له کۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. ـه‌وه تا ماڵاوایی
– من پێموابوو ماناکه‌ی بمێنێ، چش له ئارمه‌که‌مان. ئێستاش ئێمه دژی هه‌موو فه‌سادێکین.ئێوه له دامه‌زرانی "خه‌بات" لایه‌نی ئیسلامییه‌که‌تان زۆر بۆ گرنگ بووه. باشه که سازمانی خه‌بات داده‌مه‌زرێنن خۆ جه‌ریانی کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده و مه‌کته‌بی قۆرئان هه‌بوو، بۆ نه‌بوون به یه‌ک؟ ئێوه ئه‌وتان قبووڵ نه‌بوو؟ یان پێتان وا بوو ئه‌وان لایه‌نی توندڕه‌وی ئیسلام بوون؟
– ناسری عه‌لیار نووسیویه‌تی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له بوغده‌که‌ندی بووه. مامۆستا مه‌لا عه‌لی ڕه‌ببانی هه‌بوو. مامۆستا مه‌لا عه‌لی له‌و بوغده‌که‌نییه ده‌عوه‌تێکی مامۆستا شێخ عیزه‌دین و کاک ئه‌حمه‌دی کرد که منیش له‌وێ بووم. زۆر خه‌ریک بوو یه‌کیان بخا یه‌ک نه‌که‌وتن.
بۆ یه‌ک نه‌که‌وتن؟
– مامۆستا شێخ عیزه‌دین لای چه‌په‌کانی گرتبوو، موفتیزاده‌ش لای سه‌له‌فی و ئیسلامیی توندی گرتبوو. دیاره یه‌ک ناکه‌ون. جا کاک ناسر نووسیبووی هه‌رچه‌ندی کاک ئه‌حمه‌د هه‌وڵی دا شێخ عیزه‌دینی حوسێنی و جه‌لالی حوسێنی له چه‌پ دوور بخاته‌وه، بۆی نه‌کرا. وتم کاک ناسر زۆر ئیشتباهی کردووه. ئیحترامم بۆی هه‌یه، باوکی و دایکیشی ده‌ناسم. ئه‌من نه له‌گه‌ل مامۆستا شێخ عیزه‌دین بووم، نه له‌گه‌ل موفتیزاده. نه به لای چه‌پدا بووم و چه‌پپه‌ره‌ستیم کردووه، نه له‌گه‌ڵ موفتیزاده‌ش بووم تا باوه‌ڕم به شیعه هه‌بێ. جا موفتیزاده موباریزه‌که‌ی بۆ ئیسلام بوو. ئه‌من موباریزه‌که‌م بۆ کورد بوو. ده‌مگوت نابێ له‌سه‌ر ڕێگایه‌ک بین که دژی باوه‌ڕی میلله‌ته‌که‌م بێ. جا بۆیه سازمانی نه‌ته‌ه‌یی و ئیسلامی خه‌بات‌م دامه‌زراند. نه‌ته‌وه‌ییه‌که پێش خراوه و دواتر ئیسلامه‌که. ئه‌مما وه‌ک حیزبی دێموکرات یان وه‌ک کۆمه‌ڵه له‌سه‌ر خه‌تێکی دژی ئیسلام نابم. له‌سه‌ر باوه‌ڕی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ده‌بم. بۆیه من له‌سه‌ر مامۆستا شێخ عیزه‌دین بووم نه له‌گه‌ڵ موفتیزاده. ئه‌و کاته له ده‌فته‌ری مامۆستا بووم مامۆستا ڕێبه‌ر بوو، برای گه‌وره‌شم بوو، خۆ نه‌ده‌کرا ئه‌وه‌ڵ که‌س که لێی هه‌ڵبڕێ ئه‌من بم. نه‌ده‌کرا!
واته تۆ به‌رنامه‌ی مامۆستات قبووڵ نه‌بوو؟
– نه‌وه‌ڵڵا!! خۆ کۆمه‌ڵه گوتبوویان هه‌رچی ده‌که‌ین ناتوانین فڵان که‌س به‌لای خۆماندا ڕاکێشین. له‌و ماوه‌یه‌دا محه‌ممه‌دی شافیعی لێره بوو که له‌گه‌ل مه‌لا عومه‌ر هاتبوون. پێم گوتن که من نه چه‌پ بووم نه باوه‌ڕیشم به حکومه‌تی شیعه بوو. من خه‌تێکی جیاواز بووم. من موسڵمانێکی سووننی پڕ ئیحتیا‌ت له باره‌ی دینمه‌وه بووم. له‌و حاڵه‌شدا موباریزه‌که‌م بۆ کوردایه‌تی بوو. وه‌گه‌ر نا کاکی خوم، من له شاره‌که‌ی خۆم بوایه‌م زۆرتر خزمه‌تم به دین ده‌کرد. له شاخی چۆن خزمه‌ت به ئیسلام ده‌که‌ی؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم، گوناهه موسڵمانان کوردایه‌تی بکه‌ن؟!
باشه مامۆستا، کێشه‌ی کوردی ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا خۆ کێشه‌یه‌کی ئیسلامی نه‌بوو هه‌تا حیزبێکی ئیسلامی پێکبێ، به‌ڵکو کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بوو. بۆیه چ پێویست به بوونی حیزبێکی ئیسلامی هه‌بوو؟
– من چت بۆ ده‌ڵێم ئاخر موسڵمانی خوا؟! ئه‌گه‌ر جمهوری ئیسلامی‌یش نه‌بوایه ئێستاش هه‌ر ده‌بوو له سازمانێکی ئیسلامی موباریزه‌م بکردایه بۆ ئه‌و میلله‌ته موسڵمانه. کۆمه‌ڵه و دێموکرات ده‌چوونه دیهات جنێویان به دینی خه‌ڵک ده‌دا. عه‌کسی که‌ریان له قۆرئان کێشاوه. خه‌ڵک چۆن دوای ئه‌وانه ده‌که‌وێ؟. چۆن ده‌بێ ڕێبه‌ری سیاسی فاسیله بگرێ له میله‌ته‌که‌ی؟ نه‌ک هه‌ر فاسیله‌که به‌ڵکو دژی باوه‌ڕی میله‌ته‌که بێت؟
به‌ڵام له‌بیرت نه‌چێ ئه‌و حیزبانه‌ش جه‌ماوه‌ریان هه‌بوو!
– نه‌وه‌ڵڵا۱ به‌قه‌د موسڵمانان نه‌یانبوو…، هیچ کاتێک!
به‌ڵام ته‌ئسیرگوزار بوون؟
– من ناڵێم بێ ته‌یف بوون. به‌ڵام له عه‌ینی حاڵ‌دا ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکراتیش‌دا بوون و پێیانوا بووه قازی محه‌ممه‌د دامه‌زرێنه‌ری حیزب بووه که قازی محه‌ممه‌د بۆخۆی بێزار بووه له حیزبی دێموکرات. قازی پیاوێکی موئمن بووه به موقه‌دیساتی دین. موتالای کتیبی دینی زۆر کردووه.
مامۆستا، به ڕای تۆ کاک ئه‌حمه‌دی موفتیزاده داوای چی ده‌کرد؟
– وه‌ک گوتم، کاک ئه‌حمه‌د زۆر زۆر عالم بوو. له علوومی ئیسلامی شاره‌زا بوو. ئیسلامناسێکی باش بوو. زانیاریی ئه‌مڕۆیشی زۆر بوو. به‌قه‌د دوکتۆرایه‌کی له علوومی تازه، له فه‌رهه‌نگی تازه ئاگاداری هه‌بوو. پیاوێکی زۆر زۆر زاهید و قانیع بوو. ده‌ربه‌ستی ماڵی دنیا نه‌بوو. پیاوێکی زۆر ئازا و نه‌ترس بوو، به‌ڵام مه‌غرور بوو. به‌داخه‌وه.
چۆن مه‌غرور بوو؟
– له‌خۆڕازی بوو. هه‌ر که‌س له‌خۆرازی بێ، خراپه. کاک ئه‌حمه‌د هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌وه بوو باوه‌ڕی به مه‌لا شیعه‌کان کردبوو. ئه‌من ده‌سته‌شیعرێکم هه‌بوو که له ئاخردا نووسیبووم:
له‌ولاش بڵێی به‌هه‌شتێک نه‌بینین خوداپه‌رست
بۆ شیعه بێ به سینه‌زه‌نی و نوێژی بێ وزوو.
کاک ئه‌حمه‌د پێی گۆڕیم. گوتی نابێ ئێمه مه‌سه‌له‌ی شیعه و سووننی بێنینه‌کاره‌وه. گوتی ده‌بێ ئێمه ئیتحادمان هه‌بێ. ئیتر گۆڕیم، ئاوام لێکرد:
بیده‌ن به گۆڕپه‌رستی گرینۆکی بێ وزو.
کاک ئه‌حمه‌د زۆری باوه‌ڕ پێیان هه‌بوو. وه‌ک عه‌رزم کردی، ئه‌رته‌ش ده‌ستیکرد به‌و خرابکاریه له شاری بانه. کاک ئه‌حمه‌د هات له‌گه‌ڵ پۆلێک سنه‌یی که له کوێستانی که‌لی خان‌یش نه‌فه‌رێکیان له‌سه‌رما مرد، هات له مزگه‌وتی جامیعه‌ی بانه گوتی خودموختاری ها له گیرفانمه. ده‌ستی بۆ گیرفانی برد. ئه‌مه قسه‌ی بوو. منیش که هه‌ستمام، زۆر به ئیحترامه‌وه ڕه‌دی قسه‌کانم کرده‌ووه. کاک که‌ماڵی که‌ریمی که ئێستا نوێنه‌ری حیزبه له هه‌ولێر، له‌وێ بوو. کاک ئه‌حمه‌د زۆر باوه‌ڕی پێیان هه‌بوو. سه‌عدی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر گاوه‌ر سه‌د ساڵ ئاور بپه‌ره‌ستێ هه‌ر تێیکه‌وت ده‌سووتێ. ئاخوند وایه. کاک ئه‌حمه‌د زۆری پشتیوانی لێکردن. کاک ئه‌حمه‌د فه‌زیله‌تێکی زیاد له ئه‌حزابی تر بوو. له‌چاو کیانووری و ئیحسان ته‌به‌ری و کێ و کێ که تۆبه‌نامه‌یان نووسی لای نه‌دا له قسه‌ی خۆی. قاتیع وه‌ستا له به‌رانبه‌ریان و زۆر قاره‌مانانه‌ش وه‌ستا. گه‌وره‌ترین ته‌وهینی به دادستانه‌کان ده‌کرد و ئه‌وانی مه‌حکه‌مه ده‌کرد.
هه‌ڵه‌که‌ی ئه‌وه بوو که باوه‌ڕی به حکومه‌ت هێنابوو یان به‌رنامه‌که‌ی هه‌ڵه بوو؟
– به‌ڵێ. به‌رنامه‌ی هه‌ڵه نه‌بوو. باوه‌ڕی به کوردایه‌تییش هه‌بوو. زۆریش باوه‌ڕی به ئیسلام هه‌بوو.
مامۆستا تۆ بۆخوت دامه‌زرێنی سازمانی خه‌باتی؟
– یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی بووم.
ئه‌وانی تر کێ بوون؟
– مه‌لا خدر بوو…
باشه مه‌لا خدر بۆ جیا بۆوه له تۆ؟
– وه‌ڵڵا جا ئه‌وه پرسیارێکه و زۆر که‌سیش لێک جیا ده‌بنه‌وه.
پێمخۆشه له خۆتی ببیستم؟
– وه‌ڵڵا جا ئه‌من پێموایه ڕه‌نگه من موخلیس تر بووبم بۆ کورد و کوردایه‌تی. نموونه‌ی چاکی ئه‌وه بووه که هیچ مه‌فره‌زه‌یه‌کی سازمانی خه‌بات نه‌بووه که حه‌زم نه‌کردبێ کوڕه‌کانی خۆم له‌پێشه‌وه نه‌بن، نه‌مگێڕاونه‌وه. وه‌ختی وا هه‌بووه هه‌ر سێ کوڕه گه‌وره‌کانم له جه‌بهه‌دا بوون. زۆریش قاره‌مانانه کاریان کردووه و هیچ کاتێکیش ده‌ستم پێوه نه‌گرتوون. ئه‌مما مامۆستا مه‌لا خدر یه‌ک کوڕی نه‌ده‌نارد. له ته‌نگانه‌شدا نه‌یده‌هێشت. من هه‌ر چی ماڵ و موڵکم هه‌بووه فه‌وتاوه. ئه‌و هیچی نه‌فه‌وتاوه له ڕێی شۆڕشدا. حه‌تتا حه‌یوانه‌کانیشی و ته‌نانه‌ت عه‌رزێکی هه‌بوو له ڕه‌به‌ت ئه‌ویشیان بۆ فرۆشت و پاره‌که‌ی ده‌ستکه‌وته‌وه. چه‌ندم زه‌وی هه‌بوو داگیرکراوه. دوو خانوویشم هه‌بوون یه‌کیان سووتاند، ئه‌وی تریشیان وێران کرد. نیزیک به بیست هه‌زار میتر زه‌ویم له نزیک بلوار و له خیابانه‌کانی بانه هه‌بوو. هه‌مووم به‌جێهێشت و به نه‌بوونم داناوه. ئه‌ولاده جگه‌رگوشه‌کانی خۆیشم لێ نه‌گێڕاونه‌ته‌وه له شه‌ڕ. ئه‌و بابا شێخه (بابا شێخ که کوڕی شێخ جه‌لاله ئێستا سکرتێری سازمانی خه‌باته) ببینی هیچ جێگایه‌کی ساغی نه‌ماوه. هه‌موو له‌شی برینداره. به‌ڵام نه‌مگێڕاونه‌وه له شه‌ڕ و پێم خه‌جاڵه‌تی بووه کوڕی خه‌ڵکی شه‌ڕ بکا و کوڕی من شه‌ڕ نه‌کا. ئه‌زانم بۆخۆم که موخلیس تر بووم. ماڵ و منداڵیشم هه‌میشه ئاشپه‌زی پێشمه‌رگه بوون.
مامۆستا، ئێستا تۆ له سازمانی خه‌باتدا چی ده‌که‌ی؟ ئه‌وه ڕێبه‌ری سازمان گۆڕاوه و کوڕه‌که‌ت سکرتێره. ئێستا کاری تۆ چییه؟
– ئه‌من ئه‌گه‌ر پرسم پێ بکه‌ن له باری ئه‌ده‌بییه‌وه هاوکاریان ده‌که‌م.
ئێستا تۆ له ڕێبه‌ریی خه‌باتدا ماوی؟
– به‌ڵێ ماوم. زۆرم هاوار کرد که نایکه‌م. به‌ڵام لێمیان قبووڵ نه‌کرد. ئه‌من ئێستا مه‌سئولی ته‌بلیغات و ئینتشاراتم.
مامۆستا، ده‌ڵێن زۆر شاره‌زای زمانی کوردیت و شیعری باشت له‌به‌رن؟
– شیعری باشم زۆر له‌به‌رن و زۆر له کوردینووسینی کوردستانی عێراقیش ناڕازیم.
تا ئێستا کتێبت نووسیوه؟
– نه‌وه‌ڵڵا به‌ڵام کتێبێکم له‌سه‌ر شیعه ته‌رجومه کردووه. دیاره وتارم زۆر هه‌ن بۆ ڕادیۆی خه‌بات و ئێستاش حه‌وسه‌ڵه‌م نه‌ماوه. کاکه، ۷۸ ساڵ ته‌مه‌نمه!
مامۆستا، تۆ که ته‌مه‌نێکی پڕ له تێکۆشانت هه‌یه، ئێستا له ته‌مه‌نی ۷۸ ساڵییه‌وه که ئاوڕ له ڕابردووی خۆت ده‌ده‌یته‌وه هه‌ست به چی ده‌که‌ی؟
– ناڵێم نائومێدم، به‌ڵام هه‌ست به مه‌حرومی خۆم ده‌که‌م. ئه‌وه عومره‌که‌م هاته ئاخری و ڕێژیمه‌که نه‌ڕووخا. کاکه من زه‌مانی شا چه‌ند ساڵ ناسنامه‌م بۆ منداڵه‌کان وه‌رنه‌گرت، ده‌مگوت ئه‌م ڕێژیمه ده‌ڕووخێ. ئه‌و ڕووخا و ئه‌م به‌ڵایه‌مان تووش بوو و ئه‌وه عومرم ته‌واو بوو. هه‌ر چیم هه‌بووه له‌ده‌ستم دا جگه له شه‌ره‌فم نه‌بێ. گوێت لێیه؟! ئێستا ده‌بینم له به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا ڕاوه‌ستاوه. ئه‌مریکا پێی ناوێرێ! من ئومێدم وایه کورد هه‌ر سه‌رده‌که‌وێ، به‌ڵام بۆخۆم نه‌مدی. زۆر که‌س ئاواته‌کانیان برده ژێر گڵ، منیش ده‌ترسم بیبه‌مه ژێر گڵ. ئا به‌وه ناڕه‌حه‌تم.
مامۆستا، به‌و ته‌مه‌ن و مێژوویه‌ی که له خه‌باتدا هه‌ته ده‌مه‌وێ لێت بپرسم که کام یه‌ک له سه‌رکرده‌کانی کورد لای تو سه‌رنجڕاکێش بوون و تۆ به‌دڵت بوون و پێت وا بووه ئه‌مه که‌سایه‌تییه‌کی باش بووه؟
– ئه‌گه‌ر ڕاستی بڵێم هیچیان! مادام دیکتاتۆری له‌کاردا بووبێ. هه‌ر که‌س دیکتاتۆر بووبێ باش نه‌بووه. چونکه میلله‌ته‌که یه‌ک خه‌ت و باوه‌ڕ نییه. ئه‌بێ ئیجازه بدرێ هه‌موو میلله‌ت به‌شدار بێ. هه‌مووشیان ئه‌وه‌ندش جیکه‌ڵدانه‌یان هه‌بێ یه‌کتر قبووڵ بکه‌ن و بتوانن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌نده‌یی میلله‌ت ڕێک بکه‌ون. نه‌مدی به‌رچاوته‌نگ نه‌بێ، یه‌که‌تازی مه‌یدان نه‌بێ. نه‌مدی دیکتاتۆر نه‌بێ. ئه‌منیش که بۆم نه‌کرا دیکتاتۆر بم ڕه‌نگه له که‌مده‌سه‌ڵاتی بووبێ.
تۆ خۆت پێت وایه ڕه‌خنه‌ت له‌سه‌ر نییه؟
– چۆن ڕه‌خنه‌م له‌سه‌ر نییه. ئه‌من ئیعتمادم به زۆر که‌س بوو که ده‌بوایه نه‌مبوایه. کاک خالید، ئه‌من زۆر کارم کردووه که ده‌بوا نه‌مکردایه. زۆر کارم نه‌کردووه ده‌بوا بمکردایه. سه‌عدی شیرازی ده‌ڵێ: پیاو ده‌بێ دوو جار ۷۰ ساڵی عومر بێ بۆ ئه‌وه‌ی ۷۰ ساڵی یه‌که‌م ئه‌زموون کۆ بکاته‌ه و ۷۰ ساڵی تریش عه‌مه‌لی پێبکا. به‌خوا من ۷۰ ساڵه‌که‌شم پێ که‌مه. کێ هه‌یه ئه‌مڕۆ له کاری دوێنێی گله‌یی نه‌بێ؟ که‌س هه‌یی؟
به‌ڵێ هه‌یه!
– هه‌یه ڕازی بێ له کاری خۆی؟
بۆ نییه؟
– ئه‌وه له مه‌غرورییه. ئه‌من زۆر ڕۆژ هه‌یه تف له خۆم ده‌که‌م. له خه‌ڵوه‌تدا تف له خۆم ده‌که‌م، له کرده‌وه‌ی خۆم. چۆن ده‌بێ پیاو له کرده‌وه‌ی خۆی ڕازی بێ؟ ئه‌من هه‌ڵه‌ی زۆرم کردوون به‌ڵام ناپاکییم له‌گه‌ڵ میلله‌ت نه‌کردووه. مامۆستا شێخ عیزه‌دین ده‌یفه‌رموو کوڕه‌کانت مه‌نێره بۆ جه‌بهه، ده‌کوژرێن. گوتم قوربان به کوڕی خه‌ڵکی بڵێم بچن؟ گوتی به‌ڵێ. گوتم جا ده‌کرێ من به کوڕی خه‌ڵکی بلێم بچن، به‌ڵام کوڕی خۆم بگێڕمه‌وه. من زۆر به‌دڵه‌وه تێوه‌چووم. من پێشمه‌رگه‌م زۆر خوشده‌ویست. (لێره‌دا پارچه شیعرێکی خۆیم له‌سه‌ر پێشمه‌رگه بۆم خوێنده‌وه)
مامۆستا، له‌وه زیاتر کاتت ناگرم. ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ک بۆ خوێنه‌رانی ئه‌م دیمانه‌یه هه‌بێ، بفه‌رموون.
– وه‌ڵڵا جا ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کمان کردبێ لێمان ببورن و ئه‌وه‌نده بزانن درۆمان نه‌کردووه. قسه‌کانمان به درۆ وه‌رنه‌گرن. چونکه من له‌عنه‌ت له درۆ ده‌که‌م. ئێستا تۆ هاتی بۆلام درۆت ته‌حویل بده‌م باش نییه. ئه‌وه‌نده بزانه درۆم نه‌کردووه.
سازدانی دیمانه: خالید محه‌ممه‌دزاده / دیمانه