ره‌مه‌زان نزیكبوونه‌وه‌یه له خ
ره‌مه‌زان كردنه‌وه‌ى رۆح و نزیكبوونه‌وه‌یه له خوا
گۆران نورى
ئه‌وا ئه‌مساڵیش به خزمه‌تى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان گه‌یشتینه‌وه، مانگى عیبادهت و جیهاد له پێناوى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئیسلامدا، مانگى خۆ یه‌كلا كردنه‌وه بۆ به‌ندایه‌تى خوا و خۆ پاك كردنه‌وه و وازهێنان له گوناه و به‌ره‌و خوا چوون، مانگى دابه‌زینى قورئان و كۆت و زنجیركردنى شه‌یتانه‌كان، مانگى زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌وا و نه‌فس و تۆبه و گهرِانهوه له گوناه و تاوان.مانگى ره‌مه‌زان مانگى سه‌رقاڵبوون به عیبادهت و خواپه‌رستى و چاكه، له‌م مانگه‌دا به‌نده‌كانى خوا سه‌رقاڵى به‌ندایه‌تى و په‌رستنى په‌روه‌ردگاریانن، به رۆژووه‌كه‌یان هه‌ر له هه‌ستانى پارشێوه‌وه هه‌تا رۆژوو شكاندن و دواتر ته‌راویح و قورئان خوێندن و، دواتر زیندووكردنه‌وه‌ى شه‌وانى قه‌در به مانه‌وه له مزگه‌وتدا (ڕعتكاف) كردن، هه‌ر بۆیه له ده‌قه‌كانى قورئانى پیرۆز و فه‌رمووده قه‌شه‌نگه‌كانى پێغه‌مبه‌ر بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌م مانگه مانگى فه‌زڵ و گه‌وره‌یى و به‌ده‌ستهێنانى گه‌وره‌ترین بازرگانییه، كه ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانى كرده‌وه‌ى چاكه و پاداشت وه‌رگرتنه له خواوه. ئه‌م مانگه چۆن بیكه‌ینه ده‌ستكه‌وت بۆ خۆمان؟ ئه‌م مانگه پرِ له به‌هره‌یه بۆ موسڵمان، گه‌ر بیه‌وێت ده‌سكه‌وتی بێت، ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسى بكه‌م و له‌سه‌رى بدوێم، ئه‌وه‌یه كه چۆن پێشوازى له‌م مانگه پیرۆزه بكه‌ین و چۆن ئاوێته و تێكه‌ڵاوى ئه‌م ره‌مه‌زانه بین، با ئه‌م ره‌مه‌زانه به‌خۆدا چوونه‌وه بێت. چۆن بتوانین ئه‌م مانگه كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر دڵ و ده‌روون و جه‌سته و ره‌نگ و كردارمان هه‌بێت؟ به كرداره‌كانمان به خێر و یارمه‌تى و هاوكاریه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ى شوێنى ته‌قوا پێمانه‌وه دیاربێت، با له‌ژێر رۆشنایى ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌دا به‌خۆدا چوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین، كه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (ێاڕَیُّهَا الَّژِینَ آمَنُوا كُتِبَ عَڵیْكُمْ الێِّێامُ كَمَا كُتِبَ عَڵى الَّژِینَ مِنْ قَبْلِكُمْ ڵعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ) با ئه‌م ئایه‌ته رۆشنایى بێت بۆمان و له‌ژێر چاودێرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین و رۆژووى ئه‌مساڵمان له عاده‌ت و خو پێوه‌گرتن و چاولێكه‌رى و ئولفه‌ت پێوه گرتنه‌وه بگۆرِین بۆ زیندوویه‌تى عیبادهت و به‌ندایه‌تى راسته‌قینه‌ى خواى گه‌وره و، ته‌واو دڵ په‌یوه‌ستبوون به په‌روه‌ردگارمانه‌وه و، راستگۆیى بكه‌ینه مانشێتمان و، دووركه‌وتنه‌وه له كه‌مته‌رخه‌مى كردن له عیبادهت له‌م مانگه بههرهدارهدا، ئه‌ویش:ـ
* هه‌موو ساڵىَ كه مانگى ره‌مه‌زان دێت، رۆژووى ئه‌م مانگه ده‌گرین و، بهرِۆژوو ده‌بین و ته‌راویح ده‌كه‌ین، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى كه واجبه‌كه له كۆڵ خۆمان بكه‌ینه‌وه، ده‌با ئه‌مساڵ له‌م مانگى ره‌مه‌زانه پیرۆزه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژى مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان، رۆژووهكهمان بگۆرِین بۆ به‌دیهێنانى واتای ( من ێام رمچان ڕیمانا واَحتسابا) بێت تا ئامانجه‌كه‌ى كه (غفر له ماتقدم من ژنبه) بێته‌دى.
* زۆر له گه‌نجان و لاوان و خوشك و براكانمان له ره‌مه‌زاندا داده‌نیشین خه‌تمى قورئان ده‌كه‌ینه‌وه، جارێك و دووجار و چه‌ند جارێكیش ده‌یكه‌ین و قورئان زۆر ده‌خوێنینه‌وه، ده‌با بێن ئه‌مساڵ یه‌كجار خه‌تمى قورئانى پیرۆز بكه‌ین و قورئان خوێندنه‌وه‌كه‌مان به سه‌رنجدان و تێگه‌یشتنه‌وه بێت، به نیه‌تى جێبهجىَ كردنى قورئانى پیرۆز بێت، نه‌ك ته‌نها خوێندنه‌وه‌بێت و به‌س.
* هه‌موو ساڵێك زۆربه‌ى نوێژه‌كانمان به جه‌ماعه‌ت ده‌كه‌ین، ده‌با ئه‌مساڵى ره‌مه‌زان هه‌موو نوێژه‌كانمان به جه‌ماعه‌ت بێت و له‌گه‌ڵ (الله اكبر)ى ده‌ستكردن به جه‌ماعه‌تدا ئاماده‌بین.
* هه‌موومان له ره‌مه‌زاندا جۆره‌ها خواردنى جۆراوجۆر و خۆش و به‌تام له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانماندا ئاماده ده‌كه‌ین، تا له سفره‌ى خوانى ئێواره‌ى رۆژوو شكاندنماندا بیخۆین، ده‌با ئه‌مساڵى ره‌مه‌زان خه‌مخۆرى خۆراكى ئیمان و رۆح و جه‌سته و نزیكبوونه‌وه بین له خوا.
* هه‌موو ره‌مه‌زانێك ده‌كه‌وینه یارمه‌تى هه‌ژار و لێقه‌وماوان، ده‌با ئه‌مساڵى ره‌مه‌زان یارمه‌تى خۆمان بده‌ین و هه‌وڵ بده‌ین له ئاگرى دۆزه‌خ خۆمان رزگار بكه‌ین.
* با ئه‌مساڵى ره‌مه‌زان بكه‌ینه ساڵى برایه‌تى و خۆشویستنى یه‌كترى و ده‌ست له‌ملان كردنى یه‌كتر و خۆشى دهربرِین بۆ یه‌كترى، هه‌روه‌ك چۆن له‌پاڵ یه‌كدا و له ریزێكى راست و به ته‌نیش یه‌كه‌وه له نوێژه‌كانماندا قاچهكامان به‌یه‌كه‌وه جووت ده‌كه‌ین، با ئاوه‌هاش دڵمان ببه‌ستین به‌یه‌كه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سۆز و به‌زه‌یى په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست ببارێت به‌سه‌رماندا.
با هه‌وڵ بده‌ین رۆژانى ره‌مه‌زان به عیبادهت و زیكر و یادى خوا (..ڵئِنْ شَكَرْتُمْ لاَزِیدَنَّكُمْ…) و خوێندنه‌وه و ئاماده‌بوونمان له ریزی هه‌موو نوێژه جهماعهتیهكانماندا و شه‌وانى قه‌در به عیبادهت و زیكرى خوا زیندوو بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پاداشته به‌نرخه و پرِ به‌ها و گه‌وره‌یه‌مان له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت و له كیسى نه‌ده‌ین، نه‌وه‌ك ساڵێكى تر ره‌مه‌زان نه‌بینینه‌وه و مه‌لائیكه‌ى گیان كێشان به ئه‌مرى خوا رۆحمان بكێشێت و به‌ره‌و ماڵى هه‌تاهه‌تایى و بۆ هه‌میشه‌یى بیباته‌وه، ئیدى رهمهزانێكى تر نه‌بینین و به خزمه‌تى نه‌گه‌ینه‌وه.
رۆژووهوانى مانگى پرِ خێرى ره‌مه‌زان.. با هه‌موومان له‌م مانگى ره‌مه‌زانه‌دا كه دوعای تیادا گیرا ده‌بێت و به‌ندایه‌تى تیادا گه‌وره‌یه، دوعاى چاكه و تۆبه و لێ‌خۆش بوون و ودوعا كردن بۆ موسڵمانان بكه‌ین و، ئاشتى و ئارامى و خۆشى بگه‌رێته‌وه نێو ماڵى كورد و سه‌رجه‌م گه‌ڵانى موسڵمان، خواى په‌روه‌ردگار له‌م مانگه پرِ به‌ره‌كه‌ته‌دا له تاوانمان خۆشبێت و ئارامى و به‌رده‌وامیمان پێ ببه‌خشێت له‌سه‌ر رۆژووى ئه‌م مانگه پرِ به‌هایه.
سه رچاوه : یه‌كگرتوو
