شه‌وی جه‌ژن
شه‌وی جه‌ژن
جوبران خه‌لیل جوبران وه‌رگێڕ له عه‌ره‌بییه‌وه: ئیبراهیم مهردرخی
شه‌و داهات و تاریکی شاری داپۆشی . رووناکی و نوور له کۆشک و خانووه‌کانه‌وه تیشکیان هاویشت . هه‌موو خه‌پک به جل و به‌رگی تازه‌ی جه‌ژنه‌وه ، لهماپ به‌ره‌و شه‌قامه‌کان هاتنه ده‌رێ . نیشانه‌ی شادی و بێ نیازی ، له نێوچاوانیانه‌وه دهار بوو . له نێو هه‌ناسه هێواشهکانیانهوه ، بۆن و به‌رامه‌ی خواردن و ئاره‌ق ده‌هات .
به‌پام ئه‌من تاقی ته‌نیا _ دووره په‌رێز له‌و جهنجاپ و پلهزیقانه _ ده‌ڕۆیشتم و بیرم له خاوه‌ن جه‌ژنه‌که ده‌کرده‌وه . بیرم له « بلیمه‌ت » و « ئاوازه » ی به‌ره‌کان ده‌کرده‌وه ، که به هه‌ژاری و فه‌قیری له دایک بوو ، به بێ ژن و ته‌نیا ژیا . به ههپواسراویش مرد و گیانی له ده‌س دا . ( ۱ )
بیرم له‌و بپێسه ئاگرینه ده‌کرده‌وه که گیانێکی گشتی له گوندێکی بچکولانهی سووریه‌دا هه‌پی گیرساند ، پاشان دای له شه‌قه‌ی باپ و به‌سه‌ر هه‌موو چه‌رخ و خول و کاته‌کاندا خولایه‌وه . گه‌ک له دوای یه‌ک ، به نێو هه‌موو ژیوارهکاندا تێپه‌ڕ بوو .
که گه‌یشتمه باخه گشتی ، له سه‌ر کورسیه دارینه‌که‌دا دانیشتم . له به‌ین لق و پۆپی داره رووتاوهکانهوه ، سه‌یری شه‌قامه شلۆق و جهنجاپهکهم ده‌کرد . له دووره‌وه گوێم گرتبوو له سروود و گۆرانی ئه‌و جه‌ژن گێڕانه که له قافپهی گاپته و گهپهدا ، تێ ده‌په‌ڕین .
پاش ماوه‌یه‌ک خه‌ون و خهیاپ ، لام کرده‌وه ، تمه‌س پیاوێک له په‌نامدا ههپترووشکاوه . عاسایهک وا به ده‌سیه‌وه ، به نووکی عاساکه له سهرزهویهکهدا ، خه‌ت و هێپی تێکهپ و پێکهپ ده‌کێشێ . له دپی خۆمدا گوتم ئه‌مه‌ش ، وه‌کوو من تاق و ته‌نیایه . پاشان به وردی سه‌یری شکپ و شێوه‌م کرد . هه‌رچه‌ند جله‌کانی کۆن و قژی گژ و ئالۆزکاو بوو ، به‌پام پیاوێ پیاوانه و به‌هه‌یبه‌ت هاته به‌ر چاوم .
له وانه بوو هه‌ستی کردبێ من سه‌یری ئه‌که‌م و به‌وردی سه‌رنجی شکپ و شێوه‌ی ده‌ده‌م . ئاوڕێکی لێدامه‌وه . به ده‌نگێکی ناسک و هێواش ، گوتی : شه‌و باش . وهپامم دایه‌وه و گوتم : ژیانت باش .
پاشان به نووکی عاساکه‌ی ، له سه‌ر پانتایی زه‌ویه‌که ، هه‌م دیسان ده‌ستی کردوه به خه‌ت کێشان و ، له دوای تۆزێ _ که له ده‌نگه خۆشه‌که‌ی سه‌رم سووڕ مابوو _ گوتم : ئه‌رێ تۆش له‌م شاره‌دا غه‌ریبی ؟ گوتی : به‌پێ من له‌م شاره و هه‌موو شارێکی تردا غه‌ریبم . گوتم : هه‌ر به راستی غه‌ریب ئاله‌م کات و ساته‌دا ته‌نیایی و غه‌ریبی له بیر ده‌چێته‌وه . چونکه خه‌پکی لایه‌کی لێ ده‌که‌نه‌وه ، به نه‌رمیش دپی ده‌ده‌نه‌وه . گوتی من له‌م جۆره کات و ساتانه‌دا له هه‌موو کات و ساتی دی غه‌ریبترم .
ئه‌مه‌ی گوت و سه‌ری به‌ره‌و ئاسمانه خۆپهمێشهنهکه ههپبڕی و چاوه‌کانی ئهبپهق بوون و که‌وته لێوهلهرێ کردن … له‌وه ده‌چو له‌م رووپه‌ڕه‌ی ئاسمانه‌دا ، نه‌خشه‌ی زێدێکی دووری به‌دی مردبێ .
گوتم خه‌پکی له‌م ئاهه‌نگ و جه‌ژنانه‌دا ، هه‌ندێ بۆ هه‌ندێکی دیکه به به‌زه‌یی و دپۆڤانن . دهوپهمهند ، هه‌ژاران و لێقه‌وماوانی وه‌بیر دێته‌وه . خاوه‌ن هێزیش ، روحم به لاوازان ده‌کا . گوتی به‌پێ به‌زه‌یی دهوپهمهند سه‌باره‌ت به هه‌ژار چی دی نییه ، جگه له شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی خۆ به زل زانی و شانازی و خۆ گیڤ کردنه‌وه .
گوتم : له‌وانه‌یه راست که‌ی ، به‌پام هه‌ژارێکی لاواز ، چی بکا له‌و خواست و ئاره‌زوه‌ی که له ده‌روونی دهوپهمهندی زل هێزدا ده‌خولێنه‌وه ؟ ! هه‌ژار و لاوازی برسی خه‌و به نانه‌وه ده‌بینێ . ئیتر قه‌ت قه‌ت بیر له‌وه ناکاته‌وه ، هه‌ویری نانه‌که چۆن چۆنی شێلراوه !
گوتی هه‌رگیز پێ به‌خشراو بیر ناکاته‌وه ، به‌پام پێویستی سه‌ر شانی به‌خشه‌نده‌یه به قووپی بیر بکاته‌وه .
سه‌رم له وته‌که‌ی سووڕما و جارێکی دی ، ورد بوومه‌وه له شکپ و شێوه نامۆکه‌ی ، له سیپاپ و جل و به‌رگه کۆنه‌کانی …
پاش مات بوونێک ، گوتم : ئه‌من وا تێ ده‌گه‌م ، تۆ زۆر موحتاج و ئاتاجی . بۆچی یه‌ک دوو درهمێکم لپ وه‌رناگری ؟
له کاتێکدا زه‌رده‌خه‌نه‌ی خه‌م له‌سه‌ر لێویه‌وه درکا ، گوتی : به‌پێ من موحتاجم به‌پام نه‌ک موحتاجی پاره .
گوتم : پێویستت به چیه ؟
گوتی : من پێویستم به جێگا و ماوایه … پێویستم به جێگایه‌که سه‌ری تێدا بنێمه‌وه .
گوتم : ئه‌تۆ دوو درهمم لێ وه‌رگره و بڕۆ بۆ میوانخانه و هۆده‌یه‌ک بگره .
ڤوتی له‌م شاره‌دا هه‌موو میوانخانه‌یه‌ک گه‌ڕاوم ، جێگه‌یه‌کم ده‌س نه‌که‌وتووه . ته‌قه‌م له هه‌موو ده‌رگایه‌ک ههپساندووه . تاقه دۆستێکم ده‌س نه‌که‌وت . هه‌موو چێشت خانهکانیشم پشکاندووه ، تیکه‌یه نانیان پێ نه‌دام .
له دپی خۆم دا گوتم ئه‌م لاوه چه‌نده سه‌رسووڕ هێنه‌ره ! ده‌مێ وه‌ک فه‌یله‌سوف ده‌دوێ و ده‌مێ وه‌ک شێت به‌ر ده‌دا ! هه‌ر که وشه‌ی « شێت » م چرپاند به گوێی دپما ، چاوی لێ ده‌رپه‌ڕاندم و ده‌نگیشی زیاتر له جاران به‌رز کرده‌وه و گوتی : به‌پێ ئه‌من شێتم ، هه‌رکه‌سی تریش وه‌ک من وابێ خۆی به نامۆیه‌کی بێ لانه و کولانه و به بێ په‌نایه‌کی زگ برسی ده‌زانێ . که زانیم ههپهم کردوه ، داوای لێ بوردنم لێکرد .
گوتم : ببوره که گومانی وام پێ بردی . بۆچی به گوێی من ناکه‌یت و ئه‌مشه‌و له ماپی ئێمه‌دا نابه‌یته سه‌ر ؟
گوتی : هه‌زار جار ته‌قه‌م له ده‌رگای تۆش دا و به‌پام بۆم نه‌کرایه‌وه !
کاتێ که دپنیا بووم شێته ف گوتم : ئێسته وه‌ره ئه‌م شه‌و له ماپی ئێمه ببه‌ره سه‌ر.
سه‌رێکی ههپبڕی و گوتی : گه‌ر تۆ بتزانیبا من کێم ، بانگێشتنت نه‌ده‌کردم .
گوتم : تۆ کێی ؟
به ده‌نگێکی وه‌کوو هاژه و قپمهی ئاوێکی زۆر ، گوتی من : شۆڕشێکم .. ئه‌وه‌ی که گه‌له‌کان له پێیان خستووه ، ئه‌من هه‌پی ده‌ستێنمه‌وه .. ئه‌من ئه‌و رهشهبایهم که ده‌رهێنه‌ری ره‌گ و ریشه‌ی ئه‌و بتانهم ، که به‌ره و چینه پێشووه‌کان رواندوویانن.. ئه‌من ئه‌و که‌سه‌م هاتووم شمشێر له سه‌ر زه‌وی فڕێ ده‌م ، نه وه‌ک ئاشتی ..
قنج بووه‌وه .. راست راوه‌ستا .. روومه‌تی جوان گه‌شایه‌وه . هه‌ر دوو ده‌ستی پان کرده‌وه . هه‌ر وا جێگای بزماره‌کان به له‌پی ده‌ستیه‌وه دیار بوو . به کڕنووشه‌وه خۆم فڕێ دا به‌رده‌می .. تا هێزم تیا بو قێڕاندم ئه‌رێ ئه‌ی عیسای ناسری .. ( ۲ )
له‌و کاتا گوێم لێ بوو ده‌یگوت : هه‌موو جیهان به نێوی منه‌وه ، جه‌ژن ده‌گرن ، جه‌ژن ده‌گرن بۆ ئه‌و باو نه‌ریتانه‌ی که رۆژگاران سه‌باره‌ت به نێوی من باسیان کردوه به‌پام ئه‌من خۆم نامۆم و له رۆژههپات و رۆژئاوای ئه‌م زه‌ویه‌دا ، به وه‌یلانی ده‌خولێمه‌وه . له نێو ئه‌م گه‌ل و هۆزانا ، یه‌کێ نیه باش بمناسێ .. رێویه‌کان کولانه‌یان هه‌یه و باپندهکانیش هێلانه .. به‌پام مرۆڤ جێگایه‌کی نیه سه‌ری تیا بنێته‌وه .
له‌و کاته‌دا سه‌رم ههپبڕی ، جگ له تاپۆیه‌کی بۆن خۆش هیچم نه‌دی .. بێجگه له‌ده‌نگی شه‌و که له ناخی هه‌تا ههتایهوه ده‌هات ، هیچم نه‌بیست .
—————————————————–
1 – به بڕوای گاوره‌کان ، حه‌زره‌تی عیسا به ده‌ستی جووه‌کان ههپواسراوه به خاچ دا و کوشتوویانه . به‌پام قورئان ئه‌مه‌ی به درۆ خستۆته‌وه و ئه‌فه‌رموێ : « … که‌چی نه ئه‌وان کوشتیان ، نه توانیان له قه‌ناره‌ی دهن ؛ به‌پام سه‌ریان لێ تێک‌چووبوو ، نه‌یانناسی و ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌م له‌ناوخۆدا کێشه‌یانه ، له رایهکهیان دوودپن له‌و باره‌وه و هه‌ر په‌یره‌وانی گومانن و بێگومان نه‌یانکوشتووه ؛ بهپکوو خوا به‌ره‌و خۆی ههپیکێشایهوه . خوا هه‌میشه خاوه‌نی دهسهپات بووه و له‌کارزانه . » ( نسا‌ء ۱۵۷-۱۵۸ )
۲ – ناسری : خه‌پکی ناسره . ناسره ( Nazareth ) شارێکه له باکووری فه‌له‌ستین که ئێستا « الجلیل » ی پێ دهپێن . حه‌زره‌تی عیسا ماوه‌یه‌کی زۆر درێژ ، له‌م شاره‌دا به نهێنی خه‌ریکی بانگه‌واز بوو . له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو له دوایی دا دواتر لای هاوهپهکانی به « عیسای ناسری » ناوبانگی ده‌رکرد .
—————————————————–
سه‌رچاوه : روانگه _ ساپی دووهه‌م _ ژماره ۹ _ بانه‌مه‌ڕی ۱۳۸۱