راپۆرتی لڤین له سه‌ر ئیخوانی ئێران
راپۆرتی لڤین له سه‌ر ئیخوانی ئێران
راسته‌یه‌کان به‌ره‌وکوێ ده‌بات؟!
ئیبراھیم مه‌ردۆخی ـ مه‌ریوان
له راستیدا فه‌لسه‌فه‌و خاڵی سه‌رکی
وپێکھاته‌ی و وجود و له‌دایک بون و ئه‌رکی سه‌ر شانی رۆژنامه‌وانی و رۆژنامه نوسی
و ، ده‌رکردن و بڵاو کردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤار و حه‌فته نامه و دانانی رادیو و
ته‌له‌فزوێن و تێکڕای مێدیاکان له کۆمه‌ڵگاکاندا، ئه‌وه‌یه چاو ساق و رێ پیشانده‌ر
و مه‌شخه‌ڵی رێگا و عاسای ده‌ستی دانیشتوانی
کۆمه‌ڵگا بن و له‌شه‌وه زه‌نگی نه‌زانیدا ، له که‌ند و کۆسپ و ھه‌ڵدێر و
قوڕ و زه‌لکاوی رێگای ژیان بیان پارێزێن و، له‌شه‌قام و راسته رێگای ژیانه‌وه به‌ره‌و
لوتکه‌ی خوشبهختی و به‌خته‌وه‌ری بیانبه‌ن .
له‌لایه‌کی تریشه‌وه پاسه‌وانی حه‌ق و مافه ره‌واکانیان بن و بۆده‌ست
خستنه‌وه‌ی مافه زه‌وت کراوه‌کانیان په‌نجه به چاو زلھیز و داگیر که‌ران و سته‌م کاران و ماف پێشیل که‌راندا
بکه‌ن، بۆ جێ به‌جێکردنی ئه‌م ئه‌رکه‌ش پێویسته به چاوێکی وورد بینانه‌وه نه
خۆشیه‌کانی کۆمه‌ڵگا بدۆزنه‌وه و ھه‌ر ده‌رد وئازار وزامێک له رێگا و شوێنی
راسته قینه‌ی خۆیه‌وه تیمارو نه‌شته‌رگه‌ری بکه‌ن و، په‌یره‌وی له یاسا و رێسای
رۆژنامه گه‌ری و رۆژنامه وانی بکه‌ن و
پشت به په‌یڤین و توێژینهونه و ھه‌واڵ و ووتی ووتی لاکۆڵان و به‌رده‌رگاو سه‌ر
شه‌قامه کان نه‌به‌ستن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م بنه مایانه رچاو نه‌کرێن، زامه‌کان ناسۆر تر و ئازاره‌کان
کاری تر و زه‌لکاوه‌کان خه‌ست و خۆڵ تر و که‌ند وکۆسپه‌کان زیا تر و چڕ و پڕده‌بنه‌وه.
له‌مێژه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره رۆژنامه و گۆڤار و بڵاڤوکه ره‌خنه‌یی و
نھێنی ھهڵماڵهر و داشۆرێنهرانهدا ده‌ژیم، به‌ووردی بابه‌ته‌کانیان ده‌خوێنمه
وه و له‌دڵی خۆمدا ھه‌ندێ لهگوماندابوم و له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌مووت: تۆبڵێی ئه‌م
شتانه بنه‌مایه‌کی راسته قینه‌یان نه‌بێ و به‌به‌ڵگه پشتیان قایم نه کرابێ و
ھه‌روا له خۆوه بهھهڕهمه و بێ به‌ڵگه رووپه‌ڕه‌کانی پێ رهشکرابێتهوه و
ده‌رخواردی کۆمه‌گا بدرێن؟!
له‌لایه‌کی تریشه‌وه ده‌مووت دڵه باوه‌ر مه‌که، وانازانم ئه‌م پزیشکانه
به‌م شێوه مامه‌ڵه له گه‌ڵ نه‌خۆشدا بکه‌ن و په‌یمان و به‌ڵێنه‌که‌یان بشکێنن و
له‌جیاتی تیمار کردن، زامه‌کان قوڵ تر و ده‌رده‌کان کاری تر بکه‌ن ؟!
تا ژماره‌ی ۷۹ ی گۆڤاری لڤین ۱۵‌ی
تشرینی دووه‌می ۲۰۰۸ م به‌رده‌س که‌وت و ئه‌و بابه‌ته‌م تێدا خوێنده‌وه که سه‌باره‌ت
به ئیخوانی ئێران له‌ژێر سه‌ردێری: ( پشکۆکه ده‌گه‌شێته‌وه، ئیخوان مسلیمین
له ئێران سوڕی متبون ته‌واو ده‌که‌ن )
کورد ووته‌نی : بڕوادانم دڕا و ، گومانه‌که‌م به‌ره‌و دڵنیابون ھه‌نگاوی
گوواسته‌وه و ھه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌تائێستا خوێندبو نمه‌وه چونه خانه‌ی
گومان لێ کردنه‌وه و … ئیتر ھیچ دڵخوشیهکم به م جۆره گۆڤار‌و بابه‌تانه نه‌ما
و ، له‌راستیدا بێ متمانه‌یی نه‌خۆش به پزیشک له نه‌خۆشی و ده‌رده‌که که‌سکون و
کاریگه‌رتره، چونکه ئه‌میانه ناھومێدی ته‌واو دروست ده‌کاو به‌راشکاوی ده‌بینێ
مردن به چوارده‌وریدا چۆپی ده‌کێشێ و پلهزقانیهتی، ئیتر نه‌خۆشه که به‌ته‌واوی
ووره ی ده‌روخێ و به‌ره‌و مردن ھه‌نگاو ھه‌ڵده‌نێت.
واش مه‌زانن من به چاویلکه‌ی ره‌شه‌وه
دهروانمهئهم بابه‌ته و به شایه‌ن و ترازوی خوار و لاره‌سه‌نگ ئه‌م راپۆرته
ھه‌ڵ ده‌سه‌نگێنم، چونکا په‌یوه‌ندی به خۆمانهوهھهیه و، به‌ته‌ماین له گوڵ
کاڵترمان پێ نه‌ووترێ، بۆیه ئاوا له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا روو بهروودهمهوه،
بڕواتان ھه‌بێ ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و بابه‌ته‌کانی تریش سه‌باره‌ت به گه‌وره‌ترین
نه‌یارانمان بوایه و ، به‌م شێوه که‌له ھه‌ڵه و بێبنه مای ئه‌م ئه‌م بابه‌ته
ئاگادارم ھه‌ر واش له‌و ره‌خنه که سه‌باره‌ت به نه‌یارانمان نوسراوه
ئاگاداربوایهم ھه‌ربه‌و شێوه ھه‌ناسه‌ی دوکهڵاویم بوگه‌ل و نیشتمان و کۆمه‌ڵگاکه‌م
ھه‌ڵده کێشاو، خه‌می ناھومێدبونیانم ده‌خوارد.
نازانم نوسه‌ر و په‌یام نێری ئه‌م ووتارهیاساو رێسای کام یه‌ک له‌م شتانه‌ی
خواره‌وه ی رچاو کردووه و پشتی به‌چ بنه‌مایه‌ک به‌ستووه؟! ئایا ئه‌م بابه‌ته
: پێناسه‌یه،ھه‌ڵسه‌نگاندنه، رهخنهیهیاراپۆرته؟!
ئه‌گه‌ر پێناسه بێ، ئه‌بێ پێ به‌پێی ئهمرێخراو و جه‌ماعه‌ته رێبازی مێژویه‌که‌ی بگرتایه‌ته‌به‌ر
و له‌به‌ر تیشکی ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه‌کانی خۆیاندا پله‌به‌پله سه‌ر کهوتایهت
و لهبهرهبیانی له‌دایک بونیه‌وه تا کو ئێستا تۆماری بکردایه‌ت ، ئه‌گه‌ر ھه‌ڵسه‌نگاندنیش
بیت پێویسته به‌پێی پێره‌و و پرۆگرام و چالاکی و
ھه‌ڵویست و بریاره‌کانیان و … ھه‌ڵسه‌نگێنرا یه‌ت، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ش بێت
پێویستی سه‌ر شانیه‌تی، ھه‌ندێ یاسا‌و رێسای ره‌خنه‌سازی و پێوه‌ری دیاری بکردایه‌ت
و، پاشان قه‌واره و ھه‌یکه‌لی ئه‌و رێخستنه ی به‌ر نه‌شته‌ری تیژی توێژینه‌وه
بدا یه و، به ئینساف و سینه فراوانیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بکردایه‌ت.
ئهگهرراپۆرتیشه ده‌بوا سه‌رچاوه‌که‌ی کادێرێکی باڵای ئهورێخستنه بوایه‌ت
و به‌ئه‌و په‌ری ئه‌مانه‌ت و پارێزگاریهوه،
به‌نوسین یا له‌رێگای تۆمارکردنی ده‌نگه‌وه، به‌بێ گۆڕین و که‌م و کورتی
ووردو درشتی ئه‌و راپۆرته‌ی بڵاو بردایه
ته‌وه، به ڵام به‌داخه‌وه کاتێ بابه‌ته‌که‌م خوینده‌وه جوان بۆم ده‌رکه‌وت
نوسه‌ر ھه‌موو یاسا‌و رێساکانی پێ شێل کردووه و، تێکرای سنوره کانی به‌زاندووه،
جائێستا بۆ ده‌رکه‌وتنی راستییه‌کان و چه‌سپاندنی ئه‌و شتانه‌ی که که‌له‌سه‌ره‌وه
باسمان کردن ، به‌ووردی ده‌چینه سه‌ر ده‌قی نوسراوه‌که و، به‌قوڵی ھه‌ڵه و بێ
بنه‌ما بون و دژبه‌یه‌ک بونی ھه‌ندێ له‌بابه‌ته‌کانی بۆ خوێنه‌ری ئازیز ده‌خه‌ینه
روو.
۱ـ په‌یامنێری به‌رێز له سه‌ردێره‌که‌یدا ده‌نوسێ: ( پشکۆکه ده‌گه‌شێته‌وه،ئیخوان
مسلیمن له ئێران سوری متبون ته‌واو ده‌کات)
پاشان ده‌نوسێت: ( سه‌ره‌رای ئه‌وه ئه‌و بار‌و دۆخه ی پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بن، خه‌ریکی
بوژاندنه‌وه و فراوان کردنی رێخستنه جه‌ماوه‌ریه کانی خۆیانن، له‌ناو سونی مه‌زھه‌به
کانی ئێران‌دا) پاشان ده‌ڵێ: ( ئه‌مرۆ ئیخوانی ئێران به بار‌و دۆخێکی ھه‌ستیاردا
تێپه‌ر ده‌بن، کهتارادهیهکی زۆر ترس و دڵه راوکێی بۆدروست کردون ئێستا ئه‌وان
وه‌کو پێشتر بێ ترس له بارهگاسهره کییهکانیاندا که‌به ئاگاداری حکومه‌ت له
تارانی پایته‌ختدا کراونه‌ته‌وه کوبونه‌وه ره‌سمییه کانیان ئه‌نجامناده‌ن و
شوێنی دیدار‌و په‌یوه‌ندی نێوان رێخستنهکانیشیان، به‌رته‌سک کردوه‌ته‌وه. ته‌نھا
له‌رێگه‌ی چه‌ند شفره‌یه‌کی نھێنیه‌وه نه‌بێت، په‌یوه‌ندی پێیانه‌وه ئه‌سته‌مه،
)
له‌راستیدا کاتێ خوێنه‌ر ئه‌م ده‌قه ده‌خوێنێته وه، ده‌که‌وێته گومان
له چاو و تێگه‌یشتنی خۆی و ده‌ڵێ بڵێی چاوم نهیکاو میشکم توشی ژڵه‌ژاوی ھاتبێ؟!
ھه‌ندێ چاوه‌کانی ھه‌ڵده گڵۆفێ و بیر و ھۆشی تیژتر ده‌کاته‌وه و جاریک و دوجاری
تر به ده‌قه‌که‌دا ده‌چێته‌وه و له‌ئه‌نجامدا تێده گات، ئه‌م ھه‌ڵه‌ی نه‌کردوو
وه و به‌ڵکو دژایتی و ئاڵۆزی له نێوان دهقهکانداھهیه.
له‌راستیدا خوێنه‌ر چه‌واشه ده‌بێ و نازانێ به کامیان باوه‌ربکات و له‌دڵی
خۆیدا ده‌ڵێ : ئاخۆ بۆ وابێت، کاتێک پشکۆ بگه‌شێته‌وه و سوڕی متبون ته‌وا و ببێ و خه‌ریکی بژاندنهوه
و فراوان کردنی رێخستهنه جه ماوه‌ریه کان بن، که‌چی له ھه‌مان کاتدا ترس و له‌رز
دایان بگرێت و له باره گا کانیاندا که به ئاگاداری حکومه‌تیش له تارانی پایته‌ختدا
کراونه‌ته‌وه ، کۆبونه وه ره‌سمییه‌کانیان ئه‌نجام نه‌ده‌ن و شوێنی دیدار و په‌یوه‌ندیه
کانیان به‌ر ته‌سک بکه‌نه وه و ته‌نیا
له رێگه‌ی چه‌ند شفره‌یه‌کی نھێنیه‌وه نه‌بێت په‌یوه‌ندی پێیانهوهئهستهم
بێت؟! بێگومان ئه‌م رستانه به گوریسی حهوباڵی به‌یه‌که وه نابسرێن و جه‌مسه‌ریان
ھه‌رگیز یه‌ک ناگرێته‌وه.
پاشان ھه‌ر سوره له‌سه‌ر ئه‌م جۆره دارشتنه دژبه‌یه‌کانه و ده‌ڵێ: ( ھه‌ر
چۆنیک بێت توانیمان شفره‌ی گه‌یشتن به یه‌کێ له کادێره باڵا کانی ئیخوان له‌تاراندا
ده‌ستبخه‌ین، ئه‌و ھه‌ر له سه‌ره‌تاوه حه‌زه‌ری زۆری پێوه دیاربوو…) دڵنیام
تێکه‌ڵکردنی ئه‌م شتانه به‌م شێوازه ئاڵۆزه، جگه‌له چه‌واشه کردن و شێواندنی
دیمه‌نه‌که ھیچی تری لێ ناوه‌شێته‌وه، چونکا ئێمه ھه‌ر گیز خۆمان به یاساغ و
قاچاخچی و نامه‌شروع وتاوانبار نازانین و بهپناپسکێ و ئه‌ڵا ئه‌ڵاو ناو خوا، خۆله
که‌س نادزینه وه و به‌ڵکو به‌وپه‌ری بوێریه‌وه و به‌ده‌نگی زه‌ڵاڵ بانگه‌شه بو
بیر وبۆچون و ھه‌زر و فیکرهکهمان ده‌که‌ین و به راشکاوی به ھه‌موو لایه‌کدا
رای ده‌گه‌یه‌نین و به ھه‌ق و مافی رهواو شه‌رعی خۆمانی ده‌زانین و، ماند نه‌ناسانه
و بێباکانه خه‌ریکی کار‌و بار و چالاکی خۆمانین. بۆ به‌ڵگه و سه‌لماندنی ئه‌م
راسته قینانه‌ی سه‌ره وه‌ش ده‌توانن سه‌رێک له ماڵپه‌ره‌که‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت
و ئیسڵاح بده‌ن و پێره‌و پڕۆگرام و به‌یاننامه و راپۆرتی دانیشتن و چالاکیه
کانمان سه‌یر بکه‌ن.
۲ـ له‌لایه‌کی تریشه وه‌ده‌ڵێ: ( ئێخوانه‌کانی ئێران چونکه بار‌و دۆخی تند
و تیژ و زه‌برو زه‌نگی زۆریان له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه دیوه، شاره‌زایی
باشیان ھه‌یه لهدرست کردنی رێخستنی نھێنی و بڵاوه پێکردنی ئه‌و نھێنیانهدا…)
ئه‌ڵێن جارێ کابرایه‌ک ده‌گه‌یه به زه‌لامێک و ده‌ڵێ ناوت چیه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ ھه‌یبه
توڵا، کابرا ده‌ڵێ راستی راست ده‌که‌ی یاده‌ته‌وێ من بترسێنی؟!
منیش واده‌زانم ئه‌م براده‌ره ده‌یه‌وێ به‌م قسه بێ سه‌رو به‌ر و دژبه‌یه‌کانه
بمان ترسێنێ و له‌م ئاخری پیریمانه‌وه راپێچی ژێر زه‌ویمان بکاو تازه عه‌یب و
شوره‌یی ئاله‌م بار‌و دۆخه‌دا بکه‌وینه‌وه خۆ راپسکاندن و خۆشارینه‌وه و چپی چپی
کردن. به‌ڵام تازه ئێمه به‌م لایهلایانه خه‌ومان لێ ناکه‌وێ و به‌م شێوه
تیتیل و بیبیلانه وه‌کو شه‌مشه‌مه کوێره خۆمان ناخزێنینه کونج و قوشبنی
تاریکای ئه‌نگوسته چاوه‌وه. چونکائێمه ھه‌ر وه‌کو تێکڕای دانیشتوانی ئێران خه‌ڵکی
ئه‌م ووڵاته‌ین خاوه‌نی ھه‌ق مافی ره‌وای خودادادی خۆمانین و فیکر‌و بیر و بۆچونهکانمانیشمان
له ئاراسته‌ی سه‌ربرزی و به‌خته وه‌ری و گه‌شه‌کردنی گه‌ل و نیشتمانه کهماندایه
و، ھه‌رکه‌س ئێمه به نامشروع و یاساغ و بێ ھه‌ق ماف ده‌زانێ پێویسته ھه‌ڵوێسته‌یه‌ک
بکات و بۆچون و ھه‌ڵوێسته کانی له م بواره‌دا راست بکاته وه و بۆ روانین و
مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵماندا بگۆرێت و واقع بینانه و مه‌نتیقی بیر بکاته‌وه.
۳ـ له‌خاڵێکی تردا سه‌باره‌ت به
قسه کانی ماموستا قه‌رزاوی له‌خۆیه‌وه
خه‌ت و نیشان ده‌کێشێ و پێشبینی ده‌کات که گوایه کوماری ئیسلامی له وانه‌یه
له گه‌ڵ جه‌ماعه‌تدا توند و تیژی بنوێنێ و تۆڵه‌ی ئه‌و قسانه ی مامۆستا له‌وان
بسێنێته وه، له لایه‌کی تریشه‌و ده‌ڵێ:
جه‌ماعه‌ت له ژ ێرفشاردا به‌ر په‌رچی قسه
کانی مامۆستایان داوه‌ته‌وه و … (به‌یانێکیان ده‌رکردووه و قسه کانی ئهلقهرزاویان بۆ جیھانی ئیسلام به
ھه‌ڵه وه‌سف کردبوو که‌خزمه‌ت به یه‌کپارچه‌یی جیھانی ئیسلام ناکات و فیته‌نه و
ناکۆکی لێ ده‌که‌وێته‌وه ) لێره‌شدا ئه‌و
نوسه‌ره به رێزه بابه‌ته‌که‌ی ئاڵۆزکردوه و ئه‌و به‌یان نامه‌ی که جه‌ماعه‌ت
له وباره‌وه ده‌ری کردوه به‌و شێوه
دزێوه نیه که ئه‌و ھه‌ڵی کوڵاندووه و
ده‌رخواردی خه‌ڵکی داوه، به پێچه‌وانه‌وه ئێمه ھیوادارین به‌ر پرسانی کۆماری
ئیسلامی ئێران، ئه‌م روداوه به ھه‌ند بگرن و به ئه‌زمونێکی پیروزی بزانن له‌م
بواره‌دا به‌خۆدا چونهوهکی باش بکه‌ن و بۆ
ئاشته وایی و ھێور کردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی نێوانی موسڵمانانی ناو خۆ و ده‌ره‌وه ھه‌نگاوی ئه‌رێییی و
کارزانانه ھه‌ڵگرن و تۆوی ته‌بایی و
دۆستی و یه‌کریزی بچێنن و گوێ بیستی ئامۆژگاری خێرخوازانه‌ی ھاو ووڵاتیان بن و له‌ئاستی
پڕوپاگه‌نده‌ی نه‌یارانی موسڵماناندا که‌ڕ و کپبن.
۴ـ ئه‌م نوسه‌ره له‌به‌شێکی تری توێژینه وه که‌یدا سه‌باره‌ت به کاک ئه‌حمه‌دی
موفتی زاده و په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ شوڕش و دوایش له‌گه‌ڵ به‌رپسانی باڵای کۆماری
ئیسلامی‌دا، خۆی توش چه‌ند ھه‌ڵه‌یه‌کی زه‌ق کردووه که جێگای ئه‌وه نیه چاوی لێ
بنوقێنرێ و ھه‌ر وا به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ
ببین، له‌راستیدا به ته‌واوی بابه‌ته‌که ی ژڵهژاندوو وه و، ھه‌موو سوچ و تاوانی نه‌گرتنی ھه‌ندێ له شاره کانی کوردستانی له
لایه‌ن کورده‌کانه‌وه و نه‌گه‌یشتی کورد به مافی ره‌وای خۆی و باوه‌ڕ کردنی کاک
ئه‌حمه‌د به خومه‌ینی و خۆ ھه‌ڵواسینی به چاکی که‌واکه‌یدا و دوری گرتنی له
حیزب و گوروپه سیاسییه کانی گۆڕه پانی کوردستانی سه‌پاندووه به سه‌ر کاک ئه‌حمه‌د
دا و له کۆتایشدا ده‌ڵێ : ( ھه‌ر چۆنێک بێت کاتێک سه‌یری مێژوی ئه‌حمه‌دی موفتی
زاده ده‌که‌یت …نزیکیشی ده‌کاته‌وه له خیانه‌ت کار، ره‌نگه به‌ھه‌موو ته‌مه
نی دژی ئه‌وه جه‌نگابێت…)
ھه‌ر چه‌نده ئه‌م ھه‌ویره ئاوی زۆر ده‌بات
و پێده‌چێت به نوسینی کتێبێکیش ئه‌م ھه‌ڵانه راست نه کرێنه وه و ئه‌و راسته
قینانه نهدرو شێنه‌وه، به‌ڵام بێگومان
زۆر تاوان و بێ ئینسافیه ئاوا به‌په‌له و به‌سه‌ر پێوه باسی ئه‌و روداوه
به‌ر فراوان و ئاڵۆزانه بکرێ و بڕیار و فتوای لسه‌ر بدرێ.
بێگومان ئه‌و رووداو و مێژوو وه رابوردوه مه‌یدانێکی به‌ر بڵاو و ده‌ریایه‌کی
به‌ر فراوانه و پێویستی به‌کارزان و پسپۆڕ و مه‌له وانێکی لێ ھاتو و کارامه و
لێزان و ئاگاداره.
که‌واته ده‌بێ له‌و بواره‌دا ھه‌موو بار‌و دۆخ و روداو و که‌ندو کۆسپ و گیر
و گرفت و فێڵ و ته‌ڵه که‌کان، رچاو بکرێن و کارگێڕان و یاری که‌رانی ئه‌و شانۆ گه‌ریانه
بناسرێن و، ئه‌و ته‌ڵه و ته‌پکه داوانه بدۆزرێنه وه که بۆ گۆرڕ کردنی ھه‌وڵ
و تێکۆشان و خه‌بات له رێگای به‌ده‌ست ھێنانی مافه ره‌واکاندا به‌کار ھێنرابوون.
ھه‌ر وه ھا پێویسته ھه‌موو ئه‌و فڕو فێڵ و
درۆ و ده‌له‌سه و خیانه‌تانه‌ی که له جێگای راسته قینه و ماف خوازی له سه‌ر
کورسی زرق و برق دانرا ون و تاجی زێرینیان له سه‌ر کراوه رسوابکرین و روی ره‌شیان
پیشانی خه‌ڵکی بدرێ.
ده‌بێ ئه‌و که‌سانه‌ی کهماندو نه‌ناسانه
له‌و مه‌یدانه‌دا ھه‌موو ته‌مه‌ن و بون و نه‌بوونی خۆیان کرد به قو ربانی
له پێناوی سه‌ر به‌رزی و سه‌ر به خۆیی گه‌ل و نیشتمانه که‌یاندا، پێنوس به‌ده‌سته‌وه
بگرن و ئه‌و مێژوه به بێ که‌م و کورتی و ھه‌ڵه وه‌کو خۆی بنوسنه‌وه و راستی و
ناراستی و چاک و خراپه‌کان ده‌سنیشان که‌ن و له کۆتاییدا بڕیار و مورکردن جێبێڵن
بۆ ویژدانه بێ‌دار و دڵه بێگه‌رد و داد گه‌ره کان.
ئه‌گینا
زور جێگای داخ و که‌سه‌ره ئاوا ئه‌و رووداو و به‌سه‌رھاته گرنگانه ھهڵپروزێنرێن
و به‌و شێوه شپرزه بۆژو بکرێن و به‌ئاسانی بڕیاری خیانه‌ت کاری و نزیک بونه‌وه
له خیانه‌ت به‌سر که‌سانێکدا بسه‌پێنرێت
که به‌شایه‌تی واقیعی ژیانی چرکه ساتێک له‌ته‌مه‌نی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کارنه
ھێنا وه و خوازیاری پله و پایه و کورسی و ده‌سه‌ڵات نه‌بووه، ھه‌میشه ھه‌ناسه
دوکهڵاویه کانی بۆ ھه‌ژاری و ماف خوراوی و ژێر چه‌پۆکه‌یی گه‌له که‌ی ھه‌ڵده‌کێشاو
له‌کۆتای ژیانیشیدا به مانه‌وه‌ی ده‌ساڵ له‌به‌ندیخانه‌دا له‌ژیر زه‌بر و زه‌نگ و
ھه‌ره‌شه و گوڕه‌شه و دڵخۆشکردنی به پله‌و پایه و سه‌روه‌ت سامان، ئاماده نه‌بوو
ته‌نانه‌ت بهھێماو ئاماژه‌ش نوکی پێنوسه‌که‌ی بکڕێنێ به‌سه ر رووپه‌ڕه یه‌کدا
که پێشێل کردنی مافی ره‌وای گه‌له‌که‌ی تێدا به‌دی بکرێت، له دواھهناسهیشیدا
ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمان نامه‌یه‌ی بهبخشینی گیانی خۆی مۆرکردو بهرووسوری سه‌ربه‌رزی سکاڵاکانی برده‌وه
بۆ باره‌گای خودا.
۵ـ ھه‌واڵ نێری به‌رێزی لڤین له‌راپۆرته‌که‌یدا
ده‌ڵێ: ( ھه‌رچه‌نده رێخستنه سه‌ره‌تایه کانی ئه‌م جه‌ماعه‌ته له‌ناو چه‌کانی
کوردستاندا بوو، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌که وه‌ک بزتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی خۆی پێناسه
نه‌کرد، به‌ڵکو وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی مه‌زھه‌بی ده‌رکه‌وت…)
پاشان ده‌ڵێ : ( ئه‌حمه‌دی موفتی زاده که‌له ئێران به گوروپی ( مه‌کته‌بی
قورئان ) ده‌ناسرێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئێخوا نه‌وه ھه‌ڵگری پرۆژه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی
ئیسلامی بوو)
لێره‌دا ده‌یه‌وێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت که ئێخوانی ئێران ته‌نیا داکۆکی له‌سه‌ر
مافی
سونیه‌کان کردووه و مافه نه‌ته‌وایه
کانیان پشت گوێ خستووه و، بایه‌خیان به دۆزی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌دا وه و به
تایبه‌تی داکۆکیان له سه‌ر مافی کورد نه‌کردووه.
له‌راستیتدا ئه‌وه‌ی له‌بیر چووه یاھه‌ر نه‌ی
ویست‌و وه بیری لێ بکاته‌وه ، ئه‌وه‌یه
کاتێک ھه‌ر حیزب و گوروپ و رێخراوێک کار‌و چالاکی و پرۆژه‌ی خۆیان تێکه‌ڵ پرۆژه و
خه‌بات و تێکۆشانی ھه‌ر ده‌سته و حیزبێکی تر کرد و وه‌کو به‌ره یه‌ک، شانبه‌شانی
یه‌ک چالاکیه‌کانیان چڕ وپڕکردهوه و له‌خۆشی و ناخۆشی و گیر‌و گرفت و بۆچون و ھه‌ڵوێست
و سترا تیژی و رچهو رێبازه کانیاندا وه کو یه‌ک بون و له گۆڕه پانه‌که‌دا بۆ
گه‌یشتن به ئامانج سه‌ره‌کیه کانیان خۆیان تواندوه، ئیتر له‌م بواره‌دا حیسابی
ھه موو یان ده‌چێته یه‌ک خانه‌وه و کورد ووته‌نی: مه‌گه‌ر درۆزن له‌یه‌کیان
جیابکاته‌وه و، به‌دوو پێوه‌ر بیان پێوێ
.
ئه‌وه‌ی که واقیع و راسته قینه‌ی ئه‌و سهردهمهتۆماری کردوو وه و نوسه‌ر
ی ئه‌و وتارش پێیی له‌سه‌رداگرتووه، بێجگه له یه‌کبوون و ته‌بایی و یه‌ک رچه و
رێبازی شتێکی تر رچاو ناکرێت و ناتوانرێت ناوێکیتربسهپێنرێت به‌سه‌ر ئه‌و که‌ش
وھهوایهدا.
که‌واته ئه‌وه‌یان ئیسلامی تۆخه و ئه‌وه‌ی تریان نائیسلامی و نانهتهوهیییه
راستنیه و ئه‌م بۆچوون وبریاردانه به قیر و زهوتیش نالکێنرێن به بابه‌ته‌که‌وه،
ئێمه ھه‌ردوو لا له‌و پرۆژدا بۆ ھاتنه‌دی
ئامانجه سه‌ره کییه کانمان گیانێک بوین له دوو جه‌سته‌دا و له‌ناو یه‌کدا
توابو بوینه‌وه و ته‌نیا وووتو ویرهمان
گه‌یشتن بوو به ئامامانجهسهرهکییه کانمان.
ئه‌مه ھه‌ل و مه‌رج ورواڵهت و قه‌واره و پێکھاته‌ی ئه‌و کات و ساته‌مان و، ئێستاشمان به‌راشکاوی و ده‌نگێکی زه‌ڵا ڵ و
بڵند رای ده گه‌یه‌نین: ھه‌ر که‌س ئه‌م تۆمه‌تانه‌مان لێده‌دا که جه‌ماعتی ده‌عوه‌ت
و ئسڵاحی ئێران چالاکی وبیر و بۆچون و پرۆژه‌که‌ی ته‌نیان له‌دۆزی ئسلامی سونیدا چڕ‌وپڕ کردوه‌ته‌و و گوێ به لایه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی ناداوه و له‌م
بواره‌دا ھیچ جێگه په‌نجه‌یه‌کی دیارنیه، ئه‌وکه‌سانه له‌و بواره‌دا یا بێ ئاگا
و نه‌زانن و، ھه‌ر له خۆوه‌وه بڕیار ده‌ر ده‌که‌ن و پڕ‌و پاگه‌نده بڵاو ده‌که‌نه‌وه،
یائه‌و که‌سانه‌ن که چاویان به قه‌واره‌ی ئه م رێخراوه‌دا ھه‌ڵنایه و دڵیان له
ئاستی ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌دا ره‌ش بووه ته‌وه.
ته‌نیا چاره‌ی ده‌سته‌ی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه کهبهگۆێرهی
یاسا‌و رێسای توێژینه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌دا بکا و، بگه‌ڕێ به‌دوای به‌ڵگه
و شایه‌ت حاڵه راسته‌قینه کاندا و سه‌یری پێڕه‌و و پڕۆگرام و ستراتیژیه‌کانی جه‌ماعه‌ت
بکا و، چاوێک بخشێنێ به گوتار و ھه‌ڵوێست و به‌یاننامه کانیدا، ئینجا به‌م پێوه‌رو
کێشه مه‌سه‌له‌که ھه‌ڵسه‌نگێنێ و بڕیاره‌کانی ده‌رکات.
چاره‌ی ده‌سته ی دوو ھه‌میش ئه‌وه‌یه که چاویلکه ره‌شه‌کانی لابا و
تۆزێ چاوه‌کانی بسڕێ و ته‌م و مژی دڵ و ده‌رونی بڕوێنێته‌وه و به‌دڵێکی ساف و
چاوێکی گه‌شه‌وه سه‌یری واقیع و راسته‌قینه بکاو ئینجا داوه‌ری بکاو بڕیار ده‌رکا.
۶ـ ئه‌گه‌رله‌م به‌شه‌شدا خوێنه‌ری ھێژا به‌ووردی ده‌قه‌کان بخوێنێته‌وه و
سه‌ر جه‌میان لێک بداته‌وه، به‌باشی بۆی روون ده‌بێته‌وه که : ھه‌واڵنێری به‌رێز
به‌بێ ئاگاداری له‌و ھه‌ل و مه‌رج و بار‌و دۆخی ئه‌و کات و ساته و به‌ده‌سته‌وه نه‌بونی به‌ڵگه‌ی به‌ھێز و
شایه‌تی باوه‌ڕ پێکراو، خۆی فڕێداوه‌ته ناو جه‌رگه‌ی روداوه‌کانی سه‌ره‌تای
دروسبون وسه‌ر ھه‌ڵدانی ئێخوان له‌ئێراندا و، به‌شداری کردنی له پرۆژه‌که‌ی کاک
ئه‌حمه‌د دا و، به‌زۆره ملێ ده‌یه‌وێ ھه‌ندێ ھۆکاری بابه‌تی دڵی خۆی داتاشی و. به‌شداری
و پشتگیریه که به‌م شێوازه پیشان بدات که ئێخوان له‌به‌ر ده‌سته پاچهیی و بێ
پڕۆژه‌یی و بێ به‌رنامه‌یی و لێنه‌ھاتویی و نه‌بونی رابه‌رێکی گونجاو وکارامه له‌بواری
سیاسی‌دا، خۆی ملاسداوه تا پڕۆژه‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌د به‌باشی داده‌مزرێ و به‌رێک و
پێکی سه‌قام گیرده‌بێ، له‌وکاته‌دا ئێخوان ، کورد ووته‌نی: شه‌لم وێرم ناپارێزم،
ھه‌له‌که دهقۆزێته وه و خۆ فرێده‌داته ناوجه‌رگه‌ی ئه‌و جێگاگهرم و نه‌رم
ئاماده‌یه و، له‌ژێرسێبه‌ری ئه‌و پرۆژه‌دا پهرڕ وپۆ دهردهکاو بای باڵی خۆیی
ڵێدهداو ده‌حه‌وێته‌وه. بۆیه له کۆتایی بڕیاره‌که‌یدا دادگایه‌کی به‌ھێزیان ده‌کاو
به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بڕیاریان له‌سه‌رده‌دات.
( بۆیه ئێخوانی ئیران کهئهمڕۆئهو مێژوه‌ی له‌سه‌ر بووهتهماڵ ، باجی
ھهڵهیهکدهدات که ده‌توانین بڵێین ئه‌و نه‌یکردووه بهڵکوتێی که‌وتووه، به‌ڵام
ئه‌مه پاکانه ناکات بۆ به‌ر پرسیار بونیان له‌به‌رابه‌ر ئه‌و مێژوه‌دا، ده‌بێت
به‌راشکاویه‌وه وه‌کو ھه‌ڵه‌یه‌ک قبوڵی بکه‌ن)
له‌راستیدا ئه‌گه‌ر توێژه‌ر و نوسه‌ر ئاگای له‌خۆی نه‌بێت و له‌بڕیاره‌کانیدا
پارێز نه‌کات و به‌قوڵی بۆ بۆچۆنکانی دانه‌چێ و بهبرچاو رونییه وه ھه‌نگاوه‌کانی
ھه ڵنهنێ، له گۆڕه‌پانی مێژودا ده‌گلێ و روداوه‌کان چهواشهدهکاو کۆمه‌ڵگاش
دهژڵهژێنیت.
لێره‌دا نامه‌وێ به‌ووردی و تێر‌و ته‌سه‌لی بچمه سه‌ر باسی ئه‌و ھۆکار و
بارودۆخ و پێوه‌رانه‌ی سه‌رده‌می بهشداریما له پرۆژه‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌د و ھه‌موو لایه‌نه‌کانی به‌رونی شیبکه‌مه‌وه،
چونکه ووتارهکهلهرادهبهدهر درێژده‌بێته
وه و خوێنه‌ریش ماندو ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌مه‌وێ بڵێم : ئه‌و ھۆکارانه‌ی که نوسه‌ر
دای تاشیبون و وه‌کو چێشتی جێور تیکه‌ڵی کرد بون و رشتبونیهسهر رو وپهرهکانی
لڤین، بێجگه ھه‌ندێ گومان و چه‌ند بۆچونێکی بێ بنه ما ناتوانرێ ھیچ ناوێکی تریان
بۆبدۆزرێته‌وه.
۷ـ له‌خاڵێکی تردا ده‌ڵێ : ( ھه‌رچه‌نده له‌ناو سه‌رکرده‌کانی ئێخوانی ئه‌وکاته‌دا
که‌سانی شاره‌زای ئایینی گهورهھهبون وه‌ک: ناسر سوبحانی و ملا محه مهدی ره‌بیعی
که‌ھه‌ردووکیان له‌سه‌ر ئه‌نجامی بروائایینیهکانیاندا کوژران… ) لێره‌شدا ھه‌روه‌کو
بابه‌ته‌کانی تر که‌وتو وه‌ته دوای ووتی ووتی و قسه‌ی لاکۆڵان وسهرشهقام،
کابرایه‌ک ووتی: ئه‌ڵێن یونس پێغه‌مبه‌ر له‌ده‌شت به‌غدادا سه‌گ خواردی، یه‌کێ تر
ووتی : یونس نه‌بوو یوسف بوو، سه‌گ نه‌بوو گورگ بو و، بغدادنه بوو که‌نعان بوو،
ئه‌ویش ھهردرۆبوو.
مامۆستا ره‌بێعی زانایه‌کی گه‌وره و به‌ناوباگی ئایینی کوردبوو، بوێر‌و
لێھاتو و نه‌ترس و دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی بوو، به‌درێژایی ته‌مه‌نی له
نوسین و ووتار و کۆڕ وکۆبونه‌وه و بۆنه کاندا بوێرانه به ده‌نگێکی زه‌ڵا ڵ
داکۆکی له‌سه‌ر مافه ره‌واکانی گه‌له‌که‌ی ده‌کرد. ھه‌رچه‌نده مامۆستا له‌رێگه‌ی
کتێب وگۆڤارو تێکڵاوی له‌گه‌ڵ ئێخواندا بیر و بۆچون و رێباز‌و قوتابخانه‌ی ئێخوانی
ئێران وجیھانی ده‌ناسی و خوشی ده‌ویستن وپشتگێری ده‌کردن ، به‌ڵام به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک
به‌فه‌رمی یانیوهفهرمی به‌یوه‌ندی رێخراوه‌یی به‌رێخستنی ئێخوان و ھیچ رێخستنێکی
ترهوهنهبوو، به‌ڵکو وه‌کو که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربه‌خۆ و دڵسۆز و ئه‌وینداری گه‌ل
و نیشتمانه‌که‌ی تادواھهناسهی لهبهرابه سته‌مکارو مل ھورهوه بێده‌نگ نه‌بوو.
۸ ـ خاڵی کۆتایی په‌یامنێر له راپۆرته‌که‌یدا ده‌ڵێ: (سه‌ره‌تای ئه م جهماعهتهلهشاره
ھه‌ورامی نشینه کانی سه‌ر به پارێزگای کرماشانه وه ده‌ستی پکرد و رێبه‌رانیشی
ھه‌ر له‌نێو کورده کانی ئه‌و ناچهیدابوون ) ئه‌م خاڵه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی واقیع و
راسته‌قینه‌وه‌یه، چونکه ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ئه‌م بیر و بۆچون و فیکره‌یان له
عیراقه‌وه گواستهو بۆ بۆ کوردستانی ئێران دوو گوروپ بوون ده‌سته‌یه‌ک دانیشتوی
پاوه و دهوروبهریبوون و تاقمێکیشیان دانیشتوی مه‌ریوان بوون، ھه‌رله سه‌ره‌تای
گهرانهوهیانهوه ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانیان له‌یه‌ک ھهڵپێکا وچالاکیه‌کانیان
ده‌مه زه‌رد کرده‌وه و، له پرۆژه به‌رفراوانه‌که دا پێکه‌وه چالاکیان ده‌نواند.
ئێسته‌ش لێپرسراوانی باڵای ئه‌م جه‌ماعه‌ته له رێگای کۆنگره‌وه ھه‌ڵده‌بژێردرێن
و له‌ھه‌موو ناوچه و تیره وتوێژه‌کانی تێدایه.
*******
ئاماژه: رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی ھێژا ! پاش سڵاو
ورێزم بۆ به‌رپرسان و کارگێڕان، گۆڤاری لڤین له‌ژماره‌ی ۷۹ ی تشرینی دووه‌می
2008دا راپۆرتێکی سه‌باره‌ت به ( جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاحی ئێران ) له‌ژێرسه‌ردێڕی
: (پشکۆکه ده‌گه‌شێته‌وه ئیخوان مسلیمین
له‌ئێران سوڕی متبون ته‌وا وده‌که‌ن ) بڵاوکرده‌وه، منیش وه‌کو یهێکێک له دامه‌زرێنه‌ران
و ئه‌ندامانی ئه و رێکخستنه، چه‌ند تێبینی و راستکردنه‌وه‌یه کم له‌سه‌ر ئه‌و
راپۆرته ئارهستهکردن، پاشان به ته‌له‌فونیش له‌گه‌ڵ کاک ئهحمهدمیرهدا مه‌سه‌له‌که‌م
به‌تێرو ته‌سه‌لی باسکرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه به ھیچ کولۆجێک نهچوهژێر
بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌و ، له‌م بواره‌دا مافی ئێمه و یاسای رۆژنامه وانی
پێشیل کرد، ئه‌وا ده‌قی بابه‌ته‌که ئاراسته‌ی به‌رێزتان ده‌که‌م، ھیوادارم وه‌کو
ئه‌رکێکی رۆژنامه وانی ئه‌م بابه‌ته‌مان بۆ بڵاو بکه‌نه‌وه، جێگای سوپاس و پێ
زانینه.
سه‌رچاوه : http://www.ebrahimmardokhi.blogfa.com