مهعبودا! كهریما! هاتوینه‌ته دیوانت به زمانی نزا
مهعبودا! كهریما! هاتوینه‌ته دیوانت به زمانی نزا
نوسه ر : مودریك عه‌لى عارف
ئیلاهى! ئه‌ى حه‌بیبه تهنیاكهى دڵ و ئه‌ى ئه‌نیس و ههمدهمى دڵه‌ى تینوو! به‌م زمانى نزایه و به دڵێكى پرِ لهتكاوه، حهبیبانه و ده‌رده‌دارانه دێمه دیوانى پرِ له"ودّ"و مهحهببهتت و هاناى نیازمهندیم دێنمه دیوانى به ئه‌مانت ..
مهعبودا! خواست و نیازى من: ناز و نه‌وازشى تۆى بىَ نیازى نیازكێش و كه‌ریمى میهره‌بانه.
په‌روه‌ردگارا! زمانى ته‌ژنه و دڵه‌ى تینووم…رِۆحى ئاورا و گیانى برسیم، به‌م ئێواره و غروبه نوورینه داواى قومێك ئاوى زه‌مزه‌م و كوپێك ئاوى كانى كه‌وسه‌ر و پیاڵه و په‌رداخێك ئاوى رِووبارى رِهییانت لێده‌كات.
خوایه‌گیان! رِۆحى ئاورا و گیانى برسیم داواى نانى رِهزا و خۆراكى لیقا و ژوانت ده‌كات.
ئه‌ى مهحبوبى صائیمین و وهى ئهنیسى قائیمین! هاتووم و دێم به‌زمانى تینوو و گه‌ده‌ى برسى و به دونیایه‌ك لهخواترسى و به تۆزقاڵك خواپه‌رستى و بهزهرِرِهیهك لهخوادۆستى، هاتووم ته‌قه ئه‌ده‌م لهدهرگانهى میهر و مه‌حه‌ببه‌ت و مه‌غفیره‌ت و كه‌ره‌مت و داواى یه‌كه‌مم: به‌خشش و، تكاى دووه‌مم: به‌زه‌یى و، هاناى سێیه‌مم: رِهزامهندى و قبوڵى و، نزاى ئه‌خیرم: قوم و چكهیهك له بارانى میهر و مه‌حه‌ببه‌ت و عیشق و ئه‌وینت ببارێنه به‌سه‌ر مه‌زراى وشكهوهبووى رِۆحى ته‌ژنه و زه‌وى كرِێن و كرِه دێمى دڵه‌ى تینوومدا .
یارِهب: تۆ زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و شایهنترى كه به‌چه‌ند رِۆژ و كاتژمێرێك برسیه‌تى و تینوویه‌تى و خۆگرتنه‌وه، بتوانین حه‌قى تاكه نیعمه‌ت و به‌خشش و خهڵاتێكت بده‌ین . ئیلاهى! ئێمه هه‌رچى و هه‌رچه‌ند بهندهگیت بكه‌ین ههركهم و نالایقه، به‌ڵام وه‌ك چۆن رِوناكى رِۆژ نیشانه‌ى بوونى تیشكى خۆره، نه‌ك خودى خۆر، ئه‌وا ئه‌م كه‌مه به‌ندایه‌تیه‌ی ئێمه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌مانه‌وێت به‌ندایه‌تیت بكه‌ین و ملكهچت بین, نه‌ك ئه‌مه هه‌موو ئه‌وه بێت كه شایسته‌ی مه‌قامی باڵای خوایه‌تی تۆبێت و یا خود هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان بوێت .
مهعبودا! كهریما! حه‌بیبا! هاتوینه‌ته دیوانت به زمانی نزا، بهكوَڵێك دوعا و ده‌ریایه‌ك خه‌تا، یا رِهب! ئێمه به كوَڵێك كڵوَڵی و، دونیایه‌ك شهرمهندهگی و، خه‌رمانێك گوناه و قێور له به‌نده‌گی، وا دێینه دیوانت و نمه و وه‌شتی دوعا و نزا ده‌بارێنین و رِوی خهجڵهت و شه‌رمه‌نده‌یی له دیوانت ده‌نێین, دهتوَش ئه‌ی میهره‌بان! ببارێنه بارانی رِهحمهتی ناز و نه‌وازشت به‌سه‌ر به‌نده‌ی تینوویی ناز و برسی نه‌وازش و ناز كێشانتدا.
خوایه گیان! ئه‌ی شیرین‌تر له گیان! شیرینی خورمای به‌ربانگی ئێواران شیرینی لیقا و دیدارت دێنێته پێش چاو و دیه‌ی دڵمان, قومه ئاوی به‌ربانگی ئێواران سافی و زوڵاڵی و سازگاری میهر و به‌زه‌ییت ده‌خاته‌وه یادمان و ده‌رگای رِهیان به كراوه‌یی دێته پێش چاومان، سفره‌ی سه‌حه‌ر و خوانی پارشێوان ژوان و دیداری رِهسول و یاران و غه‌ریبانی هه‌ڵگری په‌یامه‌كه‌ت ده‌هێنێته‌وه یادمان .
ده‌سا ئه‌ی مهره‌بان و به‌خشنده‌ی خاوه‌ن عه‌تا! هه‌موو ئه‌و خه‌ڵات و جوانی و شیرینییانهمان پىَ ببه‌خشه و به‌شدارمان بكه له‌و چێژ و خوَشییانهى كه هه‌موویان به‌خشش و خه‌ڵاتی توَی به‌خشنده‌ی كه‌ریم و میهره‌بانن .
دواجار خوایه گیان به‌دڵ و به كوڵ ده‌ڵێم :
قه‌بوڵ بكه نزای شهرمهندهگیم
سپیكه رِووی سیای به‌نده‌گیم
پرِ خێر و بێرى كه‌ی هه‌موو زینده‌گیم
تا له بیری كه‌م تینوویه‌تی و خهستهگیم .
سه رچاوه: به خته وه ری
