بابه ته كان

ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ و تایبه‌تمه‌ندی

 

ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه‌ و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیان

شوان رابه‌ر

ده‌سپێک:  له‌  سۆنگه‌ى ئه‌وه‌وه‌ که‌ ئه‌دره‌سى (ئه‌هلى  سوننه‌و جه‌ماعه‌) زاراوه‌یه‌کى ئیسلامى سیاسى زۆر باوه‌و, له‌ کرداردا ناوه‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌ى که‌ له‌ هه‌موو هه‌نگاوو کاروباره‌کانى ژیانیاندا ته‌نها له‌سه‌ر بنچینه‌ى (قور ئان و سوننه‌) و سه‌رچاوه‌ برِواپێکراوه‌کانى ترى ئیسلام به‌رِێوه‌ ده‌چن و په‌یرِه‌ویان لێ ده‌که‌ن که‌ کۆرِاى زاناو پێشه‌وایانى ئیسلام له‌سه‌رى کۆکن, بۆیه‌ له‌ ئیسلامدا ئه‌وانه‌ کۆمه‌ڵێکى زۆر گرنگء پاک و نایاب و ناوازه‌ و راست و دروستن, چونکه‌ له‌سه‌ر ئه‌سلى ئیسلام ده‌رِۆن و کۆمه‌ڵێکى ره‌سه‌نن و برِوایان به‌ شتى پرِوپووچ و دوور له‌ دینء داهێنراو نیه‌ که‌ له‌ دژى ده‌قه‌کانى قورئان و سوونه‌ بێ,  بۆیه‌ لێره‌دا گه‌ره‌کمه‌ که‌ زۆر به‌ کورتى و گوشراوى کورته‌ تاریخێکى ئه‌و کۆمه‌له‌تان بۆ بکه‌ین و پاشان تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى ئه‌وانتان بۆ بخه‌ینه‌ رِوو که‌ پێى له‌ خه‌ڵکى تر جیاده‌بنه‌وه‌.

 

پێناسه‌ى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌

 

یه‌که‌م/ ده‌رباره‌ى سووننه‌:

۱-  پێناسه‌ى  سوننه‌ له‌ رووى زمانه‌وانیه‌وه‌: (سُنَّه‌) له‌ زماندا له‌ (سن)وه‌ هاتووه‌, واته‌: دایرِشت, داینا, دایمه‌زراند, (سن القوانین) دانانى یاساکان.

 

سوننه‌ واته‌ (رِه‌وت, رِێگا, رِێباز, داب ونه‌ریت) جا چ چاک بێ یا خراپ.

 

هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر د.خ ده‌فه‌رمووێ: ( لتتبعن سنن من کان قبلکم شبرًا بشبر وژراعا بژراع) بخارىو مسلم.

 

واته‌ ئێوه‌ ئیوه‌هاتان هه‌یه‌ که‌ له‌مه‌ودوا بست به‌ بست و گه‌ز به‌ گه‌ز و باڵ به‌ باڵ به‌ دواى (یاسا و ره‌وت و رِێباز و داب و نه‌ریت..)ى ئه‌و که‌سانه‌ ده‌که‌ون که‌ له‌ پێش ئێوه‌ هاتوون و دایانرِشتووه‌, ئێوه‌ په‌یرِه‌وى لێ ده‌که‌ن و له‌سه‌رى ده‌رِۆن.

 

هه‌روا ده‌فه‌رموێ: (من سنّ فی الاسلام سنه‌ً حسنه‌ً…) مسلم.. واته‌: (هه‌رکه‌سێک له‌ ئیسلامدا رِێچکه‌و رِێبازو نه‌ریتێکى باش دابرِێژێ ئه‌وا…).

 

۲-پێناسه‌ى سوننه‌ له‌ رووى زاراوه‌ییه‌وه‌: سوننه‌ بریتیه‌ له‌و دیارى و رێبازو په‌یامه‌ى که‌ پێغه‌مبه‌رد.خ و هاوه‌ڵانى له‌سه‌رى ژیاون له‌ رِووى (بیروباوه‌رِو خواپه‌رستىو مامه‌ڵه‌کردن و گوفتارو وه‌رگرتن و دانه‌وه‌و دانپیاهێنان) له‌ هه‌موو  رِووێکه‌وه‌, هه‌روه‌ک پێغه‌مبه‌ر د.خ ده‌فه‌رموێ: (فإنه من یعیش منکم بعدی فسیرى اختلافا کپیرا فعلیکم بسنتی وسنه‌ الخلفاء المهدیین الراشدیین) ێحیح سنن ابی داود/ البانی.

 

واته‌: بێ گومان هی واتان هه‌یه‌ که‌ له‌ ئێوه‌ دواى من ده‌ژن و جێ ده‌مێنن, به‌هۆى ئه‌وه‌ زۆر ناکۆکى و دووبه‌ره‌کى ده‌بینن, بۆیه‌ له‌سه‌رتانه‌ که‌ ئه‌وسا ده‌ست به‌ رِێبازى من و رِێبازى ئه‌و خه‌لیفه‌ سه‌ر راست و رِێنمایى کراوانه‌وه‌ بگرن که‌ له‌سه‌ر رِێبازى منن.

 

که‌واته‌ سوننه‌ به‌ هه‌ر ره‌وت و رِێبازێک ده‌گوترێ چ چاک بێ یان خراپ, به‌ڵام لێره‌دا که‌ ده‌گوترێ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر د.خ واته‌: رِێبازى پێغه‌مبه‌ر یان فه‌رمووده‌و گووته‌کانى پێغه‌مبه‌ر, یا ئه‌و شێوازو په‌یام و رِێبازه‌ى که‌ پێغه‌مبه‌ر د.خ له‌سه‌رى ژیاوه‌ به‌کردارو به‌ گوفتار و به‌ برِیار له‌سه‌ردان و به‌ دانپیاهێنان, به‌ گشتى بریتیه‌ له‌ سه‌رگوزشته‌ و ژیان و ره‌وتى به‌رِێوه‌چوون, واته‌ (السیره‌, الگریقه‌, السلک).

 

دووه‌م/ پێناسه‌ى کۆمه‌ڵ(جه‌ماعه‌):

 

۱-کۆمه‌ڵ له‌ رووى زمانه‌وانیه‌وه‌ له‌ (کۆ) واته‌(جماعه‌) له‌ (جمع) وه‌رگیراوه‌, کۆمه‌ڵ واته‌ کۆکردنه‌وه‌و گرتنه‌خۆى چه‌ند ئه‌ندامێک به‌ لێک نزیک بوونه‌وه‌یان, کۆمه‌ڵ پێچه‌وانه‌ى پارچه‌ پارچه‌یىیه‌, (جه‌ماعه‌) دژى (فرقه‌ و تفرقه‌)یه‌, کۆ(جمع) به‌ ماناى کۆکردنه‌وه‌و گرتنه‌خۆ (چم) دێت.

 

۲-کۆمه‌ڵ له‌ رووى زاراوه‌ییه‌وه‌ واته‌: کۆبوونه‌وه‌و گردبوونه‌وه‌ى کۆمه‌ڵه‌ ئه‌ندام و ئۆرگانێک له‌سه‌ر یه‌ک بیروباوه‌رِ و مه‌به‌ست و ره‌وت و رێباز, که‌ له‌سه‌رى تێده‌کۆشن, له‌پێناو وه‌ده‌ست هێنانى (ئامانج و مه‌به‌ست و ده‌سه‌که‌وته‌کان) یا قوربانى له‌ پێناودا ده‌ده‌ن, ئه‌وه‌ ته‌نانه‌ت پێناسه‌ى پارت و کۆمه‌ڵى سیاسییه‌, کۆمه‌ڵ واته‌ کۆمه‌ڵى موسڵمانان, له‌ ئیسلامدا به‌ پێشینه‌ و ئێستاى ئوومه‌تى ئیسلامى سیاسی ده‌گوترێ که‌ له‌سه‌ر ره‌وت و رِێبازى پێغه‌مبه‌ر د.خ بگره‌ هه‌ر له‌ وه‌چه‌ى هاوڵانى تا ده‌گاته‌ شوێن که‌وتوانى تا رۆژى دوایى هه‌رچى له‌سه‌ر قورئان و سوننه‌ کۆببێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رِێبازه‌ بژى و له‌ شته‌ دیارو په‌نهانه‌کاندا له‌و چوارچێوه‌یه‌ دابێ ئه‌وا پێى ده‌گوترێ کۆمه‌ڵى موسڵمانان یا ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌, یا پیاوچاکانى پێشینه‌ (سلف الێالح) , یا کۆمه‌ڵء ده‌سته‌ و تاخمى سه‌رکه‌وتوو و رزگاربوو (الفرقه‌ الناجیه‌ والگائفه‌ المنێوره‌) یا (ئه‌هلى ئه‌سه‌رو ئه‌هلى حه‌دیس و ئه‌هلى ئیتباع)یش یان پێ ده‌گوترێ, بۆیه‌ له‌ ئیسلامدا ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ له‌ هه‌موو کۆمه‌ڵه‌کانىتر راستترن, له‌ خواو له‌ ئایین نزیکترن, چونکه‌ له‌ هه‌موو روێکى ژیانه‌وه‌ له‌ (کردارو گوفتار و بیروباوه‌رِو خواپه‌رستىو…)یه‌وه‌ ته‌نها له‌سه‌ر رِێبازى خواو پێغه‌مبه‌رن و, ده‌ست به‌ داخوازى و فرمانه‌کانى ئه‌وانه‌وه‌ ده‌گرن, وه‌ک خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ: [واعتێموا بحبل الله جمیعا ولاتفرقوا] ال عمران/۱۰۳

 

واته‌: ده‌ هه‌مووتان پێکه‌وه‌ ده‌ست به‌ به‌رنامه‌ى خواى گه‌وره‌وه‌ بگرن و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک له‌سه‌رى ناکۆک و جیاواز مه‌بن, هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [ولاتکونوا کالژین تفرقوا واختلفوا من بعدماجاءهم البینات] ال عمران/۱۰۵.

 

واته‌: هه‌رگیز وه‌کو ئه‌و که‌سء کۆمه‌ڵانه‌ مه‌بن که‌ بوونه‌ پارچه‌ پارچه‌ و ناکۆکى و دووبه‌ره‌کیان تیا که‌وت دواى ئه‌وه‌ش که‌ به‌ڵگه‌و روونکه‌ره‌وه‌ و رِێنمایى خواى گه‌وره‌یان بۆ هات.

 

پێغه‌مبه‌ریش د.خ  ده‌فه‌رموێ: (وان هژه المله‌ ستفترق على پلاپ وسبعین, اپنتان و سبعون فی النار, وواحده‌ فی الجنه‌, وهی الجماعه‌), ێحیح سنن ابی داود البانی.

 

واته‌ بێگومان ئه‌و گه‌له‌ له‌مه‌ودوا ده‌بێته‌ حه‌فتاو سێ کۆمه‌ڵ له‌وانه‌  حه‌فتاو دوویان له‌ دۆزه‌خن, ته‌نها یه‌کێکیان به‌هه‌شتییه‌, ئه‌ویش کۆمه‌ڵه‌.

 

 واته‌ کۆمه‌ڵى موسڵمانان و ئه‌هلى سوننه‌ و جه‌ماعه‌ن, ئه‌وانه‌ن که‌ ته‌نها به‌ قورئان و سوونه‌وه‌ په‌یوه‌ستن و له‌سه‌رى کۆده‌بنه‌وه‌, وه‌ک پێغه‌مبه‌ر د.خ سه‌باره‌ت به‌ کۆمه‌ڵى موسڵمانان ده‌فه‌رموێ (لایجتمع امتی على چلاله‌).

 

واته‌: هه‌رگیز هه‌موو ئومه‌تى من له‌سه‌ر گومرِایى  کۆنابنه‌وه‌, واته‌ ئه‌گه‌ر هه‌رکاتێ کۆمه‌ڵى زانایانى ره‌سه‌نى ئیسلامى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێک یه‌کده‌نگ بوون ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌ و کارى پێ ده‌کرێء له‌سه‌ر هه‌ق و شه‌رعین, چونکه‌ له‌و گۆرِه‌ له‌ هه‌واو ئاره‌زوو هه‌موو زانایان له‌سه‌ر شتێک هاوهه‌ڵوێست نابن و پێکه‌وه‌ گومرِا نابن و به‌ هه‌ڵه‌داناچن.

 

له‌به‌ر ئه‌وه‌ کۆمه‌ڵ بوون زۆر گرنگه‌, عه‌بدوڵڵاى کورِى مه‌سعود ده‌رباره‌ى کۆمه‌ڵ بوون ده‌فه‌رموێ: (الجماعه‌ ما وافق الحق وان کنت وحدک) شرح اێول اعتقاد اهل السنه‌/ اللالکائی, واته‌: کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵً هه‌ق و شه‌رعدا کۆک و هاوتابێ, کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌پێى قورئان و سوننه‌ بێ, له‌سه‌ر هه‌ق بێ با پیاو به‌ ته‌نیاش بێ, که‌واته‌ لێره‌دا تاکه‌ پێوه‌ر بۆ هه‌ق و ناهه‌ق, بۆ حه‌ڵال و حه‌رِام, بۆ راستى و نارِاستى لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌کان و کۆمه‌ڵى موسڵمانان, بۆ هه‌ر گرۆ و تاقم و کۆمه‌ڵێکى ترى موسڵمان, ئه‌وه‌یه‌ ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌و تاکه‌ یا ئه‌و  کۆمه‌ڵه‌ به‌نده‌ به‌ ده‌قه‌ شه‌رعیه‌کان, تا چه‌نده‌ په‌یرِه‌وى له‌ به‌رنامه‌ى خواى کردگار ده‌که‌ن و له‌ خوا نزیکن, ئه‌وه‌نده‌ راسته‌ و له‌سه‌ر هه‌قه‌, ده‌نا ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س و کۆمه‌ڵێکى ئیسلامیش بێ ئه‌گه‌ر به‌پێى قورئان و سوننه‌ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ کێشه‌کانى ژیان نه‌کا, ئه‌وا ته‌نها ناوه‌که‌ى بۆ ده‌مێنێته‌وه‌, چونکه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ:

[وجاهدوا فی الله حق جهاده] واته‌: ئێوه‌ له‌پێناو خوادا جیهاد و کردو کۆشش بکه‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ى که‌ شایسته‌ى خوایه‌و له‌ خودا ده‌وه‌شێته‌وه‌, به‌و شێوه‌یه‌ى که‌ خواى گه‌وره‌ داواى کردووه‌ و ده‌یه‌وێت, هه‌روه‌ک زانایه‌ک ده‌فه‌رموێ: (الاسلام کما هو لا کما نرید) واته‌: ئیسلام ده‌بێ به‌و شێوه‌یه‌ پراکتیک بکرێ که‌ خوا خۆى ده‌یه‌وێ نه‌ک وه‌کو ئێمه‌ ده‌مانه‌وه‌, چونکه‌ به‌رنامه‌ى خوا بۆیه‌ هاتووه‌ تا بکرێته‌ تاکه‌ ده‌ستوور و یاساى ژیانى کۆمه‌ڵگاى ئاده‌میزاد و , وه‌کو کاڵایه‌ک به‌ به‌ر باڵاى رووتى مه‌ردومدا بکرێء, هه‌موو ئاراسته‌ به‌ده‌کان (هزر و کۆمه‌ڵایه‌تى و رامیارى و…هتد) کۆمه‌ڵگا بگۆرِێ, نه‌ک ئیسلام بگۆرِدرێ له‌گه‌ڵ ژیانء ریالیزمدا بیگونجێنین, چونکه‌ پێویست به‌وه‌ ناکا,  له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئایینى ئیسلام گوته‌و په‌یامى خواى گه‌وره‌یه‌و بۆ راسته‌رِێ کردنى کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى هاتووه‌و بۆ هه‌موو سات و سه‌ده‌کانى ژیان ده‌شێ تا رۆژى دوایی, هه‌روه‌ک چه‌ندان ده‌قى قورئانى له‌ پێشکه‌وتنى ره‌وره‌وه‌ى ژیان و سه‌رهه‌ڵدانى و داهێنانى ئامێرو زانست و ته‌کنۆلۆژیایى هاوچه‌رخ شرۆڤه‌ ده‌بن, هه‌روه‌ک بۆ وێنه‌ خواى گه‌وره‌ باسى تابلۆو نموونه‌ى تێکچوونى دونیاو فاکته‌ره‌کانى ده‌کا, وه‌ک ده‌فه‌رموێ: [واژا البحار سجرت] تکویر/۶, واته‌ کاتێ که‌ ده‌ریاکان ده‌بنه‌گرِکان و ده‌ته‌قنه‌وه‌ یا [واژا الجبال سیرت] تکویر/۳ واته‌: کاتێ که‌ کێوه‌کان بوون به‌ تۆزو گه‌رده‌لوول و به‌ هه‌وادا گوزه‌ر ده‌که‌ن (تمرمر السحاب) وه‌کو په‌له‌ هه‌ور دێن و ده‌چن و, ره‌ت ده‌بن, یا ده‌فه‌رموێ: [یوم تبدل الارچ غیر الارچ]  واته‌: ئه‌و رۆژه‌ى که‌ خواى گه‌وره‌ سسته‌م و هه‌ڵکه‌وتنى ژیان ده‌گۆرِێ ئه‌و زه‌ویه‌ و ئه‌و ئینسانه‌و گیان و ژیانى به‌ جۆرێکى تازه‌ ده‌گۆرِێ..

چه‌ندان فه‌رمووده‌ى تریش که‌ باس له‌ ره‌وشت و ژیان و جیهانى نادیار و میتافیزیکى ده‌که‌ن, خۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ و زیاتریش به‌ کردار و ده‌قه‌کانیان راڤه‌ نابن تا ئه‌وکاره‌ساتانه‌ روونه‌ده‌ن, ئه‌گه‌رچى زۆرێک له‌ خه‌ڵکان خۆیان برِوایان به‌ داهاتووى ئه‌و رووداوانه‌ نیه‌, که‌چى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ برِوایان به‌ هه‌موو وته‌یه‌که‌ که‌ خواى کردگار و پێشه‌واکه‌ى (محمد د.خ)  بیفه‌رموون بۆیه‌ پله‌یان له‌لاى  خواى گه‌وره‌ هێنده‌ گه‌وره‌یه‌, چونکه‌ ته‌واو خۆ به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ده‌ن, هه‌روه‌ک ئه‌سڵى ئیسلام بریتیه‌ له‌ (انقیاد والاژعان الاسستلام) واته‌: گه‌رده‌ن که‌چى و سه‌ردانه‌واندن و خۆ به‌ده‌ستوه‌دان بۆ خواى گه‌وره‌, ئیمامى (الگحاوی) ده‌فه‌رموێ: ئیسلامه‌تى راگیر نابێ و دانامه‌زرێ مه‌گه‌ر له‌ رووى خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانێکى ته‌واو نه‌بێ, ئا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ ئه‌هلى سوننه‌ و جه‌ماعه‌ن, چونکه‌ خواى گه‌روه‌ و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى د.خ  له‌ ده‌یان ئایه‌ت و فه‌رمووده‌دا فرمانیان به‌ کۆمه‌ڵ بوون پێ ده‌که‌ن, بۆ وێنه‌ پێشه‌وا د.خ ده‌فه‌رموێ: (علیکم بالجماعه‌) واته‌: له‌سه‌رتانه‌ که‌ هه‌میشه‌ کۆمه‌ڵ بن, ده‌فه‌رموێ: [الجماعه‌ رحمه‌ والفرقه‌ عژاب) واته‌ کۆمه‌ڵبوون خێرو ره‌حمه‌ته‌, پارچه‌ پارچه‌یى ئێش و  ئازاره‌.

سه رچاوه : پیامی راستی

 

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا