به شی کوردیڕه‌مه‌زان

رۆژمێری‌ مانگی ‌ڕه‌مه‌زانی ‌پیر

رۆژمێری‌ مانگی ‌ڕه‌مه‌زانی ‌پیرۆز …

بێگومان به‌درێژایی‌دیرۆک مانگی‌ره‌مه‌زانی‌پیرۆز چه‌ندان روداوو هه‌ڵکه‌وتی‌گه‌وره‌و گرنگ و بزورگی‌هه‌مه‌جۆری‌تیادا روداوه‌که‌له‌ئامار  نایه‌ن،نه‌خاسمه‌له‌سه‌رده‌می‌ئیسلامی‌ئازیزو روداوی‌ئیسلامی‌تائێستا کونێ،ئێمه‌لێره‌دا زۆر به‌کورتی‌و گوشراوی‌وه‌کو به‌رکول و مشتێک هه‌ندێ‌روداوی‌گه‌وره‌و دیارتان بۆده‌خه‌ینه‌رووکه‌له‌م مانگه‌دا رویان داون .

شوان ڕابه‌ر

 

*1ی‌ڕه‌مه‌زان:

 

– خوای‌گه‌وره‌"صحف"ی‌بۆ حه‌زره‌تی‌ئیبراهیم نارده‌خواره‌وه‌سه‌لامی‌خوای‌له‌سه‌ر بێت.

– ساڵی‌(۳)ی‌کۆچی‌جه‌نگی ئوحد له‌شاری‌مه‌دینه‌له‌نێوان سوپای‌موسڵمانان و کافران له‌کێوی‌ئوحد ڕویدا.

– ساڵی‌ی‌زاینی‌قوڕئانی‌پیرۆز دابه‌زی تاله‌گۆی‌زه‌وی‌بکرێته‌تاکه‌ده‌ستور و به‌رنامه‌ی‌ژیانی ئاده‌میزادو بونه‌وه‌رو،محمدی‌کوری‌عه‌بدوڵڵا‌له‌لایه‌ن خوای‌گه‌وره‌کرا به‌تاکه‌پێشه‌واو پێغه‌مبه‌رو سه‌رداری‌بونه‌وه‌ر.

 

*2 ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۱۳۳۸ک – ۱۹/۵/۱۹۲۰ یوسف وه‌هبه‌له‌سه‌رۆکایه‌تی‌میصر ده‌ستی‌له‌کار کێشایه‌وه‌،جێ‌ی‌ باسه‌ناوبراو که‌سێکی‌"قبگی" بوو له‌ساڵی‌۱۲۶۹ک له‌میصر له‌دایک بوو، له‌۱۳۵۳ک مرد.

– ساڵی ۷۰۲ک – ۲۰/۴/۱۳۰۳ز شه‌ڕی‌(مرج الصفر)له‌نێوان سوپای‌موسڵمانان و هۆلاکۆ ڕویدا.

 

* ۴ ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۱۵۲۱ی‌زاینی‌شاری‌به‌ڵگرادی‌پایته‌ختی‌مه‌جه‌ر له‌لایه‌ن سوڵتان سولێمان قانونی یه‌وه‌فه‌تح کرا.

 

*5 ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۱۲۶۸ی‌زاینی‌دوای‌۱۷۰ ساڵ شاری‌ئه‌نتالیه‌به‌سه‌رکردایه‌تی‌(بیرس) له‌ژێر ده‌ستی‌خاچ په‌رسته‌کان ڕزگار کرا.

– ساڵی‌۱۶۲۴ی‌زاینی‌تیمێکی‌سه‌ربازی سه‌هیۆنیزم به‌سه‌رکردایه‌تی‌(موشیه‌دایان)ی‌جووله‌که‌له‌شاری‌( لد ) ۴۲۶ که‌سی فه‌لستینی‌کوشتار گشت کردن.

 

*6 ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ته‌وڕات له‌لایه‌ن خوای‌گه‌وره‌بۆ حه‌زره‌تی‌موسای‌کوڕی‌مه‌تێ‌دابه‌زی‌،سه‌لامی‌خوای‌له‌سه‌ر بێت.

– ساڵی‌۱۳۷۸ک ۱۵/۳/۱۹۵۹ هه‌رێمی‌باکوری‌نێیجریا سه‌ربه‌خۆی‌خۆی‌له‌حکومه‌تی‌ناوه‌ندی نێجیریا وه‌رگرت.

 

*7 ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۹۷۱ ی‌زایینی‌مزگه‌وتی‌(الازهر) له‌سه‌رده‌می ده‌و ڵه‌‌تی‌فاتیمیه‌کان له‌قاهیره‌ی‌میصر له‌لایه‌ن (جوهر الصقلی) کرایه‌وه‌.

– ساڵی‌۱۳۷۳ک – ۹/۵/۱۹۵۴ز لیبیا و ئه‌مریکا ڕێککه‌وتنک یان واژو کرد بۆ مانه‌وه‌ی‌هێزه‌کانی‌ئه‌مریکا له‌بنکه‌ی‌(الملاحه‌) له‌لیبیا.

 

*8 ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌ی‌ کۆچی‌غه‌زای‌ته‌بوک له‌نێوان موسڵمانان و کافره‌کان ڕویدا.

– ساڵی‌۷۰ی‌زایینی‌ئیمامی‌جه‌عفه‌ر صادقی‌موجته‌هید له‌دایک بوو.

– ساڵی‌۱۳۵۱ک – ۱۳۵۲ / ۴/۱/۱۹۳۳ – ۲۷/۹/ ۱۹۳۳ اسماعیل صدقی‌بوو به‌پاشایی میصر.

 

*9 ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۲۱۲ی‌کۆچی‌شاری‌صقلیه‌له‌لایه‌ن موسڵمانان رزگاری‌کرا.

– ساڵی‌۱۳۹۴ ک – ۲۵/۹/۱۹۷۴ عبدالعزیز الحجازی له‌میصر حکومه‌تێکی‌له‌۳۳ وه‌زیر پێک هێنا و، بوو به‌سه‌رۆک وه‌زیران.

– ساڵی‌۱۳۸۵ک- ۳۱/۱۱/۱۹۶۵ز جان بیدال بوکاسای‌سه‌رۆک ئه‌رکانی‌گشتی‌سه‌ربازی له‌کۆماری‌ئه‌فریقیای‌ناوه‌ڕاست کوده‌تای‌به‌سه‌ر دافید داکوداکردو حکومه‌تێکی‌دامه‌زراند.

 

*10 ی‌ ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۱۳۹۳ ک – ۶/۱۰/۱۹۷۳ز سوپای‌مصر هێڵی‌(بارلیفی‌)ی‌بڕی‌و چووه‌نۆکه‌ندی سوێس له‌دژی‌جووله‌که‌.

– ساڵی‌۱۳۶۵ک – ۷/۸/۱۹۴۶ ره‌جه‌ب بکر له‌تورکیا حکومه‌تێکی‌له‌۱۹ وه‌زیر پێک هێنا دوای‌حکومه‌تی‌شوکری‌سراج ئۆغلۆ.

 

* ۱۱ ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۹۵ی‌کۆچی‌سه‌عیدی‌کوڕی‌جوبه‌یر شه‌هید کرا.

 

* ۱۳ ی‌ڕه‌مه‌زان:

– خوای‌گه‌وره‌ئینجیلی‌بۆ حه‌زره‌تی‌عیسای‌کوڕی‌مه‌ریه‌م ناردۆته‌خواره‌وه‌.

– ساڵی‌۷۹۵کۆچی‌جمال الدین أبو الفرج ناسراو به‌(ابن الجوزی) کۆچی‌دوای‌کرد که‌خاوه‌نی‌۳۰۰ دانراوه‌.

– ساڵی‌۱۳۴۶ک- ۴/۳/۱۹۲۸عبدالخالق سه‌رۆک پاشای‌میصر له‌سه‌رۆک حکومه‌تی‌ده‌ستی‌له‌کار کێشایه‌وه‌.

 

* ۱۵ ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۳ کۆچی‌ئیمامی‌حسینی‌کوڕی‌ئیمامی‌عه‌لی‌له‌دایک بوو.

– ساڵی‌۲۷ی‌کۆچی‌محمدی‌کوڕی‌ئیمامی‌ئه‌بوبه‌کری‌صدیق بوو به‌والی‌میصر.

– ساڵی‌۱۵ی‌کۆچی‌فاتیمه‌ی‌کچی‌پێغه‌مبه‌ر( صلی‌الله علیه‌و سلم ) وه‌فاتی‌کرد.

– شه‌وی هه‌ینی‌ی‌ڕه‌مه‌زانی‌ساڵی‌۴۰ی‌کۆچی‌ئیمامی‌عه‌لی‌له‌ڕێگه‌ی‌مزگه‌وت له‌لایه‌ن عبدالرحمنی‌کوری‌مه‌لجه‌می‌خه‌واریج زامدار کراو له‌ ۲۰ی‌ڕه‌مه‌زانی‌هه‌مان ساڵدا مرد.

– ده‌وڵه‌تی‌خه‌لافه‌تی‌عوسمانی‌له‌جه‌نگی تاتار به‌ سه‌ر ڕوسیاری‌قه‌یسه‌ر دا سه‌رکه‌وت.

– ساڵی۶۵۸ کۆچی‌موسلمانانی‌مه‌مالیک له‌شه‌ری‌عین جالوت به‌سه‌رکردایه‌تی‌سولتان قۆتزسوپای‌بێ شوماری‌ته‌ته‌ریان تێکشکاند.

– ساڵی‌۱۹۵۴ی‌ز عه‌دنان مندریس له‌تورکیا حکومه‌تێکی‌پێک هێنا.

 

* ۱۶ ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۱۶۵۱ی‌ز خه‌دیجه‌تارخان که‌به‌نه‌ژاد ئافره‌تێکی‌ئۆکرانی‌بوو له‌ده‌وڵه‌تی‌عوسمانی‌کرا به‌یاریده‌ده‌ری‌سوڵتانی‌ده‌وله‌ت.

– ساڵی‌۱۳۸۰ ک – ۳/۳/ ۱۹۶۱ز مه‌لیک حه‌سه‌نی‌دووه‌م له‌مه‌غریبی‌دوای‌باوکی بوو به‌پاشای‌وولات.

 

* ۱۷ ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۲ی‌کۆچی‌بۆ یه‌که‌م جار جه‌نگی‌به‌دری‌گه‌وره‌له‌نێوان سوپای‌هاوه‌ڵان و موشریکانی‌ مه‌ککه‌دا ڕویدا که‌تیاییدا ۷۰ که‌س له‌موشریکه‌کان کوژران و ۷۰ که‌س یشیان لێ‌به‌دیل گیران.

– ساڵی‌۵۸ی‌کۆچی‌خاتو عائیشه‌ی‌خێزانی‌پێغه‌مبه‌ر( صلی‌الله علیه‌و سلم) له‌ته‌مه‌نی‌۷۰ساڵی‌له‌شه‌وی‌سێشه‌ممه‌وه‌فاتی‌کرد.۴۷ ساڵ دوای‌پێغه‌مبه‌ر ژیاو له‌گۆرستانی‌به‌قیع له‌شاری‌مه‌دینه‌نێژرا.

– ساڵی‌۶۲۳ز خه‌لیفه‌موعته‌سه‌می‌کوری‌هارون رشیدی‌خه‌لافه‌تی‌ عه‌بباس له‌جه‌نگی عاموریه‌به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی‌بێزه‌نتینی‌دا سه‌رکه‌وت،نزیکه‌ی‌۳۰۰۰۰ هه‌زار که‌سی‌لێ کوشتن و ده‌یان هه‌زاریشی‌لێ ئه‌سیرو زامدار کردن .

– ساڵی‌۵۸ی‌کۆچی‌عه‌مری‌کوڕی‌عاصی هاوه‌ڵی‌پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه‌وسلم ) کۆچی‌دوای‌کرد.

– ساڵی‌۱۳۹۰ک مه‌حمود فه‌وزی‌سه‌رۆکی‌میصر له‌حکومه‌ته‌که‌ی‌ئیستقاله‌ی‌دا که‌له‌۲۰/۱۰/۱۹۷۰ – ۱۶/۱۱/۱۹۷۰ له‌سه‌ر کار بوو

 

* ۱۸ ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۶۴۲ی‌زاینی‌خالیدی‌کوڕی‌ولیدی‌ گه‌وره‌هاوه‌ڵ و فه‌رمانده‌کۆچی‌دوای‌کرد.

– ساڵی‌۳۵۷ک – ۱۰/۱۱/۱۹۳۸ز مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتۆرکی‌مه‌گۆڵی‌ڕێبه‌ری‌عه‌لمانیه‌تی‌تورکیای‌نوێ مرد.

 

* ۱۹ ی‌ڕه‌مه‌زان :

– ساڵی‌۵۷۰ک (صلاح الدین الایوبی‌)له‌نزیک شاری‌حه‌مای‌سوریا به‌سه‌ر خاچپه‌رسته‌کاندا سه‌رکه‌وت، بۆ ساڵی‌۵۸۴ ک زۆربه‌ی‌ناوچه‌کانی‌ڕزگار کرد.

– ساڵی‌۱۳۵۷ک – ۱۱/۱۱/ ۱۹۳۸ محمود جه‌لال بایار ڕۆژێک دوای‌مردنی‌کمال ئه‌تاتۆرک حکومه‌تێکی‌له‌تورکیا پێک هێناو،بوو به‌سه‌ره‌ک وه‌زیرانی‌وڵات.

– ساڵی‌۱۴۰۹ک- ۲۴/۴/۱۹۸۹ز خه‌ڵکی‌شاری‌نواکشۆت و انوازیبو له‌مۆریتانیا هه‌لیان کوتایه‌سه‌ر جالیه‌ی‌سه‌نگال.

 

* ۲۰ ی‌ ڕه‌مه‌زان :

– ساڵی‌۱۳۹۳ک – ۱۶/۱۰/۱۹۷۳ز تیمێکی‌زرێپۆشی سه‌هیۆنی‌له‌ناوچه‌ی‌دفرسوار درز یان ده‌سوپای‌مصر کرد و قه‌ناتی‌سوێس یان بڕی‌.

 

۲۱*ی‌ڕه‌مه‌زان :

– ساڵی‌۸ کۆچی‌شاری‌مه‌ککه‌ی‌پیرۆز له‌لایه‌ن سوپای‌پێغه‌مبه‌ر(صل الله علیه‌وسلم) فه‌تح کرا.

 

*22 ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۲۷۳ک ئیبن ماجه‌ی‌زانای‌فه‌رمووده‌ناس کۆچی‌دوای‌کرد.

 

*25 ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۴۷۹ کۆچی‌جه‌نگی‌زولاقه‌له‌نزیک ئه‌نده‌لوس به‌سه‌رکردایه‌تی‌تاریقی‌کوڕی‌زیاد ڕویدا.

 

*26 ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۱۳۴۶ک – ۱۷/۳/۱۹۲۸ز محمد محمود له‌میصر حکومه‌تێکی‌پێک هێنا.

 

۲۷ ی‌ڕه‌مه‌زان:

– ساڵی‌۱۹۸۳ز یه‌که‌م بانکی ئیسلامی‌له‌قه‌ته‌ر دامه‌زرا به‌بڕی‌۲۰۰ ملیون ڕیاڵ.

– ساڵی‌۵۸۳ک – ۱۱۸۷ز صلاح الدین الایوبی‌قودسی‌پیرۆزی‌له‌ژێر ده‌ست و ڕکێفی‌خاچپه‌رسته‌داگیرکه‌ره‌کان ڕزگار کرد.

 

*28 ی‌ڕه‌مه‌زان :

– ساڵی‌۹۲ کۆچی‌داستانی‌دۆڵی‌لکه‌له‌ئیسپانیا ڕویدا به‌سه‌رۆکایه‌تی‌تاریقی‌کوڕی‌ زیاد که‌ده‌ره‌نجام ئه‌وێ‌ڕزگار کرا .

 

۳۰ی‌ڕه‌مه‌زان :

– ساڵی‌۲۵۶ کۆچی‌ئیمامی‌بوخاری‌فه‌رموده‌ناسی‌خاوه‌نی‌کتێبی‌(صحیح البخاری‌) مرد .

– ساڵی‌…. ئیبن حه‌زمی‌خاوه‌نی‌کتێبی‌المحلی‌له‌دایک بوو.

ئه‌م شتانه‌ش هه‌رله‌مانگی‌ره‌مه‌زان بوونه‌بهڵام رۆژه‌که‌یان نه‌نوسراوه‌:

– ره‌مه‌زانی‌ساڵی۱۰ی‌کۆچی‌ئیسلام له‌سه‌رده‌ستی‌ئیمامی‌عه‌لی‌له‌یه‌مه‌ن بڵاوبوویه‌وه‌.

– ساڵی ‌ی‌کۆچی‌خالیدی‌کوری‌وه‌لید ۵ له‌و خانوانه‌ی‌روخاند که‌بتیان تیادا ده‌په‌رسترا.

– ساڵی۶ی‌کۆچی‌نوێنه‌ری‌سه‌قیفه‌کانی‌تائیف هاتنه‌لای‌پێغه‌مبه‌ر(صلی‌الله علیه‌و سلم)بۆ ئه‌وه‌ی‌موسلمان بن، له‌مه‌دینه‌جه‌ماعه‌تیان له‌دوای‌پێغه‌مبه‌ر کرد. دوای‌ئه‌وه‌ی‌پێغه‌مبه‌ر له‌جه‌نگی‌ته‌بوک له‌تائیف گه‌رایه‌وه‌.

– ساڵی ۶۵۵ کۆچی‌مزگه‌وتی‌پێغه‌مبه‌ر(صلی‌الله علیه‌و سلم) له‌مه‌دینه‌سوتا .

– جه‌نگی‌قادیسه‌و بوه‌یب رویاندا .

– ئیبن سینای‌فه‌یله‌سوفی‌پزیشکی‌ئیسلامی‌مرد.

– ره‌مه‌زانی‌ساڵی ده‌یه‌می‌پێغه‌مبه‌رایه‌تی‌خه‌دیجه‌ی‌خێزانی‌پێغه‌مبه‌ر(صلی‌الله علیه‌و سلم) مرد.

– ساڵی ۲ ی‌کۆچی‌زه‌کاتی‌سه‌رفیتره‌له‌سه‌ر موسلمانان پێویست کرا.

– ساڵی۳ی‌کۆچی‌موشریکه‌کانی‌مه‌ککه‌که‌وتنه‌خۆ بۆ جه‌نگی‌ئوحد له‌دژی‌موسلمانان، وه‌لی‌جه‌نگه‌که‌له‌(۷)ی‌شه‌وال رویدا.

– ساڵی۵ی‌کۆچی‌موسڵمانان له‌شاری‌مه‌دینه‌له‌ترسی‌کافره‌کان که‌وتنه‌خه‌نده‌ق لێدان،به‌ڵام جه‌نگه‌که‌له‌مانگی‌شه‌ووال رویدا.

– ساڵی۸ی‌کۆچی‌پێغه‌مبه‌ر(صلی‌الله علیه‌و سلم)چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌کی‌ناردنه‌حیجاز بۆ تێکشاندن ورخاندنی‌بته‌کان به‌م شێوه‌یه:خالیدی‌کوری‌وه‌لیدی‌نارد بۆ رماندی‌عززا،عه‌مری‌کوری‌عاسی‌نارد بۆروخاندنی‌سواع، سه‌عدی‌کوری‌زایدی‌نارد بۆ رماندنی‌مه‌نات.

– ساڵی۹ی‌کۆچی‌نوێنه‌رانی‌پاشاکانی‌خه‌یبه‌ر هاتنه‌لای‌پێغه‌مبه‌ر(صلی‌الله علیه‌و سلم) و مسوڵمان بوون.

– ساڵی ۵۳ ی‌کۆچی‌موسڵمانان دورگه‌ی‌رودس یان رزگار کرد.

– ساڵی۱۲۹ی‌کۆچی‌ به‌سه‌رکردایه‌تی ‌ئه‌بوموسلیمی‌خوراسانی‌بانگه‌وازی‌خه‌لافه‌تی ‌عه‌بباسیه‌کان له‌خوراسان بلاوبویه‌وه‌.

– ساڵی۱۳۲ی‌کۆچی‌ده‌و ڵه‌‌تی‌ئه‌مه‌ویه‌کان له‌ناو براوو، بۆیه‌که‌م جار أبوالعباسی‌سفاح ده‌سهڵاتی‌بنه‌ماله‌ی‌عه‌بباسیه‌کانی‌گرته‌ده‌ست و له‌دیمه‌شق دانیشت.

– ساڵی ۲ ی‌کۆچی‌روگه‌ی‌موسلمانان له‌قودسه‌وه‌گۆرا بۆ کابه‌ی‌پیرۆز.

– ساڵی۹ ی‌کۆچی‌خه‌لکی‌تائیف هاتنه‌خزمه‌ت پێه‌مبه‌ر و موسڵمان بوونی‌خۆیان راگه‌یان.

– ساڵی ۵۶۵ ی‌کۆچی‌زانای‌ئیسلامی‌سه‌لمان موسا حه‌میدی‌له‌دایک بوو.

– ساڵی ۶ ی‌کۆچی‌دوای‌غه‌زای‌مریسیع سریه‌ی‌ئیمامی‌ئه‌بوبه‌کر یا زه‌یدی‌کوری‌حاریسه‌ناردرا بۆ وادی‌قورا.

– له‌ره‌مه‌زانی‌ساڵی۱۰ی‌کۆچی‌پێغه‌مبه‌ر(صلی‌الله علیه‌و سلم) ۲۰ رۆژ ئیعتیکافی‌کرد، که‌چی‌پێشتر ۱۰ رۆژ ئیعتیکافی‌ده‌کرد.

سه رچاوه به خته وری

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا