به شی کوردیبیروڕاشيعر و ئه ده بمطالب جدید

کاک ئیبراهیمی مه‌ردۆخی له سه‌ر گڵکۆی کاکه ئه‌حمه‌دی موفتی‌زادە

کاک ئیبراهیمی مه‌ردۆخی له سه‌ر گڵکۆی کاکه ئه‌حمه‌دی موفتی‌زادە

کاک ئه‌حمه‌د گیان

کاتێ هاتمه سه‌ر گڵکۆکه‌ت

کۆگایه‌ک گڵی بێ گوڵ بوو

نه رازاوەو بێ زرق و برق

نه گڵ، نه گوڵ، رۆح و دڵ بوو

خشتی خانووی هیچ هه‌ژارێک

نه‌نرابووە چینی دیواری

باخ و مه‌زرای هیچ جووتیارێک

نه‌کرابووە حه‌وش و حه‌ساری

به خوێنی گه‌شی هیچ لاوێک

دەروو ژووری نه‌نه‌خشابوو

به هێشوە فرمێسکی هه‌تیو

چراخانی نه‌کرابوو

به‌ژن و باڵای هیچ سه‌ربازێک

نه‌کرابووە منارەی دەور و به‌ری

کاسه سه‌ری هیچ ئه‌فسه‌رێک

نه‌کرابووە گومه‌زی سه‌ری

به په‌راسووی سته‌م لێکراو

بانی دارەڕا نه‌کرابوو

توورەکه‌ی زل، گیرفانی قووڵ

بۆ باجگرتن نه‌دوورابوو

ئه‌ی کاکه سادە ژیاوەکه‌م

وەک بارانی وەشتی به‌هار

به خوڕ، به لێزمه، بێ ووچان

به سه‌ر گڵکۆ سادەکه‌تا

به‌زەیی خوا بڕژێته خوارەوە.

کاک ئیبراهیم له گه‌ل کچه‌که‌یانا ئه‌ڕۆن بۆ دیداری قه‌بری کاکه ئه‌حمه‌د و کچه‌که‌یان ئه‌پرسن ئه‌م گڵکۆیه‌ی کاکه ئه‌حمه‌دە بۆ ئه‌ونه سادەیه و وەک دیکه‌ی گڵکۆوەکان نییه؟!
وەڵامی باوک بۆ کچه‌که‌ی ئه‌م شێعرە بوو.

ئیبراهیم مه‌ردۆخی، مه‌ریوان

برچسب ها

پاسخی بگذارید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا