ژینێک له پۆشاکی مه‌رگ دا
ژینێک
له پۆشاکی مه‌رگ دا
نووسه‌ر
: شه‌مامه / بانه
خه‌نده‌و
پێکه‌نین ، خۆشی و شادی ، ڕووی گه‌ش و ئاڵ ، دیمه‌نی جوان و سه‌ر حاڵی هه‌موو ئه‌مانه
ئه‌و شتانه‌ن که مرۆڤ هه‌وڵی له‌سه‌ر ده‌دا و بۆی تێده‌کۆشێ .
غه‌م
و په‌ژاره ، گریان و ڕۆڕۆ ، ڕووی تاڵ و گرژ ، بێ تاقه‌تی و که‌ساسی ، ته‌مبه‌ڵی و
ته‌وه‌ززه‌لی هه‌موو ئه‌مانه‌یش ئه‌و شتانه‌ن که مرۆڤ هه‌وڵ ئه‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
ڕه‌وان و ڕووی خۆی بیسڕێته‌وه و بکووژی بکا .
ئه‌م
دوو دیمه‌نه (خه‌نده و گریان) دوو شتی لێک جیاوازن و به هاتنی دانه‌یه‌کیان ئه‌وی
تریان ڕاوده‌نرێت و قووتار ده‌بێ ، وه به درێژایی مێژوو هیچ کات و زه‌مه‌نێک نه‌بووه
که مرۆڤ هه‌وڵی ده‌ست خستنی به‌شی دوووه‌می دابێت و زه‌حمه‌تی بۆکێشابێت ، به‌ڵکوو
به پێچه‌وانه‌وه مرۆڤ هه‌موو کاتوو زه‌مه‌نێک هه‌وڵی به ده‌ست هێنانی به‌شی یه‌که‌می
داوه و بۆی کۆشاوه .
به‌ڵام
ئه‌و شته‌ی که سه‌رنجه‌کان بۆ لای خۆ ڕاده‌کێشێت و چاوه‌کان به‌ره‌و خۆی ئه‌بڵه‌ق
ده‌کا ئه‌مه‌یه که هه‌رچه‌ند مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه له باروودۆخێکی پڕ له
هێسایی و ئاسووده‌یی دا ده‌ژی ، به‌ڵام گریان و ڕووی تاڵ و غه‌م و پهژارهیش وه‌ک
شادی و خه‌نده و پێکه‌نین بگره زیاتریش له‌سه‌ر ڕوومه‌تی زۆرێک له مرۆڤه‌کان به‌دی
ده‌کرێت و ده‌بینرێت .
به‌دی
هاتنی ئه‌م چه‌شنه دیمه‌نه ناحهزوو قێزه‌ونانه بۆ هۆکارانێکی زۆر ده‌گه‌ڕێنه‌وه
و شتانێکی زۆر له سه‌ر به‌دی هاتنیان ده‌سته و یه‌خه‌ی مرۆڤ ده‌بێت که ده‌مهه‌وێ
به شێوه‌یه‌کی کوورت ئاماژه به به‌شێکیان بکه‌م :
۱-
جیاکردنه‌وه‌ی لایه‌نی ڕۆحی له لاشه :
مرۆڤ
ئیستایشی له‌گه‌ڵ بێت هه‌ر نه‌ناسراوه و که‌س نه‌یتوانیوه وه‌کوو مه‌وجودێکی
ناسراو ناوی ببات ، جا که مرۆ نه‌یتوانی بێت خۆی بناسێت نایشتوانێ پێداویسته‌کانی
مرۆڤ پێناسه بکات و ئاساییشتی بۆ بار بێنێت ، به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی که مرۆی
ناسیوه ( واته خوای باڵا ده‌ست ) ده‌زانێت مرۆ چی پێویسته و نیازی به چی نییه
؛ چوون ده‌زانێت مرۆ چییه و له چی پێک هاتووه ! وه هه‌روه‌ها ده‌زانێت بۆ به‌رز
کردنه‌وه‌ی لایه‌نی ڕۆح و لاشه چی پێویسته و چی پێویست نییه و تا چه‌نێ بایه‌خ
بدرێت به‌میان و تا چه‌نێ بایه‌خ بدرێ به‌ویان ؛ به‌ڵام مرۆکانی ئه‌م سه‌رده‌مه
به پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌کانی خواوه‌ندی گه‌وره‌وه بایه‌خێکی بێ بنه‌وان به
لایه‌نی په‌روه‌رده کردنی لاشه‌که‌یان ده‌ده‌ن و لایه‌نی ده‌روونییان وه‌بن گوێ
خستوه و هیچ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی به که‌ڵکی ناده‌نه‌وه سه‌ر ، جا ئه‌مه بووه‌ته
هۆی ئه‌مه‌ی که سه‌رپۆشێکی ڕه‌ش به سه‌ر ڕوومه‌تی زۆرێک له مرۆڤه‌کانه‌وه
ببینرێت و ژینێکی ئاخێنراو به دڵه‌ته‌په و دڵه‌ڕاوکێ خاپووریان بکا.
۲-
زۆری خواسته :
واته
مرۆکان هه‌ر ده‌م هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی ئابووری خۆیان
په‌ره پێ بده‌ن و ئاستی داهاته‌که‌یان زۆرتر و زۆرتر بکه‌ن ، جا ئه‌م شێوه
خواسته ئه‌وه‌یه که هیچ کات مرۆ پێی نه‌گه‌یشتووه و هنهیتوانیوه پڕ به دڵ
ده‌ستی بخا‌و و خۆی له‌به‌ر وه‌حه‌سێنێ ، چوون مرۆڤ وا خولقاوه که هه‌رده‌م ئاره‌زووی
به ده‌ست هێنانی شتانی زۆرتر و نوێتر ده‌کات .
ئه‌مه‌یش
ئۆقره‌ی له مرۆڤ گه‌لێکی زۆر بڕیوه و ژینێکی پڕ له خۆزگه ههڵخواستن و به
ئاواته‌وه بوونی سامانداری و ده‌وڵه‌مه‌ندی له دڵ و ده‌روونی زۆرێک له مرۆڤه‌کاندا
درووست کردووه .
۳-
چاو لێک بڕین و لاسایی یه‌ک کردنه‌وه :
به‌شێک
له مرۆکان وا خولقاوون که به زه‌ین و زرینگترن له به‌شێکی تر و ده‌توانن زووتر
به سه‌ر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی دنیادا سه‌رکه‌وتوویی به ده‌ست بێنن ، جا ئه‌مه
وای له مرۆ لاوازه‌کان کردووه که هه‌موو کات بۆ لاسایی کردنه‌وه‌ی مرۆ به ده‌سه‌ڵاته‌کان
هه‌وڵ بده‌ن و له‌سه‌ر دواکه‌وتنیان که‌ساس و بێتاقه‌ت یان ته‌مبه‌ڵ و ته‌وه‌ززه‌ل
بار بێن .
۴-
بێ سه‌لیقه‌یی و که‌م ئاوه‌زی کارگێڕه‌کان :
به
ڕێوه بردنی کاره‌کان به شێوه‌یه‌کی درووست و حیسابی و دوور له هه‌ڵه ئه‌و
شاکاره گرینگه‌یه که زۆرێک له مرۆڤه‌کان لێی بێ به‌ش و هیچ پێ نه‌بڕاون .
به‌ڵێ
هێنانه‌دی باروودۆخێکی پڕ له ئاسایشت و شادی و دوور له ترس و خۆف بۆ نه‌وه‌کانی سه‌رده‌م
گرینگه و جێی پێ زانینه ، به‌ڵام به داخه‌وه کارگێران و کاربه‌ده‌ستانی
بدیهێنانی بارودۆخی ئارام و هێمن و دوور له دڵه‌ڕاوکێ زۆرکات و سات کارانێکی
نائاسایی وا ده‌که‌ن که مرۆڤه‌کان ده‌خه‌نه ناو دڵه‌روکێ و ترس و له‌رزه‌وه ؛
بۆ وێنه دایک و باب هه‌ر له‌و کاته‌وه که تازه مناڵه‌که‌یان خه‌ریکه سه‌ر
گروگاڵ ده‌که‌وێ ووشانێکی وه‌ک شه‌وله‌بان و پشیله‌که و چه‌قۆکه و چی و چی تر به
گوێچکه‌ی مناڵهکهیانا دهپچێنن که ده‌بیته هۆی به‌دی هاتنی دڵه‌ڕاوکێ و ترس و
له‌رز و خۆف له ناخ و ده‌رونی ئه‌و کۆرپه تازه پێههڵگرتووهدا . وه به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که دڵهتهپهو دڵه‌ڕاوکێیه‌کی
زۆر بێ ئامان له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی زۆرێک له گه‌وره پیاوانیش به‌جی دێڵێت بریتی
یه له بینینی تابووت و ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر لاشه‌ی
مردووێک له سه‌ر تابووته‌که یان له نێو ساردخانه‌که‌دا بێت ژینێکی مه‌رگبار بۆ
مرۆ دێنیته ئاراوه .
(
لێره‌دا ده‌مهه‌وێ ئاماژه‌یه‌ک به نه‌خۆشخانه‌که‌ی شاری بانه بکه‌م که شوێنه‌وارێکی
به‌ئازاری له‌سه‌ر ده‌روونی زۆرێک له مناڵه خنچیلانهکانی ئه‌م شاره داناوه .
له‌م ڕۆژانه‌دا بوو که بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی
برایه‌کی خۆشه‌ویست ڕووم کرده نه‌خۆشخانه ، پاش ئه‌وه‌ی که چووینه به‌ر ده‌رکی
نه‌خۆشخانه‌که و خه‌ڵکانێکی زۆر به کۆمه‌ڵ کۆبووینه‌وه پێیان ووتین ئه‌گه‌ر ده‌تان
هه‌وێ ته‌رمی مردووه‌که‌تان وه‌ربگرنه‌وه ده‌بێ تا ئه‌و کاته‌ی کارووباری یاسایه‌که‌ی
ته‌واو ده‌بێ له‌به‌ر ده‌رکی سه‌ره‌وه بمێننه‌وه ، ئیمه‌یش به کۆمه‌ڵ به‌ره‌و
ده‌رکی سه‌ره‌وه ڕێکه‌وتین ، کاتێک که چووینه وێ بینیم ساردخانه‌که که‌وتووه‌ته
نێوان لانه‌ی مناڵان و به‌شی نه‌خۆشخانه‌ی مناڵانه‌وه ؛ وورده وورده باوکان و
دایکانێکم ده‌بینی که ده‌ستی مناڵه‌که‌یان گرتبوو ده‌یان هێنا بۆ لانه‌ی مناڵان ؛
ئه‌و شته‌ی که سه‌رنجی منی زۆر بۆ لای خۆی ڕاکێشا ئه‌مه بوو که ده‌مبینی مناڵه
خنچیلانهکان به ده‌ستی دایکیانه‌وه ملیان ده‌گێڕاو بۆ ئێمه‌یان ده‌نواڕی و هه‌ر
به‌گه‌یشتنه ژوورهوهیشی له دلاقه‌که‌وه سه‌ریان دهردێراو به چاوانێکی ئه‌بڵه‌ق
و دوو ڕه‌نگه‌وه سه‌یریان ده‌کردین ، وه‌ک ئه‌مه‌ی که زانیبێتیان ته‌رمێک خراوه‌ته
ئه‌و هۆده‌ی پال ده‌ستیانه‌وه و ئه‌مشه‌و
تا به‌یانی له‌وێ بووه ، ئه‌مه له لایه‌ک له لایه‌کی تریش مناڵانێکی نه‌خۆشم
ده‌بینی که بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌یان له ئامێزی گه‌رمی دایکیاندا به‌ره‌و
نه‌خۆشخانه‌که ده‌هێنران ، به‌ڵام به کوێدا ده‌بێ بۆ نه‌خۆشخانه‌که تێپه‌ڕێ ؟
به‌ڵی ده‌بێ به نێو کاسانێکدا هه‌نگاو ههڵبنێتهوه که شین و گریانیانه و بۆ
باوک و برای له ده‌ست چوویان ده‌گرین و به خۆ دا ده‌کێشن .
کاتێک که ئه‌م دیمه‌نانه‌م بینی ووتم تۆ بڵێی
تاوانی ئێمه له وه‌رانوه‌ر خواوه‌ندی مه‌زن چه‌نه گه‌وره بێت که به جێگه‌ی
شین کردنی هزری ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ووڵات تۆمی ترس و له‌رز له مردن و ته‌رمی
مردوو گریان و شین و واوه‌یلا له ناخ و بنه‌ره‌تی ئه‌و مناڵه دڵ پاکانه‌دا ده‌نێژین
و ژینێکی گه‌مارۆدراو به ترس و دڵه‌ڕاوکێیان بۆ دێنینه ئاراوه ؟ .)
۵-
نه‌بوونی باوه‌ڕ و متمانه به خۆ :
هه‌موو
مرۆڤێک بڕشت و لێهاتوویه‌کی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و ده‌توانرێت بۆ دامرکاندنی
زۆرێک له گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێت و که‌م و کووڕیه‌کی زۆری پێ
چاره‌سه‌ر بکرێت ، به‌ڵام به داخه‌وه له به‌ر ئه‌مه‌ی که زۆرینه‌ی مرۆڤه‌کان
باوه‌ڕیان به‌خۆیان نیه و له ئاست که‌سانێکی تردا خۆیان به بچووک و که‌م و
نووقسان ده‌زانن هه‌موو کات به په‌شۆکاوی له پشته‌وه‌ی په‌رده‌ی بێ باوه‌ڕی به
خۆ ماونه‌ته‌وه و ئه‌و بڕشتهی خۆیان وورده وورده فه‌وتاندووه .
۷-
لێک حاڵی نه‌بوون و ناته‌بایی نێوان مرۆڤه‌کان :
ژیان
به زۆر شت ئاڵۆز ده‌بێ و ده‌په‌شۆکێت و لهتهراز ده‌رده‌چێت ، به‌ڵام ئه‌و شته‌ی
که کاریگه‌ریه‌کی باش له سه‌ر ده‌روون داده‌نێت و ژینێکی تاڵ بۆ مرۆڤ دێنێته ئاراوه
ئه‌مه‌یه که ناته‌بایی بکه‌وێته نێوان مرۆڤه‌وه و نه‌توانن به جووانی له یه‌ک
حاڵی بن و ده‌ردی یه‌کتر بناسن و له کۆتاییدا گێچه‌ڵ و گرفت و بیانوو به یه‌ک
گرتن له نێو کۆمه‌ڵگادا هه‌ڵبگیرسێت .
۸-
فیز و خۆ نواندنی به‌شێک له مرۆڤه‌کان به‌سه‌ر به‌شێکی تردا :
ڕه‌گی
لووت به‌رزی و فیز کردن له به‌شێک له مرۆڤه‌کاندا به ئاستێک گه‌یشتووه که که‌س
به پیاو نازانن و هیچ که‌س له جێی خۆیدا نابینن ، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه به
چاوێکی هێنده سووکه‌وه سه‌یری که‌سایه‌تیه‌کانی تر ده‌که‌ن که تۆمی زۆرێک له
نه‌خۆشیه‌کانی وه‌کوو بۆ یه‌ک نه‌بوون و یه‌ک نه‌ویستی و رق و قین و دووژمنایه‌تی
له کۆمه‌ڵگادا هه‌ڵده‌گیرسێنن و له کۆتاییشدا ژیارێکی پڕ له ده‌ردوو مه‌ینه‌ت
دێننه ئاراوه ، چوونکه وه‌ک پێشینیان ووتوویانه ” هه‌ر که‌س له ئاست
خۆی که‌سێکه و خۆی به که‌س ناگۆڕێته‌وه ” جا ئه‌گه‌ر کاسانێک به لووت به‌رزی
و به ده‌ماره‌وه له گه‌ڵ که‌سانێکی تردا هه‌ڵسوو که‌وتیان کرد و به چاوی سووکه‌وه
بۆ خه‌ڵکیان ڕوانی ، به سووک گیراوه‌کان تاقه‌ت و توانای قه‌بوول کردنی دهماروو
فیزی ئه‌وانی تریان نابێت و له ئاکامدا ئه‌مانیش ده‌یان هه‌وێ وه‌ک ئه‌ون فیز
لێبده‌ن و باروودۆخێکی یه‌ک نه‌ویستی بێننه ئاراوه .
براکانم
ئه‌مه به‌شێک له‌و شتانه بوون که بوونه‌ته هۆی ئه‌مه‌ی پۆشاکێکی ڕه‌ش به‌سه‌ر
ڕووموتی ئێمه‌دا بکێشن و باروودۆخێکی پڕ له مه‌ینه‌ت بۆ ئێمه بێننه ئاراوه ،
پێویسته بزانین که ژیاروو شاره‌ستانیه‌تی ئێمه به زۆر شتی ناله‌بار گه‌مارۆ
دراوه و شتانێکی زۆر له تاڵ کردنی ژیانماندا ده‌خیلن ، که لام وایه ته‌نیا
ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌مانه ئه‌وه‌یه که به دڵ و گیان بۆ باوه‌شی به سۆزی
ئایینی ئیسلام بگه‌ڕێینه‌وه و هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که یاسا جوانه‌کانی ئه‌و
ئایینه پیرۆزه له ووڵاته‌که‌ماندا جێگیر بکه‌ین ، چوون به ڕاستی ده‌رمانی هه‌موو
ئه‌م ده‌ردانه له ژێر سایه‌ی ئیسلامدا وه‌گیر ده‌که‌ون و چاره‌سه‌ر ده‌کرێن .
به هێوای ژینێکی پڕ له هێسایی و ئاسووده