شارستانیه‌تى گه‌مارۆ و ئابڵوقه‌ى ئاب
شارستانیه‌تى گه‌مارۆ و ئابڵوقه‌ى ئابورى
یه‌حیا
عومه‌ر رێشاوی: ماسته‌ر له راگه‌یاندن
ئه‌و ده‌مه‌ى سه‌رانی قوره‌یش گه‌مارۆى ئابووریان
ده‌خسته سه‌ر په‌یامبه‌ر وهاوهلاَنی ،ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ى ده‌وڵه‌ته شهرِخوازهكانی
جه‌نگه جیهانیه‌كان درِندانه په‌لامارى جه‌سته‌ى یه‌كدیان ده‌داو هه‌ریه‌كه‌و به‌بیانوویه‌ك
منداڵ وپیر وپه‌ككه‌وته ونهخۆشهكانیان له‌برسان ولهسهرمان ده‌خسته حاڵه‌تى گیانه‌ڵلا
ومردن… ئه‌و شه‌وانه‌ى سیربهكان شوارى پولاَینیان به‌ده‌ور بۆسنه وخه‌ڵكه سڤیلهكهیدا
دهكێشاو رێ‌یان نه‌ده‌دا ته‌نانه‌ت باڵنده‌ش به‌سه‌ر ئاسمانی دوكهلاَوى ئه‌و شاره‌دا
له‌شه‌قه‌ى باڵ بدا ،ئه‌و رۆژانه‌ى چه‌ك به‌ده‌ستان له‌برى جه‌نگاوه‌ره‌كانى به‌رامبه‌ریان
خه‌شم وقینیان به‌سه‌ر كۆرپه‌ی نێو بێشكه وقوتابیانى نێو پۆلهساردو سرهكان ودایكانى
جه‌رگ سوتاودا ده‌رژاند !
ئه‌و ساتانه‌ى مێژوو بێزى له‌تۆمارى رووداوه
قێزه‌ونه‌كانى خۆى ده‌هاته‌وه ونهفرهتى له ئینسانه دڵ به‌ردین وئهژدیهاكانى
جه‌نگ ده‌هاته‌وه ولهتاو ئازارى سكه برسیه‌كان وگیرفانه به‌تاڵه‌كان وجه‌سته
شه‌كه‌ته‌كان عاره‌قی شه‌رمه‌زارى دهتكاند ،له‌و رۆژو شه‌وه تاریكانه‌دا و ئێسته‌شى
له‌گه‌ڵ بێت مرۆڤایه‌تى به‌شوێن وهلاَمی
ئه‌و پرسیاره‌دا وێڵه كه داخۆ پاساوی
دووباره وسهدباره بوونه‌وه‌ى گه‌مارۆخستنه سه‌ر هاولاَتیانى بێ دیفاع چى بێت !؟
له حاڵێكدا بازرگانانى جه‌نگ به‌درێژایى مێژوو بزیسكهى سمێڵیان هاتوه وله نێو
ژووره گه‌رم وگورِهكاندا شه‌رابی خوێنینیان نۆشیوه وده‌نگى ده‌هۆڵی جه‌نگیان خێرا
وبه‌رزتر كردۆته‌وه .
مرۆڤایه‌تى به‌درێژای مێژووى خۆى په‌ناى بردۆته
به‌ر ئه‌م “چه‌كه” دزێو و ناشارستانیه وبه‌رده‌وامیش پاساوی بۆ هێناوه‌ته
وبهتاكه فاكته‌رى چوَكپێدانانی به‌رامبه‌ره‌كانی داناوه وله وپێناوهشدا به‌سه‌دان
كه‌س بوونه‌ته قوربانیی ئه‌م سیاسه‌ته نامۆیه ،له‌هه‌مووشى سه‌یرتر به‌رده‌وام
ئه‌م سیاسه‌ته تاقی ده‌كرێته‌وه وگهلانیش ده‌كرێنه هۆڵى تاقیگه! ،په‌پێى سه‌رده‌میش
گۆرانكارى وپه‌ره به میكانیزمه‌كانی ده‌درێت وهونه‌رى نوێى تێدا به‌كار ده‌هێنریت
،گه‌مارۆكانیش جۆراوجۆرن: هه‌ر له گه‌مارۆو ئابلووقهى راگه‌یاندنه‌وه تا گه‌مارۆى دا‌و وده‌رمان و سووته‌مه‌نى تا ده‌گاته
ئابلووقهى شیرى قوتووى مندالاَن ونان وقووتى رۆژانه‌ى هاولاَتیان ودانیشتوانی
گوندێكى دووره ده‌ست یاخود شارێكى یه‌ك ملیۆن كه‌سی!
ره‌نگه شارستانیه‌تى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش “جوانترین”
نموونه و”باشترین” ئه‌زموونى خۆى لهگهمارۆى ئابوورى سه‌ر گه‌لانى عێراقدا تاقی كردبێته‌وه ،كاتێك ولاَتانى بهرگریگهر
له‌مافى ئاژهلاَن ونه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی پارێزه‌رى ژینگه‌ى دارستانه‌كان! هه‌ناسه‌یان
له ولاَتیكى 25 ملیۆن كه‌سی برى وبۆخاترى چۆك دادان به‌یه‌ك كه‌س په‌نایان برده
به‌ر ئه‌م چه‌كه “شارستانیه !” و13 ساڵ شهرِیكى بێ ههوادهیان له‌گه‌ڵ
ئه‌م گه‌له به‌سته‌زمانه‌دا به‌رپا كرد ،پاش رووخانى رژێمیش به 5 ساڵ هێشتا به‌ده‌یان
گوند وشارى ئه‌م ولاَته به‌ده‌ست ئاسه‌وارى ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وت وبێ مانایه‌وه
ده‌نالێنن.
لهنموونهكانى تر‌ى ئه‌م سه‌رده‌مه “زێرینه”
-كه به سه‌رده‌می به جیهانی بوون وچه‌سپاندنی مافه‌كانى مرۆڤ ناسراوه- نموونه‌ى
گه‌مارۆ خستنه سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستینه به بیانووى دژایه‌تى حه‌ماس وگهمارۆى
سووته‌مه‌نى چه‌ند ساڵه‌ى رژێمى به‌عس بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان وگهمارۆى ئه‌مریكا
بۆ سه‌ر گه‌لانى سودان وئێران ولیبیا وكوبا..هتد ،له‌حاڵێكدا رژێمه‌كانى ئه‌م
ولاَتانه رۆژ به‌رۆژ قه‌ڵه‌وتر ده‌بن وقوربانیی یه‌كه‌میش هه‌ر هاولاَتى سه‌رجاده‌یه
.
ره‌نگه دهسهلاَتى كوردیش بیه‌وێت له‌م سیاسه‌ته
جیهانیه‌دا به‌شدار بێت وشه‌ره‌فی بونیاد نانی ئه‌م “شارستانیه‌ته”ى به‌ركه‌وێت
،هه‌ر بۆیه رۆژانی شه‌رى ناوخۆ هونه‌رمه‌ندانه یه‌كێتى وپارتی گه‌مارۆى ئابووریان
ده‌خسته سه‌ر جلیكانه نه‌وت وبهنزینى نێوان هه‌ردوو ده‌ڤه‌ر ورۆژانیك هه‌بوو نه‌یانده‌هێشت
فه‌رده برنج وتهنهكه رۆن !! به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان ئاودیو ببێت!؟ ،زۆرجار
هه‌ر به‌بیانووى شه‌رى ناوخۆ ولوت شكاندنى به‌رامبه‌ره‌كانیان كاره‌بایان له شار‌و
شارۆچكه‌كانى یه‌كتر دهبرِى و ئۆتۆمبیله‌كانیان به‌باره‌وه ده‌گه‌رانده‌وه !،ره‌نگه
هه‌ر له میانه‌ى دووباره‌كردنه‌وه‌ى ئه‌م سیاسه‌ته بێت ئه‌وه‌ته ئابلووقهى
راگه‌یاندن وئازووقه خراوه‌ته سه‌ر ده‌ڤه‌رى قه‌ندیل ورێگه نادرێت به‌ئاسایى
زانیارى و ئازووقه ئه‌مدیوئه‌ودیو بكات !؟ وهه‌ر بژی سه‌رده‌می ئازادی ویه‌كسانی
ومافه‌كانی مرۆڤ !!
سه رچاوه : یه کگرتووی یسلامی کوردستان



