێلی بدات، وه ناگونجێت مسوڵمان دوو دڵ بێت تێیدا یا لێی هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه، چونکه ئه‌م خۆشه‌ویستی’یه په‌یوه‌سته به خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌وه، ئه‌میش نێردراو و هه‌ڵبژێردراوی خوای گه‌وره‌یه.
لێره‌شدا منداڵ وه‌کو تاکێکی ناو خێزان پێویسته گرنگی پێ بده‌ین و بزانین ئایه چۆن خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) له دڵیان‌دا بڕوێنین؟
ئه‌م پرسیاره له گرنگترین پرسیاره‌کانه که پێویسته به‌خێوکار و دایک و باوک بیپرسن، وه شاره‌زای هونه‌ری جێ به‌جێ کردنی بن، و هه‌موو توانای خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته و ڕواندنی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) له دڵی منداڵه‌کانیان و هه‌مووان دا.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێمان باشه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵًێکی گرنگ ڕابوه‌ستین:
یه‌که‌م: جێگه و پایه‌ی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) له شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامدا:
ئیمامی بوخاری له ئه‌نه‌سه‌وه (ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) گێڕاویانه‌ته‌وه که پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (پَڵاپٌ مَنْ کُنَ فِیهِ ۆجَدَ حَڵاۆهَ اڵاِیمَانِ ڕَنْ ێکُونَ الڵهُ ۆرَسُولُهُ ڕَحَبَ إِڵیْهِ مِمَا سِۆاهُمَا، ۆڕَنْ یُحِبَ الْمَرْءَ ڵا یُحِبُهُ إِلاَ لِڵهِ، ۆڕَنْ ێکْرَهَ ڕَنْ ێعُودَ فِی الْکُفْڕ کَمَا ێکْرَهُ ڕَنْ یُقْژَفَ فِی النَاڕ) رواه/ البخاری، واته: سێ خه‌سڵه‌ت هه‌ن هه‌رکه‌سێ تێیدابێت شیرینی ئیمانی چه‌شتوه: خوا و پێغه‌مبه‌ری خوای له هه‌موو شتێک لا خۆشه‌ویستر بێت، ئه‌گه‌ر که‌سێکی خۆش‌ویست ته‌نها له‌به‌ر خوا بێت، وه پێی ناخۆش یێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ بێ باوه‌ڕی هه‌ر وه‌ک چۆن پێی ناخۆشه که فڕێی بده‌نه ناو ئاگره‌وه.
هه‌روه‌ها ئیمامی بوخاری له ئه‌بو هوره‌یره‌وه (ڕ’هحمهتی خوایان لێ بێت) گێڕاویانه‌ته‌وه که پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (ۆاڵژی نَفْسی بِێدهِ ڵا یُۆمِنُ ڕحَدُکُمْ حَتَى ڕکُونَ ڕحَبَ إڵیْهِ مِنْ نَفْسِهِ ۆاهْلِهِ ۆمَالِهِ والنَاسِ ڕَجْمَعِینْ). رواه البخاری، واته: پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی سوێند به‌و که‌سه‌ی که گیانی منی به ده‌سته؛ هیچ که‌س له ئێوه ئیمانی ته‌واو نییه تاکو من له خۆی و که‌س و کاری و هه‌موو خه‌ڵکی خۆشه‌ویست تر نه‌بم له لای.
وه له ێحیح موسلم و بوخاری (خوا لێیان ڕازی بێت) هاتوه، له ئه‌نه‌سه‌وه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) گێڕاویانه‌ته‌وه و ده‌فه‌رموێت: (عن ڕنس -رچی الله عنه- قال جا‌ء رجل إلى النبی -ێلى الله علیه وسلم- فقال: یا رسول الله متى الساعه؟ قال: "وماژا ڕعددت لها" قال: ما ڕعدت لها کپیر عمل إلا ڕننی ڕحب الله ورسوله، قال النبی -ێلى الله علیه وسلم-: "المر‌ء مع من ڕحب" یقول ڕنس: فما فرحنا بشئ کفرحنا بقول النبی -ێلى الله علیه وسلم: "المر‌ء مع من ڕحب")، واته: پیاوێک هاته لای پێغه‌مبه‌ری خوا (ێلى الله علیه وسلم) و ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ێلى الله علیه وسلم) که‌ی قیامه‌ته؟ (قیامه‌ت که‌ی دێت؟) پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) پێ ی فه‌رموو: چیت بۆ قیامه‌ت ئاماده کردوه؟ پیاوه‌که ووتی: زۆر کرده‌وه‌م بۆ ئاماده نه‌کردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه من خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یم (ێلى الله علیه وسلم) خۆشده‌وێت، پێغه‌مبه‌ری خوا (ێلى الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو: مرۆڤ لهگهلًَ ئه‌و که‌سه‌دا حه‌شر ده‌کرێت که خۆشی ده‌وێت، ئه‌نه‌س ده‌فه‌رموێ: به هیچ شتێک دڵ خۆش نه‌بووین ئه‌وه‌نده‌ی به‌و ووته‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) دڵ خۆش بووین که فه‌رمووی: مرۆڤ لهگهلًَ ئه‌و که‌سه‌دا حه‌شر ده‌کرێت که خۆشی ده‌وێت.
له زۆربه‌ی ئایه‌ته‌کانی قورئانی پیرۆزدا خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) به‌ستراوه‌ته‌وه به خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌وه له‌وانه‌ش: ( قُلْ إِن کَانَ آبَاۆُکُمْ ۆڕَبْنَآۆُکُمْ ۆإِخْۆانُکُمْ ۆڕَزْۆاجُکُمْ ۆعَشِیرَتُکُمْ ۆڕَمْۆالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا ۆتِجَارَهٌ تَخْشَوْنَ کَسَادَهَا ۆمَسَاکِنُ تَرْچَوْنَهَا ڕَحَبَ إِڵیْکُم مِنَ اللهِ ۆرَسُولِهِ ۆجِهَادٍ فِی سَبِیلِهِ فَتَرَبَێُواْ حَتَى ێڕْتِێ اللهُ بِڕَمْڕهِ ۆاللهُ ڵا ێهْدِی الْقَوْمَ الْفَاسِقِینَ) سوره‌تی التوبه/۲۴.
هه‌روه‌ها (قُلْ إِن کُنتُمْ تُحِبُونَ اللهَ فَاتَبِعُونِی یُحْبِبْکُمُ اللهُ ۆێغْفِرْ ڵکُمْ ژُنُوبَکُمْ ۆاللهُ غَفُورٌ رَحِیمٌ ) و سوره‌تی ال عمران /۳۱ ، واته:خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر منتان خۆش ده‌وێت شوێن پێغه‌مبه‌ره‌که‌م بکه‌ون ئه‌وا منیش ئێوه‌م خۆش ده‌وێت … .
دایک و باوکی به‌ڕێز: له‌م خاڵه‌وه ده‌توانی منداڵه‌که‌ت تێبگه‌یه‌نیت له گه‌وره‌یی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ری خوا و و په‌یوه‌ستی ئه‌م خۆشه‌ویستیه به خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌وه، تا منداڵه‌که‌ش بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ک چۆن خوای گه‌وره‌ی خۆش ده‌وێت ئاوا پێوسته پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی خۆش بوێت.
دووه‌م: چۆن پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) به منداڵه‌کانمان بناسێنین و باسی بۆ بکه‌ین؟:
پێویسته له‌سه‌ر دایک و باوک له کاتی ناساندن و باس کردنی که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ منداڵه‌کانیان چاودێری ئه‌م دوو ده‌سته‌واژه‌یه بکه‌ن:
۱- به‌ئاگابوون له باسکردنی که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر هه‌ر وه‌ک چۆن خوای گه‌وره باسی کردوه له قورئاندا که ده‌فه‌رموێت: (ێا ڕَیُهَا النَبِیُ إِنَا ڕَرْسَلْنَاکَ شَاهِدًا ۆمُبَشِرًا ۆنَژِیرًا- ۆدَاعِیًا إِڵى الڵهِ بِإِژْنِهِ ۆسِرَاجًا مُنِیرًا – ۆبَشِڕ الْمُۆْمِنِینَ بِڕَنَ ڵهُم مِنَ الڵهِ فَچْلًا کَبِیرًا ) سوره‌تی الاحزاب/ ئایه‌تی( ۴۵-۴۶-۴۷)، واته :ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئێمه تۆمان به شاهێد و موژده‌ده‌ر و ترسێنه‌ر و بانگه‌وازکار بۆ لای خوای گه‌وره ڕه‌وانه کردوه ….. .
هه‌ر پێغه‌مبه‌ر بێدارکهرهوهو موژده‌ده‌رو چرای ڕووناکی یه بۆ هیدایه‌ت دانی هه‌موو جیهان و ده‌رهێنانیان له زۆڵم و سته‌مه‌وه بۆ ڕووناکی و به‌خته‌وه‌ری.
۲- به‌ئاگابوون له ده‌رخستنی لایه‌نه پێشه‌نگه‌کانی که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر: که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر هه‌ر هه‌مووی پێشه‌نگه بۆ ئێمه تا چاوی لێ بکه‌ین، جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و نمونه و پێشه‌نکی چاوه‌ڕوانکراوه و جێی ئومێد و هیوای هه‌ر که‌سێکه که بیه‌وێ سه‌رفرازی دونیا و ئاخیره‌ت بێ.
۳- پێویسته وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی منداڵه‌کانمان بده‌ینه‌وه که ده‌پرسن: بۆچی پێویسته له‌سه‌رمان پێغه‌مبه‌رمان خۆش بوێت، وه به ووته‌ی جوان و شیرین بگه‌ینه ژیرییان و قه‌ناعه‌تیان بۆ دروست بکه‌ین که پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئیماندارێکی ژیر و دانا و زیره‌کی ساڵح پێغه‌مبه‌ری خۆش بوێت چونکه ئه‌و زاته به‌ڕێزه‌یه که هۆکاری هیدایه‌ت دانی هه‌موو خه‌ڵکی یه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروستی ئیسلام که ئه‌مه‌ش به فه‌زڵی خوای گه‌وره‌یه.
۴- جه‌خت کردن له‌سه‌ر فه‌زڵ و به‌رز و به‌ڕێزی و شوێنی پێغه‌مبه‌ر لای خوای گه‌وره، هه‌روه‌ها جێگه و شوێنی له‌ناو پێغه‌مبه‌ره‌کانی تردا، وه فه‌زڵی شه‌فاعه‌ت کردنی له ڕۆژی دوایدا، و شوێنی له به‌هه‌شت دا، و ڕوونکردنه‌وه و باسی کردنی ئه‌و فه‌رموده پیرۆزه‌ی که له ێحیح موسلیم و بوخاریدا هاتووه که له ئه‌بو هوره‌یره‌وه خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاویانه‌ته‌وه فه‌رموویه‌تی: (فُچِلتُ على الڕنبیاء بسـت: ڕُعگیـت جوامـع الکلـم "فهو البلیغ الفێیح" ونُێرت بالرعـب وڕُحلت لی الغنائم، وجُعلت لی الڕرچ گهوراً ومسجداً، وڕُرسلت إلى الخلق کافه، وخُتم بی النبیون) واته: به حه‌وت شت فه‌زڵی من دراوه به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رانی تردا، زمان پاراوی ، ……
۵- باسکردنی شایه‌تی و موژده‌ی پێغه‌مبه‌رانی پێشوو بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا: و خۆشه‌ویستی و پێشوازیان بۆی له ڕووداوی ئیسرا‌و میعراج دا، و هه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ری کۆتایانه و شه‌ریعه‌ته‌که‌ی هه‌موو شه‌ریعه‌ته‌کانی پێش خۆی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و خێر و به‌ره‌که‌ی بۆ هه‌مووان هێناوه و له په‌یامه‌کانی ئه‌وانیش دا هاتووه.
هه‌روه‌ها جه‌خت کردن له‌سه‌ر مانا و مه‌به‌ستی شوێن که‌وتنی و به ئسلوبێکی ئاسان باسی بیدعه و داهێنراوه‌کانی بۆ ڕوون بکرێته‌وه و گرنگی و بایه‌خی شوێن که‌وتنی به‌رده‌وام دووباره بکرێته‌وه.
سێیه‌م: هه‌ندێ ئامرازی ئاسان بۆ چاندنی خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (ێلى الله علیه وسلم) له ده‌روونی منداڵه‌کانمان دا:
۱- گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی موعجیزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر.
۲- گێڕانه‌وه‌ی ڕه‌وشته به‌رز و گه‌وره‌کانی له سه‌رخستن و پشتگیری کردنی داماو و سته‌م لێکراوان و سۆز و به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر به هه‌تیوو و هه‌ژاران.
۳- باسی ئه‌وه بکرێت بۆ منداڵه‌که که پێغه‌مبه‌ری خوا تاکه پێغه‌مبه‌ره که له ڕۆژی دوایی دا شه‌فاعه‌ت بۆ ئومه‌ته‌که‌ی ده‌کات وه خوای گه‌وره شه‌فاعه‌ت و دوعاکه‌ی لێ وه‌رده‌گرێت.
۴- باس و به‌سه‌رهاتی هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر بۆ منداڵه‌کان بکرێت، که چۆن گیان فیدا و له‌سه‌ر پێ بوون له پێناوی پێغه‌مبه‌ری خوادا.
۵- منداڵ فێری سونه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌ر بکرێن و له‌به‌ری بکه‌ن و پێیان بوترێت که له‌به‌ر کردن و ووتنی ئه‌م فه‌رموده و سونه‌ته پیرۆزانه له شه‌یتانی مرۆڤ و جنۆکه ده‌یان پارێزێت.
۶- به شێوه‌ی کردار دایکان و باوکان پیشانی بده‌ن که ده‌ست به سونه‌تی پێغه‌مبه‌ری خواوه ده‌گرن و شوێن که‌وتووین و به‌ئاگان له وورد و درشتی که ئه‌مه کاریگه‌ریه‌کی زۆر به‌هێزی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌روه‌رده کردنی منداڵ، خاوه‌نی کتێبی (التربیه الاسلامیه) ده‌ڵێت: نوسینی کتێبێک له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌کردن ئاسانه، وه هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراویش ئاسانه، به‌ڵام ئه‌و کتێب و به‌رنامه‌یه هه‌ر به مره‌که‌بی سه‌ر کاغه‌ز ده‌مێنه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێن بۆ واقیعێکی جوڵاو ، و مرۆڤێک که به هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌ست و نه‌ست و بیر و بۆچوونه‌کانی ئه‌و به‌رنامه و کتێبه وه‌رگێڕێت، ته‌نها له‌م ساته‌دا ده‌بێته ڕاستیه‌ک.
چواره‌م: هه‌ندێ تێبینی گرنگ له کاتی جێ به‌جێ کردن دا:
۱- هه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی قه‌ناعه‌ت به به‌کارهێنانی ئسلوبی گفتوگۆ و پرسیار و وه‌ڵام، دوور له ئسلوبی ته‌نها قسه کردن بێ گوێ گرتن.
۲- به‌کارهێنانی ئسلوبی تامه‌زرۆیی و حه‌زلێکردن ئه‌مه‌ش به لێزانینی چۆنیه‌تی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کان، جگه له‌مه‌ش پێویسته له کاتی له‌به‌ر کردنی فه‌رموده و سوننه‌ته‌کان دا دیاری و خه‌ڵاتی تایبه‌ت پێشکه‌ش به منداڵه‌که بکرێت.
۳- دیقه‌ت خستنه سه‌ر ڕازی کردنی پێغه‌مبه‌ری خوا، وه باس کردن له سه‌رئه‌نجامی ئه‌م ڕازی کردنه، وه گه‌یشتن به پێغه‌مبه‌ری خوا له ڕۆژی دواییدا، کاتێک ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوای خۆش بوێت ئه‌ویش له‌و ڕۆژه‌دا پێشوازی لێ ده‌کات و له ئاوی حه‌وزی که‌وسه‌ری پێ ده‌به‌خشێت.
به‌هیوای دروست بوونی خۆشه‌ویستی به‌رز و گه‌وره له دڵی هه‌موو منداڵ و دایک و باوکێکی مسوڵماندا.
سه رچاوه : به خته وه ری