کوێرێکی بینا
کوێرێکی بینا
تهکنۆلژیای دنیای ئه‌مڕۆ هه‌مووی چه‌کی دووسه‌ره‌یه، باشه‌و خراپه‌ی وه‌ک یه‌ک پی ئه‌نجام ئه‌دری، ئه‌وه‌ی ئاره‌زوی له خراپهبێت ئه‌یکاته شه‌یتانێکی بیوێنه، و ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵا بێت ئه‌توانی پێی ئه‌نجام بدات.. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش روو له چاکه‌یه‌و ئه‌یه‌وی خوا له‌خوی رازی بکات و پاشه‌رۆژی مسوه‌گه‌ر بکات، ئه‌توانی ئه‌و ته‌کنلۆژیایه بکاته فریشته‌یه‌کی خێر، و ههرچاکهیهکی ده‌خوازی پێی جێبه‌جی بکات: رادیو، ته‌له‌فزیون، تۆمارکه‌ر، ڤیدیۆ، دیڤیدی، که‌مپیوته‌ر و ئێنته‌ر نێت…و…تاد
له‌م رۆژانه‌دا ئیمێلێکم له براده‌رێکمه‌وه پێگه‌یشت ئه‌ویش لهبرادهریکیهوه بۆی هاتبوو، ئه‌ویش له‌یه‌کێکی تره‌وه، و ئه‌لی ئه‌م چیرۆکه‌م پێگه‌یشتووه‌و وه‌ک مناڵ کردمیه گریان و دڵه رهقهکهمی نه‌رمکرد و ئاوه‌ڕۆی ژیانمی گۆڕی، منیش بۆ تۆی ئه‌نێرم هیوادارم بڵاوی بکه‌یته‌وه، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ی وه‌ک من وان په‌ندی لی وه‌ربگرن..
پاش ئه‌م ده‌ست به‌ده‌سته‌ی به سه‌ر ئه‌م ئێمێلهدا هات و له ئه‌نجاما به‌ده‌ستی من گه‌یشت، منیش کاتی خوێندمه‌وه کۆمه‌ڵی خاڵی سه‌رنج راکیشم تیا به‌دی کرد و وای لیکردم وه‌ریبگێڕم و بۆ مناڵه‌کانمی باس بکه‌م و بیخوێنمه‌وه، به‌تایبه‌تیش که ده‌رسێکی هه‌فتانه‌مان هه‌بوو، له‌و دهرسهشدا وه‌ک خاڵێک له‌باسه‌کانی هه‌فته باسی بکه‌م، ئه‌وه ئێوه و رووداوه‌که..
کوێرێکی بینا:(#)
" تا ئێستاش ئه‌وشه‌وه‌م هه‌ر له‌یاده.. له‌ته‌ک هاوهڵهکانما تا پاش نیوه‌شه‌و له به‌زم و ره‌زم و قاقای پێکه‌نینا بووین و خێزانیشم به‌ته‌نیا له‌ماڵ جیهێشتبوو، خێزانه‌که‌م سکی نۆمانگانه بوو، چاوه‌ڕوانی مناڵبوون بوو..
ئای ئه‌و شه‌ونشینییه، چ شه‌ونشینییه‌ک بوو!! پڕبوو له‌باسکردنی ئه‌م وئه‌و، قسه‌ی بی ناوه‌رۆک وتوێکڵی بیناوک.. ئه‌گه‌ر بڵێیت تاوانه‌که هه‌مووی هی من بوو.. من باسی خه‌ڵکم ئه‌کرد و لاساییم ئه‌کردنه‌وه و ئهمهێنانه پێکه‌نین، ئه‌و شه‌وه‌ش زۆرم هێنانه پێکه‌نین، توانایه‌کی سه‌یرم له لاسایی کردنه‌وه‌دا هه‌بوو، توانام هه‌بوو ده‌نگی خۆم وه‌ک ده‌نگی لاسایی کراوه‌که لیبکه‌م! به‌لی، گاڵته‌م به‌م و به‌و زۆر ئه‌کرد، لاساییم ئه‌کردنه‌وه، ئه‌توانم بڵێم: که‌س له‌ده‌ستم رزگاری نه‌ده‌بوو، بگره هاوه‌ڵه نزیکه کانیشم.. وام لیهاتبوو هه‌ندی که‌س لێم دووره په‌رێز ئه‌بوون، تا له‌زمانم بیوه‌ی بن..
باش له‌یادمه ئه‌و شه‌وه بابه‌تی گاڵتهکهم کوێرێک بوو.. ئه‌و هه‌ژاره له‌ناو بازاڕا سواڵی ئه‌کرد، منیش نه‌ک هه‌ر گاڵته‌و مهسخهرهم پێده‌کرد زیاد له‌وه پێم نایه به‌رپێی و هه‌ڵکه‌وت وبهسهراکهوت.. و نه‌ی ئه‌زانی چی بڵی؟! منیش له‌ولاوه پێی پی ئه‌که‌نیم و قاقام ئه‌وناوه‌ی گه‌رم کردبوو..
منی دڵڕه‌ق وه‌ک باوی خۆم پاش نیوه‌شه‌و بۆماڵ گه‌ڕامه‌وه، دیتم خێزانم چاوه‌ڕوانمه.. لهحاڵیکی شپرێودا بوو، به‌ده‌نگێکی پرلهخهم و خه‌فه‌ته‌وه وتی: راشید! ئه‌وه له‌کوی بوویت؟!
منیش به مهسخهرهیهکهوه وتم: بۆچ نازانی؟ له‌مه‌ریخ بووم! وه‌ک عاده‌تی خۆم لای هاوه‌ڵه‌کانم بووم..
ماندوویی به‌روو و رواڵه‌تیه‌وه ده‌بینرا، بهدهنگێکهوه که‌گریان گه‌رووی گرتبوو وتی: ئه‌زانی من زۆر ماندووم ! و پێده‌چی کات و ساتی منداڵبونهکهم زۆر نزیک بووبێته‌وه؟! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا تنۆکی فرمێسکی خه‌ماوی به بێده‌نگی به‌سه‌ر گۆنا ههڵپڕوکاوهکانیا که‌وته خواره‌وه.. ئیتر هیچی نه‌وت و بێده‌نگ بوو..
ویژدانم جووڵا و هه‌ستمکرد له‌به‌رامبه‌ریه‌وه زۆر که‌مته‌رخه‌م بووم، ئه‌بوا بایه‌خی زۆرترم پی بدایه‌و له‌م مانگانه‌ی دواییدا شهونشینییهکانم له‌ده‌ره‌وه که‌متر بکردایه‌ته‌وه.. به‌گورجی بۆ خه‌سته‌خانه‌م برد، دکتۆره‌که له‌گه‌ڵ بینی ناردی بۆ ژووری مناڵبون.. به‌ڵی، رۆیشته ژووری مناڵبونه‌وه.. چه‌ندان سه‌عات به ئازاره‌وه ئهینالاند!! منیش به‌ئارامییه‌کی زۆره‌وه چاوه‌ڕوانی رزگاربوون و هاتنه ده‌ره‌وه‌ی بووم.. زایینهکهی زه‌حمه‌ت بوو.. ئه‌وه‌ند چاوه‌ڕوانیم کرد تا ماندووبووم!! ژماره ته‌له‌فونی ماڵ خۆمانم لا جی هێشتن، تا کاتی منداڵه‌که‌ی بوو مزگێنیم پی بده‌ن، و به‌ره‌و ماڵ گه‌ڕامه‌وه!!
پاش ماوه‌یه‌ک له گه‌ڕانه‌وه‌م ته‌له‌فونیان بۆ کردم که گورج بگه‌مه نه‌خۆشخانه..وه‌ک پزیسک راپه‌ڕیم و کاتێکم زانی له‌نه‌خۆشخانه‌م، له پرسگه‌که پرسیاری ژووره‌که‌یم کرد که: له چ ژوورێکن؟
وتیان: له پێشا سه‌ر له و دکتۆره‌یه بده که سه‌رپه‌رشتی مناڵبوونه‌که‌ی کردووه، منیش زۆر دڵگران بووم و هه‌ندی قیڕاندم وتم: مناڵه‌که‌م!! وتیان: پێشان سه‌ر له‌دکتۆر بده.. رۆیشتم بۆلای دکتۆره‌که.. و هه‌واڵپرسیی خێزانم و مناڵه‌که‌مم کرد.. ئه‌ویش پێشان باسی قه‌زاو قه‌ده‌ری بۆکردم و گوتی: له ژیانی مرۆڤا هه‌ندی شت که به‌ده‌ست خۆی نییه رووده‌ده‌ن، و ته‌نیا چاره‌سه‌ریش بۆ ئه‌ومه‌سه‌لانه خۆ گرییهه و نه‌ڕووخان.. پاشان وتی: کوڕتان بووه، به‌ڵام وادیاره چاوه‌کانی له‌ده‌ست دابی.. و به‌کوێری له‌دایک بووه.!!
سه‌رم دانه‌واند ماوه‌یه‌ک بێده‌نگ بووم.. گریانم ئه‌هات.. به‌ڵام نهم ئه‌هێشت فرمێسک به‌چاوما بێته‌خوار و خۆم ئه‌خوارده‌وه، ئاله‌ویادا ئه‌و سواڵکه‌ره هه‌ژاره‌م بیرکه‌وته‌وه که له‌بازاڕا گاڵته‌م پێ‌کرد و پێم نایه به‌رپێی و تلێرم کرده‌وه.. ئه‌وامنیش کوڕێکی کوێرم بووه.. ئه‌بی خه‌ڵکیش ئاوه‌ها گاڵته بهمناڵهکهی من بکه‌ن.. ئه‌وه‌ی له‌ده‌رکه‌ی خه‌ڵکی بدات له‌ده‌رکه‌ی ئه‌درێته‌وه.. په‌شیمانییه‌کی زۆر دایگرتم.. و نهم ئه‌زانی چ بڵێم؟ ئینجا سوپاسی دکتۆره‌که‌م کرد له‌سه‌ر ئه‌و لوتف وسۆزهی و رۆیشتم تا خێزانم ببینم..
خێزانم به پێچه‌وانه‌ی منه‌وه.. هیچ خه‌مباری پێوه دیار نه‌بوو.. پێم وایه هۆکه‌یشی ئه‌وه‌بوو، ئه‌و باوه‌ڕێکی پته‌وی به‌قه‌ده‌ر هه‌بوو، به‌قه‌زای خوایی رازی بوو.. کاتی خۆیشی بیجهنگ وجیدال دای ئهچڵهکاندم، و پێی ئه‌وتم: پیاوه‌که! به‌سه غه‌یبه‌تی خه‌ڵکی مه‌که .. گاڵته به‌م و به‌و مه‌که.. به‌ڵام من هه‌ر گوێشم پی نه‌ده‌دا..
له نه‌خۆشخانه هاتینه‌ده‌ر.. (سالم)مان له‌ته‌ک خۆمانا هێنایه‌وه.. له‌راستیدا من هیچ بایه‌خێکم پی نه‌ئه‌دا.. وام ئه‌زانی که هه‌ر له‌و ماڵه‌شدا نییه!!.. کاتی ئه‌گریا ئه‌ڕۆیشتم جێم ئه‌هێشت و له هۆڵه‌که‌دا ئه‌خه‌وتم.. به‌ڵام خێزانم زۆر بایه‌خی پێئه‌دا.. و خۆشی ئه‌ویست..
سالم که‌م که‌م گه‌وره‌بوو، که‌وته گاگۆڵکی.. به‌ڵام گاگۆڵکیکهی سه‌یربوو.. که ته‌مه‌نی نزیکی ساڵێک بووه‌وه و ئه‌یویست بڕوا، هه‌ستمان پێ‌کرد ئه‌م به‌سه‌زمانه لاقیشی شه‌له!! ئه‌وه‌نده‌ی تر لام قورس بوو!! لهمناڵێکا شه‌لی وکوێری کۆ ببێته‌وه، زۆرم پی ناخۆش بوو..
رۆژگار ئه‌ڕۆیشت و پاش سالم خوا عومه‌ر و خالیدی پی به‌خشین.. ساڵه‌کان ئه‌ڕۆیشتن و سالم و براکانی گه‌وره‌بوون.. من وه‌ک باوی خۆم حه‌زم لینهبوو له‌ماڵ دانیشم.. هه‌میشه له‌ته‌ک هاوهڵهکانما بووم.. به‌ڵام خوا پاداشتی ژنه‌که‌م بداته‌وه که لێم هیوا بڕاو نه‌بوو، له چاکسازیم ره‌شبین نه‌بوو.. هه‌میشه داوای هیدایه‌تی بۆ ئه‌کردم، و بۆم ئه‌پاڕایه‌وه خوا بمخاته سه‌ر رێی راست.. له‌هه‌ڵسوکه‌وتی وێڵانه‌ی من گڕی تووڕه‌یی نه‌ئه‌گرت.. به‌ڵام زۆر به‌وه خه‌فه‌تبار ئه‌بوو که بایه‌خ به‌مناڵه‌کانی تر ئه‌ده‌م و گوی به سالم ناده‌م و هه‌ر نایشی دوێنم!!
سالم گه‌وره‌بوو، کاتی قوتابخانه‌ی هات، بۆ خوێندنه‌که‌ی له‌قوتابخانه‌ی که‌م ئهندامانا ناوی تۆمار کرد.. هه‌ستم به ساڵ و مانگ نه‌ئه‌کرد.. ئه‌ڕۆیشتن.. رۆژگارم هه‌موو وه‌ک یه‌کبون، کار، خه‌و، خواردن و شه‌و نخوونی..
رۆژی هه‌ینی رۆژی پشوو بوو منیش له ده‌وری سه‌عات یانزه‌ی پێش نیوه‌ڕۆدا به‌ده‌نگ هاواری سالمه‌وه بێ‌دار بوومه‌وه، ئه‌و کاته به‌نیسبه‌ت منه‌وه هێشتا زوو بوو، بۆ نانی شاییه‌ک بانگ کرابووم، هه‌ستام خۆم گۆڕی و بۆنی خۆشم له‌خۆ دا، و ویستم بڕۆمه ده‌ره‌وه، له هۆڵه‌که‌دا دیمه‌نی سالم رایگرتم.. زۆر به کوڵ ئه‌گریا، له‌و کاته‌وه منداڵ بووه تائێستا که ده‌ساڵانه.. ئه‌وه یه‌که‌مجار بوو له ژیانما گوی به‌وه بده‌م کهسالم ئه‌گری.. ویستم هه‌ر لای لی نه‌که‌مه‌وه و گوێی پی نه‌ده‌م.. به‌ڵام نه‌متوانی.. هاواری دایکی ئه‌کرد.. دایکیشی به‌خۆیه‌وه خه‌ڕۆ بوو، ئاگای له‌و نه‌بوو.. یا ده‌نگی نه ئه‌بیست.. رۆیشتم لێی نزیک بوومه‌وه، و وتم: سالم! سالم! ئه‌وه بۆچ ئه‌گری؟ کاتی گوێی له‌ده‌نگم بوو، لهگریانهکه وه‌ستا و بێده‌نگ بوو، به‌تایبه‌ت که‌هه‌ستی به‌وه کرد من نزیکی بوومه‌ته‌وه.. ده‌سته بچکۆله‌کانی به‌ملاو لای خۆ‌یا ئه‌گێڕا.. ئاخۆ بۆچی بگه‌ڕی؟
بۆم ده‌رکه‌وت ئه‌یه‌وی له‌من دوور بکه‌وێته‌وه!! وه‌ک ئه‌وه پێم بڵی: ئێستا هه‌ست به‌بوونم ئه‌که‌یت؟! ماوه‌ی ئه‌م ده‌ساڵه له‌کوی بوویت؟! که‌وتمه شوێنی.. رۆیشته ژووره‌که‌وه، پێشان نه‌یویست پێم بڵی بۆچ ئه‌گری.. منیش که‌می سۆزم بۆی جووڵا و به‌زه‌ییم پیایا هاته‌وه، وه‌ک ئه‌وه پێم وابی کهناههقی نییه.. که‌می به‌نه‌رمی له‌ته‌کیا دووام.. ئیتر پێی وتم هۆی گریانه‌که‌ی چییه؟! منیش گوێم بۆ شل کردبوو، ئه‌زانی بۆچ ئه‌گریا؟!
عومه‌ری برای ئه‌مڕۆ له‌کاتی خۆ‌یا دواکه‌وتووه – وه‌ک جاران- بیبات بۆمزگه‌وت، به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆ هه‌ینییه و ئه‌ترسی له‌ریزی پێشه‌وه جێی ده‌ست نه‌که‌وێت.!! جارێکی‌تر بانگی دایکی‌و عومه‌ری برای کرده‌وه، ئه‌گریا و فرمێسک به‌چاوه‌کانیا ئه‌هاته خواروه.. منیش سه‌یرم کرد ئه‌و فرمێسکانه به‌چاوه نابیناکانیا ئه‌هاتنه خوار، خۆمم پی نه‌گیرا.. ده‌ستم به‌ده‌میا نا و وتم: سالم! بۆ ئه‌وه ئه‌گریایت؟ وتی: به‌ڵی..
ئیتر منیش هاوه‌ڵه‌کان و ده‌عوه‌ته‌که‌م له‌بییر چووه‌وه، و وتم: سالم! مه‌گری، به‌سه، به‌س.. هیچ خه‌م مه‌خۆ.. ئه‌زانی ئه‌مڕۆ کی بۆ مزگه‌وتت ئه‌با؟ وتی: بێگومان عومه‌ر.. به‌ڵام هه‌ندی جار لاساری ئه‌کات و ئاوا دوا ئه‌که‌وی..
وتم: نه.. من ئه‌مڕۆ بۆ مزگه‌وتت ئه‌به‌م.. له‌م قسه‌یه واقی وڕمابوو.. پێی وابوو گاڵته‌ی پی ئه‌که‌م؟! بۆیه دڵی پڕبوو و ده‌ستی به‌گریان کرده‌وه.. فرمێسکه‌کانیم بۆ سڕی و ده‌ستم گرت.. ویستم به ترومبێل بیبه‌م، رازی نه‌بوو، وتی: مزگه‌وته‌که نزیکه، من ئه‌مه‌وی به‌پی بڕۆم!! – وه‌ڵلاهی ئه‌وه قسه‌ی ئه‌و بوو- !!
له‌بیرم نایه‌ت دواین جار که‌یبوو که بۆ مزگه‌وت چووم؟! به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌مجار بوو له‌ژیانما که‌هه‌ست به‌په‌شیمانی بکه‌م له‌کرده‌وه ناپهسهندهکانم.. مزگه‌وت خه‌ڵکی زۆری تیا بوو، به‌ڵام له ریزی پێشه‌وه جێم بۆسالم ده‌ستکه‌وت.. گۆێمان له وتاری هه‌ینی گرت و له‌ته‌نیشت خۆمه‌وه نوێژی کرد، به‌ڵکو له‌راستیدا من له‌په‌نای ئه‌ودا نوێژه‌که‌م کرد..
پاش نوێژه‌که سالم داوای قورئانێکی لێکردم.. منیش پێم سه‌یر بوو، ئاخر سالمێکی نابینا ئه‌بی قورئانی بۆ چی بی؟ وه‌ختبوو گوێی پینهدهم، به‌ڵام وتم: با هه‌ست برینداری نه‌که‌م، رۆیشتم قورئانێکم بۆ هێنا.. و داوای لێکردم سووره‌تی ئهلکههفی بۆ بکه‌مه‌وه.. منیش لاپه‌ڕه‌کانم به‌یه‌کا دا، و هه‌ندی جاریش سه‌یری ناوه‌رۆکه‌که‌یم ئه‌کرد تا له ئه‌نجاما سوورهتهکهم دۆزییه‌وه، ئه‌وسا قورئانه‌که‌ی لیوهرگرتم و له‌به‌رده‌م خۆ‌یا داینا و ده‌ستی به‌خوێندنی سووره‌ته‌که کرد.. هه‌ردوو چاویشی نابینی.. ئه‌ی خوایه! چ ده‌بینم؟! تمه‌ز کاک سالم سووره‌تی ئهلکههفی له‌به‌ر کردووه و هه‌موو رۆژێکی هه‌ینی له‌به‌ر ئه‌یخوێنێته‌وه!!
ئاله‌ویا له‌خۆم ته‌ریق ئه‌بوومه‌وه.. قورئانه‌که‌م وه‌رگرت و منیش ده‌ستم به‌خوێندنه‌وه‌ی کرد، گیانم مووچڕکه‌ی پیائههات.. له‌ناخه‌وه له‌خوا ئه‌پاڕامه‌وه خوا لێم ببووری و رێنموونیم بکات و بمخاته سه‌ر رێی راست.. گریان به‌سه‌رما زاڵ ببوو، ماوه‌یه‌ک خۆمم بۆ گیرا، هێشتا هه‌ندی که‌س له ناو مزگه‌وتا مابوون.. شه‌رمم ئه‌کرد پێم بزانن که ئه‌گریم.. به‌ڵام له‌تواناما نه‌ما، دامه پڕمه‌ی گریان، و که‌وتمه هه‌نسکدان.. هه‌ستم کرد ده‌ستێکی ناسکی بچکۆله ده‌ست به‌رووما دێنی و فرمێسکه‌کانم بۆ ئه‌سڕی.. ئه‌وه سالم بوو.. باوه‌شم پیا کرد و توند نووساندم به‌سنگمه‌وه، و بۆم ئه‌ڕوانی.. له‌دڵی خۆما ئه‌موت: کوڕم! به‌خوا تۆ کوێر نیت، له‌راستیدا من کوێرم..کاتی که‌وتمه شوێن ئه‌و فاسقانه‌ی به‌ره‌و دۆزه‌خیان ئه‌بردم..
گه‌ڕاینه‌وه بۆماڵ.. خێزانم بۆ سالم زۆر شپرزه‌بوو، به‌ڵام خه‌م وخهفهتهکهی به‌شادی گه‌ڕا، و له خۆشیانا فرمێسکی شادی به‌سه‌ر گۆنایا هاته خوار که زانی من له ته‌ک سالما نوێژی هه‌ینیم کردووه.. له‌و رۆژه به‌دواوه سۆپاس بۆ خوا نوێژی جه‌ماعه‌تم له‌مزگه‌وتا نه‌فه‌وتاوه.. وازم له‌هاوڕی به‌ده‌کان هێنا.. کۆمه‌ڵی هاوڕێی باشی مزگه‌وتم بۆ دروست بوو.. که له‌ته‌کیانا تامی ئیمانم ده‌چه‌شت..ئای چه‌نده‌ها شتیان لێوه فێر بووم که رابواردنم به دنیاوه لێیانی بیئاگا کردبووم..
له‌مه‌ودوا هیچ ئه‌ڵقه‌یه‌کی زیکرو یادیخوام به‌جی نه ئه‌هێشت، له‌مانگێکا چه‌ندجاری قورئانم خه‌تم کرد.. زمانم به‌یادی خوا پاراو کرد، به‌وهیوایه‌ی خوا لهوگوناهانهی به‌زمان ئه‌نجامم داون وه‌ک باسکردنی خه‌ڵکی له‌پاش مله به‌خراپی، و گاڵته‌پێکردن و لاسایی کردنه‌وه‌یان، و..تاد، لێم ببووری و بم به‌خشی.. هه‌ستم کرد زیاتر له خێزان و مناڵه‌کانمه‌وه نزیک بوومه‌ته‌وه، ئه‌و ترس و به‌زه‌ییه‌ی که پێشتر له‌چاوی خێزانما ئه‌بینرا، شوێنه‌واری نه‌ما.. هه‌میشه سالم لێو به بزهبوو.. ئه‌وه‌ی دیتبای ئه‌ی وت: ئه‌مه پاشای هه‌موو دنیایه.. منیش سوپاسی خوام له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌تانه‌ی ئه‌کرد..
براده‌ره نوێیه‌کانم رۆژی بڕیاریان دا بۆ بانگخوازی گه‌شتێکی چوارمانگی بۆ یه‌کی له ناوچه دووره‌کان بکه‌ین.. بۆ رۆیشتن له‌ته‌کیانا دوودڵ بووم، نوێژێکی ئیستیخاره‌م بۆ کرد.. دواتریش رای خێزانم ورگرت، پێم وابوو که ره‌فزی ئه‌کات و پێی ناخۆشه.. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، زۆری پی خۆش‌بوو، به‌ڵکو هانیشی دام.. رووم کرده سالم وههواڵم دایی که له‌م به‌ینه‌دا سه‌فه‌ر ئه‌که‌م.. به‌هه‌ردوو ده‌سته بچکۆله‌که‌ی باوه‌شی پیا کردم، تا به‌وشێوه‌یه خۆشحالی خۆی ده‌ر ببڕی..
به‌ڵی، رۆیشتین بۆ ده‌ره‌وه‌و نزیکه‌ی سیمانک ونیومان پی چوو.. له‌و ماوه‌یه‌دا ناوبه‌ناو په‌یوه‌ندیم به خێزان و مناڵه‌کانمه‌وه ئه‌کرد، ئارهزومهندیان ببوم، هه‌ر زۆر ئاره‌زووی سالمم ئه‌کرد و بۆی بیتاقه‌ت بووم.. ئاواته‌خوازبووم گوێم له‌ده‌نگی بی، له‌ماڵه‌وه ئه‌و ته‌نیا که‌سێک بوو له‌وماوه‌ی سه‌فه‌ره‌دا گوێم له‌ده‌نگی نه‌بوو، کاتی من ته‌له‌فونم بۆ ئه‌کردن، ئه‌و له‌قوتابخانه، یالهمزگهوت بوو، هه‌رکات قسه‌م له‌ته‌ک خێزانما بکردایه بۆم باس ئه‌کرد: چه‌ند ئاره‌زومه‌ندی سالمم، له‌خۆشیا پێده‌که‌نی وشادمان ئه‌بوو، ئه‌م دواین جاره‌یان نه‌بی که ته‌له‌فونم بۆکرد له‌کاتی باسکردنی سالما وه‌ک جاران گوێم
لهپێکهنینیهوه نه‌بوو، به‌ڵکو ده‌نگی گۆڕابوو..
پێم وت: سڵاوم به‌سالم بگه‌یه‌نه..
وتی: ئینشائه‌ڵلا، و بێده‌نگ بوو..
ئه‌وه‌بوو ماوه‌که‌مان دوایی هات و بۆ ماڵ گه‌ڕاینه‌وه.. لهدهرکهم دا، و هیوادار بووم سالم بی بۆم بکاته‌وه.. به‌ڵام خالید هات بۆی کردمه‌وه، ئه‌و کوڕهیانم که ته‌مه‌نی چوار ساڵان بوو، هێشتا زمانی پاک نه‌بووبوه‌وه، گرتمه باوه‌ش و ماچم کرد، ئه‌ویش هاواری ئه‌کرد: بابه .. بابه.. نازانم بۆ له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ده‌رکه‌که‌دا دڵتهنگییهکم بۆ دروست بوو؟ وتم: خوایه! په‌نا به‌تۆ ده‌گرم له‌شه‌ڕی شه‌یتان.. خێزانم که هات به‌ره‌وپیرم ره‌نگی گۆڕابوو.. وه‌ک ئه‌وه به‌زۆر شادی بنوێنی وابوو!! به‌باشی سه‌رنجم دا‌و دوایی لێم پرسی: ئه‌وه چیته؟ بۆ وا تیکچوویت؟
وتی: هیچ .. هیچم نییه..
ناکاو سالمم بیرکه‌وته‌وه و وتم: کوا سالم؟ له‌کوییه؟
سه‌ری داخست و وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.. فرمێسکی گه‌رم به‌چاوه‌کانیا هاتنه خوار..
هاوارم لی به‌رز بووه‌وه: سالم.. سالم له کوییه؟
هیچ وه‌ڵامیک نه‌بوو.. ئه‌وه‌نه‌بی خالیدی بچکۆله که هێشتا زمانی پاک نه‌بووبوه‌وه وتی: تالم لۆشت بۆ لای خوا.. لۆی بۆ به‌هه‌شت!!
خێزانم خۆی بۆ نه‌گیرا دایه قوڵپه‌ی گریان و لار بووه‌وه خه‌ریک بوو بکه‌وی.. و منیش ده‌ستم به‌گریان کرد.. له‌پاشان بۆم ده‌رکه‌وت پێش هاتنه‌وه‌ی من به دوو هه‌فته تایه‌کی زۆر قورسی تووش ئه‌بی و دایکی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌بات، دایکی هه‌ر له‌په‌نایا ئه‌بی تا گیان له‌لاشه‌ی جیا ئه‌بێته‌وه..
پێشینان وتویانه: ئه‌گه‌ر دنیات لی هاته‌وه یه‌ک و جێت نه‌بوو خۆتی تیابشاریهوه، وده‌رونت ته‌نگ و هه‌ناسه‌ت سوار بوو، هاوار له ئه‌ڵلا بکه.. ئه‌گه‌ر مه‌ودای راو ته‌گبیر نه‌ما، ئه‌گه‌ر رێگه‌کان ته‌نگ بوونه‌وه، هیواکان کۆتای‌یان هات، و گوریسهکانیش پچڕان، بانگی ئه‌ڵلا بکه..
# # #
به‌ڵی.. که‌مپیوته‌ر و ئێنته‌ر نێت و ..تاد هه‌روه‌ک هه‌موو فیسق وفجور و خراپه‌یه‌کیان پی ئه‌کری، هه‌موو چاکه‌یه‌کیشیان پی ئه‌کری.. هه‌روه‌ک بۆگوناهـ و ره‌وشت نزمی به‌کار ده‌بری، ده‌توانری بۆ چاکه‌و ره‌وشت به‌رزی و شتی ئاوه‌هایش به‌کار بهێنری.. که دڵه‌کان دابچڵکینی و له‌خه‌وی خه‌فڵه‌ت بێداریان بکاته‌وه..
________
(#) له ئیمێلیکی ئێنته‌ر نێته‌وه وه‌رگیراوه، بی ئه‌وه‌ی نووسه‌ره‌که‌ی بزانری کی یه، خوا پاداشتی بداته‌وه..
——————-
سه‌رچاوه : سایتی خۆشکانی مۆسپمان