ناوه‌ندێک بۆ ئاوێته‌کردنى ئه‌خلاق و
ناوه‌ندێک بۆ ئاوێته‌کردنى ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
/ عه‌بدولره‌حمان سدیق
ئاوێته‌کردنى ئه‌خلاق و سیاسه‌ت، روبه‌رِووى
گه‌وره‌ترین گرفت ده‌بێته‌وه، چونکه ئێمه ده‌مانه‌وێت به ئاوێته‌کردنیان هه‌ردووکیان
ئاشت بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام گرفته‌که ئه‌وه‌یه له کوێدا ئاوێته‌یان بکه‌ین؟
چونکه جۆرێکی ئاوێته‌کردن ئه‌وه‌یه که ئه‌خلاق
به‌رینه نێو بازنه‌ى سیاسه‌ته‌وه، به‌م جۆره‌ش ئه‌خلاق وه‌کو ئه‌خلاق بوونێکی
نامێنێ، یان سیاسه‌ت به‌رینه نێو ئه‌خلاقه‌وه، به‌مه‌ش سیاسه‌ت وه‌کو سیاسه‌ت
بوونێکی سه‌ربه‌خۆى نامێنێ؟!
که‌واته چاره‌سه‌رى گونجاو ئه‌وه‌یه، که
هه‌ریه‌ک له ئه‌خلاق و سیاسه‌ت (بوون) و (بازنه)ى سه‌ربه‌خۆی خۆیان هه‌بێت، به‌ڵام
ئاوێته‌کردنه‌که له‌نێو ناوه‌ندێکی سێیه‌مدا بێته ئه‌نجامدان، که نێوه‌ندێکی سه‌ربه‌خۆ
بێت، ئه‌و ناوه‌نده‌ش داموده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ته، که بێلایه‌ن و موڵکی هه‌موو خه‌ڵکه
و، پێویسته به‌شێک له هه‌موو چه‌مکه جیاجیاکان له‌خۆى بگرێت.
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت دوو هه‌بووى جیان و
ئاماده‌نین هیچیان ببنه هۆکار له خزمه‌تى ئه‌ویتردا، چونکه ئه‌خلاق پێی وایه
که ئامانجی خۆى هێنانه‌دى سیسته‌مێکی گشتییه، که ئه‌خلاق تیایدا بنه‌ماى سه‌ره‌کی
بێت و، سیاسه‌ت به‌شێک بێت لێی، سیاسه‌تیش پێی وایه که ئه‌رکی خۆیه‌تى هه‌وڵبدات
بۆ هێنانه‌دى سیستمێکی گشتى، که بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌که‌ى سیاسه‌ته و، ئه‌خلاق به‌شێک
بێت لێی!
لێره‌وه مادده‌ى یه‌که‌م له هه‌ر سیاسه‌تێکدا
بریتییه له ئازادیی گرێ‌دراو به ئازادیی ئه‌وانى تره‌وه، له کاتێکدا مادده‌ى یه‌که‌م
له ئه‌خلاقدا بریتییه له دادپه‌روه‌ریی گرێ‌دراو به دادپه‌روه‌ریی ئه‌وانى تره‌وه.
سیاسه‌ت پێی وایه که مرۆڤه‌کان پێویستیان
به رێگاکانى به‌و هۆکارانه هه‌یه بۆ به‌رِێوه‌بردنى کاروباریان به‌ره‌و قازانج
و به‌رژه‌وه‌ندیی، له کاتێکدا ئه‌خلاق لای وایه که مرۆڤایه‌تى ئاتاجی ئه‌و هۆکارانه‌ن
که له کۆى ئه‌و به‌هاو رێنماییه باڵایانه نزیکیان بکاته‌وه، که دواتر
ئاراسته به ره‌فتاریان ده‌دات.
هه‌ر لێره‌وه زه‌حمه‌ته بتوانین که‌سێک ببینین
که هه‌ردوو چه‌مکی ئه‌خلاق و سیاسه‌ت وه‌کو یه‌ک و له یه‌ک کاتدا له‌به‌رچاو بگرێت،
ئه‌گه‌ر که‌سی واهه‌بێت یان پێغه‌مبه‌رانن یان ئه‌وانه‌ن که له راستیدا کاریگه‌ریی
ئه‌خلاقیان له‌سه‌ر زیاتره و، به رێکه‌وت که‌وتوونه‌ته نێو بازنه‌ى سیاسه‌ته‌وه.
راگرتنی هاوسه‌نگیی له نێوان ئه‌خلاق و سیاسه‌تدا
به‌جۆرێک زه‌حمه‌ته له نه‌بوونى که‌ش و هه‌واى دیموکراسیی و شه‌فافیه‌ت و ئازادى
راده‌برِین و ئاڵوگۆرِی ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا، که دواجار یه‌کێکیان ئه‌وى تریان
به ره‌نگی خۆى بۆیه ده‌کات.
بۆیه ئێستاش که ده‌ڵێین سیاسه‌ت، هیتله‌ر
و مۆسۆلینی و هاوشێوه‌کانیان به‌بیراد دێن و، که ده‌ڵێین ئه‌خلاق، گاندی و ماندێللا
و هاوشێوه‌کانى به‌بیردا دێن.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه وشه‌ى سیاسه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی
ئێمه‌دا ماناکانى له زۆر ماناى خراپ و ئاست نزمدا وه‌رگیراوه.
له فه‌رهه‌نگه‌کانى زمانى عه‌ره‌بیدا وشه‌ى
سیاسه‌ت ده‌به‌نه‌وه سه‌ر ره‌گه زمانه‌وانیه‌که‌ى و، ده‌ڵێن له رامهێنان و رامکردنى
ئه‌سپ و به‌رزه وڵاخه‌وه هاتووه و له‌وێشه‌وه سیاسه‌ت ماناى ئه‌وه وه‌رده‌گرێت
که ده‌سه‌ڵات وه‌ک سوارچاکێک گه‌له‌که‌ى رام بکات، که بریتین له کۆمه‌ڵێک ئه‌سپ
و وڵاخی چه‌مووش و لاسار!!
له ژیانی کورده‌واریشدا هه‌تا ئه‌م ساته‌ى
که قسه‌ى تێدا ده‌که‌ین، گه‌ر گوێت له شه‌رِه‌جوێنی نێوان ژنانی گه‌رِه‌که میللییه‌کان
بێت، ئه‌وه گوێبیستى ئه‌وه بوویت که یه‌کێکیان به‌وى دی ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر بێده‌نگ
نه‌بیت، دێم سیاسه‌تت ده‌که‌م!!
سه رچاوه : یه کگرتووی یسلامی کوردستان