هه‌موو ئه‌وانه‌ش خه‌تاى حه‌ماس ب
هه‌موو ئه‌وانه‌ش خه‌تاى حه‌ماس بوو !
جه‌مال غه‌ریب حه‌مه
لێرهداباسى
داگیركارى 60 ساڵه‌ى قه‌واره‌ى زایوَنى بوَ سه‌رخاكى فه‌ڵه‌ستین ناكه‌م، باسى ئاوهرهو
ده‌ربه‌ده‌رى و بىَ ناسنامه‌یى وبىَ قهوارهیى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین ناكه‌م كهخهتاى
حه‌ماس بوو، باسى شهرِهكانى ساڵى 48 و 56 و 67 و 73 و 82 و 2006 ناكه‌م كهخهتاو
هوَكارهكانیان كاردانه‌وه‌ى دهسترێژیهكانى حه‌ماس بو ، باسى كوشتارى (سه‌برا و
شاتێلا ) یان كوَمهڵ كوژى( قانا) ناكه‌م جارێكی‌تر خه‌تاى دهستدرێژیهكانى حه‌ماس
بوَ بۆیه رِژێمى زایۆنى لهكاردانهوهدا ئهوكوشتارانهى ئه‌نجامدا.
نه‌خێرو ههزارنهخێر به‌ڵكو ئه‌وه‌ى كهئهمرِوَ
له‌غه‌ززه ده‌گوزه‌رێت شهرِى نێوان حه‌ق و ناحه‌قه شهرِى نێوان خاوه‌ن ماڵ و
داگیركاره شهرِى نێوان زاڵم و مه‌زڵومه ، ههموئهوانهش كه‌تاوانه‌كه ده‌خه‌نه
ئه‌ستۆى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ته‌نها چاوداخستنه له‌ئاستى حه‌قدا به‌ڵكو جۆرێكه لهشهرِى ئایدۆلۆژى ئه‌گینا
كىَ قبوڵ ده‌كات ماڵى داگیر بكرێت وله‌سه‌ر زه‌وى ئه‌و( مستهوتهن ) دروستبكرێت و
بچێت ده‌ست بخاته ناو ده‌ستى داگیركارهكهوهو دان بهشرعیهتى داگیركارهكهیدا
بنێت .
به‌درێژاى
60ساڵه ئیسرائیل گه‌لى فه‌ڵه‌ستین ئاوارهدهكات ماڵ و زه‌وى داگیر ده‌كات وناهێڵێت
بگهرِێنهوه سه‌رزێدى باو باپیرى، نزیكه‌ى
11هه‌زار هاوڵاتى مه‌ده‌نى فه‌له‌ستینى له زیندانه‌كانی ئیسرائیل‌دا بىَ دادگایى
ده‌ناڵێنن ، ده‌یان هه‌زارى هاولاَتى لىَ شه‌هیدكراوه نه‌ك جه‌نگاوه‌ر، دیاره هه‌موو
ئه‌مانه‌ش هه‌ر خه‌تاى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسه .
زۆربه‌ى
ئه‌وانه‌ى كه ده‌م له كێشه‌ى عه‌ره‌ب و ئیسرِائیل ده‌كوتن نازانن یان له بیریان
چۆته‌وه یان خۆیان له‌گێلى ده‌ده‌ن ئه‌گینا ده‌بو بیانزانیایه كه ئه‌و شهرِه
شهرِى خاك و ئاوه نه‌ك شهرِى حه‌ماس و جیهاد و فه‌تح و جوله‌كه نه‌ك شهرِى
شاروَن وعهرهفات و عه‌باس وههنییه .
له‌گه‌ڵ ئه‌وو هه‌موه دانیشتن و كۆبونه‌وه و
ئاسای بونه‌وه‌ى نێوان رِژێمى زایۆنى و وڵاتانى عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتى
فه‌ڵه‌ستینى كه‌چى تائێستا سێ خاڵى جه‌وهه‌رى هه‌ن كهرِژێمى زایۆنى ئاماده‌نیه
ته‌نانه‌ت وت‌و وێژیشیان له‌سه‌ربكات یان به‌لاى ئه‌وه‌وه قابیلى قسه له سه‌ركردن
نیه.
یه‌كه‌م:
گهرِانهوهى دهسهلاَتى زایۆنیه بۆ سنورى سه‌وز واته ئه‌و زه‌ویانه‌ى
كه تا ساڵى1968 له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئیسرِائیل دابوه
دووه‌م:
شارى قودس كهرِژێمى زایۆنى بانگه‌شه‌ى
ئه‌وه ده‌كات كه پایته‌ختى داهاتوى قهوارهكهیانه.
سێهه‌م:
گهرِانهوهى ئاواره فهڵستینیهكان له‌وڵاتانى عه‌ره‌بى كه رِژێمى زایوَنى
رِازى نیه بهگهرِانهوهی هیچ ئاواره‌یه‌كى فه‌ڵه‌ستینى بۆ سه‌ر خاكى باب‌و باپیرى
.
ئه‌م خاڵانه ئه‌و خاڵه ناكۆكانهن كه ته‌نانه‌ت
ده‌سه‌ڵاتى فه‌ڵه‌ستینیش ناتوانێن ده‌سبه‌رداریان ببێت چونكه ئه‌و خالاَنه هێڵى
سورن لاى هه‌ردولایه‌ن چ عه‌ره‌ب و چ قه‌واره‌ى زایوَنى .
ئیتر ئایا ئه‌وانه‌ش خه‌تاى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسه
نه‌خێر به‌ڵكو خه‌ڵكى كه‌رتى غه‌ززه باجى ئه‌وو ده‌نگ پێدان و هه‌ڵبژاردنه ده‌ده‌ن
كه‌به‌شێوه‌یه‌كى دیموكراتیانه به‌زمانى حاڵ وتیان ئێمه بزوینهوهى حه‌ماس مان
ده‌وێت كهداكۆكى له‌كێشه رِه وا كه‌مان بكات چونكه بێزار بون له بزوتنه‌وه‌ى
فه‌تح و واده‌زانن كه فه‌تح ناتوانێت سه‌ركردایه‌تییان بكات بوَگهیشتن به‌خواسته‌كانیان .
ئیترنایانهوێت
داواى 60 ساڵ له شهرِوئاشتی و وت‌و وێژو دانوستان ودهسهلاَت هێشتا ههربىَ قه‌واره
و ئاواره و داگیركراوبن وبازرگانى بهموعاناتهكانیانهوهبكرێت .
كاره‌ساتى
غه‌ززه زۆرشتى دالهسهنگى مه‌حه‌ك ئهوسیستهمهى كه وولاَته یه‌كگرتوه‌كان سه‌ركردایه‌تى
ده‌كات ، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و یه‌كێتى ئه‌وروپا و
جامعهى عه‌ره‌بى وسه‌رانى ولاَتانى عه‌ره‌ب بهرِژێمه كانیشیانهوه كه‌هه‌مویان
له‌كه‌سێكى كوێر و كهرِ و لاڵ بىَ ههڵویستتربوون و ئومێدى هیچ خێرێكیان لىَ ناكرێت
،حه‌قه گه‌لانى ژێرده‌سته‌ى دوونیا ئه‌زمونى لىَ وه‌ربگرن .
بهلاَم
به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن زۆربه‌ى گه‌لانى دنیا‌و له هه‌رپێنج كیشوه‌ره‌كه‌ى جیهان
داكۆكى له‌كێشه‌ى ره‌واى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین و دانیشتوانى كه‌رتى غه‌ززه كرا‌و دژایه‌تى
كرده‌وه نامروَڤانهكانى قه‌واره‌ى زایۆنى
كرا دژبهكهرتى غه‌ززه .
هه‌رچه‌نده زوَربهى چاودێران پێیان وایه ئه‌وو
شهرِهى كه ئیسرائیل له كه‌رتى غه‌ززه هه‌ڵى گیرساندووه ته‌نها بوَههڵمهتى
هه‌ڵبژاردنه‌كانى (كنێسته) كهبرِییاره له مانگى شوباتدا ئه‌نجام بدرێت نه‌ك
بوَردومانهكانى حه‌ماس .
سه رچاوه :یه کگرتوو ئیسلامی



