با ببینه خۆشه‌ویستی په‌روه‌رد
با ببینه خۆشه‌ویستی
په‌روه‌ردگارمان؟!
زانا ئه‌حمه‌د
سڵاوتان لێبێت خۆشه‌ویستان
، ده‌مانه‌وێت له‌سه‌رباسی بابه‌ته‌كه‌وه تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر خۆشه‌ویستی خوای
گه‌وره بۆبه‌نده‌كانی، بۆیه له گۆشه نیگای ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه
زیاتر خۆمان ده‌خه‌ینه نێو بابه‌ته‌كه‌وه،كه ده‌فه‌رموێت: (الإحسان ان تعبد
الله كأنك تراه فإن لم تكن تراه فإنه یراك)
كه‌وابێت ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی
خۆشویستنی ئێمه بۆ په‌روه‌ردگارمان ده‌رده‌خات كه‌وا گه‌یشتووینه‌ته پله‌ی ئیحسان
،وه ئه‌و ئیحسانهشه واده‌كات كهپهروهردگارمان ئیمه‌ی خۆشبوویت و بمان خاته
ڕیزی خۆشه‌ویستانی خۆیه‌وه.
وه واتای ئیحسانیش
ئه‌وه‌یه كه كاری چاكه‌مان خۆش‌بووێت و به‌رده‌وامبین له‌سه‌ری وه لگه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ئه‌وكه‌سه‌ی چاكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت خۆشت بووێت و لێی زیز نه‌بیت.
جا لێره‌وه‌و له‌م پلهبهرزهوه
ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره‌ش ئێمه‌یش به كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ولیاو خۆشه‌ویستانی
ههژماربكات. نموونه‌گه‌ل و حهدیپی زۆرمان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه كه‌خوای گه‌وره
باسی خۆشه‌ویستی خۆی ده‌كات به‌رابه‌ر به‌به‌نده ڕاست و نه‌به‌ردو ئازا‌و خواویستهكانی
،ئه‌وه‌تا لهحهدیپێكی قودسیدا كه ئیمامی بوخاری ریوایه‌تی ده‌كات بۆمان،ده‌فه‌رموێ
عن ابى هريرة عن النبى صلى الله عليه وسلم قال {إذا أحب الله العَبدَ نادى جبريل
إن الله يُحبُ فُلاناً فأحبه،فيُحِبُهُ جبريل،فيُنادى جبريلُ في أهلُ السما‌ء إن
الله يُحبُ فُلاناً فأحبُوهُ فيُحبُهُ أهل السما‌ء،ثم يُضع لهُ القبول في الأرض} واته:خوای
گه‌وره كاتێك یه‌كێك له‌به‌نده‌كانی خۆی خۆشده‌وێت بانگی جبریل (علیه السلام)ده‌كات
و پێیدهفهرمووێت من فلاَن به‌نده‌م خۆشده‌وێت،تۆش خۆشت بووێت، جبریلیش خۆشی ده‌وێت،جبریل
هاوارده‌كات به نێو ئه‌هلی ئاسماندا كه‌خوای گه‌وره فلاَن بهدنهی خوَی خۆشده‌وێت
خۆشتان بوێت ،ئه‌وانیش خۆشیان ده‌وێت وه‌به‌هه‌مان شێوه‌ش خۆشه‌ویستی ئه‌و به‌نده‌یه‌ش
له ئه‌هلی زه‌ویدا قوبهڵ ده‌بێت و خۆشیان ده‌وێت.
جا ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی
ئێمه‌یه لێره‌دا ئه‌وساته و هختهیه كه جبریل به‌فه‌رمانی په‌روه‌ردگار فه‌رمان
به‌ئه‌هلی زه‌وی و ئاسمانه‌كان ده‌كات كه فلاَن به‌نده‌ی خوای گه‌وره‌تان خۆَش
بووێت كه خوای گه‌وره خۆشیده‌وێت.باشه ده‌بێت ئه‌مه مانای چیبات به‌ده‌سته‌وه؟!
پێویستده‌كات ئێمه لێره‌دا
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك وه‌رگرین له‌به‌رابه‌ر ئه‌م ئه‌مر وفهرمایشتانهدا،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
كه تێكڕای دروستكراوانی خوای گه‌وره ته‌نانه‌ت به مرۆڤ و جنیشهوه ده‌بێت
ئه‌وكه‌سه‌یان خۆش بووێت گه‌ر بێتیشو له‌سه‌ر نه‌فس و ده‌رونیشیان كارێكی قورس و
گران بێت،ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی ئه‌م به‌نده ڕاسته‌قینه‌یه‌ی خودا توانیویه‌تی ئه‌وه‌ی
خوای گه‌وره پێی خۆشه ئهئنجامی بدات باله‌سه‌ر ده‌رونیشی گران بووبێت بهلاَم
له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه هیچ پێی گران نییه چونكه ئه‌م به‌نده‌یه
تهواتو خۆی بۆخوای گه‌وره یه‌كلای كردۆته‌وه خۆی به سه‌ربازێكی ڕاسته‌قینه‌ی
خودا ده‌زانێت و خۆی و ماڵ و سامان و ته‌نانه‌ت گیانیشی ئاماده‌یی و تامهزروَیی
ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ی تێدا دروست بووه.
واتا خوێنه‌ری ئازیز
بابگه‌ینه ئه‌وڕاستییه‌ی كه گه‌ربێت و ئێمه‌ش ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارمان بووێت
و بۆئه‌و بژین نه‌وك بۆژین، بۆ ئه‌و و له‌پێناو به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌ودا بمرین نه‌وه‌ك
بۆ بۆماڵ و سامان و ئاره‌ز و خۆشییه كاتییه‌كانی دونیا ئه‌وا ده‌گه‌ینه ئه‌وپله‌یه‌ی
كه چی له‌ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه ئێمه‌یه خۆش ده‌وێت،ئه‌وه‌ش به‌به‌ڵگه‌ی
ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی كه خوای گه‌وره له‌سوره‌ی (الإسرا‌ء) به‌یانی كردووه‌و
ده‌فه‌رموێت [وَإِنْ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِ وَلَكِنْ لَا
تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ] آية:44
كه‌وابێت هه‌رچییه‌ك ئێمه
ده‌یبینین و وه ئه‌وه‌شی نایبینین هه‌مووی ژكرو یادی خوای گه‌وره ده‌كات و
موسوڵمان و ئیمانداره به خودایه و په‌روه‌ردگارێتی و دروستكارێتی خوای گه‌وره
كه‌وابێت ده‌بنه خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خوای گه‌وره خۆی دهوێَن ،وه‌بگره
دوعای خێریشی بۆده‌كه‌ن، بهلاَم ئێَمه هه‌ستی پێناكه‌ین و په‌ی پێنابه‌ین
چونكه [وَمَا أُوتِيتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا (85)] سوورة الإسرا‌ء
ته‌نها شتێك كه‌ڕقی لێت
بێت و چاوی پێت هه‌ڵنه‌یه‌ت ته‌نها نه‌فسی مرۆڤی بێباوه‌ڕی دوور له دینه.!
ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه
دێت كه مرۆڤی دور له‌دین و بێباوه‌ڕ وه‌كو ڕۆح و ناخی مرۆڤایه‌تی تۆی خۆشده‌وێت
بهلاَم وه‌كو نه‌فسی ئاده‌می خۆیه‌تی كهچارهتی ناوێت و ڕقی لێته.
گه‌ربێت و ئێمه‌ی
موسوڵمان ئه‌م هه‌موو زیندو نازیندو گیاندار و بێگیانه ئێمه‌ی خۆش بووێت و له‌سه‌رو
هه‌مووشیه‌وه خوای گه‌وره ئێمه‌ی خۆش‌بووێت ئیدی چی له‌وه به‌نرختر و پیرۆزتردهبێت؟
بۆیه برای دیندارو
خشكی به‌ڕێز و پارێزكارم ،گه‌رچی هه‌ندێجار له‌سه‌ر ئیسلام ئازار و ئهشكهنجهدهخۆیین
و ئیهانهدهكرێین و ده‌گیرێین و قسه‌ی نابه‌جێمان بهرابهردهكرێت و ده‌مانگرن
و دهشمانكوژن بهلاَم نابێت ئه‌وه لهیادكهین كهئێمهخۆشهویستی خوداین و له‌به‌رئه‌وه
ئازاردهكێشین ،چونكه دڵنیابن خوای گهورهبهندهیهكی خۆی خۆش‌بووێت ئاواها
به‌چه‌ندها جۆر تاقیكردنه‌وه‌یدا ده‌بات تاوه‌كو زیاتر خوای گه‌وره خۆشی بووێت
و زیاتر پله‌كانی به‌هشت و پاداشته‌كانی بۆزیادكات.
وه‌دڵنیابن له‌وه‌ی
كه :ئه‌وداره‌ی له‌سه‌ر ئیسلامهتیهكهت ئازارتی پێده‌ده‌ن تۆی خۆشده‌وێت،چونكه
دروستكراوی خوایه،ئه‌و وتانه‌ی كه‌ئازاری دهرونتی پێده‌ده‌ن ئه‌و پێنووسه‌ی
له‌سه‌رتی پیێدهنووسن،ئه‌و ده‌ستانه‌ی بهدڕندانهی لهچكهكهتی پێلادهدن
،ئه‌و قۆناغهتفهنگانهی پێتیدا ده‌كێشن،هه‌موویان تۆیان خۆشده‌وێت چونكه
دروستكراوی خوان بهلاَِم ئه‌مانیش موسهخهركراون بۆمرۆڤ بۆیه ناتوانن بێفهرمانیان
بكه‌ن ،وه‌زۆر دڵنیابهلهوهی كه جه‌سته‌ی كه‌سه جه‌لادو قینلهدڵهكانیش تۆیان
خۆش ده‌وێت چونكه دروستكراوه خودان.
جابۆگهیشتن به‌م پله
بالاَیه زۆر ڕێگهههیه كه‌هه‌ندێكی ده‌خه‌ینه ڕو:
خوای گه‌وره له‌م حهدیپه
قودسییهدا ده‌فه‌رمووێت كه إمامی بوخاری ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: عن ابي
هريرة قال قال رسول الله(صلى الله عليه وسلم) {إن الله قال من عادا لي ولياً فقد
آذنتُهُ بالحرب،وما تقرب إلَىَّ عبدي بشىءٍ أحبَّ إليَّ مِما افترضتً عَلَيهِ،ومايزال
عبدى يتقرب إليَّّ بالنوافل حتى أُحبَّهً،فإذا أحببتُهُ كُنتُ سمعهُ الذي يسمع
ُبه،وبصَرَه الذي يُبْصرُ به،ويده التي يبطُشُ بها، ورِجله التي يمشي بها،وإن
سألني لأُعطينه ولئن اِستعاذني لأثعِيذنَهُ }
لێره‌دا ئه‌وه‌ی ته‌نها
ئێمهمهبهستمانه ئه‌و ڕسته‌یه‌یه كه‌خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت:( من عادا لي
ولياً فقد آذنتُهُ بالحرب) هه‌ركه‌سێك دژایه‌تی وه‌لیه‌كان و خۆشه‌ویسته‌كانم
بكات ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه كه دژایه‌تی منی كردبێت بۆیه منیش ئه‌مری دژایه‌تی
كردنی بۆدهردهكهم له‌گه‌ڵ مندا ،جائه‌مه بۆچی خوای گه‌وره به‌یانی ئهودژایهتی
كردنه‌ی ده‌دات؟
چونكه وه‌كو خۆی ده‌فه‌رمووێت:(
وما تقرب إلَىَّ عبدي بشىءٍ أحبَّ إليَّ مِما افترضتً عَلَيهِ) كه‌وابێ هۆكاری
سه‌ره‌كی بونمان به‌خۆشه‌ویستی خوا له ئه‌نجامدانی فهریزهكانهوه دێت،كه‌ئه‌وانیش
نوێژ و ڕۆژ و حه‌ج و زه‌كاته‌وه سه‌رده‌ردێنێ. ئه‌ی گه‌ركه‌سێك بیه‌وێت زیاتر
نزیك و دۆست و خۆشه‌ویستی خوابێت ئه‌وا ده‌بێت جێبه‌جێكاری ئه‌مه‌ی دواتریشی بێت
وه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: ( و مایزال عبدی یتقرب إلیَّّ بالنوافل حتی
أُحبَّهً)
كه‌وابێت به‌ئه‌نجام
گه‌یشتنی سونهتهكانیش هۆكارێكن بۆزیاتر نزیكبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارمان
،جا مه‌به‌ست له هه‌موو ئه‌و سونهتانهیه كه له سونه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه بۆمان
ماوه‌ته‌وه.
لێره‌دا پرسیارێك دێته
پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه :ئایا چۆن بزانین كهبووینهته خۆشه‌ویست و ئه‌ولیای
خوا؟
ئه‌مه‌ش خوای گه‌وره
بۆی به‌یان كردووین و ده‌فه‌رمووێت: ( فإذا أحببتُهُ كُنتُ سمعهُ الذي يسمع
ُبه،وبصَرَه الذي يُبْصرُ به،ويده التي يبطُشُ بها، ورِجله التي يمشي بها،وإن
سألني لأُعطينه ولئن اِستعاذني لأثعِيذنَهُ)
كه‌وابێت نیشانه‌كانی
به‌كورتی ئه‌مانه‌ن:
1)گوێیه‌كانی ناتوانن
جگه له‌وه‌ی كه‌خوای گه‌وره پێخۆشه شتێكی زیاتر ببیستێت.
2)چاوه‌كانی ده‌بێته
فلتهرێكو ته‌نها ئه‌و شتانه ده‌بینێت كه ڕه‌زامه‌ندی خوای له‌سه‌ره.
3)ده‌سته‌كانی ته‌نها
ئه‌و كارانه جێبه‌جێده‌كات كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووه.
4)قاچه‌كانی ئه‌و ڕێگایانه
ده‌گرن كه به‌ره‌و خوا‌و خۆشه‌ویستی خوا ده‌ڕۆن.
5)هه‌ركات داوام لێبكات
پێی ده‌به‌خشم،وهههركات په‌نام پێبگرێت په‌نای ده‌ده‌م.
جا گه‌یشتن به‌م مه‌قامه
پێویستی به جوهدو خۆهیلاككردنێكی زۆر هه‌یه ،چونكه وه‌كو كوردهواری ده‌ڵێت(كه‌س
له‌پڕێ نابێته كوڕێك) كهوابیت هه‌ر هه‌موومان ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌و پله به‌رزه‌ی
كهئاواها خۆشه‌ویستی خوابین.
وه‌یه‌كێكی كه له‌و
خالاَنهی كه‌وامان لێده‌كات بگه‌ینه ئه‌و ئاسته ،ئایه‌ته‌كانی سوره‌ی (الفرقان)ه
،كه‌ته‌نها ئاماژه به ئایه‌ته‌كانی ده‌كه‌ین و شیناكهینهوه له‌به‌ر درێژنه‌كردنه‌وه‌ی
بابه‌ته‌كه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
1) وَعِبَادُ
الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ
الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا (63).
2) وَالَّذِينَ
يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا (64).
3) وَالَّذِينَ
يَقُولُونَ رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ
غَرَامًا (65).
4) إِنَّهَا سَاءَتْ
مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا (66).
5) وَالَّذِينَ إِذَا
أَنْفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَلِكَ قَوَامًا (67).
6) ) وَالَّذِينَ لَا
يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي
حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ
أَثَامًا (68).
جا خوێَنهرانی سه‌نگین
گه‌یشتن به پله‌یه ده‌بێته هۆكاری سه‌ربه‌رزی هه‌ردوو ژینمان و سه‌رفرازیمان،ئه‌و
كات زاڵیش ده‌بین به‌سه‌ر دووژمنانماندا و ناتوانن له‌ئاست توانا ئیمانێكانماندا
ساته‌وه‌ختێكی كه‌میش خۆیان ڕابگرن ئه‌وكات به‌ردێكی بچوكیش له‌ده‌ستماندا ده‌بێته
گه‌وره‌ترین و زلهێزترین قومبولهی هایدرۆجینی،بهلاَم به‌بوونی خۆشه‌ویستی
خوای گه‌وره بۆمان.
به‌ڕێزان له‌كۆتایدا
داواكارم له‌خوای گه‌وره له‌خۆشه‌ویستانی خۆیمان قبووڵبكات و دامهزراوترمان
كات ،به‌هیوای دوعای خێرتانین.
سه رچاوه ک ئیسلام پیک



