کورد له نێوان به ئیسلام کردن و ئیسلام بووندا
کورد له نێوان به ئیسلام کردن و ئیسلام بووندا
ئه‌م بابه‌ته له کتێبی « کورد له نێوان به ئیسلام کردن و ئیسلام بووندا » نووسراوی ” هیوا سه‌لام ” هه‌لبژێردراوه ، که لێکوپینهوهیهکی ره‌خنه‌ییه له باره‌ی کتێبی « کوردستان و پرۆسه‌ی به ئیسلام کردنی کورد » ئه‌م کتێبه له بناغه‌دا خۆی ماسته‌رنامه‌که‌ی ” شوان عوسمان موسته‌فا” یه‌و د.نه‌به‌ز مه‌جید سه‌رپه‌رشتی کردووه‌و له ۱۴/۵/۲۰۰۲ لێژنه‌یه‌ک له مامۆستایانی به‌شی مێژووی کۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کانی زانکۆی سلێمانی گفتوگۆیان له سه‌ر کردووه و پله‌ی « نایاب» یان داوه‌تێ .
سه‌ره‌نجێک :
ئه‌م بابه‌ته له کتێبی « کورد له نێوان به ئیسلام کردن و ئیسلام بووندا » نووسراوی ” هیوا سه‌لام ” هه‌لبژێردراوه ، که لێکوپینهوهیهکی ره‌خنه‌ییه له باره‌ی کتێبی « کوردستان و پرۆسه‌ی به ئیسلام کردنی کورد » ئه‌م کتێبه له بناغه‌دا خۆی ماسته‌رنامه‌که‌ی ” شوان عوسمان موسته‌فا” یه‌و د.نه‌به‌ز مه‌جید سه‌رپه‌رشتی کردووه‌و له ۱۴/۵/۲۰۰۲ لێژنه‌یه‌ک له مامۆستایانی به‌شی مێژووی کۆلیژی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کانی زانکۆی سلێمانی گفتوگۆیان له سه‌ر کردووه و پله‌ی « نایاب» یان داوه‌تێ .
هیوا سه‌لام : پاش ئه‌وه‌ی به دیدێکی ئه‌کادیمی و بابه‌تی ئه‌م ” ماسته‌رنامه” یه‌مان خۆینده‌وه ، بۆمان ده‌رکه‌وت ، که له زۆربهگ هه‌نگاوه‌کانی رێبازی لێکۆپینهوهی زانستی دا ( ناونیشان ، ههپبژاردنی بابه‌ت ، سنوربه‌ندی کردنی بابه‌ت ، شیکردنه‌وه‌ی ژێده‌ره‌کان ، پسپۆری ئه‌ندامانی لیژنه‌ی گفتوگۆ ) له مه‌رجه زانستی و ئه‌کادیمیه‌کان به‌ده‌ره و ، خوێنه‌ر هه‌ست ناکات له به‌رده‌م لێکۆپینهوهیهکی ئه‌کادیمی دایه ، بهپکو زیاتر له کتێبێکی ئیعلامی سیاسی ده‌چێ!!! هه‌ر لێره‌وه‌ش ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی ، که ئه‌و ” پله‌ی نایابه‌ی ” که به نامه‌که‌ی کاک شوان به‌خشراوه ، نایابێکی سیاسی یه یا خود خاترانه‌یه نه‌ک ئه‌کادیمی .
ئه‌وه و له کاتی گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر ” ماسته‌ر نامه‌که‌ی کاک شوان عوسمان ” دا کاک ” موعتهُُسهم نه‌جمه‌دین ” له لاپه‌ره (۵) ی ژماره ۳۳ ی ساپی دووه‌می رۆژنامه‌ی ” ههواپ ” دا ده‌نووسێ ، که لێژنه‌ی گفتوگۆ ” مشت و مڕی ئه‌وه‌یان هه‌بووه ، که ئه‌م نامه‌یه نه‌ک حه‌قی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی ماسته‌ری به پله‌ی نایاب هه‌یه ، بهپکو حه‌قی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی دکتۆرای راسته‌وخۆی هه‌یه ، به‌پام له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هیچ یاسایه‌کی هاو شێوه‌ی دانشگا ئه‌وروپیه‌کانمان نییه له به‌خشینی بڕوانامه‌ی دکتۆرا راسته‌وخۆ ، بۆیه بڕیار درا ئه‌م نامه‌یه به پله‌ی ئیمتیاز وه‌ربگیرێ بۆ بڕوانامه‌ی ماسته‌ر ” ! به راستی ئهکادیمیهته ! خۆزیا ئهوهندهشتان کردبا ؟!!!
بابه‌تی یه‌که‌م :
هه‌ر چه‌نده ناونیشانی کتێبه‌که به ئاشکرا ده‌یه‌وێ بپێ ، کورد به زه‌بری هێز بۆته موسپمان ، کورد به ئیسلامکراوه ، نه‌ک به خۆهێشتی خۆی ئیسلامی ههپبژاردبێ ، ئه‌مه ده‌لاله‌تی ناونیشانه‌که‌یه ، به‌پام وه‌ک بپێ ی کاکی نووسه‌ر ، کوردی چاک نه‌زانێ و جیاوازی له نێوان به ئیسلامکردن و به ئیسلامبوون نه‌کات و له زۆر جێ ” موسپمانبوون ” و ” ئیسلامبوونیشی ” به کار هێناوه ، به جۆرێ هه‌ر به‌شی دووه‌می کتێبه‌که ئاوایه : میکانیزمی پرۆسه‌ی به ئیسلام بوونی کورد ، به‌پام مه هه‌ر شه‌ش باُسهکهی ئه‌م به‌شه ده‌خوێنیته‌وه ، بۆت ده‌رده‌که‌وێ ، که نوسه‌ر هه‌ر مه‌به‌ستی به ئیسلام کردنه نه‌ک ئیسلام بوون !!!
به گوێره‌ی ژێده‌ره مێژووییه‌کان ، ئه‌رێ ئیسلامکراه یا خود له رێگای سوپح و عهقپهوه موسپمان بووه ؟ !
به‌ر لهوهگ وهپامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه ، ئه‌رێ کوردستان له سه‌رده‌می فتوحات دا له ژێر ده‌ستی کێ دا بووه ؟ ئه‌رێ سنوری نه‌ته‌وه‌یی کوردی هه‌بووه ؟ ئه‌رێ سوپایه‌کی کوردی هه‌بووه ؟
کورد به‌ر له سه‌رده‌می فتوحات سێزده سه‌ده بوو له ژێر ده‌ستی ئه‌خمینی و شاکانی فیرسی و ساسانیه‌کان و رۆمه‌کان دا بووه (۱). له پاش روخاندنی ئیمپراتۆریه‌تی میدیا له ۵۵۰ پ.ز له لایڤن ئهخمینهکانهوه ررژێکی نوێ له ژیانی فارس دروست بوو ، ئه‌م رۆژه به رۆژێکی ره‌ش بۆ کورد داده‌نرێ(۲).
له پاش ئه‌م هه‌ره‌سه گه‌وره‌یه ، کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک دوچاری گه‌فی له نێو بردن بوو ، ناچار بوو به کۆمهپ به‌ره‌و چیا ڕه‌و بکه‌ن ، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکردووه ، کورد زیاتر به‌ره‌و چیانی ره‌وه‌ندی و کۆچه‌ری بچێ ، فارسه‌کانیش به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت و ژیانی شاریی . هه‌روه‌ها بۆ شێواندنی مێژووی کوردیش ، چه‌ندها ههوپ دراوه که زیاتر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ره‌سه‌نی کورد ناوزۆاوتر بکرێ ، به حوکمی ئه‌وه‌ی پاش هه‌ره‌سه‌که ، کورد زیاتر کۆچه‌ر بوون ، ئه‌وا فیرده‌وسی و مه‌سعودی ره‌گه‌زی کورد بۆ جنۆکه و به‌ره‌ی بیژی جنۆکه و ره‌گه‌زی عاره‌ب و فارس ببه‌نه‌وه . له سه‌رده‌می فتوحات ؛ وپاتی کوردان بریتی بوو له دوو ئه‌قلیمی سه‌ره‌کی :۱- ئه‌قلیمی جیبال ، ئه‌م ئه‌قلیمه له دوو به‌ش پێکده‌هات ، به‌شه مهزنهکهگان عێراقی عه‌جه‌می و به‌شی دووه‌م ئه‌قلیمی غه‌ربی جیبال ، که « قه‌زوینی » به کوردستان ناوی ده‌بات.۲- ئه‌قلیمی جه‌زیره (۳) . ئه‌مه‌و کورد له ئه‌قلیمی خوزستان و ئه‌قلیمی فارس هه‌بوون .
مێژوونووسانی وه‌ک الاچگخری ، المقدسی ده‌نووسن ، که له ئه‌قلیمی فارس‌دا پێنج زۆمی ده‌وارنشینی کورد هه‌بوونه . (۴) .
هه‌روه‌ها هه‌ندێ گه‌ریده‌کانی عه‌ره‌ب « یاقوت الحموی » و « ابن حوقل » ده‌نووسن ، که چه‌نده‌ها هۆبه‌ی کورد له ئه‌قلیمی فارس‌دا هه‌بوونه (۵) .
هه‌ر دوو ئه‌قلیمی جیبال و جه‌زیره له نێو به‌رداشی ململانێ ی رۆم و بێزه‌نتی و ساسانیه‌کاندا باجێکی زۆریان داوه . هه‌ر دوو دهسهپات ته‌واوی وپاتی کوردانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قۆرخ کرد بوو .
که وا بێ کورد هیچ دهوپهت و دهسهپاتێکی نه‌بووه که به‌رگیری سپای ئیسلام بداته‌وه .
با لێره وهپامی پرسیاره‌که بده‌ینه‌وه ، له نه‌زه‌ری شه‌ره‌فخان و محمد ئه‌مین زه‌کی ، زۆربه‌ی کورد له رێگای سوپحهوه موسپمان بوونه { ئه‌وانه‌یش که شه‌ریان کردووه له نێو سپای فارسا بوون } .
مێژوونووسانی مێژووی ئیسلامی له‌و باوه‌ڕه‌ن ، که جابانی کوردی یه‌که‌م کورده هاتۆته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (چ) موسپمان بووه ، دکتۆر عبدالله مچگفی له « امجاد الاکراد » ده‌نووسێ : که هه‌ر له رێگای جابانی کوردی و مه‌یمونی کوڕی جابانی کوردی و دێلمی سه‌رکرده‌ی سوپای تایبه‌تی کیسرا ئیسلامه‌تی به نهێنی له ده‌ڤه‌ری کوردان به‌تایبه‌تی ئه‌قلیمی جیبال بپاو بۆته‌وه (۶) . هه‌ر د . عبدالله ده‌نووسێ که جابانی کوردی و مه‌یمونی کوڕی له گه‌پ دێلم سوپایه‌کی گه‌وره‌یان ُُُُپێکهێنا بوو ، هه‌ر ئه‌م سوپایه توانی سه‌رکه‌وتنی موسپمانان له قادسیه یه‌کلا بکاته‌وه ، هه‌ر به یارمه‌تی ئه‌و کورده موسپمانانه مه‌دائین ، له پاشان جه‌له‌ولا و حه‌لوان له سوپای ساسانی رزگار کران (۷) ، هه‌روه‌ها له ژێده‌ره مێژوویه‌کاندا هاتووه ، که خهپیفهی موسپمانان عومه‌ری کوڕی خه‌تاب (رح) ، سه‌لمانی فارسی کردۆته والی مدائین و دوو که‌سیشی له کورده‌کان کردۆته والی حه‌لوان و جه‌له‌ولا (۸) .
رۆژبه‌یانی و ره‌فیق و سابیر و شوان عوسمان باوه‌ڕیان وایه ، که ده‌ڤه‌ری ئه‌قلیم جیبال و ره‌شه خاکی عێراق ، به‌زه‌بری شمشێر به ئیسلام کراون ، به‌پام که له ره‌وتی روداوه‌کان ورد ده‌بینه‌وه ، ده‌گه‌ینه چه‌ند راستی یه‌ک ، له وانه یه‌کێکیان ئه‌وه‌یه که ده‌بێ دهسهپاتی ئیسلامی کوردی لی دهسهپاتی ساسانی فارسی جیا بکرێته‌وه .
له پاش زرگار کردنی میدائین و حه‌لوان و جه‌له‌ولا دهسهپاتێکی ئیسلامی کوردی به‌رپا ببو ، ئه‌و ئاغا و ده‌ره‌به‌گانه‌ی له ناو سوێای ساسانی دا بوون ؛ به هیچ جۆرێ نوێنه‌ری کورد نه‌بوون ، بهپکو به‌رگریان له دهسهپاتی داگیرکاری ساسانی ده‌کرد (۹) ، له ناو ده‌ڤه‌ری ژێر دهسهپاتی ساسانی‌دا ململانێ یه‌کی ئایینی هه‌تا خوێناوی له نێوان زه‌رده‌شتیه‌ت و فهلایهتی و جوله‌کایه‌تی به‌رپا بوو (۱۰) .
زه‌رده‌شتیه‌ت یهکخواپهرهستی خری له ده‌ستدا بوو و تێکهپ کرابوو به بت په‌ره‌ستی ، بۆیه ئه‌م دینه تێکهپه به‌رگه‌ی فهلایهتی و گاورایه‌تی و جوله‌کایه‌تی نه ده‌گرت ، هه‌ر چه‌نده سه‌رکرده‌کانی ساسانی و هه‌ندێ له ئاغاکانی کورد نه‌یانتوانی چی دی کورد فریو بده‌ن و ناچاریان بکه‌ن شه‌ڕی له‌شکری ئیسلام بکه‌ن ، به‌پام به حوکمی ئه‌وه‌ی زۆمهکانی کورد له ده‌ڤه‌ری فارس و هۆبه‌کانی کورد له هه‌ندێ ده‌ڤه‌ری فارس و ئه‌هواز دا ته‌واو له ژێر دهسهپاتی ساسانی دا بوون . هه‌روه‌ها ئه‌م زۆم و هۆبانه زیاتر ره‌وه‌ندی و کۆچه‌ری بوون هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندیان په‌یوه‌ست بوو به دهسهپاتی ساسانیه‌وه ، بۆیه ناچار بوون له هه‌ندێ شه‌ڕدا ببنه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی ساسانی.
هه‌رچی ده‌رڤه‌ی جه‌زیره‌یه ، له شه‌ره‌فنامه‌دا هاتووه ، که کۆمهپێک کوردی بازرگانی هۆزی _ باجن _ له جه‌زیره‌ی بۆتانه‌وه چوونه‌ته «تایف » و له سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر «چ» موسپمان بوون و ژماره‌یان ۹ که‌س بووه ، دواتر هه‌موو مورد له سه‌ر ده‌ستی ئه‌م نۆ که‌سه موسپمان بوون (۱۱) .
ئه‌و ده‌ڤه‌ره وپاتی کوردان ، که زیاتر له ژێر دهسهپاتی رۆمه‌کان دا بووه ، فهلایهتی له به‌شێکی زۆری شاره‌کان بپاو ببۆوه ، ئه‌م دوو دیارده‌یه وایکردووه ، که زۆربه‌ی شاره‌کان به خۆهێشتی خۆیان یا خود به سوپح له گه‌پ موسپمانان موسپمان بوونه ، له‌م باره‌یه‌وه هه‌تا زۆر له مێژوونووسانی رۆژئاوا دان به‌وه ده‌نێن ، ئه‌وه‌ته « ئارنوپد توینبی » له به‌شی دووه‌می ” مێژووی به‌شه‌ریه‌ت ” ده‌نووسێ ، که کورد به سوپح و ئاشتی به ئیسلام رازی بوونه .
وویل دورانت ده‌نووسێ : به ڕاستی سوپای ئیسلام چاکتر بوو له سوپای فارس و رۆم … هه‌رگیز له جه‌نگدا دڕنده نه‌بوو ، ئه‌مه‌ش خاپێکی دی بوو ، که کورد له زۆر شوێن به‌بێ شه‌ڕ موسپمان ببن ( ۱۲) .
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه « توماس ئارنوپد » ده‌پێت : ” مهحاپه که بگوترێت موسپمانهکان له گرتنی ناوچه‌کانی وپاتی ساسانی هێزیان به کار هێنابێت له پێناو سه‌پاندنی ئایینی ئیسلام به سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌که “.(۱۳)
جۆرج سێپ وه‌رگێڕی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی ده‌پێت :” به ڕاستی خهپهتاو و فریودراون ئهوانهگ خهیاپ بکه‌ن ، که ئیسلام به زه‌بری شمشێر بپاوبۆتهوه (۱۴) .
سه‌حابی « عیاز بن غنم الفهری » یه‌که‌م سه‌رکرده‌ی سوپای ئیسلام بووه ، که هاتۆته قوپایی کوردستان و یه‌که‌م رێککه‌وتنامه‌ی سوپحی له گه‌پ به‌تریکی زۆزان له ساپی ۱۹ی کۆچی دا مۆر کردووه . هه‌روه‌ها هه‌ر له ده‌ڤه‌ره‌که‌دا رێککه‌وتنامه‌ی دی له‌ئارادا بووه له نێوان سه‌رکرده‌کانی سوپای ئیسلام و دانیشتوانی ناوچه‌که ، رێککه‌وتنامه‌ی سوپحی نێوان«حژیفه بن الیمامه » و « مه‌رزبانی ئازه‌رباینجانی» له ئه‌رده‌بێل (۱۵) .
له‌مه‌دا ده‌فامرێته‌وه ، که کورد به‌ر له ئیسلام زه‌رده‌شتی ، فه‌له ، یا خود به‌شێک جوله‌که بوونه ، که ئه‌مه وایکردووه له عه‌ره‌به بتپه‌ره‌سته‌کان زووتر ئیسلام قهبووپ بکه‌ن . هه‌روه‌ها ئه‌و حاپهته وای له سوپای ئیسلام کردووه ، که سێ رێ له پێش کورد دابنێ : ئیسلام بوون ، جزیه دان ، یان شه‌ڕ . که‌چی به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب : ئیسلام یا خود شه‌ڕ !
میری موسپمانانیش داوای له سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانی کرد که مامهپهی ” اهل الکتاب ” له گه‌پ کوردان بکه‌ن (۱۶) .
ئه‌مه‌و هیچ دهسهپاتێکی کوردی له ئه‌قلیمی جیبال و جه‌زیره له ئارادا نه‌بووه ، ئه‌وه‌ی هه‌بووه دهسهپاتێکی ساسانی و رۆمی بووه ، و هه‌ر ته‌نها له پاش موسپمان بوونی کورد ، جارێکی تر دهسهپاتێکی کوردی به عهقپیهتێکی نوێ له کوردستان دامه‌زراوه . ئه‌و دهسهپاته مه‌عریفیه نه‌ک هه‌ر ره‌گی له خاکی کورد دا کوتاوه ، بهپکو له ده‌رونی کوردیش ، ئه‌مه‌و هه‌تا کاک شوانیش نه‌یتوانی ئه‌و راستی یه تۆمار نه‌کات ، که ئه‌قلیمی جه‌زیره له رێگای سوپح و رێککه‌وتنه‌وه قهبۆپی دهسهپاتی ئیسلامیان کردووه سوپحی ره‌ها یا خود ئۆرفه بنه‌مایه‌ک بوو شاره‌کانی ، جه‌زیره له گه‌پ موسپمانان رێککه‌وتن (۱۷) .
ئه‌گه‌ر ئه‌مه وانه‌بووبێ ، ئه‌وه ده‌بوو له پاش کز بوونی دهسهپاتی ئیسلام له هه‌رێمه‌کاندا ، کورد یه‌که‌م میلله‌ت بن ، که له ئیسلام ههپگهرێنهوه ، که‌چی له کتێبه مێژوویه‌کاندا هاتووه ، که سه‌رده‌می ئیسلامی ؛ سه‌رده‌می زێڕینی کورد بووه و دهسهپاتی ساسانی و رۆمی به‌سه‌ردا نه‌ماوه . هه‌روه‌ها هه‌ر له سه‌رده‌ی چواره‌می کۆچیه‌وه چه‌نده‌ها میرنشینی ئیسلامی له نیشتمانی کورد دامه‌زراون ، وه‌ک میرنشینی حه‌سنه‌وی ( ۳۵۰ – ۴۰۶ ک ) ، میرنشینی مه‌روانی ( ۳۷۳ – ۴۷۸ ک ) ، میرنشینی عه‌نازی _ عه‌یاری ( ۳۸۱ – ۵۱۱ ک ) ( ۱۸ ) .
دهوپهتی ئه‌ییوبی کوردی وهپامێکی دیکه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ، که گومان له یه‌کێتی کورد و ئیسلام ده‌که‌ن . له لایه‌کی دی کاک شوان ده‌یه‌وێ جیاوازی له نێوان کورد له‌هه‌مبه‌ر زه‌رده‌شتیه‌ت و فهلایهتی و ئیسلام دا بکات .
یه‌کێ ئاگای له مێژوو نه‌بێ و ئه‌م کتێبه بخوێنێته‌وه ، وا هه‌ست ده‌کات ، که ده‌بێ هه‌ردوو ئایینی زه‌رده‌شتی و فهلایهتی ، دوو ئایینی ئه‌تنیکی کورد بن ! هه‌ر چه‌نده له زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کاندا هاتووه ، که زۆربه‌ی کورد په‌یڕه‌وی زهردهشتیهتیان کردووه ، به‌پام ئه‌م ئایینه ئاینێکی کوردی نه‌بووه ، بهپکو کورد له پاش هه‌ره‌سی دهوپهتی میدیا زیاتر کۆچه‌ری بوونه ، بۆیه زۆر درینگ به زه‌رده‌شتیه‌ت رازی بوونه (۱۹) . هه‌تا له هه‌ندێ سه‌رچاوه هاتووه ، که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد زهردهشتیهتیان قهبوپ نه‌کردووه ، بۆیه زه‌رده‌شت زێدی خۆی به‌جێ هێشتووه ، ئه‌مه‌و زه‌رده‌شتیه‌ت ببوه ” ئایینی ره‌سمی ” ساسانی به‌سه‌ر کورد و غه‌یره کورد سه‌پێندرابوو نه‌ک ” ئاینێکی خۆهێشتی ” بوبێ . ئه‌مه‌و زه‌رده‌شتیه‌ت و فهلایهتی له ململانێ دا بوونه ، نه‌ک له سازان وه‌ک شوان ده‌نووسێ .
له سه‌رده‌می شابوری دووه‌م ؛ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌زن له فه‌له‌کانی نێو دهوپهتی ساسانی کران ، به جۆرێ هه‌ر له سه‌رده‌می شابوری دووه‌مدا ۳۳۹ – ۳۷۹ ، چل ساپ سه‌رانی ساسانی و پیاوانی زه‌رده‌شتی که‌وتنه چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌مه لایه‌نه‌ی فه‌له‌کان ، ئه‌مه‌و له نامیلکه‌که‌ی ” کورده مه‌سیحیه‌کانی سه‌رده‌می ساسانی ” دا هاتووه ، که پیاوانی ئایینی زه‌رده‌شتی چی یان به سه‌ر فه‌له کورده‌کاندا هێناوه ، ئه‌مه‌و قه‌ره‌داغی حاکیمی ئه‌دیاب یه‌کێ له قوربانیه‌کانی دهسهپاتی ساسانی زه‌رده‌شتی بوو ( ۲۰) .
کاک شوان ده‌نووسێ : « ئایینه‌کانی کورد _ زه‌رده‌شتیه‌ت و مه‌سیحیه‌ت _ ره‌گێکی مێژوویی و گیانی کۆن و قووپیان له ده‌روونی خهپکدا هه‌بوو ، هاوکات ببون به‌به‌شێک له پێکهاته‌ی کولتوری کۆمهپگای کورد » (۲۱) .
ئه‌مه‌و وه‌ک له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا ئه‌م دوو ئایینه کوردی نه‌بوونه ، کورد چه زه‌رده‌شتی بووبێ ، یان مه‌سیحی هه‌ر باجی داوه به‌ده‌ست دهسهپاتی ساسانی و رۆمی بوون ، بۆیه کورد ناچار بوون له ئه‌قلیمی جیبال زه‌رده‌شتی بن ، له ئه‌قلیمی جه‌زیره مه‌سیحی ، هه‌ر له هه‌مان لاپه‌ڕه ده‌نووسێ ” .. که‌چی له پڕێکا هێزێکی سه‌ربازی هات و به‌زه‌بری شمشێر ، یا خود به چه‌وساندنه‌وه‌ی ئابووری ، یان به جیاوازیی ئیتنیکی و کۆمهپایهتی ئاینێکی تازه و نامۆیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پاند ، که له زۆر لایه‌نه‌وه نامۆ بوو به پێکهاته‌ی کولتوری و گیانی و کۆمهپگای کوردی . “
ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی کاک شوان له هه‌مبه‌ر ئیسلام و پێناسه کردنی به ئاینێکی عه‌سکه‌ری و نامۆ و داگیرکا‌ر ، ههوپدانێکه بوو شێواندنی مێژوو ، چونکه خۆی چاک ده‌زانێ ئه‌گه‌ر ئیسلام نامۆ و داگیرکه‌ر با ، زه‌رده‌شتیه‌ت و مهُسیحیهت به‌شێکی رۆحی پێکهاته‌ی کۆمهپگای کوردی بووبان ، ده‌بوو ئیستا ۹۸% زه‌رده‌شتی یان مه‌سیحی بووبان ، نه‌ک موسپمان !
نازانم بۆ هه‌نده ؛ نوسه‌ری کوردی ئه‌مڕۆ زیاتر په‌سه‌ندی زه‌رده‌شتیه‌ت و مه‌سیحیه‌ت ده‌که‌ن ، نه‌ک ئیسلام . ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که ئایینی و رۆحی بێ ، ئه‌وا هه‌ردوو ئایینه‌که به شێوه دروسته‌که‌یان به‌شێکن له ئیسلام ، هه‌روه‌ها باوه‌ڕبوون به پێغه‌مبه‌رایه‌تی کتێبی هه‌ر پێغه‌مبه‌رێک به‌شێکی گرنگی پێکهاته‌ی باوه‌ڕی موسپمان پێکدێنێ ، هه‌روه‌ها وه‌ک ئاماژه‌مان دا هیچیان ئایینی نه‌ته‌وه‌یی نین و به‌شێک له که‌لتوری نه‌ته‌وه‌یی کورد پێکناهێنن ، به‌پام هه‌موو مه‌سه‌له‌که جۆری ئایینه‌که نیه .
وه‌ک فه‌رهاد شاکه‌لی واته‌نی ، ده‌بێ چی زه‌رده‌شتیه‌ت بهکهپکی ئه‌مڕۆی کورد بێ ؛ تاکو ببوإژێنرێتهوه . هه‌روه‌ها هه‌رچی مه‌سیحیه‌کانی کوردستانن خۆیان به کورد نازانن و له ڕووی نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه خۆیان به ئاشووری ده‌زانن . به‌ڕای من مه‌سه‌له‌که هه‌ره‌سی ئایدۆلۆژیای سیاسی کوردی یه ، له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ره‌شه‌ش ، ئیسلام به شێوه سروشتی یه‌که‌ی جارێکی تر بۆته‌وه به‌شێک له ژیان و بیرکردنه‌وه و شه‌ریعه‌ت و فیکری مرۆڤی کورده‌وه .
کاک شوان له زۆر جێ باسی ههپگهرانهوه و یاخی بوون له دهسهپاتی ئیسلامی ده‌کات ، وه‌ک بپێ ی ئه‌مه دۆزینه‌وه‌یه‌کی نوێ بێ ؟! ( ۲۲)
وه‌تا ئیسلام له گه‌پ خودی مرۆڤ تێکهپ نه‌بێ ، بیرکردنه‌وه و تێڕوانین و دنیا دیتنی مرۆڤ له سه‌ر بنه‌مای خۆ هێشتنی نه‌بێ ؛ههپگهدانهوه و یاخی بوون دوو دیارده‌ی سروشتی ده‌بن .
عه‌ره‌ب پێش کورد له ئیسلام ههپگهڕاونهتهوه ، له پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر «چ» هه‌ندێ هۆزی عه‌ره‌ب له ئیسلام ههپگهڕانهوه و ئاماده‌ش نه‌بوون ” زه‌کات ” بده‌ن ، هه‌روه‌ها که‌سێکی وه‌ک ” موسه‌یله‌مه ” بانگه‌شه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌کرد ، له به‌رامبه‌ردا خه‌لیفه ئه‌بوبه‌کر شه‌ڕی له‌گه‌پ کردن ! هه‌رچی ههپگهڕانهوهی ناو کوردانیشه چه‌ند فاکته‌ری خۆی هه‌بوو .. !
یه‌ک : ههپگهڕانهوهکان زیاتر ده‌ڤه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وپاتی کوردان بووه ، له‌و نێوه‌ش ، لێره و له‌وێ کاریگه‌ری ئایینی کۆن له لایه‌ک و وروژاندنی مه‌سه‌له‌که زیاتر به ده‌ست ئه‌و که‌سانه‌وه بووه که به‌رژه‌وه‌ندیان له دهسهپاتی ساسانی یا خود رۆمانی بووه !
دوو : ماوه‌ی موسپمانبوونهکه ئه‌وه‌نده نه‌بووه ، ئیسلام ته‌واو کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر هه‌موو تاکی ده‌ڤه‌ره‌که بکات ، ئه‌مه‌و له هه‌ندێ کاتدا به تایبه‌تی له پاش خه‌لافه‌تی عومه‌ر ( رح) ، یاخی بوونه‌کان ، ” ریفرومی چاکسازی ” بوونه ، هه‌ندێ له خه‌پکی ده‌ڤه‌ره‌که ویستویانه ئیسلام ته‌واو به ڕێک و پێکی په‌یره‌وی بکرێ .
خوێنه‌ری ئازیز : چاوه روانی بابه‌ته‌کانی دیکه به .
تکایه هه‌ر که‌س له‌م باره‌وه نوسراوه یا باسێکی هه‌یه بۆمانی بنێرێ .
mail :eslahe@gmail.com
*********************
۱ – سه‌لام ، ئایا راسته ئیسلام کوردستانی داگیر کردووی ، ئاپای ئیسلام ، ژماره۳ هه‌ولێر ۱۹۹۳
2 – د. عبدالله مچگفی ، امجاد الاکراد ، اربیل ، ۲۰۰۲ چ ۲۷ ئێستاش له گه‌پ دابێ مێژوو له کورد چه‌واشه ده‌کرێ . ( نه‌ورۆز) له کورد ده‌کرێ به رۆژێکی نه‌ته‌وه‌یی و ره‌مزی رزگاری ، به‌پام له راستیدا مه‌سه‌له‌که پێچه‌وانه‌یه !!
3 – ابن حوقل : چورًٌٍه الارچ ، چ ۳۰۴ ؛ ابوالفداء : تقویم البلدان ، چ ۴۰۸
4- الاچگخری : المساک و الممالک ، چ ۷۲ ، المقدسی : احسن التقاسیم ، چ ۳۳۹ – ۳۴۰ ، هه‌روه‌ها بڕوانه محمد امین زه‌کی ، خولاچهیهکی تاریخی کورد و کوردستان ، ل ۲۳۰ – ۲۳۱
5- ابن حوقل : چورًٌٍه الارچ ، چ ۲۴۰- ۲۴۱ ، یاقوت الحموی : معجم البلدان ، ج ۳ چ ۷۱ هه‌روه‌ها بڕوانه کلپومه چ ۷۴
6- د. عبدالله مچگفی ، امجاد الاکراد ، چ ۳۲-۳۳
7 – د. عبدالله مچگفی ، امجاد الاکراد ، چ۳۳
8 – د. عبدالله مچگفی ، امجاد الاکراد ، هه‌روه‌ها بڕوانه المسعودی : مروج الژهب ، ج۲ ، چ ۳۰۶ _ هه‌روه‌ها گبری له به‌شی چواره‌م ، ل ۲۲۰ _ ابن الااسیر له به‌شی دووه‌م ، ل ۱۴۵ باس له‌وه‌ده‌که‌ن که ” قوباد ” که سه‌رکرده‌یه‌کی کورد بوو له سوپای دێلم بۆته سه‌رداری حه‌لوان .
9 – ئارام عبدالسلام : ره‌وشی ئاینی کورد پێش ئیسلام ، ررژنامهی ده‌نگی غیریبان ژ (۱) ل ۳ .
10 – له بابه‌تی سێیه‌م به درێژی باُسی ئه‌م خاپه ده‌که‌ین .
11 – شه‌ره‌فنامه ، ل ۱۴ ، شوان عوسما : کوردستان و پرۆسه‌ی به ئیسلام کردنی کورد ل ۱۴۱ -۱۴۲ .
12 – حه‌سه‌ن محمود : کوردستان له به‌رده‌م فتوحاتی ئیسلامی دا ، ل ۲۶
13 – الدعوه الی الاسلام ، چ ۲۳۹ .
14 – هه‌مان سه‌رچاوه ، چ ۱۶ .
15 – احمد عادل کمال ، سقوگ المدائن ، چ ۱۴۶ – ۱۴۷ . فرست مرعی اسماعیل : الکرد … ، چ ۱۸۲ .
16 – کارل بروکلمان ، تاریخ الشعوب الاسلامیه ، چ ۷۹ .
17 – شوان عوسمان
18 – بڕوانه دکتۆر نامه‌ی فرست مه‌رعی : الامارات الاسلامیه فی بلاد الکرد .
19 – ره‌شاد میران : ره‌وشی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان ، ل ۲۶ .
20 – له بابه‌تی سێیه‌م به درێژی باُسی ئه‌م خاپه ده‌که‌ین .
21 – شوان عوسمان ، ل ۲۳۶ .
22 – ئه‌م بابه‌ته له بابه‌تی شه‌شه‌م ، دا باسکراوه .