دیمانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا عه&z
دیمانه‌ی
گۆڤاری ستانده‌ر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی ئه‌مینداری گشتیی
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاحی ئێران
سازدانی دیمانه: ئیدریس سیوه‌یلی (گۆڤاری ستانده‌ر)
پ: مامۆستا
عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی کێیه؟
و: بسم
الله الرحمن الرحیم
درود له سه‌ر گیانی پاکی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی
ئیسلام و بنه‌ماڵه و یارانی.
پێشه‌کی رێز و سڵاوی خۆم ئاراسته‌ی خوێنه‌رانی
هێژا ده‌که‌م و سپاسی تایبه‌تیشم هه‌یه بۆ جه‌نابتان و هاوه‌ڵانی به‌رێزتان له
“ستانده‌ر”.
ناوم عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانییه و ساڵی-۱۹۵۴-ی زاینی له شاری روانسه‌ری سه‌ر
به پارێزگای کرماشان له دایک بووم. دوای ته‌واوکردنی خوێندنی سه‌ره‌تایی، له رێگای
حوجره چکۆله و به‌خزمه‌ته‌کانی پاڵی مزگه‌وته‌کان و له خزمه‌ت چه‌ند مامۆستاێهکی
پایه‌به‌رزی ناوچه‌ی کورده‌واریدا، خوێندنی ئاسایی زانسته ئاینییه‌کانم به ئه‌نجام
گه‌یاند. پاشان له تاقیکاری مامۆستایانی ئایینی دا (له زانکۆی تاران) پله‌ی لیسانس
(به‌کالوریۆس)م وه‌ده‌ست هێناو هاوکات درێژه‌م دا به خوێندنی باڵا له بواری “مافناسی”دا.
ئێستا نووسینی تێزی دوکتۆرای “مافناسی”م به‌ده‌سته‌وه‌یه.
هاوکات له‌گه‌ڵ شۆرشی گه‌لانی ئێران له-۱۹۷۹-ی زاینی دا، له‌گه‌ڵ بیری ئیسلامی
هاوچه‌رخ ئاشنا بووم و به شوێن رووداوه‌کانی ساڵی-۱۹۹۱-و شه‌هیدبوونی مامۆستای
پایه‌به‌رز کاک ناسری سوبحانی، له لایان برایانی “شورای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت”ه‌وه
وه‌ک به‌رپرس دیاری کرام و له یه‌که‌مین کۆنگره‌ی جه‌ماعه‌ت له ساڵی-۲۰۰۱-و هه‌روه‌ها
له دووهەمین کونگرهشدا که-۸-و-۹-ی سیپتامبری-۲۰۰۶-به‌ڕێوه چوو، وه‌ک “ئه‌مینداری
گشتی” هه‌ڵبژێردرام.
پ: کۆمه‌ڵه‌ی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران که‌ی
دامه‌زراوه و کێ دایمه‌زراندووه؟
و: بیرۆکه‌ی
دامه‌زرانی جه‌ماعه‌ت له ئێران، به‌ر له سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی، له‌لایه‌ن
چه‌ند که‌سایه‌تی که له ژێر ته‌ئسیری مه‌دره‌سه‌ی رابوونی ئیسلامی هاوچه‌رخدا
بوون، سه‌ری هه‌ڵداوه. پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕش‌و ئاڵ‌و گۆڕی بارودۆخی سیاسی‌و فیکری
وڵات، کۆمه‌ڵێک له دڵسۆزانی ئه‌هلی سوننهتو جه‌ماعه‌ت، که زۆربه‌یان له پڕۆسه‌ی
سه‌رکه‌وتنی شۆڕشیشدا به‌شدار بوون ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌یان پێکهێنا.
له
راستیدا دامه‌زراندنی جه‌ماعه‌ت بۆ چه‌ند هۆکارێکی سه‌ره‌کی ده‌گه‌رێته‌وه‌و له
هه‌موانیش گرینگتر، بۆشاییه‌ک بوو له باری کهلتورییهوهو به‌تایبه‌ت له نێو
لاوانی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران‌دا هه‌ستی پێدەکرا. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی چالاکییه‌کانمان،
به‌رز کردنەوه‌ی ئاستی تێڕوانینی فیکری ئهندامانو له هه‌مان کاتیش‌دا پاراستنی
وه‌زعی گشتی کۆمه‌ڵگا له ئاڵوزی‌و دووبه‌ره‌کایه‌تی مه‌زهه‌بی بوو. هه‌روه‌ها
تێکوشانێک بوو بۆ یه‌کڕیز کردنی به‌شێک له‌و هه‌وڵه پیرۆزانه‌ی که به تاکه‌که‌سی
یان به تاقمی چه‌ند که‌سی له ئارادا بوون له ناوچه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران
که-۱۵-پارێزگای وڵات ده‌گرێته‌وه.
پ: ئه‌م
کۆمه‌ڵه‌یه درێژکراوه‌ی هه‌مان باڵ و ڕێکخستنی ناسری سوبحانیه؟
له
راستیدا مامۆستای شه‌هید، کاک ناسری سوبحانی _ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ _ یه‌کێک بوو
له ئه‌ندامانی پێکهێنه‌ری جه‌ماعه‌ت که لێهاتووییه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو. مامۆستا
زۆر به قووڵی و به وردبینی ده‌یڕوانییه ده‌قه پیرۆزه‌کان و زۆر جار بۆچوونی
تایبه‌ت و هه‌ڵکه‌وتووی هه‌بوو. به‌گشتی مامۆستای شه‌هید پله‌ی “اجتهاد”ی
هه‌بوو و هه‌ر به‌و پێیه‌ش شوێنه‌وارە فیکرییه‌کانی مامۆستا زیاترین کاریگه‌ریان
له سه‌ر به‌رنامه و بۆچوونی جه‌ماعه‌ت له ئێران‌دا هه‌بوو. له هه‌مان کاتیش‌دا،
به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێست و بۆچوون و ته‌ما ئیدارییه‌کانی جماعه‌ت “التزام”ێکی
ته‌واوی هه‌بوو و وه‌ک هه‌ر ئه‌ندامێکی تر و زیاتر له‌وه‌ش وه‌ک نموونه‌یه‌ک بوو
بۆ برایانی له‌و بواره‌شدا.
پ: بنه‌مای فیکری کۆمه‌ڵه‌که چییه؟ ده‌کرێت بڵێین
ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه سه‌ر به ئیخوان موسلمینه؟
و: بنه‌مای
فیکری جه‌ماعت له بیروباوه‌ڕی ئیسلامی سه‌رچاوه ده‌گرێت. وه‌کو دروشمی سه‌ره‌کی
باوه‌ڕمان به “ئازادیی”، “دادپه‌روه‌ریی” و “برایه‌تیی”
هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌ک لایه‌نی مه‌عنه‌وی و روحی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، گه‌یشتن
بهرەزامهندی خوای گه‌وره‌یه. به‌و پێیه‌ش، بنه‌ما فیکرییه‌کانی ئێمه که له پهیرووپڕۆگرامی
جه‌ماعه‌تدا ئاماژه‌یان پێکراوه، بریتین له:
*
۱- باوه‌ڕ به جیهانبینی ته‌وحیدی.
*
۲- باوه‌ڕ به ئیسلام وه‌ک ڕێبازی
ژیانی به‌خته‌وه‌رانه و هه‌وڵدان و بانگه‌واز بۆ ئه‌و.
*
۳- باوه‌ڕ به‌وه که ئیسلام،
مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادییه گشتییه‌کان ده‌پارێزێ.
*
۴- باوه‌ڕ به فرهحیزبیو فرهڕەههندی،
به‌پێی باوه‌ڕمان به ئازادی بیر‌و باوه‌ڕو ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا.
*
۵- داکۆکی کردن له‌سه‌ر شێوازی
بڕیاردانی شۆرایی بۆ خۆپاراستن له ئیستیبدادی تاکه‌که‌س.
*
۶- ئاواتمانه ئوممه‌تی ئیسلامی
سه‌ر له نوێ سه‌ر ههڵداتهوهو هاوکاتیش جهختو داکۆکی ده‌که‌ین له سه‌ر
پاراستنی مافی که‌مایه‌تییه ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان.
دیاره
هه‌ر لایه‌نێک که له‌و بوارانه‌دا هاوبیرمان بێت، ئێمه ده‌توانین چالاکی هاوبه‌شی
له‌گه‌ڵ بکه‌ین له‌سه‌ر ئاستی هاوکاری رێکخراوهییو حیزبی. هه‌رلێره‌ش ئه‌و راستییه
روون که‌مه‌وه که ئێمه درێژکراوه‌ی هیچ رێکخراوه‌یه‌ک نین. خۆمان بڕیارده‌ری خۆمانین‌و
گه‌ڵاڵه‌ی تاتبهتمان بۆ چالاکی هه‌یه. به گشتی ده‌توانم بڵێم له چوارچێوه‌ی ڕەههندی
ئیسلاحو چاکسازی داین. ده‌گه‌ڵ ئیخوان وه‌ک رێکخراوێکی جیهانی، خاڵی هاوبه‌شی فیکریمان
هه‌یه، هه‌روه‌ک ره‌نگه له‌گه‌ڵ زۆر رێکخراوی حیزبی دیکه‌ش خاڵی هاوبه‌شمان هه‌بێت.
هه‌ر به‌و پێیه‌ش رێگه‌مان ئاواڵه‌یه بۆ هه‌ر چه‌شنه هاوکاری فیکری‌و ته‌نانه‌ت
چالاکی هاوبه‌ش به پێی ههلو مه‌رجی ناوخۆی وڵاتی ئێران.
ئێمه
له بنه‌ما فیکرییهکانماندا وه‌ک ته‌فسیرێکی میانه‌ڕه‌و و هاوچه‌رخ له ئیسلام،
روانگه‌ی ئیخوانیمان زیاتر له بۆچوونه‌کانی دیکه به‌لاوه په‌سه‌نده. له هه‌مان
کاتیش‌دا ئه‌وه بارودۆخی تایبه‌تی وڵاتی خۆمانه که روانینی تایبه‌تی خۆمان پێک
دێنێ و ئه‌رکه‌کانمان بۆ دیاری ده‌کات.
پ: ده‌وڵه‌تی
کۆماری ئیسلامی ئێران چه‌نده ئاگاداری کاری ئه‌م رێکخراوه‌یه و چه‌ند ڕێگه‌ی
کارکردنی پێداوه؟ باره‌گاو بنکه‌ی له‌شاره‌کاندا هه‌یه؟
و: دیاره
کاری جه‌ماعه‌ت شاراوه نیه. نه ته‌نیا ده‌وڵه‌ت، زۆربه‌ی خه‌ڵکیش ئێمه ده‌ناسن.
تا ئێستا جه‌ماعه‌ت له بواری جۆراوجۆردا بڕیاری ده‌رکردووه و سه‌لماندویه‌تی که
شێوازی فیکری و چالاکی تایبه‌تی هه‌یه. به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که له ئێران‌دا
چالاکی حیزبی و رێکخراوەیی پێویستی به ئیزنی ده‌وڵه‌تی هه‌یه، به‌داخه‌وه تاکو
ئێستا سه‌ره‌ڕای پێشکه‌ش کردنی داواکاری بۆ به‌ره‌سمی کردنی کار و چالاکی، ئیزن
نه‌دراوه چالاکی فه‌رمی و یاساییمان بێت. به‌ڵام ئه‌وه به مانای وه‌لانان و
جێ هێشتنی کار و چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌لتوری و رامیاری ئێمه نه‌بووه و به‌رده‌وام
له چالاکی تایبه‌ت یان هاوبه‌ش له گه‌ڵ لایانه‌کانی دیکه به‌شداریمان کردووه. ده‌توانم
به شانازییه‌وه بڵێم له چوارچێوه‌ی هه‌موو ناوچه سوننینشینهکانی ناوخۆی ئێران‌دا
چالاکیمان هه‌یه. له‌ناو هه‌ر پارێزگاشدا، به پێی ههلو مه‌رجی گونجاوی شار و
شارۆچکه‌کان، ئه‌ندام و کاروباری جه‌ماعه‌تمان هه‌یه. دیاره ته‌نیا له تاران به‌شێوه‌ی
فه‌رمی باره‌گای ناوه‌ندیمان چالاکه.
پ: کار و چالاکی رێکخراوه‌که له چ ئاستێکدایه و شێوازی کارکردنی چۆنه و ئه‌و
بوارانه چییه که چالاکی تێدا ده‌نوێنێت؟
و: وه‌ک
ئاماژه‌م پێ‌کرد، کاروباری جه‌ماعه‌ت، له‌سه‌ر بنه‌مای فیکری ئیسلامی دامه‌زراوه و
ره‌هه‌ندی چاکسازی په‌یڕه‌و ده‌کات و هاوکات بۆچه‌ن مه‌به‌ست و ئامانج تێده‌کۆشێن.
ئامانجه‌کانی ئێمه بریتین له:
*
داکۆکی کردنی له‌سه‌ر ماف و ئازادییه ئایینی، مه‌زهه‌بی و قه‌ومییه‌کان و
پشتگیری کردن له‌وان.
*
پشتگیری کردن له ماف و ئازادییه تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تییه رێگاپێدراوهکان
و تێکۆشان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌وان.
*
هه‌وڵدان له پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی رامیاری، که‌لتووری و ئابووری وڵات‌دا.
*
هه‌وڵدان بۆ دامه‌زران و سه‌قامگیربوونی سه‌روه‌ری یاسا له ناو کۆمه‌ڵگادا.
*
هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی دیموکراتیک ده‌گه‌ڵ حیزب و رێکخراوه
و بزوتنه‌وه‌کانی دیکه بۆ به‌شداری سیڤیل و مه‌ده‌نی له پێناو خزمه‌ت به کۆمه‌ڵگادا.
*
داکۆکی کردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی مزگه‌وت و مه‌درسه ئایینیه‌کان و دامه‌زراوه
فه‌رهه‌نگییه‌کانی دیکه.
*
تێکوشان بۆ دابین کردنی مافی ژن له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی فیکری، کولتوری،
کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری ژناندا.
*
تێکوشان بۆ هه‌ڵدان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی فیکری، ره‌وشتی(اخلاقی)و
زانستی مناڵان، تازه‌لاوان و لاوان.
*
پاراستنی ژینگه، وه‌ک ئه‌رکێکی تاکه‌که‌سی و کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤ.
به
هۆی ههلو مه‌رجی تایبه‌تی کاریمانهوه، له‌و شوێنانه‌ی که زۆرتر ده‌رکه‌وتووین
و خه‌ڵکی ئێمه‌یان ناسیوه، دیاره به‌ئاشکرا تێکوشانمان درێژه داوه، له ناو
مزگه‌وته‌کان (ئه‌وه‌نده‌ی مه‌ودا بووبێ)، یان به دامه‌زراندن یا خود به‌شداری له
رێکخڕاوه نادوڵهتییه(NGO) سه‌ربه‌خۆکان، یان
دامه‌زراوه فێرکردهیی و فه‌رهه‌نگییه‌کان ته‌نانه‌ت له هه‌ر چه‌شنه چالاکی خیرخوازانهش
که سودی بۆ کۆمه‌ڵگا بووبێت، ئێمه پێشوازیمان کردووه. له‌بارەی چالاکی رامیاریشه‌وه،
ئێمه بڕوامان به هه‌ڵبژاردن و تێکوشانی پارله‌مانی و هه‌روه‌ها کار له ئه‌نجومه‌نه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و له‌وانیش ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌یه. له‌و پێناوه‌شدا،
به‌پێی ده‌ره‌تان، هه‌وڵمان داوه یان پاڵێوراومان هه‌بێت، یا خود له‌و پاڵێوراوانه‌ی
وا پێمان وابووه به تواناترن و خاڵی هاوبه‌شیشمان هه‌یه پشتگیریمان کردووه.
پ: ئه‌م
ڕێکخراوه‌یه بۆ دیفاع له مه‌زهه‌بێک دامه‌زراوه واته له سوننه مه‌زهه‌به‌کانی
ئێران یا خود به هه‌ستێکی کوردایه‌تی و داکۆکی له نه‌ته‌وه‌ی کورد؟
و: جه‌ماعه‌تی
ئێمه وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی پێکهاتوو له سه‌ر ئاستی ئێران، ئه‌گه‌رچی له باری ئایینییه‌وه
په‌یڕه‌وی له مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌ت ده‌کات، خۆی ته‌نیا نه‌به‌ستۆته‌وه به
به‌رگری کردنی مافی ئه‌هلی سوننه‌ت له ئێران. دیاره هه‌وڵی بۆده‌ده‌ین و پێمان
وایه ئێمه وه‌ک به‌شێک له سوننه مه‌زهه‌به‌کانی ئێران، مافی خۆمانه داکۆکی
بکه‌ین له‌سه‌ر مافه ئایینییه‌کانی سوننه؛ به‌ڵام هاوکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌هێزکردنی
ره‌وشی مه‌ده‌نی و دیموکراتیک وه‌ک ئه‌رکێکی خۆمان ده‌زانین، به‌گشتی له‌بواری کۆمه‌ڵایه‌تی
و رامیاری هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین و ئاماده‌ین له‌و پێناوه‌دا له‌گه‌ڵ برایانی شیعه
یان ئایینیه‌کانی دیکه هاوکاری و هاوپه‌یمانیمان هه‌بێت.
پێغه‌مبه‌ری
خوا – صلی الله علیه وسلم – ده‌فه‌رموێ: ” له کاتی لاوهتیمدا له په‌یمانی
جوامێراندا (حلف الفضول) بۆ به‌رگری له مافی زۆرلێکراوه‌کان به‌شداریم کرد. ئێستاکه‌ش
ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌ودایه‌م بۆ بڕه‌خسێته‌وه، هه‌ر شانازی پێوه‌ده‌که‌م بۆ به‌شداری
کردنی.” ئێمه‌ش ئه‌و توانا و ئیراده‌یه‌مان هه‌یه ده‌گه‌ڵ هه‌ر رێکخراوه و
بزوتنه‌وه‌یه‌ک، مادام له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییاندا بگونجێت، هاوپه‌یمانی ببه‌ستین.
به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی دابین کردنی ماف و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان وه‌ک
ئازادی بیروڕا و ده‌ربڕینی بیروڕا و ئازادی ئایین و هتد.
دیاره
له ئاستی مافی نه‌ته‌وه‌کان یان قه‌ومییه‌ته‌کان، تێده‌کۆشین بۆ هه‌موان هه‌وڵ
بده‌ین. ده‌و نێوه‌شدا خه‌ڵکی کورد بۆ ئێمه جێگایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. تانانه‌ت به‌شێک له توانا به‌هێزه‌کانمان له کوردستان
هه‌ڵکه‌وتوون هه‌ر وه‌ک له نێو پێکهاته‌کانی دیکه‌شدا هه‌مانه. ره‌نگه به‌هۆی زۆرلێکراوی زیاتر یان چالاکتربوونی بزوتنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی کورد، کێشه‌ی کورد بۆ ئێمه سرنج ڕاکێشتر بێ و هه‌وڵ و تێکوشانی زۆرتری
بۆ بده‌ین، هه‌روه‌ک له راگهیاندراوهکانماندا دیاره و تاکو ئێستاش به بۆنه‌ی
جۆراجۆر بڕیارمان ده‌رکردووه.
جگه
له‌وانه‌ش، جه‌ماعه‌ت وه‌ک رێکخراوەیهکی میانه‌ڕه‌و، به‌رهه‌ڵستی خوێندنه‌وه‌ی ده‌مارگرژانه‌ی
ئایین و مه‌زهه‌ب ده‌بێته‌وه و له هه‌ر ئاستێک‌دا بۆی بگونجێت، له ناوه‌وه و
له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا له‌و پێناوه‌دا چالاکی ده‌کات و ئه‌وه‌ش بوارێکی دیکه‌ی تێکوشانی
ئێمه‌یه.
پ: تێڕوانینتان
بۆ کێشه‌ی کورد له ئێران چییه؟ به بڕوای ئێوە چۆن چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له
ئێران ده‌کرێت؟
و: دیاره ئێمه روانینی تایبه‌تمان هه‌یه بۆ کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
و هه‌روه‌ک له جێی دیکه‌ش ئاماژه‌مان پێکردووه،
به پێی هه‌ندێک ده‌قی پیرۆز وه‌ک ئایه‌تی-۱۳-ی سوره‌تی حوجورات و-۲۲-ی سوره‌تی
رووم، جۆراوجۆری ره‌گه‌زه‌کان به نیشانه‌یه‌ک له نیشانه‌کانی خوای گه‌وره ده‌زانین
و پێشمان وایه هه‌ر مافێک له‌و نیشانه خواییه بکه‌وێته‌وه و هه‌ر هه‌وڵێکیش
به مانه‌وه‌ی ئه‌و رهنگاوڕهنگییه سروشتیه خزمه‌ت بکات، پیروزه و پێویسته
پشتگیری لێ بکرێت. له هه‌مان کاتدا وادەزانین تایبه‌تمه‌ندی ره‌گه‌زی یان زمانی یان
مه‌زهه‌بی خوێ له خۆیدا نابێت به لابه‌ر یاخود راکێشه‌ری مافێکی تایبه‌ت.
ئێمه
بزوتنه‌وه‌ی کورد، وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نرخێنین بۆ دابین کردنی
مافه دیاری کراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک مسۆگه‌رکردنی به‌رانبه‌ری هاووڵاتی
کورد (مافی شه‌هروه‌ندی)، هاوشانی گه‌لانی دیکه. دیاره نابه‌رانبه‌ری مرۆڤ له
روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌م عه‌داڵه‌ت و هه‌م ئازادی ده‌خاته ژێر مه‌ترسی و رێگا
خۆش ده‌کات بۆ پێشێل کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له بواری جۆراوجۆر دا.
بۆ
وێنه ئێستاکه سپاس بۆ خوا گه‌لێک مرۆڤی کوردی لێهاتوومان هه‌یه که باشتر وایه
وه‌ک ئه‌وانی دی، له ده‌سه‌ڵاتی رامیاریدا، ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی سه‌رۆک کۆمار بێت
که له یاسادا ته‌رخان کراوه بۆ خاوه‌نی مه‌زهه‌بی تایبه‌ت، به‌شداری بدرێن.
دیاره
کێشه‌ی کورد وه‌ک کێشه‌یه‌کی چه‌ن لایه‌نه که زۆر هۆکاری ناوهکیو ده‌ره‌کی شوێنی
له سه‌ر داده‌نێن، به هاسانی و ساکارانه چاره‌سه‌ر ناکرێت. چاره‌سه‌ری کێشه‌ی
کورد له ئێران‌دا پێویستی تایبه‌تی به گه‌شه‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی، رامیاری، کۆمه‌ڵایه‌تی
و ته‌نانه‌ت ئابووریش هه‌یه. ئێرانی ئه‌وڕۆ به گشتی پێویستی به په‌ره‌گرتنی ره‌وشی
دیموکراسی وئازادبوونی چاڵاکی حیزب و رێکخراوه‌کان له هه‌ردوو ئاستی ناوچه‌یی و
نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌یه. هه‌روه‌ها هه‌ندێک له بڕگه‌کانی یاسای بنه‌ڕه‌تی پێویستیان
به پێداچوونه‌وه و گۆڕانکاری هه‌یه.
پ: چۆن ده‌ڕواننه خه‌باتی حیزبه نه‌ته‌وییه
کوردییه‌کان رۆڵیان له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له ئێران چۆن ده‌بینن؟
و: هه‌ر
وه‌ک له وڵامی پرسیاری پێشوودا ئاماژه‌م پێ کرد، ئێمه باوه‌ڕمان به ره‌وشی فره‌حیزبی
له سه‌ر دوو ئاستی ناوچه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. بۆیه‌ش پێمان وایه ته‌واوی
ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌ی رابردودارن یان له داهاتوودا ره‌نگه پێک بێن، مادام
چوارچێوه‌ی ره‌وشی دیموکراتیک، فره‌حیزبی و تێکوشانی هێمنانه بۆ ئاڵ‌و گۆر بپارێزن،
مافی خۆیانه به‌رده‌وام بن. ئێمه‌ش له پێناو خاڵه هاوبه‌شه‌کاندا ئاماده‌ین به
شێوه‌ی هاوپه‌یمانی، یه‌کگرتن و “ائتلاف” چالاکی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ بکه‌ین.
ئێمه بۆ حیزبه کوردییه‌کانیش هه‌ر وا دەڕوانین و جیاوازی دانانێین.
پ: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ مه‌کته‌بی قورئان و
پارته ئیسلامییه‌کانی کوردستانی عێراق له چ ئاستێک دایه؟
و: ئێمه
مه‌کته‌بی قورئان، وه‌ک ره‌وتێکی ره‌سه‌ن وخاوه‌ن مێژوو له کوردستان ده‌نرخێنین.
هه‌ر له سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی ئیسلامی له‌گه‌ڵ خوالێخوشبوو کاکه ئه‌حمه‌دی موفتیزاده،
که بناغه‌دانه‌ری مه‌کته‌بی قورئان و زانایه‌کی پایه‌به‌رزی ئیسلامی بوو، پێوه‌ندیمان
هه‌بوو و دواتریش درێژەی پێدرا. سه‌بارەت به کوردستانی عێراق پێوه‌ندیمان ده‌گه‌ڵ
یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، په‌یوه‌ندێکی تایبه‌ته و ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
چه‌ن هۆکارێک و له سه‌رووی هه‌موانه‌وه، بۆچوونی هاوبه‌شمانه به‌رانبه‌ر بنه‌ما
فیکرییه‌کان.
بۆ
باقی بۆچوونه ئیسلامییه‌کان له کوردستان و له ئێرانیشدا، له ده‌لاقه‌ی “اجتهاد”ه‌وه
ده‌ڕوانین و پێمان وایه به‌که‌م و زۆر خاڵی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان هه‌یه.
سه رچاوه : بیستان
یا خوا هه ر بژی ماموستای خوشه ویست و پایه به رز .