کۆنگره‌ى قه‌ته‌ر ده‌ریخست موزا
کۆنگره‌ى قه‌ته‌ر ده‌ریخست موزایه‌ده‌یه‌ک
هه‌یه له‌سه‌ر کێشه‌ى فه‌له‌ستین
د. موسه‌نا ئه‌مین
له
مایانهى دیمانه‌یه‌کى سایتى یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ به‌رێز دکتور موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامى
سه‌رکردایه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان و ئه‌ندامى سه‌نته‌رى جیهانى وه‌سه‌تیه‌ت
و تایبه‌تمه‌ند له بوارى مه‌سه‌له‌کانى ئافره‌تدا که ئێسته له سهردانێکه له
ولاَتى کوه‌یت سه‌باره‌ت به ئه‌و کاره‌ساته‌ى که له غه‌ززه‌دا رویدا ، وه ئایا
هه‌ڵوێستى موسڵمانانى کوه‌یت به گشتى و ده‌وڵه‌تى کوه‌یت له‌وباره‌یه‌وه چۆن بوو
؟
ئایا کۆنگره‌ى لوتکه‌ى ئابورى به ئاماده‌بوونى
سه‌رۆکانى ولاتانى عه‌ره‌بى که لهوىَ به‌رێوه‌چوو کاردانه‌وه‌ى چى بوو له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌مه‌وه
چوونى غه‌ززه و کێشه‌که‌یدا ؟
به گشتى ئایا ههلوَێستى حکوماتى عه‌ره‌بى
و گه‌لانى ولاتانى ئیسلامى بۆ پشتگیرى کردنیان له‌و کێشه‌یه چۆن ده‌بینێت ؟
هه‌ڵوێستى موسڵمانان له کویت و له‌هه‌موو
دونیای ئیسلام دوو هه‌ڵوێسته:
هه‌ڵویستى خه‌ڵکانێک دڵ سوتاو خه‌مبارو جه‌رگ
سۆز ئه‌وانه‌ش زۆرینه‌ى زۆرى هه‌موو دونیاى ئیسلام پێکده‌هێنن ئه‌وانه
ئاماده‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ک بێنه مه‌یدان و هه‌رچی بتوانن درێغى نه‌که‌ن له
دیفاع کردن له گه‌لێک که ده‌یان ساڵه
خاکى داگیرکراوه و شاربه‌ده‌ر و ده‌ربه‌ده‌ر کراوه به‌ده‌یان هه‌زاریشیان
خوێنیان رژاوه و رِۆژانه زۆر بێ رِهحمانه و دوور له‌هه‌موو به‌زه‌یی و به‌هایه‌کى
مرۆیی هێزه زایونیسته‌کان خوێنیان دهرِێژن و ئازاریان ده‌ده‌ن و ماڵ و خانه‌یان
وێران ده‌که‌ن و به‌دیل و ئه‌سیر ده‌یان گرن و زیندانیان ده‌که‌ن و به‌هه‌موو مه‌عنا
کۆمه‌ڵ کوژ و جینو سایدیان ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ى که خۆیان ده‌ڵێن نازیه‌کان به جوله‌که‌یان
کردوه ئه‌مان ده‌به‌رابه‌ر به عه‌ره‌ب و موسڵمانی ده‌که‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌ڵوێستى
گشتى خه‌ڵکی بێ لایه‌ن و هێزه ئیسلامی و
عه‌ره‌بی قومی و چهبهکانیش بهگورِ تینی ده‌ده‌نێ و دیفاعی لێده‌که‌ن .
هه‌ڵوێستى دووهه‌م هه‌ڵوێستى که‌مینه‌یه‌کى
خه‌ڵکی علمانی و وابه‌سته‌یه به حکوماتى ژماره‌یه‌ک له حکوماتى عه‌ره‌بی ئه‌وانه‌ش
ده‌ڵێن ئه‌مه کاره‌ساته و ئیدانه‌ى ده‌که‌ن بهلاَم چه‌ند تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵ
درِوندهیی ئیسرائیل ئه‌وه‌نده‌ش باس له حماس و لایه‌نه‌کانى تر‌ى مقاومه ده‌که‌ن
که به‌رپرسیارن له هه‌ڵگیرساندنی شهرِو ئه‌وان چارى ئیسرائیلیان پێ ناکرێت و ده‌بێت
بێده‌نگ بن و چاوهرِوانی رِهحمى ئه‌مریکا و به‌خشنده‌یی ئیسرائیل بکه‌ن وه‌ک
بڵىَ ئیسرائیل هیچ رۆژێک حه‌زى له فه‌له‌ستینی کوشتن بوبێت به‌هانه و به‌ڵگه‌ى
ده‌ست نه‌که‌وتبێت وه‌ک بڵێى که یاسر عه‌رفات یش حماس بوو سىَ ساڵ له ژوره‌که‌ى
خۆیدا زیندان کرابوو دواییش ده‌رمانخواردیان کرد.
باس له په‌یمان شکێنی و ئینقلابی حماس ده‌که‌ن
له‌سه‌ر فه‌تح ، له بیریان چوه که حه‌ماس نزیکه‌ى له %۶۷ ى ده‌نگی شه‌رعی خه‌ڵکی به‌ده‌ست هێنا له
هه‌ڵبژاردنێکدا که دۆست و دوژمن و هه‌موو دونیا اعترافی به نه‌زاهه‌تى کرد و
حاڵه‌تێکى ناوازه بوو عه‌ره‌ب هه‌ڵبژاردنی دیموکراسی راسته‌قینه‌یان هه‌بێت .
به نیسبه‌ت لوتکه‌ى عه‌ره‌بی و هه‌وڵى بۆ
کێشه‌که من به‌ش به‌حاڵى خۆم هیچیان لىَ چاوهرِوان ناکه‌م شایه‌نی باس بێت .
رِهنگه هه‌ندێک پاره بده‌ن بۆ چاک کردنه‌وه‌ى
ئه‌و کاولکاریه‌ی کرا تۆزێک به‌یانات ده‌رکه‌ن په‌یوه‌ندی ئاشکرا له‌گه‌ل ئیسرائیل
که‌متر بکه‌نه‌وه بهلاَم ئه‌وه‌ى شکی
تێدا نیه و ده‌بێت بگوترێت ئه‌وه‌ى ئێستا گورِ و تینێکى به‌هێز له شه‌قامی عه‌ربیدا
دروست بوه دژ به‌ئیسرائیل کارى کردوه‌ته سه‌ر زۆرێک له حکوماتیش هه‌ڵوێسته‌کانی
قه‌ته‌ر و جه‌زائر و تا حه‌دێک یه‌مه‌ن و سوریا وسودان …هتد ، ئێستا زۆر وازح تر
باس له مقاومه و زه‌روره‌تى کۆمه‌ک کردنی ده‌که‌ن ئه‌و کۆنگره‌ى لوتکه‌ى له قه‌ته‌ر
به‌سرا ده‌رى خست که ولاَتانی عه‌ره‌بی ئێستا هه‌ڵوێسته ته‌قلیدیه‌کانی جارانی
تێپه‌راندوه بو ئه‌وه‌ى دیفاع له حه‌ماس و له مقاومه ببێته حاڵه‌تێکى ره‌سمى دیار‌و وئاشکرا که ئه‌مه پێشتر جگه له
سوریا هیچ ده‌وڵه‌تێکى عه‌ره‌بی ته‌به‌نی
نه‌ده‌کرد ئه‌و کۆنگره ده‌ریخست که موزایه‌ده‌یه‌ک هه‌یه له‌سه‌ر کێشه‌که و
حکومه‌تى میسر و سعودیه‌ى به جدی خسته ژێر پرسیار و کارێکى کرد که خیتابیان بگۆرِن به ئاشکرایی و بایده‌نه‌وه
به‌لاى موجامه‌له‌ى شه‌قامی عه‌ره‌بیدا
وملیار دولارهکهى مه‌لیک عبد الله و خیتابه ئاشکراکه‌ى و هه‌وڵى بۆ
مێاڵحه و یه‌کخستنه‌وه‌ى رِیز ده‌ره‌نجامێکى ئه‌و فشارهبوو به‌شێکى زۆرى .
بانگ کردنی حماس و هێزه‌کانی مقاومه بو
کۆنگره‌ى لوتکه‌ى قه‌ته‌ر کارێکه سابقهى نه‌بوه له هه‌ڵوێسته ره‌سمیه‌کاندا پاشان ده‌وڵه‌تانی تر‌ى غه‌یره عه‌ره‌بی و به‌هێزى
و رِونی مه‌وقفیان زۆر حکومه‌ته عه‌ره‌بیه‌کانی ریسواکرد وه‌ک هه‌ڵویستى
ڕردوغان ى ترکیا که بۆ یه‌که‌م جاره
دواى خیلافه‌ت سه‌رۆکى وه‌زیرانێکى ئه‌و ولاَته بڵێت ئه‌وه جینوسایده ئه‌وه
کۆمه‌ڵ کوژیه ئه‌وه عاره بو ئیسرائیل و هه‌رکه‌س لێى بێده‌نگ بێت هه‌موو ئه‌مه‌ش
به‌ناوى رۆڵه‌یه‌کى عوسمانیه‌کانه‌وه که ئه‌وه رهمزیهتێکى تر‌ى به‌خشی به
خیتابهکهى مانا و ده‌لاله‌تى خۆى هه‌یه .
پاشان هه‌ڵوێستى ئێران که ئه‌ویش هه‌ڵوێستى
هه‌میشه به‌هێز بوه بۆ دیفاع له فه‌له‌ستین و ئاشکرایه…
پاشان هه‌ڵوێستى هوغو شافیز و بولیفیا و ده‌رکردنی
سه‌فاره‌تی ئیسرائیل ئه‌مانه هه‌مووى کاریگه‌رى هه‌بوو له ته‌قاندنه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌که
و بردنه پێشه‌وه‌ى خیتابی مقاوه‌مه و اعتراف پێکردنی نوێنه‌رانی و به جیدى
خیتابی سازشکارانه‌ى کۆمه‌ڵى عه‌باسى برده ژێر پرسیار له‌گه‌ڵیشیدا هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیانه‌ى پشتگیری
له و نه‌هج و بیرکردنه‌وه ده‌که‌ن که نه به‌رهه‌مى هه‌یه و نه توند ره‌وه‌کانی
ئیسرائیل یش هیچ فرسه‌تێکى ژیانی بۆ دههێڵنه وه.
سه رچاوه : یکگرتووی ئیسلامی کوردستان