ڕه‌مه‌زان

(۲۵) راسپارده‌ بۆ وه‌ده‌ستهێنانى خێرو بێرى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز

(۲۵) راسپارده‌ بۆ وه‌ده‌ستهێنانى خێرو بێرى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز …

و/سه‌فین

  ۱ ــ هه‌وڵ بده‌ ئه‌م مانگه‌ بکه‌یته‌ خاڵى  له‌ خۆ پرسینه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنى کاره‌کانت..

 

۲ ــ بۆ تاعه‌تى ئه‌م مانگه‌ سه‌حابه‌و پیاو چاکان بکه‌ به‌ پێشه‌نگ..

 

۳ ـ کاتێ مانگى یه‌کشه‌وه‌ت بینى بلێ :خوایه‌ به‌ خێرو ئیمانى پته‌وه‌وه‌ و به‌ رووه‌و ئاشتى و ئیسلامه‌تییه‌وه‌ به‌سه‌ر ماندا هه‌ڵبێنى ..(الله‌)خوداى هه‌موومانه‌) (اللهم أهلَّه علینا بالیمن والإیمان، والسلامه والإسلام، ربى وربک الله»  (رواه أحمد والترمذی)

 

 ۴ ــ بۆ خۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ له‌گه‌ل په‌روه‌ردگاراو خواپه‌رستى خۆت له‌ زوو چوونه‌ ناو مزگه‌وت رابێنه‌..

 

۵ــ هه‌وڵ بده‌ به‌رده‌وام له‌ ریزى یه‌که‌م وپێشه‌وه‌ى نوێژکه‌راندا بیت ….گه‌ر ده‌تزانى خێرى ریزى یه‌که‌م چه‌ند زۆره‌ قورعه‌تان له‌ سه‌ر ده‌کرد بۆ وه‌ده‌ست هێنانى.

 

۶ ـ له‌دواى هه‌ر نوێژێک به‌ تایبه‌تى له‌ به‌ره‌به‌یاندا و پێش مه‌غریبان و له‌کاتى به‌ربانگ شکاندندا زیاتر له‌ خودا بپارِێوه‌ و داواى لێبووردنى لێ بکه‌..

 

۷. هه‌وڵبده‌ رۆژانه‌ (12)رکاتى سوونه‌ت به‌ به‌رده‌وامى ئه‌نجام بده‌ )ما من عبد مسلم یصلی لله تعالى کل یوم اثنتی عشره رکعه تطوعا غیر الفریضه، إلا بنى الله له بیتا فی الجنه» (رواه مسلم).

 

  ۸ ـ پارێزگارى له‌ کردنى نوێژه‌ى ته‌راویح به‌ جه‌ماعه‌ت بکه‌  (من صلى مع الإمام حتى ینصرف کتب له قیام لیله". (أخرجه أبو داود والترمذی، وصححه الألبانی).

 

۹ جه‌خت له‌ سه‌ر کردنى شه‌وونوێژ بکه‌ره‌وه‌ ،هه‌ر نه‌بێ…. دوو رکات نوێژى پێش نوێژى بانگى به‌یانیان..به‌ رێکى ئه‌نجام بده‌.

 

۱۰ ــ به‌ به‌رده‌وامى دوو رکات نوێژى دواى ده‌ستنوێژ شووشتن ئه‌نجام بده‌.. « یصبح على کل سلامى من أحدکم صدقه، فکل تسبیحه صدقه، وکل تحمیده صدقه، وکل تهلیله صدقه، وکل تکبیره صدقه، وأمر بالمعروف صدقه، ونهی عن المنکر صدقه، ویجزئ من ذلک کله رکعتان یرکعهما فی الضحى» (رواه مسلم).

 

 ۱۱ ــ پارێزگارى له‌ سه‌ر ئه‌نجامدانى دوو رکات نوێژى چێشته‌نگاو(الچحى)بکه‌.. « یصبح على کل سلامى من أحدکم صدقه، فکل تسبیحه صدقه، وکل تحمیده صدقه، وکل تهلیله صدقه، وکل تکبیره صدقه، وأمر بالمعروف صدقه، ونهی عن المنکر صدقه، ویجزئ من ذلک کله رکعتان یرکعهما فی الضحى» (رواه مسلم).

 

۱۲ ــ له‌ ماڵه‌وه‌ش نوێژى سوونه‌ته‌کان ئه‌نجامبده‌.. « اجعلوا فی بیوتکم من صلاتکم، ولا تتخذوها قبورا» (رواه البخاری).

 

۱۳ ـ بۆ سازگارى دڵ به‌ به‌رده‌وامى به‌ گریانه‌وه‌ له‌ خودا بپارێوه‌و داواى به‌خشینى لێبکه‌..

 

۱۴ ــ جه‌خت له‌ سه‌ر زۆر سوژده‌ بردن بۆ په‌روه‌ردگار بکه‌ره‌وه‌ (أقرب ما یکون العبد من ربه وهو ساجد، فأکثروا الدعاء» (رواه مسلم).

 

۱۵ ــ دواى نوێژى به‌یانیان له‌ شوێن نوێژه‌که‌تدا بۆ زیکرى خواى گه‌وره‌ دابنیشه‌« من صلى الفجر فی جماعه، ثم قعد یذکر الله حتى تطلع الشمس، ثم صلى رکعتین، کانت له کأجر حجه وعمره» قال رسول الله (صلى الله علیه وسلم): «تامه، تامه، تامه» (رواه الترمذی وحسنه).

 

۱۶ ــ به‌به‌رده‌وامى دواى نوێژه‌کانت ۳۳ێ جار بڵێ سبحان الله‌ و۳۳ێ جار بڵێ الحمدلله‌ و ۳۳ێ جار بڵێ الله‌ اکبر و هه‌مووى ده‌کاته‌ 99 و به‌ ووتنى(لا إله إلا الله وحده لا شریک له، له الملک وله الحمد، وهو على کل شیء قدیر،) سه‌د زیکره‌که‌ ته‌واو ده‌بێت وگه‌ر به‌قه‌ده‌ر که‌فى ده‌ریا گووناهت هه‌بێت (انشاءالله‌)خودا لێت خۆش ده‌بێت) غفرت له خطایاه وإن کانت مثل زبد البحر» (رواه مسلم).

 

۱۷ ــ بۆ زیاتر به‌هێز کردنى خۆشه‌ویستى نێوان خوداو خۆت و بیرو باوه‌رِه‌که‌ت ماوه‌یه‌ک دیارى بکه‌ بۆ تێفکرین له‌ بوونه‌وه‌ره‌کان و درووستکراوانى خواى بالاَده‌ست..

 

۱۸ ــ جه‌خت له‌ سه‌ر ئاماده‌بوون له‌ ئه‌ڵقه‌کانى خوێندنى قورئان و  وانه‌ زانستییه‌کانى  ناو مزگه‌وت بکه‌ره‌وه‌ 

۱۹ ــ له‌ ژوورى منداڵه‌کانت ئایه‌ت و ئه‌و چه‌ند فه‌رموودانه‌ى تایبه‌ت به‌ مانگى ره‌مه‌زان هه‌ڵبواسه‌..وه‌ک: ئه‌وى رۆژووى مانگى ره‌مه‌زان به‌ هه‌ژمارو ته‌واو بگرێت خواى گه‌وره‌ له‌ هه‌موو گووناهی پێشووى خۆش ده‌بێت..(" من صام رمضان إیمانا واحتسابا غُفر له ما تقدم من ذنبه ".).

 

۲۰ ـ دوعاى رۆژوو کردنه‌وه‌(الافطار) له‌بیر نه‌که‌یت (ذهب الظمأ، وابتلت العروق، وثبت الأجر إن شاء الله تعالى» (رواه أبو داود والدارقطنی والحاکم).

 

۲۱ ـ  له‌م مانگه‌دا  له‌ هه‌موو کاتێک خه‌ریکى پارانه‌وه‌و دوعا کردن به‌ چونکه‌ ئه‌م مانگه‌ مانگى له‌ خوا پارانه‌وه‌یه‌ ..

 

۲۲ ـ به‌ زۆرى له‌م مانگه‌دا سه‌لاوات له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر لێبده‌ به‌ تایبه‌تى له‌ رۆژانى هه‌ینى دا..

 

۲۳ ــ جه‌خت له‌ سه‌ر دوعاى هه‌ر دانشتنێکت له‌ دانشتنه‌کان بکه‌ره‌وه‌..و دواى هه‌ڵسانه‌وه‌ بڵێ(خوداى بێگه‌رد ستاشى بێپایانم بۆتۆ، شایه‌تى ده‌ده‌م که‌ هیچ خوایه‌ک نییه‌ جگه‌ له‌ تۆو لێت ده‌پارِێمه‌وه‌و داواى لێخۆش بوونت لێده‌که‌م )،به‌م دوعایه‌ گه‌ر له‌ دانشتنه‌که‌ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کت کردبێ انشاء الله‌ خواى گه‌وره‌ عه‌فوت ده‌کات) « من جلس جلسه فکثر لغطه، فقال قبل أن یقوم من مجلسه ذلک: سبحانک اللهم وبحمدک، أشهد أن لا إله إلا أنت، أستغفرک وأتوب إلیک، إلا غُفِرَ له ما کان فی مجلسه ذلک» (رواه أبو داود والترمذی).

 

۲۴ ـ گه‌ر خوا نه‌خواسته‌ هه‌ر گوناهێکت کرد ده‌ستنوێژ بگره‌و دوو رکات نوێژ ئه‌نجام بده‌ (ما من عبد یذنب ذنبا فیحسن الطهور، ثم یقوم فیصلی رکعتین، ثم یستغفر الله، إلا غفر له) (رواه أبو داود).

 

۲۵ ـ گه‌ر توانیت له‌ ره‌مه‌زاندا عه‌مره‌ ئه‌نجامبده‌ ، ئه‌م کرده‌یه‌ به‌ حه‌جێک هه‌یه‌(العمره فی رمضان تعدل حجه، أو حجه معی» (رواه البخاری ومسلم).

 

ئا/احمد زه‌هران/یه کگرتووی ئیسلامی

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا