له‌مه‌ڕ حوکمی خه‌ته‌نه‌ی نێر‌و مێ‌وه به
له‌مه‌ڕ حوکمی خه‌ته‌نه‌ی نێر‌و مێ‌وه به‌گشتیی، خه‌ته‌نه‌ی کچان به تایبه‌تی
له‌مه‌ڕ خه‌ته‌نه‌ی نێر‌و مێ‌وه به‌گشتیی، خه‌ته‌نه‌ی کچان به تایبه‌تی، له به‌ڕێز مامۆستا ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حموود پرسیار کرا ، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا گوتی:
بسم الله الرحمن الرحیم
ماوه‌یه‌کی زۆره -لێره‌و له‌وێ- نه‌یارو ناحه‌زانی دینی ئیسلام کردوویانه به هه‌راو مشت ومڕ له مه‌ڕ خه‌ته‌نه‌ی ژنانه‌وه، گوایا ئیسلام سته‌مێکی گه‌وره‌ی له ژنان کردووه به فه‌رزکردنی خه‌ته‌نه له سه‌ریان ! ئه‌وان وا تێگه‌یشتوون که ژنان به زۆریش بێت هه‌رده‌بێ خه‌ته‌نه بکرێن، ئامانجیش له خه‌ته‌نه کردنه‌که‌یان ، که‌مکردنه‌وه‌ی هێزی سێکسیانه، بۆ ئه‌وه‌یه ئاره‌زوویان نه‌مێنێ و له‌و شته بنه‌ڕه‌تییه به مرۆڤ دراوه بۆ له‌زه‌ت وچێژ بێبه‌شبکرێن!
جا ئێمه بۆ رۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌و ڕاستکردنه‌وه‌ی باره ڕاسته‌که‌ی، ده‌ستمان کرده گه‌ڕان وپشکنین به سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێکراوه‌کاندا، ده‌ره‌نجام دیتمان که ته‌نها فه‌رمووده‌یه‌ک سه‌باره‌ت به (خه‌ته‌نه) هاتبێ و پشتی پێ ببه‌سرێت، هه‌ر ئه‌م فه‌رمووده‌یه که ده‌فه‌رموێ: ((الفطره خمس -أو خمس من الفطره- الختان ، والإستحداد ، ونتف الإبط، وتقلیم الأظفار، وقص الشارب)) که ئیمامی بوخاری له (کتاب اللباس/۵۸۸۹ ، باب (۶۳)، و ئیمامی موسلیم له (الطهاره /۲۵۷ / باب : ۱۶) هێناویانه. واته: پێنج خه‌سڵه‌ت هه‌یه که بنه‌ڕه‌تی پاک وخاوێنین بۆ مرۆڤ: خه‌ته‌نه، لابردنی تووکه‌به‌ر، هه‌ڵکێشانی مووی بنباخه‌ڵ، قرتاندنی نینۆک ، به‌رسمێڵکردن ، تاده‌رکه‌وتنی سوورایی لێو.
ئیتر دوای ئه‌م ریوایه‌ته، هه‌ر ڕیوایه‌تێکی تر له‌باره‌ی خه‌ته‌نه‌وه هاتبێ ، ناته‌واویی وکه‌م وکورتیی و (له‌که)یه‌کی تێدایه، که له (مصطلح علم الحدیث)دا ، فه‌رمووده‌ی پێده‌درێته دواوه و کاری پێناکرێت ، له‌وریوایه‌تانه :
۱- ئه‌م ریوایه‌ته که (ئه‌بوو داود) له (الأدب/۵۲۷۱ ، باب (۱۷۸) هێناویه‌تی و ده‌ڵێت: ((عن أم عطیه أن امرأه کانت تختن النساء بالمدینه ، فقال لها النبی -صلى الله علیه وآله وسلم- لا تنهکی فإن ذلک أحظى للمرأه وأحب للبعل)) واته: ئوم عه‌تیه ده‌ڵێ: له مه‌دینه‌دا ژنێک هه‌بوو خه‌ته‌نه‌ی ژنانی ده‌کرد، پێغه‌مبه‌ر -دروودو سڵاوی لێ بێت- پێی‌گوت: وریابه ! زۆر ده‌ست دامه‌ده‌و بنه بڕی مه‌که ، چونکه ئه‌و شته هه‌م بۆ ژنان جێی چێژ‌و له‌زه‌ته، هه‌م بۆ پێاوانیش. پاشان (ئه‌بوو داوود) بۆ خۆی ده‌ڵێت: (وهذا الحدیث ضعیف ، لأن فیه ((محمد بن حسان)) وهو مجهول), ئه‌م ریوایه‌ته لاوازه، چونکه (موحه‌ممه‌دی کوڕی حه‌سان)ی تێدایه.
(قورتوبی)یش ده‌ڵێت: (وفی روایه ذکرها رزین: ((ولا تنهکی فإنه أنور للوجه وأحظى عند الرجل)). ئینجا لێکۆڵه‌ره‌وه‌که‌ی ته‌فسیری قورتوبی ده‌ڵێت: وروى البیهقی فی ((الکبرى)) (۸/۱۲۴) من طریق عبد الملک بن عمیر عن الضحاک بن قیس بلفظ : ((فإنه أسرى للوجه وأحظى عند الزوج)) قال یحیى بن معین : الضحاک بن قیس هذا لیس بالقوی))، ئه‌م ریوایه‌تانه هه‌موو له‌مانادا ده‌بنه‌وه یه‌ک ، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جیاوازییان له بێژه‌کانیاندا هه‌بێ، وه هه‌مووش لاوازن.
۲- روى الحجاج بن أرطاه عن أبی الملیح عن أبیه عن شداد بن أوس أن رسول الله -صلى الله علیه وآله وسلم- قال: (( الختان سنه للرجال ، مکرمه للنساء)) واته: خه‌ته‌نه بۆ پیاوان کارێکی په‌سه‌نده ، بۆ ژنانیش ڕێز‌و خه‌ڵاته بۆیان. قورتوبی ده‌ڵێت : ((والحجاج لیس م‌من یحتج به)) ئه‌م فه‌رمووده ئیمامی (به‌یهه‌قی)ش هێناویه‌تی له (الکبرى/۸/۳۲۵) ده‌ڵێت : ((الحجاج لا تحج به)). الجامع لأحکام القرآ‌ن . به‌رگی یه‌ک / جزمی دوو ، لاپه‌ڕه (۹۶) چاپی ۱۹۹۳م – ۱۴۱۴هـ. دیاره هه‌ردوو – شێخی قورتوبیی و، ئیمامی به‌یهه‌قیی- حه‌جاج به پیاوێکی ناڕاست ده‌زانن و ریوایه‌تی لێ وه‌رناگیردرێ.
*(شێخ ئیبن حه‌جه‌ر العسقلانی) له به‌رگی ۱۰- لاپه‌ڕه ۴۱۸ی (فتح الباری)دا ڕاڤه‌یه‌کی دوور‌و درێژی وشه‌ی: ((الختان))ی کردووه و گه‌لێ سه‌روو خواری تێدا کردووه‌و ڕاوبۆچوونی زاناگه‌لێکی هێناوه ، له‌مه‌ڕ خه‌ته‌نه‌وه به شێوه‌یه‌کی گشتیی، ئه‌وسا بۆ پیاوان، ئه‌وسا بۆ ژنان ، ئینجا واجبه ، یان سووننه‌ت؟ بۆ کێ سوننه‌ته ، بۆ کێ واجیبه ، مه‌به‌ست به‌م سووننه‌ته چ سوننه‌تێکه…؟ تاد ، به‌هه‌ر هه‌موویه‌وه ئه‌وه‌ی نه‌گه‌یاند که خه‌ته‌نه بۆ ژنان پێویسته، ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ش که ده‌ڵێ خه‌ته‌نه بۆ ژنان (مکره‌مه)یه ڕیوایه‌تێکی لاوازه‌و کاری پێناکرێت.
*ئیمامی (نه‌وه‌ویی) له ڕاڤه‌ی فه‌رمووده‌که‌ی (موسلیم: (( الفطره خمس – أو خمس من الفطره – الختان والإستحداد..)) ده‌ڵێت: (فالختان واجب عند الشافعی وکثیر من العلما‌ء، وسنه عند المالک وأکثر العلما‌ء، وهو عند الشافعی: واجب على الرجال والنساء جمیعا..)) صحیح مسلم بشرح النووی/ المجلد الثانی / باب خصال الفطره -ص۱۴۸. واته: خه‌ته‌نه به‌لای شافعیی و زۆرێک له زاناکانه‌وه واجبه، وه به‌لای ئیمام مالک وزۆربه‌ی زاناکانی تره‌وه سوننه‌ت وپه‌سه‌نده و، به تێکڕایش به‌لای ئیمامی شافعییه‌وه بۆ ژن وپیاو واجبه.
* به‌رێز دکتۆر (أحمد الشرباصی) له کتێبی (یسألونک فی ا‌لدین والحیاه/ ب ۲ – ل ۳۱ ده‌ڵێت: (وخلاصه ما قال العلما‌ء فی الختان: هو أن مذهب الشافعیه یقرر أن الختان واجب فی حق الذکر والأنثى، ومذهب الحنابله یقرر أنه سنه فی حق الذکر، ولیس واجباً فی حق الإناث، بل هو سنه ومکرمه، ومذهب الحنفیه والمالکیه أنه سنه فی حق الذکور والإناث). له کۆتایی باسه‌که‌دا ده‌ڵێت: ((ولکن إذا ثبت – فی بعض الحالات – أن ختان الأنثى لیس فی مصلحتها ، فلا إثم فی ذلک لما قرر بعض الفقهاء)). واته: پوخته‌ی ئه‌و ڕا و بۆچوونانه له باسی خه‌ته‌نه‌دا هاتوون ئه‌مه‌یه که: شافعییه‌کان پێیان وایه بۆ پیاو و ژن واجبه.
حه‌نبه‌لییه‌کان: پێیان وایه بۆ پیاوان سوننه‌ته، بۆ ژنان واجب نییه، به‌ڵکو کارێکی سوننه‌ت و(مه‌کره‌مه)یه بۆیان.
حه‌نه‌فیی ومالکییه‌کان: بۆ‌ژن وپیاو سوننه‌ته، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت خه‌ته‌نه له به‌رژه‌وه‌ندی ژناندا نییه و، نه‌کرا هیچ سه‌رپێچی گوناحێکی تێدا نییه.
* له په‌راوێزی کتێبه‌که‌ی به‌ڕێز (سه‌ید سابق) (فقه السنه/ به‌رگی۱ /لاپه‌ڕه ۳۷ی چاپی یه‌کی ۱۹۶۹- هاتووه ده‌ڵێت: (أحادیث الأمر بختان المرأه ضعیفه لم یصح منها شیئ). واته: هه‌ر شتێک به‌ناوی فه‌رمووده‌وه هاتبێ وفه‌رمان بدات به خه‌ته‌نه‌ی ژنان ، لاواز‌و ناته‌واوه‌و هیچی صحیح نییه.
* (ئیمامی غه‌زالی)یش له کتێبی (إحیا‌ء علوم ا‌لدین) به‌رگی۱- لاِپه‌ڕه (۱۴۲)دا ئه‌م دوو فه‌رمووده‌یه‌ی هێناوه و کردوویه‌تی به‌به‌ڵگه بۆ خه‌ته‌نه‌ی ژنان ، یه‌که‌م: ((الختان سنه للرجال ، مکرمه للنساء)). دووه‌م: ((یا أم عطیه! أشمی ولا تنهکی فإنه أسرى للوجه ، وأحظى عند الزوج))، به‌ڵام ده‌رهێنه‌ری فه‌رمووده‌کانی (إحیا‌ء/ شیخ عبد الرحیم/ هه‌ولێری) که (۸۰۶)ی کۆچیی له دنیا ده‌رچووه، ئیسنادی هه‌ردوو فه‌رمووده‌که‌ی به‌لاواز داناوه.
*(ئیبن ته‌یمیه) له (مجموعه الفتاوى)دا ، به‌رگی/۱۱ (فقه الطهاره والصلاه) لاپه‌ڕه (۶۸) ده‌ڵێ: ده‌بێ ژنان خه‌ته‌نه بکرێن، به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه که ده‌ڵێ: ((أشمی ولا تنهکی فإنه أبهى للوجه ، وأحظى لها عند الزوج)). دیاره ئه‌م فه‌رمووده‌یه (ئه‌بوو داود) له (سنن)ی خۆیدا و، له کیتابی: (الأدب / ۵۲۷۱) ڕیوایه‌تی کردووه، به‌ڵام ئیبن ته‌یمیه -خوا لێی خۆش ببێ – له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ورده‌کارییه‌ی له مه‌سه‌له شه‌رعییه‌کاندا هه‌یه‌تی، که‌چی لێره له‌مه‌ڕ (سه‌نه‌د)ی فه‌رمووده‌که‌وه بێده‌نگ بووه‌و هیچی له سه‌ر نه‌گووتوه! به‌ڵام ده‌رهێنه‌ری فه‌رمووده‌کانی (مجموعه الفتاوى): هه‌ردوو به‌ڕێز: (عامر الجزار) و (أنور الباز) له په‌راوێزه‌که‌یدا ده‌لێن: ((وقال أبوداود: لیس إسناده بالقوی)) وقد روی مرسلاً، قال أبو داود: ومحمد بن حسان مجهول ، وهذا الحدیث ضعیف)، لای هه‌مووانیش ئاشکرایه که فه‌رمووده‌ی لاواز له (ئه‌حکام)دا کاری پێناکرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه که چۆن ئیبن ته‌یمیه ئه‌و فه‌رمووده لاوازه‌ی هێناوه‌و ئه‌و بڕیاره‌ی پێداوه؟!
* شه‌وکانی له (نیل الأوطار) به‌رگی ۱ – لاپه‌ڕه (۱۳۳-۱۳۵)دا پاش شه‌ن وکه‌وکردنی فه‌رمووده‌که‌ی: ((أشمی ولا تنهکی..)) – ده‌ڵێ: (والحق أنه لم یقم دلیل صحیح یدل على الوجوب). واته: پیاو هه‌ق بڵێ که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی صحیح نییه بۆ ئه‌وه که خه‌ته‌نه واجب بێت.
* (مغنی ابن القدامه) ده‌ڵێ: ((فأما الختان فواجب على الرجال ، ومکرمه فی حق النساء، ولیس بواجب علیهن، هذا قول کثیر من أهل العلم…). ته‌ماشای به‌رگی (۱) لاپه‌ڕه (۷۰-۷۱) وه (۸۵-۸۶) بکه‌ن.
* کتێبی (إحکام الأحکام) به سه‌ر (عمده الأحکام)ـه‌وه به‌رگی (۱)، لاپه‌ڕه (۸۶)، ده‌ڵێ: (وقد اختلف العلما‌ء فی حکم الختان: فمنهم من أوجبه ، وهو الشافعی رحمه الله ، ومنهم من جعله سنه ، وهو مالک واَکثر أصحابه، هذا فی الرجال. وأما فی النساء فهو مکرمه على ما قالوا). پاشان لێکۆله‌ره‌وه‌که‌ی له په‌راوێزه‌که‌دا ده‌ڵێ: (( لما رواه أحمد والبیهقی من حدیث (الحجاج بن أرطاه) عن أبی الملیح بلفظ ((الختان سنه للرجال، مکرمه فی النساء))… وفیه مقال: قال البیهقی: هو ضعیف منقطع. والصحیح أنه لم یقم دلیل صحیح على الوجوب، والمتیقن السنه ، والله أعلم.
* دکتۆر (وهبه الزحیلی) له کتێبی (الفقه الإسلامی وأدلته) به‌رگی ۱ – لاپه‌ڕه (۳۰۶) ده‌ڵێت: (وهو – أی الختان – سنه للرجال ، مکرمه للمرأه عند الحنفیه والمالکیه ، لحدیث : ((الختان سنه للرجال ، مکرمه للنساء)) پاشان له په‌راوێزه‌که‌دا نووسراوه: ((رواه أحمد والبیهقی من حدیث ((الحجاج بن أرطاه)) وهو مدلس، وفیه اضطراب ، قال عنه البیهقی: هو ضعیف منقطع (نیل الأوطار :۱/۱۱۳) ورواه الخلال بإسناده عن شداد بن اوس.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش که ده‌ڵێ: ((ألق عنک شعر الکفر واختتن)) .. (إبن المنذر) به دوایدا چووه و ده‌ڵێت : لیس فی الختان خبر یرجع إالیه، ولا سنه تتبع. درێژه‌ی ئه‌م قسه‌یه له (المجموع) دا هاتووه.
* به‌ڕێز (عبد الله ناصح علوان) له کتێبی (تربیه الأولاد فی الإسلام/ به‌رگی۱/ لاپه‌ڕه (۱۱۴) ده‌ڵێت : هه‌موو فوقه‌هاو موجته‌هید و ئیمامه‌کانی فیقه یه‌کده‌نگن له سه‌ر ئه‌وه که (خه‌ته‌نه) بۆ ژنان (مستحب)ـه و پێویست نییه. مه‌گه‌ر له ڕیوایه‌تێکی (ئیمام ئه‌حمه‌د)دا که هاتووه ده‌ڵێ: (یجب على الرجال والنساء على السواء)، ئه‌ویش له ڕیوایه‌تی دووه‌مدا ده‌ڵێ: (یجب على الذکور دون الإناث) دیاره ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ ڕاوبۆچوونی ته‌واوی فوقه‌هاو موجته‌هید و ئیمامه‌کانی فیقهدا یه‌ک ده‌گرێته‌وه که ده‌ڵێن: خه‌ته‌نه بۆ ژنان (مستحب) و واجیب نیه. پاش ئه‌وانیش ئوممه‌تی ئیسلامیی – نه‌وه دوای نه‌وه – هه‌روا کاریان کردووه ، واته: خه‌ته‌نه‌یان بۆ ژنان به (مستحب) داناوه ، نه‌ک به پێویست و واجیب، به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه که پێغه‌مبه‌ر – صلى الله علیه وآله وسلم- له‌و ڕۆژه‌وه (خه‌ته‌نه)ی داهێناوه بۆ ئوممه‌تی ئیسلامیی، ته‌نها باسی له پیاوان کردووه، نه‌ک له ژنان، وه فه‌رمووده‌یه‌کی لێ نه‌بیستراوه تێیدا فه‌رمان بدات به‌خه‌ته‌نه‌ی ژنان، ئه‌مه نه‌بێ که ده‌ڵێ: ((الختان سنه للرجال ، مکرمه للنساء)) ئه‌میش گوتمان لاوازه‌و کاری پێناکرێت، گریمان ئه‌گه‌ر صحیح و ڕه‌وانیش بێت، هه‌رئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ته‌نها بۆ پیاوان واجیبه، نه‌ک بۆ ژنان، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌یش، ئاشکرایه که ژن و پیاو جیاوازی یه‌کی زۆریان هه‌یه له شکڵ و حوکم و سوود و قازانج وه‌رگرتندا له خه‌ته‌نه‌دا، چونکه ئه‌و پێسته زیاده که به زه‌که‌ری پیاوانه‌وه هه‌یه‌و، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر لا نه‌برێ، ژێره‌که‌ی شتی پیس هه‌ڵگرێت، ئه‌وسا هه‌م بۆ (طهاره‌ت)ی نوێژ‌و خواپه‌رستیی زیانی ده‌بێ، هه‌م بۆ لایه‌نی ته‌ندروستیی و سێکسیش ده‌وری ده‌بێ، دیاره که ئه‌و گۆشت و پێسته زیاده‌یه به (فه‌رج)ی ژنانه‌وه نییه، بۆیه شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش ئه‌وه‌ند که باسی خه‌ته‌نه‌ی پیاوان ده‌کات، ئه‌وه‌ند باسی خه‌ته‌نه‌ی ژنان ناکات، که‌وابوو ده‌توانرێ بگوترێ: چاک وایه قازانج وزیانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه حه‌واڵه به‌پزیشک و پسپۆڕانی خۆی بکرێت، با ئه‌وان بڕیار بده‌ن ئاخۆ بکرێ یا نه‌کرێت؟ چونکه له‌ڕووی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه ده‌قێکی ڕاشکاوو دوور له ناته‌واوییه‌کانی فه‌رمووده نه‌بوو بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی تێدا بێت، وه له مه‌ڕ مه‌سه‌له خودا په‌رستییه‌کانیشه‌وه شتێکی ئه‌وتۆی تیا به‌دی ناکرێت، که ئه‌گه‌ر نه‌کرێت ببێته هۆی هه‌ڵگرتنی پیسیی و نه‌خۆشی و کار بکاته سه‌ر مه‌سه‌له خواپه‌رستیه‌کان ، وه‌ک ئه‌وه که له نێرینه‌دا به‌دی ده‌کرێت، ئه‌مه له‌لایه‌که‌وه ، له‌لایه‌کی تره‌وه له سه‌رده‌می ڕابوردوودا، له‌شارو له‌لادێکاندا، به‌ده‌ستی ژنانی نه‌زان، کۆمه‌ڵێ هه‌ڵه‌ی وا کراوه له مه‌سه‌له‌ی (خه‌ته‌نه)ی ژناندا، هه‌رگیز قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه، چونکه بۆته هۆکارێک له بێبه‌شبوونیان له چێژ‌و خۆشی جیماع و تووشبوونیان به (برود الجنسی)یه‌وه‌و پاشانیش سه‌رهه‌ڵدانی سه‌دان کێشه‌ی تری شه‌رعیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی.
خوێنه‌ری هێژا ! ئه‌مه کورته‌و پوخته‌ی ئه‌و باسه‌بوو، هیوادارین ئامانجی خۆی پێکابێت، ئێوه‌ی به‌رێڕیش هه‌ر له په‌نای هه‌ق وعه‌داله‌تدا بژین.
و صلى الله و سلم و بارک على إمامنا و مقتدانا محمد و على آله المیامین و أصحابه المجاهدین.
مامۆستا ئه‌حمه‌د کاکه مه‌حموود
۷ / رمضان المبارک / ۱۴۲۷ ک
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی خوشکان