معماری
خانه ---> به شی کوردی ---> بابه ته كان ---> نه‌ورۆز ، جێژنی ئاگر په‌رستی نیه !

نه‌ورۆز ، جێژنی ئاگر په‌رستی نیه !

نه‌ورۆز ، جێژنی ئاگر په‌رستی نیه !

« هاشم زوورئاوه‌ر» – نه‌غه‌ده

له سه‌ره‌تای به‌هاری هه‌موو ساڵێكدا و كۆتایی
سه‌رما و سۆڵه‌ی زستان و هاتنی وه‌رزی خۆشی و شادی و سه‌رخۆش بوونی ده‌شت و كه‌ژ و
كێو ، گه لانی ئاریایی ئاهه‌نگێك ده‌گێڕن كه پێی ده‌ڵێن « نه‌ورۆز » ، كه به مانای
« ڕۆژی نوێ» یه .« نه ورۆز» بریتی یه له كۆمه ڵێك واتا و ڕه مزێك كه ته عبیر له ژیان
و گوزه رانی نوێ وپاڵه وانی یه كی ئاوێته ی بووه ، هه تا بۆ ته ئه فسانه یه ك ، كه
هه موو گه لانی ئاریایی شانازی پێوه ده كه ن و ئاهه نگی بۆ ده گێڕن . كورده كان له
ڕۆژانی نه ورۆز دابه گه شت و سه یران له داوێنی سروشت دا و په نا بردن بۆ كه ژ و كێوانی
كوردستان دا ئه و یاده به رز ڕاده گرن . به ڵام با بزانین نه ورۆز له كوێ ڕا
هاتووه و مێژووی سه رهه ڵدانی ئه و نه ریته دێرینه یه بۆ كه ی ده گه ڕێته وه ؟ .

بیرو بۆچوونی جیاواز له مه ڕ هاتنی نه ورۆز هه یه
و هه ركه سێك بۆ یادێك و بۆ ڕوداوێكی گرینگی مێژوویی ده گه ڕێنێته وه ، به ڵام سه
رنج ڕاكێش ئه وه یه كه هه ندێك لایه ن ئه و جێژنه به « ئاگرپه رستی» لێك ده ده نه
وه و له و پێناوه دا و له ئاستێكی به ربڵاو و له ڕاگه یه ندراوه كان و ڕێو ڕه سمه
كانی نه ورۆز دا ڕاسته وخۆ یان ناڕاسته وخۆ حه ولی بۆ ده درێت ، له وانه « حیزبه
كان» ، كه له بۆنه كانی نه ورۆز دا و زه ق كردنی زۆری« ئاگر » له سه ر شاشه ی ته
له ڤزیۆنه كانیان ، نموونه ی ئه و ڕاستیه ن كه بێ گومان به مه به ستێكی دیاریكراوی
سیاسی یه وه ئه نجام ده درێت .

به ڵام ئایا نه ورۆز جێژنی ئاگرپه رستی یه ؟

نه ورۆز ده گه ڕێته وه بۆ سه رده می پێش ده وڵه
تی پێشدادی كه سه رده می « نوح» ده گرێته وه كه هیچ مێژوونووسێك تا ئێستا بۆی نه
چووه .

« كاوه و زوحاك » یه كێك له به هێزترین و گرینگترین
ئه فسانه كوردیه كانن . ا. زه رده شت پێی وایه له سه رده می شه ش یان حه وته می پێش
زایین دا ڕوویداوه .

به ڵام كامیل به سیر ده ڵێ: له 25 سه ده پێش زایین
زیاتره ….كه پێم وایه ئه وه ی دوایی یان له ڕاستی نزیكتره ، ماموستای مێژوونووسی
كورد « حه سه ن مه حموود حه مه كه ریم » ده ڵێ : كه نه ورۆز له سه رده می حه زره تی
ئیبراهیم كۆنتر بێت ، چوونكه له كاتی خۆی دا ڕۆژی نه ورۆزی هه ڵبژارد بۆ شكاندنی
بته كان ، ئیبراهیم له ساڵی 1641پ.زله دایك بووه .

هه ر میلله تێك یان هه ر نووسه رێك نه ورۆز ده
باته وه بۆ ڕووداوێك یان بۆ ڕه گ و ڕیشه یه كی ئه فسانه یی ، سروشتی ، مێژوویی و
ئایینی وه كوو :

– جێژنی نه مانی سه رماوسۆڵه ی زستان و هاتنی وه
رزی به هار و خێر و خۆشی ژیانه وه .

– یادی سه ركه وتنی هێزی خێر و ڕوناكی به سه ر زۆرداری
و تاریكی دا.

– جێژنی سیاسی و سه ركه وتنی كاوه ی كورد به سه
ر ئه ژده هاك دا.

– مه سعودی و مه قریزی و ته به ری كه سێ مێژوونووسن
، ده ڵێن له سه رده می ئه خمینیه كانیش دا ئه و ڕۆژه یان به سه ری ساڵی تازه
داناوه .

ئه حمه دی خانی له مه م و زین دا به جێژنی سروشتی
داناوه .

نه ورۆز له كاوه و زوحاك كۆنتره ، ته نیا ئه وه
نده كه شۆڕشی كاوه له نه ورۆز دا ساز بووه و هه ر دوو یاده كه یان پێكه وه گرێ
داوه ، ئه و دو جێژنه یان كردوه به یه ك نه ورۆز و ئی هه موو گه لانی ئاریایی یه و
كوردیش تێیدا به شداره به ڵام كاوه ته نیا تایبه ته به كورد!.

له به جێژن كردنی نه ورۆز دا دو لایه نی تر به دی
ده كرێن :

لایه نی سیاسی : كه جه مشید یه كه م كه س بووه
ده زگای پادشایه تی دامه زراندوه و ژیانی سیاسی و كۆمه ڵایه تی ڕێك خستووه ، واته
نه ورۆز جێژنی دامه زراندنی یه كه م سیستمی ده وڵه ته ، له نێو به شێك له وڵاتی ئه
و گه لانه دا ، ئه ورۆژی كه ده وڵه تی دامه زراند ، خه ڵكی له سه رگه ردانی و بێ یاسایی
رزگار كرد ، به مجۆره ئه و رۆژه یان كرد به جێژن .

لایه نی ئابوری :

كه پێوه ندی ڕاسته و خۆی هه بووه به ژیانی
ئابووری و خه ڵكی ئه و كۆمه ڵگایه كه به شێكی زۆریان گه ڕۆك بوون و به رامبه ر به
سرووشت لاواز بوون ، به فر و باران و به سته ڵۆك و سه رما و سۆڵه و قاتی و قڕی
زستان گوشاری بۆ هێنابوون و باڵی ڕه شی هه ژاری به سه ریان دا زاڵ ببوو.

ماموستا هێمنی موكریانیش ئه و جێژنه به لایه نی
ئابوری له قه ڵه م ده دات .

پێوه ندی نێوان نه ورۆز و ئیبراهیم

نه ورۆز له سه رده می حه زره تی ئیبراهیم كۆنتره
، حه زره تی ئیبراهیمیش چیڕۆكێكی له گه ڵ نه ورۆز دا هه یه ، ئه و كاته ی كه بۆ
شكاندنی بته كان رۆژی نه ورۆزی هه ڵبژارد ، چونكه له و ڕۆژه دا شا‌ر به ته واوی چۆل
ده بێت ، هه ژار و ده وڵه مه ند پێكه وه ده چنه ده ره وه ی شار بۆ پێشه وازی له به
هار خه ریكی گه شت و سه یران ده بن و هه تا ئێوارێ نایه نه وه . له و ده رفه ته دا
حه زره تی ئیبراهیم خۆی نه خۆش خست و له ماڵ مایه وه . له كش و ماتی نیوه ڕۆیه دا
كه شا‌ر چۆل و هۆل ببوو ، ته وره كه هه ڵده گرێ و ده چێته بتخانه كه و بێجگه له بتی
گه وره ، هه موویان ده شكێنێ . كاتێك كه ئێوارێ خه ڵك ده گه ڕێنه وه به دیتنی ئه و
دیمه نه ، له ئیبراهیم به دگومان ده بن و ده یگرن و به فه رمانی نمرود ده خرێته
ناو ئاگرێكی گه وره وه كه چی پاش چه ند رۆژ له هه ڵگیرساندی ئه و ئاوره ، ئیبراهیم
به سڵامه تی له ئاور دێته ده ره وه و یه كتاپه رستی ئیبڕاهیم ، ئه وی له و ئاگره
به موعجیزه یه ك رزگار كرد . دوای چه ند سه ده یه ك و پاش كۆچی دوایی ئیبڕاهیم ،
ئه و ڕوداوه ده ماوده م بوو به ئه فسانه و ئاگریش بوو به جێژنی سه ره تای به هار و
نه ورۆز كرا و یاده كه بوو به سێ یاد:

یه كه م : نه ورۆز و به هاری سه ری ساڵ .

دووهه م : ئاگر كردنه وه به بۆنه ی ڕزگاری ئیبراهیم
له و ئاگره كه نه یسووتاند.

سێهه م : شۆڕشی كاوه له دژی زوحاك ، كه له رۆژی
نه ورۆز دا بووه . ئه وه جگه له وه ی كه ئیبراهیم نه ورۆزی هه ڵبژارد بۆ شكاندنی
بته كان ، به و جۆره سێ جێژن و زیاتریش ، له یه ك جێژن دا كۆ كرایه وه .

به مجۆره بۆمان روون بۆوه كه نه ورۆز ئاگرپه رستی
نیه ، به ڵكوو له زه رده شتی كۆنتره .

نه ورۆز هێنده گه وره بووه نه ك ئاریایه كان به ڵكوو
زۆر له سامیه كانی هێناوه ته جوڵه و ئه وانیش له هه مان وه رزی به هار دا جێژن ده
گێڕن و له سه رده می كۆنیش دا بۆیان گێڕاوه .. سریانی و كه لدانی سه بتیه كان ، پێش
زایین جێژنیان كردووه و له ئاسه واره دێرینه كان دا زۆر باس له و جێژنانه ده كات ،
فیرعه ونه كانیش هه مان جێژنیان گرتووه ، ئێستاش له میسر و تونس جێژنی « شم النسیم
» ده گێرن كه هه مان نه ورۆزه .

گه لانی كلدانی و ئاشووری و ئه كه دو بابل جێژنی
نه ورۆزیان هه بووه و به گه وره یی سه یریان كردووه .

ته نانه ت كه ئایینی ئیسلام هات له سه ره تاوه
خه لیفه ی دووهه م« عومه ری كوڕی خه تاب » مه نعی كرد ، هه تا خه ڵك باوه ڕی ئیسلامیان
وه رگرت ، به ڵام عه لی كوڕی ئه بوتالیب ، رێگای شیرنی به خشینه وه ی دا ، پاشان
له سه رده می ئه مه وی و عه باسی و عوسمانی دا كرایه جێژن و خه لیفه و سوڵتانه كان
خۆیان به شداریان كردووه ، چونكه زانیویانه كه جێژنی ئاگرپه رستی نیه و پێوه ندی
به سه رما و سۆڵه ی زستان و هاتنی به هاری خۆشی قۆناغێكی نوێی مرۆڤایه تی هه یه .

ماموستای شاعیری كورد « پیره مێرد» ی نه مر ، له
وه ڵامی ئه و كه سانه ی دا كه ده یانكووت : « نه ورۆز جێژنی ئاگرپه رستی یه » ده ی
كوت : « ئاگرێ كه خۆمان بیكه ینه وه و خۆشمان بیكوژێنینه وه ، ئیتر چۆن ده بێ بیپه
رستین » ؟ .

ماموستای مێژوونووسی كورد« محه مه دئه مین زه كی
» ده ڵێ : « نه ورۆز جێژنی ئاته ش په رستی نیه ، نابێت ته فسیرێكی بێ جێ و رێی بدرێتێ
» . رۆژنامه ی گه لاوێژ ژماره 1 -1943

له ڕاستی دا نه ورۆز جێژنی ئاگرپه رستی نیه ، جێژنێكی
نه ته وه یی (سه ركه وتنی شۆرشی كاوه ) ، جێژنێكی ئایینی ، ( ڕه مزی ڕزگاربوونی ئیبراهیم)
، جێژنێكی سروشتی ( كۆتایی سه رما و سۆڵه ی زستان و هاتنی وه رزی خۆشی و شادی و ژیا‌نه
وه ی سروشته) .

سه رچاوه كان :

1- نه ورۆزنامه – محمد عبدالرحمان زه نگه نه .

2- ئایه تی ژماره 58 سوره تی الانبیای قورئانی پیرۆز
.

3- كاوه و نه ورۆز له نێوان ئه فسانه و ئایین دا.
حه سه ن مه حمود حه مه كه ریم. 1998

4- رۆژنامه ی گه لاوێژ ژماره 1 -1943

5- رۆژنامه ی ژین ژماره 820 – 1947

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

تلگرام نوگرا »»» مطالب سایت + عکس + کلیپ + نوشته های کوتاه متنوع + با ما همراه باشید . eslahe@

قالب وردپرس