نامه‌ی ئازاره‌کان له‌سه‌ر زه‌وی
نامه‌ی ئازاره‌کان له‌سه‌ر زه‌وی به‌ڵاو ناڕهحهتیهکانهوه
( بوو کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه )
ماموستا ناسری سوبحانی
نامه‌یه‌ک که ئاسان نه‌بوو بنوسرێت به مه‌ره‌که‌بی خوێنی حه‌ڵاڵکراو ، ئه‌گه‌ر خوێنه رژاوه‌کان پیس نه‌کرانایه به ژه‌هرێکی دروستکراو له کارگه‌کانی زانستی کیمیا .. ئاراسته بێت بوو کوَُڕی پێغه‌مبه‌ران ، تا پێغه‌مبه‌ری خاته‌م بۆیان بخوێنێته‌وه ، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی له ئه‌وانی دی نزیکتره له‌و سه‌رزه‌مینه‌ی نامه‌که‌ی لێوه نێردراوه ، له رۆڵه‌کانی ئومهتێکهوه که ده‌مێکه شه‌پۆلی به‌ڵاو ئازاره‌کان شه‌پۆله‌کانی پێکردووه تا گه‌یاندنی رۆژی هه‌ڵه‌بجه .
سوپاسی خودا ده‌که‌ین به‌هۆی ئێوه‌وه ، خودا منه‌تی به‌سه‌ردا کردین ئیوه‌ی بۆ ناردین رێنمونیمان بکه‌ن ،تا له‌گه ڵ ئیوه‌دا نیعمه‌تمان به‌سه‌ردا ببارێنێت ، یارمه‌تی داین که شکایهتتان له‌لا بکه‌ین ، ئه‌و شکایه‌ته‌ی بێ هیوا بووین له‌وه‌ی زۆرێک بتوانن تێبگه‌ن له‌وه‌ی که بۆیان باس ده‌که‌ین ئه‌وانه‌ی که سه‌رزه‌وی سته‌م و نه‌فامی و ساویلکه‌یی دان .
له خودا داواکارین سڵاو ببارێنێت به سه‌رتاندا ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌بوونایه رێمان ده‌رنه‌ده‌کرد بۆ به‌ندایه‌تی خودا و دورکه‌تنه‌وه له تاغوت ، بۆشمان ئاسان نه‌ده‌بوو دوژمنی خودا‌و دوژمنه‌کانمان بناسینه‌وه له دۆسته‌کانی خودا و دۆسته‌کانمان هه‌روه‌ک ساویلکه‌و بێ ئه‌قڵه‌کان .
ئه‌ی کۆڕی ێپغهمبهران ! ئه‌ی کۆڕێک که هه‌ر کات خاوه‌نی دڵه برینداره‌کان که‌سێک شک نابه‌ن ئاهو مه‌راقه‌کان ببیستێت و جۆشی جگهرسوتاوان هه‌ست پێ‌بکات ، ئێوه باشترین گوێ بیستن و باشترین خێر بیستن ، ئاگادار بن هه‌واڵێکتان ده‌ده‌مێ ، به‌ڵام چ هه‌واڵێک به‌ڵی ئه‌مه یه‌که‌م هه‌واڵ و کۆتا هه‌واڵ نیه له‌باره‌ی ئۆمهتهکانهوه ، به‌ڵام هه‌واڵێک گه‌وره‌یه ، به قه‌د کێوه‌کانی کوردستان ، هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی له‌و ههِواڵه بێ ئاگان ، به راده‌ی بێ ئاگایی ده‌رهه‌ق به‌و گه‌له‌ی له که‌ژو و کێوه‌کانی کوردستان ،
ئه‌ی ێپغهمبهران ! داوای لێبوردنتان لێده‌که‌م که لاپه‌ڕه‌و دێڕه‌کانی ئه‌م نوسراوه ، ئالوده کراون به ژاری کیمیایی ، چونکه ئێسته هه‌واو زه‌مین و ئاسمان له وڵاتی کوردستان هه‌موو وه‌ها ئالوده و پیس بوون و بووه‌ته گۆڕستان.
ئه‌ی که‌سانێ که باشترین که‌سن له کاتی زۆر هێنانی ئازاره‌کاندا دهردهدڵتان له گه‌ڵ بکرێت ، سوێند به خودا رووداوی رۆژی هه‌ڵه‌بجه هه‌موو رۆژانی ناسۆرو سه‌مه‌ره‌کانی شار و گونده‌کانی ئێوه‌ی بیر خستینه‌وه ، ئه‌وه‌ی که خودا بۆی گێڕاوینه‌ته‌وه ..
ئه‌ی ئه‌و گروهه‌ی ئاگادارتان کردینه‌وه که ئێمه‌ی گرۆی ئاده‌میزاد له نێر‌و مێیه‌ک دروست کراوین ، کراوینه‌ته چه‌ند گه‌ل و هۆزێک تا یه‌کتر بناسین و بڕیاریشه بهڕێزترینیشمان لای خودا ئه‌وه‌مان بێت که (تقوای ) زیاتره ، جا فه‌رمون ئیوه و هه‌واڵی ئه‌و گه‌له‌ی هه‌رده‌م بێ ره‌حمی له گه‌ڵ ده‌کرێت ، گه‌لێک که‌م گه‌لی تر باڵای له باڵای ده‌ده‌ات ، که‌م گه‌لی تر وه‌ک ئه‌و پارچه پارچه کرا ، که‌م نه‌ته‌وه‌ی تر وه‌ک ئه‌و ئازار درا و رۆڵه‌کانی له‌ناو بران و ژنایش نههێڵرانهوه ، ئه‌و گهلهشتان گه‌لی کورده ، گه‌لی زانا موفه‌سیره‌کان و زانایانی فه‌رموده و فقیههکان و خواناسان و ئه‌میره چاکه خوازه‌کان ، ئه‌و گه‌له‌ی خاوه‌نی هه‌نگاوی راستگۆیانه بوو له سه‌ر خستنی ئایینی خوادا و پارێزگاری له چه‌وساوه‌کان ! ئایا نازانن بۆیه ئه‌م گه‌له وای پێده‌کرێت چونکه جگه له ئیسلام ئاینێکی تری ناوێت .
ئایا گومان نابه‌ن هه‌ر گه‌لێکی تر ئه‌مه‌ی به‌سه‌ر بهاتایه زوو کۆڵی ده‌دا ؟ ئاخر کاتێک رۆلچکهکانی گاور و جوله‌که زه‌وی ئیسلامیان به‌ش به‌ش کرد ، له‌و رۆژه‌دا هیچ که‌س ئه‌وه‌نده‌ی کورد زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بوو چونکه گه‌ر وه‌ک نمونه عه‌ره‌ب وه‌رگرین ئه‌وان خاکه‌که‌یان له نێوان خۆیاندا دابه‌ش کراوه ، به‌ڵام خاکی کوردان کراوه‌ته پێنج به‌شه‌وه که هیچ کامیان به‌ده‌س کورده وه نیین .
ئه‌ی سه‌ردارانی مرۆڤایه‌تی ، ئه‌گه‌ر مهرگهساتهکهمان بێ وێنه نه‌بووایه نه شکاتمان ده‌کرد و نه ده‌رده‌دڵ چونکه ئێمه هاوڕێی مهرگهساتین ، به‌ڵام به‌ڵاو مه‌رگه‌ساتی ئه‌مجاره له گه‌وره گه‌وره‌تره ، به‌پێ ئه‌وه رۆژی هه‌ڵه‌بجه‌یه ، ئایا هیچتان زانیوه ده‌ر باره‌ی رۆژی هه‌ڵه‌بجه ؟ ئایا ده‌زانن له‌و رۆژه دا چی کرا؟ له راستیدا کوفر و شیرک و نیفاق پاشگهزیی ، به کارئاسانی خائین و بهکرئێگیراوان هه‌موو یه‌کیان گرت و دابارین به‌سه‌رماندا وهو رۆژه‌ی ئاگری ره‌ش و سوتێنه‌ری کیمیای بارێنرا به‌سه‌ر زیاتر له حه‌فتاهه‌زار له پیاوا و ژن و منداڵدا .
ئه‌ی هه‌ڵبژێردراوانی خودا ئایا ئێوه‌ش به‌شداریمان ناکه‌ن له ئازار و ناره‌حه‌تی بۆ له‌ناوچون و ناشیرین بوونی زیاتر له بیست و هه‌شت هه‌زار نه‌فسی بێ تاوان ؟ تو خوا هه‌قمان ناده‌نێ که بگرین به‌سه‌ر ئه‌و مردوانه‌دا که که‌سه نزیکه‌کانیشیان جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نیه بیانشارنه‌وه له خاک‌دا ؟ چ جای شۆردن و کفن کردنیان ؟ واش مه‌زانن خه‌م بۆ رابردوو ده‌خۆین و ئوف ده‌که‌ین ، نه‌خێر خه‌می گه‌وره‌مان خه‌می سه‌رکزی دۆستان و ئوخه‌ی دوژمنانه ، خه‌می ئه‌وه‌یه که ئیسته روو ده‌دات نه‌ک ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕیووه ، خه‌م و مه‌راقه بۆ گاڵته کردن به هه‌زاران سوتاو و بازرگانی کردن به هه‌زاران سوتاوی هه‌ڵه‌بجه‌وه ، خه‌می هه‌ڵله‌رزینی هه‌زاران سه‌رما بردووی رزگار بووه له ئاگری بۆمبارانه‌وه بۆ زه‌مهه‌ریری ئۆردوگاکان .
به‌ڵێ دڵگیرانه بۆ ناڵه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر گیراواندا و به زۆر ده‌رکراوان و خه‌می لێکبرانی رۆڵه خۆشه‌ویسته‌کانه له دایک و باوکه‌کانیان ، پاش ئه‌وه‌ی ماڵه‌کان روخێنران ، سه‌روه‌ت و سامانه‌کان به تاڵان بران چه‌شتنه بیه ده‌ست ئه‌تکی حورمه‌تی خوشکان و دایکان و هاوسه‌رانه‌وه .
که‌وتنه‌وه بیری ئه‌و وێنه دڵتهزنانهیه که تێیدا باوکی دڵسۆز رۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی له چه‌م و شیوێکی ترسناکدا به جێ دێڵێت و جگه له چه‌ند روانینێکی پر حه‌سره‌تی فرمێسکاوی هیچی تری له ده‌ست نایه‌ت ، به‌ڵێ ئه‌وه‌یه رۆژی هه‌ڵه‌بجه ! که کاولکردنی ده‌یان شار و گوندی کوردستانی له بیر بردینه‌وه .
ئه‌ی مه‌عشه‌ری پێغه‌مبه‌ران ! ده‌زانم ئیسته به‌ڕێزتان ده‌پرسن ئه‌ی چۆن له داخدا نه‌مردن ؟ چۆن تهحهمولتان کرد ؟ به‌ڵێ کاره‌ساتی وه‌ک ئه‌و رووداوه هه‌ق بوو مرۆڤ له تاڵاویدا بکوژرێت ، به‌ڵام ئێمه کاره‌ساته گه‌وره‌کانمان به‌لاوه ئاسان بووه ، چونکه ده‌مێکه کاره‌ساتمان به‌سه‌ردا ده‌بارێت و که‌په‌که بووه له سه‌رمان ! ئه‌مڕۆ دونیای ئیسلام پڕ بووه له ناڕه‌حه‌تی ، له لایه‌ک فه‌له‌ستینی داگیرکراو له لایه‌ک سه‌ر زه‌وی کشمیری به تاڵان براو وه چه‌نده‌های تر ، ئه‌مڕۆ هه‌ر سه‌رزه‌مینێکی ئیسلام بێته میسری فیرعه‌ونێک له موفه‌سیرین ، هه‌رچه‌ند هیچ کامیان ناگه‌نه رۆژی هه‌ڵه‌بجه که ته‌نها رۆژێکه له رۆژه‌کانی کوردستان .
——————————————————-
سه‌رچاوه : گوڤاری هه‌ژان ژماره‌ی ۱۷ – ۱۸