بابه ته كانمطالب جدید

خودا چۆن بە ندەکانی ھیدایەت ئەدات؟

خودا چۆن بە ندەکانی ھیدایەت ئەدات؟

نوسه ر: مامۆستا ناصری سبحانی

ئەمە سونەتی ئیلاھیە کە حاکمە بەسەر ئینساندا: ئەگەر ئینسان خۆی ئامادە نەبوو ڕووبکاتە حەق وە بەھەندی بگرێت و قبوڵیکات خوا بە زۆر پێی قبوڵ ناکات، ئەمە یەک، وە چونکە مەتاعی حەیاتی دونیا جەزابیەتی ھەیەو ئەمانەش دڵی پێ خۆش دەکەن وە بە ڕەغبەتی خۆیان لە تەوەجوە بە ئایاتی خوا لادەدەن نەتیجەی دەبێتە ئەمە کە ئیمان نەھێنن، ئەمە نەک لەبەر ئەمە کە خوا بەچاوێکی تایبەت لەگەڵ ھەندێکدا مامەڵە بکات کە لەگەڵ ئەوەدا ئەمانە تەوەجوە بە ئایاتی خوا بکەن خوا نەھێڵێت ئیمان بێنن. لەم ئایەتەشدا بە عیبارەتێکی تر تەئکیدی ئەمە دەکاتەوە:

(وَلَوْ شَاء رَبُّکَ لآمَنَ مَن فِی الأَرْضِ کُلُّهُمْ جَمِیعاً)

وە ئەگەر خاوەنەکەت مەشیئەتی ببوایە، ئەگەر خاوەنەکەت بیویستایە کە تەواوی ئەوانە وا لەسەر زەویدان ئیمان بێنن گشتیان بەیە کەوە ئیمانیان دەھێنا، یەعنی ئەگەر خوا ئیرادەی بکردایە کە ئینسان دەبێت ھەمووی لەسەر ڕێگەی حەق بێت بەجۆرێکی تر خەلقی دەکرد، بە جۆرێک خەلقی دەکرد کە یا جەبرەن لەسەر ئەو ڕێگە حەرەکەت بکات و لانەدات وەک ئەم مەو جوداتە کە ھەر کامی مەحکومی سونەتێکی جەبریە، یا وەک مەلائیکە ئیستیعدادێکی تایبەتی پێ دەدا کە ھیچ کاتێک بەرەو سەرپێچی و نافەرمانی نەبات..

 بەڵام ئیرادەی خوا وابووە کە ئەم ئینسانە ئیستیعدادی جیاکردنەوەی حەق لە باتل وە توانایی ئینتیخابی یەکێک لەم دووانەی پێ بدرێت وەحەقی بۆ ڕۆشن بکرێتەوە لەدوای ئەوەش بۆ تاقی کردنەوەی سەرپشک بکرێت لە بەینی ھەڵبژاردنی حەق و باتلدا وە چاودێری بکرێت ئایا ئیستیفادە لە ھێزی عیلم وئیرادەی دەکات وە بە ڕێگەی حەقدا دەچێت یان ئیستیفادەیان لێ ناکات و بە ڕێگەی شەیتاندا دەڕوات، خوا لێرەدا ھیچ جۆرە دەخالەتێکی جەبری ناکات وە دەیھێڵێتەوە بۆ دوایی، دەیھێڵێتەوە بۆ کاتێک کە تەسفیەی حیساب دەکرێت، ھەم لە دوای ئیتمام حوجەت لە دنیادا ھیلاک دەکات و لەناو دەبات وەھەم لە ئاخیرەتیشدا بە (قِسط)دادوەری دەکات لە بەینیاندا، کەوابوو مادام ئینسان ئا بەم جۆرەیە کە ئێستا ھەیە تۆی داعی دەبێت چاوەڕوانیی بێ جێگەت نەبێت، وا چاوەڕێ نەکەیت کەمادام ئەوەی تۆ نمایشی دەکەیت حەقە وە بەیانەکانت یەکلایی کەرەوەن وە ھەرچی ئایات و بەڵگەی پێویستە ھەمووی نیشان دەدەیت ئیتر دەبێت ھەر کەس ئەم دەعوەتەی پێ دەگات و ئەم تەبیینەی بۆ دەکرێت ئیمان بێنێت، نا،   ئەوە چاوەڕوانیەکی بێ جێگەیە، ئیشی تۆ تەنھا ئەوەیە دەعوەت بکەیت بەو جۆرە فەرمانت پێ دەدرێت، دەعوەت بکەیت بە حیکمەت، بە موعظه ی حەسەنە، بە جیدالی ئەحسن، وە لە دوای ئەوە کارت نەبێت کەنەتیجە چییە، ئیمان دەھێنن یا نایھێنن ئەوە بەپێی ئەو سونەتە ئیلاھییەیە کە ئەوەش بەتۆ نەسپێڕراوە، داوات لێ نەکراوە کە حەتمەن دەبێت دەستی خەڵک بگریت و بیانھێنیتە سەر ڕێگە وە بیانگەیەنیت بە مەقصەد، تۆ داوات لێ کراوە کە دەعوەت بکەیت بۆ لای خەیر و ئینزار و تەبشیر بکەیت لە دوای ئەوە ئیتر سونەتی ئیلاھی کار دەکات لەم بەینەدا، ئیختیاری داوە بەخەڵک ھەر کەس ئیستیفادەی لەو ئیستیعدادانەی خۆی کرد بەپێی سونەتی ئیلاھی دەکەوێتە سەر ڕێگە وە ھەر کەسیش نەیکرد بەپێی سونەتی ئیلاھی گومڕا دەبێت، نە دەبێت چاوەڕوانیی وەھات ببێت کە ھەرکەس تەبیینت بۆ کرد بێتە سەر ڕێگە وە نە  واش تەصەور بکەیت لە دادوەری و قەزاوەت کردندا لە بارەی ئەوانەوە تۆ ھیچ جۆرە مافی دەخالەتکردنێکت پێ دراوە، نەخێر.

(أَفَأَنتَ تُکْرِهُ النَّاسَ حَتَّى یَکُونُواْ مُؤْمِنِینَ/۹۹)

جا ئەوە تۆ لە گەڵ ئەوەدا ئەم خەڵکە پێیان ناخۆش بێت ئیمان بێنن خەریکی بە زۆر ئیمانیان پێ بێنیت، بە زۆر بیانکەیت بە موئمین، نە، نابێت ئاوا ھەڵوێستێک بگریت بتەوێت بە زۆر ئەم خەڵکە ناچار کەیت  بۆ ئیمان، ئەوە وەزیفەی تۆ نیە، وەزیفەی تۆ دیارە وە بێ جێگە ھێزو توانای خۆت و کاتی خۆت صەرف مەکە لە شتێکدا کە بەتۆ نەسپێرراوە، کاتێک خەڵک پێیان ناخۆشە بێنە سەر ئەم ڕێگە تۆ ناتوانی بیانھێنیت:                                                     { وَ مَا کَان لِنَفسٍ أَن تُؤمِنَ إلاّ بِإذنِ الله}

بە ھیچ شێوەیەک ئیمکانی نیە ھیچ کەسێک ئیمان بێنێت مەگەر بە ئیزنی خوا،تامەشیئەت و ئیرادەی خوا نەبێت، بەپێی سونەتی ئیلاھی نەبێت ھیچ کەس ئیمان ناھێنێت، ئیمکان نیەو بە ھیچ شێوەیەک ڕێک ناکەوێت کە ئیمان بێنێت، ئیزنی خواش ئەوەیە کە لە پێشدا وتمان ئیستیعدادی داوە بە ئینسان بە جۆرێک کە ئەگەر ئینسان ئیستیفادە لە ئیستیعدادەکانی بکات نەتیجەکەی بەئیرادەی خوا دەبێتە ئیمان وە ئەگەر ئیستیفادەی لێ نەکات بە ئیرادەی خوا نەتیجەکەی دەبێتە گومڕایی، ئەگەر ئابەم شێوە نەبێت ھیچ کەس ئیمان ناھێنێت.

وَیَجْعَلُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِینَ لاَ یَعْقِلُونَ]

رجس:دوو مەعنای ھەیە، یەکێکیان پیسی،قیزەونی،ئەوی تریشیان لەرزین.بەھەمان شێوە چەند دانەی تر لەم کەلیمانە کە ئەوەڵەکەیان ڕائە و دووەمەکەیان جیمە وەک رَجّ،رَجز، رِجز ئەمانەش مەعنای لەرزین دەبەخشن.

[وَیَجْعَلُ الرِّجْسَ عَلَى الَّذِینَ لاَ یَعْقِلُون] وە پێی سونەتێک کەحاکمی کردووە بەسەر ئینساندا: ئەو کەسانەی کەتەوەجوھ بە حەق ناکەن وە ئامادە نین کە ئینتخابی حەق بکەن بەجۆرێک کەبیانبەستێتەوە لەسەر ڕێگەو نەھێڵێت گومڕا ببن، بەجۆرێک ئەو حەق قبوڵ کردنە پابەندیان بکات بە ئەو ڕێگەوەو نەھێڵێت لابدەن، ئەوانە خوا پیسیی شیرک و عیبادەتی غەیری خۆی دەدات بەسەریاندا، کاتێک ئەو ئامادە نیە بێتە سەر ڕێگە بەپێی ئیرادەی خوا نەتیجەی دەبێتە ئەوە کە گرفتاری ئەو پیسی و چڵکەی شیرک   و عیبادەتی غەیری خوا ببێت وە لە کۆتایشدا عەزابێکی وەھا دەدرێت بەسەریدا کە ھەموو گیانی بێنێتە لەرزە.

ئایا ئێوە تەوجوھ دەکەن لەم ئایەتانەدا بە عیباراتی جۆراو جور سونەتی ئیلاھیە لەبارەی ھیدایەت و گومڕاھیەوە بەیان دەکرێت؟ بەیان دەکرێت ئیختیار لەدەست ئینسان خۆیدایە، بەڵام پێویستە ئینسانی موسوڵمان لێرەدا شتێکی لە بیربێت تا تووشی شیرک نەبێت، دیارە ھەر مەوجودێک لەم مەوجوداتە خوا تەئسیرێکی بە ئەمانەت و بە وەدیعە تێدا داناوە کە بەئیزنی خۆی ئەو شتە ئەو تەئسیرە مەحسوسە دەکات..

مەسەلەن ھێزی سوتاندنی لە ناو ئاگردا داناوە، ھێزی خنکاندنی لەناو گازی خەردەلدا داناوە، ھێزی تێرئاو کردنی لەناو ئاودا داناوە، ئینسانی غەیرە موئمین کاتێک نان دەخوات وا دەزانێت نان تێری  دەکات، وە کاتێک ئاو دەخواتەوە وا دەزانێت ئاو تێرئاوی دە کات،وە کاتێک نزیکی ئاگر دەبێتەوە وا دەزانێت ئاگر دەیسوتێنێت، وە کاتێک بەردێک دەدات لەسەری وا دەزانێت بەردەکە سەری دەشکێنێت بەڵام یەکێک لە وەزیفە موھیمەکانی داعیانی حەق، یەکێک لەوە زیفەی پێغەمبەران و پەیڕەوانیان(علیھم الصلاەوالسلام) لە درێژایی مێژوودا ئەمە بووە کە ئینسان تێ بگەیەنن لەمە کە ئەم تەئسیرانە کە دانراون لەناو ئەم شتانەدا بەشێوەی وەدێعە،وەک ئەمانەت دانراون نەک تەئسیری زاتیی خۆیان بێت، وەھەر کاتێک خوا ئیرادەی  ھەبوو لێیان دەسێنێتەوە..

ئاوا نیە ھەر کاتێک ئاگر دای لەشتێک کە قابیلی سوتانە ئیتر حەتمەن دەبێت بیسوتێنێت،وە ئاوەھا نیە ئەگەر موقەدیمە کە ڕێک کەوت بەدیھاتنی نەتیجەکە حەتمی بێت، نە، خوا تەئسیری سوتاندنی بە ئاگر داوە بەڵام ھەر جارێک کە ئاگر شتێک دەسوتێنێت ئەگەر ئیرادەی تایبەتی خوا نەبێت بۆ ئەو تەئسیرە نایکات، یەعنی ئەو تەئسیرە کە دراوە بەم ئاگرە ئاوا نیە کە ئیتر تا ئاگر ئاگرە ئەو تەئسیرەی ببێت، نە، ھەموو لەحزەیەک خوا دەتوانێت ئیرادە بکات تەئسیری سوتاندن لەئاگر بگرێتەوە، ھەر لەحزەیەک ئیرادە بکات دەتوانێت تەسیری تێر کردن لەنان بگرێتەوە وە ئینسان ئەگەر ھەزار دانە نانیش بخوات تێر نەبێت، یان بکەوێتەناو سەختترین ئاگرو ھیچی لێ نەیەت و نەیسوتێنێت، قاعیدە کە ئەمەیە کە موقەدیمەو سەبەب ئەگەر ڕێک کەوت پێویست ناکات حەتمەن نەتیجەو موسەبەب بێتەدی، ھەموو شتێک بەئیرادەی خوایە، خوابۆ ئەوەی ئەم خەڵکە سەریان لێ نەشێوێت ئەم موقەدیمەو نەتیجەو ئەم سەبەب و موسەبەبەی داناوە. دەکرا واش دای نەنێت بەڵام وا دایناوە زۆربەی جار ئەم موقەدیماتە نەتیجەبدات بەئیرادەیەکی  تازەی خوا، ئەمە ئەصڵی باسەکەیە(کاتێک موقەدیمات ڕێک دەکەوێت ئەو ئیرادەی بەکار چووە بۆ موقەدیمات غەیری ئا ئەو ئیرادەیە کە بۆ نەتیجە کەیە، نەتیجەکە بە ئیرادەیە کی تازە دەبێت کە وەگەر خوا بیەوێ ئەو نەتیجە نەبێت نابێت، وە ئەگەر ئیرادەی تازەی نەخاتەکار موقەدیمەش ڕێککەوتوەو نەتیجەش نادات).

ئا لەبەر ئەوەیە ئینسانی موسوڵمان کاتێک خۆراک دەخوات دەڵێت:[بِسمِ الله الرحمَنِ الرحیمِ}کاتێک ئینسان خۆراک دەخوات بۆ دوو شت دەیخوات:یەکێکیان بۆ ئەوەیە پێویستیە  کانی لەشی پێ دابین ببێت، ئەویشیان ئەو نەخۆشی و لاوازیانەی چاوەڕێ دەکرێت بێنە ڕێگەی بەھۆی ئەم خۆراکەوە لاچن، جاھەرچەند خوا وای قەرار داوە کە خواردنی ئەم خۆراکە موقەدیمە بێت بۆ ئەو شتانە بەڵام موسوڵمان وا نازانێت کە ئەگەر موقەدیمە کەی ڕێکخست، ئەگەر خۆراکەکەی خوارد حەتمەن نەتیجە دەگرێت، حەتمەن پێویستیە کانی لەشی دابین دەبێت و تووشی گرفتاری نایەت..

موسوڵمان دەزانێت ئەمانە بەئیرادەی تازەی خوا نەبێت نابێت وە لەئەنجامدا دەڵێت:[بسم الله الرحمن الرحیم}،یەعنی کاتێک من ئەم خۆراکە دەخۆم بە یادی خواوە دەیخۆم، خوایەک کە ھەرچی پێویستی ھەیە ھەر ئەو ڕێکی دەخات و ھەرچی موشکیلات ھەیە ھەر ئەو لەسەر ڕێگە لایدەبات وە ئەگەر لێرەشدا ئاوا نەکات ئەم خواردن خواردنە ھیچ بەکەڵکی نایەت وە ئالێرەدا ئینسانی موسوڵمان بەڕاستی موتەوەکیل دەبێت لەسەر خوا،بە عیبارەتێکی تر مەسئەلە ئەوەیە کە ئینسان لە ئەوە بێتە دەرەوە یەقینی ببێت ئەم قەوانینە وا ئێستا حاکمە بەسەر ئەم عالەمەدا ھەمیشە بەم شێوە دەبێت، تا ئێستا قەراربووە کە ئاگر بسوتێنێت ئیتر یەقینی نەبێت کە لەئێستە بەدواش دەیسوتێنێتتت،نە،۵۰/ لەسەدا پەنجا ئیحتیمال ھەیە لە ئێستە بەدواوە ئیتر ئاگر بسوتێنێت،نان تێر کات و ئاو تینوێتی لابات و بەرد سەر بشکێنێت،لەبەینی دوو ئیحتیمالداین: ئیحتیمالێک ھەر وەک لەمەو پێش بەردەوام بێت وە ئیحتیمالێکیش خوا ئیرادەیەکی تازە بخاتە کار کە ئیتر ئەو موقەدیمات و ئەسبابە کاری خۆیان نەکەن، موقەدیمات نەتیجە نەبەخشێت، وە ئالێرەدایە کە ئینسان بەڕاستی موتوەکیل دەبێت لەسەر خوا.

ھەندێک لەو غەربیانە کە پێیان دەڵێن دانیشمەند موتەوەجیھی بە شێک لەم باسە بوون، مەسەلەن بەیانیانکردوە کە علومی تەجایبی یەقین بەخش نیە تەنھا گومان دەبەخشێت، چۆن؟یەکێکیان نموونە دەھێنێتەوە دەڵێت: کابرایەک مریشکێکی ھەیە ھەموو ڕۆژێک دەچێت بۆلای مریشکەکەو گەنمی بۆ دەبات، مریشکەکە فێر دەبێت ھەر کاتێک کابرا دەرکەوێت ڕا دەکات بۆلای بۆ گەنم خواردن، پاش ماوەیەک مریشکەکە باش قوڵەو دەبێت وکاتی سەربڕینیەتی، ئەمجارە ڕۆژێک کابرا لە جیاتی گەنم چەقۆی بەدەستەوەیە بۆ سەربڕینی، مریشکی بەستەزمانیش خەڵەتاوە، ماوەیە کە ھاتنی ئەم کابرا موقەدیمە بووەبۆ گەنم                     خواردن و یەقینی بەمە پەیدا کردووە، وا دەزانێت ئێستاش ھەروایە دەرکەوتنی ئەم کابرا یەکسانە لەگەڵ ھاتنی گەنم و تێربوونی ئەم بە گەنم بۆیە ڕا دەکات بۆلای کابراو ئەویش دەیگرێت و چەقو کە دێنێت بەملیداو سەری دەبڕێت، دەلێت علومی تەجریبیش ھەمووی ھەروایە..

ئێمە تا ئێستا وا فێربوین کە ئەم شتانە لەم عالەمەدا ئا بەم ڕێیەدا حەرە کەت بکەن، بەڵام خۆ ئەمە یەقینی نیە، تا ئێستە وا بووە کێ گرەنتی ئەوە دەدات کە سبەینێش ئەم قەوانینە ھەر وا حەرەکت بکەن، لەوانەیە بگۆڕێن. ئەم غەربیانە تا ئێرە باش ھاتوون کە بەڵێ ئینسان ئیتر دڵنیا نەبێت لەمە کە حەتمەن ئەسباب کاری خۆیان دەکەن، کە موقەدیمات نەتیجەی خۆیان دەبەخشن، بەڵام ئیستیفادەیان لەمە نەکردووە بەو جۆرە کە ئینسانێکی موئمین ئیستیفادەی لێ دەکات، موئمین لێرەدا ئەو ئیستیفادە دەکات کە بەتەواوی موتەوەکیل دەبێت لەسەر خوا بەجۆرێک کە وەک ئەمە کە موکەلەفە دەست بە ئەسبابەو دەگرێت، موقەدیمات بۆ ھەر کارێک ڕێکدەخات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کەبەتەواوی موقەدیماتی ڕێکخستووە ھاواری لێ بەرزدەبێتەوە بۆلای خوا:

کەخوایە ئەوا من ئەوەی کە لەئەستۆی مندایە ئامادەم کردووە جاتۆش کاری خۆت بکە، جاتۆش ئیرادەی خۆت بخەرەکار بۆ ئەمە کەمن بتوانم لە ئەم موقەدیماتە نەتیجەی ویستراوی خۆم بگرم، وە مەعنای ھاوارو دوعا کردنە لای خواش ئا لێرەدا ڕۆشن دەبێتەوە، زۆرجار ئەم پرسیارە دەکرێت: کاتێک سونەتی خوا وایە کە ئەگەر فڵان شت بوو ئەوی تریش دەبێت ئیتر دوعای خێر کردنی بۆچییە ؟

مەسەلەن کاتێک کابرا نەخۆشە فڵان دەرمانیش تەجروبە کراوە حەتمەن ئەم نەخۆشیە لادەبات و چاکی دەکاتەوە ئیتر دوعای بۆچییە؟ یان کاتێک گشت شتێک لە لای خوا موقەڕەڕ کراوە کە ھەرچی ئەو زانیبێتی ھەروا دەبێت ئیتر دوعای خێر چییە؟ ئالێرەدا ڕۆشن دەبێتەوە کە دوعای خێر چ مەفھومێکی ھەیە:لە ڕاستیدا دوعا کردن و ھاوار کردنە لای خوا خەبەر لەمە دەدات کە ئەم ئینسانە بە ڕاستی موەحیدە، کاتێک کەموقەدیمات ڕێک دەخات، کاتێک کە دەست بە ئەسبابەوە دەگرێت ئیمانی بەمە نیە کە ئەم موقەدیماتە نەتیجە دەدات، ئیمانی بەمە نیە کە ئەم ئەسبابە موسوبەبی لێ پەیدا دەبێت، کەوابوو لێرەدا ھاوار لە خوا   دەکات کە:

خوایە من موقەدیماتم ڕێک خستووە تۆش نەتیجە ببەخشە بەم موقەدیماتە، وە لێرەدا ئەم ئینسانە بەم ھاوارو دوعایە فەقری خۆی بەخوا دەردەبڕێت وە یەئسی خۆی لەغەیری خوا دەردەبڕێت، دەری دەبڕێت ھیچ مەوجودێک غەیری خوا بۆ ئەوە ناشێت کە دڵئارامیی پێ پەیداکات.

لەبارەی ھیدایە تیشەوە: ئیستیعدادی عیلم و ئیرادەی خۆی دەخاتەکار، تەوەجوھ دەکات بە ئایاتی خوا، موقەدیمات ڕێکدەخات بۆ ھیدایەت لەدوای ئەوەش دەبێت ھاوار بکات: خوایە ھیدایەتم بدە، ھاوار دەکات تا خوا ئیرادەی تازەی بخاتەکار وە ئەم نەتیجە بگرێت، ئەم ھیدایەت وەربگرێت، ئەوەیە کە ئەو عیبارەتانە زۆر بەکار دەبرێن لە قورئاندا: خوا مەشیئەتی بوو ھەر کەس ھیدایەت بدات ھیدایەتی دەدات، بەڵام ئەمە نەک بە جیاوازی کردن لەبەینی  خەڵکدا، ئەمە لەبەر ئەوەنا کە بەچاوێکی باش سەیری ھەندێکی کردووەو بە چاوێکی خراپ  سەیری ھەندێکی تر، نە، کەسەکە خۆی کاری خۆی ئەنجام دەدا خواش مەشیئەتی دەکەوێتەکار نەتیجە دەبە خشێت.

  یان لە گومڕاھیدا: کەسەکە ئەوە کە دەتوانێت بیکات لە کەم تەرخەمی و لەبەکار نەبردنی ئیستیعداد دەیکات خواش ئیرادەی خۆی دەخاتەکار وە نەتیجەی پێ دەدات کە گومڕاھیە. جابۆ ئەوەی غەیرە موئمینیش باش ئا ئەمەیان بۆ ڕۆشن ببێتەوە کە سونەتی خوا لەبارەی ھیدایەت و گومڕاھیدا ئاوایە، خوا ھیدایەت و گومڕاھی بە ستووە بە حەرەکەتی صەحیح یا نا صەحیحی خۆیانەوە دەفەرموێت پێیان بڵێ کە موتوە جیھ بن ئێوە خەتای خۆتانە لەمەدا کە ناکوونە سەر ڕێگە، تەقصیر لەلای کەسەوە نیە، تەماشا کەن ئاسمانەکان و زەوی پڕن لە ئایات، پڕن لە نیشانە بۆ ئەمە کە ئینسان بەتەوە جوھ بەوانە بکەوێتە سەر حەق، بەڵام کاتێک کە ئێوە ئیستیفادەی لێ ناکەن خۆتان موقەصیرن نەک کەسی تر.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا