بابه ته كان

۱۰۰ خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به‌ پێغه‌مب

۱۰۰ خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به‌ پێغه‌مبه‌ری خودا
جیا له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر

الحمد لله ربِّ العالمین، والصلاه والسلام
على رسوله الأمین (محمد) و على آله و أزواجه وأتباعه الطاهرین…..

 *
ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له‌ دونیادا له‌ پێغه‌مبه‌ر (موحه‌ممه‌د)ی گرتووه‌ له‌به‌ر
خودی (ذاتی) پێغه‌مبه‌ر:

 

۱- خوا په‌یمانی له‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه‌
بۆ موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).

 

۲- خاوه‌ن کتێبه‌کان زانیاری ته‌واویان هه‌یه‌
له‌باره‌ی  پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت).

 

۳- هه‌ر له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ موحه‌ممه‌د
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێغه‌مبه‌ر بووه‌، له‌کاتێکدا هێشتا ئاده‌م هه‌ر له‌
قوڕدا بووه‌ و به‌ ته‌واوی دروست نه‌بووه‌ و نه‌بووه‌ته‌ ئاده‌میزادی ته‌واو.

 

۴- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌که‌م
موسڵمان بووه‌.

 

۵- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)کۆتایی
پێغه‌مبه‌رانه‌.

 

۶- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌
پێشتر و شایه‌ن تره‌ بۆ پێغه‌مبه‌ران له‌ میلله‌ته‌کانیان و ئوممه‌ته‌کانیان به‌رامبه‌ریان.

 

۷- موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌ (دروودی
خوای له‌سه‌ر بێت).

 

۸- له‌ خودی ئیمانداران خۆیان شایه‌ن تر و
له‌ پێشتره‌ بۆیان، وه‌خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) دایکی
ئیماندارانن (ڕه‌زای خوایان لێ بێت).

 

۹- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
منه‌ت و به‌خشش و نیعمه‌تی خودایه‌ به‌سه‌ر به‌نده‌کانیه‌وه‌.

 

۱۰- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
باشترینی دروستکراوه‌کانی خودایه‌ و سه‌رکرده‌و گه‌وره‌ی نه‌وه‌کانی ئاده‌مه‌
(علیه الصلاه والسلام).

 

۱۱- گۆێڕایه‌ڵی و به‌یعه‌تدان به‌ پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گوێڕایه‌ڵی و به‌یعه‌تدانه‌ به‌ خودا.

 

۱۲- باوه‌ڕهێنان به‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) په‌یوه‌سته‌ به‌ باوه‌ڕهێنان به‌خوداوه‌.

 

۱۳- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه‌ بۆ هه‌موو جیهان.

 

۱۴- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
ئه‌مینداره‌ بۆ ئوممه‌ته‌که‌ی.

 

۱۵- په‌یامه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌ و سه‌رتاسه‌رییه‌.

 

۱۶- خوای گه‌وره‌ که‌فاله‌تی پاراستن و
پارێزگاریکردنی پێغه‌مبه‌ری کردووه‌.

 

۱۷- خوای گه‌وره‌ که‌فاله‌تی پاراستن
وپارێزگاریکردنی دینه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری کردووه‌.

 

۱۸- خودا سوێندی به‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه‌.

 

۱۹- خودا سوێندی بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) خواردووه‌.

 

۲۰- خودا به‌ناوی خۆی (موحه‌ممه‌د) بانگی نه‌کردووه‌.

 

۲۱- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
له‌ پێش هه‌موو پێغه‌مبه‌راندا باس کراوه‌.

 

۲۲- بانگ کردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت) به‌ناوی خۆیه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ کراوه‌.

 

۲۳- به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌سه‌ر ده‌نگی
پێغه‌مبه‌ردا قه‌ده‌غه‌یه‌ و دروست نییه‌.

 

۲۴- پێشکه‌شکردنی خێر و خێرات له‌ پێش
موناجات و قسه‌کردن له‌گه‌ڵیدا ( پاشان نه‌سخ کرایه‌وه‌).

 

۲۵- خودا سوێندی به‌ شاره‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خواردووه‌.

 

۲۶- خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری کردووه‌ به‌
نوور (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).

 

۲۷- خودا هه‌ندێک له‌ شه‌ریعه‌ته‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری
له‌ ئاسمانه‌وه‌ فه‌رزکردووه‌.

 

۲۸- خودا خۆی له‌ بری پێغه‌مبه‌ر (دروودی
خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌.

 

۲۹- به‌رده‌وامی سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)

 

۳۰- شه‌وڕه‌وی پێکردن و به‌رزکردنه‌وه‌ی
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ـ الاسراء والمعراج ـ.

 

۳۱- موعجیزه‌کانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت).

 

۳۲- خودا له‌ هه‌موو تاوانه‌کانی له‌وه‌و
پێش و له‌وه‌و دوای پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) خۆش بووه‌.

 

۳۳- هه‌ڵگرتنی پاڕانه‌وه‌ی وه‌ڵامدراوه‌
(الدعاء المستجاب) بۆ ڕۆژی دوایی.

 

۳۴- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
قسه‌ی کورت و پوختی پێبه‌خشراوه‌.

 

۳۵- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
کلیلی خه‌زێنه‌کانی سه‌رزه‌وی پێدراوه‌.

 

۳۶- موسڵمان بوونی هاوڕێ جنۆکه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).

 

۳۷-ترسی دوژمنان له‌ پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) له‌ دووری مانگه‌ ڕێیه‌که‌وه‌

 

۳۸- شایه‌تی و گه‌واهیدانی خودا و فریشته‌کان
بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).

 

۳۹- پێشنوێژیکردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) بۆ پێغه‌مبه‌ران له‌ (بیت المقدس)دا.

 

۴۰- سه‌رده‌مه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) باشترین سه‌رده‌می نه‌وه‌کانی ئاده‌مه‌.

 

۴۱- نێوانی ماڵه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی
خوای له‌سه‌ر بێت) و میمبه‌ره‌که‌ی باخێکه‌ له‌ باخه‌کانی به‌هه‌شت.

 

۴۲- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
له‌تکردنی مانگی پێدراوه‌.

 

۴۳- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)
به‌دڵ شتی دوور ده‌بینێت (من وراء ظهره).

 

۴۴- بینینی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت) له‌ خه‌ودا ڕاسته‌.

 

۴۵- نمایشکردن و پیشاندانی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ
میلله‌ته‌کانیان بۆ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)

 

۴۶- مۆری پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو
شانیدا دانراوه‌.

 

۴۷- ئاگایی بوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) به‌رامبه‌ر به‌ شته‌ نادیار و ونه‌کان.

 

 

 

 

 

* ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له‌ پێغه‌مبه‌ر (موحه‌ممه‌د)ی
گرتووه‌ له‌ ڕۆژی دوایدا:

 

۴۸-      
وه‌سفکردنی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ شاهید وگه‌واهیده‌ر.

 

۴۹-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تکاو شه‌فاعه‌تی پێدراوه‌.

 

۵۰-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ه‌که‌م که‌سه‌ که‌ زیندوو ده‌کرێته‌وه‌.

 

۵۱-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێش نوێژ و وتارخوێنی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانه‌.

 

۵۲-      
هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌ ژێر سایه‌ی ئاڵاکه‌ی پێغه‌مبه‌ردان (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت).

 

۵۳-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌که‌م که‌سه‌ له‌ ده‌رگای به‌هه‌شت
ده‌دات.

 

۵۴-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌که‌م که‌سه‌ که‌ ده‌چێته‌ ناو به‌
هه‌شته‌وه‌.

 

۵۵-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌که‌م که‌سه‌ که‌ به‌سه‌ر پردی
سیراتدا ده‌ڕوات.

 

۵۶-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌سیله‌ و فه‌زیله‌ی پێبه‌خشراوه‌.
(الوسیله: به‌رزترین شوێنی به‌هه‌شته‌)

 

۵۷-     
 پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت) (مقام المحمود)ی پپێبه‌خشراوه‌ که‌ بریتییه‌ له‌ شه‌فاعه‌تی هه‌ره‌ گه‌وره‌.

 

۵۸-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)که‌وسه‌ری پێبه‌خشراوه‌ که‌ بریتییه‌
له‌ ڕوبارێکی به‌هه‌شت.

 

۵۹-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) لیوا و ئاڵای سوپاسی پێبه‌خشراوه‌.

 

۶۰-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)کورسییه‌کی هه‌یه‌ له‌ لای ڕاستی عه‌رشه‌وه‌.

 

۶۱-      
شوێنکه‌وتووانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ شوێنکه‌وتووانی
هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر زیاتره‌.

 

۶۲-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گه‌وره‌ و سه‌رداری هه‌مووانه‌ له‌
ڕۆژیی دوایدا.

 

۶۳-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌که‌م که‌سه‌ که‌ شه‌فاعه‌ت ده‌کات
و شه‌فاعه‌تیشی وه‌رده‌گیرێت له‌ ڕۆژی دواییدا.

 

۶۴-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) مژده‌ به‌خشه‌ به‌ خه‌ڵکی له‌ڕۆژێکدا
که‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له‌ ترسی ئه‌و ڕۆژه‌ دێنه‌ لای ئه‌و و هانا بۆ ئه‌و ده‌به‌ن.

 

۶۵-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) وه‌حی بۆ کراوه‌ تا سوجده‌ به‌رێت له‌
ژێر عه‌رشدا که‌ به‌ هیچ که‌سێکی  پێش و
دوای ئه‌و  ڕێگه‌ نه‌دراوه‌.

 

۶۶-      
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) میمبه‌ره‌که‌ی له‌ سه‌ر حه‌وزه‌که‌یه‌تی.

 

 

 

* ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له‌ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری
ناوه‌ له‌ دونیادا:

 

۶۷-      
ئوممه‌ته‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) کراوه‌ به‌ باشترین
ئوممه‌ت و میلله‌ت.

 

۶۸-      
خوای گه‌وره‌  ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ موسوڵمانان ناودێر کردووه‌ و تایبه‌تمه‌ندی کردوون
به‌ ئیسلام.

 

۶۹-      
خودا دینی بۆ کامڵ کردوون و نیعمه‌تی خۆی ته‌واوکردووه‌ به‌ سه‌ریاندا.

 

۷۰-  
    نوێژ خوێندنی پێغه‌مبه‌ر عیسا
(علیه الصلاه والسلام) له‌ دوای ئیمامێکی موسوڵمانانه‌وه‌.

 

۷۱-      
خوای گه‌وره‌ باری قورس و گران و کۆت و به‌ندی له‌سه‌ر ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر
هه‌ڵگرتووه‌.

 

۷۲-      
غه‌نیمه‌ت بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)  حه‌ڵاڵ کراوه‌.

 

۷۳-      
ڕیزه‌کانیان به‌ ڕیزی مه‌لائیکه‌کان شوبهێنراوه‌.

 

۷۴-      
ته‌یه‌مموم کردن و نوێژکردن له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی
خوای له‌سه‌ر بێت) دروست و ڕه‌وایه‌.

 

۷۵-      
ڕۆژی هه‌ینی تایبه‌ت کراوه‌ به‌ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت).

 

۷۶-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تایبه‌تمه‌ند کراوه‌ به‌ سه‌عاتێک
له‌ ڕۆژی هه‌ینیدا، که‌ پاڕانه‌وه‌ تێیدا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌.

 

۷۷-      
شه‌وی قه‌در تایبه‌ت کراوه‌ به‌ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت).

 

۷۸-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) شاهید و گه‌واهیده‌ری خودان
له‌ سه‌ر زه‌وی.

 

۷۹-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نموونه‌ و شێوه‌یان له‌
کتێبه‌کانی پێشوودا هاتووه‌، (ذلک مثلهم فی التوراه و مثلهم الانجیل).

 

۸۰-      
به‌ برسێتی له‌ ناو ناچن و هیچ دوژمنێک له‌ غه‌یری خۆیان زاڵ ناکرێت به‌سه‌ریاندا
تاوه‌کو له‌ ڕیشه‌ هه‌ڵیان بکێشێت.

 

۸۱-      
نوێژی عیشا تایبه‌ت کراوه‌ به‌ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر
بێت).

 

۸۲-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باوه‌ڕ به‌ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران
دێنن.

 

۸۳-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)  پارێزراون له‌ هه‌موو که‌م وکوتییه‌ک که‌ له‌
مافه‌کانی خودادا ئه‌نجام بدرێت.

 

۸۴-      
به‌رده‌وام تاکو ڕۆژی دوایی کۆمه‌ڵێک له‌ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) له‌سه‌ر حه‌قن و به‌ سه‌رکه‌وتوویی ده‌مێننه‌وه‌.

 

 

 

* ئه‌و ڕێزانه‌ی خودا له‌ ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ری
ناوه‌ له‌ ڕۆژی دوایدا:

 

۸۵-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) شاهێد و گه‌واهیده‌رن بۆ سه‌رجه‌م
پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ر ئوممه‌ته‌کانیان.

 

۸۶-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌که‌م ئوممه‌تن که‌ پردی
سیرات ده‌بڕن و به‌سه‌ریدا تێده‌په‌ڕن.

 

۸۷-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌که‌م ئوممه‌تن که‌ ده‌چنه‌
به‌هه‌شت، چوونه‌ به‌هه‌شت حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی، تاوه‌کو
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌چنه‌ ناوی که‌س بۆی نییه‌ بچێت.

 

۸۸-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) تاکه‌ ئوممه‌تن که‌ له‌ ده‌رگای
ڕاستی به‌هه‌شته‌وه‌ ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌.

 

۸۹-      
چه‌ندین میلله‌ت و ئوممه‌تی تر ده‌کرێنه‌ فیداو قوربانی ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر
(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).

 

۹۰-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌هۆی شوێنه‌واری ده‌ست
نوێژه‌وه‌ به‌ ده‌ست و ده‌م و چاوی سپییه‌وه‌ ده‌ناسرێنه‌وه‌ و دێن وده‌چن له‌ به‌هه‌شتدا.

 

۹۱-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) زۆرترین ئه‌هلی به‌هه‌شتن.

 

۹۲-      
خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆی (موحه‌ممه‌د) – دروودی خوای له‌سه‌ر بێت
– ڕازی ده‌کات لێیان.

 

۹۳-      
زۆری پاداشت له‌ به‌رانبه‌ر کاری که‌م، ڕێزێکی تری خودایه‌ بۆ ئوممه‌تی
پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).

 

۹۴-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هه‌موویان ده‌چنه‌ به‌هه‌شت
ته‌نها ئه‌وانه‌یان نه‌بێت که‌ پشت هه‌ڵده‌که‌ن، به‌هۆی سه‌رپێچی له‌ فه‌رمانی
خودا و پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئیمامی
بوخاری گێڕاویه‌تییه‌وه‌.

 

۹۵-      
زۆری شه‌فاعه‌ت و تکاکردن له‌ناو ئوممه‌ته‌که‌ی پێغه‌مبه‌ردا (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت).

 

۹۶-      
خوازیار بوونی کافران و ئومێد خواستنیان بۆ ئه‌وه‌ی که‌ موسوڵمان بوونایه‌.

 

۹۷-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ دنیادا له‌ دوای هه‌موو
ئوممه‌تانه‌وه‌ هاتوون و له‌ دوا ڕۆژیشدا له‌ پێش هه‌موو ئوممه‌تانه‌وه‌ن.

 

۹۸-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ژماره‌یه‌کی زۆریان ده‌چێته‌
به‌هه‌شت به‌بێ حیساب و لێپرسینه‌وه‌.

 

۹۹-      
ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) نیشانه‌یه‌کیان هه‌یه‌ که‌
خودای خۆیانی پێده‌ناسنه‌وه‌ ئه‌ویش پێ-یه‌ ( الساق).

 

۱۰۰-     
گه‌وره‌کانی ئه‌هلی به‌هه‌شت له‌ناو ئوممه‌تی پێغه‌مبه‌ردان (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت).

 

 

 

و صلى الله وسلّم على نبینا محمد و على آله
و صحبه أجمعین

 

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا