به شی کوردیکۆ مەڵایەتی کلتووری سیاسیمطالب جدید

سه‌رکه‌وتنى هه‌ده‌په‌و پارتى گه‌شه‌پێدان، وانه‌و په‌ندو دیلاله‌ته‌کان

سه‌رکه‌وتنى هه‌ده‌په‌و پارتى گه‌شه‌پێدان، وانه‌و په‌ندو دیلاله‌ته‌کان

نوسه­ر: د. عمر عبد العزیز

سه‌رکه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ تورکیا -به‌دوور له‌ رێژه‌ى ده‌ره‌نجامه‌کان- سه‌رکه‌وتنى دیموکراسییه‌ له‌و وڵاته‌. سه‌رکه‌وتنى هه‌ردوو حزبى ئه‌که‌په‌و هه‌ده‌په‌ش سه‌رکه‌وتنى ئیراده‌ى ئاشتییه‌.

ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ گۆرانکاریی گه‌وره‌ى به‌دوادا دێت، من بۆ خۆم ئه‌م چه‌ند وانه‌و عیبره‌تانه‌م لێ خوێنده‌وه‌:

۱- سه‌رکه‌وتنى چه‌ندباره‌ى پارتى گه‌شه‌پێدان سه‌لماندى که‌ توانیویه‌تى خزمه‌ت به‌ تورکیا بکات، به‌ڵام گرنگترین خزمه‌ت ئه‌وه‌یه‌ که‌ زه‌مینه‌ى ساز کرد که‌ هه‌ده‌په‌ به‌ربه‌ستى له‌ صه‌دا ده‌ ببه‌زێنێت.!

۲- سه‌رکه‌وتنى هه‌ده‌په‌ش سه‌لماندى که‌ له‌م دۆخه‌دا خه‌باتى مه‌ده‌نى خێراتر ئه‌نجام ده‌به‌خشێ و ڕێگاى سه‌رکه‌وتن کورتتر ده‌کاته‌وه‌، نه‌ک خه‌باتى شاخ و چه‌ک. ڕه‌نگه‌ ئه‌م وانه‌یه‌ گرنگ بێت بۆ به‌شه‌کانى ترى کوردستان.

۳- گێنگڵخواردنى که‌مالیست و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانیش، سه‌لماندى که‌ گه‌لانى تورکیا وریابونه‌ته‌وه‌و بڕوایان به‌ دروشمه‌ ستۆکه‌کانى ئه‌و حزبانه‌ نه‌ماوه‌.

ده‌ستکه‌وته‌کانى ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌ش زۆرن، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:

۱- ناوچه‌که‌ زیاتر سه‌قامگیرو ئارام ده‌بێت.

۲- کوردى باکور ده‌خاته‌ قۆناغى ئه‌زموونى حوکمڕانیى و ده‌وڵه‌تداریى.

۳- پرۆسه‌ى ئاشتیى له‌ باکور زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ئه‌چێت.

۴- کاریگه‌ریى پۆزه‌تیفى له‌سه‌ر ئابوریى باشوریى کوردستان ده‌بێت.

۵- پشتیوانیکی تر بۆ باشوری کوردستان دروست بوو.

به‌ڵام له‌ هه‌مووى گرنگتر دوو خاڵن:

یه‌که‌م/ پارتى گه‌شه‌پێدان غرورى یه‌که‌می نه‌یگرێ و له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په‌ حکومه‌ت پێک نه‌هێنێت و هه‌ده‌په‌ بکاته‌ به‌شدارى حکومه‌ته‌که‌ى، تا میصداقیه‌تى چه‌ند ساڵه‌ى نه‌دۆڕێنێت.

دووه‌م/ هه‌ده‌په‌ هیواى گه‌لى کورد نه‌دا به‌ ئاوداو حه‌کیمانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی بکات و له‌گه‌ڵ لایه‌نى به‌هێز هاوپه‌یمانیى بکات که‌ پارتى گه‌شه‌پێدانه‌، نه‌ک لایه‌نه‌ لاوازو دۆڕاوه‌کان.

لێره‌دا سه‌رکرده‌کانى هه‌ده‌په‌ ده‌بێت وریا بن فاکته‌رى ئایدیۆلۆژیا نه‌خشه‌ى سیاسییان لێ تێک نه‌داو هه‌لى ڕه‌خساو نه‌دۆڕێنن له‌به‌ر ململانێى فکریى و به‌ به‌ڵێنى درۆینه‌ى تۆرانیى و ره‌گه‌زپه‌رستان نه‌خه‌ڵه‌تێن.! له‌گه‌ڵ پیرۆزبایى گه‌رمم له‌ ئازادیخوازانى تورکیاو کوردانى باکورى کوردستان.

عمر عبد العزیز باشورى کوردستان، ۷/۶/۲۰۱۵.

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا