بابه ته كان

ئینته‌رنێت له‌ نێوان پێویستی و زیاندا

ئینته‌رنێت له‌ نێوان پێویستی و زیاندا

سه‌رده‌می ئه‌مڕۆمان شۆڕشێکی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌ بواری ته‌کنیکی په‌یوه‌ندییه‌کاندا به‌خۆیه‌وه‌ دیوه‌, سه‌راپای جیهان به‌ په‌خشی ڕاسته‌وخۆ ئاشنابوون, که‌ ده‌رفه‌تی ڕه‌خساندووه‌و بۆ بینینی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی په‌خش ده‌کرێن به‌بێ سانسۆرو چاودێریکردن و لێپرسینه‌وه‌ی..

ئینته‌رنێتیش یه‌کێکه‌ له‌و ته‌کنیکه‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی که‌ ده‌کرێت له‌ ڕێگایه‌وه‌ ته‌ماشای ملیۆنه‌ها پێگه‌و ماڵپه‌ڕی ئامانج جیاواز و ناوه‌ڕۆک جۆراوجۆر بکه‌ین، که‌ هه‌م فه‌سادێکی به‌رفراوانی تێدایه‌ و هه‌م له‌ خێرو بێریش بێبه‌ش نیه‌.

خه‌ڵکیش وه‌ک عاده‌تی خۆیان به‌ دوای ئه‌م ته‌کنیکه‌ که‌وتوون و ڕوویان تێکردووه‌و به‌مه‌به‌ستی جۆراوجۆر په‌ڕه‌کانی ئه‌م تۆڕه‌ جاڵجاڵۆکه‌ییه‌ هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌. که‌سانی ژیرو هۆشیار بۆیان ڕوونبۆته‌وه‌ که‌ ئینته‌رنێت له‌ ناوه‌ڕۆکیدا خێرو شه‌ڕو چاکه‌و خراپه‌و سوودو زیانی له‌ خۆگرتووه‌, تیایدا چه‌ندین پێگه‌ی زانستی به‌سوود و چه‌نده‌ها په‌نجه‌ره‌ی بانگه‌وازی کاریگه‌رو پێگه‌ی په‌روه‌رده‌یی سه‌رنجڕاکێشی هه‌یه‌، که‌ زانسته‌کان نزیک ده‌کاته‌وه‌ و ڕێگه‌ی فه‌توا ئاسان ده‌کات, چه‌ندین په‌رتوک هه‌یه‌ که‌ به‌ته‌نها کلیک کردن ده‌توانرێت خه‌زن بکرێت و سوودی زۆری لێ وه‌ربگیرێت، به‌ گشتی تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌ی جیهانی (World Wide Web) سوودو به‌هره‌ی زۆری هه‌یه‌و گه‌وهه‌ری به‌نرخی تێدایه‌, که‌س ناتوانێت نکوڵی لێبکات ئه‌گه‌ر به‌ هۆشیاری و هه‌ستیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێگه‌کاندا بکرێت..

به‌رامبه‌ر به‌و شته‌ باشانه‌ش مه‌سیحییه‌کان و تێکده‌رانی بیروباوه‌ڕو له‌ ناوبه‌رانی ڕه‌وشت ساده‌یی به‌کارهێنانی ئه‌م ته‌کنیکه‌یان قۆستۆته‌وه‌و چه‌ندین پێگه‌ی به‌ مه‌سیحی کردن و به‌ره‌ڵاییان کردۆته‌وه‌ که‌ بێ باوه‌ڕن داب و نه‌ریته‌کان ده‌ڕمێنێت, ڕه‌وشتی ناپه‌سه‌ندو فه‌سادو خراپه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌, ئه‌مه‌ سه‌رباری به‌فیڕۆدانی کاتێکی زۆرو به‌هه‌ده‌ردانی سامانێکی بێشومار و په‌رته‌وازه‌کردنی وزه‌و تواناو هه‌وڵه‌کانی تاک و بێئاگاکردنی میلله‌تان له‌ هۆکاره‌کانی به‌ره‌و پێشچوون و سه‌رچاوه‌کانی سه‌رفرازبوون و دوورخستنه‌وه‌یان له‌ به‌جێهێنانی ئه‌رکی جێنشینایه‌تی له‌سه‌ر زه‌ویدا.

موسڵمانی ژیر بۆ ته‌نها ساتێکیش گومانی نییه‌ له‌وه‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی دوژمنانی ئیسلام نه‌خشه‌ی بۆ داده‌ڕێژن و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن له‌زه‌ره‌رو زیان گه‌یاندن به‌ولاوه‌ هیچی دی نییه‌, هه‌موو ئامانجیان بریتییه‌ له‌ شێواندن و تێکدانی بیروباوه‌رو ڕه‌وشت و داب و نه‌ریتی موسڵمانان، جا به‌هه‌ر ڕێگایه‌ک بێت و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان بێته‌دی درێغی ناکه‌ن..

بۆیه‌ پێویسته‌ هۆشیاریی ئیسلامی په‌خش بکرێت و ڕۆشنبیریی شه‌رعی پاک و پوخت پێشکه‌ش بکرێت له‌ڕێگه‌ی هۆکاره‌ ڕه‌خساوه‌ جۆراوجۆره‌کانه‌وه‌ له‌سه‌روشیانه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌, بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانمان هۆشیار بکرێنه‌وه‌و گه‌لانی ئیسلامی ڕۆشنبیر بکرێن سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی دروست و هاوسه‌نگانه‌ له‌گه‌ڵ تۆڕی ئینته‌رنێتدا، وه‌ ئاگادارکردنه‌وه‌یان له‌ که‌وتنه‌ ناو داوی مه‌سیحی و جوله‌که‌کان و ڕه‌واج پێده‌رانی بێڕه‌وشتی و به‌ره‌ڵاییه‌وه‌.

پێویسته‌ به‌رده‌وام له‌ خوێندنگاو په‌یمانگاو زانکۆکاندا ئاگاداربکرێنه‌وه‌ و ڕێنمایی بکرێن، کۆنگره‌ و کۆڕ ببه‌سترێت و

توێژینه‌وه‌ی زانستی و په‌روه‌رده‌یی سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی ئینته‌رنێت پێشکه‌ش بکرێت, ئه‌و دیارده‌یه‌ی وه‌ک شتێکی کتوپڕو له‌ ناکاو به‌هه‌موو جیهاندا بڵاوبووه‌وه‌، به‌بێئه‌وه‌ی هیچ حسابێکی بۆ بکرێت، به‌ هۆیه‌وه‌ ملیۆنه‌ها که‌س زه‌ره‌رمه‌ند بوون.

ده‌کرێت چاره‌سه‌ری گونجاو دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ی سووده‌کانی ئه‌م تۆڕه‌ به‌رجه‌سته‌ بکات و جێبه‌جێی بکات, زیانه‌ زۆره‌کانی که‌م بکاته‌وه‌, ئه‌گه‌ر بێتو نیه‌ته‌کان ساغ بوونایه‌ته‌وه‌و به‌رپرسان به‌ ئاگا بهاتنایه‌ته‌وه‌و له‌ خه‌وی قوڵیان و به‌شێوه‌ی بابه‌تیانه‌و هۆشمه‌ندانه‌و دڵسۆزانه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌م دیارده‌ بوونایه‌ته‌وه‌ به‌ڵام وادیاره‌ جیهانی ئیسلامیی دره‌نگانێک نه‌بێت به‌خه‌به‌ر نایه‌ته‌وه‌و دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌مه‌نده‌فه‌ریش نه‌بێت ناگاته‌ وێستگه‌..

و: دڵشاد موحه‌ممه‌د

dlshadm@maktoob.com

سه‌رچاوه ‌: ماڵپه‌ڕی خوشکان

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا
بستن