بابه ته كان
-
آموزش رسم‌الخط زبان کوردی
✍️ آموزش رسم‌الخط زبان کوردی ✔️ ( مختصر و مفید ) ــــــــــــــــــــ ?۱ــ فتحه ــَــ ?فتحه در زبان کردی بصورت “ە ــه” نوشته می‌شود. علی ? عەلی شَکَر ? شەکەر رَگ ? ڕەگ ـــــــــــــــــــــ ?۲ ــ کسرە ـــِ ?کسرە در زبان کردی بصورت “ـێـ ێ” نوشتە می‌شود. مِهر ? مێهر شِعر ? شێعر سه ? سێ ـــــــــــــــــــ ?۳ــ ضمە ــُــ ?ضمە در زبان کردی بصورت “ــۆ ۆ” و “ــ و و” نوشتە می‌شود. مُراد ? موراد تو ? تۆ ـــــــــــــــ…
ادامه »»» -
شێوازی دەوڵەتداری لە سەردەمی خولەفادا….
شێوازی دەوڵەتداری لە سەردەمی خولەفادا…. نوسه‌ر : حسن محمود حەمەکریم ئیسلام (چواردە)سەدە حوکمی زۆرترین خەڵکی سەرزەوی کرد… ئەم ماوە دورو درێژە بێگومانین کە باش و خراپی تێ دەکەوێت..ئنصاف نیە کە خاڵێکی لار و خراپ لەو ھەموو ساڵانەدا ھەڵ گۆزی و بیخەیتەڕوو ھەزار و چوار سەد ساڵی پێ ناشرین بکەیت…!! ئەگەر یەکێک خراپەی چواردەسەدە کۆبکاتەوە لە مێژووی نەتەوەی ئیسلامدا و بیەوێت موسوڵمانانی پێ ناشرین بکات،ئەوە دەتوانێت و زۆریشی بۆ کۆدەبێتەوە..تەنھا ساویلکەکانی پێ دەخەڵەتێ،بەڵام مرۆڤی ژیر با بێ بڕواش بێ وەکو…
ادامه »»» -
ڕەوتی ئیسلامی و ئەرکەکانی ئایندەی
ڕەوتی ئیسلامی و ئەرکەکانی ئایندەی نوسه ر: د. هادی عەلی ?ڕەوتی ئیسلامی میانڕەو ئەو بەشە سەرەکیەیە لە حاڵەتی ئیسلامی هاوچەرخ کەبە ئیسلامی سیاسیش ناوزەد دەکرێت ، ئەم ڕەوتە بڕوای بەپڕۆسەی دیموکراتی و دەوڵەتی مەدەنی هەیە و ئامادەیە لەڕێگای بەشداریکردنی کارا لەهەڵبژاردنە گشتیەکاندا بەشداری پڕۆسەی سیاسی بکات و پڕۆژەی خۆی بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری بە ئامانج بگەیەنێت . ?ئەم ڕەوتە بەشێکی زیندوو و کاریگەرە لەپێکهاتەی کۆمەڵایەتی و سیاسی گەلانی موسڵمان لە سەرتاسەری وڵاتانی ئیسلامیداو خاوەنی مێژویەکی دەیان ساڵەیە لە خەبات و…
ادامه »»» -
١۵ وەسیەت بۆ یارانی قورئان … (حافظان وخوینه رانى قورئان)
١۵ وەسیەت بۆ یارانی قورئان … (حافظان وخوینه رانى قورئان) ئەم چەند خاڵەی بەردەست ١۵ وەسیەتن بۆ قورئان خوێنانی خۆشەویستم، دەربارەی ئادابی خوێندنەوەی کتێبی خوای پەروەردگار؛ شوکور بۆ خوا سوود و نەفعیان بوو، ئەمساڵیش جارێکی دی لەبەردەستی ئێوەدا بڵاوی دەکەمەوە: ١- کاتی زیادی خۆت بۆ قورئان تەرخان مەکە، بەڵکو وەختێکی دیاریکراوی بۆ دانێ و مەهێڵە کەس لەم کاتە هاوبەشت بێت و لێتی بسەنێت. ٢- بەر لە قورئان خوێندن، دەستنوێژت نوێ بکەوەو، ڕوو بکە قیبلە و، بە پەنا گرتن بە خودا…
ادامه »»» -
تێڕوانینی مامۆستا ناصر سوبحانی لەسەر فەرموودە
تێڕوانینی مامۆستا ناصر سوبحانی لەسەر فەرموودە نوسه ر: د.عمر عبدالعزیز لەم بڕگەیەدا بە کورتیی جەخت لەسەر چەند خاڵێکی تایبەت دەکەمەوە: ١_ هەرگیزو لە هیچ قۆناغێکی ژیانی زانستیدا، مامۆستا ناصر سوبحانی (بیرۆکەی ڕەدکردنەوەی (حوجییەتی فه‌رمووده و ئیکتیفا بە قورئان)ی لەلا پەسەند نەبووە، بەڵکو بە چەندین ئایەتی قورئانی پیرۆز دەیسەلماند کە (سوننەتی صەحیح)یش حوججەیەو بۆ هەندیک بواری ئەحکام کارپێکردنی واجیبە. ڕاستە لە سەرێکەوە هەمان بۆچوونی پێشەوا (ئەبو حەنیفە)و هەندێک لە زانایانی موحەققیقی هەبوو، کە بۆ بواری (عەقیدە)و (عبادات) کەمتر پەنای بۆ ڕیوایاتی…
ادامه »»» -
نا بۆ سوکایه‌تیکردن به ئیسلام
نا بۆ سوکایه‌تیکردن به ئیسلام عادل باخه‌وان له ڕۆژانی ڕابوردودا، دیارده‌ی سوکایه‌تیکردن به ئیسلامی ئاین، له‌نێو چه‌ند گروپێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا په‌ره‌ی سه‌ندوه و ڕۆژانه چه‌ندین نمونه‌م به مه‌سیج، وه ئه‌وه‌ی له وێنه‌که‌دا ده‌بینرێت، بۆ دێت. له‌ڕاستیدا ئێمه چه‌ند ده‌بێت به گژ په‌لاماری داگیرکه‌رانه‌ی عه‌فریندا بچینه‌وه، هێنده‌ش ده‌بێت به ده‌نگی به‌رز بڵێین : نا بۆ سوکایه‌تیکردن به ئیسلام. هاوڕێیان، هه‌موو عه‌ره‌ب و تورکی دنیا، شه‌ش له سه‌دی موسوڵمانانی جیهان پێکناهێنن. ژماره‌ی موسوڵمانان له جیهاندا زیاتر له ملیارێک و حه‌وسه‌د ملیۆنه و هه‌ڵه‌یه‌کی…
ادامه »»» -
جیا کردنه‌وه‌ی ئیسلام له سیاسه‌ت له نێوان وه‌هم و واقیع‌دا
جیا کردنه‌وه‌ی ئیسلام له سیاسه‌ت له نێوان وه‌هم و واقیع‌دا ئیبراهیم مه ردووخیله‌مێژه سه‌باره‌ت به‌ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌وترێ و، ره‌خنه‌ی بێ جێ و پڕوپا گه‌نده‌ی درۆ بڵێ و ده‌کرێته‌وه، به تایبه‌ت له‌م ساڵا نه‌ی دوایی‌دا، هه‌ندێ به‌ناو رۆشنبیر‌و بیرمه‌ند و، ئازادی خوازه‌وه، قۆڵیان لێ هه‌ڵماڵیوه و، به‌په‌له و هه‌ڵپه‌یه‌کی ئێجگار له ڕاده به‌ده‌ر ده‌ستیان داوه‌ته پێنووس و، له رووپه‌ڕه‌ی رۆژنامه و گۆڤار و حه‌فته‌نامه و نامیلکه‌کاندا، ته‌نانه‌ت له مێزگرد و کاناڵه ئاسمانییه‌کانیشدا به‌وپه‌ڕی دڵپڕی و رق و کینه و بێ…
ادامه »»» -
گەلانی مسوڵمان لە بازنەی مەرجەعیەتە بچوکەکاندا
گەلانی مسوڵمان لە بازنەی مەرجەعیەتە بچوکەکاندا .پ.د. عەلی قەرەداغی گرفتی گەورەی ئەم ئوممەتی ئیسلامیە ئەوەیە کە پێشەواو زانا‌و سەرکردەکانی لە هەڵس و کەوت و مامەڵەیاندا ناگەڕێنەوە بۆ ئیسلام، بەڵکو روکەشێکی ئیسلامیان هەڵگرتوەو لە جەوهەردا شتێکی ترن، بەمەش ئەو وێنەیەی کە بۆ ئیسلامی دروست دەکەن زۆر نەشیاوو شێواو نادروستە . ئەگەر مسوڵمانیش بەڕاستی خۆی بەشوێن کەوتەی ئیسلام دەزانێت دەبێت مەرجەعیەتی بیرکردنەوەو بڕیاردانی قورئان و فەرمودەو شەریعەت بێت، بەتایبەتیش لەم کاتە دژوار‌و ئاڵۆزەدا کە فیتنەو شەڕو ئاژاوە ڕوی کردۆتە کۆمەڵگا مسوڵمانەکان، ئەگەر…
ادامه »»» -
کتێو – چۆنێتی نوێژی پێغەمبەر لەژێر رۆشنایی فەرموودە و بۆچونی زانایاندا
کتێو – چۆنێتی نوێژی پێغەمبەر لەژێر رۆشنایی فەرموودە و بۆچونی زانایاندا نوسەر : ناسح شارباژێڕی کتابی مستندو مستدل در مورد شیوه نماز خواندن و ابعاد و اذکار و حرکات آن کتاب : کوردی فرمت : PDF لینک دانلود : چۆنێتی نوێژی پێغەمبەر
ادامه »»» -
با خۆمان لەگونا‌ه بپارێزین بە سووک سه‌یری گوناهبارێکیش نه‌کەین
با خۆمان لەگونا‌ه بپارێزین بە سووک سه‌یری گوناهبارێکیش نه‌کەین مامۆستا حەسەن پێنجوێنی ” ئیمامی مالیک به‌ره‌حمه‌ت بێ ده‌فه‌رموێ: وا سه‌یری گوناهی خه‌ڵکی مه‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئاغابن.. به‌ڵکو وه‌ک به‌نده‌یه‌ک سه‌یری گوناهه‌کانی خۆتان بکه‌ن.. به‌زه‌ییتان به‌وانه‌دا بێته‌وه که تووشی فیته‌نه‌و به‌ڵابوون.. سوپاسی خوایش بکه‌ن له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی و بێوه‌یی خۆتان.. ” هه‌رگیزخه‌ڕۆبوون به‌خه‌ڵکییه‌وه خۆتت له‌بییر نه‌باته‌وه، خه‌ڵکی گوناهبار به‌تاوانبار باس مه‌که، و مه‌ڵێ فڵانکه‌س دۆزه‌خییه!! به‌ویش مه‌ڵێ فڵانکه‌س به‌هه‌شتییه، چونکه وه‌ک ئه‌وه وایه ته‌زکییه‌ی خه‌ڵکی له‌سه‌ر خوا بکه‌یت، بۆیه ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کی وات…
ادامه »»» -
خەتەنەى کچان لەڕوانگەى ئیسلامەوە
خەتەنەى کچان لەڕوانگەى ئیسلامەوە ماموستا دوکتر أحمدی شافعی * -خەتەنەکردنى کچان لەڕوانگەى ئیسلامەوە چۆن سەیر دەکرێت؟ -ئەگەر کچێک خەتەنە نەکرێت ئایا گوناهبار دەبێت، یا وەک دەوترێت نانى دەستى حەرامە؟ وەڵام: + پێش وەڵامدانەوەى ئەم بابەتە لەڕوانگەى شەریعەتى ئیسلامەوە پێم باشە ئاماژە بە ڕاستیەک بکەم کە بریتییە: -تائێستا سەرەتایەکى ڕوون نیە بۆ مێژووى سەرهەڵدانى خەتەنەى کچان کەجێگەى متمانەو باوەڕبێت. -ئەوەى وتراوە یا دەوترێ خەتەنەى کچان شتێکە ئیسلام دایهێناوە لە ڕاستى دوورە و بێ بنەما و بێ بەڵگەیە. -خەتەنەى کچان نەریتێکى کۆنى…
ادامه »»» -
پلاندانان و کاریگەری لەسەر ژیانی باوەڕدار
پلاندانان و کاریگەری لەسەر ژیانی باوەڕدار پ.د. عەلی قەرەداغی ئەگەر سەرنج بدەیتە ئەم بونەوەرە ،لەوپەڕی داهێنان و جوانی و ڕێکخستن دایە، هەموو گەردو گەردیلەو وردیلەکانی تر لە ماددەکان بەپێی سیستمێکی زۆر ورد‌و جوان و بەیاساو سیستمێکی سەرسوڕهێنەر جوڵەدەکات بە ئاڕاستەیەکی ئامانجدار، بەهۆی ئەمەشەوە ژیان و گەدوون دروست بوەو بە بەردەوامیش لە نوێبونەوەدان و وێنەیەکی جوانی بۆ ژیان دروست کردوە بەهەموو پێکهێنەرەکانیەوە، ئەمانە هەمووی بوونە ماددەی سەرەکی زانستە گەورەکانی دنیا‌و هەموویان لە چوارچێوەی شێکردنەوەو توێژینەوەو ناساندنی و خستنە ڕووی ئەم یاسایانە…
ادامه »»» -
غەیبەت کارێکی قێزەونە
غەیبەت کارێکی قێزەونە بدیع الزمان سعید النورسی خواى گەورە دەفەرموێ: [أیُحِبُّ أحَدُکُمْ أن یَأْکُلَ لَحْمَ أخیهِ مَیْتاً فَکَرِهْتُمُوهُ] (الحجرات:۱۲). ئەم ئایەتە پیرۆزە، لە شەش پلەدا، نەهى لە “غەیبەت” دەکات و، بە سەرزەنشتێکى توندوتیژ مرۆڤى لێ دوور دەخاتەوە. جا مادەم ڕووى گوفتار لەم ئایەتەدا ئاراستەى غەیبەتکاران کراوە، ئەوا واتاکەى بەم جۆرە دەبێت: ئەو “هەمزە”یەى کە لە سەرەتادایە بۆ “ئیستیفهامى ئینکارى”یە، چونکە حوکمى ئەم ئیستیفهامە وەک لافاو دەڕژێتە ناو سەرجەم وشەکانى ئەم ئایەتەى کە هەموو یەکێ لە وشەکانى حوکمێکى لەخۆ گرت‌و وە..…
ادامه »»» -
مامەڵەی منداڵ لەگەڵ باوکی‌دا
مامەڵەی منداڵ لەگەڵ باوکی‌دا * کاتێ تەمەنم ۴ ساڵە دەڵێم: تەنها باوکم گەورەیە. * کاتێ تەمەنم ۶ ساڵە دەڵێم: باوکم هەمو کەس دەناسێ. * کاتێ تەمەنم ۱٠ ساڵە دەڵێم: باوکم نایاب و دەگمەنە بەڵام هەڵسو کەوتیم بەدڵ نی یە. * کاتێ تەمەنم ۱۲ ساڵە دەڵێم: باوکم کاتێ بچوک بوم زور نەرم و نیان بوو. * کاتێ تەمەنم ۱۴ ساڵە دەڵێم: باوکم خەریکە وردە وردە بێتامی دەکات و زۆر هەست ڕادەگرێ. * کاتێ تەمەنم ۱۶ ساڵە دەڵێم: باوکم لەگەڵ سەردەمی ئێستادا…
ادامه »»» -
دکتۆر عەلی قەرەداغی ،تاوانبارکردنی ئیسلام بە پشتیوانی توندڕەوی، تێنەگەیشتنە لە جەوهەری ئیسلام
دکتۆر عەلی قەرەداغی ،تاوانبارکردنی ئیسلام بە پشتیوانی توندڕەوی، تێنەگەیشتنە لە جەوهەری ئیسلام دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە ڕەوا نیە تیرۆر بخرێتە پاڵ ئاینە ئاسمانیەکان، چونکە تیرۆر ئاینی نیە، پاشان ووتی هەموو ئاینە ئاسمانیەکان ئامانجیان بڵاوکردنەوەی سۆزرو خۆشەویستیە و ئاشتیە لە نێو گەلانی جیهاندا، لەبەر ئەوە جائیزنیە کە تیرۆر بەهیچ ئاینێکی ئاسمانیەوە بلکینرێت، بەتایبەتیش ئیسلام، کە بەداخەوە لە ئێستادا بەتاکە ئاینی پشتیوانی لە توندڕەوی دنیا دەکرێت، کە ئەمەش لە ڕووی واقیع و…
ادامه »»»