له‌سێداره‌دانى موعاره‌زه و ناره
له‌سێداره‌دانى موعاره‌زه و ناره‌زایى
هۆگر غه‌ریب . هه‌ولێر
وه‌ڵامێك بۆ وهڵامنامهكهى یه‌كێتى و
پارتى بۆ راى گشتى
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى راپۆرتى چوارحیزبه
كوردستانیه‌كه بۆ به‌رده‌م راى گشتى هه‌رێمى كوردستان و وروژاندنى كۆمه‌ڵێك باس و
خواس و په‌نجه دانان له‌سه‌ر ئه‌و برینانه‌ى كه هه‌ناوى حكومه‌ت و حیزب و ده‌سه‌ڵاتى
سیاسى و سیاسى یه‌كانى ئێمه‌ى خواردووه هه‌نگاوێكى بوێرانه‌یه به‌رووى ئه‌و
تارماییانهى كه خه‌ریكه رۆڵه‌كانى ئه‌م گه‌له ترسنۆك و ناواقیع بین و خهمۆكاوى
بكات، چونكه ساڵانێكه به‌هۆى بڤه بوونى كۆمه‌ڵێك باس و خواس له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى
سیاسى یه‌وه خه‌ریكه ئازادیه‌كان له داردهدرێت و دیموكراسیه‌ت مانایه‌كى نه‌ماوه‌وه
و حیزب هه‌ناوى حكومه‌تى خواردووه و گه‌نده‌ڵیه‌كان به شێوه‌یه‌ك وه‌ك ڤایرۆس
بڵاوبۆته‌وه حكومه‌تى هه‌راسان كردووه .
هه‌روه‌ك پێشبینى ده‌كرا وه‌ك هه‌ر جارێك ئه‌م
دوو حیزبه بهنهفهسێكى كورت و بهعهقلیهتێكى چه‌قبه‌ستوو و ترس له فره‌یى و
ره‌تكردنه‌وه‌ى دیموكراسى و خنكاندنى ئازادى و له‌سێداره‌دانى موعاره‌زه وه‌ڵامى
راپۆرتى ئه‌م چوار حیزبه بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان نه‌وه‌ى گۆشراون به میراتى
دیكتاتۆریه‌ت و خوێن و چه‌ك و شۆرش. حكومه‌تێك به‌رێوه‌ده‌به‌ن كه ده‌یانه‌وێت هه‌موو
هاوڵاتى بۆیان پێشمه‌رگه بێت و ئه‌وانیش فه‌رمانده‌و خه‌ڵكى تریش دوژمن.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى وه‌ڵامه پر له‌هه‌ڵچوون و
بێ ئومێدى له گۆران و بنهبركردنى گه‌نده‌ڵى و ته‌زویرى ئه‌م دووحیزبه بگریت كه
ئاراسته‌ى ئه‌م چوار حیزبهكراوه هه‌مان كۆنه قه‌وان دوباره‌كراوه‌ته‌وه كه هه‌ر
رۆژه‌ى حیزبێكى سیاسى و كه‌سێكى كاریگه‌ر له ساحه‌ى سیاسى هه‌رێم به‌خۆیه‌وه
بینیوه، باس لهزۆرینهو كه‌مینه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن و متمانه‌ى هاوڵاتیان ده‌كرێت
و پرسیار رووبه‌رویان ده‌كرێته‌وه و موزایه‌ده‌ى ده‌نگى هاوڵاتى و سندووقى هه‌ڵبژاردن
ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م چوار حیزبه ، به‌ڵام جارێكى تر ئه‌م دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره
ئه‌وه‌یان له‌بیر خۆیان برده‌وه كه راپۆرتى كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆیى هه‌ڵبژاردنه‌كان
له‌كوردستان سه‌باره‌ت بهههڵبژاردنهكانى كوردستان چۆن بووه‌و ته‌زویر و سندوقى
هه‌ڵبژاردن و كارى ساخته‌كارى و ته‌نانه‌ت كوشتن و باره‌گا سوتاندن و
…..هتد)بارودۆخیان چۆن بووه، دیسان خۆیان له‌و گه‌نده‌ڵى و كه‌م و كورى و ناعه‌داڵه‌تى
و تێك چوونى بارودۆخى سیاسى و په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێم و ناوه‌ند دزیوه‌ته‌وه و
ئاراسته‌ى ئه‌م چوار حیزبه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌شیان ئه‌و په‌رى خۆشاردنه‌وه‌یه له‌و
واقیعه تاڵه‌ى كه رووبه‌روویان كراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر نا بۆ وه‌ڵامى ناوه‌رۆكى
راپۆرته‌كه ناده‌نه‌وه.
ئه‌مه‌ى له‌م وه‌ڵامدانه‌وه به‌دى ده‌كرێت
كوشتنى هه‌ناسه‌ى ئۆپۆزسیۆنه، چونكه ئۆپۆزسۆن وه‌ك چه‌مكێكی به‌رهه‌م هاتووی
خۆرئاوا‌و ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ده‌ستوور ، ناكرێت ئێمه له چوار پارتی كوردی له‌كوردستانی
عێراق و له كۆمه‌ڵگایه‌كی گۆشكراو به شیری رژێمێكی دیكتاتۆری به‌عسی ببینینه‌وه،
كه به شێكه له‌كوردستانی لكێنراو به عێراقه‌وه كه تا ئێستاش سنوری دیاری نه‌كراوه،
له شوێنێك كه ده‌ستورێكی ده‌نگ بۆ دراوی نیه!
ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى كه ئه‌و دوو هێزه
ئاراسته‌ى ئه‌م چوار حیزبه ده‌كه‌ن ماناى رابردووى خۆیان له‌بیر چۆته‌وه كاتێك
باس لهكۆنگرهكهى قاهیره ده‌كه‌ن و خۆیان به پارێزه‌رى ماده‌ى 140 داده‌نێن كه
تاوه‌كو ئێستا نهگراوهتهوه سه‌ر هه‌رێم ، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و مونافه‌سه
حیزبیهى كه ده‌یكه‌ن له‌و شاره خه‌ڵكه تێكۆشهرهكهشیان له‌خۆیان بێزاركردووه
و خه‌ڵكیش به‌خائین و خۆفرۆش ناوزه‌د ده‌كه‌ن.
باس لهوهدهكهن كه ئه‌م چوار حیزبه
ئیدانه‌ى تۆپبارانه‌كانى توركیا‌و ئێران ناكه‌ن و داواى ئاشكرا كردنى سه‌رچاوه‌ى
دارایى ئه‌و چوار حیزبه دهن، به‌ڵام ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى شه‌رى ناوخۆیان بیرچۆوه
كه چۆن رژێمى به‌عسى فاشى و سوپاى ئێران و توركیایان هێنایه كوردستان و ئه‌وه‌ى
له‌ده‌ستیان هات له‌تیرۆرى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى به‌رامبه‌ر یه‌كتر و
كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك كردیان كه تاوه‌كو ئێستا سه‌دان كه‌س شوێن بزرن و چاره‌نووسیان
دیار نیه.
بۆیه پرسى ئۆپۆزسیۆن بوون كه له واقیعێك
بین و له‌هه‌رێمێكدا كه دوو حیزب بهرِێوهی ده‌به‌ن كه‌تاكه ئێستاش شه‌رعیه‌تی
بوونیان له رابردووی پرِ له‌خوێن و شۆرِشهوه وه‌رده‌گرن، له ههرێمیكدا كه
حیزب و حكومه‌ت و ئۆپۆزسۆن وخیانه‌ت له یه‌ك جیا نه‌كرێته‌وه داوا كردن له‌و
چوار حیزبه به‌تایبه‌ت له یه‌كگرتوو كه ببێته ئۆپۆزسیۆنێكی رووت، ، به
داواكاریه‌كی هه‌رزه كارانه‌ی ده‌بنرێت، چونكه كوردستان ده‌وڵه‌تێكی قانوونی نیه
كه حكومه‌ت شوێن سنوری خۆی بزانێت و له به‌رامبه‌ریشدا ئۆپۆزسۆنی شوێن وسنوری
دیاری بێت و سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی تر له شێوه‌ی دامه‌زراو و ده‌زگای جێگری سه‌ربه‌خۆدا
دیار بن، كوردستانی له‌لایه‌ن دووحیزبی خاوه‌ن دوو میلیشای تایبه‌ت و دوو ئاسایش
به‌رێوه ده‌برێت كه هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌یمه‌نه‌ی كردووه به‌سه‌ر به‌شێكی به‌شێك
له‌م هه‌رێمه‌ی كوردستاندا!
كوردستانێك كه ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ كردنی
به شێوه‌یه‌كی زۆرترسناك له‌لایه‌ن ئه‌و دوو هێزه‌وه قۆرغكراوه و ده‌سه‌ڵاتی
یاسادانانی به شێوه‌یه‌كی زۆر گاڵته‌و ئامێز له لایه‌ن هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی
و ئه‌و دوو هێزه‌وه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه له‌مانا، بێ ده‌سه‌ڵاتی و سه‌ربه‌خۆی نه‌بوونی
ده‌سه‌ڵاتی قه‌زائی به‌جۆرێك كه هه‌مووكه‌س و ده‌سه‌ڵا ت و خواره‌وه‌ش له‌سه‌ر
هاورِان، به‌جۆرێك دادگا بوو به شوێنی دادگایی كردنی بێ ده‌سه‌ڵاته‌كانه .
له بیرمان نه‌چێت یه‌كگرتووی ئیسلامی
كوردستان شیعاری شهراكهوت و ئۆپۆزسۆنی به‌رز كردوتهوه بۆ ئه‌م قۆناغه ، له‌به‌ر
ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌توانین ده‌ستخۆشی له یه‌كگرتوو بكه‌ین بۆ ئه‌و هه‌نگاوه
بوێرانه‌ی كهناویهتی رووه‌و ئۆپۆزسۆن بوون، به دروستی نابنیم نیشانه‌ی پرسیاری
له‌سه‌ر بكه‌ین.
خۆ هه‌مووشمان شایه‌تی عه‌یانی ئه‌وه‌شین ئه‌م
دوو هێزه نه‌یانتوانی به‌رگه‌ری مانگێك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژارن بگرێت و فه‌رسه‌خێك
باسه‌كانی دیموكراسی و رای جیاواز و.. بۆ داوه گهرِایهوه له‌به‌رامبه‌ر شیعاری
شه‌راكه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی ئیجابی یه‌كگرتوودا، ده‌كرێت ئێوه پێمان بڵێن چی ده‌قه‌ومێت
ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو ببێته ئۆپۆزسیۆنی رووت و قوت له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تێكی ئیفلیجى
بۆ چوار ساڵ؟!!
له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام
بدرێته‌وه؟!! چونكه ئه‌م دوو هێزه به ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك رێككه‌وتوون كه
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا هه‌ردووكیان دوو خولی هه‌ڵبژاردنی تریش
به یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌ژداری ده‌كه ن .
سه رچاوه : یکگرتووی ئیسلامی کوردستان



