له كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. ـه‌وه تا ماڵاوایی
له كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. ـه‌وه تا ماڵاوایی له سازمانی خه‌بات _ 2
[دیمانه له‌گه‌ڵ شێخ جه‌لاله‌دینی حوسێنی، كه‌سایه‌تیی سیاسیی/ ئایینی كوردستانی ئێران]
خالید محه‌ممه‌دزاده 2007.02.02
" كوڕه ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو حیزبی دێموكراتیان سواری وڵات كرد و كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک.یان گسك دا. حیزبی دێموكرت له باكۆ ته‌شكیل بوو. له باكو دیكتهیان كرد. گه‌وره‌یان كرد و هێنایان له‌وێ دایانبه‌زاند. قازی محه‌ممه‌د بۆخۆی بێزار بووه له حیزبی دێموكرات."
مامۆستا ساڵی چه‌ند بووی به ئه‌ندامی كومه‌ڵه‌ی ژ.. ک.؟
– من له ساڵی 1324دا له ناوچه‌ی بۆكان بوومه ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. و سوێندخۆری كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. بووم. زۆر به ئیمان خه‌ریك بووین و خیانه‌تمان به هیچ جۆرێك نه‌كرد. كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. فیش وه‌ك حیزبی دێموكرات نه‌بوو كه له دوایه په‌یدا ببێ. له‌نێو خودی میلله‌تدا سه‌رچاوه‌ی گرت.
ئه‌ی چون ئاشنا بوون به كۆمه‌ڵه؟
– من له سه‌را ده‌مخوێند. زستانی 1323 بوو. به‌هار كه چوومه موكریان مامۆستا شێخ عێزه‌دین له موكریان بوو، له حه‌مامیانی بۆكان بوو. دیاره مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. مه‌تره‌ح بوو. ئه‌منیش جه‌وان بووم و 18 ساڵ ته‌مه‌نم بوو. تهشكیلاتهكه هه‌بوو. ته‌بلیغاتیان بۆ كردم و منیش قبووڵم كرد. مامۆستا شێخ عێزه‌دین پێشتر ببوو به ئه‌ندام.
مه‌رجی به ئه‌ندامبوون له كۆمه‌له چ بوو؟
– مه‌رج و شت نه‌بوو. ته‌نیا حه‌وت سوێندیان ده‌دای و كورد بوایهتی و به‌س.
كارت چ بوو له كۆمه‌ڵه؟
– كار نه‌بوو. كورد بوایهتی ته‌واو بوو و ئاماده به.
واته تو هیچ مهسئوولیهتێكت نه‌بووه؟
– نه‌وه‌ڵڵا برا گیان. ته‌نیا وه‌ك سه‌ربازێك بووم.
ئه‌ی چون له به‌رنامه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. ئاگادار ده‌بووی؟
– كوره ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو حیزبی دێموكراتیان سواری وڵات كرد و كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک.یان گسكدا. حیزبی دێموكرت له باكۆ ته‌شكیل بوو. له باكۆ دیكتهیان كرد. گه‌وره‌یان كرد و هێنایان له‌وێ دایانبه‌زاند.
تۆ ئه‌و كات ناڕازی بووی كه كۆمه‌ڵه بوو به حیزبی دێموكرات؟
– كوره هی وا هه‌بوو هه‌ر به خۆی نه‌زانیبوو كه ئه‌و كۆماره له‌سه‌ر حیزبی دێموكرات دامه‌زراوه.
كۆمه‌ڵه چۆن كرا به حیزبی دێموكرات؟
– رووس ناوچه‌ی ئازه‌ربایجانی داگیركردبوو به كوردستانهكهشیهوه، كه عیباره‌ته له ناوچه‌ی موكریان تا شیمال، كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی كوردستان سه‌ریبگرتایه، كوردستان دیسان دابه‌ش ده‌كرایه‌وه. جنووبی له‌گه‌ل نه‌بوو، سه‌قزی له‌گه‌ل نه‌بوو، بانه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بوو، سنه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بوو.
بۆخۆت قازی محه‌ممه‌دت دیبوو؟
– به قسه نا به‌ڵام زۆرم دیبوو. ماشێنێكی فۆردی ئاڵمانی هه‌بوو. پیاوێكی زۆر به‌ڕێز بوو. پاتۆلهكهی كورت بوو. گۆره‌وی هه‌ڵده‌كێشا. ده‌یانگوت وه‌رزش ده‌كا. هه‌ر به منداڵی به‌ڕێز بوون. ده‌هات سڵاوی ده‌كرد. پیاوێكی زۆر ئه‌هلی عیبادهت نه‌بوو، به‌ڵام زۆر موسڵمان بوو، خۆشه‌ویستی مه‌لاكان بوو، خوشه‌ویستی خه‌ڵك بوو. ئه‌هلی موتالا بوو.
ئه‌ی چون كرا به سه‌رۆكی حیزبی دێموكرات؟
– له‌به‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، چونكه ئه‌و موقته‌در بوو. تایفه‌یه‌كی هه‌ڵسووڕاو بوون و له باری ماڵییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو له وڵات‌دا. شتێك كه له هه‌مووی زیاتر بوو به هۆی زه‌قبوونه‌وه‌ی قازی محه‌ممه‌د و ئه‌وه‌ی كه بیكه‌ن به سه‌رۆك نه‌ك ته‌نیا مه‌سه‌له عیلمییهكهی و نفووزه دینییه‌كه‌ی بێ، بنه‌ماڵه‌یه‌كی دینی بوون. له سیاسه‌تی ناوچه‌كه‌شدا هه‌میشه ناسراو بوون. شتێكی دیكه كه بوو به هۆی زه‌قبوونه‌وه‌ی ته‌واوی قازی محه‌ممه‌د ئه‌وه بوو كه كاتیك كه ڕه‌زا شا ڕووخا، حه‌مه‌ڕه‌شید خان هات له بانه و سه‌قز ده‌سه‌ڵاتداره‌تی كرد. مهنگۆرهكانیش ویستیان لاسایی حه‌مه‌ڕه‌شید خان بكه‌نه‌وه و ویستیان بچنه مه‌هاباد. قازی محه‌ممه‌د ڕێبه‌ری خه‌ڵكی مه‌هابادی كرد له به‌رانبه‌ر مهنگوڕهكان و شاره‌كه‌ی پاراست و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر قازیی زه‌ق كرده‌وه. له كوردستانی ئازه‌ربایجانیش مه‌هاباد مه‌ركه‌ز بوو.
مامۆستا تۆ ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی كۆمار له كوێ بووی؟
– من له بۆكان بووم، له حه‌مامیان. من سوخته بووم، ده‌مخوێند. مامۆستا شێخ عیزه‌دین و ئه‌وانی تر چوون بۆ مه‌راسیمی دامه‌زرانی كۆمار له بۆكان و هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر حه‌وزی بۆكان. هه‌ژاریش شیعره‌كه‌ی خوێنده‌وه.
ئێوه دوای كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. به ڕه‌سمی بوون به ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات؟
– نا.
بۆ؟
– ئێمه هه‌میشه كوردایه‌تیمان له‌گه‌ڵ دینمان ویستووه. نه‌قسێك له دینی خۆمان نابینین. دینهكهشمان هانمان ده‌دا كه دیفاع واجیبه له هه‌ژاران. كوردایهتیشمان ناكۆكییه‌كی له‌گه‌ڵ دینمان نییه. كوردایه‌تیمان بۆ ڕه‌فعی سته‌مه. دینهكهشمان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ. دینه‌كه‌مان كوردایه‌تیمان پێ ده‌ڵێ. چونكه موسڵمانه‌كانی دیكه‌ی دراوسێمان به‌پێی ئیسلام ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵمان نه‌كردووه. ئه‌گه‌ر به‌پێی ئیسلام ڕه‌فتاریان بكردایه زۆڵمیان له برا دینییه‌كه‌ی خۆیان نه‌ده‌كرد. جا برایه‌تیمان برایه‌تی و ماڵمان جیایه‌تی!
دوای ئه‌وه چیتان كرد كه نه‌چوونه‌وه نێو حیزبه‌وه؟
– دوای ئه‌وه شیعرم داده‌نا كه ڕۆژنامه‌ی كوردستانی كۆماری شیعرێكی منیشی تێدایه. دیاره ڕۆژێك له شوێنێك هێندێ قسه‌ی خراپم بیست. هاتمه‌وه بۆ ماڵه‌وه به مامۆستا شیخ عیزهدینم گوت ئه‌مانه باری ئیعتقادییان خراپه. ئه‌مه‌ش بوو به هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆر كه‌س.
دێموكراته‌كان باری ئیعتیقادییان خراپ بوو؟
– ئه‌ی چۆن! زۆریان تووده‌یی بوون. یه‌كێك له هه‌موان كه زۆر ئامۆژگاریی منی كرد حاجی ڕه‌حمان ئاغای باوكی كاك سه‌لاحی موهته‌دی بوو كه زۆری ته‌شویق كردم بۆ‌نێو كۆمه‌ڵه‌ی ژ. ک. ئه‌و خۆی هه‌ر ساڵی 1325 گه‌ڕایه‌وه و موخالیفه‌تی كرد و تێكڕا یاغی بوون له كۆمار. ئه‌وانه‌ی كه پێشتر پشتیوانیی كۆمه‌ڵه بوون دواتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماهیه‌تی كۆمار و حیزبی دێموكراتیان له باری ئیعتقادییهوه ناسی، دواتر گه‌ڕانه‌وه.
باشه ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێوه و وهسڵنهبوونی كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كان به حیزبی دێموكرات و كۆمار نه‌بوو به هۆی زه‌ربه‌لێدان له كۆمار؟
– ئه‌م زه‌ربه هه‌ر له‌و ناحیه‌یه‌وه نه‌بوو. ئه‌سڵه‌ن ئه‌ركانی حكومه‌ته‌كه زۆریان ناته‌واو بوون. زۆریان له‌ژێره‌وه پێوه‌ندیان به حكومه‌تی شاوه هه‌بوو. جگه له‌وه‌ش ڕووسه‌كان بۆخۆیان شت بوون. تازه ڕووسیش به‌پێی ته‌وافوقێك كه پێشتر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران كرابوو ده‌بوا بچێته ده‌رێ. له زۆر لاوه كه‌مكاری و دژایه‌تی هه‌بوو كاكه گیان.
تۆ دوای كۆماری كوردستان گه‌ڕایته‌وه بانه؟
نا، هه‌ر له موكریان مامه‌وه و فه‌قێ بووم و ده‌مخوێند.
كاری سیاسیت نه‌كرد؟
– جا كاری سیاسی كه‌س نه‌یده‌كرد تا ئێمه بیكه‌ین. نائۆمێدییهك به‌سه‌ر وڵات‌دا هات. دیاره هه‌مووشمان پێمان ناخۆش بوو. ڕۆژێك قازی محه‌ممه‌د له كه‌لی سه‌را به‌پیر ئه‌رته‌شی شا و سه‌رله‌شكه‌ر هومایونی چوو له‌گه‌ڵ حاجی بابا شێخی سه‌رۆك وه‌زیران. دواتر هاتن بۆ حه‌مامیان فه‌قێكان چووبوون بۆ ماڵی ئاغا بۆ چێشت و نان. ئه‌وان هاتن چوون بۆ ماڵی محموود ئاغا كه باپیری عومه‌ری ئیلخانیزادهیه. چاو لێ كه، دڵمان به چی خۆش بوو: پرسیم قازی پێش كه‌وتبوو یان سه‌رله‌شكه‌ر هومایونی؟ وتیان وه‌ڵا قازی پێش كه‌وتبوو. نه‌مده‌زانی ئه‌وه‌ی كه ده‌گیردرێ و ئه‌سیر ده‌بێ، ده‌بێ پێش بكه‌وێ!
ئه‌ی مامۆستا شێخ عیزه‌دین له‌و كاته‌دا له كوێ بوو؟ ئێوه چیتان كرد؟
– ئێمه هه‌میشه پشتیوانیی كوردایه‌تیمان كردووه. ئێمه ڕه‌سمه‌ن نه چه‌پ بووین و نه له حیزبی دێموكرات دا بووین و نه له كۆمه‌ڵه‌شدا بووین و نه له توودهشدا بووین. ئێمه هه‌میشه پشتیوانیی موخالیفانی شامان كردووه. من له بانه بووم، حوجره‌كه‌م هه‌میشه وه‌ك بنكه‌ی سیاسی وابوو.
ئه‌ی له ڕاپه‌ڕینه جووتیارییهكهی ناوچه‌ی موكریان ئێوه له كوێ بوون و هه‌ڵوێستتان چون بوو؟
– مامۆستا شێخ عیزه‌دین موره‌ته‌ب له مه‌نته‌قه‌دا بوو. ئه‌و له گوڵێ بوو. ئه‌و هاوكاری جووتیاره‌كانی ده‌كرد. دوایی كه موسه‌دیق ڕووخا و شا هاته‌وه و فیۆدال كه‌وتنه‌خۆ دژ به جووتیاران، هێندێك مه‌لا كه هاوكارییان كردبوو كه‌وتنه‌به‌ر هێرشی فیۆدالهكان. مامۆستا شێخ عیزه‌دین ناسراو بوو. هه‌رچه‌ند ئاغا ده‌چنه حه‌وشه‌ی ماڵی مامۆستا به‌ڵام دواتر گه‌ڕانه‌وه. مامۆستا هه‌میشه هاوكاریی شۆڕش بووه. ئێمه حیزبی دێموكرات و حیزبه‌كانی دیكه كه دژی شا بوون هه‌میشه هاوكاریمان كردوون. من له‌ڕێگه‌ی فه‌قێكانی خۆمه‌وه خه‌ڵكم ڕزگار كردووه. یه‌كیان محه‌ممه‌دی شافیعییه كه ئێستا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌یه. ئه‌و ده‌زانێ كه من چۆن هاوكاریم كردوون. من بۆخۆیشم حیزبی نه‌بووم.
حكومه‌تی موسه‌دیق لای تو چۆن حكومه‌تێك بوو؟
– موسه‌دیق وه‌ك خۆی بۆ عه‌بدولكه‌ریم قاسمی نووسیبوو كه وریابه شیوعی و تووده لێت تێك نه‌ده‌ن. موسه‌دیق ده‌یویست حكومه‌تێكی پارلمانی و خه‌ڵكی بێ ئیراده‌ی شا هه‌بێ. ئه‌و نه‌یده‌ویست ڕێژیمی شا بگۆڕێ. چونكه شا خوی وه‌ك سه‌مبۆلێك ده‌یویست بمێنێ. به‌ڵام كۆمۆنیسته‌كان سووئی ئیستفاده‌یان له موسه‌دیق كرد و ئه‌وان ئه‌م كاره‌ی ئه‌ویان كرد به حه‌ره‌كه‌تێكی ماركسیستی. ئه‌وه بوو ئه‌مریكا وهخۆكهوت، پشتیوانی شای كرد. موسه‌دیق ده‌یویست حكومه‌تێكی میللی پێكبێنێ.
مامۆستا، تا ئێستا زیندان چوویت؟ گیراویت؟
– نه الحمدالله ئه‌وه‌نده عاقڵ بووم نه‌چووم. به‌قه‌د هه‌موو كه‌سێك كارم كردووه و نه‌مهێشتووه بمگرن.
واته تۆ زه‌مانی شا نه‌گیرای؟
– نه‌وه‌ڵڵا! زۆریشیان ناخۆشدهویستم. به‌ڵام قه‌ت به‌ڵگه‌م به‌ده‌ستیانه‌وه نه‌دا. هه‌میشه سیخوڕیشییان به سه‌رمه‌وه بوو. حه‌تتا پێیان وا بوو من بۆ عه‌بدولناسر كار ده‌كه‌م. كه عهبدولناسریشم خۆشده‌ویست له داخی جووله‌كه بوو.
مامۆستا پێوه‌ندیی تۆ له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی 46 و 47 چون بوو؟
– مه‌لا ئاواره فه‌قێ بوو، سووخته بوو. ئه‌و كاغه‌زێكی بۆ من نوسیبوو بۆ كوردایه‌تی و ئه‌وانه. كه‌س نه‌یزانی بۆچی خۆی ته‌حویل دا یان ته‌حویلیان دا. به‌هه‌رحاڵ، من ئاگام له‌و داروده‌سته‌یه هه‌بوو.
ئه‌و ڕاپه‌ڕینه چۆن بوو؟
– وه‌ڵڵا نهێنییهكانیم ئاگا لێ نین. من خهبهركانیم ده‌زانی و ئه‌گه‌ر كاریشیان به من بوایه وه‌ك په‌نادان و هاوكاریكردن كارم كردووه له‌گه‌ڵیان. به‌ڵام من ڕه‌سمه‌ن نه‌بوومه ئه‌ندامی حیزب.
به‌ڵام وه‌ك بزانم تۆ هاوكاریی زۆری مه‌لا ئاواره و مه‌لا قادری وێردیت كردبوو؟
– قادری وێردی كه باوكی هه‌ڵات، خۆی منداڵ بوو. ساڵی 1338 كه مه‌لا ڕه‌حیم هه‌ڵات قادری نارده ماڵی ئێمه كه ده‌رسی پێ بڵێم. له‌دوایه كه مه‌لا ڕه‌حیم هاته‌وه هاتوچووی گه‌رمی له‌گه‌ڵ من هه‌بوو. ئه‌و دڵی ئێشابوو له جه‌ماعه‌تی حیزبییه‌كان، و هاته‌وه. دیاره حیكایه‌تی قادر زۆره. ئه‌و هاتوچووی بانه‌ی ده‌كرد و ڕۆژێك گیرا و بردیان و به ئیفلیجی ناردیانه‌وه. له‌سه‌ر ته‌ختی بیمارستان كه‌وتبوو، چووم بۆلای. ئه‌ملا و ئه‌ولایم ماچ كرد. دیاره ساواكییان له‌لا دانابوو. دوایه خاڵۆزایه‌كی باوكی بردی بۆ تاران بۆلای دوكتۆر. دوكتۆر ده‌ڵێ چیته؟ ئه‌ویش جه‌ریانی بۆ ده‌گێڕێته‌وه. به‌هه‌رحاڵ، فهلهجییهكی چاك ده‌بێ و ماڵی هاته‌وه بانه و بوو به سهركاریگهری جاده كه ئه‌و كات جاده‌ی سه‌رده‌شت- بانه‌یان دروست ده‌كرد. دواتر قادر خۆی و ژنه‌كه‌یشی هه‌ڵاتن و دیسان ده‌ستیكرده‌وه به هاتوچوو. ڕۆژێك نیوه‌ڕۆ له كهوشكهنی مزگه‌وت كه‌وشی خۆڵاوی لێ‌بوو. دوایی له فهقێیهكم پرسی گوتم ئه‌وه كێ بوو. گوتی براده‌رانن. گوتم ئه‌و خۆ پاره‌كه لێره بووه هه‌موو كه‌سێك ده‌یناسێ، چون نوێژی نیوه‌ڕۆ هاتۆته‌وه؟ پاشان داوای كردبوو كه من چاوم پێی بكه‌وێ. دیم ڕه‌فیقی له‌گه‌ڵدایه، وتم پێی بڵێن با نه‌یه‌ت. وتیان بۆ؟ وتم به‌ته‌نیا دێت باشتره ئه‌گینا له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌یه‌ت چون من له ڕه‌فیقه‌كه‌ی ئه‌مین نیم. ساڵی دواتر هاته‌وه بۆ‌نێو شار، به‌ركه‌وت و شه‌هید بوو. حوجره‌كه‌ی منیش دوانی لێ بوو. گوتم بڕۆن خۆتان حه‌شار بده‌ن.
فه‌قێكانی تۆ پێوه‌ندیان به ڕاپه‌ڕینه‌كه‌وه هه‌بووه؟
– به‌ڵێ، به‌ڵێ. بۆخۆیشم ئاگام لێ بوو. به‌ڵام عه‌رزت كه‌م، من ڕه‌سمی ئه‌ندام نه‌بووم.
هاوكاریت كردوون؟
– چۆن نه‌مكردوون؟ مه‌لا عومه‌ر عه‌سری هه‌ڵاتبوو؛ ئه‌وم ده‌رباز كرد تا چوو. من هاوكاریان بووم.
ئه‌ی مه‌لا ئاواره؟
– گوتم ئه‌و فه‌قێ بوو لام له‌گه‌ل براكه‌ی. ئه‌و كاته‌ی له شۆڕش بوو كاغه‌زێكی بۆ نووسیبوم.
ئه‌ی له كاتی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران له كوێ بووی؟
– كه‌س له شا ڕازی نه‌بوو. من له بانه بووم. مامۆستا شیخ عیزه‌دین له مه‌هاباد بوو. كاك ئه‌حمه‌د موفتیزاده له سنه بوو. به‌گه‌رمی له ڕاپه‌ریندا به‌شداریمان كرد. خه‌ڵكمان بزواند. ده‌توانم عه‌رزت بكه‌م ته‌ئسیری زۆر زۆر گه‌وره‌مان هه‌بوو.
كاری تۆ له بانه چی بوو؟
– پێش خه‌ڵك ده‌كه‌وتم. شا له‌سه‌ر ته‌خت بوو. پاییزی 57 دوو كوڕ كه هه‌ر دووكیان ناویان ناسر بوو و هه‌ر دووكیشیان ناوی باوكیان مسته‌فا بوو له‌ژێر تراكتۆر كه‌وتبوون. یه‌كیان مردبوو، یه‌كیان زیندوو بوو. به ژاندارمم گوت وه‌رن با لایانبه‌رین. گوتیان تا ڕه‌ئیس دادگا و نوێنه‌ری دادگا نه‌یه‌ت ئێمه كارمان پێیان نییه و ئه‌وه‌ی تریش مرد. له ناشتنی جه‌نازه‌كه‌یان به‌شداریم كرد و خه‌ڵكێكی زۆر كۆببوونه‌وه. تازه كوردستانی عێراق ڕاگوێزرابوو، خه‌ڵكانێكی فرسه‌تته‌ڵه‌ب ئه‌چوون ماڵیان به هه‌رزان له‌و خه‌ڵكی كوردستانی عێراقه ده‌كڕێ كه ئێمه زۆری پێ قه‌ڵس بووین. ئیتر كوڕان هاتن وتیان مامۆستا ده‌بێ قسه‌یه‌كمان بۆ بكه‌ی له‌سه‌ر قه‌بران. باسی كوردستانی عێراقم كرد. هێرشم كرده‌سه‌ر ڕێژیمی عێراق. هێرشم كرده‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه كه كه‌لوپه‌لی ئه‌و خه‌ڵكه ئاواره به هه‌رزان ده‌كڕن. یه‌كڕاست بوو به دروودگوتن و خه‌ڵك به‌ره‌و نێو شار به‌ڕێكه‌وتن.
خه‌ڵك به قازانجی تۆ دروشمیان ده‌دا؟
– نا بێ قه‌زابی، بۆ به قازانجی من؟ به قازانجی شۆڕش دروشمیان ده‌دا. دوو ڕۆژ دوایی هاتنه‌به‌ر ده‌رگا و گوتیان مامۆستا پێشمان كه‌وه. منیش ڕۆیشتم. له خیابان ڕاوه‌ستاین و خه‌ڵك زۆر هاتبوون. له‌وێ ده‌ستمكرد به قسه و گوتم: نێوچاوانم له پێش نێوچاوانتان و منداله‌كانم له‌پێش منداڵه‌كانتانه. هێرشم برده‌سه‌ر ساواك. به حه‌قیقه‌ت من ئیحساسات دایگرتبووم. ده‌وڵه‌ت مابوو. شته‌كه ته‌قییه‌وه. هه‌رچه‌ند دواتر ساواك منیان بانگ كرد و گوتیان ده‌بێ ئه‌و خه‌ڵكه ئارام بكه‌یته‌وه. منیش گوتم ئه‌و خه‌ڵكه ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له هه‌موو ئێران‌دا ده‌كرێ. ئیتر دواتر وای لێهات وه‌زعه‌كه گۆڕا و من چه‌كم هێنایه بانه. ئه‌وه‌ڵ شار كه چه‌كی هاتۆته نێو، شاری بانه بوو.
ئه‌و چهكانهت له كوێ هێنان؟
– له دیهاته‌وه چه‌كیان ده‌كڕێ. ئه‌و چه‌كانه‌ش كه له زه‌مانی شادا درابوون به خه‌ڵك ئه‌وانه‌شمان هێنان و ئاماده‌مان كردن. ته‌نانه‌ت له كرندوه ده‌هاتن له بانه چه‌كیان ده‌كڕێ.
هاوكات سازمانی خه‌باتت دادمهزراند؟
– نا، خه‌به‌رێك له سازمانی خه‌بات نه‌بوو. ئه‌من كوردایه‌تیم ده‌ویست.
مامۆستا، ئێستا كه باسی هێنانی چه‌كت كرد بیرم كه‌وته‌وه ده‌ڵێن تۆ كاتی خۆی چه‌كی باشت له ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌رگرتووه، ئه‌مه ڕاسته؟ ئه‌و چه‌كانه‌تان له كێ وه‌رده‌گرت؟
– به‌ڵێ له ده‌وڵه‌تی عێراقم وه‌رده‌گرت. بۆ، ئێستاش هه‌ر تاوانه؟! مامۆستا شێخ عیزه‌دین بۆخۆی ڕه‌زایه‌تی دابوو كه چه‌ك وه‌ربگرین. له دوایه به مامۆستا شێخ عیزهدینیان ئه‌وه‌نده گوت به‌عسیه به‌عسیه. ئه‌وه بۆخۆیشی له مه‌روێ بوو كه یه‌كه‌م مه‌لاقاتمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق ساڵی 1358. جا با پێت بڵێم، مامۆستا شێخ عیزه‌دین و ئێمه زۆر پێش ئه‌وه‌ی بۆخۆمان مهلاقاتی ده‌وڵه‌تی عێراق بكه‌ین له سه‌رده‌شت به دوكتۆر قاسملوو و مه‌لا حه‌سه‌نی ڕه‌ستگاری گوتبوو كه ئه‌وه ده‌وڵه‌ت هێرشمان بۆ ده‌كا، ئێمه ههڵدهكهندرێین، بهشكهم قسه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ بكه‌ن. كه حیزبی دێموكرات به ئێمه‌ی ده‌گوت وابه‌سته. مامۆستا په‌نای بۆ ئه‌وان بردبوو. هاته‌وه بانه گوتی وام كردووه. گوتم بێ قه‌زابی بۆ وات كردووه؟ ئه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق په‌یتا په‌یتا ده‌نێرێ بۆلای من. ئێمه چ ئیحتاجێكمان به حیزبی دێموكراته؟ هه‌ستام چوومه سه‌رده‌شت گوتم داوامان بۆ مه‌كه‌ن.
به كێت گوت؟
– به مه‌لا حه‌سه‌نی ڕهستگارم گوت. گوتم بۆ ده‌چم به حیزبی دێموكرات بڵێم. یانی مامۆستا شێخ عیزه‌دین په‌نای بۆ ئه‌وان ده‌برد. ئه‌وان بابان ئاوه‌دان بوون لای ده‌وڵه‌تی عێراق، كه‌چی به ئێمه‌یان ده‌گوت وابه‌سته‌ن.
مامۆستا، من چاوپێكه‌وتنێكم له‌گه‌ڵ عه‌لیڕه‌زا نووریزاده هه‌بووه. ئه‌و ده‌ڵێ دوكتۆر قاسملوو قه‌ت چه‌كی له ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌رنه‌گرتووه؛ ده‌ڵێ باجه‌كه‌شی دا، تاوانهكشی دا.
– لاحول ولا قوه الله بالله. ئازووقه‌ی نیزیكی 70 هه‌زار تا 80 هه‌زار چه‌كداری ڕه‌سمه‌ن له ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌رده‌گرت به خوا. ساڵی 1361 چوومه گڵۆلان بۆ سه‌ره‌خۆشی شه‌هیدانی یه‌كشه‌وه، سمكۆ ناوێك مه‌سئولی ڕێكخراوی حیزب بوو له‌وێ. شه‌و له مزگه‌وت قسه‌م كرد بۆ خه‌ڵكه‌كه. ئه‌و ده‌ستیكرد به پرسیارنووسین. گوتی ئێوه چه‌ك له كوێ وه‌رده‌گرن؟ گوتم له‌و جێگایه وه‌رده‌گرم كه ئێوه لێتان وه‌رگرتبوو پێش ئێمه. بۆ خه‌ڵكه‌كه‌م شه‌رح دا كه خه‌باتی چه‌كداری بێ كۆمه‌كی ده‌ره‌وه ناكرێ. ئێمه خۆمان نه‌فرۆشتوه. ئه‌وانیش له‌به‌ر چاوجوانی ئێمه نییه كۆمه‌ك به ئێمه ده‌كه‌ن. ئێمه دوژمنی دوژمنه‌كه‌ی ئه‌وانین بۆیه هاوكاریمان ده‌كه‌ن. ئێمه‌ش به نۆكه‌ری بوونی ئه‌وان وه‌ریناگرین. مامۆستا شێخ عیزه‌دین ئه‌وه‌نده ته‌بلیغاتیان له‌سه‌ر كردبوو و گوتبوویان به‌عسیه، ئیعلامییه‌ی ده‌رده‌كرد له‌سه‌ر من. پێمگوت ئه‌من به قسه‌ی خۆت چه‌كم له به‌عس وه‌رگرتووه. ده‌یگوت من كه‌ی وام گوتووه. گوتم باشه من هێزی نیزامییم به ناوی ده‌فته‌ری تۆوه ته‌شكیل ده‌دا. تۆیش ده‌تگوت من هێزی نیزامییم نییه مانای ئه‌وه نییه كه دژی من بێ. له بێژوێ دواتر چووم بۆ خزمه‌تی، گوتی نۆردون سیهانۆك ده‌ڵێ هیچ شۆڕشێكی موسهلیحانه به‌بێ كۆمه‌كی ده‌ره‌وه نابێ. گوتم جا قۆربان، ئه‌ی بۆ تا ئێستا ئه‌و حه‌دیسه‌ت بۆ نهخوێندین؟ قوربان جا درۆی بۆ چییه؟ تاوان نییه. باوه‌ڕ كه كاك خالید، ئه‌وان 10 هه‌زار كه‌س ئازووقه‌یان وه‌رده‌گرت. تا تفه‌نگێك به ئێمه ده‌درا سه‌د تفه‌نگ به حیزبی دێموكرات ده‌درا. جا خۆشییه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه كۆمه‌ڵه له ئێمه‌شی وه‌رده‌گرت و ته‌بلیغاتی ده‌كرد به دژی ئێمه. وه‌ڵڵا خوا ڕه‌حمی كرد ڕۆژێك كۆمه‌ڵه ئه‌وه‌نده تینیان بۆ هات ڕۆژێك منیان بانگ كرد به زمان مامۆستا شێخ عیزه‌دین‌ـه‌وه بۆ حاجی كه‌ند. كاك عه‌بدوڵڵای موهته‌دی گوتی جا وه‌ڵڵا ئێمه هیچمان نییه و هیچ كۆمه‌كمان نییه، ئه‌گه‌ر كۆمه‌كێكمان پێ بكه‌ی. به‌و عه‌بدوڵڵای ئیقدامییه كه هێشتا نه‌چوبووه ده‌رێ گوتم كۆمه‌ڵه و مامۆستا شێخ عیزه‌دین ده‌یانه‌وێ دووباره ڕوو بكه‌نه‌وه ده‌وڵه‌تی عێراق. گوتی به چی؟ گوتم زۆر ده‌م له فه‌قیری و بێ چه‌كی ده‌ده‌ن. وه‌ڵڵا به‌هاری 1361 له بڵه‌سه‌ن دیم كه ئاغایان چه‌كیان وه‌رگرتووه و له چه‌می چۆمان ده‌یپه‌ڕێننه‌وه. به براده‌رێكم گوت سه‌لامیان بگه‌یه‌نه و بڵێ خه‌رمان به‌ره‌كه‌ت!
كه‌واته هه‌موو وه‌ریانگرتووه؟
– كوڕه كێ وه‌رینه‌گرتووه بابا؟ ته‌نیا موفتیزاده وه‌رینه‌گرتووه. مامۆستا شێخ عیزهدینیش وه‌ریگرتووه؛ وه‌ریگرتووه بۆ نیگابانی خۆی. دواتریش یه‌كێتیی نیشتمانی چه‌كه‌كانی نۆشی گیان كرد.
كێی تر وه‌ریگرتووه؟
– وه‌ی به قوربانت بم، یانی تۆ نازانی؟! له گاپێلۆن له ماڵی مامۆستا شیخ عیزه‌دین دانیشتنێك‌مان بوو. دوكتۆر قاسملوو به پێكه‌نینه‌وه گوتی مامۆستا شێخ جه‌لال ئێمه‌ی فێری ئێره كرد. گوتم به‌ڵێ كاك دوكتۆر هاته شوێنمان و هێنامانی بۆ ئێره!
بێینه‌وه سه‌رده‌می شۆڕشی ئێران. باشه له بانه له ڕێبه‌ندانی 1357دا جگه له تۆ كه‌سایه‌تیی و جه‌ریانی سیاسیی دیكه هه‌بوون؟
– وه‌ك جه‌ریان نا، نه‌بوون. كۆمه‌ڵه تازه دامه‌زرابوو. حیزبی دێموكراتیش بوو. به‌ڵام وه‌ك جه‌ریان كه‌س كاری نه‌ده‌كرد. یانی حه‌ره‌كه‌تێكی جه‌ماوه‌ری بوو من ڕێبهریهكهیم ده‌كرد. دیاره ئه‌فرادی وابه‌سته به جه‌ریانگه‌لی سیاسی هه‌بوون، به‌ڵام وه‌ك جه‌ریان كاریان نه‌ده‌كرد.
ئه‌ی شورای شاری بانه چۆن دامه‌زرا؟
– ئێمه شورامان ته‌شكیل دا كه عهشایریشمان تێ‌خستبوو. هه‌رچه‌ند نوێنه‌ری دیاریكراوه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌بوو تێیدا، به‌ڵام دوایی دیار بوون. عه‌بدوڵڵای ئیقدامی هه‌بوو له‌گه‌ڵ چریك بوو، ڕه‌شید خان هه‌بوو، تاهیر شه‌عبانی له‌گه‌ڵ بوو. عه‌بدوڵڵای نه‌علبه‌ندی بوو. به‌هه‌رحاڵ، ئێمه ستادێكی به‌ڕێوه‌به‌ریمان دانا و نه‌مانهێشت ده‌وڵه‌ت ده‌ست بكاته‌وه و پادگان بكه‌وێته‌كار. ئێمه‌ش به میتینگ و ته‌بلیغات و ڕێپێوان خه‌ڵكمان ده‌هێنایه سه‌حنه. ئه‌من هه‌رچه‌ندم بۆ كرا هه‌وڵم دا سووتان و شیشهشكاندن و ده‌ستدرێژیكردن نه‌مێنێ. ده‌وڵه‌ت هێشتا مابوو. ئێمه هه‌ر هه‌وڵمان دا خه‌ڵكه‌كه به هیواشی ئاماده بكه‌ین. په‌یكه‌ری شا مابوو. ڕۆژێك له متینگێكدا تا لامكردوه چه‌ند شیشهیهكیان شكاند و ماڵی ساواكییهكیان سووتاند و تانگێكش كه‌وته نێو شار و هێندێكیان كوشت. ئه‌گینا له‌وه زیاتر نه‌مهێشت زه‌ره‌ر بكه‌وێ. له‌وه به‌دوا ده‌ستوه‌شاندن نه‌بوو. ئه‌و ڕۆژه‌ی شا رووخا و به‌ختیار نه‌ما، ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵك هێرشیان برده‌سه‌ر پادگان.
تۆ ده‌ستووری گرتنی پادگانت دابوو؟
– نا، به مه‌به‌ستی گرتنی نا.
خه‌ڵك چووبوون كه پادگان تاڵان بكه‌ن؟ ئه‌ی تۆ ئه‌و كاته له كوێ بووی؟
من له ماڵ بووم. كه زانیم هه‌ستام ڕۆیشتم. زۆر سپاسیان ده‌كه‌م كه به قسه‌یان كردم. گوتم كاكه، ئێمه ده‌ست له پادگان ناده‌ین. پادگان ڕاده‌گرین. مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو چه‌كه‌كه به تاڵان نه‌ڕوا. هه‌موو جۆرێك خه‌ڵكی تێدا بوو و شته‌كه‌ش ڕوویده‌دا و له ده‌ست شۆڕشیش ده‌چووه ده‌رێ. ئه‌و كاته عه‌بایه‌كی درێژم له‌به‌ردا بوو و ده‌ستم به‌رز كرده‌وه و ڕامگه‌یاند با بڕۆینه‌وه بۆ شار. هه‌موویان به قسه‌یان كردم. دوو كه‌س نه‌بێ كه یه‌كیان گوتی جا بێ قه‌زابی بۆ لێمان تووڕه ده‌بێ. ئه‌و دواتر له‌لایه‌ن حیزبی دێموكراته‌وه كوژرا. ئێمه پادگانمان ڕاگرت تا هاوین و هاوینیش دابه‌شم كرد به‌سه‌ر ئه‌حزابدا. دوای ئه‌وه بوومه مه‌سئولی كومیته (نیزیكه‌ی 6 مانگ من مه‌سئولی كومیته‌ی شار بووم). له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا دوو دزی كرا. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه زۆر زۆر زاڵ بووم به‌سه‌ر شاردا. ئه‌م وه‌زعه ڕاگیرا تا ده‌عوه‌ت كراین بۆ مه‌هاباد، بۆ لویی جه‌رگه.
له بانه‌وه هه‌ر تۆ چووی؟
– من و عه‌بدوڵڵای ئیقدامی چووین وه‌ك نوێنه‌ری شاری بانه. له‌وێ كۆبوونه‌وه بوو. داریوش فروهه‌ر و سه‌باغیان هاتبوون بۆ مه‌هاباد وه‌ك نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن خواستی خه‌ڵكی كورد چییه؟ خواستی میلله‌تی كورد كرا به 8 مادده. مادده‌یه‌كیان زۆر بێكهڵك بوو، زۆر خراپ بوو.
تۆ ڕازی بووی له هه‌ر 8 مادده‌كه؟
– نا!
بۆ؟
– له هه‌مووی ڕازی نه‌بووم.
ڕات له‌سه‌ر مادده‌ی 8 چییه؟
– مادده‌ی 8ی قه‌تعنامه پێشنیارییهكهی نوێنه‌رانی كورد به هه‌یئه‌تی ده‌وڵه‌ت له 30ی ڕێبه‌ندانی 1358دا دژ به دڵسۆزان و خه‌باتگێڕانی نێو چه‌رخی خه‌بات و خوێندانی كوردستانی عێراق بوو كه به پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌ت سێ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری كوردستان موباره‌زه‌ی چه‌كداریان ڕاوه‌ستا و ناچار بوون كه بێنه ئێرانه‌وه. ئه‌و مادده‌یه بێ وه‌فایی و بێ ڕه‌حمی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و كورده لێقه‌وماوانه.
سه‌رچاوه‌ی پێشنیاری ئه‌و مادده‌یه له كوێ ڕا هات؟
– پێشنیاری ئه‌و مادده‌یه و تهئیدهكهی له ده‌روونی كوردایه‌تییه‌وه نه‌هات به‌ڵكو له ده‌روونی ماركسیستی و به ناو زیددی ئیمپهریالیستییهوه هات. چونكه شۆڕشی كوردستانی عێراق له‌و چوارده ساڵه‌دا له‌لایه‌ن شای ئێرانی وابه‌سته به ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كرا، هه‌رچه‌ند ڕهسمهنً كۆڕه‌كه له نوێنه‌ری ئه‌حزاب پێك نه‌هاتبوو به‌ڵكو نوێنه‌ری گه‌لی كوردی ناوچه‌كان بوون به‌ڵام كه‌سانی سه‌روه ئه‌حزابه به ناو دژی ئیمپهریالیستهكان له‌و كۆڕه‌دا زۆرینه بوون، ئه‌و مادده‌یان چه‌سپاند. ڕێبه‌رانی پارتی به ناو قیاده موه‌قه‌ته هه‌وڵی ئاشتیان دا و كوڕه‌كانی مه‌لا مسته‌فا، كاك ئیدریس و كاك مه‌سعود، له نه‌غه‌ده له ماڵی حاجی مه‌لا صاڵحی ڕه‌حیمی و به هه‌وڵی حاجی مه‌لا برایمی ڕه‌وه‌ندی شنۆیی له‌گه‌ڵ مامۆستا شێخ عیزه‌دین كۆبوونه‌وه كه چاره‌سه‌ریی ئه‌و مه‌وزوعه بكه‌ن و ئه‌و دووری و بێزارییه بكه‌ن به دۆستایه‌تی و برایه‌تی كوردانه به‌ڵام لایه‌نه چه‌په‌كان به گه‌وره و بچووكیانه‌وه تا ته‌رازووی ماركسیستیان له‌لا قورس‌تر بوو تا كوردایه‌تی، یان هه‌ر كوردایه‌تیان له تاتهرازوودا نهبووو. سه‌رانی پارتی دیموكرات و "قیادهموقت"یان به عه‌واملی سیا و ساواك و میتی توركیا ناوده‌برد و ته‌نانه‌ت شه‌خسی مه‌لا مسته‌فایان كه له ئه‌مریكا له موعالهجهدا بوو له‌و ئیتهامه دهرنهدههاویشت، به‌ڵكو له‌و مادده‌دا ناویان بوو. درێژه‌یان به‌و جبههگیرییه دا و كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ مامۆستا شێخ غیزهدینیان بێ ئاكام كرد.
ئه‌م مادده‌یه پێشنیاری كێ بوو؟


