با خۆمان لەگوناه بپارێزین بە سووک سه‌یری گوناهبارێکیش نه‌کەین
با خۆمان لەگوناه بپارێزین بە سووک سه‌یری گوناهبارێکیش نه‌کەین
مامۆستا حەسەن پێنجوێنی
” ئیمامی مالیک به‌ره‌حمه‌ت بێ ده‌فه‌رموێ: وا سه‌یری گوناهی خه‌ڵکی مه‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئاغابن.. به‌ڵکو وه‌ک به‌نده‌یه‌ک سه‌یری گوناهه‌کانی خۆتان بکه‌ن.. به‌زه‌ییتان به‌وانه‌دا بێته‌وه که تووشی فیته‌نه‌و به‌ڵابوون.. سوپاسی خوایش بکه‌ن له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی و بێوه‌یی خۆتان.. ”
هه‌رگیزخه‌ڕۆبوون به‌خه‌ڵکییه‌وه خۆتت له‌بییر نه‌باته‌وه، خه‌ڵکی گوناهبار به‌تاوانبار باس مه‌که، و مه‌ڵێ فڵانکه‌س دۆزه‌خییه!! به‌ویش مه‌ڵێ فڵانکه‌س به‌هه‌شتییه، چونکه وه‌ک ئه‌وه وایه ته‌زکییه‌ی خه‌ڵکی له‌سه‌ر خوا بکه‌یت، بۆیه ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کی وات گوت بڵێ: (ولا نزکی أحدا على الله)واته: ئێمه ته‌زکیه‌ی خه‌ڵکی له‌سه‌ر خوا ناکه‌ین.. چونکه تۆ نازانی دواچرکه ساته‌کانی ژیانی چۆن ده‌بێت؟! به‌ڵام بۆت هه‌یه بڵێیت: ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به ته‌نیایی خوا هه‌بێ و فه‌رمانه‌کانی به‌جێ بێنێ به‌هه‌شتیه،و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به‌خوا نه‌بێ، یاباوهڕی هه‌بێ و هاوه‌ڵی بۆ دابنێ دۆزه‌خییه.. چونکه له‌مه‌ی دووه‌میاندا که‌سێک دیاری نه‌کراوه..
کاتێ گوناهبارێکت بینی به‌چاوێکی سووک سه‌یری ئهومهکه و خۆیشت به‌زل بزانی..نه‌ء، به‌ڵکو داوای بۆ بکه خواهێدایهتی بدات ورێنوێنی بۆچاکهبکات.. به‌نده‌یه‌کی خودا ده‌ڵێ: رووداوێکی سه‌یرم خوێنده‌وه که نووسه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێت: پیاوێکی گوناهبار له شاری پیرۆزی مه‌ککه‌دا هه‌ندێ جار گوناهی ده‌کرد و سه‌ر پێچی له‌فه‌رمانه‌کانی خوا ده‌کرد.. یه‌کێک له پیاوچاکانیش هه‌ر کاتێ بیبینییایه خوای بییر ده‌خسته‌وه وئامۆژگاری ده‌کرد وده‌یگوت: براکه‌م! له‌خوا بترسه! خوا به‌چاودێری خۆت بزانه! خۆت له خراپه و گوناهـ دوور بخه‌ره‌وه، تۆ له شاری مه‌ککه‌و به‌یتول حهرامدایت، که به پاکترین شوێنی ئه‌م سه‌رزه‌وییه داده‌نرێت..
رۆژێک کابرای گوناهکار ههڵدهشاخێتهوه به‌ڕووی پیاوچاکه‌که‌دا و قسه‌یه‌کی زۆر ناخۆش و ناشیرینی پێ ده‌ڵێت.. ئه‌ویش له جیاتی ئه‌وه‌ی دوعای بۆ بکات خوا هیدایه‌تی بدات، وه‌ک ئینسانێک ئازار به‌دڵی ده‌گات و ده‌ڵێ: خوا له تۆ و هاوچهشنت خۆش نابێت!!..
ئه‌م قسه‌یه وه‌ک خنجه‌رێکی تیژ کار له‌سه‌ر دڵی کابرای گوناهکار ده‌کات، و ده‌ڵێ: خوا له‌من خۆش نابێت؟! خوا له‌من خۆش نابێت؟! ئێستا پێت نیشان ده‌ده‌م که خوا لێم خۆش ده‌بێت یان نه؟!
یه‌کێک له‌وانه‌ی ئاگای له‌و ده‌مه‌قاڵه ودیمه‌نه ده‌بێ، بۆی گێڕامه‌وه‌و گوتی: پاش چه‌ند سه‌عاتێ دیمان کابرای گوناهکار رۆیشت بۆ ته‌نعیم، له‌وێ ئیحرامی به‌ست بۆ عه‌مره، و خه‌ریک بوو لهتهوافهکهی ببێته‌وه له‌نێوان روکن و مهقاما گیانی ده‌رچوو.
داواکارم خوا زمانی شیرینمان پێ ببه‌خشێ و ژیانمان به‌چاکه دوایی بێنێت و به ئیمانه‌وه بمان مرێنێ..
خوایه گیان! هه‌وڵه‌کانمان به‌فیڕۆ نه‌ده‌یت و کرده‌وه‌کانمان لێ وه‌ربگریت و به‌خێر بۆمان بنووسیت.