لەساڵرۆژی شەهید بونیدا حەسەن بەننا رابەری بووژانەوەی بیری میانڕەوی ئیسلامی لە جیهاندا
لەساڵرۆژی شەهید بونیدا ،حەسەن بەننا، رابەری بووژانەوەی بیری میانڕەوی ئیسلامی لە جیهاندا
شەهید ئیمام بەننا ، ناوی تەواوی (حەسەن عەبدولرەحمان محمد بەننا ئەلساعاتی)ە و لە بەرواری 1906/10/14 لە شاری مەحمودیەی میسر لە دایك بوە و لە بەرواری 1949/2/12 دا شەهید كرا .
حەسەن بەننا دامەزرێنەری كۆمەڵی برایانی میسرە كە لە ساڵی 1928 دامەزرا، وەیەكەم رابەری ئەو كۆمەلەیەش بوو .
شێخ عەبدلوەهاب حەصافی كە بە شێخی سۆفیگەر دادەنرێت و مورشیدی تەریقەتی حەصافی شا
ذلیە بوو ، كاریگەری راستەوخۆی هەبوو لەسەر پێگەیاندن و بونیات نانی كەسایەتی ئیمام بەننا و لە ساڵی 1923 دا ئیمام بەننا لەسەردەستی شێخ حەصافی تەریقەتی سۆفیگەری پێبەخشرا .
حەسەن بەننا لە ساڵی 1927 دا خانەی مامۆستایانی لە شاری قاهیرە تەواو كرد و هەر لەو ساڵەش وەكو مامۆستا دامەزرا ، پاشان لە ساڵی 1928 كۆمەڵی برایانی موسڵمانی ئیمام بەننا لە كاتی گەنجێتیدایسری دامەزراند.
لە ساڵی 1941 بەفەرمانێكی كارگێڕی و بە تۆمەتی دامەزراندنی كۆمەڵەیەكی ئیسلامی ، گواسترایەوە بۆ شاری قەننا ،
لە ساڵی 1946 بە مەبەستی خزمەتكردن و بروەدان بە كۆمەڵەی برایان ، پیشەی مامۆستایی جێهێشت و خۆی یەكلای كردوە بۆ ئەم كۆمەڵەیە و لە ساڵی 1949 دا تیرۆر كرا .
لەکاتی دامەزراندی ئەم کۆمەڵە، بەننا و ھاوڕێکانی تووشی ڕاوەدوونان و گرتن بوون لەلایەن حکوومەتی میسری ئەوکات بەڵام گشت ئەوانە ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیەیان سارد نەکردەوە لە جێبەجێ کردنی ئەمانجەکانیان، تەنانەت دوای شەهید كردنی بەننا. کارکردنی ئەم کۆمەڵەیە لەسەر بنەمای سەلەفی و پەروەردە و جیھادکردن بووە.
كۆمەڵی برایانی موسڵمان(ئیخوان موسلیمین)كۆمەڵەیەی ئیسلامی میانرەوە ئامانجیان چاكسازییە لە بوارەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری ، زیاتر لە 72 ووڵاتـی جیهان ڕێكخستنیان هەیە ، لە دیارترینیان میسر و تونس و مەغریبە.
دەربارەی ڕێبازی كۆمەڵی برایانی موسڵمان ، شەهید بەننا دەڵێت :
كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین : بانگەوازێكی سەلەفیە ،ڕێگایەكی سوننەیە ،سۆفیگەرێكی ڕاستگۆیانیە ،دەستەیەكی سیاسیە ،كۆمەڵێكی وەرزشیە ،رابیتەیەكی زتانستیی و ڕۆشنبیریە .
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لایەنگر و هەوادارانی كۆمەڵی بریانی موسڵمان ڕووی لە هەڵكشان دەكرد ، ئەمەش وای كرد كە جەمال عەبدلناسر، سەرۆكی ئەوكاتی میسر هەموو هەوڵی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی ئەم كۆمەڵەیە وەكو بەند كردنی سەركردەكانی ئەم كۆمەلەیە و دەركردن و گواستنەوەی ئەندامانی ئەم كۆمەلەیەوە لە شارێكەوە بۆ شارێكی تر .
دوا هەوڵی ئەو دەسەلاتدارانەی ئەوكاتەی میسر تیرۆركردنی حەسەن بەننا بوو لە ئێوارەی 12 ی 2ی 1949ز ایینی .
ئەو ئۆتۆمووێلەی ئەو كارە تیرۆریەی پێ ئەنجام درا ، ژمارەكەی 9979 (میسر- قاهیرە)ببو، كە یەكێك بوو لە ئۆتۆمبێلەكانی محمود عەبدولمەجید بەڕێوبەری گشتی لێكۆڵینەوەی تاوانكانەی وەزراتی ناوەخۆی میسر.
ئێستا و لە 65 مین ساڵیادی شەهید كردنی ئیمام بەننادا ، لایەنگران و ئەندامانی كۆمەڵی ئیخوان موسلیمین ، تەشەنەی گەروەی لە جیهانی ئیسلامی بەخۆیەوە بینیوە دەیان ملیۆن ئەندام هەوادار و لایەنگریان هەیە.
دەربارەی هەڵوێستی ئیمامی شەهید حەسەن بەننا بەرامبەر كورد :
بەننا نامەیەک ئاراستەی پاشای عێراق دەکات لە سالی چلەکان کە ئەو کات بیستبوی لە کوردستانی باشور شۆرشێک بەرپا بوە دژی رژێمی ئەوکاتەی عێراق ،
نامەیەک ئاراستەی پاشاو دەسەلاتدارانی ئەو کات دەکات و دەنوسێت ” کوردەکان جێگەی رێزو تەقدیری زۆرن لە خۆیانەوە شۆرش بەرپا ناکەن و دەست نادەنە چەک ، دیارە ستەمیان لێ دەکرێت و دەبێت هەول بدەن ئەو ستەمە لابەرن … وە گەلی کورد نەوەیی سەلاحەدینن هیچ کەسێک وەک ئەوان دلسٶزو نیشتمانی ئومەتی ئیسلام نین !!!
بەشێك لە ووتە بەنێو بانگەكانی پێشەوا حەسەن بەننا
ووتەی یەكەم :
نهێنی سەركەوتن و گەشەكردنی بانگەوازی ئیخوان
” بەھێزترن شتێك كە ئیخوان ھەیەتی ” سەربازی وونە ” ..
ئەو سەربازەی كە ئەوپەڕی توانای خۆی لەكاتی تێكۆشاندا بەخەرج دەدات ,
زۆرتر دەبەخشێت لەوەی لە گیرفانیدایە ,
بە دەستی ئەنقەست دووردەكەوێتەوە لەناو وناوبانگ ,
قسەی كەم دەكات و ئیشی زۆر ,
بڕوای وایە خوایەك ھەیە دەیبینێت و باسی دەكات لە شوێنیك پیرۆزتر لە زەوی و ئەوەی بەسەریەوەیەتی ,
خوایەك كە كردەوەی خۆش دەوێت بەمەرجی ئیخلاص
ووتەی دووەم :
” ئەی برایانم من ناترسم لەوەی بڵێن ھەموو دنیا کۆبونەتەوە بۆ دژایەتیکردنتان , چونکە ئێوە بە ئیزن و ھاوکاری خوا بەھێزترن ,
بەڵام ئەوەی من لێی دەترسم دوو شتە :
ئەترسم خوا لەبیربکەن ئەویش ڕادەستی خۆتان بکاتەوە و دەستان لێبەردات
یاخود براکانتان لەبیربکەن ئەوکاتە کێشەوناکۆکی نێوانتان توندببێت
ووتەی سێیەم :
ئەی گەنجانی ئیخوان موسلمین : مەیدانی یەکەمی تێکۆشانتان نەفسی خۆتانە ,
ئەگەر سەرکەوتنتان بەدەستھێنا ئەوا بەسەر ھەمووشتەکانیتردا ئاسانتر سەردەکەون ,
ئەگەر شکستان ھێنا لەجیھادی نەفسدا ئەوا بۆ شتەکانیتر کەمتواناترن ,
کەواتە سەرەتا ھەوڵتان بدەن لەگەڵ نەفسی خۆتاندا ,
ئەوەتان لەیاد نەچێت ھەموو دنیا چاوەڕوانی نەويه کە لەگەنجان تایبەتمەندبن بەپاکیەتی تەواو و ڕەوشتی بەرز و پیرۆز , ئێوە ببنە ئەو گەنجانە ,
ووتەی چوارەم :
چاوتان ببڕنە ووتەی پێغەمبەری خوا ” دڵنیایم بدەنی لەشەش شت , دڵنیاییتان دەدەمێ لەچونە بەھەشت , ڕاستگۆبن کاتێک قسەدەکەن , وەفاداربن کاتێک بەڵێن دەدەن ’ ئەمانەت بپارێزن کاتێک ئەمانەتتان درایەدەست , داوێنتان بپارێزن لە حەرام , چاوتان بگرن لە حەرام , دەستنا بپارێزن لەستەم “.. ئینجا سێربکەن بزانن ئێوە ئاوان ؟!
ووتەی پێنجەم
جەژنی گەورەی ئێوە ئەو رۆژەیە کە نیشتیمانەکانتان ئازاد ئەبێ و قورئان دەبێت بە حاکم . هەر بۆیە لە جەژندا رابردووی پڕ سەروەریتان بیری خۆتان بخەنەوە و ئومێدی ئێستاتان نوێ بکەنەوە و پەیامتان بۆ داهاتوو ئامادە بکەن
برایەتی بەهێز کەن، کار بکەن، پاشان چاوەرێی سەرکەوتنی گەورە و ئاشکرا بکەن