جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح؛ هه&zwn
جه‌ماعه‌تی
ده‌عوه‌ت و ئیسلاح؛ هه‌نگاوێک به‌ره‌وه پێشه‌وه
نووسینی:
م. ئارام
خوێنه‌رانی هێژا هه‌ر وه‌ک زۆربه‌مان ده‌زانین
له کوردستان کۆمه‌ڵێکی ئیسلامی له زانایانی دڵسۆزی ئایینی و توێژی زانکۆ و سه‌رجه‌م
چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به ناوی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران
که پێکهاته‌یه‌کی ئایینیه و بۆ داکۆکی کردن له مافه‌کانی کورده سوننیه‌کان به‌تایبه‌تی
و هه‌موو ئه‌و که‌مه‌نه‌ته‌وه سوننیه‌کانی ئێران به گشتی هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی
شۆرشی۱۹۷۹/ ۱۳۵۷ی گه‌لانی ئێرانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و ساڵانێکی زۆره له پێناوی به‌رگری
له مان و مهجوودیهت و مافه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران به هه‌موو پێکهاته‌کانی
خه‌بات ده‌کا، دیاره قۆناغێکی ده ساڵه له چالاکی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه نهێنی
بوو، به‌ڵام به ده‌سگیرکردنی رابه‌ری ڕووحی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته واته مامۆستای
خوالێخۆشبوو کاک ناسری سوبحانی له ساڵی
1368و شه‌هیدبوونی له هه‌مان ساڵدا کۆتایی به‌م قۆناغه هات و جه‌ماعه‌ت پێی نایه
چالاکی ئاشکرا و نیمچه ئاشکرا و چالاکی خۆی له دۆخێکی ناهه‌مواری ئه‌منی دا
درێژه پێدا.
له دوای هاتنه سه‌ر کاری ئیسلاحته‌ڵه‌به‌کانی
ناو حکوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی یه‌که‌می خاته‌می‌و کرانه‌وه‌ی رێژه‌یی پانتایی سیاسی
وڵات، ئه‌ساسنامه و به‌رنامه‌ی حیزبی جه‌ماعه‌ت پێشکه‌شی وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵات
کرا، به‌ڵام ئه‌وه ده ساڵ زیاتره ئه‌م داوایه هه‌ر بێ‌وڵام ماوه‌ته‌وه. له
هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا ئه‌م جه‌ماعه‌ته تا ئێستا دوو کۆنگره‌ی ره‌سمیی گرتووه؛
یه‌که‌میان له ساڵی۱۳۸۱ی هه‌تاوی و دوههمیشیان له ۸و۹ی سێپتامبری ۲۰۰۶ی زایینی
به‌رانبه‌ر به ۱۹ و ۲۰ی خه‌رمانانی ۱۳۸۵. جێگای ئاماژه‌یه باره‌گای مهزکهزی جه‌ماعه‌ت
له تارانه.
ئه‌م
جه‌ماعه‌ته دیدێکیی میانه‌ڕه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به دینی ئیسلام هه‌یه و فیکرێکی
کراوه به‌سه‌ر سه‌رده‌م بۆ ئیسلام و ده‌قه پیرۆزه‌کانی په‌یره‌و ده‌کا، هه‌روه‌ک
له ناوه‌که‌یانه‌وه دیاره، ئیسلاح و چاکسازی تاک، خێزان و کۆمه‌ڵ به گرینگ‌ترین
ئامانجی خۆیان ده‌زانن به دروشمه سه‌ره‌تایه‌کانی خۆیان واته، دادپه‌روه‌ری،
ئازادی و برایه‌تی پابهندنو له پێناو گه‌یشتن به به ئامانجه‌کانیان
پلۆرالیزمی سیاسی و مه‌عریفی به لایانه‌وه گرنگه‌و بۆ وه‌دیهاتنی کۆمه‌ڵگایه‌کی
ئازاد و دێمۆکڕات پێداگری له سه‌ر ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادیه‌کانی تاکه‌که‌سی و
گشتی ده‌که‌ن و ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه پێیوایه خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه و ئه‌سیل
له ئیسلام ده‌توانێ ئه‌م مافانه ده‌سته‌به‌ر کاو ته‌نانه‌ت بشییان پارێزێ.
بڕوایان
به مافی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌یه و خه‌بات بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی
وه‌کوو پریسیپێکی ئیسلامی چاو لێده‌که‌ن و پێیان وایه که هه‌ر که‌س له هه‌ر ره‌چه‌ڵه‌ک
و نیژادێک بێ ده‌بێ مافی چاره‌ی خۆنووسینی مسۆگه‌ر بێ و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی
خۆێ بدا.
ئه‌خلاق،
په‌ره‌ورده و خزمه‌تگوزاری بۆ وان بایه‌خداره و به‌ڕێزه سه‌یری هه‌موو ئه‌م
لایه‌نانه ده‌که‌ن که له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌ل تێکۆشان ده‌که‌ن.
زمان
به نیشانه‌یه‌کی هه‌ره گه‌وره‌ی یه‌زدان ده‌زانن و پێیان وایه که هیچ که‌س
ناتوانێ ئه‌م ئایه‌ته به وه‌پشت گوێدان بسڕێته‌وه و خاپووری بکا.
تا ئێستا له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه ئه‌م جه‌ماعه‌ته
ئیزنی تێکۆشانی تابلۆدارو فه‌رمیان پێنه‌دراوه؛ به‌ڵام زۆر بوێرانه له کوردستان
به تایبه‌تی و له ناوچه‌کانی تر به گشتی خه‌ریکی کاروباری ، په‌روه‌رده‌یی، فه‌رهه‌نگیی،
کۆمه‌ڵایه‌تی و جار جاریش سیاسی خۆیانن.
له
چه‌ند رۆژی رابردوو دا به خۆشیه‌وه
“ئه‌ساسنامه و مه‌رامنامه” واته ” په‌یڕه‌و پڕۆگڕامی” په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی ساڵیی پاری ئه‌م جه‌ماعه‌ته
له سه‌ر ماڵپه‌ڕه فهرمێیهکهیان بڵاو کرایه‌وه؛ ره‌نگه به لای خوێنه‌ری به‌ڕێزیش
شتێکی ئه‌وه‌نده سه‌یر بێ که چۆنه زیاتر له ساڵێک به سه‌ر گیرانی کۆنگره‌دا
تێپه‌ڕیوه و ئێستا ئه‌ساسنامه ده‌درێته ده‌رێ، له وڵامدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین
که باشتر وایه هه‌ر شتێک له به‌ستێن و کانتێکستی خۆیدا چاو لێبکرێ و هه‌لومه‌رجی
زه‌مه‌نی و شوێنی دیارده‌کان به جووانی لێک بدرێته‌وه. له کۆتاییدا سه‌رنجتان
بۆ خوێندنه‌وه‌ی راده‌کێشین و هیواداریشین به دید و تێڕوانیێکی وردبینانه به ره‌خنه
بڕوواننه ئه‌م مه‌سه له یه .
فه‌رموون
ده‌قی ئهساسنامهکه لێره دا بخوی ننه وه .
سه رچاوه : نیشتمان
وێڕای سڵاو له خوێنهرانو کاک نووسه‌ری دووهه‌م
با بۆ ره‌ددی ئه‌و برا خۆشه‌ویسته- دڵپاکه!- ئه‌و ئایه‌ته‌ی وه‌بیر بێنمه‌وه که فه‌رموویه‌تی: ولایجرمنکم شنآن قوم ألاتعدلوا، إعدلوا هو أقرب للتقوی!
دوژمنکاری قه‌ومێک و گرووپێک واتان لێنه‌کات که دادپه‌روه‌ری ره‌چاو نه‌که‌ن، دادپه‌روه‌ر بن ئه‌وه له خواترسان نیزیکتره.
کاکه گیان! وه‌کی دیاره له‌سه‌ر ئه‌م قسانه‌ت هیچ چه‌شنه به‌ڵگه‌یه‌کت پێ نییه، حاڵی حازر له ئێران‌دا شتێکمان به ناوی ئیخوان نیه، راسته سه‌رده‌مێک ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه به ناوی”اخوان” کاری کردوه‌و له ڕووی فیکرێوه خۆی به قه‌رزداری ئیخوان ده‌زانێ – هه‌رچه‌نده ئیخوان مه‌دره‌سه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بیری ره‌سه‌نیی ئیسلامییه که په‌ل و پۆی خێری بۆ هه‌موو دنیا هاویشتووه- و ئه‌وان بنه‌مای فیکری و بوواری عه‌قیده‌تییان له‌و جووڵانه‌وه پیرۆزه وه‌رگرتوه‌و ئه‌وه‌ش دیارده‌یه‌کی عه‌یب نیه،چوونکه فیکر ته‌یری بێباڵه و شوێن و مه‌کان ناناسێ. تازه ئه‌و بیره ئیسلامیه به قه‌را بیری چه‌پ به کۆمه‌ڵگای کورده‌واری نامۆ نه‌بووه و نیه.
جه‌ماعه‌تی دهعوهتو ئیسلاحی ئێران ئێستا هه‌ل و مه‌رجی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتی ئێرانه که له کار و تێکۆشانیاندا ره‌وتی داهاتوو و ئێستایان بۆ دیاری ده‌کا.
و چه‌واشه‌کاریش هیچ ده‌ردێک ده‌رمان ناکا!
پێویسته ئه‌وه‌ش بگووترێو نه‌بێته قسه‌ی پاش مردوو، یه‌کێک له هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتن و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م بیره میانه‌ڕه‌وه جیهانییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی ده‌مارگرژی قه‌ومی و ته‌عه‌سسوبی دزێوی نیژادی، ئه‌گه‌ر ئه‌وان باسی قهومیهتیش بکه‌ن ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له جیهانی عه‌ره‌بدا به داخه‌وه له‌لایه‌ن سکۆلاره‌کانه‌وه ئیسلامییبون دژبه‌ری” قهومیبوون” له‌قه‌ڵه‌م دراوه!
له کۆنه‌وه هه‌ر وابووه و وا هاتووه، ره‌وتی مامناوه‌ندی له هه‌موو لایه‌که‌وه که‌وتۆته به‌ر هێرشو په‌لاماری ناجوامێرانه!
زۆریان له‌و پڕووپاگه‌ندانه بۆ یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان له باشووریش وه‌ڕێخست، به‌ڵام له‌سه‌ره‌خۆیی، عه‌قڵانیه‌تی سه‌رده‌میانه‌ی یه‌کگرتوو هه‌موو ریسه‌که‌ی کردنه‌وه خووری و هیچیان بۆ نه‌چووه سه‌رێ.
باشه ئه‌گه‌ر له شاره‌کانی کوردستان سه‌یری ئه‌و به‌ڕیزانه بکه‌ین که تۆ وه‌کوو “ده‌عبا”یه‌کی سه‌یر ویستووته بۆ خوێنه‌ر وێنایان بکه‌ی و خه‌ڵکیان لێ بترسێنی، ده‌بینین کۆمه‌ڵێک مرۆڤی خێرخوازی، دڵ‌پاکی، دلسۆز به خه‌ڵک و نیشتمانن که جێگه په‌نجه‌یان له بوواره جۆراوجۆره‌کانی ژیانی خه‌ڵکی کورد جووان دیاره. بریا ئه‌و به‌ڕێزه خۆی گێل نه‌کردبایه‌و هه‌ر بۆ نموونه ئه‌و دوو زانکۆیه(ئازاد و په‌یام نوور) له شاره‌که‌یاندا هه‌یه؛ دیتبا که- ئه‌زقه‌زا- به هه‌وڵ، هیممه‌ت، سوواڵ و سه‌ده‌قه کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌وان له‌و شاره دووره‌ده‌سته ئاسته‌مه بێدهرهتانو بێئیمکاناته بنیات نراون؟
بریا نه‌ختێکیش باسی خۆی و لایه‌نه‌که‌ی خۆی کردبا تا بییان ناسین و بزانین که ئه‌وان تا ئێستا چ گووڵێکیان له‌سه‌ری ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌ته داوه؟!!
داستانی ئه‌و براده‌ره نووسه‌ره‌مان وه‌کوو ئه‌و سۆفیه ساویلکه‌یه ده‌چێ که رۆژیک له ماڵی بابه‌شێخ، شێخه‌که‌ی له هۆده‌یه‌ک ڕۆنیشتبوو ، له پڕێکا هاواری کرد : من بابه شێخم له عاسمانێ دی! گووتیان خۆت شیت مه‌که شێخ ئه‌وه له هۆده‌ی سه‌رێ دانیشتووه. ووتی نه به مه‌رقه‌دی عه‌زره‌تی غه‌وس من جه‌نابی شێخم له عاسمانێ دیت نووری لێههڵدهستا!
دیسان لێیان دووپات کرده‌وه؛ هه‌ر درێژه‌ی دا، تا کار به جێگایه‌ک گه‌یی، چوون به شێخیان گووت، شێخ فه‌رمووی پێی بڵێن خۆی که‌ر نه‌کا من ئه‌وه لێره‌م.
کابرا گووتی ده به عه‌زره‌تی غه‌وس شێخ‌یش لێی نازانێ و نازانێ به‌س من ده‌زانم!
جا له کوورتی بێبڕمهوه ئه‌و برا ئازیزه‌ش جێگایه‌کی دیکانه‌ی دێشێو به‌و جۆره گرێپووچکهکان ده‌کاته‌وه! وادیاره هه‌ر ئێمه بڵێین نێره ئه‌و هه‌ر ده‌ڵێ، بیدۆشه.
خوا عاقیبه‌تی گلایهکمان وه‌خێر گێڕێ.
کاکه هیوا گیان بۆچوونی ئێوه زۆر پیرۆزه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نێو خۆی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌م جه‌ماعه‌ته و کرده‌وه‌کانیان ئاشنا بایه‌ی بڕوات هه‌بێ ئاواتان بیر نه‌ده‌کرده‌وه. جه‌ماعه‌تی ئیخوانی به بیری و بۆچوونێکی ئوممه‌تی واحیده‌ی عه‌ڕه‌بی چۆن ده‌توانن شتێکی له چه‌شنی ک.ژ.ک له کوردستاندا بن. خۆ ئه‌وانه‌ی ئێمه ده‌یانناسین هه‌ر باوه‌ڕیان به کورد نییه چ بگا به خزمه‌ت به کورد.
سڵاو و ڕیز خه‌بات به شێوازی نوێ له چوارچێوه‌ی سیسته‌می ئێستای ئێران ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین مه‌حاڵه بگره زۆر چه‌توونه.
له به‌رنامه و ئههدافتانهوه وا دیاره ده‌تانهه‌وێ شتێکی له چه‌شنیی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کوردستان واته ژ‌ک بن. هیوادارین ئاراسته‌ی نه‌ته‌وایه‌تیتان زیاتر بێ و بتوانن له خزمه‌ت به گه‌لی کوردی موسوڵماندا سه‌رکه‌وتوو بن.