بابه ته كان

100 خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به‌ پێغه‌مب

100 خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به‌ پێغه‌مبه‌ری خودا
جیا له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام
على رسوله الأمين (محمد) و على آله و أزواجه وأتباعه الطاهرين…..

 *
ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له‌ دونیادا له‌ پێغه‌مبه‌ر (موحه‌ممه‌د)ی گرتووه‌ له‌به‌ر
خودی (ذاتی) پێغه‌مبه‌ر:

 

1- خوا په‌یمانی له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه‌
بۆ موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).

 

2- خاوه‌ن كتێبه‌كان زانیاری ته‌واویان هه‌یه‌
له‌باره‌ی  پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت).

 

3- هه‌ر له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ موحه‌ممه‌د
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێغه‌مبه‌ر بووه‌، له‌كاتێكدا هێشتا ئاده‌م هه‌ر له‌
قوڕدا بووه‌ و به‌ ته‌واوی دروست نه‌بووه‌ و نه‌بووه‌ته‌ ئاده‌میزادی ته‌واو.

 

4- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م
موسڵمان بووه‌.

 

5- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كۆتایی
پێغه‌مبه‌رانه‌.

 

6- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌
پێشتر و شایه‌ن تره‌ بۆ پێغه‌مبه‌ران له‌ میلله‌ته‌كانیان و ئوممه‌ته‌كانیان به‌رامبه‌ریان.

 

7- موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌ (دروودی
خوای له‌سه‌ر بێت).

 

8- له‌ خودی ئیمانداران خۆیان شایه‌ن تر و
له‌ پێشتره‌ بۆیان، وه‌خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) دایكی
ئیماندارانن (ڕه‌زای خوایان لێ بێت).

 

9- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
منه‌ت و به‌خشش و نیعمه‌تی خودایه‌ به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه‌.

 

10- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
باشترینی دروستكراوه‌كانی خودایه‌ و سه‌ركرده‌و گه‌وره‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌مه‌
(علیه الصلاة والسلام).

 

11- گۆێڕایه‌ڵی و به‌یعه‌تدان به‌ پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گوێڕایه‌ڵی و به‌یعه‌تدانه‌ به‌ خودا.

 

12- باوه‌ڕهێنان به‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) په‌یوه‌سته‌ به‌ باوه‌ڕهێنان به‌خوداوه‌.

 

13- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه‌ بۆ هه‌موو جیهان.

 

14- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
ئه‌مینداره‌ بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی.

 

15- په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌ و سه‌رتاسه‌رییه‌.

 

16- خوای گه‌وره‌ كه‌فاله‌تی پاراستن و
پارێزگاریكردنی پێغه‌مبه‌ری كردووه‌.

 

17- خوای گه‌وره‌ كه‌فاله‌تی پاراستن
وپارێزگاریكردنی دینه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری كردووه‌.

 

18- خودا سوێندی به‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه‌.

 

19- خودا سوێندی بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) خواردووه‌.

 

20- خودا به‌ناوی خۆی (موحه‌ممه‌د) بانگی نه‌كردووه‌.

 

21- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
له‌ پێش هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا باس كراوه‌.

 

22- بانگ كردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت) به‌ناوی خۆیه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

 

23- به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌سه‌ر ده‌نگی
پێغه‌مبه‌ردا قه‌ده‌غه‌یه‌ و دروست نییه‌.

 

24- پێشكه‌شكردنی خێر و خێرات له‌ پێش
موناجات و قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ( پاشان نه‌سخ كرایه‌وه‌).

 

25- خودا سوێندی به‌ شاره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه‌.

 

26- خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری كردووه‌ به‌
نوور (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).

 

27- خودا هه‌ندێك له‌ شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری
له‌ ئاسمانه‌وه‌ فه‌رزكردووه‌.

 

28- خودا خۆی له‌ بری پێغه‌مبه‌ر (دروودی
خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌.

 

29- به‌رده‌وامی سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)

 

30- شه‌وڕه‌وی پێكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ـ الاسراء والمعراج ـ.

 

31- موعجیزه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت).

 

32- خودا له‌ هه‌موو تاوانه‌كانی له‌وه‌و
پێش و له‌وه‌و دوای پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خۆش بووه‌.

 

33- هه‌ڵگرتنی پاڕانه‌وه‌ی وه‌ڵامدراوه‌
(الدعاء المستجاب) بۆ ڕۆژی دوایی.

 

34- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
قسه‌ی كورت و پوختی پێبه‌خشراوه‌.

 

35- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
كلیلی خه‌زێنه‌كانی سه‌رزه‌وی پێدراوه‌.

 

36- موسڵمان بوونی هاوڕێ جنۆكه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).

 

37-ترسی دوژمنان له‌ پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) له‌ دووری مانگه‌ ڕێیه‌كه‌وه‌

 

38- شایه‌تی و گه‌واهیدانی خودا و فریشته‌كان
بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).

 

39- پێشنوێژیكردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) بۆ پێغه‌مبه‌ران له‌ (بیت المقدس)دا.

 

40- سه‌رده‌مه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) باشترین سه‌رده‌می نه‌وه‌كانی ئاده‌مه‌.

 

41- نێوانی ماڵه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی
خوای له‌سه‌ر بێت) و میمبه‌ره‌كه‌ی باخێكه‌ له‌ باخه‌كانی به‌هه‌شت.

 

42- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
له‌تكردنی مانگی پێدراوه‌.

 

43- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
به‌دڵ شتی دوور ده‌بینێت (من وراء ظهره).

 

44- بینینی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت) له‌ خه‌ودا ڕاسته‌.

 

45- نمایشكردن و پیشاندانی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ
میلله‌ته‌كانیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)

 

46- مۆری پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو
شانیدا دانراوه‌.

 

47- ئاگایی بوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) به‌رامبه‌ر به‌ شته‌ نادیار و ونه‌كان.

 

 

 

 

 

* ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له‌ پێغه‌مبه‌ر (موحه‌ممه‌د)ی
گرتووه‌ له‌ ڕۆژی دوایدا:

 

48-      
وه‌سفكردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ شاهید وگه‌واهیده‌ر.

 

49-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تكاو شه‌فاعه‌تی پێدراوه‌.

 

50-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ه‌كه‌م كه‌سه‌ كه‌ زیندوو ده‌كرێته‌وه‌.

 

51-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێش نوێژ و وتارخوێنی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌.

 

52-      
هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌ ژێر سایه‌ی ئاڵاكه‌ی پێغه‌مبه‌ردان (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت).

 

53-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه‌ له‌ ده‌رگای به‌هه‌شت
ده‌دات.

 

54-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه‌ كه‌ ده‌چێته‌ ناو به‌
هه‌شته‌وه‌.

 

55-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه‌ كه‌ به‌سه‌ر پردی
سیراتدا ده‌ڕوات.

 

56-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌سیله‌ و فه‌زیله‌ی پێبه‌خشراوه‌.
(الوسیلة: به‌رزترین شوێنی به‌هه‌شته‌)

 

57-     
 پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت) (مقام المحمود)ی پپێبه‌خشراوه‌ كه‌ بریتییه‌ له‌ شه‌فاعه‌تی هه‌ره‌ گه‌وره‌.

 

58-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كه‌وسه‌ری پێبه‌خشراوه‌ كه‌ بریتییه‌
له‌ ڕوبارێكی به‌هه‌شت.

 

59-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) لیوا و ئاڵای سوپاسی پێبه‌خشراوه‌.

 

60-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كورسییه‌كی هه‌یه‌ له‌ لای ڕاستی عه‌رشه‌وه‌.

 

61-      
شوێنكه‌وتووانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ شوێنكه‌وتووانی
هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر زیاتره‌.

 

62-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گه‌وره‌ و سه‌رداری هه‌مووانه‌ له‌
ڕۆژیی دوایدا.

 

63-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م كه‌سه‌ كه‌ شه‌فاعه‌ت ده‌كات
و شه‌فاعه‌تیشی وه‌رده‌گیرێت له‌ ڕۆژی دواییدا.

 

64-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) مژده‌ به‌خشه‌ به‌ خه‌ڵكی له‌ڕۆژێكدا
كه‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌ ترسی ئه‌و ڕۆژه‌ دێنه‌ لای ئه‌و و هانا بۆ ئه‌و ده‌به‌ن.

 

65-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌حی بۆ كراوه‌ تا سوجده‌ به‌رێت له‌
ژێر عه‌رشدا كه‌ به‌ هیچ كه‌سێكی  پێش و
دوای ئه‌و  ڕێگه‌ نه‌دراوه‌.

 

66-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) میمبه‌ره‌كه‌ی له‌ سه‌ر حه‌وزه‌كه‌یه‌تی.

 

 

 

* ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له‌ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری
ناوه‌ له‌ دونیادا:

 

67-      
ئوممه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كراوه‌ به‌ باشترین
ئوممه‌ت و میلله‌ت.

 

68-      
خوای گه‌وره‌  ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ موسوڵمانان ناودێر كردووه‌ و تایبه‌تمه‌ندی كردوون
به‌ ئیسلام.

 

69-      
خودا دینی بۆ كامڵ كردوون و نیعمه‌تی خۆی ته‌واوكردووه‌ به‌ سه‌ریاندا.

 

70-  
    نوێژ خوێندنی پێغه‌مبه‌ر عیسا
(علیه الصلاة والسلام) له‌ دوای ئیمامێكی موسوڵمانانه‌وه‌.

 

71-      
خوای گه‌وره‌ باری قورس و گران و كۆت و به‌ندی له‌سه‌ر ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر
هه‌ڵگرتووه‌.

 

72-      
غه‌نیمه‌ت بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)  حه‌ڵاڵ كراوه‌.

 

73-      
ڕیزه‌كانیان به‌ ڕیزی مه‌لائیكه‌كان شوبهێنراوه‌.

 

74-      
ته‌یه‌مموم كردن و نوێژكردن له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی
خوای له‌سه‌ر بێت) دروست و ڕه‌وایه‌.

 

75-      
ڕۆژی هه‌ینی تایبه‌ت كراوه‌ به‌ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت).

 

76-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تایبه‌تمه‌ند كراوه‌ به‌ سه‌عاتێك
له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا، كه‌ پاڕانه‌وه‌ تێیدا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌.

 

77-      
شه‌وی قه‌در تایبه‌ت كراوه‌ به‌ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت).

 

78-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) شاهید و گه‌واهیده‌ری خودان
له‌ سه‌ر زه‌وی.

 

79-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نموونه‌ و شێوه‌یان له‌
كتێبه‌كانی پێشوودا هاتووه‌، (ذلك مثلهم في التوراة و مثلهم الانجيل).

 

80-      
به‌ برسێتی له‌ ناو ناچن و هیچ دوژمنێك له‌ غه‌یری خۆیان زاڵ ناكرێت به‌سه‌ریاندا
تاوه‌كو له‌ ڕیشه‌ هه‌ڵیان بكێشێت.

 

81-      
نوێژی عیشا تایبه‌ت كراوه‌ به‌ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت).

 

82-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باوه‌ڕ به‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران
دێنن.

 

83-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)  پارێزراون له‌ هه‌موو كه‌م وكوتییه‌ك كه‌ له‌
مافه‌كانی خودادا ئه‌نجام بدرێت.

 

84-      
به‌رده‌وام تاكو ڕۆژی دوایی كۆمه‌ڵێك له‌ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) له‌سه‌ر حه‌قن و به‌ سه‌ركه‌وتوویی ده‌مێننه‌وه‌.

 

 

 

* ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له‌ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری
ناوه‌ له‌ ڕۆژی دوایدا:

 

85-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) شاهێد و گه‌واهیده‌رن بۆ سه‌رجه‌م
پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌كانیان.

 

86-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م ئوممه‌تن كه‌ پردی
سیرات ده‌بڕن و به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕن.

 

87-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م ئوممه‌تن كه‌ ده‌چنه‌
به‌هه‌شت، چوونه‌ به‌هه‌شت حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی، تاوه‌كو
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌چنه‌ ناوی كه‌س بۆی نییه‌ بچێت.

 

88-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تاكه‌ ئوممه‌تن كه‌ له‌ ده‌رگای
ڕاستی به‌هه‌شته‌وه‌ ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌.

 

89-      
چه‌ندین میلله‌ت و ئوممه‌تی تر ده‌كرێنه‌ فیداو قوربانی ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).

 

90-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌هۆی شوێنه‌واری ده‌ست
نوێژه‌وه‌ به‌ ده‌ست و ده‌م و چاوی سپییه‌وه‌ ده‌ناسرێنه‌وه‌ و دێن وده‌چن له‌ به‌هه‌شتدا.

 

91-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) زۆرترین ئه‌هلی به‌هه‌شتن.

 

92-      
خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆی (موحه‌ممه‌د) – دروودی خوای له‌سه‌ر بێت
– ڕازی ده‌كات لێیان.

 

93-      
زۆری پاداشت له‌ به‌رانبه‌ر كاری كه‌م، ڕێزێكی تری خودایه‌ بۆ ئوممه‌تی
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).

 

94-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌موویان ده‌چنه‌ به‌هه‌شت
ته‌نها ئه‌وانه‌یان نه‌بێت كه‌ پشت هه‌ڵده‌كه‌ن، به‌هۆی سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی
خودا و پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئیمامی
بوخاری گێڕاویه‌تییه‌وه‌.

 

95-      
زۆری شه‌فاعه‌ت و تكاكردن له‌ناو ئوممه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ردا (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت).

 

96-      
خوازیار بوونی كافران و ئومێد خواستنیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ موسوڵمان بوونایه‌.

 

97-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ دنیادا له‌ دوای هه‌موو
ئوممه‌تانه‌وه‌ هاتوون و له‌ دوا ڕۆژیشدا له‌ پێش هه‌موو ئوممه‌تانه‌وه‌ن.

 

98-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ژماره‌یه‌كی زۆریان ده‌چێته‌
به‌هه‌شت به‌بێ حیساب و لێپرسینه‌وه‌.

 

99-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نیشانه‌یه‌كیان هه‌یه‌ كه‌
خودای خۆیانی پێده‌ناسنه‌وه‌ ئه‌ویش پێ-یه‌ ( الساق).

 

100-     
گه‌وره‌كانی ئه‌هلی به‌هه‌شت له‌ناو ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ردان (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت).

 

 

 

و صلى الله وسلّم على نبينا محمد و على آله
و صحبه أجمعين

 

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا