معماری
خانه ---> به شی کوردی ---> بابه ته كان ---> هه‌مو خه‌پک پێکه‌وه‌ بران

هه‌مو خه‌پک پێکه‌وه‌ بران

هه‌مو خه‌پک پێکه‌وه‌ بران  
                                                                                    مهاتما گاندی

**********************************************
 ♠تا وه‌ختێک که‌ تاقه‌ یه‌ک نه‌فه‌ر پیاو یا ژنی ساغ بێکار و برسی و بێ غه‌زایه‌ ئێمه‌ ده‌بێ له‌ گوزه‌ران و پاپدانه‌وه‌ و راحه‌تی و ئاسایشی خۆمان یا له‌ خواردنی غه‌زایه‌کی کامپ شه‌رمه‌زار بین و سه‌ری ته‌ریقی و خه‌جاپه‌تی شۆڕ که‌ینه‌وه‌ .

♠ ئێجگار خده‌ و عاده‌تێکی خراپ و ناحه‌زه‌ که‌ را و بیری دیتران به‌ خراپ و نادروست بزانین و هی خۆمان به‌ چاک و دروست ، و بڕوامان وا بێ که‌ هه‌ر که‌س را و نه‌زه‌ری ئێمه‌ی نیه‌ دوژمنی زێد و وپاته‌ .

 ♠ نادروستی هه‌ر چه‌ندیش که‌ له‌ باره‌ی دا زۆر هه‌را و هوریا و بانگاشه‌ بخرێته‌ رێ نابێته‌ راسته‌قینه‌ و راسته‌قینه‌ش هه‌ر چه‌ند هیچ که‌س نه‌یبینێ نابێته‌ نادروستی .
 
♠ کتێبه‌ پیرۆزه‌کان ناتوانن پێچه‌وانه‌ی ئه‌قپ و راسته‌قینه‌ بن . ئه‌وان به‌م نیازه‌ نێردراونه‌ خوارێ که‌ ئه‌قپ سه‌فا بده‌ن و راسته‌قینه‌ روون بکه‌نه‌وه‌ .  
♠ به‌رزترین یاسای ئه‌خلاقی ئه‌مه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ ده‌بێ بێ پسانه‌وه‌ بۆ خزمه‌ت به‌ خه‌پک و کومه‌پگای به‌شه‌ری کار بکه‌ین .
 
♠ دپوپێک ئاو له‌ ئوقیانوس دا ، له‌ هه‌مو به‌رینایی و گه‌وره‌ییه‌که‌ی دا به‌شداره‌ هه‌رچه‌ندیش که‌ بۆ خۆی ئابه‌م وه‌زعه‌ نه‌زانێ . به‌پام هه‌ر که‌ وجود و بوونی له‌ ئوقیانوس جیا بوه‌وه‌ و بوه‌ سه‌ر به‌ خۆ وشک ده‌بێ .
 
♠ چه‌کی رۆحیی پاک که‌ره‌وه‌ی دپ و ده‌رون هه‌رچه‌ند که‌ نادیار و هه‌ست نه‌کرائ دێته‌ نه‌زه‌ر ، به‌پام کاراترین و هێزدارترین چه‌که‌ بۆ گۆرینی ژیگه‌ و باری ژیان و شل کردنه‌وه‌ و بچڕینی په‌ت و زنجیری دیلی و یه‌خسیری بێگانه‌ . ئه‌م چه‌که‌ به‌ شکل و چه‌شنێکی ناده‌ار کار ده‌کا . وه‌ک ره‌وت و جه‌ره‌یانێکی توند و زۆر به‌ ته‌وژمه‌ . چۆمێکه‌ که‌ به‌ چاو ئارام و مه‌ند و هێواش ده‌نوێنێ . ئا ئه‌م ره‌.شته‌ بۆ به‌ ده‌ست هێنانی ئازادی و رزگاری راستترین و ئارخه‌یانترین رێگایه‌ و هه‌رچه‌ندی له‌م رێگایه‌دا هه‌وپ بده‌ی هه‌ر که‌مه‌ . ته‌نیا شتێکی که‌ ده‌یهه‌وێ و لازمی هه‌یه‌ باوه‌ڕه‌ ، باوه‌ڕێکی قایم و پته‌و وه‌ک کێو که‌ به‌ هیچ شتێک نه‌له‌قێ .

♠ رێگه‌ی خۆڕاگری و راوێستاوی ئاشتیانه‌ و بێ ئازار و هێمنانه‌ روناکترین و ته‌خت و خۆش و پته‌وترین رێگایه‌ ، چونکێ ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌ما و نیاز و مه‌به‌سته‌ی که‌ له‌ پێشه‌ به‌رحه‌ق نه‌بێت ته‌نیا راوێستاوی که‌ران ژان و هێش و ره‌نج ئه‌به‌ن و نه‌ هیچ که‌سێکی دیکه‌ .

♠ من دیتومه‌ که‌ میلله‌ته‌کانیش وه‌ک ئه‌فڕاد به‌ کێشانی ره‌نج و جه‌زره‌به‌ و ئازار دێنه‌ بار و دروست ده‌بن نه‌ک له‌ رێگای دیکه‌وه‌ . خۆشی و به‌ختیاری و شادمانی له‌ رێگه‌ی داسه‌پاندنی ناخۆشی و ره‌نج و ئازار به‌ سه‌ر دیتران دا به‌ده‌ست نایه‌ت به‌پکه‌ له‌ رێگه‌ی داوته‌په‌بانه‌ی ئه‌و ره‌نج و ئازاره‌وه‌ به‌ ده‌ست دێ که‌ به‌ سه‌ر خۆمانی ده‌سه‌پێنین .
♠ رێگای خاوێن کردنه‌وه‌ی دپ و ده‌رون ئێجگار دژواره‌ و ئاسته‌م و پڕ که‌ندو کپۆ و هه‌وراز و نشیوه‌ . به‌ بڕوای ئه‌من زاپ هاتن به‌ سه‌ر ئیشتیا و هه‌وا و هه‌وه‌سی سه‌رکه‌ش دا زۆر گرانتر و دژوارتره‌ له‌وه‌ی که‌ به‌ هێزی شان و باهۆ و چه‌ک هه‌مو جیهان بهێنیه‌ ژێر رکێف و چۆکی خۆته‌وه‌ .  
  
**********************************************

سه‌رچاوه‌ :
« هه‌مو خه‌پک پێکه‌وه‌ بران    »     مهاتما گاندی
وه‌رگێڕ :  مه‌حموود به‌هرامی
 

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

تلگرام نوگرا »»» مطالب سایت + عکس + کلیپ + نوشته های کوتاه متنوع + با ما همراه باشید . eslahe@

قالب وردپرس