به بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری شه‌ھیدبوو
به بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری شه‌ھیدبوونی شاری ھه‌ڵه‌بجه
شینێک بۆ ھه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌ھید
ماموشتا ئیبراهیم مردوخی
ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی گوڵی ده‌شتی به‌ھه‌شتی شاره‌زورم
ته‌لی بزوێنه‌ری ھه‌ست و شعورم
له‌به‌رچاومه گه‌شی ئه‌و به‌ژن و باڵا
که خمڵی بوو له داوێنی شنروێی ئاڵ و واڵا
ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی ته‌نووری سووری گڵپه‌ی بیر
و بڕوا
گه‌لێ تاوانه روداوه‌ت له‌بیرچێ و ھه‌روه‌ھا
بڕوا
ھه‌ڵه‌بجه! ئه‌ی نمونه‌ی گۆمی خوێنی کوردی
خنکاو
قه‌سابخانه‌ی گه‌لی سه‌دجاره کوژراو
له‌به‌رچاومه فڕۆکه‌ی به‌عسی پیس وه‌ک بایه‌قوش
ھات
به جارێ خستیه خوارێ غازی کیمیاوی… ک‌ش و
مات
وه‌کوو رۆژی حه‌شر ئه‌و شاره شێوا
بڕێ رای‌کرد به شاخ و ده‌شت و کێوا
ئه‌وه‌ی فریا نه‌که‌وت ده‌رچێ له ناوشار
له کۆڵان و شه‌قام که‌وت وه‌ک گه‌ڵای دار
ھه‌ڵه‌بجه! ھه‌رله‌به‌رچاومه وه‌کوو فیلمێ
ھه‌تا ماوم
نموونه‌ی رۆڵه ھه‌ڵقرچاوه‌کانت… بۆیه
ژاکاوم
له به‌رچاومه وه‌کوو لێژنه به‌سه‌ریه‌کدا
ھه‌ڵاژاون
ھه‌موو له‌شیان ره‌ش و شین وه‌ک خوم و وه‌ک
گۆشتی برژاون
له‌به‌رچاومه که دایک کۆرپه‌ساوای لێ به‌جێ
ماوه
سه‌دان کۆرپه‌ش له ناو گۆم و شه‌پۆلی غازا
خنکاون
له‌به‌رچاومه ده‌یان کۆرپه مه‌مۆڵه‌ی ھه‌رله‌ده‌مدایه
له باوه‌ش دایکی داکه‌وت و به ده‌م مه‌رگۆ
ئه‌ڵێ دایه…
له‌به‌رچاومه ھه‌موو مزگه‌وته‌کانت بونه
مشتێ خۆڵ
ھه‌موو حوجره و قوتابخانه‌ت کپ و بێده‌نگ و
چۆڵ و ھۆڵ
له‌به‌رچاومه په‌ڕه‌ی قورئان له ناو گڵپه
و گری سورا
ئه‌سوتا و چه‌تری دوکه‌ڵ ھه‌ڵدرا له‌و شاره‌زورا
له‌به‌رچاومه به پێخاوس به‌ره‌و ده‌شت و چیا
و چۆڵ
به‌ره‌و سه‌خت و ھه‌ڵه‌ت، ھه‌ڵدێر و لادۆڵ
ئه‌ڕۆیشتن… ئه‌که‌وتن… ھه‌ڵئه‌سانۆ…شینێک
بۆ ھه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌ھید
فڕۆکه‌ش ره‌میه کرد بێ به‌ین له بانۆ
له‌به‌رچاومه و له بیرمه تاکوو ماوم
به خوڕ ئه‌ڕژێته خوار فرمێسکی چاوم
به‌سه‌رھات ئه‌و مناڵه‌ی وا له ھه‌ڵدێر
له ده‌س باب به‌رده‌بێ و ده‌تلێ سه‌ره‌وژێر
ئه‌زیڕێنێ و ئه‌ڵێ ھۆ بابه دایه
مه‌ڕۆن توخوا… نه‌جاتم دهن تکایه
به‌ڵام سه‌رما و کڕێوه و به‌فری کوێستان
به ھیچ جۆر نه‌یده‌دا ده‌رفه‌ت به وێستان
به‌ڵێ ئه‌و باب و دایکه جه‌رگ بڕاوه
له ماڵ و حاڵ و جێی خۆ رابڕاوه
به‌جێیان ھێشت جگه‌رگۆشه‌ی عه‌زیزیان
به ھاوار و فوغان و داد و گریان
ھه‌تا وون بون ھه‌ر ئه‌یوت بابه… دایه
مه‌ڕۆن توخوا… نه‌جاتم دهن تکایه
ھه‌ڵه‌بجه! تۆ یه‌که‌م به‌رخی قه‌سابخانه‌ی
وڵات نیت
گه‌ل و ھۆزت گه‌لێ قوربانی دیکه‌ی وه‌ک ئه‌تۆی
دیت
ھه‌ڵه‌بجه! ھه‌موو شاخ و چیا و کێڵگه‌ی وڵاتمان
ھه‌موو مه‌زرا و زه‌وی و جێی ده‌سته‌ڵاتمان
چ شار و گوند چ کۆخ و ئاوه‌دانی
چ سه‌یرانگا و روانگه و سه‌وزه‌ڵانی
چ دارستان، له‌وه‌ڕگه و باخ و بێشه
ھه‌موو ئێستاکه یه‌ک مشت خۆڵه مێشه
به تێکرا گشت وڵاتی کورده‌واری
که ناز و نیعمه‌تی خوای لێ ده‌باری
به جارێ کاول و وێران و چۆڵه
له باتی رسق و رۆزی خاک و خۆڵه
له شاخ و داخ و باخ و ده‌شت و دۆڵی
ئه‌خوێنێ بایه‌قوش ئاھه‌نگی چوڵی
ھه‌موو دانیشتوانی ئه‌م وڵاته
ئه‌مێستا رۆژره‌شی و خه‌میان خه‌ڵاته
وه‌کوو تۆ و ھه‌رزنی جوتیاری زانا
پژێنراون له سه‌رتاسه‌ر جیھانا
سوئد و نه‌روێژ و فه‌نلاند و ئاڵمان
فه‌رانسه، ئینگلیز و تورکیه ئێران
له ئه‌مریکا مه‌پرسه چۆن پژاون
غه‌ریب و لاره‌مل زه‌رد ھه‌ڵگه‌ڕاون
کز و داماو و خه‌مبار و په‌رێشان
وه‌کوو برسی و ھه‌تیو بۆ پارویه‌ک نان
خوته و بۆڵه و ته‌وانجی مه‌رد و نامه‌رد
ئه‌کێشن، ھه‌ڵئه‌کێشن ئاھی زۆر سه‌رد
له ئۆردوگا له ژێر چادر به زستان
به سه‌رما و زوقم و تۆف و به‌فر و باران
نه‌خۆش و پیره‌ژن، منداڵی ساوا
ئه‌له‌رزن نانوون تا رۆژ له تاوا
ئه‌وانه‌شیان به ناو ماون له عێراق
به‌شی ره‌شیانه به‌ند و شه‌ق و شهللاق
به‌شی زۆری له جێی خۆی ده‌رکراوه
به‌ره‌و گه‌رمای عه‌ره‌بسان راو نراوه
له ناو خۆڵ و لم و تۆزی عه‌ره‌بسان
فڕێ دراون به بێ دوکتۆر و ده‌رمان
له ژێر ده‌س به‌عسی پیسی خوانه‌ناسا
که گوێ نادا به ھیچ قانون و یاسا
کز و کۆیله و زه‌لیل و به‌ندکراون
کپ و بێ ده‌نگ غه‌ریب و به‌ش خوراون
کزه و قرچه‌ی ده‌رون ناگاته لای که‌س
مه‌گه‌ر ده‌نگیان به‌ته‌نیا خوا بگا و به‌س
ئه‌وانه‌ی وا ووتم شاھید خودایه
تنۆکێکه له به‌حری ئه‌م به‌ڵایه
له خوام داوایه زوو ھه‌قمان بسێنێ
ئه‌وه‌ی دوژمن به کورده دایڕزێنێ
سه‌رچاوه
: وبلاگی ماموستا ئیبراهیم