تاوتوێی کێشه نێوخۆییه‌کانی حیزبی دێموکرات
تاوتوێی کێشه نێوخۆییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ
د. هه‌واڵ شاروێرانی*
– به‌ڕێز دوکتۆر شاروێرانی، وه‌کو ئاگادارن له‌دوای کۆنگره‌ی ۱۳ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ماوه‌یه‌که کێشه نێوخۆییه‌کانی دوو باڵی زۆرینه‌ی سه‌رکردایه‌تی و ئۆپۆزیسیۆنی نێوخۆی حیزب به ئاقارێکی ناڕێکوپێک و نادیاردا ده‌ڕوات و ته‌نانه‌ت له ماڵپه‌ڕ و سایته‌کاندا به ئه‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشتووه. جه‌نابتان وه‌کو چاوه‌دێرێکی سیاسی چ لێکدانه‌وه‌یه‌کتان له‌سه‌ر ناکۆکییه نێوخۆییه‌کانی حدکا هه‌یه؟
– زۆر سوپاس له‌وه‌ی که ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان بۆ ڕه‌خساندم تا وه‌ک لێکۆله‌ر و ڕه‌خنه‌گرێکی سیاسیی بێلایه‌ن له‌م باره‌وه بدوێم. دیاره من خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵترم له‌و ڕاڤه و بۆچوونانه‌ی که باون هه‌یه. ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی که ئێستا هه‌ن که‌متر خۆ له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی خوڵقێنه‌ری قه‌یران ده‌ده‌ن و زۆرتر له گۆشه‌نیگای شیکاری ورد (تحلیل خرد) ده‌ڕواننه دۆزه‌که. له حاڵێکدا بۆ تێگه‌یشتنی ته‌واو وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی شیکاری ورد و هۆکاره ڕاسته‌وخۆ و هه‌نووکه‌ییه‌کان پێویستمان به شیکاری هه‌راو (تحلیل کلان) و هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانیش هه‌یه. ئه‌من له شیکارێکی گشتیدا پێموایه سێ هۆکاری قه‌یرانی ڕێبه‌رایه‌تی (له حاڵه‌تی گشتیدا)، نه‌بوونی گوتاری شیاو و ژیانی ئۆردوگایی و تاراوگه‌نشینی فاکتۆره سه‌ره‌کییه‌کانی خوڵقێنه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ن. لێره‌دا به‌کورتی هه‌ر کامه‌یان پێناسه ده‌که‌م.
ئـ) قه‌یرانی ڕێبه‌ڕایه‌تی: له‌پاش تیرۆری د. قاسملوو، که‌سایه‌تی کاریزما، به‌رچاو و ناسراوی بزووتنه‌وه‌ی کوردی ئێران و پاشانیش جێگره‌که‌ی د. شه‌ره‌فکه‌ندی، حدکا هه‌رچه‌ند توانی به شێوه‌یه‌کی کاتی و ڕێژه‌یی چاره‌سه‌ری ئه‌م قه‌یرانه بکا، به‌ڵام قه‌ت نه‌یتوانی چاره‌سه‌رییه‌کی یه‌کجاری بۆ بدۆزێته‌وه. چاوخشاندنێک به‌سه‌ر بارودۆخی ئێستایشیاندا وامان پیشان ده‌دا که بۆ داهاتوویه‌کی نزیکیش ناتوانن ڕێبه‌رێکی له‌م ئاسته‌دا په‌روه‌رده بکه‌ن. هه‌موومان ده‌زانین که ڕاده‌ی نفووز و کارتێکه‌ری قاسملوو له حیزب‌دا ئه‌وه‌نده زۆر و به‌رچاوه که ده‌کرێ مێژووی ئه‌م حیزبه به دوو قۆناغی پێش قاسملوو و پاش قاسملوودا پۆلێنبه‌ندی بکرێ. زۆربه‌مان وه‌زعی حیزب له پێش کۆنگره‌ی سێیه‌م ده‌زانین؛ سێکێتاریزم و ده‌سته‌به‌ندی، نه‌مانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی و که‌مبوونه‌وه‌ی ئیعتیبار و پرستیژ له‌نێو جه‌ماوه‌ر و چاودێرانی ده‌ره‌وه‌دا تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م قۆناغه‌ن. دوای سکرتێری قاسملوو حیزب به‌ره به‌ره ساغ بۆوه و له ده‌رفه‌تی له‌باری دوای شۆڕشی ۵۷یش له پانایی کوردستاندا تهقێیوه. ئه‌گه‌ر بکرێ مه‌ودای کاتی ئه‌م ده‌وره‌یه دیاری بکه‌م، مه‌ودای زه‌مانی نێوان کۆنگره‌ی سێیه‌م تا کۆنگره‌ی ۱۳ ده‌ستنیشان ده‌که‌م و پێموایه له هاوینی ۸۳وه ده‌ورانی قاسملوو کۆتایی پێهاتووه؛ به چه‌ند هۆی گرینگ:
یه‌که‌م: سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکییه نێوخۆییه‌کان به شێوه‌یه‌کی که‌موێنه له نێوان دوو باڵی حیزبه‌وه که سه‌رۆکی هه‌ردووک باڵ له یاران و ته‌نانه‌ت موریدانی پێشووی قاسملوو بوون. دیاره پێشتریش حیزب تووشی کێشه و قه‌یران و له‌تبوون بوو به‌ڵام به‌م جیاوازییه که هه‌میشه قاسملوو وێڕای زۆرینه‌ی به‌ده‌نه‌ی حیزب و بیروڕای گشتیی خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ک بووه و که‌مینه‌ی دابڕاویش که هه‌میشه‌ش تووشی قه‌یرانی مه‌شروعیه‌ت ده‌بوون، له‌لایه‌ک. ئێستاکه دوو که‌س له نزیک ترین دۆستان و یارانی ئه‌و له به‌رانبه‌ر یه‌کتردا ڕاوه‌ستاون و هه‌ردوکیشیان بانگه‌شه‌ی (ادعا) میراتگری ئه‌و ده‌که‌ن. هه‌موومان ده‌زانین که سه‌ربه‌خۆیی سیاسی له بڕیارداندا له‌لایه‌ن قاسملووه هاته نێو ئه‌ده‌بیاتی حیزبی دێموکرات. دیاره ئه‌مه شتێکی ئاساییه و هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه‌یه‌کی سیاسی ده‌بێ له بڕیارداندا سه‌ربه‌خۆ بێ. به‌ڵام له حیزبی دێموکرات‌دا به شێوه‌یه‌کی نائاسایی ئه‌م چه‌مکه دووپات ده‌بۆوه و پێداگری له‌سه‌ر ده‌کرا. بۆ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌م حیزبه له ماوه‌یه‌ی ژیانیدا له‌لایه‌ن حیزبی تووده‌ی ئێران و پارتی دیموکراتی کوردستان، سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و سه‌روه‌رییه‌که‌ی پێشێل کرابوو. قاسملوو کۆتایی به‌م بارودۆخه هێنا و ته‌نانه‌ت وای له حیزب کرد که ده‌وری نێوبژیویکهری له کێشه سیاسییه‌کاندا هه‌بێ. له یه‌که‌م خولی شه‌ڕی نێوخۆیی پارتی و یه‌کێتیدا له ساڵی ۱۹۹۴، عه‌بدووڵڵا حه‌سه‌نزاده نێوبژیوانیی ده‌کرد. ئه‌مه به‌رهه‌می ئه‌م سه‌ربه‌خۆیی و کێش و پرستیژه بوو که ئه‌وده‌م حیزبی دێموکرات مابووی. وێده‌چێ ئێستا به کرده‌وه ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتی (به‌تایبه‌ت دووه‌می) پێشێلکرابێ و به قسه‌ش ئه‌وه‌نده بێ ناوه‌ڕۆک بووه که ته‌نانه‌ت باڵێ که‌مینه به باشی ئه‌م ڕاستینه ده‌سه‌لمێنن. که‌وابوو پێشێل‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی سیاسییش نیشانه‌یه‌کی دیکه‌ی ته‌واوبوونی ده‌ورانی قاسملوویه. به باوه‌ڕی من قاسملوو نه له "ڕێباز"ی حیزبی دێموکراتی ئێستادا زیندوویه و نه تاڤگه‌ی باوهڕهکانیشی له کوردستانی ئێران و یان له قه‌ندیله‌وه ده‌گاته ده‌شته کاکی به کاکییه‌کانی کۆیه تا تێرئاویان بکا.
ب) قه‌یرانی نه‌بوونی گوتاری شیاو و گونجاو: له سه‌ره‌تای حه‌فتاکانه‌وه که مه‌ودا بۆ کاری چه‌کداری هه‌رده‌م ته‌نگه‌به‌ر ده‌بوو، ئه‌م قه‌یرانه‌ی حدکاش به‌ره‌به‌ره ده‌ستیپێکرد. وا بزانم دوایین چالاکیی نیزامی له هاوینی ۷۵دا بوو که پاشان له‌ژێر زه‌ختی نیزامی یه‌کێتیدا کۆتایی پێهات؛ کۆماری ئیسلامی ده‌ڵێ به‌ڕه‌سمی و له‌ڕێگه‌ی ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کێتی؛ حیزبی دێموکراتیش ئه‌مه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. به‌ڵام به کرده‌وه ده‌یسه‌لمێنێ. هه‌رچی بێ ئه‌ما، ئاکامه‌که‌ی هه‌ر یه‌ک شته. حیزبی دێموکرات دوای ده‌ستهه‌ڵگرتنی نه‌رێنی و نه‌ک ئه‌رێنی له شه‌ڕی چه‌کداری، هیچ ئاڵترناتیڤێکی بۆ خه‌بات نههێناوهتهگۆڕێ. لێره‌دا ئاماژه به خاڵێک پێویسته. له سه‌رده‌مێکدا له ئێران (له سه‌ره‌تای په‌نجاکان) له گوتار و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا خه‌باتی چه‌کداری وه‌ک ستراتیژی و تاکتیکێکی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا چاوی لێده‌کرا. به‌ڵام حیزبی دێموکرات و ڕابه‌ره‌که‌ی ڕوانگه‌یه‌کی جیاواز و هه‌ڵقوڵاو له واقیعبینی سیاسی‌یان هه‌بوو. ئه‌وان پێیان وابوو که شه‌ڕی چه‌کداری ستراتژییه‌که بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و وادارکردنی به هه‌ڵبژاردنی ڕێگه‌ی وتووێژ. زیاتر له ۱۰ ساڵه ئه‌م ستراتیژییه جێگای خۆی داوه به چه‌شنێک ئینفیعال و پاسیڤبوون که وێناچێ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی هه‌ڵقوڵاو له کرده‌یه‌کی ئاگادارانه و خوازراو بێ، به‌ڵکو ئاکامی داسه‌پاوی هه‌لومه‌رجی ناله‌باری ده‌ره‌وه‌یه. ڕه‌نگه ستراتیژیی حدکا ئێستا پشولهسهرخۆیی و چاوه‌ڕوانی بۆ گۆڕانکارییه‌کی له‌نه‌کاو بێ. ئه‌گه‌ر وابێ، ئه‌مه به مانای ستراتیژیی خه‌باتێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی نییه که مانا و ده‌رکه‌وتێکی جیاوازی هه‌بێ. بۆوێنه له‌و به‌ستێنه‌دا ده‌توانین باس له هه‌وڵه‌کانی پ. ک. ک. له نێوخۆی تورکیادا بکه‌ین بۆ خه‌باتی سیاسی و دروستکردنی حیزب و سازمان و ڕێکخراوی یاسایی. وا وێده‌چێ که ستراتیژیی نه‌گوتراوی ئێستای حدکا به به‌ستنه‌وه‌ی کێشه‌ی کوردی ئێران به دۆزی کورد له عێراق و دانانی وه‌ک ژێرکۆمای ئه‌و بێ. ئه‌گه‌رچی به ئاشکرا باسی ئه‌م پاساوه نه‌کراوه، به‌ڵام زۆر جار له ڕسته‌ی "پێداویستی پاراستنی ده‌سکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌زموونی کوردستانی عێراق" خۆی ئاشکرا ده‌کات. پێویست به به‌ڵگه‌هێنانه‌وه نییه که ئه‌مه زیاتر پاساوێکه بۆ ئه‌م ڕه‌وشه‌ی ئێستا و هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانییه‌که بۆ دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی عێراق له ئێران.
ئه‌گه‌ر بیر و ڕای گشتیی کوردی ئێران تا ماوه‌یه‌ک ئه‌م پاساوه‌ی په‌سند ده‌کرد، له‌وانه‌یه له‌مه‌ودوا به‌هۆی سه‌قامگیربوونی کوردی عێراق و ته‌مه‌نی درێژی به‌کارهێنانی ئه‌م پاساوه، چیدی وه‌ک گوزاره‌یه‌کی لۆژیکی په‌سندی نه‌کا. ڕه‌نگه له بواری سیاسی و لۆژیکیشه‌وه بکرێ ئه‌م پاساوه ڕه‌ت بکرێته‌وه. به ڕای من بارودۆخی ئێستای حدکا وه‌ک هه‌لومه‌رجی حیزبی توده‌ی چله‌کان و په‌نجاکان وایه. حیزبی تووده‌ش له نێوان ساڵه‌کانی ۱۳۲۰ تا ۱۳۳۶ (بنه‌بڕبوونی یه‌کجاری سازمانی نیزامی حیزب) به‌ربڵاو ترین، خۆشه‌ویست ترین و به‌هێز ترین ڕێکخراوی سیاسی ئێران بوو. به‌ڵام پاشی ئه‌و ساڵانی دوور و درێژی ئاواره‌یی له ئاڵمانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وکات، حیزبی تووده‌ی له حیزبێکی پێشڕه‌وی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کرد به گروپێکی دووره‌وڵاتی بێ کاریگه‌ر و له پهراوێزداماو که به هیچ جۆرێک نه‌یده‌توانی ئه‌م ده‌وره بگێڕێ که وا ده‌سته‌یه‌کی سه‌رچاوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی (مرجع اجتماعی) له بیسته‌کاندا ده‌یگێڕا. له‌م سه‌رده‌مه دوور و درێژه‌دا که تا ساڵی ۱۳۵۷ی کێشا، حیزبی تووده له نه‌بوونی ستراتیژییه‌ک که توانای پراکتیزه‌بوونی هه‌بێ، ئه‌و سه‌رمایه‌ی خه‌رج ده‌کرد که له چالاکییه‌کانی ڕابردوویدا کۆی کردبۆوه.
ج) ژیانی ئۆردوگایی و تاراوگه‌نشینی: له به‌ندی ب دا، له کاتی بهراوهردکرنی حیزبی دێموکرات و حیزبی تووده‌دا؟!، به‌کورتی ئاماژه‌شم به‌م خاڵه دا. نزیکه‌ی ۱۰ ساڵ دانیشتن و ژیانی ئاسایی، حیزبی له حاڵه‌تی دامه‌زراوه‌یه‌کی شۆڕشگێڕ و چیانشین کردووه به داموده‌زگایه‌کی ئیداری و سه‌رکرده‌کانیشی وه‌ک چه‌شنێک برۆکراتی حیزبی لێکردوون. بۆ که‌سایه‌تی برۆکرات شوناسی تاکه‌که‌سی و پێوه‌ندیی ئه‌م شوناسه له‌گه‌ڵ ده‌زگای بوروکراسی زور زه‌ق ده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ ڕۆح و شوناسی به‌کۆمه‌ڵ که بناغه ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه ناته‌بایی و قه‌یران ساز ده‌کا. پێویست به باسکردن نییه که له حاڵه‌تێکی وادا، جیاوازیی بیروڕا و ته‌نانه‌ت مشوورهکانیش زه‌ق ده‌بنه‌وه و هه‌ندێ جاریش قه‌یرانی گه‌وره به‌دیدێنن. پێکهاتنی دوو باڵی "مه‌لایی" و "مسته‌فایی" له‌نێو ڕیزه‌کانی حیزب‌دا زیاتر له چوارچێوه‌یه‌کی به‌م ڕه‌نگه‌دا جێده‌گرێت، تا ئه‌وه‌ی که ئاکامی جیاوازیی سیاسی و مشتومڕێکی فیکریی زیندوو و چالاک بێ. له بیرمان نه‌چێ که حیزبی تووده‌ی تاراوگه‌ش له‌نێو ده‌فته‌ری سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا خاوه‌نی دوو باڵی ئه‌سکه‌نده‌ری – ڕادمه‌نێش و کامبه‌خش – کیانووری بوو که سه‌ره‌ڕای نێوانناخۆشی و جاری وایشه دوژمنایه‌تی، خاوه‌نی هیچ پێناسه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی سیاسیی و فیکریی ئه‌وتۆ نه‌بوون که به ئاسانی پۆلێنبه‌ندی بکرێن، به‌ڵکو زیاتر له تایبه‌تمه‌ندیی تاکه‌که‌سیی ڕێبه‌ران و که‌شوهه‌وای عاتیفی نێوانیان و کۆنه ڕقی ڕابردوو و که‌شوهه‌وای باندبازی و فراکسیۆنبازی سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت. دیاره به‌شێکی زۆری توانا و وزه‌ی حیزبی تووده له‌م بواره‌دا به‌فیڕۆ چوو و له به‌ره‌به‌ری شۆڕشی ۵۷یش به زاڵبوونی باڵی به‌ناو ڕادیکاڵ تری کیانووری، حیزب تووشی چ تراژدیایه‌کی گه‌وره بوو.
ئه‌وه‌ی باسم کرد، به کوردی ڕاڤه‌کردنی کێشه‌ی نێوخۆیی حدکا له ڕوانگه‌ی شیکارێکی هه‌راو بوو. دیاره ده‌کرێ له ڕوانگه‌ی شیکاری وردیشه‌وه باس له کێشه و گرفته‌کانی حدکا بکرێ. به‌ڵام ئه‌ویش له ئاکامدا هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌م سێ هۆکاره‌ی سه‌ره‌وه که باسم لێکردن.
ڕێزدار دوکتۆر، وه‌کو ده‌زانین کۆمه‌ڵناسان زۆر جار بۆئه‌وه‌ی بتوانن به شێوه‌یه‌کی زانستی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن دێن کێشه گه‌وره‌کان ده‌شکێنن و وردی ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌کرێ له گۆشه‌نیگای شیکاری وردیشه‌وه باس له کێشه نێوخۆییه‌کانی نێو حدکا بکه‌ن و چێیه‌تی کێشه‌کان به شێوازێکی وردتر بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز تاوتوێ بکه‌ن.
– بۆ من وه‌ک چاودێرێکی بێلایه‌نی ده‌ره‌وه ساناتره که له گۆشه‌نیگای ههراوهوه (تحلیل کلان) کێشه‌که لێکبده‌مه‌وه. ڕوانینی ورد بۆ پێناسه‌ی کێشه‌کان، لانیکه‌م پێداویستی به ئاگاداربوون له ورده‌کارییه‌کانی مێژووی ئه‌م ۱۵ ساڵه‌ی دوایی حیزب هه‌یه که من وا به په‌له ده‌ستم پێی ڕاناگا. بۆوێنه ئێمه ده‌بێ به‌وردی ئاگاداری ورده‌کارییه‌کانی کۆنگره‌کانی ۱۰ و ۱۱ و ۱۲ و ۱۳ و کۆنفرانسه‌کانی پێشتریش بین. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ مێژووی کورتی ئه‌م کێشه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو باس بکه‌ین، وه‌ک خاڵی ده‌سپێک ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دیمانه‌ی هیجری له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی VOA و ده‌رکه‌وتنی لاوازی ئه‌م که‌ناڵه و دژه‌کرده‌وه‌ی نێگه‌تیڤ و به تێکڕایی بیروڕای گشتیی نێوخۆ که پێیان وا بوو هیجری له ئاستی ئه‌وه‌دا نییه که ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی له ئه‌ستۆدا بێ. به‌بێ ئه‌وه‌ی که پێداگری له‌سه‌ر ڕاست یان هه‌ڵه‌بوونی ئه‌م بۆچوونه بکه‌ین، ئه‌م بابه‌ته وه‌ک خاڵێکی وه‌رچه‌رخان گرینگایه‌تی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و زه‌مینه‌ی بۆ ده‌نگهه‌ڵبڕینی ناڕازیانی کۆنگره‌ی ۱۳ش خۆش کرد و یان به واتایه‌کی دیکه، بیانوویه‌کی باشی دانه ده‌ست. له درێژه‌ی هۆکاره لاوه‌کییه‌کاندا ده‌توانین ئاماژه به ئه‌گه‌ری دزه‌کردنی ده‌زگا سیخوڕییه‌کان، ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن PUKیشه‌وه، بکرێ. هه‌روه‌ها ناتوانین چاوپۆشی له کاریگه‌ری تێکده‌رانه‌ی هۆکاری تۆڕی جیهانی ئینتهرنهتیش له ته‌شه‌نه‌کردن و ته‌قینه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان چاوپۆشی بکه‌ین. هه‌ڵبه‌ت هه‌روه‌ک له‌پێشدا باسم کرد، گشتی ئه‌وانه به جۆرێک دهگهڕێنهوهسهر سێ هۆکاری سه‌ره‌کی که له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێکردن.
ئایا ئێوه پێتان وایه مێژووی ده‌کارهێنانی فیکره‌کان و تیۆرییه‌کانی دوکتۆر قاسملوو کۆتایی پێهاتووه؟
– سه‌رنج بده‌ن، من باسی نوێبوون یان کۆنبوونی بیروبۆچوونه‌کانی د. قاسملووم نه‌کرد. دیاره ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، به‌شێک له بیر و بڕواکانی قاسملوو هه‌ر تازه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستادا ده‌گونجێن. ته‌نانه‌ت "سۆسیالیزمی دیموکراتیک" که ماوه‌یه‌ک له‌ژێر سێبه‌ری قورسی گوتاری لیبراڵدیموکراسیدا که‌وتبووه نێو په‌راوێز، له‌سایه‌ی په‌ره‌گرتنی بزووتنه‌وه و بیرۆکه‌ی چه‌پ له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، ئه‌گه‌ری ژیانه‌وه‌ی دوباره‌ی هه‌یه. به‌ڵام باسی من شتێکی دیکه‌یه. ئه‌من باسی "قۆناغی قاسملوو"م کرد و ئاشکرایه که مه‌به‌ستم سه‌رده‌مێکی ۳۰ ساڵه‌یه که له مێژووی حیزب‌دا به‌رچاوه و مۆرکی فیکر و کرداری قاسملووی پێوه دیاره. به بڕوای من ئه‌م ده‌وره‌یه ئێستا ته‌واو بووه و ئه‌م باس و خواسانهی که ئێستا له‌سه‌ر درێژه‌دان یا کوێربوونه‌وه‌ی ڕێبازی قاسملوو ده‌کرێن به‌هایه‌کی دیار و عه‌ینی نیین و زیاتر به کاری ئه‌م شه‌ڕه دێت که بۆ ده‌سه‌ڵات له ئارادایه. به بڕوای من قۆناغی قاسملوو ۳۰ ساڵی کێشا که ۱۵ ساڵی له زه‌مانی ژیانی خۆیدا بوو و ۱۵ ساڵیش دوای مه‌رگی. دیاره له سه‌رده‌می قاسملوودا حیزب دوو جاری له‌تبوونی (انشعاب) به‌خۆوه بینی، به‌ڵام هه‌ردوو جار به‌هۆی قورسایی کێش و ئیعتباری قاسملوو، جیابۆوه‌کان هه‌ریه‌ک به ڕاده‌یه‌ک تووشی قه‌یرانی مه‌شروعیه‌ت بوون و سه‌رنه‌که‌وتن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا دووکهرتبوونێک ڕوو بدا، وه‌ک ئه‌و کات نابێ به‌ڵکو حیزب ده‌بێته دوو یا چه‌ند باڵ که هیچ کامیان خاوه‌نی ته‌واوی مه‌شروعیه‌تی حیزب نابن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه هه‌موویان تووشی قه‌یرانی مه‌شروعیه‌ت بێن. یانی حاڵه‌تێکی وه‌ک چله‌کانی حیزبی دێموکرات که له نه‌بوونی ڕێبه‌رێکی دیار و خاوه‌ن پرستیژدا، ببوه چه‌ن به‌ش و sect. دیاره ئه‌گه‌ر حیزب به یه‌کگرتووییش بمێنێته‌وه و بیهه‌وێ بۆ داهاتووی خۆی به‌رنامه و پڕۆگرام داڕێژێ، ناچار ده‌بێ قاسملوو له په‌نا پێشه‌وا بخاته ڕیزی هێماکانی و خۆی بۆ قۆناغێکی تر ئاماده بکات.
هه‌ڵبه‌ت له قۆناغێکی ئاوادا ده‌بێ حیزبی دێموکرات چ له باری فیکری و چ له باری ڕێکخستنییه‌وه سه‌رله‌نوێ ساز بکرێته‌وه. له دوخێکی وادا بۆ ساغکردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی حیزب و دانه‌بڕان له ڕابردووی ده‌یان ساڵه‌ی، به‌پێی هه‌لومه‌رج ده‌بێ له که‌له‌پوری قازی، قاسملوو و سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی که‌ڵک وه‌رگرێ. چونکه هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر هێڵه‌کانی ناسنامه‌ی خۆی نه‌ڕوا بێگومان تووشی قه‌یران و له‌تبوون و لێک‌دابڕان ده‌بێ. بۆوێنه زۆرێک له توێژه سووننه‌تی و مه‌زهه‌بییه‌کانی کوردستان به شێوه‌یه‌کی نه‌ریتی حیزبی دێموکرات له هه‌موو بزووتنه‌وه‌کانی دیکه له خۆیان به نیزیک تر ده‌زانن به‌ڵام له به‌رنامه و پرۆگرامی ئێستای حیزب‌دا هیچ شتێکی سه‌رنجڕاکێش سه‌باره‌ت به‌م چین و توێژانه له‌گۆڕێدا نییه. ئه‌م بابه‌ته له درێژخایه‌ندا ده‌توانێ پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی حیزب له‌نێو ئه‌م لایه‌نانه‌دا له‌ق بکا و ببێته هۆکاری نزیکبوونه‌وه‌یان له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی سیاسی.
جیاوازی فیکری و سیاسی لایه‌نه دژبه‌ره‌کانی نێو حیزب له‌م کێشه‌یه‌دا چ ده‌ورێکیان هه‌یه؟ به واتایه‌کی تر، ئایا بنچینه‌ی گرفته‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشه‌ی فیکری و سیاسی یان مه‌عریفی؟
– زۆر که‌م، شته‌که زۆرتر شه‌ڕێکه له‌پێناو وه‌ده‌ستخستنی ده‌سه‌ڵات. ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌کی سیاسی یان فیکری هه‌بێ، ئه‌وپه‌ڕی له ئاستی جیاوازی بۆوێنه "ده‌سته‌ی ئابادگهرانی مه‌جلیس" و ده‌سته‌ی "ئابادگهرانی شووڕا"دایه. هه‌ردوو باڵ به ڕواڵه‌ت خۆیان به په‌یڕه‌وی ڕێبازی قاسملوو ده‌زانن و سیاسه‌ته‌کانیشیان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر هاوشێوه‌یه. ته‌نانه‌ت باڵی ڕێبه‌ڕایه‌تی شۆڕشگێڕیش که ده‌گوترێ دژی قاسملوون به‌ر له‌وه‌ی که دژبه‌ری فیکر و سیاسه‌تی ئه‌و بن، له‌گه‌ڵ هه‌ندێک کرده‌وه‌ی وه‌ک "لیستی فیکس" گرفتیان هه‌بوو. له هه‌ر حاڵ‌دا دوو که‌له‌به‌ری (شکاف) سه‌ره‌کی له حیزب‌دا هه‌ن که هاوڕه‌گه‌زی ده‌سه‌ڵاتن. دابڕانی باڵی هیجری له‌گه‌ڵ باڵی حه‌سه‌نزاده و که‌له‌به‌ری باڵی هیجری له‌گه‌ڵ باڵی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ. له‌په‌نا ئه‌مه‌ش ده‌توانین ئاماژه به که‌له‌به‌ری ناوچه‌گه‌ری و که‌له‌به‌ری نه‌وه‌یی (شکاف نسلی) بکه‌ین که هه‌ڵبه‌ت گرینگایهتیان له که‌له‌به‌ری ده‌سه‌ڵات که‌متره. به‌ڵام به‌پێی فۆڕماسیۆنی که‌له‌به‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ که‌له‌به‌ری ده‌سه‌ڵات حاڵه‌تی چڕ‌وپڕیان (متراکم) یه‌کتربڕ (متاقطع) په‌یدا ده‌که‌ن. بۆوێنه چاو له که‌له‌به‌ری نه‌وه‌یی بکه‌ن، زۆرینه‌ی باڵی هیجری که‌سانێکن که دوای ساڵی ۵۸ هاتوونه‌ته نێو ڕیزه‌کانی "حیزبی قاسملوو". به‌ڵام له دوو باڵه‌که‌ی دیکه‌دا، به‌تایبه‌ت باڵی ڕێبه‌ڕایه‌تی شۆڕشگێڕ، که‌سی وای تێدایه که ته‌مه‌نی حیزبایهتییهکهی به‌قه‌را قاسملوویه. له باری که‌له‌به‌ری ناوچه‌ییش، باڵه‌کانی ڕێبه‌ڕایه‌تی و حه‌سه‌نزاده زیاتر موکریان ده‌گرنه‌به‌ر که تا سه‌قز و بانه‌ش ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام جیناحی هیجری له‌م باره‌یه‌وه به‌ربڵاو تره. هه‌ڵبه‌ت له باری که‌له‌به‌ری ناوچه‌ییه‌وه پێویسته ئاماژه به دوو خاڵ بکرێت:
یه‌که‌م، ئه‌وه‌ی که به‌شێک له‌م که‌لێنه ده‌سکردی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته و به ئه‌نقه‌ست ئاگره‌که‌ی خۆش ده‌کرێ.
دووه‌م، به‌ڵام به‌شێکی به‌رهه‌می داسه‌پانی ڕاستییه‌کانی ده‌ره‌وه‌یه. ئه‌مه ڕاستییه‌که که به زۆر هۆی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی هه‌میشه له حیزبی دێموکرات‌دا، گوتاری مه‌هاباد باڵاده‌ست بووه. به‌ڵام له‌م پازده ساڵه‌ی دواییدا به‌شێک به‌هۆی سیاسه‌ته‌کانی تاران، ده‌ڤه‌ری موکریان و به‌تایبه‌ت مه‌هاباد، که‌وتنه‌ژێر زه‌خت و گوشارێکی زۆرتر له پارێزگای کوردستان و له ئاکامدا گه‌شه‌سه‌ندنێکی که‌متریان به‌خۆوه بینی. له حاڵێکدا که به زۆر هۆکاری وه‌ک که‌متربوونی گوشاری ناوه‌ند و کرانه‌وه‌ی ڕێژه‌یی ده‌روازه‌ی کوردستانی عێراق و… بایه‌خ و گرینگایه‌تی سنه و پارێزگای کوردستان له کۆی کوردستانی ئێران‌دا زۆرتر بوو. ڕه‌نگه ئه‌م گۆڕانکارییه ده‌ره‌کییه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک ته‌شه‌نه‌ی کردبێته نێو ڕیزه‌کانی حیزب. هه‌ڵبه‌ت دوای ڕووداوه‌کانی هاوینی پاری کوردستانی ئێران، سه‌رله‌نوێ گرینگایه‌تی سیاسیی مه‌هاباد زۆر بۆوه.
له باری که‌له‌به‌ری نهسلیشهوه پێویسته ئاماژه به‌م حه‌قیقه‌ته بکه‌م که له حیزبی ۶۱ ساڵه‌ی دێموکرات‌دا ئێستا سێ نه‌سل له‌پاڵ یه‌کدا ده‌ژین. باڵی هیجری که له ڕاستیدا نه‌سلی دووه‌می حیزبن، شوناس و ناسنامه‌ی حیزب به‌ته‌نیا له قاسملوو و له خه‌باتی هه‌شتاکانی ئه‌م حیزبه‌دا ده‌بینن. ئه‌مه به‌هۆی نزیکبوونی زه‌مانی ئه‌م سه‌رده‌مه له باری ڕه‌وانی و عاتیفییه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک پاساو ده‌درێته‌وه. به‌ڵام هه‌رچی له بواری زه‌مانییه‌وه له‌م قۆناغه دوور ڈهبینهوه، گرینگایهتییهکهشی که‌م ده‌بێته‌وه. دیاره سنووره‌کانی ناسنامه‌ی نه‌سلی یه‌که‌میش بازنه‌یه‌کی به‌رفراوان تر و ڕابردوویه‌کی لانیکه‌م چل ساڵانه‌ی هه‌یه. ئه‌وان شوناسی حیزبی دێموکرات ته‌نیا له مێژووی دوای شوڕشی ۵۷دا کورت ناکه‌نه‌وه. به‌ڵام بۆ نه‌سلی تازه چۆنه؟ بۆ ئه‌م نهسلهش ناسنامه‌ی قۆناغی قاسملوو دیار تر و به‌رچاو تره. به‌ڵام نه‌ک به ڕاده‌ی نه‌سلی دووه‌م.
ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی میدیا کوردییه‌کان له ئه‌وروپا و کوردستانی عێراق و خوێندنه‌وه‌ی دوباره‌ی کۆماری کوردستان و قازی محه‌مه‌د وه‌ک گرینگ‌ترین هێمای نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م چاخه‌ش دوباره ژیاوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ندێک له خه‌ڵکی باشووری کوردستانی ئێرانیش که تازه له‌گه‌ڵ حیزب ئاشنا ده‌بن، ڕاکێشانی ئه‌م لایه‌نه ناسنامه‌ییه زۆرتره. دیاره له هه‌ر چه‌شنه سازکردنهوهیهکی فیکری حیزب‌دا، ده‌بێ هاوسه‌نگییه‌کی گونجاو له‌نێو لایه‌نه ناسنامه‌یییه جۆراوجۆره‌کاندا پێکبێ.
ده‌ور و قورسایی که‌سانی سه‌ر به ڕێبه‌ڕایه‌تی شۆڕشگێڕی (پێشوو) له‌و ناکۆکییانه‌دا چۆن ده‌نرخێنن؟
– ده ساڵ پاش یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو به‌شه‌ی حیزب، خه‌ریکه جارێکی دیکه دابڕان ڕوو ده‌دات. ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه‌یه له ڕوانگه‌ی چاودێرانی سیاسی و بیروڕای گشتیی نێوخۆ، وه‌ک سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره سه‌یری ده‌کرا. به‌ڵام وا وێده‌چێ میکانیزمی ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه زۆر شیاو و گونجاو نه‌بووبێ که ئێستا دوباره ئه‌م گرفته سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه. تاکه‌کانی سه‌ر به ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ کاتێک چوونه‌وه نێو حیزب که دوو باڵی "مه‌لایی" و "مسته‌فایی" به‌ره به‌ره خۆیان داڕشتبوو و ڕه‌وتی تێکه‌ڵبوونه‌وه‌ی ئه‌وانیش که‌وته‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌م وه‌زعه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای کرد که جێی خۆیان نه‌گرنه‌وه. ئه‌وان (ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ) له حاڵێکدا که له جێگه و پێگه‌ی خۆیان له‌نێو حیزب‌دا ڕازی نه‌بوون، ئه‌زموونی سه‌رنه‌که‌وتوویی جیابوونه‌وه‌ش توانای مانۆر و هه‌ڵبژاردنی لێ زه‌وت کردبوون.
ئاکام و ده‌رئه‌نجامی ئه‌م کێشه‌یه چۆن ده‌بینن؟ ئایا ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌کرێ و ئه‌گه‌ر ده‌کرێ، کێ ده‌توانێ بیکا؟
– من پێموایه حیزبی دێموکرات نه‌خۆشه. نه‌خۆشییه‌که‌یشی به‌هه‌نده و جێگای مه‌ترسییه. بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌کجاری چاره‌سه‌ر بکرێ، ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی ئه‌م سێ هۆکاره سه‌ره‌کییه‌ی که بوونه‌ته مایه‌ی خوڵقاندنی قه‌یران که له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا ئاماژه‌م پێ‌کرد، له‌نێوبچن. به‌ڵام پێم وا نییه چاره‌سه‌ریی ئه‌مانه له توانای لانیکه‌م ئێستای ڕێبه‌رایه‌تی حدکادا (به هه‌ر دووک باڵیه‌وه) بێ و نه هه‌لومه‌رجی پێکهاته‌ییش، لانیکه‌م له کورتماوه‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌م کاره ده‌ڕه‌خسێنێ. که‌وابوو ده‌بێ بیر له ڕێگه‌چاره‌ی کاتی بکرێته‌وه و کارێک که لانیکه‌م ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره کۆنترۆل بکرێ و چیدی به‌ره‌و پێش نه‌چێ. هه‌رچه‌ند ئێستاکه به‌هۆی ئه‌و که‌شوهه‌وا ڕه‌وانییه‌ی که زاڵ بووه و ڕه‌وینه‌وه‌ی که‌شوهه‌وای لۆژیک و دیالۆگ، کۆکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان زۆر دژواره. ڕێگه‌یه‌کی کاتی ده‌توانێ ئه‌وه بێ که پێش ئه‌وه‌ی کێشه‌که بگاته لووتکه و حیزب تووشی پارچه‌بوون بێت، باڵی ده‌سه‌ڵاتدار لانیکه‌م هه‌ندێک له داواکارییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن په‌سند بکا. هه‌رچه‌ند ئه‌م چاوه‌ڕوانییه تا ڕاده‌یه‌ک له عه‌قڵییه‌تی سیاسیی باڵی ده‌سه‌ڵاتدار به‌دووره، به‌ڵام بۆ پێش‌گرتن له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزب ده‌کرێ وه‌ک گریمانه‌یه‌ک سه‌یری بکرێ. حاڵه‌تی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش، هه‌ر چه‌ند باری نالۆژیکی زیاتره، هه‌ر ڕاسته. ڕێگه‌یه‌کی گونجاو تر ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌ساسنامه‌ی حیزب و گۆڕینی به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگکردنی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی نائاسایی و دیموکراتیک تر کردنیه‌تی. داڕشتنی حیزبی دێموکرات له‌سه‌ر بناغه‌ی سانترالیزمی دیموکراتیکه که ده‌چێته خانه‌ی حیزبه لێنینیستکانهوه. له مۆدێلی سانترالیزمی دیموکراتیکدا هیچ میکانیزمێک بۆ پاراستن و یان ده‌ربڕینی به‌رژه‌وه‌ندیی و بیروڕای لایه‌نی که‌مینه له‌به‌رچاو نه‌گیراوه. له‌ڕاستیدا سانترالیزمی دیموکراتیک چه‌شنێک ئیستیبدادی زۆرینه‌یه که له سۆنگه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیموکراتیکه‌وه به‌دیدێ. له حاڵێکدا ڕۆحی دیموکراسی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه که وێڕای هێژمۆنی زۆرینه، ماف و به‌رژه‌وه‌ندیی که‌مینه‌ش بپارێزرێ. فێدراڵیزم چه‌شنێک میکانیزمه بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات که سه‌قامگیربوونی له پێوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دیموکراسی "ته‌فاهومی"دایه. دیموکراسی ته‌فاهومی چه‌شنێک دیموکراسییه که ڕێک ده‌که‌وێته به‌رانبه‌ری دیموکراسی زۆرینه. بۆوێنه له ئێران‌دا ڕێفۆرمخوازان و ڕووناکبیرانی ناوه‌ندیش داکۆکی له‌م شێوه دیموکراسییه ده‌که‌ن. له به‌رانبه‌ردا ئێمه‌ش به‌م پاساوه که ئه‌م دیموکراسییه‌ی ئێوه، هه‌وێنی ئیستیبدادی زۆرینه‌ی تێدایه، داکۆکی له دیموکراسی ته‌فاهومی و فێدرالیزم ده‌که‌ین.
دیموکراسی فه‌لسه‌فه‌یه‌که بۆ پێکه‌وه‌ژیان و پێویست ناکا ته‌نیا له ئاستی به‌شه سیاسییه‌کاندا پیاده بکرێ. هه‌موو پێکهاته، داموده‌زگا و حیزب و ڕێکخراوه‌یه‌ک ده‌شێ له‌نێو خۆیدا دیموکراتیک و فیدراڵ بێ. حیزبێک که دروشمی فیدراڵیزم و پاراستنی مافی که‌مینه ده‌دا، له‌نێو خۆیشیدا ده‌بێ نموونه‌یه‌کی وا بێ. بۆوێنه ده‌بێ جێگای که‌مینه، به‌رژه‌وه‌ندیی که‌مینه و ته‌نانه‌ت تریبون و ڕۆژنامه‌ی که‌مینه‌ش دیاریکراو بێ. که‌سانی نادیموکرات ناتوانن بۆ دیموکراسی خه‌بات بکه‌ن و پێکهاته‌ی سانترال و چهقبهستویش ناتوانێ ڕێبوارێکی ڕاسته‌قینه‌ی سانترالیزم و فێدراڵی بێ. دیاره ئه‌م بۆ که‌مینه و زۆرینه‌ی پێش کۆنگره‌ی ۱۳ش هه‌ر ڕاسته و ته‌نیا ئه‌م دوو سێ ساڵه‌ی ئاخری حیزب ناگرێته‌وه. کاکڵی مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ئه‌م شێوه ڕێکخستنه زۆر کۆن بووه و له‌گه‌ڵ نیاز و بارودۆخی سه‌رده‌م نایخوێنێته‌وه. ڕه‌نگه شیاوی گوتن بێ که له ڕێکخستنی مۆدێرندا ئه‌مڕۆکه پێوه‌ندییه ئهستوونییهکان تا ئه‌و جێگایه‌ی بلوێ که‌م ده‌بنه‌وه و پێوه‌ندی ئاسۆیی که بناغه‌ی ڕێکخستنی تۆڕیییه (شبکه) جێگایان ده‌گرێته‌وه و پێوه‌ندی شه‌به‌که‌یی ڕۆحێکی دیموکراتیک تری هه‌یه. پێموایه ئه‌مه که‌مایه‌سییه‌که که ئه‌گه‌ر چاره نه‌کرێ له حاڵه‌تی ئاساییشدا ده‌توانی حیزب تووشی قه‌یران بکا.
ئایا ئه‌گه‌ری ئینشیعاب و له‌تبوونی حیزب له گۆڕێ‌دا هه‌یه؟
– بۆ ئه‌وه‌ی که ئینشیعاب ڕووبدا، ده‌بێ دوو فاکتۆری سه‌ره‌کی هه‌بن. یه‌کیان ڕاده‌ی کێشه‌کان به ئاستێک بگات که ئیمکانی درێژه‌دان به کاری هاوبه‌ش نه‌مێنێ و دووه‌میش زه‌مینه‌ی پراکتیکی بۆ ئینشیعاب خۆش بکرێ. تا ئێستا هیچ کام له‌م دوو فاکتۆره به ڕاده‌ی پێویست نه‌گه‌یشتوون. هه‌رچه‌ند زۆریش دوور نین. سه‌رچاوه‌ی ماڵیی حیزبی دێموکرات به‌ته‌واوی له‌ده‌ستی باڵی هیجریدایه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی کرده‌یی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که بیر له جیابوونه‌وه ده‌که‌نه‌وه. هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م پاره‌یه به جۆرێک له‌و لایه‌نانه‌ی که لاوازبوونی حیزبیان گه‌ره‌که دابین بکرێ.
به تێڕوانین و بۆچوونی ئێوه ئه‌گه‌ر ئینشیعاب ڕووبدا چۆن ده‌بێ؟
– دیاره ئه‌مه خراپ ترین حاڵه‌ته و ته‌واو حیزب ۴۰ ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوایه و ده‌یباته‌وه سه‌رده‌می چله‌کان که کوت کوت و له‌ت له‌ت ببوو. هه‌روه‌ک پێشتریش باسم کرد، ئه‌م ئینشیعابه له‌گه‌ڵ نموونه‌ی "تاقمی ۷ که‌سی" و ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ جیاوازی زۆری ده‌بێ. له‌واندا هه‌ر جاره‌ی بڕێک له هێز و ئیمکاناتی حیزب له به‌ده‌نه‌ی ئه‌سڵی جیا بۆوه. به‌ڵام مه‌شروعیه‌تی هه‌ر له جێی خۆیدا بوو. به‌ڵام ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ هه‌ر له‌ته‌ی حیزب، کوتێکیش له مه‌شروعیه‌تی ده‌ڕوا و زه‌برێکی گه‌وره و قه‌ره‌بوونه‌کراوه وه ئیعتیبار و پریستیژی ده‌که‌وێ. دیاره له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا حیزب ده‌بێته دوو به‌ش. به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که باڵی که‌مینه ماوه‌یه‌ک دواتر به دوو باڵی حه‌سه‌نزاده و ڕهستگاردا دابه‌ش بێ. له باری پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه دیاره قورسایی باڵی که‌مینه له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوادا زۆرتر ده‌بێ و باڵی هیجرییش ده‌بێ له‌سه‌ر پارێزگای کوردستان حیساب بکا که هه‌ڵبه‌ت له‌وێش تووشی ڕهقهبهری له‌گه‌ڵ دوو کۆمه‌ڵه‌که ده‌بێ و ئه‌و پله‌یه‌ی که بۆخۆیان بیری لێ ده‌که‌نه‌وه به‌ده‌ست ناهێنن. دیاره له‌تبوونی حیزب ئاسه‌واری جۆراوجۆری ده‌بێ که به‌کورتی باسیان ده‌که‌م. له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا و له ڕێکخراوه‌ی وه‌ک ئه‌نته‌رناسیۆنالیستی سۆسیالیست و یان ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایی وه‌ک ئه‌مریکا که ئێستا هه‌وڵی لێ نزیک بوونه‌وه‌یان ده‌درێ، به ته‌واوی ده‌شکێن. له ئاستی ئێرانی‌دا له‌نێو ئۆپۆزیسیۆندا جێگای جارانیان نامێنێته‌وه. له‌نێو حیزبه کوردستانییه‌کاندا تا ئاستی حیزبێکی پله دووه‌می وه‌ک کۆمه‌ڵه و په‌ژاک داده‌به‌زن. له نێوخۆی وڵاتیشدا تووشی گیروگرفت ده‌بن. دیاره نایشارمه‌وه نوخبه‌ی سیاسیی نێوخۆ له ڕێبه‌رایه‌تی ئێستای حدکا خوێنده‌وار تره، به‌ڵام حدکا به‌و سه‌رمایه سیاسییه پشتئه‌ستووره که له سۆنگه‌ی ۶۰ ساڵ چالاکی و له‌ده‌ستدانی هه‌زاران ئه‌ندام و ڕێبه‌رایه‌تی به‌ده‌ستیخستووه. به له‌ت له‌ت بوونی حیزب ئه‌و سه‌رمایه ده‌یان ساڵه‌یه‌ش به‌فیڕۆ ده‌چێ و ئه‌گه‌ری پێکهاتنی جه‌ریان و ئاڵترناتیڤی نێوخۆیی زیاتر ده‌بێ. له نێوخوی حیزبیشدا ئه‌گه‌ری دڵساردبوونه‌وه‌ی کادر و ئه‌ندامان و دابڕانیان زۆر ده‌بێ. دیاره وه‌ڕاستگه‌ڕانی ته‌واوی ئه‌م گریمانانه به‌ستراونه‌ته‌وه به درێژه‌ی ئه‌م بارودۆخه سیاسییه‌ی ئێستای ئێران و ناوچه و ئه‌گه‌ر گۆڕانێکی خێرا و کوتوپڕ له ئێران‌دا ڕووبدا، یان هاوکێشه سیاسییه‌کان به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی و قووڵ گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێ، ته‌عبیری ئه‌م گریمانه‌یه‌ش به جۆرێکی دیکه ده‌بێ .
—————————————-
سه رچاوه : دیمانه
سازدانی دیمانه: بارام نادری
* د. هه‌واڵ شاروێرانی ناوێکی خوازراوه بۆ که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی دانیشتووی نێوخۆی وڵات له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. به‌هۆی باری پاراستن، ناوبراو نه‌یخواست ناوه‌که‌ی ئاشکرا بێت.