ژن له به‌هه‌شتدا چۆن ده‌ژی
ژن له به‌هه‌شتدا چۆن ده‌ژی و چی به‌سه‌ر
دێت؟
به بۆچوونی ئیسلام به‌هه‌شت شتێک نییه،
تایبه‌ت بێت به پیاوان، به‌ڵکه بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌که ئاماده‌کراوه و تایبه‌ته
بۆ له‌خواترسان.
په‌یمان محه‌مه‌د
مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسی مرۆڤ و ژیانی پاش
مردن، هه‌ر له سه‌رده‌می سوقرات و پێشتریش له شارستانییه‌تی میسری کۆنه‌وه،
تا ئه‌مڕۆ جێگای پرسیار‌و سه‌رسوڕمانی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت فه‌سله‌سوفانیش بووه،
ئاینه ئاسمانییه‌کان رۆشناییه‌کی گه‌وره ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و ژیانه‌ی که به
ئاخیره‌ت‌و ژیانی نه‌بڕاوه‌ی دونیاکه‌یتر ده‌ناسرێت، له هه‌موو فه‌لسه‌فه‌و
بۆچوونێک زیاتر شییان کردۆته‌وه و چوونه‌ته نێو ورده‌کارییه‌کانیه‌وه. به‌ڵام
لای زۆرکه‌س هه‌ست ده‌کرێت ناڕۆشنییه‌ک هه‌یه له‌شێواز و چۆنییه‌تی ژیانی ژن
له به‌هه‌شتدا‌و پرسیارێک زۆرجار دووباره ده‌بێته‌وه، ئاخۆ به‌هه‌شت ته‌نها بۆ
پیاوانه یان ژنانیش؟
بێگومان به لای ئیسلامه‌وه که کۆتا
زنجیره‌ی ئاینه ئاسمانییه‌کانه، شتێکی ئاساییه ژنانیش وه‌ک پیاوان له دۆخی
خۆیان بپرسن له به‌هه‌شتدا، پرسیار له باره‌ی چێژ و خۆشییه‌کانی ئه‌م ژیانه
بکه‌ن، که خودا به‌ڵێنیداوه بۆیان. چونکه مرۆڤ به سروشت وه‌هایه، حه‌زده‌کات
بزانێت دوا ڕۆژی چۆنه و چی به‌سه‌ردێت.
ته‌نانه‌ت هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ریش که
باشترین مرۆڤن، ئه‌م حه‌ز و خولیایه‌یان هه‌بووه‌و پرسیاری زۆر شتی وردیان
کردوه. جارێک کۆمه‌ڵێک له هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له سه‌ر بێت
لێیان پرسی له‌باره‌ی بینای به‌هه‌شته‌وه، ئه‌ویش فه‌رمووی: “خشتێکی له
زێڕه و خشتێکیتری له زیو” (۱). جارێکی‌تریش پیاوه‌کان پرسییان ئاخۆ ئێمه
ده‌گه‌ینه ژنه‌کانمان له به‌هشتدا، ئه‌ویش، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، به‌ڵێ ده‌گه‌ن
پێیان (۲).
به بۆچوونی ئیسلام به‌هه‌شت شتێک نییه،
تایبه‌ت بێت به پیاوان، به‌ڵکه بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌که ئاماده‌کراوه و تایبه‌ته
بۆ له‌خواترسان. “أعدت للمتقین ـ ا‌ل عمران ۱۳۳”. هه‌روه‌ها “ومن
یعمل من الصالحات من ذکر أو أنثی وهو مؤمن فأولئک یدخلون الجنه ـ النسا‌ء
124”.
له هه‌موو ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه‌ی
تریش که باس له به‌هه‌شت‌و خۆشییه‌کانی به‌هه‌شت ده‌که‌ن، هیچ جیاکارییه‌کی نه‌کردووه
له نێوان ژن و پیاودا، به‌ڵام له هه‌ندێک ئایه‌تدا پیاوانی ته‌ماعگیرکردووه،
به حۆرییه‌کانی به‌هه‌شت و ژنی جوان، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروستکردنی
پرسیارێک، ئاخۆ بۆچی وه‌هایه؟ ئایا به‌هه‌شت به‌س بۆ پیاوانه، یان چی؟.
زانا ئیسلامییه‌کان پێیان وایه، ژنان زۆجار
شه‌رمنن و خودا‌ش ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئه‌وانی له‌به‌رچاو گرتووه و له
دونیادا ته‌ماعگیری نه‌کردوون به پیاوی جوان، تا په‌رستشی بۆ بکه‌ن،
هه‌روه‌ها هه‌ندێکیتریشیان ده‌ڵێن: تامه‌زۆیی
پیاوان بۆ ژنان وه‌ک تامه‌زۆریی ژنان نییه بۆ پیاوان، ئه‌وه‌ی به‌لای ژنه‌وه
زیاتر له پیاو گرنگه خشڵ و زێڕو ملوانکه‌یه‌و خودا‌ش باسی له‌مه کردووه,
“أومن ینشۆا فی الحلیه ـ الزخرف ۱۸”. هه‌روه‌ها ئیبن عوسه‌یمین که یه‌ک
له شه‌رعزانه به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه جه‌خت ده‌کاته‌وه، باسکردنی
ژنی جوان بۆ پیاوانی نێو به‌هه‌شت، له‌لایه‌ن خوداوه مانای ئه‌وه نییه که
ژنانی به‌هه‌شت بێمێردن، به‌ڵکه ئه‌وانیش مێردیان هه‌یه‌و مێرده‌کانیشیان مرۆڤی
ئاسایی ئه‌م دونیان (۳).
به‌رای شه‌رعزانه‌کانی ئیسلام، ژنان له‌نێو
به‌هه‌شتدا له‌وه تێپه‌ڕناکه‌ن که یان به کچێنی مردوون و مێردیان نه‌بووه..
یان بێوه‌ژن بوون و شوویان نه‌کردۆته‌وه.. یان مێردیان هه‌بووه، به‌ڵام مێرده‌کانیان
نه‌چۆته به‌هه‌شت… یان دووشوو یان زیاتریان کردووه له دونیادا، بۆ ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش
وه‌ڵامی پێویست هه‌یه. ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی به کچێنی مردوون، گومانی
تێدانییه، که خودا له به‌هه‌شتدا ماره‌یان ده‌کات له پیاوی ئاسایی نه‌وه‌ی
ئاده‌م، چونکه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دروودی خوای له سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی
“که‌سی عازه‌ب له به‌هه‌شتدا نییه..۴). جگه له‌م فه‌رمووده‌یه‌ش زاناکان
پێیان وایه مێرد،
نیعمه‌ت‌و خۆشییه‌کی ژیانه‌و ناگونجێت له
به‌هه‌شتدا که‌سانێک هه‌بن له‌م نیعمه‌ت‌و خۆشییه‌یان که‌م بێت. هه‌روه‌ها ئه‌م به‌شوودانه
خواییه، بێوه‌ژنه ته‌ڵاقدراو و بێمێرده‌کان و ئه‌وانه‌ی له مێرده‌کانیان
دابڕوان له ژیانی ئاخیره‌تدا ده‌گرێته‌وه، خودا به دڵی خۆیان هه‌موو بێمێرده‌کانی
به‌هه‌شت به‌مێرکردن ده‌دا، (۵).
هه‌روه‌ها ئه‌و ژن‌و مێردانه‌شی هه‌ردووکیان
ده‌چنه به‌هه‌شت له‌و دونیا بۆ یه‌کتر ده‌بنه‌وه‌و ئه‌گه‌ریش ژنێک چه‌ند مێردێکی
کردبێت ئه‌وه بۆ کۆتا مێردی ده‌بێت، چونکه له فه‌رمووده‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ردا
دروودی خوای له سه‌ر بێت هاتووه “ژن بۆ کۆتا مێردی ده‌بێت” (۶).
هه‌روه‌ها ریوایه‌ت کراوه، حوزه‌یفه‌ی
کوڕی یه‌مانی به خێزانه‌که‌ی خۆی وتووه، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له به‌هه‌شتدا
ببیته‌وه به هاوسه‌رم له دوای من شوو مه‌که‌ره‌وه، چونکه له به‌هه‌شتدا
ژنان بۆ کۆتا مێردیان ده‌بن‌و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش، شووکردنه‌وه له‌سه‌ر خێزانه‌کانی
پێغه‌مبه‌ر یاساغ کرابوو، چونکه ئه‌وان له دونیا‌و ئاخیره‌تدا هه‌ر هاوسه‌ری ئه‌ون
” (۷). هه‌روه‌ها ئه‌و ژنانه‌ی ده‌چنه به‌هه‌شت، چه‌ند قات گه‌نج ده‌بنه‌وه
و خودا جوانتر له حۆریانیان ده‌کات، چونکه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام دروودی خوای
له سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی “پیرو په‌ککه‌وته ناچنه به‌هه‌شت .. خودا هه‌ر
ژنێک بخاته به‌هه‌شت ده‌یان کاته‌وه به کچ” (۸). هه‌روه‌ها له ئه‌سه‌ردا
هاتووه که ژنانی دونیا، له به‌هه‌شتدا جوانتر ده‌بن له حۆری چونکه ئه‌مان
په‌رستش‌و خواپه‌رستی دونیایان له‌و حۆرییانه‌ی به‌هه‌شت زیاتره (۹).
له کۆتاییدا پێویسته ئه‌وه بوترێت، که
به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت بۆ ژنان له پیاوان ئاسانترکراوه بۆیان‌و خودا له‌مه‌شدا
تایبه‌ته‌مه‌ندیی ژنانی له‌به‌رچاو گرتووه، ئه‌وه‌تا له فه‌رمووده‌یه‌کدا ده‌فه‌رموێت:
“ئه‌گه‌ر ژنان پێنج فه‌رزه نوێژی خۆیان به‌جێ بهێنن، رۆژی مانگی ره‌مه‌زان
بگرن، داوێنی خۆیان خاوێن رابگرن، گوێڕایه‌ڵی مێرده‌کانیان بکه‌ن، پێیان ده‌ڵێن:
له‌کام ده‌رگای به‌هه‌شته‌وه ده‌تانه‌وێت بچنه به‌هه‌شت”. (۱۰).
سه‌رچاوه: أحوال النسا‌ء فی الجنه، سلیمان
الخراشی دار ابن القاسم، الریاض. / به خته وه ری