غه‌ززه‌و كوردستان
غه‌ززه‌و كوردستان
باوكى به‌سۆز
دوێنێ
كوردستان و ئه‌مرۆش غه‌ززه ، ، مێژووى دوێنێى كوردستان ئه‌مرۆله غه‌ززه دوباره
ده‌بێته‌وه ، ئه‌بێ هۆكاره‌كانى دوباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و مێژووه‌و رِوه لێكچوهكانى نێوانیان چیبن ؟ به‌كورتى
ئاماژه به‌دوو خاڵى سه‌ره‌كى هاوبه‌شى نێوانیان ئه‌كه‌ین :
1)
بێ هه‌ڵوێستى سه‌ركرده‌كانى ووڵاتانى عه‌ره‌بى و رۆژئاواییه‌كان : دوێنێ
كاتێ كه درنده‌ترین درِنده هێرشى كرده سه‌ر كوردستان و به نوێترین چه‌كى كۆمه‌ڵكوژى
داهێنراوى گه‌وره‌ترین داكۆكیكه‌ر له مافه‌كانى مرۆڤ و هه‌ڵگرى به‌رنامه‌ى دیموكراسى
و ووڵاتانى ئاشتى پارێز ، هه‌روه‌ك چۆن نه‌مانبینى و نه‌مانبیست كه ته‌نها یه‌ك
سه‌رۆك و سه‌ركرده‌یه‌كى ویژدان زیندوو كه‌مترین هه‌ڵوێستی گونجاوی له ئاست ئه‌و
كاره‌ساته جیهان هه‌ژێنه‌دا هه‌بێت ، ئه‌مرۆش به‌چاوى خۆمان ئه‌بینین كه خوێنرێژه
ئیسرائیلیه‌كان درندانه‌ترین هێرشى كاولكارى و كۆمه‌ڵ كوژى ئه‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵكى
بێ دیفاع و زوڵم لێكراوو داگیركراوى كه‌رتى غه‌ززه به‌به‌ر چاوى هه‌موو كامێراكانى
جیهان و رِاى گشتى و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ، خوێنیان ئهرێژرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ جیاوازیه‌ك
بكرێت له نێوان منداڵ و ژن و گه‌نج و لاو‌و پیرداو، به نوێترین چه‌كى ووڵاتانى
زلهێزو به‌پشتیوانى داكۆكى كه‌رى مافى مرۆڤى جیهان و بێده‌نگیه‌كى شه‌رم ئاوهرى وڵاتانى
عه‌ره‌بى وبهبهڵێى سه‌رۆكى سه‌پێنراوو به‌كرێگیراوى جوله‌كه‌وه ، و پێشێلكردنى
هه‌موو یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و رێككه‌وتنامه جیهانیه‌كان و به‌هاو باوه مرۆڤایه‌تیه‌كان
.
2)
ناته‌بایى ناكۆكى له نێوان ریزى هێزهچهكدارهكانیاندا : نه‌بوونى یه‌ك
هه‌ڵوێستى له‌كۆن و نوێ‌دا هه‌میشه خاڵى لاوازى سه‌ركرده‌كانى گه‌لى كوردى سته‌م دیده
بووه‌و ، ئه‌وه‌ش تاكه هۆكارى لاوازكردن و هێرشكردنه سه‌رى بووه له‌سه‌ر ده‌مى
رژێمى لهگۆرنراوو هه‌رئه‌وه‌ش هۆكارى په‌نا بردنه به‌ر هێزى دووژمنان و په‌ل كێشكردنیان بووه بۆسهرخاكى نیشتمان و سه‌ركوتكردن
و پاكتاوكردنى هاو خه‌بات و هاونیشتمانیان وه‌ك چۆن هه‌موومان به‌چاوى خۆمان بینیمان
هێزه ئیقلیمیه‌كان چۆن ئه‌مسه‌رو ئه‌و سه‌رى كوردستانیان پێئه‌كرا، به‌پاساوى
راگرتنى باڵانسى ده‌سه‌ڵاته‌وه، ئه‌مرۆش هه‌مان مێژوو له‌غه‌ززه دوباره ئه‌بێته‌وه‌و
ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌له‌ستین به‌راشكاوى ئه‌یانووت دواى رزگاركردنى غه‌ززه و له‌ناوبردنى
ده‌سه‌ڵاتى حه‌ماس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌گه‌رێینه‌وه بۆ غه‌ززه “.
سه رچاوه :یه کگرتوو ئیسلامی



