کووبانی و شه‌نگال زه‌خمی هه‌ڵه‌بجه‌یان کولانده‌وه
کووبانی و شه‌نگال زه‌خمی هه‌ڵه‌بجه‌یان کولانده‌وه
ماموستا عه‌لی ره‌حمانی
- به بۆنه‌ی کاره‌ساتی بۆمبارانی کیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، شاعیر و ئه‌دیبی کورد، جه‌ماڵ حه‌بیب الله “بێ‌دار”، کۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه‌کی له ژێر ناونیشانی “ناڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه” له ساڵی ۱۳۶۸ هه‌تاویدا بڵاو کرده‌وه. له سه‌ر داوای کاک جه‌مال، پێشه‌کیه‌کم بۆ نووسی. ئه توانم بڵێم ده‌رده دڵێ بوو، به بۆنه‌ی ئه‌و کاره‌ساته دڵ‌ته‌زێنه‌وه – وه‌ک پێشه‌کی نووسیم-. له پاش تێپه‌ڕبوونی نزیکی ۲۶ ساڵ به سه‌ر نووسینی ئه‌و پێشه‌کییه‌دا، زستانی ئه‌م ساڵی ۱۳۹۳ ی هه‌تاوی، هاتمه سه‌ر ئه‌وه بۆ ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، هه‌ر ئه‌و پێشه‌کیه به بازێ ده‌سکاری وێژه‌یی و ناوه‌ڕۆکی و که‌م و زیادکردنی بازێ شت بڵاو که‌مه‌وه.
- وه ئه‌وه‌ش که پاڵی پێوه نام هه‌ڵسم به‌م کاره، چه‌ن شت بوو:
یه‌که‌م، ساڕ‌ێژ نه‌بوونی ئه‌و زه‌خم و رووداوه.
دووهه‌م، کولاندنه‌وه‌ی به بۆنه‌ی کاره‌ساتی کووبانی و شه‌نگاڵ و کوردستانه‌وه.
سێهه‌م، کوشت و کوشتار و سه‌ربڕین و ئاواره‌یی و ده‌ربه ده‌ری و ماڵ وێرانی خه‌ڵکێکی زۆر له جێگه و شوێنی خۆیان، به ده‌ستی که‌سانێ به ناوی ئیسلامه‌وه، وه له ژێر دروشم و ئاڵایه‌کدا به ناونیشانی که‌لیمه‌ی پیرۆزی لا اله الا الله، محمد رسول الله، نووسراو له سه‌ر په‌ڕویه‌کی ره‌شی وه‌کوو دڵی ره‌ش و بێ‌به‌زه‌یی خۆیان. به‌م کاره ناشیرین و دزێوه‌یان کارێکیان کرد که ئاده‌میزاد شه‌رم ئه‌کات بیان نووسێ و باسیان کات. چوونکه قه‌ڵه‌م له رووی نایه. به ڕاستی ته‌نیا کارێ که کردیان، دینیان له پێش چاوی خه‌ڵک خست و ناشیرینیان کرد، به شێوه‌یه‌ک، نه‌یارانی ئیسلام ئاواتیان هه‌ر ئه‌مه بوو. ئه‌مان به‌دییان هانی. که ئیسلام و دین خوا هه‌ر ئه‌مه‌یه که ئه‌م چه‌تانه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، وه هه‌ر ئه‌مه بوو که ساڵه‌هایه، بێداری ئیسلامی هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن وه ئه‌وه‌یه که دڵسۆزانی دین زۆرێکیان له‌و پێناوه‌دا گیانیان به‌خت کردوو سه‌ریان نایه‌وه و به ناحه‌ق و ناڕه‌وا کوشتنیان.
جا ئه‌مانه و شتانێکی‌تر هه‌ڵیاننام له پاش ئه‌م ماوه دوور و درێژه ئه‌و پێشه‌کیه به ده‌سکاریه‌وه بیخه‌مه به‌ر ده‌س خوێنه‌رانی ئازیز.
- هه‌ر وه‌کوو وتم، نه‌یارانی دین، له زۆر مێژه‌وه، به بیانوون که ئیسلام ناشیرین که‌ن له به‌ر چاوی کۆمه‌ڵگا. هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌ڵهاتنی رۆژی ئیسلامه‌وه، به پیلانی زۆره‌وه ده‌س به‌کار بوون و به نه‌خشه‌ی جۆراوجۆره‌وه هاتنه مه‌یدان. ته‌نانه‌ت تا ئه‌و راده‌یه گه‌یشتن که هێز و توانای ئیسلام و پایه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی، له دڵی موسڵماناندا لابه‌رن یان لاوازیان که‌ن. به جیاکردنه‌وه‌ی ئیسلام له ژیانی خه‌ڵک، که گوایه دین و ژیان دوورن له یه‌که‌وه و هه‌ر دۆڵێکیان به بابایه سپاردووه.
له پاش نه‌مانی ئیداره‌ی خوله‌فای راشیدین و شوورا و گوێ نه‌دان به رای خه‌ڵک، دووشتی ئه‌ساسی بوون به هۆی ئه‌وه که زیاتر زه‌مینه فه‌راهه‌م بێ بۆ سه‌رگرتنی ئه‌م پیلانانه و جێ‌به‌جێ کردنی ئه‌و نه‌خشانه.
به فه‌رمووده‌ی ئیمام مه‌ودوودی:
یه‌که‌م: که‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که باش ته‌ربییه‌ت بوبوون له ئیسلامدا و شاگردی چاک بوون بۆ قورئان و ئیسلام.
دووهه‌م: گه‌وره بوون و پان و به‌رین بوونی وڵاتی ئیسلامی.
ئه‌مانه و شتانی‌تر، بوو به هۆی ئه‌وه که موسڵمانانی دڵسۆز پیا نه‌گه‌ن و فریا نه‌که‌ون که به چاکی، په‌روه‌رده‌ی ئه‌وانه بکه‌ن که تازه ئه‌هاتنه ریزی موسڵمانانه‌وه و به‌و جۆره‌ی پێویست بوو باریان بێنن.
له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه که‌سانێ هاتنه ناو موسڵمانان که هه‌ر ناوێکیان بیستبوو له ئیسلام وه هه‌ر به ره‌سم موسڵمان بوون نه‌ک به راستی. وه هه‌ر له ناو ئه‌و تازه موسڵمانانه‌دا، کاربه‌ده‌ست و به‌ڕیه‌وبه‌ری کاروباری موسڵمانان دروست بوو. وه ئه‌گه‌ر به وردی ته‌ماشا که‌ین ئه‌م شته له نزیکی کۆتایی زه‌مانی خوله‌فای راشدینه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و گه‌رای دانرا. وه له پاش نه‌مانی ئه‌وانیش، درگا بۆ پاشایه‌تی که‌م‌که‌م کرایه‌وه. وه هه‌ر له سه‌رده‌می موعاویه‌وه، بنه‌ڕه‌ته‌که‌ی به‌م شێوه دانرا که هه‌وڵیدا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌زیدی کوڕی بکه‌ن به جێگه‌داری، یان رۆشنتر بڵێم بیکات به پاشا و ده‌سه‌ڵاتدار به ناڕه‌وا. ئه‌م کاره‌ی ئه‌و بوو به بنیاتێ بۆ دامه‌زراندنی مه‌لیکی عضوض و گازگر به کورسی و ده‌سه‌ڵاتا و به زۆر سه‌پاندی به سه‌ر خه‌ڵکا. کوڕ له جێگه‌ی باوکا و پاشا له دوای پاشا کردیان به عورف و عاده‌ت له کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا. به داخه‌وه ئه‌م کاریشه به ئاشکرا رێگه‌ی بۆ نه‌یارانی دین نزیک کرده‌وه که له که‌میندا بوون بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. چونکه ئه‌و فه‌رمانڕه‌واو پاشایانه که هاتنه سه‌ر کار، نه‌خشه و پیلانه‌کانی ئه‌وانیان به چاکی جێ‌به‌جێ ئه‌کرد، ئاگاهانه یا نائاگاهانه. وه موسلمانانیان به شتی بێهووده‌وه سه‌رگه‌رم کرد و بۆ پاراستنی کورسی و ده‌سه‌ڵاتیان، خه‌ڵکیان ئه‌دا به شه‌ڕ و خۆیان سه‌یریان ئه‌کرد. وه له‌م لایشه‌وه دڵسۆزانی دین هه‌م خۆیان غه‌ریب که‌وتن وه هه‌م قسه و ره‌فتار و گوفتاریان. ته‌نانه‌ت که‌وتنه ژێر ئه‌شکه‌نجه و ئازاره‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌و زانایانه‌ی که رخنه‌یان گرتایه لێیان و به قسه‌کانیان له‌رزه‌یان خستایه به کورسییه‌کانیان.
- ۴. له‌م رووه‌وه یه‌کێک له‌و پیلان و نه‌خشانه‌یان، خراپ که‌ڵک وه‌رگرتن له ئایه‌ت و نیشانه جیاوازه‌کانی ره‌نگ و زوان و ره‌گه‌ز بوو که ئه‌مانه ئایه‌تی خوان، هه‌ر وه‌کوو هه‌ر ئایه‌تێکی‌تر، که عه‌زه‌مه‌ت و گه‌وره‌یی خوا پیشان ئه‌ده‌ن وه داوای ئه‌وه‌ی کردووه که ئه‌م ئایه‌تانه ئه‌بێ بپارێزرێن و په‌رده نه‌هێنرێ به‌سه‌ریانا و زه‌مینه‌ی چاک که‌ڵک وه‌رگرتن لێیان فه‌راهه‌م بکرێ.
به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌یارانی دین، هه‌ر به‌ده‌س‌گرتن به ئه‌م شتانه‌و له‌م جیاوازیانه، زیاده‌ره‌وییان دروس کرد و ره‌گه‌زه‌کانیان به‌ر دایه گیانی یه‌کوو، یه‌کتریان پێ سه‌رکوت کردن. وه گه‌رای جیایی و دووبه‌ره‌کییان له ناو موسڵمانانا دانا. ئه‌و ئیسلامه‌ی که به یه‌ک چاو ته‌ماشای ئه‌م ره‌گه زانه ئه‌کات و زیاده‌به‌شانه‌ی به ره‌گه‌زێکی تایبه‌ت نه‌داوه و له‌مباره‌وه قه‌ده‌غه‌ی کردووه بان و خوار و ره‌سمی و غه‌یره ڕه‌سمی.
به داخه‌وه ئه‌وه‌ی که له درێژایی مێژوودا جووله‌که‌کان خۆیان به‌و شتانه و نموونه‌یان له خه‌ڵک جیاکرده‌وه و ئه‌یانوت: شعب الله‌ی موختارین و گه‌لی هه‌ڵبژێریاوین. هه‌ر ئه‌و سیپاڵه دارزاوه و هه‌ر ئه‌و فیکره خۆ به‌گه‌وره زانینه، به پینه‌کراوی و به بازێ رووکه‌شه‌وه، هانیانه‌وه بۆ ناو ئێمه که له فیکری شۆڤینی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ته‌نانه‌ت ره‌گه‌زپه‌رستی عه‌ره‌بی وا هه‌یه شانازی ئه‌کات به محمدی عه‌ره‌به‌وه، به‌ڵام شانازی ناکات به محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و رحمه‌ته‌ن للعاله‌مینه‌وه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئه‌یه‌وێ ته‌واوی ره‌گه‌زه‌کان ژێرده‌ستیان بن، رێک وه‌کوو ئه‌وه‌ی کوردێ له رووی نه‌زانینه‌وه، بڵێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر کورد بووه، له خاکی پاکی کوردوستاندا، که بێشکه‌ی دووهه‌می مرۆڤایه‌تییه، سه‌ری هه‌ڵداوه و باوکی پێغه‌مبه‌ران بووه، له‌به‌ر ئه‌مانه، ئه‌بێ هه‌ر کورد حه‌سێب بێ، وه هه‌ر زوانی کوردی ره‌سمی و فه‌رمی بێت. له هه‌موو جێگه و خاک و نیشتمانێکا هه‌ر ئێمه ره‌سمییه‌تمان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له واتیکان و تلاڤیڤیشا ئێمه خاوه‌نی ماڵ و خاک و نیشتیمانی هه‌موو ره‌گه‌زه‌کانین، وه ئه‌بێ هه‌موو کاربه‌ده‌ستان و لێپرسراوانی ئیداری، سه‌ر و خوار، گشتی کورد بن، بێ پرسی ئێمه نابێ هیچ کارێ بکرێ، وه ئێمه ته‌ئیدی هه‌ر که‌سێ نه‌که‌ین ره‌سمییه‌تی نییه، وه ئه‌بێ ته‌واوی ره‌گه‌زه جیاوازه‌کان ژێرده‌ستی ئێمه‌بن. لیباسی کوردی له‌به‌ر که‌ن، جامانه و ئاغابانوویشیان به‌سه‌ره‌وه بێ، ئه‌بێ به کوردی بخوێنن و به کوردی بنووسن و به کوردی قسه بکه‌ن و نابێ له‌هجه‌یشیان بێ.
قسه‌ی واو ده‌ستووری واو قانوونی واو، نه مه‌نتیقی‌یه‌و نه مه‌عقووله، چ قانوون و یاسایه‌کی ئینسانی شتی وای به‌لاوه مه‌عقووله، تا ئیسلام ئه‌مه‌ی به لاوه باش بێت؟ قورئان نه‌ک ئه‌م بیرکردنه‌وانه به هیچ شێوه به دروس نازانێ، به‌ڵکه زیاده‌ڕه‌وی له دینیشا، له عیباده‌تیشا به دروس نازانێ و قه‌ده‌غه‌ی ئه‌کات. وه‌کوو ئه‌فه‌رموێ:
قُلْ یَا أَهْلَ الْکِتَابِ لاَ تَغْلُواْ فِی دِینِکُمْ …
[ بڵێ: ئه‌ی ئه‌هلی کتێب به ناڕه‌وا و ناهه‌ق، له ئایینه‌که‌تاندا زیاده‌ڕه‌وی مه‌که‌ن…مائیده/۷۷]
ته‌نانه‌ت موسڵمانان بێ‌دار ئه‌کاته‌وه که شوێنی ئه‌م زیاده‌ڕه‌ویانه نه‌که‌ون، وه‌کوو ئه‌فه‌رموێ:
لَّیْسَ بِأَمَانِیِّکُمْ وَلا أَمَانِیِّ أَهْلِ الْکِتَابِ مَن یَعْمَلْ سُوءاً یُجْزَ بِهِ…
[ئه‌م پاداشه به حه‌ز و ئاره‌زووی ئێوه و ئه‌هلی کتێب نایه‌ته دی، که‌سێ کاری خراپ بکا، هه‌ر به‌و ده‌قه تۆڵه‌ی لێده‌سه‌نرێته‌وه… نیساـ/ ۱۲۳ ]
به ئاوات و ئاره‌زووی ئێوه و ئه‌هلی کتێب نییه، له‌م رووه‌وه هه‌ر که‌س کاری خراپ کات، جه‌زای وه‌ر ئه‌گرێ. وه‌کوو ئه‌وه‌ی بفه‌رموێ: خوا په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و ناسراوی و دۆستایه‌تی و پارتیبازی له گه‌ڵ هیچ ره‌گه‌ز و ئایینێکی تایبه‌تا نییه. ئه‌وان بڵێن ئێمه شعب الله موختارین و ئێوه‌یش بڵێن ئۆمه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئاخر زه‌مانین، وه به‌م ئاوات و ئاره‌زووانه‌وه بتانه‌وێ رزگار بن. نه‌خێر، وانییه، به‌ڵکه رزگاربوونتان به بیروباوه‌ڕی سالم و کرده‌وه‌ی چاک و خزمه‌ت به خه‌ڵکه.
- ۵. ئیسلام ئیفرات و ته‌فریت و زیاده‌ڕه‌وی له هه‌موو شتێکا، ته‌نانه‌ت له دین و عیباده‌تیشدا قه‌ده‌غه ئه‌کات و به‌رپه‌رچی ئه‌داته‌وه. به ڵام نه‌یارانی ئیسلام و دۆستانی نائاگا له دین، هاتن هه‌ر ئه‌م ره‌وشته‌یان گرته‌به‌ر و به کرده‌وه‌یان خۆیان به شعب الله‌ی موختار دانا‌و سه‌رکوتکردنی ره‌گه‌ز به ره‌گه‌ز بوو به به‌ڵا بۆ گیانی خه‌ڵک ، که له ئه‌نجامدا هاڵاوی ره‌ش و سووتێنه‌ری زۆرێ له گه‌لانی گرته‌وه. گه لی هه‌ژارو لاره‌مل و چه‌وساوه‌ی کوردیش بوو به قوربانی ئه‌م سته‌مه به ده‌ستی چینی زۆردار و ره‌گه‌زپه‌رست و سته‌مکاره‌وه له درێژایی مێژوودا. ئه‌ویش ته‌نیا تاوانی کورد ئه‌مه‌یه که ئه‌ڵێ: من هه‌م. خوا درووسی کردووم، به ده‌س خۆم نه‌بووه، نه دروس بوونم، نه کورد بوونم.
که هه‌م، حه‌ق و حقۆق و مافێکم هه‌یه، که خوا پێی‌داوم، هه‌ر وه کوو خه‌ڵکی‌تر، ئه‌ڵێم ئه‌مه‌وێ تا گیانم تیابێ. ماڵ و جێگه و شوێن و خاک و نیشتمانم هه‌یه، خوا پێی‌داوم، ئازادم که‌ن تیا بژیم. ئازادم که‌ن به زوانی خۆم قسه بکه‌م، و بنووسم و بخوێنم، بۆ ئه‌وه ئایه‌ته‌که‌ی خوا جوان ده‌رکه‌وێ، ئازادم که‌ن که خاوه‌نی خۆم بم، کوێخاو زاوتم ناوێ به سه‌رمه‌وه بێ، ئازادم که‌ن ناسنامه‌ی خۆم که‌هه‌مه و کوردم، به سینه‌مه‌وه بێ. ئازادم که‌ن بۆ خۆم بژیم. خوا عه‌قڵ و ئاوه‌زو مه‌عریفه‌ت و شناخت و ده‌رکی پێداوم، ئه‌توانم کاروباری خۆم، خۆم جێ‌به‌جێی که‌م. وه‌لێ موجبیر و حجر قه‌بووڵ ناکه‌م به سه‌رمه‌وه بێ.
بڕوام پێ‌بکه‌ن تاوانی کورد له درێژایی مێژوودا هه‌ر ئائه‌مه‌یه. ده‌ی کام له‌م داواکاریانه دژی ئیسلام و عه‌قڵ و مه‌نتیقه؟ وه پێچه‌وانه‌ی کام یاسایه که بۆ خزمه‌ت به خه‌ڵک دانرابێ؟! وه کام له‌مانه بۆنی ره‌گه‌زپه‌رستی ئه‌دات؟! فه‌رموون ئێوه و خوا بیڵێن! به‌ڵام سته‌مکار ده‌سه چه‌وره‌که‌ی خۆیی به سه‌ر کوردا ئه‌سڕێ و ئه‌ڵێ: کورد ره‌گه‌ز‌په‌رسته!
کورد به زوانی حاڵ و قاڵ ئه‌ڵێ: عه‌داله‌تم ئه‌وێ، به عه‌داڵه‌ت ره‌فتار که‌ن له گه‌ڵما. ئیسلامیش دروس بوون و دامه‌زراندن و جێ‌به‌جێ کردنی قیست و عه‌داله‌ت به فه‌لسه‌فه‌ی ریساله‌ت دائه‌نێ، وه‌کوو له سووره‌تی حه‌دید، ئایه‌تی ۲۵ دا ئه‌ڵێ، ئیسلام داوا له پێغه‌مبه‌ر و موسڵمانان ئه‌کات که به عه‌داله‌ت ره‌فتار که‌ن. ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ نه‌یارانیشیانا. وه‌کوو ئه‌فه‌رموێ:
… وَلاَ یَجْرِمَنَّکُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ عَلَى أَلاَّ تَعْدِلُواْ اعْدِلُواْ هُوَ أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى ( …
[کینه‌ی هۆزێک هه‌ڵتان نه‌نێ له سه‌ر ئه‌وه‌ی که دادگه‌ری ئه‌نجام نه‌ده‌ن، دادگه‌ری بکه‌ن چونکه دادگه‌ری نزیکتره له ته‌قواو له خوداته‌رسی… مائیده/ ۸ ]
خوا به پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێ:
… وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَیْنَکُمُ …
[فه‌رمانیشم پێدراوه، له نێوانتاندا دادگه‌ری دابین بکه‌م… شوورا/ ۱۵ ]
مه‌جال و دائیره و ئه‌ڵقه‌ی عه‌دڵ وه‌سیع و به‌ربڵاوه، دائیره‌ی ئیجتیماعی ئه‌گرێته به‌ر. نموونه‌ی، خه‌ڵک و وڵات و هه‌موو کۆمه‌ڵگا و بنه‌ماڵه و خانه‌واده و هه‌موو پێوه‌ندیه ئیجتیماعییه‌کان به هه‌موو لایه‌نه‌کانیانه‌وه: دائیره‌ی ئیقتیسادی ئه‌گرێته به‌ر، ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ژیانه‌وه بێ. دائیره‌ی سیاسی ئه‌گرێته به‌ر، ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌م لایه‌نه‌وه بێ، گشتی دائه‌گرێ، نموونه‌ی ئازادی، سه‌ربه‌خۆیی و ده‌سه‌ڵات و هه‌موو شێوه‌کانی ئیداره و حقووق و مافه‌کان، ته‌نانه‌ت عه‌دڵ له گه‌ڵ خۆ‌یا وه‌کوو شه‌خسییه‌ت و زه‌وقی، حه‌زه‌کانی، تواناییه‌کانی، عه‌لاقه‌ی به جوانی و ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و سروشت ئه‌گرێته‌به‌ر. دائیره‌ی فیکر و عیلم و زانین و فه‌رهه‌نگ و سه‌حه‌ت و ته‌ندوروستی و له‌شساخی و خواردن و خواردنه‌وه و وه‌خت و کات. عه‌دڵ لانه‌دانه له رێگه‌ی راست، عه‌دڵ لانه‌دانه له میانه‌ڕه‌وی، عه‌دڵ حوکم کردنه به حه‌ق و قه‌زاوه‌ته به حه‌ق، عه‌دڵ سه‌رتاپای ژیان ئه‌گرێته‌به‌ر. خوای گه‌وره ده‌ستووری پێداوه:
* إِنَّ اللّهَ یَأْمُرُکُمْ أَن تُؤدُّواْ الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَکَمْتُم بَیْنَ النَّاسِ أَن تَحْکُمُواْ بِالْعَدْلِ …
[خودا فه‌رمانتان پێده‌دا، سپارده‌کان بده‌نه‌وه به خاوه‌نه‌کانیان، هه‌رکاتێکیش له ناو خه‌ڵکا فه‌رمانتاندا، به دادگه‌ری فه‌رمان بده‌ن… نیساـ / ۵۸ ]
هه‌ر وه‌کوو له جێگه‌ی‌تردا ئه‌فه‌رموێ:
* ¨ إِنَّ اللّهَ یَأْمُرُ بِالْعَدْلِ وَالإِحْسَانِ وَإِیتَاء ذِی الْقُرْبَى وَیَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاء وَالْمُنکَرِ وَالْبَغْیِ یَعِظُکُمْ لَعَلَّکُمْ تَذَکَّرُونَ
[به‌راستی خودا فه‌رمان ده‌دا به دادگه‌ری و چاکه‌کاری و ده‌ست گورۆیی خزم و که‌س و کار، هه‌روه‌ها فه‌رمانیش ده‌دا به ئه‌نجام نه‌دانی کاری ناشیرین و کرده‌وه‌ی ناپه‌سه‌ند و سه‌رکه‌شی و سته‌م، ئامۆژگاریتان ده‌کا به‌و هیوایه‌ی که په‌ند وه‌رگرن. … نه‌حل/ ۹۰ ]
خه‌تای ئیسلام چییه که نه‌یارانی دین و سته‌مکاران، به زۆر و سته‌م له گه‌ڵ خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژارا رووبه‌ڕوو ئه‌بن و عه‌داله‌ت به ده‌گمه‌ن ئه‌بینرێ له کۆمه‌ڵگادا؟!
تاوانی کورد چییه ئه‌ڵێ: ئازادم که‌ن با ئازاد بم و هاوار ئه‌کات. راس ئه‌کات، دینیش هه‌روا ئه‌ڵێ و له پێش ئه‌ما داوای کردووه‌و. هه‌ر له ئه‌ساسدا دین بۆ ئه‌وه هاتوووه که کۆت و زنجیر له ده‌س و پێی خه‌ڵک بکاته‌وه. ئازاد کردنیان له ده‌س سته‌م، ئازادکردنیان له ده‌س ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان کردووه به خوا به سه‌ر خه‌ڵکه‌وه، ئازادکردنیان له ده‌س جه‌هل و نه‌زانین و هه‌وا په‌رستی و خه‌ڵک په‌رستی و داروبه‌رد په‌رستی، وه‌کوو ئه‌فه‌رموێ:
… وَیَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَالأَغْلاَلَ الَّتِی کَانَتْ عَلَیْهِمْ … ئه‌عراف/ ۱۵۷
[…باره گران و ئه‌رک و یاسا قورسه‌کانیان له سه‌رشان و کۆڵ لا ده‌بات…]
کوردی هه‌ژار کۆت و زنجیر کراوه و زوانه‌که‌یشی خه‌ریکه له ناو ئه‌برێ بۆ ئه‌وه هاواری پێ نه‌کات و نه‌یشزانێ به زوانی خۆی هاوار کات و بڵێ ده‌س و پێم به‌سراوه، یارمه‌تیم بده‌ن بۆ ئه‌وه ئازاد بم.
- ۶. کورد ئه‌ڵێ: منیش دروسکراوی خوام له رێگه‌ی خوادا ئازادم که‌ن و به عه‌داله‌ت ره‌فتارکه‌ن له گه‌ڵما. ده‌ی ئه‌مه که‌ی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستییه؟!
خوای گه‌وره کاتێ ویست و ئیراده‌ی هاته‌سه‌ر ئه‌وه که ئه‌م دونیا ئاوه‌دان کاته‌وه، ئاده‌میزادی دروس کرد، وه موختار‌و ئازادیش دروسی کردن، ته‌نانه‌ت له ئیمان و باوه‌ڕ‌هێنانیشدا به خوا، ئازادی کردن، به ده‌قی ئه‌و به‌رنامه که بۆیی ناردوون، داوای لێ کردوون که رێگه‌ی ته‌قوا و خۆپاراستن و عه‌داله‌ت بگرنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی که: سته‌م نه‌مێنێ له کۆمه‌ڵگادا. وه یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که له قورئاندا زیاتر باسی لێکراوه و جه‌خت کراوه‌ته سه‌ری و به دزێو‌و ناشیرین ناوبراوه، خراپی گوناهی زولم و سته‌م و بێ‌عه‌داله‌تییه.
- ۷. خه‌تای کورد چییه که خوا به ویست و ئیراده‌ی خۆی ئاده‌میزادی وه‌کوو یه‌ک دروس نه‌کردووه؟! به‌ڵکه جیاوازی زۆر ئه‌بینرێ له نێوانیانا، وه ئه‌م جیاوازیانه به ئیراده و ویستی خودایه. یانێ جه‌عل و خه‌لقی خۆیه‌تی، یانێ جه‌بره، هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌یه، ئازادی دروس کردوون، که هه‌ر که‌س وه‌کوو خۆی بێ و تێک نه‌درێ و نه‌شێوێنرێ. بۆ نموونه جیاوازی ره‌نگ و نه‌ژاد و ره‌گه‌ز و سه‌لیقه و حه‌زو پێخۆش‌بوون و پێناخۆشبوون و شه‌و و رۆژ و ژن و پیاو، ته‌نانه‌ت هه‌ر وه‌کوو وتم له ئیمان و بێ ئیمانیشدا ئازادی کردوون و زۆری لێ نه‌کردوون، چونکه زوڵم و سته‌می له سه‌ر خۆی حه‌رام و قه‌ده‌غه کردووه، به ته‌ریقی ئه‌ولا حه‌رام و قه‌ده‌غه‌یشی کردووه که خه‌ڵکیش سته‌م بکه‌ن له یه‌ک. له‌م رووه‌وه ره‌سمییه‌تی داوه به هه‌موو ره‌گه‌زه‌کان، بێ جیاوازی وه ئه‌م سه‌رزه‌وییه‌ی بۆ هه‌موان دروس کردووه و خاک و نیشتمانی هه‌موویانی و خۆیانی به ڕه‌سمی ناسیوه. ره‌سمی بوون و ئازادبوونیان به ده‌ستی خۆیان نییه، خوا وای دروسکردوون. ئه‌و جیاوازیانه جه‌علی خوایه و ره‌سمی بوونیان ئایه‌تی خوای له‌سه‌ره، هه‌ر جیاوازییه‌کان خۆیان ئایه‌تی خوان. وه‌کوو له سووره‌تی رووم، ئایه‌تی ۲۲ باس ئه‌کات.[۱] خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته له ناو کۆمه‌ڵێ ئایه‌تا باس ئه‌کات که هه‌ر هه‌موویان به ئایه‌ت ناو ئه‌بات. وه‌کوو ئایه‌تی خه‌ڵقی ئینسان، وه‌کوو ئایه‌تی دروس بوونی ژن و پیاو، وه‌کوو ئایه‌تی نیعمه‌تی خه‌و، وه هه‌ر وه‌ها…
که‌وایه پشت‌گوێ خستنی ئایه‌تی خوا گوناهی گه‌وره‌یه، رێز دانه‌نان بۆ ئایه‌ت و نیشانه‌کانی، نیسبه‌تدانی بێهووده‌کارییه له کاره به‌جێگه‌کانی خوا:
… رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَذا بَاطِلاً سُبْحَانَکَ فَقِنَا عَذَابَ النَّارِ .
[ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئێمه! ئائه‌مانه‌ت هه‌روا به پووچی و بێهووده درووست نه‌کردووه پاکی و خاوێنی بۆ تۆیه، که‌واته بمانپارێزه له سزای ئاگر. ئالی عیمران/ ۱۹۱ ]
هه‌روه‌ها له سووره‌تی ئیبراهیمدا، ئایه‌تی ۴ ئه‌فه‌رموێ بۆ هه‌ر نه‌ژادێ و ره‌گه‌زێ به زوانی خۆیان پێغه‌مبه‌رمان بۆ ناردوون.[۲] شتێ که خوا خه‌لقی کردووه و ره‌سمییه‌تی پێداوه، ره‌گه‌زی باڵاده‌س و ده‌سه‌ڵاتدار به منه‌ته‌وه باسی لێ‌ئه‌کات. وه‌کوو ئه‌وه‌ی له هه‌مانه‌ی خۆی ئه‌به‌خشێ و خێروخێرات ئه‌کات به خه‌ڵک. کاتێ کورد دروشمی کوردبوونی بێ زیاده‌ڕه‌وی به‌رز ئه‌کاته‌وه و هه‌وڵ ئه‌دات ناسنامه‌ی بمێنێ، ئه‌وه به کرده‌وه رێز دائه‌نێ بۆ خوا و ئایه‌ته‌کانی.
- ۸. خه‌تای ئیسلام چییه که گه‌لی کورد ئێسته‌یش له بازێ شوێنه‌کاندا ئیجازه‌ی نییه به زمانی خۆی بخوێنێ و بنووسێ؟! مناڵی کوردی هه‌ژار هێشتا فیری زمانی دایک و باوکی نه‌بووه! زۆری لێ ئه‌کرێ که زمانێتر بخوێنێ، به زمانێتر بنووسێ، ته‌نانه‌ت مامۆستاکه‌یشی که هه‌ر هاوزمانی خۆیه‌تی ئه‌بێ به کوردی قسه‌ی له گه‌ڵ نه‌کا. وه ئه‌گه‌ر که‌سێ بانگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رزکاته‌وه، ئه‌وه ئیتر دائه‌بارن به سه‌ریا و به‌رگی ره‌گه‌زپه‌رستی ئه‌که‌ن به به‌ریا و له ئیسلامییه‌ت ئه‌یشۆنه‌وه!
به‌ڵام ره‌گه‌زی ده‌سه‌ڵاتدار که نایه‌ڵێت ئه‌و ئازادانه زمانی خۆی به‌کاربێنێت، ره‌گه‌زپه‌رست نییه!!! ئه‌مه بانێکه‌و دوو هه‌وا.
خوای گه‌وره جیاوازی نه‌ته‌وه و ره‌نگ و نه‌ژادی کردووه به هۆی یه‌کتر ناسین و قازانج به یه‌کتر گه‌یاندن و یارمه‌تی یه‌کتردان، که به هۆی ناسیاری و فێربوونی زمانی یه‌کترییه وه زیاتر سوود له هێزه به‌خشراوه‌کانی خوا وه‌ربگرن. بۆ ئاڵ‌و‌گۆڕی هێز و ده‌سه‌ڵات و هاوکاری یه‌کتر، بۆ ئاوه‌دانی سه‌رزه‌وی. ئه‌میش ئایه‌تی ۱۳‌ی سووره‌تی حوجورات باسی ئه‌کا.[۳]
خه‌تای ئیسلام چییه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک که زۆری به‌ده‌سته‌وه بێ و له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات دانیشت، نه‌ک هه‌ر قازانج به نه‌ته‌وه‌کانی‌تر ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵکوو به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆی ده‌س بدات، ئه‌یان‌چه‌وسێنێته‌وه! وه‌کوو کۆیله و به‌نده ره‌فتاریان له گه‌ڵ ئه‌کات.
- ۹. له دونیای ئیمڕۆدا رێکخراوه‌ی پشتگیری له ماف و حوقووقی حه‌یوانات و په‌له‌وه‌ر و باقی گیانله‌به‌ران دانراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بیانپارێزن له تیاچوون و که‌مبوونه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ر له‌م رۆژگاره‌دا ئه‌وه‌ی نرخی نه‌بێ، گیانی مرۆڤه، ئه‌وه‌ی بێ ئه‌رزش ته‌ماشای کرێ، مافی ئاده‌میزاده، ئه‌وه‌ی که زیاتر مافی پایه‌ماڵ بووه و گوێ بۆ هاواری ناگیرێ زۆربه‌ی ره‌نگه‌کان و زوانه‌کان و که‌مایه‌تییه‌کانن، چه‌نه که‌مبوون، ئه‌وه‌نه‌یتر که‌مبوونه‌ته‌وه‌و ره‌گه‌زی ده‌سه‌ڵاتدار قووتی داون یان خه‌ریکن قووتیان ئه‌ده‌ن و هه‌ڵیان ئه‌لووشن.
هه‌ر که‌س زۆری به ده‌سته‌وه بێ، ماف و زوان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پارێزراوه، ئه‌وه‌ی بێده‌سه‌ڵاتیش بێ، سه‌رکوتکراوو ماف خوراو و بێبه‌ش کراوه و رێز و که‌رامه‌تیشی ژێرپێ خراوه، به به‌ر چاوی هه‌موو خه‌ڵکه‌وه. جا له گه‌ڵ ئه‌م گشته سته‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی سته‌مکار هه‌ر باسی عه‌داله‌ت و مافی مرۆڤ و به‌رابه‌ری و یه‌کسانیش ئه‌که‌ن و شه‌رم له خوا و خه‌ڵکیش ناکه‌ن.
- ۱۰. خه‌تای ئیسلام چییه که سته‌مکاران و ره‌گه‌زپه‌رستان ئه‌وه‌ی له ده‌سیان هات ئه‌نجامیاندا، له دروسکردنی چینایه‌تی و بان و خوار و ژوورده‌س و ژێرده‌س و ژێرپێ‌خستنی ماف و یاریکردن به قه‌واره و بوونی گه‌لی کوردی هه‌ژار و چه‌وساوه، له‌مباره‌وه درێغیان نه‌کرد. ئیسلام مافی ژیانی وه‌کوو یه‌ک بۆ ئاده‌میزاد داناوه، هیچ که‌س مافی نییه که ده‌ستی سته‌م درێژکات بۆ سه‌ر که‌سێکی‌تر، وه‌کوو ئایه‌تی ۳۳ ی سووره‌ی ئه‌سرا ئه‌مه‌مان بۆ ده‌رئه‌خات:
وَلاَ تَقْتُلُواْ النَّفْسَ الَّتِی حَرَّمَ اللّهُ إِلاَّ بِالحَقِّ۳ …
[که‌سێ مه‌کوژن که خودا کوشتنی قه‌ده‌غه کردووه بێجگه له هه‌قێکی شه‌رعی …]
وه له ئایه‌تی ۳۲ ی سووره‌تی مائیده‌دا کوشتن که‌سێکی به ناحه‌ق داناوه، وه‌کوو ئه‌وه‌ی که ته‌واوی خه‌ڵکی کوشتبێت:
… مَن قَتَلَ نَفْساً بِغَیْرِ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِی الأَرْضِ فَکَأَنَّمَا قَتَلَ النَّاسَ جَمِیعاً…
[…بێگومان که‌سێ یه‌کێ بکوژێ، بێ‌ئه‌وه‌ی له تۆڵه‌ی کوشتنی که‌سێکدا بێ، یا خۆ خراپه‌کارییه‌کی له زه‌ویدا ئه‌نجامدابێ، هه‌ر وه‌کوو ئه‌وه وایه هه‌موو خه‌ڵکی تێکڕا کوشتبێ…]
به‌ڵام لاشه‌ی کوردی هه‌ژار وه‌ک لێژنه‌دار، له دۆڵ و چه‌م و رۆبار، ئه‌بێ بخرێ به سه‌ر یه‌کا و بێ‌گیان کرێ، به ده‌ستی سته‌مکاران و ره‌گه‌زپه‌رستانی زۆردار.
- ۱۱. فه‌رمانڕه‌واو ده‌سه‌ڵاتدار له بۆچوونی ئیسلامی‌دا، ئه‌بێ سته‌مکار نه‌بێ و ئه‌هلییه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی کاره‌که‌ی ببێ، وه‌کوو ئه‌مانه‌ت وه‌رێگرێ و به پله و پایه ته‌ماشای نه‌کات. داواش له خه‌ڵک ئه‌کات که کاروباریان بسپێرن به‌و‌که‌سانه‌ی که به عه‌داله‌ت ره‌فتار ئه‌که‌ن و ئه‌هلییه‌تی ئه‌و کاره‌یان ببێ و خۆیان به گه‌وره نه‌گرن به سه‌ر خه‌ڵکا، وه‌کوو ئایه‌تی ۸۳ ی سووره‌تی قه‌سه‌س[۴] و ۵۸ ی نیسا[۵] ئه‌مه ئه‌فه‌رموون و بۆمان روون ئه‌که‌نه‌وه. وه ئیتر کاڵای فه‌رمانڕه‌وایه‌تی نه‌بڕاوه به باڵای که‌سێکی تایبه‌تی‌وه یا ره‌گه‌زێکی تایبه‌تی… تا به ئاره‌زووی خۆی هه‌ر جۆر مه‌یلی بێت، ره‌فتار کات و بکوژ و ببڕ هه‌ر خۆی بێت و که‌سیش نه‌وێرێ پێی بڵێ: برۆ وا به سه‌ر چاوته‌وه!
- ۱۲. هه‌موو ئه‌و به‌خشراو و خێر و خێراتانه‌ی که له‌زه‌ویدا هه‌ن به پێی به‌رنامه‌ی ئیسلام هه‌موو ئاده‌میزاد بێ‌جیاوازی به‌شدار و هاوبه‌شن تیایانا. وه‌کوو ئایه‌تی ۲۹ ی به‌قه‌ره ئه‌مه‌مان بۆ باس ئه‌کات.[۶] چونکه خاوه‌ن هه‌ر خوایه و ته‌واوی به‌خشراوه‌کانی به ئه‌مانه‌ت داوه به ئاده‌میزاد و داوای کردووه به شێوه‌ی دروس هه‌موو که‌ڵکی لێ‌وه‌رگرن. وه فه‌رمانی داوه که هیچ که‌س ده‌ستی درێژ نه‌کات بۆ سه‌ر ماڵ و دارایی که‌سێکی‌تر و به ناڕه‌وا نه‌یچه‌وسێنێته‌وه. وه‌کوو ئایه‌ته‌کانی ۱۸۸ ی به‌قه‌ره[۷] و ۲۹ ی نیسا[۸] ئه‌مه روون ده‌که‌نه‌وه. عه‌داله‌ت و یه‌کسانی له نێوانی خه‌ڵکداو، دامه‌زراندنیان له کۆمه‌ڵگادا یه‌کێکه له بناغه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئیسلامی، تێکڕای ئاده‌میزاد به هه‌موو ره‌نگ و نه‌ژادو زمان، له گشت جێگه‌یه‌کدا، ئه‌بێت له وه‌رگرتنی مافی ره‌وای خۆیاندا یه‌کسانی ته‌واویان بێت. خوای گه‌وره ده‌ستوور ئه‌دات به پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست که به عه‌داله‌ت و دادپه‌روه‌ری ره‌فتار بکات له نێوانی خه‌ڵکدا. وه‌کوو ئایه‌تی ۱۵ ی سووره‌تی شوورا[۹] به رۆشنی ئه‌یگه‌یه‌نێ.
- ۱۳. خه‌تای ئیسلام چییه! گه‌لی کوردی هه‌ژار و چه‌وساوه به ده‌س سته‌مکاران، خاوه‌نی ماڵ و جێگه و شوێنی خۆیان نین، وه زۆربه‌یان هه‌ر ماڵیان نییه و کاول و وێران یان کردووه، ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره کراون؟! شه‌ره‌ف و نامووس و که‌رامه‌تی ئه‌م گه‌له چه‌وساوه جێگه په‌نجه‌ی ده‌س‌درێژکه‌ران و سته‌مکارانی پێوه دیاره وه له هه‌ژاری و بێده‌رامه‌تیدا بۆ به ده‌س هێنانی پاروویه‌ک نان وێڵی شاران ده‌بن، تا بتوانن جگه‌رگۆشه‌کانیان له برسیه‌تی و رووته‌ڵی رزگار که‌ن!! کوردستان به‌و گشته خێروبێره‌وه که خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه که‌چی کوردی سته‌مدیده هه‌میشه ژیانێکی پڕ له کوێره‌وه‌ری و نه‌بوونی به‌سه‌ر بردووه، زۆربه‌یان به‌شیان ئاتاجی بووه و قه‌ت تێر و ته‌سه‌لیان به خۆیانه‌وه نه‌دیوه، جا ئه‌مه خه‌تای ئیسلامه؟!
که‌وایه با چاک بزانین. له بۆچوونی ئیسلامدا، ره‌گه‌زپه‌رست ئه‌وه نییه که هاوار کات له ده‌ستی سته‌مکاران و ناڵه و هاواری له ده‌س لێدان و ئه‌شکه‌نجه و ئازار به‌رزبێته‌وه، وه‌کوو ئایه‌تی ۱۴۸ ی سووره‌تی نیسا ئه‌مه روون ئه‌کاته‌وه.
ره‌گه‌زپه‌ره‌ست ئه‌و که‌سه نییه که به سته‌مکار بڵێ بۆچی سته‌مم لێئه‌که‌ی، بۆچی ئه‌ده‌ی به سه‌رما؟! بۆچی ماڵ وێران و ده‌ربه‌ده‌رم ئه‌که‌ی؟! بۆچی نایه‌ڵیت به زمانی خۆم بخوێنم و بنووسم و قسه بکه‌م؟! بۆ نایه‌ڵی خاوه‌نی خۆم بم؟! بۆ نرخی ئاده‌میزادم بۆ دانانێیت؟!
له روانگه‌ی فیکری ئیسلامیه‌وه ره‌گه‌زپه‌رست که‌سێکه که سته‌م له ره‌گه‌زێ بکات له به‌ر خاتری قازانجی ره‌گه‌زو چینه‌که‌ی خۆی. وه مافی ره‌وای ره‌گه‌زێ ژێرپێ خات بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی. وه ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی به‌لاوه گه‌وره‌تر بێت. وه هه‌میشه هه‌وڵبدات که ره‌گه‌زه‌که‌ی خۆی سه‌ر بخات به ناڕه‌وا به سه‌ر گه‌لانی‌ترا و خۆپه‌رست بێت و مافی گه‌لانی‌تر ژێرپێ خات.
ئایینی پیرۆزی ئیسلام دژی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که که خۆیان له نه‌ته‌وه‌کانی‌تر به ماقووڵ‌تر بزانن، وه خۆیان که‌نه ئاغا و کاربه‌ده‌ست و خاوه‌نی چینه‌کانی‌تر وه هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن که سه‌رڕشته‌ی کاره رامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کان هه‌ر به ده‌ستی خۆیانه‌وه بێت وه به هه‌ر شێوه بۆیان بکرێ لێشاوی قازانجه گشتییه‌کان سه‌ره‌وژێر که‌نه‌وه بۆ ناو جه‌رگه‌ی ناوچه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان. جا هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاوابن، وه هه‌ر له بیری خۆیانا بن و خۆپه‌رست بن، ئه‌وانه‌ن ره‌گه‌زپه‌رست. با هه‌زاران ناوی تریش له خۆیان بنێن وه ته‌نانه‌ت واده‌ربڕن که گوایا دوژمنی ره‌گه‌زپه‌رستین.
- ۱۴. خوێنه‌ری ئازیز! هه‌رچی به‌دبه‌ختی و چه‌وساوه‌یی و کڵۆڵی و داماوی هه‌یه هه‌مووی له ژیانی گه‌لی سته‌م لێکراوی کوردا ره‌نگی داوه‌ته‌وه وه بوونه‌ته به‌شێک له ژیانی و ساڵه‌های ساڵه پێیانه‌وه گیرۆده‌یه و داهاتووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که بوو به هۆی ئاوێنه‌یه‌کی باڵانوووما و زامی کۆنه و نوێمان ئه‌کولێنێته‌وه، و ته‌واوی به‌دبه‌ختی و چاره‌ره‌شی گه‌لی کوردی هه‌ژاری تیا ده‌ر ئه‌که‌وێت، کاره‌ساته خوێناویه دڵته‌زێنه‌که‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه.
هه‌ڵه‌بجه: ئه‌ی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ژاران و لێقه‌وماوان و چه‌وساوانی مێژوو.
هه‌ڵه‌بجه: ئه‌ی هێرۆشیمای کوردستانی چاره‌ڕه‌ش.
هه‌ڵه‌بجه: ئه‌ی دایکی بێ‌تاوان سووتاوه‌کان به ده‌ستی ” ئه‌سحابولئوخدوود”ه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م.
هه‌ڵه‌بجه: نازانم چۆن باسی ئه‌و رۆژه ره‌شه بکه‌م که گازی کیمیاوی لاشه‌ی هه‌زاران ژن و پیاو و پیر و مناڵی شیره‌خۆری بێ‌گوناهی سووتاند و خنکاند، وه‌کوو گه‌ڵای دار له ماڵ و کۆڵان، له شه‌قام و ده‌شت و کێو و دۆڵه‌کان شه‌هید بوون، وه هه‌زارانی‌تریش زامدار و چه‌نده‌هایش چاویان کوێر بوو.
هه‌ڵه‌بجه: ئه‌و بۆمبانه‌ی که به‌سه‌ر روومه‌تی خه‌مڵیوی تۆدا ماڵێنران، دیاری لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ و ناوه‌ندی شارستانیه‌ت بوو، بۆ گه‌لی کوردی هه‌ژار، که به ده‌ستی ئه‌ڵقه له گوێ و ره‌گه‌زپه‌رست و دوژمنانی خه‌ڵک و خوا، پێشکه‌شی تۆیی کڵۆڵیان کرد!!! که به‌و تاوانه‌یان و تاوانه‌کانی‌تریان، رووی فیرعه‌ونی مووسا و هه‌رچی سته‌مکار و خوێن‌مژانی مێژوویان سپی کرد.
به‌ڵێ، ره‌گه‌زپه‌رستی و بێباوه‌ڕی تا ئه‌و ئه‌ندازه هه‌ستی مرۆڤایه‌تی و سۆز و به‌زه یی له دڵی ئاده‌میزادا لائه‌بات و کاڵای مرۆڤایه‌تی له به‌ری دائه‌که‌نێ وه‌کوو دوڕنده‌یه‌ک، ” دوور له دوڕه‌نده!”، ده‌س ئه‌کات به تاوانکاری.
هه‌ڵه‌بجه: ته‌نیا خوا ئه‌زانێ وه له پاش خوا گه‌لی کورد خۆی که له ماوه‌ی ژیانیا چی به‌سه‌رهاتووه.
چ سته‌مێکی لێکراوه. سته‌م به شێوه‌یه‌ک له سه‌ر گه‌لی کورد ره‌نگی داوه‌ته‌وه که ئێسقان و مۆخ و پێست و گۆشت، ده‌روون و بێروون و خاک و ئاو‌و نیشتمان و زوان و به‌رگ و پۆشاک و زۆر شتی‌تریشی گرتووه‌ته به‌ر. به هه‌زارانی لێ کوژراوه و ماڵی خوراوه و ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره کراوه و ماڵ به کۆڵ بووه، خانه و لانه‌ی لێ شێواوه و خاوه‌نی خۆی نه‌بووه، هه‌میشه ژێرچه‌پۆکه بووه.
چه‌ن جوان ئه‌ڵێ شاعیری گه‌وره‌ی کورد، مه‌لای جه‌زیری:
ژ هه‌ر دا‌غ و بێده‌ردێ مه‌پرسن میحنه‌تا عیشقێ
چ‌زانن بێخه‌به‌ر ژانا دڵێ دا‌غ و که‌سه‌ر تێدا
ئه‌ڵێ: که‌سێ داخ و ده‌رد و ئازاری عیشقی نه‌چه‌شتبێ پرسیاری له‌و‌باره‌وه لێ مه‌که‌ن. چونکه بێخه‌به‌ره و هه‌ست به‌و ژان و ده‌رده ناکات.
به‌راستی وایه، تا که‌سێکیش کورد نه‌بێ وه له خاکی کوردستانا ژیانی کوێره‌وه‌ری نه‌چه‌شتبێ، ده‌ردی کورد و کوردبوون نازانێ. هه‌ر وه‌کوو که‌سێ عاشق نه‌بێ ده‌ردی عیشق هه‌ست پێناکات و هه‌ر رواڵه‌تی شته‌که ئه‌بینێ و له‌وانه‌یه له عیشق ته‌نیا عه‌ین و شین و قاف بزانێ و ببینێ.
هه‌ڵه‌بجه: له پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ن ساڵێ به‌سه‌ر کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌که‌تا، به بۆنه‌ی دروس بوونی هه‌رێمه‌وه تا ئه‌ندازه‌یه‌ک کورد هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادی دا و چه‌کمه‌ی سته‌م به سه‌ریه‌وه لاچوو، هه‌رچه‌ن به‌داخه‌وه کورد ئه‌گه‌ر ده‌ستی زۆرداریش به‌سه‌ریه‌وه نه‌مێنێ، هه‌ر خۆی گرفت بۆ خۆی دروس ئه‌کات. هه‌ر وه‌کوو ئه‌حمه‌د شوکری شاعیر ئه‌ڵێ:
جه‌ژنه پیرۆزی که‌سێ بێ
جه‌ژنی سه‌ربه‌ستی هه‌بێ
کورده‌که‌ی ژێرده‌س ئه‌م و ئه‌و
جه‌ژنه پیرۆزت نه‌بێ
یه‌ک نه‌گرتن، دوو دڵی، فیز و هه‌واو خۆ‌خۆری
بووته جه‌ژنی کورد و تا‌ماوه ئه‌بێ هه‌ر کۆیله بێ.
هه‌ڵه‌بجه هه‌ر جۆرێ بوو قه‌واره‌یه‌ک بۆ کورد دروس بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ساڵی ۲۰۱۴ دا، ده‌ستێکی نادیار و ناپاک کۆمه‌ڵێکی هه‌ڵتۆقان و به‌ربوونه کوردستان و گیانی کورد، شادی و خۆشییان کرده‌وه به شیوه‌ن. شه‌ڕ درگای گرت و شه‌ڕیان پێ فرۆشت. ماوه‌یه‌ک بوو چاوی کورد وشک بووبوه‌وه له گریان، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ چه‌ن‌هه‌مین‌جار، دایکی کورد بۆ له ده‌سدانی جگه‌رگۆشه‌کانی وه‌کوو بریشکه هه‌ڵ ئه‌تۆقێ، هه‌ڵئه‌جۆقێ، هه‌ڵئه‌برژێ. گریانی ئه‌مجار ناخۆش‌تره له جاران. چونکه ئه‌وانه‌ی که درگایان گرتووه به کورد، به ناوی دینه‌وه شه‌ڕ ئه‌فرۆشن. ئه‌و دینه‌ی که هات شه‌ڕ لابات له سه‌ر خه‌ڵک و به دزێوی دائه‌نێ و شه‌ڕفرۆشان به سته‌مکار ئه‌ناسێنێ. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێسته به ناوی ئه‌و ئیسلامه پاکه‌وه شه‌ڕ درگای گرتووه به کورد و کوردوستان. به‌تایبه‌تی له رۆژئاوای کوردوستان، ماوه‌یه‌ک بوو به بۆنه‌ی لاوازبوونی دیکتاتۆره‌وه، کوردی ئه‌و ده‌ڤه‌ره که‌م که‌م خه‌ریک بوون ناسنامه‌ی خۆیان بدۆزنه‌وه و هه‌ناسه‌یه‌ک بده‌ن. به‌ڵام بازێ چه‌ته به ناوی ئیسلامه‌وه، شه‌ونخون دایان به سه‌ر شاری کووبانی و دانیشتووانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌یان ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره و ماڵ‌وێران کرد.
ئه‌و شاره‌ی که له لایه‌ن دیکتاتۆر و ره‌گه‌زپه‌رسته‌کانه وه ته‌نانه‌ت ناویشی گۆڕیابوو به “عین العرب” !!!
به‌ڕاستی خه‌باتی پێشمه‌رگه له کووبانیدا کارێکی کرد به جێگه‌یه ناوی بنێن “چاوی کورد”، به‌تایبه‌تی خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی ئه‌و ژنه کوردانه‌ی که گیانیان خستوه‌ته سه‌ر له‌پی ده‌سیان و وه‌کوو ئه‌ڵێن زیاتر ئه‌وانن که له به‌رابه‌ری هێرشی ئه‌و چه‌تانه‌وه وه‌ستاون، به گیانیان دیفاع ئه‌که‌ن له خاک و وڵات و شه‌ره‌ف و نامووسیان.
سه‌رئه‌نجام له پاش تێپه‌ڕبوونی نزیکی ۱۳۳ رۆژ خه‌باتی کۆڵنه‌ده‌رانه‌ی پێشمه‌رگه له به‌رواری ۶/۱۱/۱۳۹۳ دا کووبانی ئازاد بوو، ئه‌و شه‌ڕفرۆش و چه‌تانه‌یان له شار کرده ده‌ره‌وه و ئاڵای کوردیان به‌رزکرده‌وه.
به هیوای سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رکه‌وتنی کورد و کوردوستان و رزگاربوونی هه‌موو گه‌لێکی سته‌م لێکراوو چه‌وساوه.
عه‌لی ره‌حمانی ۲۱/۱۰/۱۳۹۳ ی هه‌تاوی / سنه
[۱] . وَمِنْ آیَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِکُمْ وَأَلْوَانِکُمْ إِنَّ فِی ذَلِکَ لَآیَاتٍ لِّلْعَالِمِینَ
[له نیشانه‌کانیشیه‌تی، به‌دیهێنانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، جۆراوجۆریی زمان و ره‌نگتان، به‌راستی ئا له‌مانه‌دا، به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌ن بۆ زانایان.]
[۲] . وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلاَّ بِلِسَانِ قَوْمِهِ¾ÏmÏBöqs% …
[هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ره‌وانه نه‌کردووه، به زمانی هۆزه‌که‌ی نه‌بێ.]
[۳] . یَا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاکُم مِّن ذَکَرٍ وَأُنثَى وَجَعَلْنَاکُمْ شُعُوباً وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَکْرَمَکُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاکُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِیمٌ خَبِیرٌ
[ئه‌ی خه‌ڵکینه! بێگومان ئێمه ئێوه‌مان له نێر و مێیه‌ک دروست کردووه، کردووشمانن به چه‌ندین هۆز و به‌ره‌یه‌ک، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کتری بناسن، به بێگومان به‌ڕێزترینتان له لای خودا، پارێزکارترینه‌کانتانن، له راستیدا خودا زانا و ئاگاداره.]
[۴] . تِلْکَ الدَّارُ الْآخِرَهُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِینَ لَا یُرِیدُونَ عُلُوّاً فِی الْأَرْضِ وَلَا فَسَاداً وَالْعَاقِبَهُ لِلْمُتَّقِینَ
[ئێمه ئا ئه‌و خانوو و به‌ره‌ی پاشه‌رۆژه، بۆ ئه‌و که‌سانه داده‌نێین، نایانه‌وێ له‌م سه‌رزه‌وییا زلهێزی و ملهوڕی بکه‌ن و کاری خراپه ئه‌نجام بده‌ن، پاشه‌ڕۆژیش هه‌ر بۆ پارێزکاره‌کانه.]
[۵] . إِنَّ اللّهَ یَأْمُرُکُمْ أَن تُؤدُّواْ الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَکَمْتُم بَیْنَ النَّاسِ أَن تَحْکُمُواْ بِالْعَدْلِ إِنَّ اللّهَ نِعِمَّا یَعِظُکُم بِهِ إِنَّ اللّهَ کَانَ سَمِیعاً بَصِیراً
[خودا فه‌رمانتان پێده‌دا، سپارده‌کان بده‌نه‌وه به خاوه‌نه‌کانیان، هه‌ر کاتێکیش له ناو خه‌ڵکا فه‌رمانتاندا، به دادگه‌ری فه‌رمان بده‌ن، بێگومان خودا به شتێکی چاک ئامۆژگاریتان ده‌کا و په‌ندتان ده‌دا، به‌ڕاستی خودا هه‌میشه بینا و به‌سیره.]
[۶] . هُوَ الَّذِی خَلَقَ لَکُم مَّا فِی الأَرْضِ جَمِیعاً…
[هه‌ر ئه‌و خودایه ئه‌وه‌ی له‌م سه‌ر زه‌وییه‌دایه، تێکڕا بۆ ئێوه‌ی دروستکردووه…]
[۷] . وَلاَ تَأْکُلُواْ أَمْوَالَکُم بَیْنَکُم بِالْبَاطِلِ وَتُدْلُواْ بِهَا إِلَى الْحُکَّامِ لِتَأْکُلُواْ فَرِیقاً مِّنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالإِثْمِ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ
[هه‌رگیز ماڵ و سامانی یه‌کتری به ناڕه‌وا مه‌خۆن، به‌م شێوه که کێشه‌که‌تان به‌رنه لای فه‌رمانڕه‌وایان، به به‌رتیلدان هه‌ندێ له سامانی خه‌ڵکی داگیر بکه‌ن، له هه‌مان کاتیش‌دا خۆتان چاک ده‌زانن.]
[۸] . یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ لاَ تَأْکُلُواْ أَمْوَالَکُمْ بَیْنَکُمْ بِالْبَاطِلِ …
[ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕوا‌و ئیمانتان هێناوه! به ناڕه‌واو ناهه‌ق ماڵی یه‌کتر مه‌خۆن…]
[۹] . … ( وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَیْنَکُمُ…
[…فه‌رمانیشم پێدراوه، له نێوانتاندا دادگه‌ری دابین بکه‌م…]