زه‌مینه‌ى پێشكه‌وتنى گفتوگوَ له‌س
زه‌مینه‌ى پێشكه‌وتنى گفتوگوَ له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى
كێشه‌ى كورد له باكورى كوردستان
دلشاد به‌رزنجی
زه‌مینه‌ى
پێشكه‌وتنى گفتوگوَ له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى كێشه‌ى (كورد له باكورى كوردستان) په‌یوه‌ندى
(كورد و تورك)
ماوه‌یه‌كى درِێژه هه‌واڵ و زانیارى له
رِاگهیاندنهكانى (توركیا و كورد)ى پێشكه‌وتوون ده‌رباره‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى
(كورد له باكورى كوردستان) ئه‌م هه‌واڵانه بوَچى به‌تایبه‌تى له‌م كاته‌دا ده‌كه‌وێته
روَژهڤ، به‌پێى هه‌ڵسه‌نگاندنى من دوو هوَكارى بنگهیى (ده‌ره‌كى و ناوخوَ)ى هه‌یه
كه ئه‌ویش
یه‌كه‌م—- هوَكارى ده‌ره‌كى
1- (ئه‌مه‌ریكا) ئه‌و هه‌وڵانه له‌دواى
ئیمزاكردنى رێكه‌وتنى ستراتیژى نێوان (ئه‌مه‌ریكا و عێراق) كه ماوه‌یه‌كى دیارى
كراوى بوَ هێزه‌كانى (ئه‌مه‌ریكا) دیارى ده‌كات كه پاشهكشىَ بكات به‌ته‌واوه‌تى
له عێراق، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هوَى دروست كردنى بوَشایهكى گه‌وره له (عێراق)دا
ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه (نفوزى ئێران) له (عێراق) زیاتر بكات و ئه‌م بوَشایه پرِ
بكاته‌وه، (ئه‌مه‌ریكا) بوَ ئه‌وه‌ى له دواى ئه‌وه‌ى كه هێزه‌كانى له (عێراق)
پاشهكشىَ بكات (ئێران) ئه‌م بوَشایه پر نه‌كاته‌وه، ماوه‌یه‌كى درێژه ده‌یه‌وێت
روَلى ئه‌ساسى له هه‌رێمه‌كه بداته (توركیا)، هه‌م له چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ى
(ئیسرائیل و سوریا) و دانوستانى نێوان (ئێران و ئه‌مه‌ریكا) وه‌هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات
كه (توركیا) رابكێشێته (عێراق) و ئه‌م بوَشایه به (توركیا) پرِ بكاته‌وه، له‌م
چوار چێوه‌دا (ئه‌مه‌ریكا) ده‌خوازێت له (عێراق)دا (كورد و سونه) به پشتوانى
(توركیا) به‌كاریگه‌ر بكات له ناو سیسته‌مى (عێراق)، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه
(توركیا دانوستان) له‌گه‌ڵ (حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان) پێش خستوه و (سهروَكى
توركیا عبدوڵا گوڵ) (ده‌ڵێت ئێمه رێز له ده‌ستورى عێراق ده‌گرین له‌سه‌ر ئه‌م
بنه‌مایه رێز له (هه‌رێمى كوردستان) ده‌گرین چونكه له ده‌ستورى عێراق دیارى
كراوه)، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاسته‌نگه بوَ (توركیا) كێشه‌ى كورده له باكورى
كوردستان چوَن ده‌بێت (حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان) قبوَڵبكات له ناوخوَشى كورد
ئینكار بكات ئه‌مه ده‌بێته زه‌مینه‌یه‌كى خراپ له‌سه‌ر ئه‌م هاوپهیمنیه نوێیه
(ئه‌مه‌ریكا و توركیا و هه‌رێمى كوردستان) بوَیه گفتوگوَى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد
له (توركیا) له‌لایه‌ن ده‌ره‌وه و ناوه‌ى (توركیا) پێش كه‌وتوه، (ئه‌مه‌ریكا و
توركیا) له رێگه‌ى (حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان)ه‌وه ده‌یانه‌وێت كه (په‌كه‌كه)ش
بكێشنه ئه‌م هه‌وڵانه‌ى خوَیان، به‌ڵام وه‌كو دیاره هێشتا (په‌كه‌كه) به‌م رِهوشه
رِازى نیه بوَیه له‌لایه‌ك هه‌وڵى چاره‌سه‌رى هه‌یه و لهلایهكه تر هێرشى
فراوان له‌سه‌ر (په‌كه‌كه) هه‌یه بوَ ئه‌وه‌ى (په‌كه‌كه) رِازى بكه‌ن به‌م رِهوشهى
دواى كه هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجامى دیار نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه
له لایه‌ن (په‌كه‌كه) سه‌رنه‌گرێت ئه‌وا ده‌خوازن له رێگه‌ى (پارتى كوَمهڵگاى
دیمو‌كراتى) و (حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان) ئه‌م زه‌مینه‌یه پێش بخه‌ن و (په‌كه‌كه)
بخه ده‌ره‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هاوپه‌یمانیه‌كى فراوان له نێوان (كورد و
تورك و ئه‌مه‌ریكا) دروست ده‌بێت كه هێرشى له ناوبردنى (په‌كه‌كه) ده‌ست پێبكه‌ن
به فراوانى.
2-كاریگه‌رى (ده‌وڵه‌تانى یه‌كیه‌تى ئه‌ورپا)
له‌سه‌ر (توركیا) كه پروَسهى كه‌وتنه ناو (یه‌كیه‌تى ئه‌ورپا) ده‌ست پێ كردوه
و كه ئه‌ویش پێویسته (مافى هاووڵاتى بوون و مافى مروَڤ) له (توركیا) بوَ هه‌موو
گه‌لانى ناو توركیا ده‌سته به‌ر بكرێت.
دووه‌م—هوَكارى ناوخوَى توركیا
له (توركیا) دا هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانى له
پێشه ده‌وڵه‌ت بوَ ئه‌وه‌ى جارێكى تر كورد نه‌بێته هێزێك (پارتى داد و گه‌شه‌پێدان)
سه‌ربكه‌وێت ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ى (دین) و پێش خستنى زه‌مینه‌ى چاره‌سه‌رى رِاى
گشتى كورد قازانج بكه‌ن، بوَیه زه‌مینه‌ى گفتوگوَ له (توركیا) بوَ چاره‌سه‌رى
ئاشتى كێشه‌ى كورد پێش كه‌وتوه.
————–
ده‌رنجامى ئه‌م هوَكارانه (تهلهفیزیوَنى
كورد، باش كردنى رِهوشى زیندانى (ئوَجهلان) پێش خستنى زه‌مینه‌ى ئابورى له
كوردستان له لایه‌ن (ده‌وڵه‌تى توركیا) پێشكه‌وت، هه‌روه‌ها دورست بوونى زه‌مینه‌ى
چاره‌سه‌رى ، دروست بوونى زه‌مینه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان (حكومه‌تى هه‌رێم و ده‌وڵه‌تى
توركیا )، هه‌ڵوێستى (حكومه‌تى هه‌رێم و ده‌وڵه‌تى توركیا و ئه‌مه‌ریكا) یه‌ك هه‌ڵوێستن
به‌رامبه‌ر ئه‌م رِهوشى دواى دروست بوه به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنى (په‌كه‌كه).
هه‌ڵسه‌نگاندنى (په‌كه‌كه)
(په‌كه‌كه) وه‌ك گشتى ئه‌م رِهوشى گفتوگوَ
له بن هه‌ر ناوێك بێت پێ باشه وه‌كو له‌سه‌ر زارى (ئه‌ندامى كوَنسهى په‌كه‌كه)وه
راگه‌یه‌ندرا ده‌ڵێت (كه ئه‌وان له‌به‌ر رِهوشى نێو نه‌ته‌وه‌یى و رِهوشى هه‌رێم
ئێمه حساسى ئه‌م رِهوشه له به‌ر چاو ده‌گیرین، بوَیه ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین
كه زه‌مینه‌ى ئاشتى پێش بخه‌ین)، به‌ڵام هه‌ندیك بىَ باوه‌رن به‌م رِهوشهى كه
له (توركیا) هاتوَته پێشه‌وه (ده‌ڵێن رِاسته هه‌ندیك هه‌نگا و نراوه وه‌ك پێش
خستنى (تهلهفیزوَنى كوردى) و كردنه‌وه‌ى چه‌ند كه‌ناڵێك بوَ گفتوگوَ و باسكردن
له باشكردنى رِهوشى (ئوَجهلان)، به‌ڵام ئێمه ئه‌م هه‌نگاوانه بێ بنه‌ما ده‌بینین
چونكه ئه‌م هه‌نگاوانه بنه‌ماى قانونى ده‌ستورى نیه، بهرهسمى دان به ناسنامه‌ى
گه‌لى كورد له سیسته‌م و ده‌ستورى (توركیا) نیه و هیشتا گه‌لى كورد سیاسه‌تى
ئینكارى له‌سه‌ره، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش بوَ پێش خستنى زه‌مینه‌ى سه‌ركه‌وتنى (پارتى
داد و گه‌شه‌پێدان)ه، بوَیه هێرشى فراوان ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌م (كه‌ناڵى تهلهفیزوَنى
كوردى) و ده‌ڵێن (جاران به‌زمانى توركى پرِوپاگهنده و هێرش ده‌كرایه سه‌ریان ئهمروَ
ده‌خوازن ئه‌م رِهوشه به زمانى كوردى بكه‌ن ئه‌مه‌ش مانى هێچ گوَرانكارى بوَ گه‌لى
كورد ناهێنێت) ، سه‌باره‌ت به رِهوشى (چه‌كدانانى په‌كه‌كه) ئه‌وان به‌ره‌سم
رِایانگهیاندوه كه لێدوانه‌كانى (مام جه‌لال)ى ئه‌م دوایه‌ى كه‌ناڵى (س ئن ئن)
توركى رِاگهیاندبوو به‌م چوارچێوه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت هه‌ندێك به‌ڵام رِازین،
به رِاى (په‌كه‌كه) ئه‌گه‌ر (پارتى داد و گه‌شه‌پێدان) له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وێت
ئه‌وا واتاى شكاندنى ئیراده‌ى گه‌لى كورده له (توركیا) و هێرشێكى فراوان ده‌ست
پێده‌كه‌ن، بوَیه به‌رامبه‌ر به‌م هه‌وڵانه (قانونى نوىَ بوَ هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌كات
كه قانونێكى نوێیه كه به پێى ئه‌م قانونه (ههرچاودێرى سندوقى هه‌ر (پارتی)هك
ده‌بێت 200 مه‌تر له سندوقى هه‌ڵبژاردن دور بێت و ئه‌نجا موَڵهتى چاودێرى پێده‌درێت)
ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه رِیگه شاراوه‌ى هه‌یه بوَ به‌ده‌ست
هێنانى هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌ت.
———
به‌پێى ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ئه‌مه ده‌گه‌یه‌نێت
كه (ئه‌مه‌ریكا)ش له‌گه‌ڵ دروست بوونى زه‌مینه‌ى چاره‌سه‌ریه بوَ (كورد له
توركیا) ئه‌گه‌ر (په‌كه‌كه) قبوڵ بكات ئه‌وا ئه‌ویش ده‌كه‌وێته نێو ئه‌م پروَسهیه
ئه‌گه‌ر (په‌كه‌كه) له‌سه‌ر سیاسه‌تى خوَى به‌رده‌وام بێت ئه‌وا له ده‌ره‌وه‌ى
(په‌كه‌كه) ئه‌م كێشه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و هێرشێكى وه‌ك (حماس) (په‌كه‌كه) رِوو
بهرِوو ده‌بێته‌وه. چونكه سیاسه‌تى ئێستاى (په‌كه‌كه) ئاسته‌نگه بوَ پیش
خستنى رِهوشى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له باكورى كوردستان و زه‌مینه‌ى هاوپه‌یمانى
نێوان (توركیا و ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق) كه به‌م هاوپه‌یمانیه
نوێیه (ئه‌مه‌ریكا) ده‌خوازێت رێگه له فراوان بوونى (نفوزى ئێران) بگرێت له هه‌رێمه‌كه.
سه رچاوه : یکگرتووی ئیسلامی کوردستان



