خۆشه‌ویستی نیشتمان و خاک
خۆشه‌ویستی نیشتمان و خاک
مامۆستا عبدالرحمن صدیق
وه‌کو هه‌موو مرۆڤیَکی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه،
مافی سروشتی و خواپیَداوی خۆمانه که خاک و نیشتمان و زیَدی باو‌و باپیرانی
خۆمانمان خۆش بویَت، به تایبه‌ت کوردستانی ئیَمه، که ویَرِای ئه‌وه‌ی جگه له
خۆمان خه‌ڵکان و گهرِیدهو پسپۆرِو میَژوو نووسانیَکی زۆر، شایه‌دیی ئه‌وه‌ی بۆ
ده‌ده‌ن که دخاوهنی زۆر سیفات و تایبهتمهندیَتی جۆراو جۆر‌و که‌م ویَنهیه،
خوای گه‌وره‌ش له قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی بۆ شویَنی به‌رچاوو هه‌ڵکه‌وتووی
کوردستان ده‌کات، وه‌ک خاکیَکی پرِ خیَرو به‌ره‌که‌تی نهبرِاوه که شایانی ئه‌وه
بوو، ببیَته شویَنی نه‌جات بوون و، لانکه‌ی دووه‌می مرۆڤایه‌تی له دوای تۆفانی
سه‌رده‌می (نوح)ه‌وه – علیه السلام- تا کۆتایی ژیانی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه،
بۆیه کوردستان له‌و رۆژه‌وه، له روانگه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی مرۆڤ به‌سه‌ر ئه‌م گۆی
زه‌وییه‌دا، بۆته چه‌ق و سه‌نته‌ری دیمۆغرافی بازنه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی .
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزداو، له‌هه‌ردوو
ئایه‌تی (۲۸-۲۹)ى سوره‌تی (المۆمنون)دا دهفهرمویَت:
[فاذا استویت انت ومن معک على الفلک فقل الحمد
لله الذی نجانا من القوم الظالمین * وقل رب انزلنی منزلا مبارکا وانت خیر
المنزلین].
لیَرهدا، خوای گه‌وره خۆی داوا له نوح –
علیه السلام – ده‌کات که خوازیاری ئه‌وه بیَت له شویَنیَکی پرِ به‌ره‌که‌ت و
خیَرو نعمه‌تی هه‌تا هه‌تایی دایبهزیَنیَت، بۆیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ویسته،
ویستیَکی خوایىیه، ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌روا بوو، چونکه خوای گه‌وره له‌سوره‌تی
(هود)دا‌و، له ئایه‌تی (۴۴)دا، ده‌ستنیشانی ئه‌و شویَنه موباره‌که به چیای
(جودی) ده‌کات:
(وقیل یا ارض ابلعی ماءک، ویا سماء اقلعی،
وغیض الما‌ء . وقضی الامر، واستوت على الجودی).
دیاره که (جودی)یش چیایه‌که له کوردستان
دا‌و، زۆربه‌ی (مفسر)ه‌کانیش له‌سه‌ر ئَهمه کۆکن و، ئه‌وه‌نده هه‌یه ههندیَکیان
دهڵیَن له نزیک (موسڵ)هو، ههندیَکیشیان دهڵیَن له نزیکی (دیار بکر)ه، دیاره
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که کوردستانی گه‌وره پیَش په‌یماننامه‌ی (سایکس بیکۆ)
یه‌ک پارچه بووه‌و، سنووری ئیداری شاره‌کانیشی به پیَی وه‌خت له سه‌ر یه‌ک بار
نه‌بووه، جاری وا هه‌بووه (دیار بکر) به‌ره‌و خوار کشاوه‌و، جاری واش هه‌بووه
(موسڵ) به‌ره‌و ژوور کشاوه، بۆیه له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا ئه‌وه جیَگیر بووه
که (جودی) وا له‌نزیک (جه‌زیره)و تا ئیَستاش چیایه‌کی کوردستانىیه.
له ته‌فسیری – الخازن- دا ، به‌رگی دووه‌م
، لاپهرِه (۳۲۸) دهڵیَت: (الجودی: وهو جبل بالجزیره قرب الموصل) له ته‌فسیری
– النسفی – دا هاتووه: (وهو جبل بالموصل) . لهکتیَبی – قصص الانبیا‌ء – ی
(عبدالوهاب النجار)یش دا هاتووه: (جبل الجودی فی نواحی دیار بکر من بلاد الجزیره)
ویَرِای ئه‌مه‌ش، کوردستان خاوه‌نی خیَرو به‌ره‌که‌ت و فهرِی ههمیشهیىیه، هه‌ر
وه‌کو خوای گه‌وره دهفهرمویَت:
[قیل یا نوح اهبط بسلام منا وبرکات علیک وعلى
امم م‌من معک] سوره‌تی (هود) ئایه‌تی (۴۸).
هه‌ر له رووانگه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌وه ئه‌وه
روون دهبیَتهوه که ئه‌و نیعمه‌ت و به‌ره‌که‌ته‌ی خوای گه‌وره به کوردستانی
به‌خشیوه هه‌میشه‌یی دهبیَت، چونکه وشه‌ی (البرکه) – وه‌ک له (مفردات الفاظ
القرا‌ن)ى – الراغب الاصفهانی- دا هاتووه. واته: (ثبوت الخیر الالهی فی الشیء)
واته به‌ره‌که‌ت بریتىیه له جیَگیربوونی خیَریَکی خوایی له‌و شته‌دا هه‌روه‌ها
له ته‌فسیری ئایه‌تی (رب انزلنی منزلا مبارکا) دهڵیَت: (ای حیث یوجد الخیر
الالهی) واته خوایه له شویَنیَکی وا دام بهزیَنه که نیعمهتیَکی خوایی هه‌میشه‌یی
و نهبرِاوهی پیَ بهخشرابیَت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه هه‌ر شتیَک یان هه‌ر
شویَنیَک که خیَرو نیعمه‌تی له راده به‌ده‌ری لیَوه بیَت ، ناوی (موباره‌ک)ی
به‌سه‌ردا برِاوه، بۆیه لیَرهوه دهڵیَت:
(قیل لکل ما یشاهد منه زیاده محسوسه هو
مبارک ، وفیه برکه).
به‌ده‌ر له‌م هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه که‌م
ویَنهیهی که نیشتمانی ئیَمه هه‌یه‌تی، نیشتمان و زیَدی باب و باپیران له‌لای
هاوڵاتیانی هه‌میشه خۆشه‌ویسته‌و، مرۆڤ هیوای هه‌موو خیَرو خۆشىیهک بۆ نیشتمانی
خۆی دهخوازیَت، ناچاریش نهبیَت یان نهکریَت، زه‌حمه‌ته نیشتمانی خۆی بهجیَ
بیَڵیَ ، هه‌ر کاتیَکیش له نیشتمانی خۆی ده‌ر بکریَت، ئه‌وا هه‌موو ساتیَ گهرِانهوه
بۆ وڵات به ئاوات دهخوازیَت.
بۆیه کاتیَک که ده‌سه‌ڵاتدارانی قوره‌یش،
پیَغهمبهر – ێلى الله علیه وسلم – و هاوه‌ڵانیان له (مه‌ککه)وه ده‌رنا، پیَغهمبهر
– ێلى الله علیه وسلم – له دوا خاڵی سه‌ر سنووری (مه‌ککه)دا رووی کرده شاره‌که‌ی
خۆی و، فه‌رمووی:
(والله انک لخیر ارض الله واحب ارض الله الى
الله، ولولا انی اخرجت منک لما خرجت) رواه احمد والنسائی والترمذی وقال حدیث صحیح.
ته‌نانه‌ت پیَغهمبهر-صلىالله علیه وسلم –
ئه‌وه‌نده له‌بیری شاد بوونه‌وه به (مه‌ککه) بوو، ئه‌و کاته دڵنیا و ئارام
بوو که خوای گه‌وره بهڵیَنی گهرِانهوهی پیَدا به ئایه‌تی:
[ان
الذی فرض علیک القرا‌ن لرادک الى معاد] القصص (۸۵).لرادک الى معاد: واته ئهتگیَرِینهوه
بۆ (مه‌ککه).
هه‌ر لیَرهوه موژده‌یه‌کی گه‌وره هه‌یه
بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر خاکی خۆیان دهردهکریَن، که رۆژیَک دادیَت به
ژووانگهو نیشتمانی خۆیان شاد ببنه‌وه، چونکه خوای گه‌وره ناوی ئه‌و شَویَنهی
که مرۆڤ تیایدا له دایک دهبیَت به (معاد) ناو ده‌بات واته ئه‌و شویَنهی که
بۆی دهگیَرِیَتهوه، بۆیه شیَخ – حسنین محمد مخلوف – له (ێفوه البیان لمعانی
القرا‌ن)دا دهڵیَت: (وسمی بلد الرجل الذی کان فیه : معادا، لانه عاده یتصرف فی
البلادثم یعود الیه).
جا له‌به‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌وه ویستی خوایه‌و ئیراده‌ی خوایه که‌هه‌ر مرۆڤیَک له شار‌و شارۆچکه‌و
گوندیَکی دیاری کراودا له دایک دهبیَت، بۆیه خۆش ویستنی نیشتمان خوا کرده‌و، ئه‌وانه‌ش
که خه‌ڵکی له‌سه‌ر خاک و ماڵی خۆیان ده‌رده‌که‌ن ، تاوانیَکی گه‌وره به‌م کاره‌یان
ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، خۆیان له قه‌ره‌ی کاریَک ده‌ده‌ن که خوای گه‌وره حه‌رامی
کردووه:
[ثم انتم هۆلاء تقتلون انفسکم وتخرجون فریقا
منکم من دیارهم تظاهرون علیهم بالاثم والعدوان وهو محرم علیکم اخراجهم] سوره‌تی
البقره – ئایه‌تی (۸۵)
چونکه گه‌لی بیَ خاک و نیشتمان، گهلیَکی
روو له مردنه، ده‌رچوونی خه‌ڵکی له خاکی خۆی یانی هه‌ڵبژاردنی مردن ، بۆیه ،
ئه‌وانه‌ی له‌ترسی تاعوون و مردن ، وڵاتی خۆیان بهجیَ هیَشت، هه‌ر به‌و کاره‌یان
مردنیان هه‌ڵبژارد، بۆیه خوای گه‌وره له‌باره‌یانه‌وه دهفهرمویَت:
[ال‌م تر الى الذین خرجوا من دیارهم وهم الوف
حذر الموت، فقال له‌م الله موتوا،ثم احیاهم..]سوره‌تی البقره- ئایه‌تی (۲۴۳).
بۆیه بیَ نیشتمانی و ده‌رکردنی خه‌ڵکی له
خاکی خۆی، به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ کوشتنی ئه‌و که‌سه‌دا، وه‌ک بڵیَی چ کوشتنی
هاوڵاتی یان ده‌رکردن له‌خاکی خۆی ، بۆیه خوای گه‌وره به ئیشاره‌ت بۆ
ئه‌م هاوکیَشهیه ، ئاگادارمان ده‌کاته‌وه له ئایه‌تی (۶۶)ی سوره‌تی
(النساء)دا:
[ولو انا کتبنا علیهم ان اقتلوا انفسکم او
اخرجوا من دیارکم مافعلوه الا قلیل منهم].
ئه‌م ئایه‌تانه گه‌رچی له (سیاق)یَکی
میَژوویی و تایبه‌ت بهههندیَ نه‌ته‌وه‌و، ههندیَ حاڵه‌تی دیاریکراودا هاتوون،
به‌ڵام له‌هه‌موویان دا ئه‌و هیَماو ئاماژانه ده‌رده‌که‌ون و وهردهگیریَن که
ده‌رکردنی هاوڵاتی له خاکی خۆی حه‌رامه‌و، ئه‌نجامدانیشی بکه‌ره‌که‌ی ده‌خاته
بازنه‌ی تاوانیَکی گه‌وره‌وه.بۆیه خوای گه‌وره ههرِهشهی سه‌خت له‌و ده‌سه‌ڵاتدارو
کاربه‌ده‌ستانه ده‌کات که پیَغهمبهران و شویَن کهوتوانیانیان له خاکی خۆیان
ده‌رکردووه، بۆیه خوای گه‌وره له ئایه‌تی (۱۳) و (۱۴) سوره‌تی (ابراهیم)دا دهفهرمویَت:
[قال الذین کفروا لرسلهم لنخرجنکم من ارضنا
او لتعودن فی ملتنا فاوحى الیهم ربهم لنهلکن الظالمین * ولنسکننکم الارض من بعدهم
،ذلک لمن خاف مقامی وخاف وعید].
هه‌روه‌ها له سوره‌تی (محمد)یش دا له ئایه‌تی
(۱۳) دا دهفهرمویَت:
[و
کاین من قریه هی اشد قوه من قریتک التی اخرجتک اهلکناهم فلا ناصر له‌م].
له‌به‌ر ئه‌وه دهبیَت هه‌موو مرۆڤیَک دژی
راگویَزانی خه‌ڵکی ی بیَت و، قبوڵ نه‌کات بخریَته جیَگهی خه‌ڵکانی دی چونکه
خوای گه‌وره ریَگهی داوه به مرۆڤی زوڵم لیَکراو که ئه‌و که‌سه ده‌ربکات که
ئه‌می له شویَنی خۆی ده‌رکردووه‌و شویَنی پیَ له‌ق کردووه، بۆیه دهفهرمویَت :
[واخرجوهم من حیث اخرجوکم] سوره‌تی البقره
– ئایه‌تی (۱۹۱).
تاوانیَکی دیکه‌ش که له‌ئاستی تاوانی
راگویَزان دایه‌و، بگره گه‌وره‌تریش ئه‌ویش گۆرِینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لانه
، چونکه ئه‌وه ئیراده‌ی خوای گه‌وره‌یه که هه‌ر مرۆڤیَکی خستۆته بازنه‌ی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیاری کراو و، زمانیَکی تایبه‌تیشی پیَ به‌خشیوه، بۆیه گۆرِینی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لان و، گۆرِینی زمانیان ، وه‌ستانه له دژی ئیراده‌ی
خوای گه‌وره، چونکه (ره‌نگ) و (ده‌نگ)ى گه‌لان نیشانه‌یه‌که له نیشانه‌کانی
باڵاده‌ستی خوای گه‌وره:
[ومن
ایاته خلق السموات والارض واختلاف السنتکم والوانکم ، ان فی ذلک لایات للعالمین]
سوره‌تی الروم – ئایه‌تی (۲۲) .
له‌به‌ر ترسناکی هه‌ردوو مه‌سه‌له‌ی
راگویَزان و گۆرِینی ناسنامه‌ی گه‌لان ، هه‌ر یه‌که‌یان له‌پاڵ مه‌سه‌له‌یه‌کی
گرنگ و سه‌رنج راکیَش دا هاتوونه‌ته
باسکردن.
(راگویَزان) له قورئاندا خراوه‌ته پاڵ شهرِ
کردن له دژی دین، بۆیه مه‌رجه‌کانی گریَدانی په‌یوه‌ندییه‌کی
ئاشتیخوازانه له‌گه‌ڵ بیَ باوهرِاندا، دوو مه‌رجن،
یه‌که‌م: شهرِی دینمان له‌گه‌ڵ نه‌که‌ن
دووه‌م: له‌خاک و نیشتمانی خۆمان وه‌ده‌رمان
نهنیَن
[لا ینهاکم الله عن الذین لم یقاتلوکم فی
ا‌لدین، ولم یخرجوکم من دیارکم ان تبروهم وتقسطوا الیهم، ان الله یحب المقسطین]
الممتحنه (۸).
به هه‌مان شیَوهش هه‌ڵبژاردنی (ده‌نگ) و
(ره‌نگ)ى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کیش له قورئان دا خراوه‌ته پاڵ نیشانه‌یه‌کی تری باڵا
ده‌ستیی خوای گه‌وره، که دروست کردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وىیه، وه‌ک بڵیَی سرِینهوهی
(ده‌نگ) و (ره‌نگ)ى هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک وه‌ک هه‌وڵدان بیَت بۆ سرِینهوهی ئاسمانه‌کان
و زه‌وی، که ئه‌مه‌ش ئه‌و پهرِی وه‌ستانه‌وه‌یه له دژی ئیراده‌ی خوای گه‌وره.
سه رچاوه : یکگرتووی ئیسلامی کوردستان