بابه ته كان

ژن و ئیسلام : بینینێک له‌ به‌رامبه‌ ره

ژن و ئیسلام : بینینێک له‌ به‌رامبه‌ره‌وه‌

بێستون ژاڵه‌یى

ئێستا زۆرترین قسه‌ ده‌رباره‌ى ژن ده‌کرێت
،له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆژانه‌ له‌ میدیاى کوردیدا بیرورا ده‌خرێته‌ روو ،که‌تیایاندا
ژن و ئازادى ومافه‌کانى ویه‌کسانى وئه‌و زوڵم ونابه‌رابه‌رى وجه‌وروسته‌مانه‌ى ده‌رحه‌قى
ده‌کرێت ته‌وه‌رى سه‌ره‌کیه‌ ،به‌جۆرێک که‌سێک چاودێرى میدیاى کوردى بکا و ئاشناى
واقیعى کوردى نه‌بێت واى به‌ خه‌یاڵدا دێت ژن و پیاوه‌کانى ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ له‌
به‌ره‌ى شه‌ردان وقه‌ره‌وڵیان له‌یه‌ک گرتووه‌و شه‌و رۆژ یه‌کتر قه‌تڵ وعام ده‌که‌ن
وئیتر باسێک له‌ دایک و فه‌رزه‌نى و بۆیه‌ک ژیان ومردن و زینده‌گى هاوبه‌ش و هاوسه‌ردارى
و وه‌فادارى نه‌ماوه‌ ! وه‌ک ئه‌وه‌ى هه‌زاران ژن و مێردى ئه‌م ولاَته‌ له‌ جیاتى
باوه‌شى یه‌کتر شه‌و تا به‌یانى له‌ زۆران و ململانێدابن !

 

 له‌م
نێوه‌نده‌شدا ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام به‌ راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ به‌شى زۆرى گوناهه‌که‌ى
ده‌خرێته‌ ئه‌ستۆ ئاینى ئیسلامه‌ ، بۆ ئه‌مه‌ش کێشه‌ى گه‌وره‌ى نووسه‌ره‌ ئه‌نتى
ئاینه‌کان ئه‌وه‌یه‌ به‌رده‌وام له‌ فیکرى خۆرئاواوه‌ تێگه‌یشتنى ئیسلامى بۆ ژن ئه‌خوێننه‌وه‌
نه‌ک له‌ ژیارو فیکرو که‌لتورى ئیسلامیدا که‌ ئه‌م ده‌سته‌ بژێره‌ بێدینه‌ لێى
بێئاگایه‌ ، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ ده‌توانى بێترس ته‌حه‌دا بکه‌یت یه‌ک نووسه‌رى
عه‌لمانى کوردت نیه‌ بتوانێت ئایه‌تێکى میرات له‌ قورئاندا به‌ ره‌وانى بخوێنێته‌وه‌
و سه‌رو گوێى نه‌شکێنىَ !

 

ئیتر با ته‌فسیرکردنى ئه‌م ئایه‌ته‌ و
زانینى به‌شه‌میراتى ژنان له‌ حاڵه‌ته‌ جیاجیاکاندا هه‌ر واز لێبێنین که‌ ئه‌مانه‌
به‌یانى تا ئێواره‌ له‌ که‌مى به‌شه‌میراتى ژن هاواریانه‌ !

 

عه‌لمانیه‌ کورده‌کان دێن به‌ زه‌ینى به‌ یه‌کدا
هه‌ڵشاخان و زۆرانبازى ئایدۆلۆژیه‌وه‌ له‌ پێگه‌ى ژن له‌ په‌یکه‌رى تێگه‌یشتنى
ئیسلامیدا ده‌روانن و لێره‌شه‌وه‌ تێده‌که‌ون و تووره‌ ده‌بن و هه‌ڵده‌چن و هه‌ر
خۆیان به‌راست ده‌زانن ! ئه‌وان نازانن ۸۰ ساڵ له‌وه‌وپێش محه‌مه‌د ره‌شید ره‌زا
له‌ مافى ژن له‌ ئیسلامدا که‌یدا چى وتووه‌؟ یا محه‌مه‌د عه‌بده‌ له‌ مباره‌یه‌وه‌
ته‌نانه‌ت پێش قاسم ئه‌مینیش چى ته‌رح کردووه‌ ، ئه‌ڵبه‌ته‌ ئێمه‌ نابىَ ئینکارى
ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ له‌ چوار چێوه‌ى سیاسیدا ته‌فسیرى وشک و داخراو و رواڵه‌تى
تاڵیبانى که‌ ژنى له‌ ماڵدا زیندانى ده‌کرد و له‌ کارو خوێندن بێبه‌شى ده‌کرد و
ئازادى لىَ زه‌وت ئه‌کرد له‌و سالاَنه‌ى رابردودا بووه‌ هۆى شێواندنێکى گه‌وره‌ بۆ
ئیسلام و هه‌لى بۆ نه‌یارانى هێنایه‌ پێش تا موسڵمانانى پێ ئیحراج بکه‌ن ، ئه‌م
نیشاندانه‌ى ژن وه‌ک عه‌وره‌ت که‌ کاردانه‌وه‌ و تێگه‌یشتنێکى لات و بێتفاقانه‌یه‌
له‌ ئیسلام و له‌ به‌رامبه‌ر ( بلاَو کردنه‌وه‌ى پلاندارى فه‌ساد و فاحیشه‌دا وه‌ک
هۆکارێکى به‌نجکردنى سیاسى ) هاتۆته‌ ئارا ، ئه‌بىَ ئه‌وه‌ له‌ به‌رچاوبگرین له‌
ته‌پڵى سه‌رى ئه‌وانه‌دا وا ئیسلام به‌ هۆکارى مه‌ینه‌تیه‌کانى ژن ده‌زانن نه‌موزه‌جى
( ژن له‌ خۆرئاوا ) کاریگه‌رترینه‌و وه‌ک ئاسمانى و پیرۆز ده‌خوێنرێته‌وه‌ و ده‌بینرێت
، دیاره‌ له‌ به‌رامبه‌ر توندره‌وى بێدینیدا له‌ مه‌سه‌له‌کانى ژناندا ده‌بێت هه‌ندێک
شکستى ناو دنیاى ئیسلامیش له‌ ماف و ئازادیه‌کانى ئینسان به‌ گشتى و ژنان به‌
تایبه‌تى له‌ به‌ر چاو بگرین ، هه‌روه‌ک کوشتنى ده‌یان ژن به‌ عورفێکى جاهیلانه‌
که‌ به‌رگێکى دینى به‌ به‌ردا کراوه‌ دوور له‌و حوکمه‌ فیقهیه‌ى که‌ ژنىَ کاتێک به‌
زینا مه‌حکوم ده‌کرێت که‌ له‌ شوێنێکى گشتیدا ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام بدات و چوار که‌س
بیبینن که‌ له‌م حاڵه‌شدا کاره‌که‌ له‌ حاڵه‌تێکى ده‌رونى تایبه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ڵچوونى
سێکسى ناو ده‌روونه‌ ده‌بێته‌ تاوانێکى کۆمه‌لاَیه‌تى که‌ ئارامى کۆمه‌ڵگا ده‌شێوێنىَ
،وه‌ختێکیش وه‌ک محه‌مه‌د مه‌هدى شه‌مسه‌دین ده‌ڵێت ( ئیجماع له‌ سه‌ر ئه‌هلیه‌تى
ژن بۆ بوونه‌ سه‌رۆکى ولاَت هه‌یه‌ و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیش له‌ سه‌ر مه‌رجى نێر بوون
بۆ سه‌رۆکایه‌تى له‌ مێژووى فیقهو شه‌رعى ئیسلامیدانیه‌ ) ئیتر وه‌ک دکتۆره‌ مونا
یه‌کون ده‌ڵێت ( ئه‌وه‌ ئیشکالیه‌ته‌کانى ناو بزوتنه‌وه‌ ژنانیه‌ ئیسلامیه‌کان و
هه‌یمه‌نه‌ى ره‌هاى پیاوان به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ چاکسازیه‌ ئیسلامیه‌کانه‌وه‌یه‌ که‌
رێگرى له‌ ده‌رکه‌وتنى سه‌دان ژنى سه‌رکرده‌و بریار دروستکردنى ژنانه‌ گرتووه‌ نه‌ک
شه‌رع ودین ) ئه‌نجا له‌ به‌رامبه‌ریشدا خۆ هه‌موو عه‌لمانیه‌تى کوردى له‌ په‌نجا
ساڵى رابردودا عادیله‌ و حه‌پسه‌ و مه‌ستووره‌ خانێکى نه‌داینىَ که‌ هه‌موو ئه‌وان
به‌ باکگراوندێکى ئیسلامیه‌وه‌ هاتن و گه‌وره‌ و بریار به‌ ده‌ستیش بوون .

 

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا